Return to Video

ڕۆبەرت گوپتا: لە نێوان مۆسیقا و دەرمان

  • 0:08 - 0:26
    مۆسیقا
  • 2:23 - 2:26
    چەپڵە لێدان
  • 2:26 - 2:31
    زۆر سوپاس، چەپڵە لێدان
  • 2:31 - 2:35
    سوپاس. خۆشیەکی ئاشکرایە بۆ من کە لێرەم
  • 2:35 - 2:37
    چەند هەفتەیەک پێش ئێستا، ڤیدیۆیەکم لە یوتوب بینی
  • 2:37 - 2:39
    لە بارەی کۆنگرێس مان گابرێل گیفۆردس
  • 2:39 - 2:41
    لەسەرەتای چاکبونەوەی
  • 2:41 - 2:44
    لەو فیشەکەی کە بەری کەوتبوو
  • 2:44 - 2:46
    ئەمەیان چوبوە ناو بەشی چەپەوە، وە
  • 2:46 - 2:49
    هاتبوە دەرەوە لە بەشی (برۆکا) بەشی قسەکردن لە ناوەڕاستی مێشکی
  • 2:49 - 2:53
    لەم کۆبونەوەدا، گابی کار لەگەڵ دکتۆرەکەی دەکات
  • 2:53 - 2:55
    وە ئەو توشی ناڕەحەتی بوو لە دروست کردنی
  • 2:55 - 2:58
    هەندێک لە وشە ئاسانەکان، ئەو دەبینیت
  • 2:58 - 3:01
    ناڕەحەتی ئازارەکانی زیاتر و زیاتر دەبن، هەتا لە کۆتاییدا
  • 3:01 - 3:04
    دەگۆڕێت بۆ فرمێسک. دەست دەکات بە هەنسک هەڵکێشان
  • 3:04 - 3:08
    بەبێ دەنگی لە ناو دەستی دکتۆرەکەی
  • 3:08 - 3:10
    دوای چەند مانگێک ڕاهێنەرەکەی شێوازێکی تازەی تاقیکردەوە
  • 3:10 - 3:12
    وە دەستیان کرد بە گۆرانی وتن بەیەکەوە
  • 3:12 - 3:14
    گابی گۆرانی دەوت لەگەڵ فرمێسکەکانیدا
  • 3:14 - 3:17
    دەتوانیت گوێت لە هەوڵدانەکەی بێت بۆ دەربڕینی
  • 3:17 - 3:19
    وشەکانی، گۆرانیەک کە باس لە هەستەکانی ئەو دەکرد
  • 3:19 - 3:22
    وە گۆرانی دوت بە ئاستێکی نەگۆڕ، ئەو گۆرانی دەوت
  • 3:22 - 3:26
    با بدرەوشیینەوە، با بدرەوشێینەوە، با بدرەوشێینەوە
  • 3:26 - 3:29
    ئەوە بە بیرخستنەوەیەکی زۆر بەهێز و تیژە کە چۆن
  • 3:29 - 3:32
    جوانی مۆسیقا توانای هەیە قسە بکات
  • 3:32 - 3:37
    کاتێک وشەکانی شکست دەهێنن، بەتایبەتی لەم بابەتەدا
  • 3:37 - 3:39
    تەماشاکردنی ئەم ڤیدیۆیەی گابی گیفۆردس
  • 3:39 - 3:42
    کاری دکتۆر (گۆتفرید سکلۆگ)ی بیرخستمەوە
  • 3:42 - 3:45
    یەکێک لە شارەزایانی مێشک کە توێژینەوە لەسەر مۆسیقا و مێشک دەکات لە هاڤارد
  • 3:45 - 3:48
    وە (سکلۆگ) پاڵپشتی لە چارەسەرکردنێک دەکات بەناوی
  • 3:48 - 3:53
    بەرز و نزمی میلۆدی لە چارەسەرکردندا، کە ئێستا زۆر بەکاردێت لە چارەسەرکردنی مۆسیقیدا
  • 3:53 - 3:57
    سکلۆگ ئەوەی بۆ دەرکەوت قوربانیانی لێدان کە لای ئەون دەنگیان لەدەست دەدەن
  • 3:57 - 4:02
