Return to Video

چۆن کۆنترۆڵی کاتەکانت بکەیت

  • 0:01 - 0:04
    کاتێک خەڵک بەوە ئەزانن
    کە دەربارەی بەڕێوەبردنی کات ئەنوسم،
  • 0:05 - 0:06
    دوو گریمانە دائەنێن.
  • 0:08 - 0:11
    یەکێکیان ئەوەیە کە هەمووکات
    لەکاتی خۆیا ئەگەم، و
  • 0:12 - 0:13
    واش نیم.
  • 0:14 - 0:15
    چوار مناڵی بچووکم هەیە، و
  • 0:15 - 0:18
    ئەمەوێ زۆر دواکەوتنەکانم
    بخەمە ملی ئەوان،
  • 0:18 - 0:20
    بەڵام هەندێک جار هەڵەی ئەوان نییە.
  • 0:20 - 0:23
    جارێکیان دواکەوتم بۆ وتاردانەکەم
    لەسەر بەڕێوەبردنی کات.
  • 0:23 - 0:24
    (پێکەنین)
  • 0:24 - 0:28
    پێویستە هەموو ساتێک وەربگرین و
    چێژ لەم تەوسە وەرگرین.
  • 0:29 - 0:32
    دووەم شت گریمانەی بۆ ئەکەن ئەوەیە
    کە ڕێنمایی و ڕێگام زۆر هەبێت
  • 0:32 - 0:34
    بۆ ئەوەی لێرە و لەوێ کەمێک کات بگێڕمەوە.
  • 0:34 - 0:38
    هەندێک جار لە گۆڤارەکانا ئەیبینم کە
    چیرۆک لەسەر ئەم بابەتە دائەنێن،
  • 0:38 - 0:41
    بەشێوەیەکی گشتی چۆن یارمەتی خوێنەرەکان بەن
    ڕۆژانە کاتژمێرێکی زیایە بدۆزنەوە. و
  • 0:41 - 0:45
    بیرۆکەکە ئەوەیە کە کات لە چالاکییەکانی
    ڕۆژانەی خۆمان بکەینەوە،
  • 0:45 - 0:46
    کۆیان بکەینەوە، و
  • 0:46 - 0:48
    کاتمان ئەبێت بۆ شتە باشەکان.
  • 0:48 - 0:52
    گومان لە بنچینەی تەواوەتی ئەم پارچەیە
    ئەکەم، بەڵام هەموو کات گرنگی ئەیەم
  • 0:52 - 0:55
    بە بیستنی ئەوەی چی بیرۆکەیەکیان
    دۆزیوەتەوە پێش ئەوەی تەلەفونم بۆ بکەن.
  • 0:55 - 0:56
    هەندێک لەوانەی خوازراون:
  • 0:56 - 0:59
    کردنی کارەکانی کە تیایا تەنیا پێویستە
    تەنیا بۆلای ڕاست لابەیت --
  • 0:59 - 1:00
    (پێکەنین)
  • 1:00 - 1:02
    زۆر کارامانە بین لە
    بەکارهێنانی مایکرۆوەیڤدا:
  • 1:02 - 1:05
    ئەڵێت سێ و سێ خولەک و نیو
    لەسەر پاکەتەکە،
  • 1:05 - 1:07
    خەریکە بە تەواوەتی ئەگەینە
    بەشی بنەوەی ئەوەیان. و
  • 1:07 - 1:10
    ئەوەشی زۆر خوازراوە لەلای خۆم،
    کە لەسەر هەندێک ئاست ڕێی تێئەچێت،
  • 1:10 - 1:14
    بەرنامەکان هەڵگریت کە حەزت لێیانە
    بۆ ئەوەی بێ ریکلام سەیریان بکەیت.
  • 1:14 - 1:16
    بەو شێوەیە، هەر نیو کاتژمێرێک
    هەشت خولەک بۆ ئەگەڕێتەوە،
  • 1:16 - 1:18
    بۆیە لە ماوەی دوو کاتژمێر
    لە سەیرکردنی تەلەفزیۆندا،
  • 1:18 - 1:20
    سی و دوو خولەک ئەتوانیت
    وەرزش بکەیت.
  • 1:20 - 1:21
    (پێکەنین)
  • 1:21 - 1:22
    کە ئەوەش ڕاستە.
