بۆچی ئێمە بڕیاری درووست نادەین؟ - سارا گارۆفالۆ
-
0:07 - 0:09با بڵێین تۆ لە پڕۆگرامێکی تەلەڤیزیۆنیت.
-
0:09 - 0:12لە گێمی یەکەم ١٠٠٠ دۆلارت بردووەتەوە
-
0:12 - 0:15کاتێک کە چەرخەکەت سوڕاندووە.
-
0:15 - 0:17ئێستا ھەڵبژاردنێکت ھەیە.
-
0:17 - 0:20دەتوانیت ٥٠٠ دۆلاریتر وەکو پاداشت وەربگریت
-
0:20 - 0:23یان دەتوانیت شێر و خەت بکەیت.
-
0:23 - 0:26ئەگەر شێر بێت، ١٠٠٠ دۆلاریتر ببەیتەوە.
-
0:26 - 0:29ئەگەر خەت بێت ھیچ
بڕە پارەیەکت دەست ناکەوێت. -
0:29 - 0:34لە گێمی دووەم، ٢٠٠٠ دۆلاریترت دەستکەوتووە
بەڵام میلی چەرخەکە دەکەوێتە سەر بەشی سزا. -
0:34 - 0:36ئێستا ھەڵبژاردەیەکیترت ھەیە.
-
0:36 - 0:39دەتوانیت یان ٥٠٠ دۆلار لە دەست بدەیت،
-
0:39 - 0:42یان بەختت لە شێر و خەتدا بەکار بهێنیت.
-
0:42 - 0:44ئەگەر شێر بێت، ھیچ شتێک لە دەست نادەیت،
-
0:44 - 0:49بەڵام ئەگەر خەت بێت، ١٠٠٠دۆلار
لە دەست دەدەیت. -
0:49 - 0:50ئەگەر وەکو زۆربەی خەڵکی بیت،
-
0:50 - 0:54ڕەنگە تۆ لە گێمی یەکەمدا
پارەکەت هەڵبژارد بێت -
0:54 - 0:57لە گێمی دووەمیشدا، شێر و خەت بکەیت.
-
0:57 - 1:00بەڵام ئەگەر بیری لێبکەیتەوە
ئەمە ھیچ مانایی نییە. -
1:00 - 1:04هەلی بردنەوە و ئەنجام لە
ھەردوو گێمەکە وەکو یەکە. -
1:04 - 1:09کەواتە بۆچی گێمی دووەم
زۆر ترسێنەرترە؟ -
1:09 - 1:13وەڵامەکە خۆیی لە دیاردەیەکدا دەبینێتەوە
کە پێی دەڵێن "توڕەیی لە خۆڕایی". -
1:13 - 1:15بە پێی بیردۆزی ڕێژەیی ئابوری،
-
1:15 - 1:19پێویستە یاسایەکی سادەی بیرکاری
بەسەریاندا جێبەجێ ببێت -
1:19 - 1:23کە ئاستی مەترسی بۆ ئاستی
لە دەستدان، پێوانە دەکات. -
1:23 - 1:25بەڵام توێژینەوەکان دەریان خستوە
زۆربەی خەڵک، -
1:25 - 1:29ئەو کاریگەرییە نەرێنییەی کە هەستی پێ دەکەن
لە کاتی لە دەست دانی شتێکدا، -
1:29 - 1:35کاریگەرییەکەی دووئەوەندە بەھێزترە لە
ئەرێنی بوون لە دەستکەوتنی هەمان شتدا. -
1:35 - 1:40نەمانی ڕق یەکێکە لە لایەنگرەکانی فێربوون
کە لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە دەردەکەوێت، -
1:40 - 1:44بابەتەکانی چارەسەرکردنی کێشە بە ئەزموونی
پێشوو و ژیرییەوە بەندە -
1:44 - 1:47وەک لە وریایی شیکردنەوە.
-
1:47 - 1:50و ئەم بیرە کورتبڕانە دەتوانن سەربکێشن
بۆ بڕیارە نابەجێیەکان، -
1:50 - 1:51نەک وەک عاشق بوون
-
1:51 - 1:53یان بازدان لەسەر گردێکەوە،
-
1:53 - 1:58بەڵام بیروڕا هەڵەکان دەتوانرێن بە ئاسانی
بسلەمێندرێن کە هەڵەن. -
1:58 - 2:04بارودۆخەکانی ئەگەرەکان لە خۆدەگرن
کە بەدناون بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان. -
2:04 - 2:09بۆ نمونە، با بڵێن تۆ زارەکە هەڵ دەدەیت
٤ ڕووی سەوز و ٢ ڕووی سور -
2:09 - 2:11بیست جار.
-
2:11 - 2:14دەتوانیت یەکێک لەم زنجیرە
زارانەی خوارەوە ھەڵبژێریت، -
2:14 - 2:17و ئەگەر هەڵبژاردنەکەت ڕاست بوو،
٢٥ دۆلار دەبەیتەوە. -
2:17 - 2:19کامیانت هەڵدەبژارد؟
-
2:19 - 2:24لە توێژینەوەکاندا، ٪٦٥ی بەشداربووان
کە خوێندکاری زانکۆ بوون -
2:24 - 2:26وەڵامی ڕیزی B ییان هەڵبژارد
-
2:26 - 2:30ھەرچەندە" A"کورترە و" B" دەگرێتەخۆ،
-
2:30 - 2:32بە واتایەکی تر، زیاتر پێ دەچێت.