    نەیتوانی ڕستەیەکی سێ یان چوار وشەیی دروست بکات
  • 4:02 - 4:05
    بەڵام هێشتا دەیانتوانی لەسەر ئاوازی گۆرانی بڵێن
  • 4:05 - 4:07
    کەواتە جەژنی لەدایک بونت پیرۆز بێت
  • 4:07 - 4:10
    یان گۆرانیە خۆشەکەیان لەلایەن (ئیگلس) یان ڕۆڵین ستۆنس
  • 4:10 - 4:13
    دوای (٧٠) کاتژمێر لە وانەی چڕی گۆرانی وتن
  • 4:13 - 4:17
    ئەوەی بۆدەرکەوت کە مۆسیقا دەیتوانی
  • 4:17 - 4:19
    مێشکی نەخۆشەکان چاک بکاتەوە و لەیەکچونێک دروست بکات
  • 4:19 - 4:21
    لەبەشی ناوەڕاستی قسەکردن لەلای ڕاست
  • 4:21 - 4:24
    بۆ دروستکردنی باڵانس لەو بەشەی کە تێکچوە لەلای چەپ
  • 4:24 - 4:28
    کاتێک (١٧) ساڵ بووم، سەردانی تاقیگەی دکتۆر سکڵۆگم کرد
  • 4:28 - 4:30
    هەندێک لە لێکۆڵینەوەکانی نیشاندام
  • 4:30 - 4:34
    لەسەر مۆسیقا و مێشک.... چۆن مۆسیقا ژەنەکان
  • 4:34 - 4:37
    شێوازێکی جیاوازی مێشکیان هەیە بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی مۆسیقا ژەن نین
  • 4:37 - 4:39
    چۆن مۆسیقا و گوێگرتن لە مۆسیقا
  • 4:39 - 4:41
    دەتوانێت مێشک ڕووناک بکاتەوە لە
  • 4:41 - 4:44
    لە بەرگی دەرەوەو پێشەوەی مێشک هەتا دەگاتە ئەو بەشەی کە کۆنتڕۆڵی ماسولکەکان دەکات
  • 4:44 - 4:47
    چۆن مۆسیقا بووە بە چارەسەرێکی گرنگ بۆ نەخۆشیە دەروونیەکان
  • 4:47 - 4:51
    بۆ یارمەتیدانی منداڵانی ناتەواو، بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی
  • 4:51 - 4:54
    کە ناڕەحەتن بە ماندووبون و پەستان لەسەریانە
  • 4:54 - 4:57
    چۆن بەڕاستی نەخۆشەکانی (پارکینسۆنیان) جوڵەکانیان دەدۆزنەوە
  • 4:57 - 5:00
    وە ڕۆشتەنکانیان ڕێک دەبێت کاتێک گوێ لە مۆسیقا دەگرن
  • 5:00 - 5:04
    وە چۆن نەخۆشە درەنگەکانی (ئەلژێمر) ئەوانەی شێتن
  • 5:04 - 5:07
    زۆر درەنگ چاک دەبنەوە کە ئیتر
  • 5:07 - 5:10
    خێازنەکانیان نەدەناسییەوە، دەتوانن هێشتا تۆنێک هەڵبژێرن لەلایەن (چۆپین)ەوە
  • 5:10 - 5:13
    لە پیانۆیەک کە بە منداڵی فێر بوون
  • 5:13 - 5:16
    مەبەستێکم هەبوو بۆ سەردان کردنی گۆتفر سکڵۆگ
  • 5:16 - 5:20
    ئەویش ئەوە بوو: من لە چوار ڕیانێکدا بووم لە ژیانمدا
  • 5:20 - 5:22
    بۆ هەڵبژاردن لە نێوان مۆسیقا و دەرمان
  • 5:22 - 5:25
    من تازە زانکۆم تەواو کردبوو، وە من وەک
  • 5:25 - 5:28
    یاریدەدەری توێژینەوە لە تاقیگەی دێنس سێلکۆی کارم دەکرد
  • 5:28 - 5:32
    توێژینەوەم لەسەر نەخۆشی (