  • 1:23 - 1:25
    ڕێگایەکی تر ئەزانن بۆ ئەوەی
    سی و دوو خولەک وەرزش بکەن؟
  • 1:26 - 1:28
    ڕۆژی دوو کاتژمێر سەیری
    تەلەفزیۆن مەکەن، وانییە؟
  • 1:28 - 1:29
    (پێکەنین)
  • 1:29 - 1:32
    بەهەرحاڵ، بیرۆکەکە ئەوەیە لێرە و لەوێ
    کاتمان بۆ ئەگەڕێتەوە، کۆی ئەکەینەوە،
  • 1:33 - 1:35
    دواجار ئەگەینە هەموو ئەوەی
    کە ئەمانەوێت بیکەین.
  • 1:35 - 1:38
    بەڵام دوای سەیرکردنی ئەوەی چۆن کەسە
    سەرکەوتووەکان کات بەسەر ئەبەن و
  • 1:38 - 1:40
    سەیرکردنی خشتەکەیان
    کاتژمێر بە کاتژمێر،
  • 1:40 - 1:44
    پێموابێت ئەم بیرۆکەیە بە تەواوەتی
    پاشەوپێش وەریگرتووە.
  • 1:44 - 1:48
    بە هەڵگرتنی کات ئەو ژیانە
    بنیات نانێین کە ئەمانەوێت.
  • 1:49 - 1:50
    ئەو ژیانە بنیات ئەنێین کە ئەمانەوێت، و
  • 1:51 - 1:54
    ئینجا کات خۆی هەڵئەگرێت.
  • 1:55 - 1:56
    مەبەستم ئەمەیە.
  • 1:56 - 1:58
    پرۆژەیەکم کرد لەسەر یادنامەی کات
  • 1:58 - 2:02
    سەیری هەزار و یەک ڕۆژی ژیانی
    ژنێکی زۆر سەرقاڵم کرد.
  • 2:02 - 2:05
    کاری قورسیان هەبووە،
    هەندێک جار کاری خۆیان بووە،
  • 2:05 - 2:07
    منداڵیان هەبووە بەخێویکەن،
    یان دایک و باوکیان،
  • 2:07 - 2:08
    بەرپرسیارێتی بەرامبەر کۆمەڵگا --
  • 2:08 - 2:10
    خەڵکێکی زۆر سەرقاڵ.
  • 2:11 - 2:13
    داوام لێکردن ماوەی هەفتەیەک
    بزانن چییان کردووە
  • 2:13 - 2:15
    بۆ ئەوەی بزانم چەندێک کاریان کردووە و
    چەندێکیش خەوتوون ، و
  • 2:15 - 2:18
    چاوپێکەوتنم لەگەڵ کردن بۆ ستراتیجییەکانیان،
    بۆ کتێبەکەی خۆم.
  • 2:18 - 2:20
    ژنێک کە چاوپێکەوتنم لەگەڵ کرد
  • 2:20 - 2:22
    شەوانی چوارشەممان بۆ شتێک
    ئەچێتە دەرەوە.
  • 2:22 - 2:25
    یەتەوە ماڵەوە ئەبینێت کە
    بۆیلەری ئاوەکەی شکاوە، و
  • 2:25 - 2:28
    هەموو ژێرزەمینەکەی بووە بە ئاو.
  • 2:28 - 2:31
    ئەگەر شتێکی ئاوات بەسەربێت،
  • 2:31 - 2:34
    شێواوییەکی زۆر زیانبەخش و
    ناخۆش درووست ئەبێت.
  • 2:34 - 2:36
    بۆیە هەر ئەو شەوە ئەبوو
    چارەی ئەو شێواوییە بکات،
  • 2:36 - 2:38
    ڕۆژی دواتر وەستای ئاو هاتبوو،
  • 2:38 - 2:42
    ڕۆژی دواتریش، تیمی پاکەرەوە و
    کومبارە تێکچووەکەی پاکردەوە.
  • 2:42 - 2:44
    هەموو ئەمەی تۆمارکردبوو
    لە تۆماری کاتەکانیا.
  • 2:44 - 2:46
    دەرئەنجام بەهەموو هەفتەکە
    حەوت کاتژمێری بردووە.
