نهێنی زۆرتر ژیان لەوانەیە ژیانی کۆمەڵایەتیت بێت
-
0:01 - 0:03ڕاستییەکی زۆر سەرنج ڕاکێش.
-
0:03 - 0:05لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا،
-
0:05 - 0:10لە زۆربەیاندا، ژنان بە تێکڕا
شەش بۆ هەشت ساڵ لە پیاوان زیاتر دەژین. -
0:11 - 0:13شەش بۆ هەشت ساڵ زیاتر.
-
0:13 - 0:15ئەوە، دەتوانی بڵێیت، مەودایەکی گەورەیە.
-
0:17 - 0:20ساڵی ٢٠١٥، ماڵپەڕی "لانسێت"
نوسراوێکیان بڵاوکردەوە -
0:20 - 0:22نیشانی دەدات پیاوانی وڵاتە دەوڵەمەندەکان
-
0:22 - 0:25ئەگەری مردنیان دوو هێندەی ژنان زیاترە
-
0:25 - 0:26لە هەر تەمەنێکدا بێت.
-
0:27 - 0:30بەڵام یەک شوێن هەیە لە جیهاندا
-
0:30 - 0:32کە تیایدا پیاوان هێندەی ژنان دەژین.
-
0:32 - 0:35ناوچەیەکی دوورەدەستی، شاخاوییە،
-
0:35 - 0:36ناوچەیەکی شینە،
-
0:36 - 0:37کە تەمەنی زۆر درێژ
-
0:37 - 0:39بۆ هەردوو ڕەگەز باوە.
-
0:40 - 0:42ئەمە ناوچەی شینە لە ساردینیا،
-
0:42 - 0:44دوورگەیەکی ئیتاڵی لە دەریای ناوەڕاست،
-
0:44 - 0:47لە نێوان کۆرسیکا و تونس،
-
0:47 - 0:50کە لەوێ ژمارەی ئەوانەی تەمەنیان
سەدەیەکە شەش هێندەی -
0:50 - 0:52خەڵکی ناو ئیتاڵیا دەبێت،
-
0:52 - 0:53کە کەمتر دوو سەد میل لێوەی دوورە.
-
0:54 - 0:56ھەروەھا کەسانی سەد ساڵیان دە ھێندەی
-
0:56 - 0:58ئەوانە دەبێت کە لە ئەمریکای باکوورن.
-
0:58 - 1:01تەنیا شوێنە کە پیاوان
هێندەی ژنان بژین. -
1:01 - 1:02بەڵام بۆچی؟
-
1:02 - 1:04بە تەواوەتی حەسرەت گرتمی.
-
1:05 - 1:08بڕیارم دا توێژینەوە لەسەر زانست و
تایبەتمەندییەکانی شوێنەکە بکەم، و -
1:08 - 1:10لە پووختەی جینە
بۆماوەییەکەیانەوە دەستم پێکرد. -
1:11 - 1:13زۆری پێنەچوو بۆم دەرکەوت
-
1:13 - 1:17جینات تەنها هۆکاری %٢٥ی
ئەو تەمەن درێژیەیانە. -
1:17 - 1:19ئەو ٧٥ەی تر هی شێوازی ژیانیانە.
-
1:20 - 1:23کەواتە پێویست بە چی دەکات بۆ ئەوەی
١٠٠ ساڵ بەرەو ژوور بژیت؟ -
1:24 - 1:25ئەو شتە ڕاستە چییە دەیکەن؟
-
1:25 - 1:29ئەوەی سەیری دەکەن
دیمەنێکی ڤیلاگراندییە لە ئاسمانەوە. -
1:29 - 1:31گوندێکە لە ناوەڕاستی
ناوچە شینەکەدا -
1:31 - 1:33کە چووم لێکۆڵینەوە لەمە، و
-
1:33 - 1:37وەک دەبینن، جوانی تەلارسازی
جوانییە سەرەکییەکەی نییە، -
1:39 - 1:40بەڵکوو چڕییەکەی:
-
1:40 - 1:42خانووەکانی زۆر لە یەکترەوە نزیکن،
-
1:42 - 1:45کۆڵانەکان و شەقامەکانی بەیەکتردا چوون
-
1:45 - 1:49واتە گوندنشینەکان بەردەوام
لە نزیک یەکترەوە ژیاون. -
1:49 - 1:51وە کاتێک بە گوندەکەیا دەڕۆشتم،
-
1:51 - 1:54سەدان چاوم دەبینی کە بەردەوام
سەیریان دەکردم -
1:54 - 1:57لە پشتی دەرگاکان و لە پشتی پەردەکان، و
-
1:57 - 1:59لە پشتی پەنجەرکانەوە.