    پارکینسۆن) لە هاڤارد دەکرد
  • 5:32 - 5:34
    وە توشی خۆشەویستی زانستی دەرمان بووم. دەمویست ببم بە برین پێچ
  • 5:34 - 5:38
    دەمیست ببم بە دکتۆر وەک پاوڵ فارمەر یان ڕێک هۆدس
  • 5:38 - 5:42
    ئەم جۆرە پیاوانە نەترسناە دەڕۆن بۆ شوێنی وەک هایتی و ئیثیوبیا
  • 5:42 - 5:45
    وە کار لەگەڵ نەخۆشەکانی (ئایدز) و لەگەڵ چەند جۆرە دەرمانێکی بەرەنگاری دەکەن
  • 5:45 - 5:49
    نەخۆشی گورچیلە و یان لەگەڵ ئەو منداڵانەی نەخشی شێرپەنجەیان هەیە
  • 5:49 - 5:52
    دەمویست ببم بەو دکتۆرانەی مانگی سور
  • 5:52 - 5:54
    ئەو دکتۆرانەی بێسنور
  • 5:54 - 5:57
    لەلایەکی ترەوە، لە هەموو ژیانمدا کەمانچەم لێداوە
  • 5:57 - 6:01
    مۆسیقا بۆ من زۆر زیاتر بوو لە هەست. ئەوە خولیایەک بوو
  • 6:01 - 6:04
    ئەوە ئۆکسجین بوو. من زۆر بەختم هەبوو کە
  • 6:04 - 6:07
    لە قوتابخانەی (جولیارد) لە مانهاتن خوێندومە
  • 6:07 - 6:12
    ڕۆڵم بینیوە لەگەڵ (زوبین مێهتا) و ئۆکسترای ئیسڕائیلی لە تەلئەبیب
  • 6:12 - 6:14
    وە دەرکەوت کە گۆتفرۆد سکڵۆگ
  • 6:14 - 6:17
    ئۆرگانێکی خوێندوە لە پارێزگای ڤییەنا
  • 6:17 - 6:19
    بەڵام وازی لە خۆشەویستی خۆی هێنا بۆ مۆسیقا تا دوای کارەکەی بکەوێت
  • 6:19 - 6:23
    کە پزیشک بوو. ئەو دوانیوەڕۆیە پرسیارم لێکرد
  • 6:23 - 6:26
    ئەوە چۆن بوو ئەو بڕیارەت دا؟
  • 6:26 - 6:28
    ئەو وتی کە کات هەبوو کاتێک ئەو هیوای خواست
  • 6:28 - 6:30
    بتوانێت بگەڕێتەوە و ئەو ئامێرە لێبدات کە پێشتر هەیبوو
  • 6:30 - 6:34
    بۆ من، قوتابخانەی پزیشکی دەتوانێت بوەستێت
  • 6:34 - 6:36
    بەڵام کەمانچەکە ناتوانێت
  • 6:36 - 6:39
    دوای دوو ساڵ لە خوێندنی مۆسیقا، بڕیارمدا
  • 6:39 - 6:42
    هەوڵبدەم بۆ شتێکی تر پێش ئەوەی (مکات) وەربگرم
  • 6:42 - 6:44
    وە داواکاری پێشکەش بکەم بۆ قوتابخانەی پزیشکی وەک کوڕێکی باشی هیندی
  • 6:44 - 6:47
    بۆ ئەوەی ببم بە دکتۆر گوپتای داهاتوو. پێکەنین
  • 6:47 - 6:50
    بڕیارمدا هەوڵ بدەم بۆ مەحاڵ و
  • 6:50 - 6:53
    ڕێزگرتن لە تاقیکردنەوەی دەنگ لە ئۆکسترای لۆس ئەنجلسدا
  • 6:53 - 6:56
    ئەوە یەکەم تاقیکردنەوەم بوو، دوای سێ ڕۆژ لە ڕاهێنان
  • 6:56 - 6:59
    لە پشت شاشەوە لە هەفتەی بەرەنگاریدا، من شوێنێک وەرگرت
  • 6:59 - 7:03
    ئەوە خەونێک بوو، ئەو خەونێکی گەورە بوو بۆ بەدەست هێنان
  • 7:03 - 7:06