  • 2:47 - 2:48
    حەوت کاتژمێر.
  • 2:49 - 2:52
    ئەوە وەک دۆزینەوەی کاتژمێرێکی
    زیایەیە لە ڕۆژەکەیا.
  • 2:53 - 2:56
    بەڵام دڵنیام ئەگەر لە سەرەتای
    هەفتەکەیا لێت بپرسیایە،
  • 2:56 - 2:59
    "ئەتوانیت حەوت کاتژمێر دابنێیت
    بۆ وەرزشکردن؟"
  • 3:00 - 3:04
    "ئەتوانیت حەوت کاتژمێر دابنێیت
    بۆ وانە وتنەوە بە حەوت کەسی شایستە؟"
  • 3:04 - 3:06
    دڵنیام هەر ئەوەی ئەوت
    کە زۆربەمان ئەمانوت،
  • 3:06 - 3:11
    کە ئەویش، "نەخێر -- نابینیت
    چەندێک سەرقاڵم؟"
  • 3:12 - 3:13
    کە ناچاریش بوو حەوت کاتژمێر تەرخانکات
  • 3:13 - 3:16
    لەبەر ئەوەی ئاو لە ژێرزەمینەکەیا بوو،
  • 3:16 - 3:19
    حەوت کاتژمێری دابینکرد.
  • 3:19 - 3:23
    ئەوەش نیشانمان ئەیات کە چەندێک
    دەکرێت کات بکشێنیت.
  • 3:24 - 3:26
    ناتوانین کاتی زیاتر دابین بکەین،
  • 3:26 - 3:30
    بەڵام کات ئەکشێت بۆ خۆگونجاندن
    لەگەڵ ئەوەی ئێمە بۆی هەڵئەبژێرین. و
  • 3:30 - 3:33
    بۆیە کلیلی بەڕێوەبردنی کات
  • 3:34 - 3:36
    مامەڵەکردنە لەگەڵ کاری لەپێشینەمان
  • 3:36 - 3:39
    وەک ئەوەی بۆیلەری
    ئاوەکەمان شکابێت.
  • 3:40 - 3:41
    بۆ تێگەشتن لەمە،
  • 3:41 - 3:45
    ئەمەوێت زمانی یەکێک لە سەرقاڵترین
    کەسەکان بەکاربێنم کە قسەم لەگەڵکرد.
  • 3:45 - 3:47
    بە سەرقاڵ، مەبەستم ئەوەیە کە
    کارێکی بچووکی بەڕێوە ئەبرد
  • 3:47 - 3:49
    لەگەڵ دوانزە کەسدا موچەی وەردەگرت،
  • 3:49 - 3:51
    لە کاتەکانی تریشیدا
    شەش منداڵی هەبوو.
  • 3:51 - 3:53
    پەیوەندیم پێوەکرد بۆ ئەوەی
    چاوپێکەوتنێک ڕێکخەم
  • 3:53 - 3:56
    لەسەر ئەوەی چۆن " هەمووی ئەکات"
    ئەو دەستەواژەیە.
  • 3:56 - 3:58
    بیرمە کە بەیانی پێنج شەممە بوو، و
  • 3:58 - 4:00
    کاتی نەبوو قسەم لەگەڵکات.
  • 4:00 - 4:01
    بێگومان، وانییە؟
  • 4:01 - 4:03
    بەڵام هۆکاری ئەوەی کە نەیتوانی
    قسەم لەگەڵ بکات
  • 4:03 - 4:05
    ئەوەبوو کە چووبوو بۆ شاخەوانی،
  • 4:05 - 4:07
    چونکە بەیانییەکی بەهاری جوانبوو، و
  • 4:07 - 4:09
    ئەیویست بچێت بۆسەر شاخەکە.
  • 4:09 - 4:11
    بۆیە بێگومان ئەمە زیاتر هانی یام، و
  • 4:11 - 4:14
    کە دواجار توانیم قسەی لەگەڵکەم،
    بەم شێوەیە ڕوونی کردەوە.
  • 4:14 - 4:17
    ئەڵێت، "گوێگرە لاورا، هەموو ئەوەی ئەیکەم،
  • 4:18 - 4:21
    هەموو خولەکێک کە بەسەری ئەبەم،
    هەڵبژاردنی خۆمە."