-
1:59 - 2:01چوونکە وەک هەموو گوندە دێرینەکان،
-
2:01 - 2:04ڤیلگراندی ڕزگاری نەدەبوو
-
2:04 - 2:07بێ ئەم پێکهاتەیە،
بێ ئەم دیوارانە، و بێ ئەم کڵێسایە، -
2:07 - 2:09بێ مەیدانی گوندەکە،
-
2:09 - 2:13چوونکە بەرگری و پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی
پارێزگاری لە دیزاینەکەی کردووە. -
2:14 - 2:18لەگەڵ نزیکبوونەوەمان لە شۆڕشی پیشەسازی
نەخشەی شارەکان گۆڕان -
2:18 - 2:21چونکە نەخۆشییە گوازراوەکان بوون
بە مەترسی ڕۆژانە بۆ خەڵک. -
2:21 - 2:22بەڵام ئەی ئێستا؟
-
2:23 - 2:27ئێستا، دابڕانی کۆمەڵایەتی مەترسییەکی
تەندرووستی گشتی سەردەمی خۆمانە. -
2:28 - 2:30ئێستا، سێ یەکی خەڵک دەڵێن
-
2:30 - 2:33دوو کەس یان کەمتریان هەیە
بتوانن پشتی پێببەستن. -
2:34 - 2:37بەڵام ئێستا با بچین بۆ ڤیلاگراند
-
2:37 - 2:39بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ تەمەن
سەد ساڵەکان. -
2:39 - 2:43گیوسیپ مورینۆ ببینن.
تەمەنی ١٠٢ ساڵە، سەدەیەک زیاتر و -
2:43 - 2:46لەوەتەی هەیە دانیشتووی
گووندی ڤیلاگراندە. -
2:46 - 2:48پیاوێکی ڕووخۆش و ساکار بوو.
-
2:48 - 2:50حەزی لە گێڕانەوەی چیرۆکەکان بوو
-
2:50 - 2:52بۆ نموونە چۆن وەک باڵندەیەک ژیاوە
-
2:52 - 2:54بە کۆکردنەوەی ئەوەی لە
دارستانا دەیدۆزییەوە -
2:54 - 2:57لە ماوەی هەردوو جەنگە جیهانییەکەدا،
-
2:58 - 3:01هەروەها چۆن خۆی و ژنەکەی،
کە ئەویش سەد ساڵ زیاتر ژیاوە -
3:01 - 3:04شەش منداڵیان بەخێوکردووە
لە خانووێکی بچووکدا -
3:04 - 3:05کە هەر لەوێ چاوم پێیکەوت.
-
3:06 - 3:09لێرەدا لەگەڵ کوڕەکانێتی
ئانجیلۆ و دۆمێنیکۆ، -
3:09 - 3:12هەردووکیان لە حەفتاکانی تەمەنیاندان و
چاودێری باوکیان دەکەن، و -
3:12 - 3:16کە ڕاشکاوانە بڵێم زۆر بە گوومان
بوون لە خۆم و کچەکەم کە -
3:16 - 3:19بۆ ئەم گەشتی توێژینەوەیە هات لەگەڵم،
-
3:19 - 3:22چونکە بەشی ئەودیوی
نزیکی ژیانی کۆمەڵایەتی -
3:22 - 3:24ئاگاداربوونە بەرامبەر خەڵکی
نەناسراو و خەڵکی دەرەوە. -
3:24 - 3:28بەڵام گیوسیپ، هیچ بە گوومان نەبوو.
-
3:28 - 3:31کەسێکی دڵخۆش بوو کە
گوێی بە سبەینێ نەدەدا، -
3:31 - 3:34زۆر ڕووکراوەبوو و بەردەوام
تێڕوانینێکی ئەرێنیانەی هەبوو. -
3:34 - 3:38منیش بیرم دەکردەوە: پێویستە بەو شێوەیە بیت
بۆ ئەوەی هەتا ١٠٠ ساڵی و سەرووتر بژیت، -
3:39 - 3:40ئەرێنیانە بیر بکەیتەوە؟
-
3:42 - 3:43ڕاستییەکەی، نەخێر.
-
3:43 - 3:46(پێکەنین)
-
3:49 - 3:51جیۆڤانی کۆریاس بناسن. تەمەنی ١٠١ ساڵە،
-
3:51 - 3:54مڕوومۆچترین کەسە تا ئێستا دیبێتم.
-
3:55 - 3:56(پێکەنین)
-
3:56 - 3:58ئەو قسەیەش بە درۆ دەخاتەوە
-
3:58 - 4:00کە پێویستە کەسێکی ئەرێنی بیت
بۆ ئەوەی زۆر بژیت. -
4:01 - 4:03بەڵگەش هەیە بۆ ئەمە.
-
4:03 - 4:06کە لێم پرسی بۆچی ئەوەنە
زۆر ژیاوە، -
4:06 - 4:09بە جۆرێک سەیریکردم لەژێر پێڵووە
داپۆشراوەکانی چاوەکانییەوە و وتی -
4:09 - 4:11"نابێ کەس نهێنییەکانم بزانێت."