    لە ئۆکسترایەک، بۆ ئەداکردن لە هۆڵی کۆنسێرتی (واڵت دیزن)دا
  • 7:06 - 7:10
    لە ئۆکسترایەک، کە ئێستا لەلایەن (گۆستاڤۆ دودامێڵ)ی بەناوبانگەوە بەڕێوە دەبرێت
  • 7:10 - 7:13
    بەڵام لەوە گرنگتر بۆ من دەورەدان بوو
  • 7:13 - 7:17
    لەلایەن مۆسیقا ژەنەکان و مامۆستاکان کە بوون بە خێزانی تازەم
  • 7:17 - 7:20
    ماڵە مۆسیقا تازەکەم
  • 7:20 - 7:24
    بەڵام دوای ساڵێک مۆسیقا ژەنێکی ترم بین کە هەروەها
  • 7:24 - 7:27
    لە (جولیارد) خوێندبووی، کە بە باشی یارمەتی دام لە
  • 7:27 - 7:31
    دۆزینەوەی دەنگم و وەکو مۆسیقا ژەنێک دەرکەوتم
  • 7:31 - 7:34
    ناثانیل ئایرس (باس) لێدەرێک بوو لە جولیارد، بەڵام
  • 7:34 - 7:38
    ئەو ئازاری چەشت بەهۆی شیتیەوە لە سەرەتای (٢٠)ەکاندا
  • 7:38 - 7:40
    بەهۆی (ثۆرازین)ەوە لە (بێلێڤو) چارەسر کرا
  • 7:40 - 7:44
    بەوە کۆتایی هات کە بەبێ ماڵ مایەوە لەسەر شەقامەکانی سکید ڕۆو
  • 7:44 - 7:46
    دوای بیست ساڵ لە ناوەڕاستی لۆس ئەنجلسدا
  • 7:46 - 7:50
    چیرۆکەکەی (ناثانیل) بووە ڕووناکییەک بۆ بێ ماڵەکان
  • 7:50 - 7:53
    وە نەخۆشە دەرونییەکان لە هەموو ئەمریکادا
  • 7:53 - 7:55
    وەک لە کتێبێک و فیلمێکدا باس کراوە بە ناوی (ئامێر ژەنە تەنیا)کە
  • 7:55 - 7:58
    بەڵام من بووم بە هاوڕێی، وە من بووم بە مامۆستای کەمانچەی ئەو
  • 7:58 - 8:00
    پێم وت لە هەر شوێنێک کەمانچەی پێبوو
  • 8:00 - 8:03
    لە هەرشوێنێک منی لەگەڵ بووم، وانەی کەمانچەی پێدەڵێمەوە
  • 8:03 - 8:06
    لە زۆربەی کاتەکان لە (ناثانیل) لە (سکید ڕۆو) دەمبینی
  • 8:06 - 8:09
    ئەوەم دەبینی کە چۆن مۆسیقا ژیان دەهێنێتەوە بۆ لای ئەو
  • 8:09 - 8:12
    لە کاتە زۆر تاریکەکانەوە، لەوەی چۆن بوو بۆ من
  • 8:12 - 8:14
    لەبەرچاوم وەک ڕانەهێنراوێک
  • 8:14 - 8:18
    لەسەرەتای چیرۆکی نەخۆشیەکەی شیزۆفینیا
  • 8:18 - 8:21
    مۆسیقا لێدان بۆ (ناثانیل) مانایەکی قوڵی هەبوو
  • 8:21 - 8:23
    چونکە لە ئێستادا بە مانای پەیوەندی کردن دێت
  • 8:23 - 8:26
    پەیوەندییەک کە ووشە ناتوانێت، پەیوەندییەک
  • 8:26 - 8:30
    کە لە وشە قوڵتر بوو، کە دروست بوو
  • 8:30 - 8:33
    لە ئاستێکی سەرەتایی دەرونی (ناثانیل)دا
  • 8:33 - 8:38
    هێشتا وەک پاڵپشتیەکی مۆسیقی دادەنرێت لەلایەن منەوە
  • 8:38 - 8:42
    خۆم وەک خراپەکارێکی گەورە دەبینیەوە کە کەسێک
  • 8:42 - 8:45
    وەک (ناثانیل) دەیتوانی بێ ماڵ بێت لە سکید ڕۆو