  • 4:22 - 4:23
    لەجیاتی ئەوەی بڵێم،
  • 4:23 - 4:25
    "کاتم نییە بۆ ئەلف و باء و جیم،"
  • 4:26 - 4:31
    ئەڵێت، "ئەلف و باء و جیم ناکەم
    چونکە کاری لەپێشینەم نین."
  • 4:32 - 4:36
    "کاتم نییە" زۆر جار واتە
    "کاری لەپێشینەم نییە."
  • 4:37 - 4:40
    ئەگەر بیری لێبکەیتەوە،
    ئەوە زمانێکی ورد ترە.
  • 4:40 - 4:43
    ئەتوانم پێتبڵێم کاتم نییە
    بۆ پاکردنەوەی پەردەکان،
  • 4:43 - 4:44
    بەڵام ئەوە ڕاست نییە.
  • 4:44 - 4:46
    ئەگەر سەد هەزار دۆلارم بەیتێ
    بۆ پاکردنەوەی پەردەکان،
  • 4:46 - 4:48
    زۆر بەخێرایی ئەیکەم.
  • 4:48 - 4:49
    (پێکەنین)
  • 4:49 - 4:51
    لەبەر ئەوەی ئەوە ڕوونایات،
  • 4:51 - 4:53
    دانی پیا ئەنێم کە ئەمە
    مەسەلەی نەبوونی کات نییە؛
  • 4:53 - 4:55
    مەسەلە ئەوەیە نامەوێ بیکەم.
  • 4:55 - 4:58
    بەکارهێنانی ئەم زمانە بیرمان ئەهێنێتەوە
    کە کات هەڵبژاردنی خۆتە.
  • 4:58 - 4:59
    بەوەش،
  • 4:59 - 5:02
    دەکرێت دەرئەنجامی خراپ هەبێت
    بۆ هەڵبژاردنی جیا جیا،
  • 5:02 - 5:04
    دان بەوەیا ئەنێم بۆتان.
  • 5:04 - 5:05
    بەڵام ئێمە کەسانێکی زیرەکین، و
  • 5:05 - 5:07
    بەدڵنیاییەوە لە مەودایەکی درێژخایەندا،
  • 5:07 - 5:09
    هێزمان هەیە ژیانی خۆمان پڕکەین
  • 5:09 - 5:12
    بەو شتانەی کە شایەنی ئەوەن هەبن.
  • 5:13 - 5:14
    کەواتە چۆن ئەوە بکەین؟
  • 5:15 - 5:17
    چۆن مامەڵە بکەین لەگەڵ
  • 5:17 - 5:19
    کارە گرنگەکانمان وەک ئەوەی یەکسان بێت بە
    بۆیلەرە شکاوەکە؟
  • 5:20 - 5:22
    یەکەم شت پێویستە بزانین
    کە ئەو شتانە چین.
  • 5:22 - 5:25
    ئەمەوێ دوو ستراتیجیتان بەمێ
    بۆ بیرکردنەوە لەمە.
  • 5:25 - 5:26
    یەکەمیان، لایەنی پیشەگەری:
  • 5:26 - 5:29
    دڵنیام زۆر کەس لە نزیکبوونەوە
    لە کۆتایی ساڵەکە
  • 5:29 - 5:31
    پێداچوونەوەی ساڵانەیان پێدەدرێت
    لەسەر کارکردنیان.
  • 5:31 - 5:34
    سەیری سەرکەوتنەکانت ئەکەیتەوە
    بەدرێژایی ساڵەکە،
  • 5:34 - 5:36
    "دەرفەتەکانت بۆ گەشەکردن."
  • 5:36 - 5:38
    ئەمەش سوودی خۆی هەیە،
  • 5:38 - 5:41
    بەڵام بەلای منەوە کاریگەرترە
    ئەو کاتە بێنیتە بەرچاوت.
  • 5:41 - 5:44
    بۆیە ئەمەوێ وایدانێن کە
    کۆتایی ساڵی داهاتووە.
  • 5:44 - 5:47
    پیاچوونەوەیەک بۆخۆت ئەکەیت
    لەسەر کارەکانت، و
  • 5:47 - 5:51
    لەڕووی پیشەگەرییەوە ساڵێکی
    زۆر بێوێنەبووە بۆت.