-
4:11 - 4:14(پێکەنین)
-
4:14 - 4:16بەڵام سەرەڕای ئەوەی
کە کەسێکی توڕەبوو، -
4:16 - 4:18برازاکەی کە لەگەڵیدا دەژیا و
چاودێری دەکرد -
4:18 - 4:21پێی دەوت "ئیل تیسۆرۆ"،
واتە "گەنجینەکەم." -
4:21 - 4:25ئەو ڕێزی لێدەگرت و خۆشی دەویست، و
-
4:25 - 4:28کاتێکیش پرسیارم لێکرد لەسەر
ئەم لەدەستدانە دیارەی ئازادی ژیانی، وتی، -
4:29 - 4:31"تۆ لە هیچ تێناگەیت، وانییە؟"
-
4:31 - 4:34چاودێری کردنی ئەم
پیاوە زۆر دڵخۆشم دەکات. -
4:34 - 4:36شەرەفێکی تایبەتە بۆم.
-
4:36 - 4:37ئەمە کەلەپووری منە."
-
4:38 - 4:42بێگومانیش، بۆ هەر کوێیەک دەچووم
بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەم سەد ساڵانەدا، -
4:42 - 4:43ئاهەنگی ناو چێشتخانەم دەبینی
-
4:43 - 4:45ئەمە جیۆڤانییە لەگەڵ دوو برازاکەی،
-
4:45 - 4:46ماریا لە سەروویەوە و
-
4:46 - 4:48ئەوەی تەنیشتیشی گەورەکەیان سارا،
-
4:48 - 4:52کە ئەوکاتەی لەوێ بووم هات
میوە و سەوزە بهێنێت و -
4:52 - 4:55هەر بە بوونم لەوێ زوو بۆم دەرکەوت،
-
4:56 - 4:58کە لە ناوچەی شیندا،
خەڵک کە ئەچن بە تەمەندا و -
4:58 - 5:00بێگومان بەدرێژایی ماوەی ژیانیان،
-
5:00 - 5:04هەمووکات چواردەوریان دراوە بە
خێزانەکەیان، هاوڕێکانیان، و -
5:04 - 5:08دراوسێکان، قەشە، خاوەن
مەیخانە، سەوزە فرۆشەکە. -
5:08 - 5:10خەڵک یان بەردەوام لەگەڵیانن
یان زو زوو سەر دەدەن. -
5:10 - 5:13قەت بەجێناهێڵرێن بەتەنیا بژین.
-
5:14 - 5:16ئەمە جیاوازە لە بەشەکەی تری
جیهانی پێشکەوتووی سەردەم، -
5:16 - 5:18کە وەک جۆرج بێرنس دەڵێت،
-
5:18 - 5:22"دڵخۆشی هەبوونی خێزانێکی
گەورەی، خەمخۆرە لە شارێکی تر." -
5:22 - 5:24(پێکەنین)
-
5:24 - 5:27کەواتە، تا ئێستا بەس پیاوەکانمان بینیوە،
-
5:27 - 5:30پیاوە زۆر ژیاوەکان،
چاوم بە ژنەکانیش کەوت -
5:30 - 5:31لێرەیا زیا تێریسا دەبینین.
-
5:32 - 5:36ئەو، لە تەمەنی سەروو ١٠٠ ساڵدا فێری کردم،
چۆن خواردنی تایبەتی ئەوێ درووست بکەم. -
5:36 - 5:38کە پێی دەوترێت کولوریگۆنس،
-
5:38 - 5:41کە ئەم پاستا شێوە گیرفانانەیە.
-
5:41 - 5:43وەک راڤیۆلی نزیکی ئەم قەبارەیە،
-
5:43 - 5:45ئەم قەبارەیە، و
-
5:45 - 5:47پڕدەکرێن لە ریکۆتای پڕ لە چەوری و نەعنا و
-
5:47 - 5:49ئەخرێتە ناو دۆشاوی تەماتەوە.
-
5:49 - 5:52هەروەها نیشانی دام پێویستە
چۆن درووست بکرێن -
5:53 - 5:55بۆ ئەوەی نەکرێنەوە، و
-
5:55 - 5:58هەموو یەک شەممانێک لەگەڵ
کچەکانیدا درووستی دەکات و -
5:58 - 6:01بە دەرزەن دابەشی دەکات بەسەر
دراوسێکان و هاوڕێکانیدا. -
6:02 - 6:05لەوێشدا بوو بۆم دەرکەوت پێویست
بە خواردنێکی کەم چەوری، کەم شەکری -
6:05 - 6:07ناکات بۆ ئەوەی لە ناوچەی شیندا
بۆ سەروو ١٠٠ ساڵ بژیت. -
6:07 - 6:11(چەپڵەلێدان)
-
6:11 - 6:15ئێستا، چیرۆکەکانی ئەم تەمەن سەد ساڵانە و
زانستەکەی کە بناغەی بەهێزکەریانە -
6:15 - 6:18هانی دام کە هەندێک پرسیار
لە خۆشم بکەم، -
6:18 - 6:22بۆ نموونە، کەی ئەمرم و چۆن بتوانم
ئەو ڕۆژە دوا بخەم؟ -
6:22 - 6:26وەک دەشیبینن،
وەڵامەکە ئەوە نییە کە چاوەڕێی دەکەین. -
6:27 - 6:31جولیان هۆڵت لونستاد توێژەرێکە
لە زانکۆی بریگهام یۆنگ و -
6:31 - 6:33ئەو ئەم پرسیارەی خستەڕوو
-
6:33 - 6:34لە زنجیرەیەک توێژینەوەدا
-
6:34 - 6:37لەسەر دەیان هەزار کەسی تەمەن مامناوەند
-
6:37 - 6:39هەر وەک ئەم بینەرانەی ئێرە.