-
2:32 - 2:35ئەمە ئەوەیە کە پێی دەڵێین
بەهەڵەداچوون. -
2:35 - 2:37لێرەدا پێشبینی دەکەین ڕووی
سەوز زیاتر ببینین، -
2:37 - 2:42کەواتە مێشکمان دەتوانێت فێڵمان لێ بکات
لە هەڵبژاردنی وەڵامە ڕاستەکە. -
2:42 - 2:46هەروەها تاقیکاریەکانیش سامناکن
بە گشتی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ژمارەکان. -
2:46 - 2:49لە نمونەیەکدا، خوێندکاران دابەش
دەبن بەسەر دوو گروپدا. -
2:49 - 2:55گروپی یەکەم دەپرسن ئەگەر ماھاتما غاندی
لە پێش یان لە دوایی تەمەنی ٩ ساڵی مردبێت، -
2:55 - 3:00لە کاتێکدا دووەمیان دەپرسن ئەگەر لە
پێش یان لە دوایی تەمەنی ١٤٠ ساڵی مردبێت. -
3:00 - 3:03ئاشکرایە ھەردوو ژمارەکە
دوورن لە یەکتریەوە، -
3:03 - 3:07بەڵام کە خوێندکارەکان پرسیاریان لێ دەکرێت
بۆ زانینی ڕاستی ئەو تەمەنەی تێیدا مردووە، -
3:07 - 3:10زۆربەی وەڵامەکانی گروپی یەکەم سەروو
٥٠ ساڵی بوو -
3:10 - 3:14لە کاتێکدا ھی گرووپی دووەم سەروو (٦٧) بوو.
-
3:14 - 3:17هەرچەندە دەبوو زانییارییە هەڵەکان
لە پرسیارەکانی سەرەتادا -
3:17 - 3:19نا پەیوەستبان بە یەکترەوە،
-
3:19 - 3:22ھێشتاش کاریگەری لەسەر
خەمڵاندنەکانی خوێندکارەکان هەیە. -
3:22 - 3:25" ئەمە نمونەیەکە بۆ کاریگەری لەنگەرگرتن،
-
3:25 - 3:28و بە زۆری لە بازاڕکردن
و گفتوگۆکاندا بەکاردێت -
3:28 - 3:31دەیانەوێت نرخی شتەکانییان بەرز بکەنەوە
کە خەڵک دەیەوێت بیکڕێت. -
3:31 - 3:35ھەروەھا ئەگەر تاقیکار ڕابەری ھەموو
ئەو بڕیارە هەڵانە بکات، -
3:35 - 3:37بۆچی ئەوانمان ھەیە؟
-
3:37 - 3:40چونکە دەتوانن بە تەواوی کاریگەر بن.
-
3:40 - 3:41بە درێژایی مێژووی مرۆڤ،
-
3:41 - 3:46مانەوە پشت دەبەستێت بە بڕیارێکی
خێرا بە هەبوونی چەند زانییارییەکی کەم. -
3:46 - 3:50کاتێک کات بۆ شیکردنەوەیەکی
گونجاو بۆ ھەموو ئەگەرەکان نیە، -
3:50 - 3:53لەو کاتەدا، تاقیکارەکە دەتوانێت
زۆر هاوکارمان بێت. -
3:53 - 3:57بەڵام ژینگەی ئەمڕۆ پێویستی
بە بڕیاری ئاڵۆزتر هەیە، -
3:57 - 4:01و ئەم بڕیارانە زۆر ناڕەوان بۆ ئەو بەشانەی
کە بێ ئاگاین لێیان، -
4:01 - 4:04کاریگەرییان هەیە لەسەر
تەندروستی و پەروەردە -
4:04 - 4:06و دارایی و دادگەریش.
-
4:06 - 4:08ناتوانین مێشکی تاقیکارەکانمان دابخەین،
-
4:08 - 4:11بەڵام دەتوانین فێرببین
ئاگادار بین. -
4:11 - 4:14کاتێک توشی بارودۆخێک دەبیت
کە مامەڵە لەگەڵ ژمارەکان، -
4:14 - 4:15گریمانە،
-
4:15 - 4:17یان زانیاری زۆر دەکەیت،
-
4:17 - 4:18بۆ چرکەیەک بوەستە
-
4:18 - 4:23و وایدابن وەڵامێکی
ژیرانەش ڕەنگە شتێکی ناڕاست بێت.
- Title:
- بۆچی ئێمە بڕیاری درووست نادەین؟ - سارا گارۆفالۆ
- Speaker:
- سارا گارۆفالۆ
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە:
http://ed.ted.com/lessons/the-psychology-behind-irrational-decisions-sara-garofaloزۆربەی خەڵکی بڕیارێک دەدەن کە "ژیرانە" نیە لە دیدگای ئابوورییەوە-- مانای وایە ئەم بڕیارانە ئەنجامی باش بە دەستەوە نادەن. بۆچی وایە؟ ئێمە بە تەنیا لە مامەڵەکردن لەگەڵ ژمارەکان و چەرخەکاندا خراپین؟ یانیش میکانیزمێکی سایکۆلۆژی لە پشتەوەیە؟ سارا گارۆفالۆ دەڵێت بابەتەکانی چارەسەری کێشە بە بنەمای ئەزموونەکانی پێشوو و ژیرییەوە بەندە نەک شیکار کردنی دۆخەکە.
ئامادەکردنی سارا گارۆفالۆ، دەرهێنانی TOGETHER.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:39
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The psychology behind irrational decisions | ||
Razaw Bor accepted Kurdish (Central) subtitles for The psychology behind irrational decisions | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for The psychology behind irrational decisions | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for The psychology behind irrational decisions | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The psychology behind irrational decisions | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The psychology behind irrational decisions |