  • 5:52 - 5:58
    ئەو سێ بۆ پێنج شتە چی بوون
    کردووتە و سەرسوڕهێنەر بوون؟
  • 5:59 - 6:03
    بۆیە ئەتوانیت ئێستا پیاچوونەوەت بنوسیت
    لەسەر کار بەجێهێنانی ساڵی داهاتووت. و
  • 6:03 - 6:05
    ئەتوانی ئەوە بۆ ژیانی کەسی خۆشت بکەیت.
  • 6:05 - 6:07
    دڵنیام زۆرێک لە ئێوە، وەک من،
    لە کانوونی یەکەمدا،
  • 6:07 - 6:11
    ئەم کارتانەتان بۆ یەت کە ئەم وەرەقە
    ڕەنگاوڕەنگە نوشتاوانەیان تیایە،
  • 6:11 - 6:16
    ئەو شتەی لەسەر نوسراوە کە ناسراوە
    بە نامەی پشووی خێزانی.
  • 6:16 - 6:18
    (پێکەنین)
  • 6:18 - 6:21
    بەڕاستی چەشنە ئەدەبێکی
    بێ بەهایە،
  • 6:21 - 6:24
    باسی ئەوە بکەیت هەمووان لە
    ماڵەکەدا چەند باشن،
  • 6:24 - 6:25
    یان زیاتر درەوشاوە ئەبێت،
  • 6:25 - 6:27
    بڵێیت هەمووان چەند سەرقاڵن لە ماڵەکەیا.
  • 6:28 - 6:29
    بەڵام ئەم نامانە ئامانجێکیان هەیە،
  • 6:29 - 6:32
    ئەویش ئەوەیە بە هاوڕێکانت و
    خێزانەکەت ئەڵێت
  • 6:32 - 6:35
    چیت کردووە لە ژیانی تایبەتی خۆتا
    کە بەدرێژایی ساڵەکە گرنگ بووە.
  • 6:35 - 6:36
    بۆیە ئەم ساڵە بەجۆرێک تەواوبووە،
  • 6:36 - 6:39
    بەڵام ئەمەوێ وایدانێن کە ئەمە
    کۆتایی ساڵی داهاتووە، و
  • 6:39 - 6:42
    ساڵێکی زۆر سەرسوڕهێنەر بووە
  • 6:42 - 6:45
    بۆ خۆتان و کەسەکانی گرنگیان پێئەیەن.
  • 6:45 - 6:50
    ئەو سێ بۆ پێنج شتە چییە کردووتە و
    وایلێکردووە سەرسوڕهێنەر بێت؟
  • 6:51 - 6:55
    بۆیە ئێستا ئەتوانیت کارتی پشووی
    خێزانی ساڵی داهاتوو بنوسیت.
  • 6:56 - 6:57
    بەڵام نەینێرن.
  • 6:57 - 6:58
    (پێکەنین)
  • 6:58 - 7:01
    تکایە، مەینێرن.
  • 7:01 - 7:02
    بەڵام ئەتوانن بینوسن.
  • 7:02 - 7:06
    ئێستاش، لەنێوان پیاچوونەوە بە کارەکانت و
    کارتی پشووی خێزانی،
  • 7:06 - 7:09
    لیستی شەش بۆ دە ئامانجمان هەیە
    ئەتوانین ساڵی داهاتوو ئیشی لەسەرکەین. و
  • 7:09 - 7:12
    ئێستاش پێویستە ئەمانە دابەشکەین
    بۆسەر هەنگاوەکانی دەکرێت.
  • 7:12 - 7:14
    بۆیە لەوانەیە بتەوێت
    مێژووێکی خێزانەکە بنوسیتەوە.
  • 7:15 - 7:17
    یەکەم، ئەتوانیت مێژووی
    خێزانی تر بخوێنیتەوە،
  • 7:17 - 7:18
    تێبگەیت لە شێوازەکە.
  • 7:18 - 7:21
    ئینجا لەوانەیە بیر لەو پرسیارانە بکەیتەوە
    کە بتەوێ لە خزمەکانتی بکەیت،
  • 7:21 - 7:23
    کات دیاری بکەیت بۆ بینینیان.
  • 7:23 - 7:25
    یان بتەوێت پێنج کیلۆمەتر ڕابکەیت.