-
6:39 - 6:42سەیری هەموو لایەنێکی
شێوازی ژیانیشی کردن: -
6:42 - 6:44خواردنیان، وەرزشکردنیان،
-
6:44 - 6:46باری خێزانیان،
-
6:46 - 6:48چەندێک دەچن بۆلای پزیشک،
-
6:48 - 6:50جگەرە دەکێشن یان مەی دەخۆنەوە، و.. هتد.
-
6:50 - 6:52هەموو ئەمانەی تۆمار کرد و
-
6:52 - 6:57ئینجا خۆی و هاوپیشەکانی دانیشتن و
حەوت ساڵی ڕێک چاوەڕێیان کرد -
6:57 - 6:59بۆ ئەوەی بزانن کێ لە ژیاندا دەمێنێتەوە.
-
7:00 - 7:02لەو کەسانەشدا کە بە زیندویی ماونەتەوە،
-
7:03 - 7:06چی لەهەمووی زیاتر وایکردووە
ئەگەری مردنیان کەم ببێتەوە؟ -
7:06 - 7:08ئەوە پرسیارەکەی ئەو بوو.
-
7:08 - 7:12کەواتە ئێستا با سەیری
کورتەی زانیارییەکان بکەین، -
7:12 - 7:16لە کەم بەهێزترین پێشبینیکەرەوە
بۆ بەهێزترین پێشبینیکەر. -
7:16 - 7:18باشە؟
-
7:18 - 7:20کەواتە هەوای پاک، شتێکی باشە،
-
7:20 - 7:22پێشبینی ئەوە ناکات چەندێک دەژیت.
-
7:23 - 7:26ئایا بەرزی فشاری خوێنەکەت چارەسەرکراوە
-
7:26 - 7:27ئەوە شتێکی باشە.
-
7:27 - 7:29بەڵام هێشتا ھۆکارێکی بەهێز نییە.
-
7:29 - 7:32لەشت ڕێکە یان کێشت زۆرە ئیتر،
دەتوانی چیتر هەست بە تاوان نەکەیت بۆ ئەمە، -
7:32 - 7:35چونکە لە پلەی سێیەمدایە.
-
7:35 - 7:37دواتریان ئەوەیە
چەندێک وەرزش دەکەیت، -
7:37 - 7:40ھێشتا تەنیا ھۆکارێکی مامناوەندە.
-
7:40 - 7:44ئایا نەخۆشییەکی دڵت هەیە و
لە بووژانەوە و ڕاهێنان کردندایت، -
7:44 - 7:46ئەوە گرنگی زیاتر بووە.
-
7:46 - 7:48ئایا کووتانی ئەنفلۆنزات وەرگرتووە.
-
7:48 - 7:49کەس لێرە ئەوەی زانیوە
-
7:49 - 7:53کە وەرگرتنی کووتانی ئەنفلۆنزا زیاتر
دەتپارێزێت وەک لە وەرزشکردن؟ -
7:55 - 7:57ئایا خواردووتەتەوە و وازت لێهێناوە،
-
7:57 - 7:59یان ئێستا مەیخۆرێکی مامناوەندیت،
-
7:59 - 8:03ئایا قەت جگەرەت نەکێشاوە، یان
ئەگەر کێشاوتە، کەی وازت هێناوە، و -
8:04 - 8:07بەرەو گرنگترین ھۆکار دەچین
-
8:07 - 8:11دوو تایبەتمەندی ژیانی کۆمەڵایەتی خۆتن.
-
8:11 - 8:13یەکەم، پەیوەندییە نزیکەکانت.
-
8:13 - 8:17ئەمانە ئەو کەسانەن دەتوانیت
پێیان بڵێیت بۆ قەرز ئەگەر هات و -
8:17 - 8:20لە ناکاو پێویست بە پارە بوو،
-
8:20 - 8:23کە پەیوەندی بە پزیشکەوە دەکەن
ئەگەر بزانن باش نیت -
8:23 - 8:25یان دەتبەن بۆ نەخۆشخانە.
