مێژووی چا - شونان تێنگ
-
0:07 - 0:11بەدرێژایی ڕۆژ لە گەڕان بە دارستاندا بۆ
گەڕان بۆ دانەوێڵە و گیای شیاو بۆ خواردن، -
0:11 - 0:17شێننۆنگ، جوتیارە ھیلاک و پیرۆزەکە
٧٢ جار بەڕێکەوت خۆی ژەھراوی کرد. -
0:17 - 0:19بەڵام پێش ئەوەی ژەھرەکە بتوانێت بیکوژێت،
-
0:19 - 0:22گەڵایەک کەوتە ناو دەمیەوە.
-
0:22 - 0:24جوی و ڕزگاری کرد لە ژەهرەکە،
-
0:24 - 0:27بەم شێوەیە چا دۆزرایەوە.
-
0:27 - 0:29یان ئەفسانە کۆنەکان ئاوا باسی دەکەن.
-
0:29 - 0:31لە ڕاستیدا چا ژەھراوی بوون چاک ناکاتەوە،
-
0:31 - 0:33بەڵام چیرۆکەکەی شیننۆنگ،
-
0:33 - 0:36داھێنەرە چینییە ئەفسانەییەکەی کشتوکاڵ،
-
0:36 - 0:39تیشک دەخاتە سەر گرنگی چا لە چینی کۆندا.
-
0:39 - 0:42بەڵگەکان وا نیشان دەدەن کە چا
بۆ یەکەمجار لەوێ چاندراوە -
0:42 - 0:44کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ
٦٠٠٠، ساڵ پێش ئێستا -
0:44 - 0:49یان ١٥٠٠ ساڵ پێش ئەوەی فیرعەونەکان
ھەڕەمە گەورەکانی گیزا دروست بکەن. -
0:49 - 0:50یەکەم ڕووەکی چا لە چین
-
0:50 - 0:53ھەمان جۆری ئەو ڕووەکەیە کە ئەمڕۆ
لە جیھاندا دەچێندرێت، -
0:53 - 0:56کەچی ئەوکات زۆر جیاواز
بەکاردەھێنرا. -
0:56 - 0:59وەکو سەوزە دەخورا
یان لەگەڵ گۆشتاو و دانەوێڵەدا لێدەنرا . -
0:59 - 1:03١٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر چا
لە خواردن بۆ خواردنەوە گۆڕدرا -
1:03 - 1:06کاتێ خەڵک زانی کە تێکەڵەی
گەرمی و تەڕی -
1:06 - 1:11دەتوانێت لەو دار گەڵا سەوزە تامێکی
ئاڵۆز و جیاواز درووست بکات. -
1:11 - 1:14پاش سەدان ساڵ لە گۆڕانکاری بەسەر
شێوازی ئامادەکردنی، -
1:14 - 1:16شێوازە باوەکەی بوو بە چای گەرم،
-
1:16 - 1:18لەپاکەتدا ھەڵدەگیرا،
-
1:18 - 1:20دەھاڕدرا بۆ تۆز،
-
1:20 - 1:21تێکەل بە ئاوی گەرم دەکرا،
-
1:21 - 1:26و خواردنەوەیەکی لێ درووست دەکرا
پێیان دەگوت مۆچا، یان ماتچا، -
1:26 - 1:30ماتچا زۆر بەناوبانگ بوو کە
لە کلتوری چای چینیدا دەردەکەوێت. -
1:30 - 1:32چا بابەتی کتێبەکان و ھۆنراوە و،
-
1:32 - 1:34خواردنەوەی دڵخوازی ئیمپڕاتۆرەکان بوو،
-
1:34 - 1:36و ئیلهامێک بۆ هونەرمەندەکان.