  • 7:25 - 7:28
    بۆیە کێبڕکێیەک بدۆزەرەوە و بەشداری بکە،
    پلانێکی ڕاهێنان بدۆزەرەوە، و
  • 7:28 - 7:30
    کاڵاکان لە پشتەوەی دۆڵابەکە دەرکە. و
  • 7:30 - 7:32
    ئینجا -- ئەمە کلیلەکەیە --
  • 7:32 - 7:36
    وا مامەڵە لەگەڵ کارە لەپێشینەکانمان ئەکەین
    یەکسان بن بە بۆیلەرە شکاوەکە،
  • 7:36 - 7:39
    یەکەمین بن لەسەر خشتەی کارەکانمان.
  • 7:40 - 7:45
    بە شێوەیەکیش ئەمە ئەکەین پێش چوونە ناو
    هەفتەکە باش بیری لێئەکەینەوە.
  • 7:45 - 7:48
    باشترین کات بەلای منەوە بۆ ئەوە
    دوای نیوەڕوانی ڕۆژانی هەینییە.
  • 7:49 - 7:51
    دوای نیوەڕوانی هەینی ئەو کاتەیە
    کە ئابوریناسان پێی ئەڵێن
  • 7:51 - 7:54
    ئەو کاتەی " کەمترین لەدەست ئەیەیت".
  • 7:55 - 7:58
    زۆرێک لە ئێمە دواینیوەڕوانی
    ڕۆژانی هەینی دانانیشین بڵێین،
  • 7:58 - 8:00
    "بەپەرۆشم بەرەوپێشچوونم هەبێت
  • 8:00 - 8:02
    بەرەو کارە لەپێشینە کەسی و
    پیشەگەرییەکانم
  • 8:02 - 8:03
    لە ئێستایا."
  • 8:03 - 8:04
    (پێکەنین)
  • 8:04 - 8:07
    بەڵام ئەمانەوێ بیر لەوە بکەینەوە
    ئەبێ ئەو شتانە چی بن.
  • 8:07 - 8:09
    بۆیە دواینیوەڕوانی ڕۆژانی هەینی
    کەمێک کات تەرخان بکەن،
  • 8:09 - 8:15
    بۆ ئەوەی لیستێک بە سێ پۆڵێنی کاری لەپێشینەتان
    درووست بکەن لە: کار، پەیوەندی، خود.
  • 8:16 - 8:20
    دروستکردنێکی لیستێکی سێ پۆڵێنی
    ئەوەمان بیر ئەهێنێتەوە
  • 8:20 - 8:23
    کە پێویستە لە هەر سێ پۆڵێنەکەدا
    شتێک هەبێت.
  • 8:23 - 8:24
    پیشە، بیری لێ ئەکەینەوە؛
  • 8:24 - 8:26
    پەیوەندییەکان، خود --
  • 8:26 - 8:27
    زۆر نا
  • 8:27 - 8:29
    بەهەرحاڵ، تەنیا لیستێکی کورت،
  • 8:29 - 8:31
    دوو بۆ سێ پێکهاتە.
  • 8:31 - 8:33
    ئینجا سەیری کاتەکانی هەفتەی
    دواترت بکە، و
  • 8:33 - 8:35
    بزانە ئەتوانی لەکوێیا دایان بنێیت.
  • 8:36 - 8:38
    ئەکەوێتەوە سەر خۆت
    لەکوێیا دایان ئەنێیت.
  • 8:38 - 8:42
    ئەزانم ئەمە ئاڵۆزتر ئەبێت بۆ
    هەندێک خەڵک وەک لەوانی تر.
  • 8:42 - 8:45
    مەبەستم ئەوەیە، ژیانی هەندێک
    قورسترە لەوانی تر.
  • 8:46 - 8:49
    ئاسان نابێت کات بدۆزیتەوە
    بۆ وەرگرتنی ئەو وانەی هۆنراوەیە
  • 8:49 - 8:52
    ئەگەر بەتەنیا چەند منداڵێک
    بەخێو بکەیت.
  • 8:52 - 8:53
    لەوە تێئەگەم.
  • 8:53 - 8:55
    ناشمەوێت ناڵاندنی کەسیش
    بە کەم سەیر بکەم.