-
8:25 - 8:29یان دادەنیشن لەگەڵت ئەگەر
کێشەی بژێویت ھەبێت، -
8:29 - 8:31ئەگەر لە ناخۆشییا بیت.
-
8:31 - 8:34ئەو کەسانە، ئەو کۆمەڵە کەسە نزیکانە
-
8:34 - 8:38ھۆکارێکی بەهێزن، ئەگەر ئەوانت هەبێت،
پاڵنەرن لە دیاریکردنی مەودای ژیانت. -
8:38 - 8:40ئینجا شتێک کە سەری سوڕماندم،
-
8:40 - 8:43شتێک کە پێی دەوترێت
پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی. -
8:43 - 8:47ئەمە واتای ئەوەیە چەندێک
تێکەڵاوی خەڵک دەبیت -
8:47 - 8:48کاتێک ڕۆژەکانت بەڕێدەکەیت.
-
8:49 - 8:51قسە لەگەڵ چەند کەس دەکەیت؟
-
8:51 - 8:54ئەمەش هەردوو پەیوەندییە بەهێز و
لاوازەکانیشت دەگرێتەوە، -
8:54 - 8:57نەک تەنیا ئەو خەڵکانەی
کە نزیکیت لێیانەوە، -
8:57 - 8:58کە زۆر گرنگن بەلاتەوە،
-
8:58 - 9:03بەڵکو، بۆ نمونە، قسە لەگەڵ ئەو کەسە
دەکەیت کە هەموو ڕۆژێک قاوەکەت بۆ دەکات؟ -
9:03 - 9:05قسە لەگەڵ پیاوی پۆستەکەدا دەکەیت؟
-
9:05 - 9:08قسە لەگەڵ ئەو ژنە دەکەیت کە هەموو ڕۆژێک
خۆی و سەگەکەی بەلای ماڵتاندا دەڕوات؟ -
9:08 - 9:11یاری بریجا یان پۆکەر دەکەیت؟
یانەیەکی کتێبت هەیە؟ -
9:11 - 9:14ئەو تێکەڵاویانە یەکێکە
لە بەهێزترین ھۆکارەکانی -
9:14 - 9:16ئەوەی چەندێک زۆر دەژیت.
-
9:16 - 9:18ئێستا، ئەمە دەمبات بۆ پرسیاری دواتر:
-
9:19 - 9:24ئەگەر ئێستا لەهەموو چالاکییەک
زیاتر کات لەسەر ئینتەرنێت بەسەر بەرین، -
9:24 - 9:26بە خەوتنیشەوە،
-
9:26 - 9:28ئێستا گەشتووینەتە ١١ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا،
-
9:28 - 9:31یەک کاتژمێر لە پار زیاتر دەکات،
-
9:31 - 9:32هیچ جیاوازییەک درووست دەکات؟
-
9:33 - 9:37بۆچی جیاوازی بکەین لە نێوان
پێکەوە قسەکردنی ڕووبەڕوو لەگەڵ -
9:37 - 9:39پێکەوە قسەکردن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی؟
-
9:39 - 9:42ئەوە ھەمان شتە وەک لەوێ بوون
-
9:42 - 9:45ئەگەر بەردەوام لە پەیوەندیدا بیت
لەگەڵ منداڵەکانت بە نامە، بۆ نموونە؟ -
9:46 - 9:48وەڵامێکی کوورتی ئەو پرسیارە نەخێرە،
-
9:48 - 9:50وەک یەک نییە.
-
9:50 - 9:55پەیوەندی ڕووبەڕوو ژمارەیەکی زۆر
وەرگری کیمیایی دەماری دەردەدات، و -
9:55 - 9:58وەک پێکوتەیەک، بۆ ئێستا دەتپارێزێت و
-
9:58 - 10:00هەروەها بۆ داهاتووش.
-
10:00 - 10:03کەواتە تەنیا چاوبڕینە چاوی کەسێک،
-
10:04 - 10:06تەوقەکردن لەگەلیان، بەدەست لێدانەوە
-
10:06 - 10:08بەسە بۆ دەردانی هۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین،
-
10:08 - 10:10کە ئاستی متمانەکردنت بەرز دەکاتەوە
-
10:11 - 10:12ڕێژەی کۆرتیزۆڵی لەشیشت دادەبەزێنێت.
-
10:13 - 10:15کەواتە ئاستی فشاری
دەروونیت دادەبەزێنێت. -
10:15 - 10:18هەروەها دۆپامین دەردەدرێت،
کە کەمێک دڵمان خۆشدەکات و -
10:18 - 10:19ئازاریش دەشکێنێت.
-
10:20 - 10:22وەک مۆرفینێکی سرووشتی وایە.
-
10:23 - 10:26ھەموو ئەمانە بە ژێر ڕاداری
هۆشمەندی خۆماندا تێدەپەڕێت، -
10:26 - 10:30کە لەبەر ئەوە چالاکی سەر ئینتەرنێت
تێکەڵدەکەین لەگەڵ ژیانی ڕاستی. -
10:30 - 10:33بەڵام ئێستا بەڵگەمان هەیە،
بەڵگەی تازە، -
10:33 - 10:34کە وا جیاوازی هەیە.