  • 8:45 - 8:49
    لەبەر نەخۆسیە دەروونیەکەی، هەتا ئێستا چەند هەزارێک
  • 8:49 - 8:52
    خەڵکی تر لەدەرەوە دەژین لە سکید ڕۆو
  • 8:52 - 8:57
    کە چیرۆکی تراژیدیای وەک ئەویان هەیە، بەڵام هەرگیز کتێبێک یان فیلمێک نیە
  • 8:57 - 8:59
    لەسەر ئەوان تاکو لە شەقامەکان دووریان بخاتەوە؟
  • 8:59 - 9:03
    لەسەرەتای ئەم نەهامەتیەی من ، بەشێوەیەک هەستم کرد
  • 9:03 - 9:07
    ژیانی مۆسیقا منی هەڵبژاردوە، هەرچۆنێک بێت
  • 9:07 - 9:10
    لەوانەیە بە ساویلکەییەوە بووبێت، هەستم بەوە کرد
  • 9:10 - 9:13
    کە بەراستی (سکید ڕۆو) پیویستی پێیەتی کەسێکە وەک پاول فارمەر
  • 9:13 - 9:17
    نەک کەسێکی کلاسیکی مۆسیقی وەک بەنکەر هێڵ
  • 9:17 - 9:19
    بەڵام لە کۆتاییدا، ئەوە (ناثانیل) بوو کە ئەوەی نیشاندام
  • 9:19 - 9:22
    کە ئەگەر من بەڕاستی گۆڕانکاریم دەوێت
  • 9:22 - 9:26
    ئەگەر دەمەوێت جیاوازی دروست بکەم، ئێستا ئامێرێکی باسم هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە
  • 9:26 - 9:31
    کە مۆسیقا پردێکە کە جیهانی من بە هی ئەوەوە دەبەستێتەوە
  • 9:31 - 9:33
    وتەیەکی جوان هەیە
  • 9:33 - 9:35
    لەلایەن مۆسیقا دانەری ڕۆمانی ئەڵمانی (ڕۆبێرت سکومان)ەوە
  • 9:35 - 9:40
    کە دەڵێت: ناردنی ڕووناکی دڵی مرۆڤ
  • 9:40 - 9:43
    ئەرکێکی سەرەکی هونەرمەندە
  • 9:43 - 9:45
    ئەوە وتەیەکی تایبەتی و جوانە
  • 9:45 - 9:48
    چونکە سکومان خۆی ئازاری چەشتوە بەهۆی (شیزوفینیا)وە
  • 9:48 - 9:50
    وە لە غەریبیدا مرد
  • 9:50 - 9:53
    لە ژێر کاریگەری ئەوەی کە لە (ناثانیل)ەوە فێر بووم
  • 9:53 - 9:55
    ڕێکخراوێکی بۆ مۆسیقا ژەنان دروست کرد لە سکید ڕۆو
  • 9:55 - 9:58
    بە ناوی (سیمفۆنیای شەقام)، ڕووناکی مۆسیقای هێنا
  • 9:58 - 10:01
    بۆ تاریکترین ناوچەکان، دەرخستنی
  • 10:01 - 10:03
    بۆ بێ ماڵەکان و نەخۆشە دەرونیەکان لە پەناگە و کلینکەکان
  • 10:03 - 10:07
    لە (سکید ڕۆو)، هەڵسان بەشەڕکردن
  • 10:07 - 10:11
    لەگەڵ تاقیکردنەوەیەکی سەرنەکەوتودا وە بۆ زیندانەکان
  • 10:11 - 10:15
    وە ئەوانەی کە بە شێت تاوانبار دەکرێن
  • 10:15 - 10:17
    دواتر یەکێک لە بۆنەکان لە نەخۆشخانەی پاتۆنی گشتی
  • 10:17 - 10:19
    لە (سان بێرناردیۆ)، ئافرەتێک بەرەو ڕووی ئێمە هات
  • 10:19 - 10:22
    فرمێسک بە چاویدا دەهاتە خوارەوە
  • 10:22 - 10:24
    ئەو ئافرەتە کەمئەندام بوو وە دەلەرزی