-
1:36 - 1:39ئەوان وێنەیان لە ناو کەفی چایەکەدا دەکێشا،
-
1:39 - 1:43ڕێک وەک ھونەری ئێسپرێسۆ،
ڕەنگە ئەمڕۆ لە قاوەخانەکاندا بیبینن. -
1:43 - 1:45لە سەدەی نۆیەمدا لە ماوەی
دەسەڵاتی خێزانی تانگدا، -
1:45 - 1:49قەشەیەکی یابانی یەکەم
ڕووەكی چایی بردە یابان، -
1:49 - 1:53ئیدی یابانییەکان نەریتی تایبەتی خۆیان
تایبەت بە چا درووست کرد، -
1:53 - 1:56کە بووە پاڵنەر بۆ
درووستبوونی ئاھەنگی چایی یابانی. -
1:56 - 1:59و لە سەدەی چواردەهەمدا
لە ماوەی دەستەڵاتی خێزانی مینگ، -
1:59 - 2:01ئیمپراتۆری چین
شێوازەکەی گۆڕی -
2:01 - 2:05لە گوشینی بۆ ناو کێک
بۆ چای سروشتی -
2:05 - 2:09لەو کاتەدا، چین ھێشتا
دەستی بەسەر دار چاییەکانی جیھاندا گرتبوو، -
2:09 - 2:12چا کرابوو بە یەکێک لە سێ کاڵا
سەرەکییەکانی چین کە هەناردە دەکران، -
2:12 - 2:15ھاوشانی فەخفوری و ئاوریشم.
-
2:15 - 2:18ئەمە ھێزێکی زۆری بە چین بەخشی
و ئابورییەکی کاریگەری پێ دا -
2:18 - 2:21کاتێک خواردنەوەی چا لە جیھاندا بڵاوبووەوە.
-
2:21 - 2:24سەرەتای بڵاوبوونەوەی چا دەگەڕێتەوە
بۆ سەرەتاکانی ساڵی ١٦٠٠ -
2:24 - 2:27کاتێک بازرگانە ھۆڵەندییەکان بڕێکی زۆری
چاییان گواستەوە ئەوروپا. -
2:27 - 2:31زۆرێک سوپاسی خانمێکی شاهانەی پرتوگالی
دەکەن بە ناوی شاژن کاثرین بۆرگانزا، -
2:31 - 2:34بۆ ناساندی چا بە خانەدانەکانی ئینگلیز
-
2:34 - 2:38کاتێک لە ساڵی ١٦٦١ دا شوی کرد بە
پادشا چارڵسی دووەم. -
2:38 - 2:42لەو کاتەدا، بەریتانیا لە گەرمەی
فراوانکردنی داگیرکارییەکانیدا بوو -
2:42 - 2:45و بوو بە بەھێزترین ھێز لە جیھاندا.
-
2:45 - 2:49،و ھەر کە بەریتانیای گەورە گەشەی سەند
خواست لەسەر چا بە ھەموو جیھاندا بڵاوبوەوە. -
2:49 - 2:53لە ساڵی١٧٠٠، چا لە ئەوروپا
بە ١٠ جار گرانتر لە نرخی قاوە دەفرۆشرا -
2:53 - 2:56و تا ئەو کاتە ھێشتا چا تەنھا
لە چین دەچێنرا. -
2:56 - 2:58بازرگانی چا قازانج بەخش بوو
-
2:58 - 3:01کە خێراترین بەلەمەکانی جیھان،
کەشتییە چارۆکەدارەکان، -
3:01 - 3:05دەستیان کرد بە کێبڕکێی توند
لە نێوان کۆمپانیای بازرگانە ڕۆژئاواییەکان. -
3:05 - 3:07پێشبڕکێیان دەکرد بۆ زوتر
ھێنانەوەی چاکانیان بۆ ئەوروپا -
3:07 - 3:10بۆ زیادکردنی قازانجەکانیان.
-
3:10 - 3:14لەسەرەتادا، بەریتانیا گشت چایەکەی
لە چینییەکان دەکڕی بە زیو. -
3:14 - 3:15کاتێک دەرکەوت ئەوە زۆر گرانە،
-
3:15 - 3:20پێشنیاریان کرد بازرگانی چا
بە مادەیەکی تر بکەن، تلیاک. -
3:20 - 3:22ئەمە بوو بە هۆکاری دەسپێکی
کێشەی تەندروستی لە چین -
3:22 - 3:25و خەڵکی ئاڵودەی مادەی ھۆشبەر بوون.