-
10:34 - 10:36کەواتە با سەیری کەمێک
لە زانستی دەمار بکەین. -
10:36 - 10:39ئیلیزابێس رێدکەی، زانایەکی دەمار
لە زانکۆی ماریلاند -
10:39 - 10:41هەوڵی نەخشەکێشانی جیاوازی داوە
-
10:41 - 10:45لە نێوان ئەوەی ڕوودەدات لە مێشکماندا
کاتێک ڕوبەڕوو قسە دەکەین -
10:45 - 10:48بەرامبەر بە سەیرکردنی شتێک
کە نەجوڵاو و نەگۆڕە. -
10:48 - 10:51ئەوەشی کە کردی بەراوردکردنی
کرداری مێشکی -
10:51 - 10:53دوو کۆمەڵ خەڵک بوو،
-
10:53 - 10:56ئەوانەی بە ئینتەرنێت قسەیان لەگەڵ دەکرد
-
10:56 - 10:58یان لەگەڵ یەکێک لە هاوکارەکانی
-
10:58 - 11:00لە گفتوگۆیەکی ڕاستەقینەدا، و
-
11:00 - 11:03بەراوردی ئەوەی کرد بە چالاکی
مێشکی ئەو خەڵکانەی -
11:03 - 11:07سەیریان دەکرد کاتێک قسەی دەکرد
دەربارەی هەمان بابەت -
11:07 - 11:09بەڵام لە ڤیدیۆیەکدا، وەک هی یوتیوب.
-
11:10 - 11:12بەهەرحاڵ، ئەگەر ویستتان بزانن
-
11:12 - 11:14چۆن دوو کەسی کردۆتە ئامێرێکی
وێنەگرتنی لەرەی موغناتیزیەوە، -
11:14 - 11:16دواتر لێم بپرسن.
-
11:16 - 11:19کەواتە جیاوازییەکە چییە؟
-
11:19 - 11:22ئەمە مێشکی تۆیە لە مامەڵەی
کۆمەڵایەتی ڕاستەقینەدا. -
11:23 - 11:26ئەوەی دەیبینیت جیاوازییە
لە چالاکی مێشکدا -
11:26 - 11:31لە نێوان مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کەسێک
و لەگەڵ شتێک کە نەجوڵاوە. -
11:31 - 11:36ئەوەی پرتەقاڵییەکە، ئەو شوێنانەی مێشکە
کە تایبەتە بە سەرنجدان، -
11:36 - 11:37زیرەکی کۆمەڵایەتی --
-
11:37 - 11:40کە واتا چاوەڕێکردنی شتێک
کە کەسێکی تر بیری لێدەکاتەوە و -
11:40 - 11:41هەستی پێدەکات و پلانی بۆ دادەنێت --
-
11:42 - 11:43هەروەها پاداشتی سۆزی.
-
11:43 - 11:46ئەم بەشانەی مێشکیش ئەوکاتە
زۆر زیاتر چالاک دەبن -
11:46 - 11:48کاتێک مامەڵە لەگەڵ
کەسێکی زیندوودا دەکەین. -
11:50 - 11:53ئێستا، ئەم ئاماژە دەوڵەمەندانەی مێشک
-
11:53 - 11:57لەوانەیە هۆکاری ئەوەبێت کە ئەوانەی
خەڵک بۆ ٥٠٠ کۆمپانیا گەورەکە دەدۆزنەوە -
11:57 - 11:59هەڵسەنگاندنیان کردووە
-
11:59 - 12:02بۆ بیرکتدنەوەی پاڵێوێراوەکان کاتێک
-
12:02 - 12:04گوێیان لە دەنگ بووە، زیرەکتر بوون
-
12:04 - 12:07بەراورد بەو کاتانەی تەنیا گوێیان
لە دەنگیان بووە لە خوێندنەوەی نوسینێکدا -
12:07 - 12:09یان ئیمێڵێک یان نامەیەکدا.
-
12:09 - 12:12ئێستا، دەنگمان و زمانی جەستەمان
پەیامێکی دەوڵەمەند دەنێرێت. -
12:12 - 12:14نیشانی دەدات کە مرۆڤێکین بیردەکەینەوە
-
12:14 - 12:15هەست دەکەین،
-
12:15 - 12:18کە زۆر لە ئەلگۆریسمێک زیاترن.
-
12:18 - 12:20ئێستا، ئەم توێژینەوەیەی
نیکۆلاس ئیپلی -
12:20 - 12:23لە سکوڵی بزنسی زانکۆی چیکاگۆ
-
12:24 - 12:27زۆر سەرسوڕهێنەرە چونکە
شتێکی سادەمان پێدەڵێت. -
12:28 - 12:30ئەگەر کەسێک گوێی لە دەنگت بێت،
-
12:30 - 12:31وا بیردەکەنەوە زیرەکتر بیت.