  • 10:24 - 10:27
    وە پێکەنینێکی زۆر جوانی هەبوو، وتی
  • 10:27 - 10:29
    ئەو پێشتر هەرگیز گوێی لە مۆسیقای کلاسیکی نەبوە
  • 10:29 - 10:32
    پێی وابوو کە حەزی لێنابێت، ئەو هەرگیز
  • 10:32 - 10:36
    گوێی لە کەمانچە نەبوە پێشتر، بەڵام گوێگرتن لەو مۆسیقایە وەک گەشانەوەی ڕۆژ وابوو
  • 10:36 - 10:39
    هەرگیز سەردانی نەکردبوون، وە بۆ یەکەمجار دوای (شەش) ساڵ
  • 10:39 - 10:44
    کاتێک ئەو گوێی لە ئێمە بوو، لەرزینەکەی وەستا بە چارەسەری پزیشکی
  • 10:44 - 10:47
    لەناکاو، ئەوەی لەو کۆنسێرتانەدا بینیمان
  • 10:47 - 10:50
    دوور لە مەسرەحەکە، دوور لە ڕووناکی، بەڵێ
  • 10:50 - 10:54
    تۆکسیدۆ، مۆسیقا ژەنەکان بوون بە جۆگە
  • 10:54 - 10:57
    بۆ دابینکردنی قازانجێکی زۆری چارسەریانە
  • 10:57 - 11:00
    لە مۆسیقا بۆ مێشکی ئامادەبوان کە هەرگیز
  • 11:00 - 11:02
    نەیدەتوانی بێتە ئەم ژوورەوە
  • 11:02 - 11:07
    هەرگیز نەیدەتوانی بەم جۆرە مۆسیقایانە بگات کە ئێمە ئامادەی دەکەین
  • 11:07 - 11:11
    هەر وەک دەرمان خزمەتی چارەسەر دەکات
  • 11:11 - 11:14
    زیاتر لە بەرگری لەس بەتەنها
  • 11:14 - 11:18
    هێز و جوانی مۆسیقا روانایەکی زۆری هەیە
  • 11:18 - 11:21
    لە ناوەڕاستی کەمبوونەوەی باوەڕدا
  • 11:21 - 11:24
    جوانی مۆسیقا بەتەنها هێزێکی زۆری هەیە
  • 11:24 - 11:27
    ئەو شتەی پەیوەندی بەهەست و سۆزەوە هەیە کە ئێمە دەریدەبڕین، کاتێک ئێمە
  • 11:27 - 11:31
    گوێمان لە ئۆپێرایەک دەبێت لەلایەن (واگنەر) یان سەمفۆناییەک لە لایەن (براهمس)ەوە
  • 11:31 - 11:34
    یان مۆسیقای (چامبەر لەلایەن بیتهۆش) زۆرمان لێدەکات
  • 11:34 - 11:38
    شتە هاوبەشەکانمان، هاوبەشی مرۆڤایەتیمان، کۆمەڵگاکەمان
  • 11:38 - 11:42
    هەستەکانمان کۆدەکاتەوە، تێگەیشتنی هەستەکانمان بیر دەخاتەوە
  • 11:42 - 11:45
    کە پزیشکی دەروونی (ئیپان ماکلگچرست) دەڵێت ئەوە چالاکیە
  • 11:45 - 11:48
    بۆ ناوبەشی ڕاستی مێشکمان
  • 11:48 - 11:52
    بۆ ئەو زیندەوەرانەی لە حاڵەتی نامرۆڤانەی
  • 11:52 - 11:54
    نەخۆسی دەروونی لەگەڵ بێ ماڵ
  • 11:54 - 11:57
    وە زیندان، مۆسیقا و جوانی مۆسیقا
  • 11:57 - 12:01
    هەلێک دەدات پێیان بۆ هەوڵدانی زیاتر لەو جیهانەی کە تیایدا دەژین
  • 12:01 - 12:05
    بۆ ئەوەی بیریان بێت کە هێشتا توانایان هەیە
  • 12:05 - 12:08
    شتێکی جوان بکەن و مرۆڤایەتی لە بیریان ناکات