  • 8:55 - 9:00
    بەڵام پێموایە ژمارەکانی کە ئەمەوێت
    ئێستا پێتان بڵێم وزە بەخشن.
  • 9:01 - 9:05
    سەد و شەست و هەشت کاتژمێر هەیە
    لە یەک هەفتەیا.
  • 9:06 - 9:11
    بیست و چوار زەربی حەوت
    سەد و شەست و هەشت ئەکات.
  • 9:11 - 9:14
    ئەوە کاتێکی زۆرە.
  • 9:15 - 9:18
    ئەگەر کارێکی قورسیش بکەیت،
    کەواتە هەفتەی چل کاتژمێرە،
  • 9:18 - 9:21
    شەوی هەشت کاتژمێریش بخەویت،
    کەواتە هەفتەی پەنجا و شەش کاتژمێر --
  • 9:21 - 9:24
    ئەوەش حەفتا و دوو کاتژمێر
    ئەهێڵێتەوە بۆ شتەکانی تر.
  • 9:25 - 9:27
    ئەوەش کاتێکی زۆرە.
  • 9:27 - 9:29
    ئەڵێیت هەفتەی پەنجا کاتژمێر
    کار ئەکەیت،
  • 9:29 - 9:31
    لەوانەیە کارێکی سەرەکی و
    کارێکی لاوەکی بێت.
  • 9:31 - 9:33
    ئەوە هێشتا شەست و دوو کاتژمێر
    ئەهێڵێتەوە بۆ شتەکانی تر.
  • 9:33 - 9:35
    ئەڵێیت هەفتەی شەست کاتژمێر
    کار ئەکەیت.
  • 9:35 - 9:38
    ئەوەش پەنجا و دوو کاتژمێر
    ئەهێڵێتەوە بۆ شتەکانی تر
  • 9:38 - 9:40
    ئەڵێیت کە شەست کاتژمێر زیاتر
    کار ئەکەیت.
  • 9:40 - 9:41
    باشە، دڵنیایت لەوە؟
  • 9:41 - 9:43
    (پێکەنین)
  • 9:43 - 9:46
    پێشتر توێژینەوەیەک کرا و بەراوردکرا
    لەنێوان هەفتەکانی کارکردن
  • 9:46 - 9:47
    لەگەڵ خشتەی کاتەکان.
  • 9:47 - 9:50
    بۆیان دەرکەوت ئەوانەی ئەڵێن
    هەفتانە حەفتا و پێنج کاتژمێر زیاتر
  • 9:50 - 9:52
    کار ئەکەن بیست و پێنجی ئۆفن.
  • 9:52 - 9:54
    (پێکەنین)
  • 9:54 - 9:56
    ئەتوانن بیخەمڵێنن بە کام ئاراستەیەیا، وانییە؟
  • 9:58 - 10:00
    بەهەرحاڵ، ئەتوانین هەفتەی
    سەد و شەست و هەشت کاتژمێر
  • 10:00 - 10:03
    کات دابین بکەین بۆ
    ئەو شتانەی گرنگن.
  • 10:03 - 10:05
    ئەگەر ئەتەوێ کاتی زیاتر
    بەسەر بەریت لەگەڵ مناڵەکانت،
  • 10:05 - 10:07
    ئەتەوێت زیاتر بخوێنیت بۆ
    تاقیکردنەوەیەک کە ئەیەیت،
  • 10:07 - 10:11
    ئەتەوێت ڕاهێنان بکەیت بۆ سێ کاتژمێر و
    خۆبەخش بیت بۆ دووانی،
  • 10:11 - 10:12
    ئەتوانیت.
  • 10:12 - 10:16
    ئەویش ئەگەر زیاتر لە ماوەی ئاسایی
    کارکردنی هەفتانە کار بکەیت.
  • 10:16 - 10:18
    کەواتە کاتێکی زۆرمان هەیە،
    کە شتێکی خۆشە،
  • 10:18 - 10:19
    چونکە ئەزانی چی؟
  • 10:19 - 10:22
    تەنانەت ئەو هەموو کاتەشمان ناوێت
    بۆ ئەنجامدانی شتی سەرسوڕهێنەر.
  • 10:22 - 10:25
    بەڵام کاتێک زۆربەمان
    کەمێک کاتمان ئەبێت، چی ئەکەین؟
  • 10:26 - 10:27
    مۆبایلەکە دەر ئەکەین، وانییە؟
  • 10:28 - 10:30
    دەست ئەکەین بە سڕینەوەی نامە.