-
3:25 - 3:28دواتر لە ساڵی ١٨٣٩، کاربەدەستێکی چین
فەرمانی بە پیاوەکانی کرد -
3:28 - 3:31کە پاپۆڕە گەورەکانی تلیاکی
بەریتانییەکان لە ناو ببەن، -
3:31 - 3:34کە ئاگادارییەک بوو دژی
بەرژەوەندیەکانی بەریتانیا لە چین. -
3:34 - 3:38ئەم کارە بووە ھۆی دەستپێکی یەکەم جەنگی
تلیاک لە نێوان ئەو دوو نەتەوەیەدا. -
3:38 - 3:41گرژییەکانی جەنگ بەرز و نزم دەبوو
لە کەنارەکانی چین تاوەکو ساڵی ١٨٤٢ -
3:41 - 3:45کاتێ بنەماڵەی چینگی دۆڕا و دەستی
لە بەندەری ھۆنگ کۆنگ ھەڵگرت بۆ بەریتانیا -
3:45 - 3:48و دەستی بە بازرگانی کردەوە
بە کۆمەڵێک مەرجی خراپ. -
3:48 - 3:52جەنگەکە بۆ زیاتر لە سەدەیەک چینی
لاوازکرد بەرامبەر بە جیھان -
3:52 - 3:57کۆمپانیای بەریتانیی ڕۆژھەڵاتی ھیندیش
دەیانویست خۆیان چا بەرھەم بھێنن -
3:57 - 3:59و لەوەش زیاتر بازاڕەکە قۆرخ بکەن.
-
3:59 - 4:01بۆیە دەسەڵاتیان دا بە
ڕووەکناس ڕۆبەرت فۆرچن -
4:01 - 4:05تا لە کردەیەکی نھێنیدا چا لە چین بدزێت.
-
4:05 - 4:07بۆیە شێوەی خۆیی گۆڕی و
دەستی کرد بە گەشتێکی ترسناک -
4:07 - 4:09بەناو ھەرێمەکانی چا لە چیاکانی چین،
-
4:09 - 4:12لە ئەنجامدا، چا و کرێکاری
خاوەن ئەزموونی بە قاچاخ برد -
4:12 - 4:15بۆ دارجێلینگ لە ھندستان.
-
4:15 - 4:17لەوێ، ڕوەکەکە زیاتر بڵاوبووەوە،
-
4:17 - 4:21یارمەتی چایی دا بەخێرایی
ببێتە کەرەستەیەکی ڕۆژانەی ھەموان. -
4:21 - 4:26ئەمڕۆ، چا دووەم خواردنەوەیە لە جیھاندا
لەدوای ئاو کە زۆر بەکاردێت، -
4:26 - 4:27و لە چای شیرینی ڕیزایی تورکییەوە،
-
4:27 - 4:29بۆ چای ڕۆنی تبتی سوێر،
-
4:29 - 4:32ئێستا چەندین شێواز ھەن
بۆ ئامادەکردنی چا -
4:32 - 4:34بە ئەندازەی ژمارەی کلتورەکانی جیھان.
- Title:
- مێژووی چا - شونان تێنگ
- Speaker:
- شونان تێنگ
- Description:
-
لەم بەستەرەوە بینەری تەواوی ڤیدیۆکەبە:
http://ed.ted.com/lessons/the-history-of-tea-shunan-tengچا لەدوای ئاو، دووەم زۆرترین خواردنەوەی بەکارهاتووە لە جیھاندا. لە چایی شیرینی ڕیزایی تورکیەوە بۆ چای ڕۆنی تبتی سوێر، ئێستا چەندین شێواز هەن بۆ ئامادەکردنی چا، بە ئەندازەی ژمارەی کلتورەکان لە جیهاندا.
ڕەسەنایەتی ئەم خواردنەوەیە لە کوێوە سەری هەڵداوە، و چۆن وا بەناوبانگ بوو؟شونان تێنگ زانیاری تەواومان پێدەدات سەبارەت بە مێژووی چا.
وانەیەک لەلایەن شونان تێنگ، ئەنیمەیشن لەلایەن ستێف لی.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:58
halo fariq approved Kurdish subtitles for The history of Tea | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The history of Tea | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The history of Tea | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The history of Tea | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The history of Tea | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The history of Tea | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The history of Tea | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for The history of Tea |