  • 12:08 - 12:11
    وە پروشەی ئەو جوانیە، پروشەی ئەو مرۆڤایەتیە
  • 12:11 - 12:14
    دەگۆڕێت بۆ هیوا
  • 12:14 - 12:17
    ئەگەر ئێمە ڕێگەی مۆسیقا هەڵبژێرین
  • 12:17 - 12:20
    یان پزیشکی، ئەوە یەکەم شتە کە پێویستە ئێمە بیپاڵێوین
  • 12:20 - 12:22
    لە ناو کۆمەڵگاکانمان، لەناو گوێگرەکانمان
  • 12:22 - 12:26
    ئەگەر ئێمە بمانەوێت کاریگەری لەسەر بکەین تا چاک ببنەوە لێی
  • 12:26 - 12:29
    دەمەوێت بە وتەیەکی (جۆن کەیتس) کۆتایی پێبهێنم
  • 12:29 - 12:31
    شاعیری ڕۆمانسی ئینگلیزی
  • 12:31 - 12:34
    وتەیەکی بەناوبانگە کە من دڵنیام هەموتان دەیزانن
  • 12:34 - 12:37
    هەروەها (کەیتس)یش وازی لە کارەکەی هێنا لە پزیشکی
  • 12:37 - 12:40
    بۆ بەدواکەوتنی شێعر ، بەڵام ئەو کاتێک مرد ساڵێک لە من گەورەتر بوو
  • 12:40 - 12:45
    کەیتس دەڵێت جوانی ڕاستیە، ڕاستی جوانیە
  • 12:45 - 12:52
    ئەوە هەموو شتێکە ئێوە دەیزانن لەسەر زەوی، وە پێویستەهەمووتان بیزانن
  • 12:55 - 15:39
    مۆسیقا
  • 15:39 - 16:07
    چەپڵە لێدان
Title:
ڕۆبەرت گوپتا: لە نێوان مۆسیقا و دەرمان
Speaker:
Robert Gupta
Description:

کاتێک ڕۆبەرت گوپتا لە نێوان کارەکەی وەک پزیشکێک و کەمانچە ژەنێکدا بینییەوە بۆی دەرکەوت کە شوێنی ئەو لە ناوەڕاستی ئەو دوانەدایە.کاتێک کە داری کەمانچەکە بەدەستیەوەیەتی و هەستی دادپەروەری لە دڵیدایە. چیرۆکی کۆمەڵگای پشتگوێخراو و هێزی مۆسیقا وەک دەرمانێک باس دەکات کە ئەنجامی باشی دەبێت لە کاتێکدا کە دەرمانی ئاسایی سودی نییە

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
16:27
Dimitra Papageorgiou approved Kurdish subtitles for Between music and medicine
Hanasa-hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for Between music and medicine
Hanasa-hiwa foundation edited Kurdish subtitles for Between music and medicine
Hanasa-hiwa foundation edited Kurdish subtitles for Between music and medicine
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Between music and medicine
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Between music and medicine
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Between music and medicine
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Between music and medicine
Show all

Kurdish subtitles

Revisions