  • 10:30 - 10:32
    یان، بۆخۆمان لە ماڵەوە دانیشتووین یان
  • 10:32 - 10:34
    سەیری تەلەفزیۆن ئەکەین.
  • 10:34 - 10:37
    بەڵام ساتە بچووکەکان دەکرێت
    هێزی زۆریان هەبێت.
  • 10:38 - 10:40
    ئەتوانی ئەو ساتە بچووکانە
    بەکاربێنیت
  • 10:40 - 10:42
    بۆ کەمێک شادی بینین.
  • 10:43 - 10:46
    لەوانەیە هەڵبژاردنی ئەوەبێت شتێک
    بخوێنیتەوە لەناو پاسەکەیا
  • 10:46 - 10:47
    لەسەر ڕێگات بۆ کارەکەت.
  • 10:47 - 10:50
    بەوەیا ئەزانم کە کارێکم هەبوو
    پێویستی بە سەرکەوتنی دوو پاس و
  • 10:50 - 10:51
    ئینجا سەرکەوتنی میترۆ بوو،
  • 10:51 - 10:54
    کۆتاییەکانی هەفتە ئەچووم بۆ
    کتێبخانەکە بۆ دەرکردنی بابەت.
  • 10:54 - 10:59
    وایلێکردم بگەمە ئەوەی تەنانەت
    چێژ لە ئەزموونەکە ببینم.
  • 11:00 - 11:03
    پشووەکان لە شوێنی کارکردن دەکرێت
    بەکاربهێنرێت بۆ تێڕامان یان نزاکردن.
  • 11:03 - 11:07
    ئەگەر خوانی خێزانی ئێوارانت نەبێت
    بەهۆی سەرقاڵبوونتەوە،
  • 11:07 - 11:09
    دەکرێت خوانی خێزانی بەیانیان
    جێگرەوەیەکی باشبێت.
  • 11:10 - 11:13
    بۆ ئەوەیە سەیری تەواوی
    کاتەکانی خۆت بکەیت و
  • 11:13 - 11:15
    ببینیت دەکرێت شتە باشەکە
    بۆ کوێ بچێت.
  • 11:17 - 11:18
    بەڕاستی باوەڕم بەمەیە.
  • 11:19 - 11:22
    کات هەیە.
  • 11:23 - 11:25
    تەنانەت ئەگەر سەرقاڵیش بین،
  • 11:25 - 11:27
    کاتمان هەیە بۆ ئەوەی گرنگە. و
  • 11:28 - 11:30
    کاتێکیش تیشک ئەخەینە
    سەر ئەوەی گرنگە،
  • 11:30 - 11:32
    ئەتوانین ژیانەکە بنیات بنێین
    کە ئەمانەوێت
  • 11:33 - 11:34
    لەو کاتەیا کە هەمانە.
  • 11:35 - 11:36
    سوپاس.
  • 11:36 - 11:41
    (چەپڵەلێدان)
Title:
چۆن کۆنترۆڵی کاتەکانت بکەیت
Speaker:
لاورا ڤاندەرکام
Description:

١٦٨ کاتژمێر هەیە لە هەفتەیەکدا. چۆن کات بدۆزینەوە بۆ ئەوانەی گرنگترینن؟ پسپۆڕی بەڕێوەبردنی کات لاورا ڤاندەرکام باسی ئەوە ئەکات چۆن کەسە سەرقاڵەکان ژیانیان بەسەر ئەبەن، و چۆن زۆرێکمان بەشێوەیەکی بەرچاو پێمان وایە هەفتانە کاتێکی زۆرمان ئەوێت، و کەمتر تێئەگەین لەوەی چەندێک کاتی زیایەمان هەیە. چەند ستراتیجییەکی گرنگ ئەخاتە ڕوو هەتا یارمەتیمان بات کاتی زیاتر بدۆزینەوە بۆ ئەوەی گرنگترینە بۆمان، بۆ ئەوەی بتوانین "ئەو ژیانە بنیات بنێین کە ئەمانەوێت لەو کاتەیا کە هەمامە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
11:54

Kurdish (Central) subtitles

Revisions