-
12:32 - 12:34مەبەستم ئەوەیە، ئەوە شتێکی سادەیە.
-
12:35 - 12:37ئێستا، با بگەڕێینەوە بۆ سەرەتا،
-
12:38 - 12:40بۆچی ژنان لە پیاوان زیاتر دەژین؟
-
12:40 - 12:42یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانیش
ئەوەیە کە ژنان زیاتر -
12:42 - 12:46پەیوەندییە ڕووبەڕووەکانیان
دەخەنە پێش زۆر شتەوە -
12:46 - 12:47بەدرێژایی تەمەنیان.
-
12:47 - 12:49بەڵگەی تازە نیشانی دەدات
-
12:49 - 12:51کە ئەم هاوڕێیەتییە نزیکانە
-
12:51 - 12:55ژینگەیەکی هێزێکی بایۆلۆجی دروست
دەکەن دژی نەخۆشییەکان و پەککەوتن. -
12:55 - 12:57ئەوە تەنیا مرۆڤیش ناگرێتەوە
-
12:57 - 13:00بەڵکو پەیوەندیە باڵاکانی ئەوانیش،
پەیوەندیە باڵاکانی ئێمەش. -
13:00 - 13:04کارەکەی مرۆڤ ناس جۆن سیڵک
نیشانی دەدات مەیمونە مێینەکان -
13:04 - 13:07کە چەند هاوڕێیەکی تری مێینەیان هەیە
-
13:07 - 13:11بە زانینی ڕێژەی کۆرتیزۆڵیان
زانراوە کە فشاری دەروونیان کەمترە، -
13:11 - 13:14زیاتر دەژین و نەوەکانیان
زیاتر بەرگە دەگرن. -
13:15 - 13:17بەلایەنی کەمەوە سێ پەیوەندی سەقامگیر.
-
13:17 - 13:19ئەوە ژمارەیەکی جادوویی بوو.
-
13:19 - 13:20بیری لێبکەنەوە.
-
13:20 - 13:21هیوادارم ئێوەش سیانتان هەبێ.
-
13:22 - 13:26هێزی ئەو پەیوەندییە ڕووبەڕووە
-
13:26 - 13:29بەڕاستی هۆکاری ئەوەیە کە
بۆچی نزمترین ڕێژەی پووکانەوەی مێشک هەیە -
13:29 - 13:32لەنێو ئەو کەسانەدا کە کۆمەڵایەتین.
-
13:32 - 13:34لەبەر ئەوەشە ئەوانەی شێرپەنجەی
مەمکیان هەیە -
13:34 - 13:39ئەگەری ڕزگاربوونیان چوار هێندەی
ئەوانە زیاترە کە تەنیان. -
13:39 - 13:43لەبەر ئەوەیە ئەو پیاوانەی جەڵتەی
مێشک لێی یاون و زوو زوو پۆکەر دەکەن -
13:43 - 13:45یان قاوە دەخۆنەوە
-
13:45 - 13:47یان هۆکی جاران دەکەن --
-
13:47 - 13:49لە کۆتاییدا، من کەنەدیم --
-
13:49 - 13:50(پێکەنین)
-
13:50 - 13:52زیاتر پارێزراوترن بەو
بەرکەوتنە کۆمەڵایەتییە -
13:52 - 13:54وەک لە سوودمەندبوونیان لە دەرمان.
-
13:54 - 13:57بۆچی ئەو پیاوانەی جەڵتەی مێشک لێیداون و
یەکدی دەبینن بەبەردەوامی- -
13:57 - 14:00ئەمە شتێکی زۆر بەهێزە بتوانن بیکەن.
-
14:00 - 14:04ئەم پەیوەندییە ڕووبەڕووە
سوودێکی زۆری هەیە، -
14:04 - 14:08لەگەڵ ئەوەشدا چارەکی دانیشتووان
دەڵێن کە کەسیان نییە قسەی لەگەڵ بکەن. -
14:09 - 14:11ئێمە دەتوانین شتێک لەمبارەیەوە بکەین.
-
14:12 - 14:13وەک گوندنشینەکانی ساردین،
-
14:13 - 14:17ئەوە کردارێکی بایۆلۆجییە
بزانین هەمووان دەتوانین و -
14:17 - 14:19نەک تەنھا ژنەکامی نێومان.
-
14:19 - 14:23درووستکردنی پەیوەندی ڕووبەڕوو لەنێو
شارەکانماندا، لەنێو شوێنەکانی کارکردندا، -
14:23 - 14:25لەناو ئەجێنداکانماندا
-
14:26 - 14:27کۆئەندامی بەرگریمان بەهێز دەکات،
-
14:27 - 14:31وا دەکات هۆرمۆنەکانی هەستکردن بە باشی
بە سوڕی خوێن و مێشکماندا بڵاوبێتەوە و -
14:31 - 14:33یارمەتیمان دەدات زیاتر بژین.
-
14:34 - 14:36بەمە دەڵێم بنیادنانی گوندەکەت، و
-
14:37 - 14:40بنیاتنان و ڕاگرتنی مەسەلەی
ژیان و مردنە بۆتان. -
14:41 - 14:42زۆر سوپاس.
-
14:42 - 14:46(چەپڵەلێدان)
-
14:48 - 14:51هێلین واڵتەرس: سوزان، وەرەوە.
پرسیارێکم هەیە بۆت. -
14:51 - 14:53دەمەوێ بزانم گەر ڕێگایەکی
ناوەندی هەبێت. -
14:53 - 14:56تۆ باسی دەردانی ئەو گەیەنەرە کیمیایانە
دەکەی لە پەیوەندیی ڕوبەڕوودا، -
14:56 - 14:58بەڵام ئەی چی دەربارەی تەکنەلۆجیا؟
-
14:58 - 15:01ئێمە بەرەوپێشچوونی بەرچاومان
بینیوە لە تەکنەلۆجیادا -
15:01 - 15:03وەک بەرنامەی فەیس تایم، و ئەو شتانە.
-
15:03 - 15:04ئەوەش هەمان کار دەکات؟
-
15:04 - 15:06بۆ نموونە برازاکەم.
-
15:06 - 15:08یاری ماینکرافت دەکات و
هاوار دەکات بەسەر هاوڕێکانی. -
15:08 - 15:10لەوە دەچێت پەیوەندی
باشبێت لەگەڵیاندا. -
15:10 - 15:12ئەمە سوودبەخشە؟ یارمەتیدەرە؟
-
15:12 - 15:14سوزان پینکەر: هەندێک زانیاری
خەریکە دەردەچێ. -
15:14 - 15:17زانیارییەکان ئەوەندە تازەن
کە شۆڕشە تەکنەلۆجییەکە ڕوویداوە و -
15:17 - 15:20زانیارییە تەندروستییەکە ماوێتی.
-
15:20 - 15:21بۆیە هێشتا ماومانە،
-
15:21 - 15:23بەڵام دەتوانم بڵێم بەرەوپێشچوون هەیە
-
15:23 - 15:25لە بواری تەکنەلۆجیادا.
-
15:25 - 15:29بۆ نموونە، کامێراکەی سەر
لاپتۆپەکەت بە بەشی سەرەوەی شاشەکەوەیە، -
15:29 - 15:32بۆیە کاتێک سەیری شاشەکە دەکەیت
-
15:32 - 15:34بەریەکەوتنی چاو درووست نابێت.
-
15:34 - 15:37بۆیە تەنیا شتێکی سادەی وەک
سەیرکردنی کامێراکە -
15:37 - 15:39دەکرێت گەیەنەرە کیمیاییەکان زیاد بکات،
-
15:39 - 15:42یان هەر گۆڕینی شوێنی کامێراکە.
-
15:42 - 15:46بۆیە وەک یەک نییە، بەڵام پێموابێت
خەریکە نزیکتر دەبینەوە بە تەکنەلۆجیاکە. -
15:46 - 15:47زۆرباشە. زۆر سوپاس بۆ تۆ.
-
15:47 - 15:49سوپاس بۆ تۆش.
-
15:49 - 15:50(چەپڵەلێدان)
- Title:
- نهێنی زۆرتر ژیان لەوانەیە ژیانی کۆمەڵایەتیت بێت
- Speaker:
- سوزان پینکەر
- Description:
-
دوورگەی ئیتاڵی ساردینیا شەش ئەوەندەی خەڵکی سەرەکی ئیتاڵیا و دە ئەوەندەی ئەمریکای باکور ئەو کەسانەی تێدایە کە تەمەنیان سەروو سەدەیەکە. بۆچی؟ بەپێی دەروون ناس سوزان پینکەر، بەرکەوتن بە خۆر یان خواردنی کەم چەوری، و بێ گلوتین نییە کە بە لەشساغی دەیانهێڵێتەوە ---بەڵکو تیشک خستنیانە بۆ سەر پەیوەندییە ڕووبەڕووەکانیان. زیاتر بزانە لەسەر زۆر ژیان لەلایەن پینکەرەوە کاتێک نیشانی دەدات پێویست بەچی دەکات بۆ ئەوەی سەد ساڵ و زیاتر بژیت.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 16:02
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The secret to living longer may be your social life | ||
Rebar Atta accepted Kurdish (Central) subtitles for The secret to living longer may be your social life | ||
Rebar Atta edited Kurdish (Central) subtitles for The secret to living longer may be your social life | ||
Rebar Atta edited Kurdish (Central) subtitles for The secret to living longer may be your social life | ||
Rebar Atta edited Kurdish (Central) subtitles for The secret to living longer may be your social life | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The secret to living longer may be your social life | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The secret to living longer may be your social life | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The secret to living longer may be your social life |