WEBVTT 00:00:00.902 --> 00:00:03.500 کاتێک خەڵک بەوە ئەزانن کە دەربارەی بەڕێوەبردنی کات ئەنوسم، 00:00:04.588 --> 00:00:06.263 دوو گریمانە دائەنێن. 00:00:07.564 --> 00:00:10.548 یەکێکیان ئەوەیە کە هەمووکات لەکاتی خۆیا ئەگەم، و 00:00:11.747 --> 00:00:12.984 واش نیم. 00:00:13.525 --> 00:00:14.870 چوار مناڵی بچووکم هەیە، و 00:00:14.894 --> 00:00:17.710 ئەمەوێ زۆر دواکەوتنەکانم بخەمە ملی ئەوان، 00:00:17.734 --> 00:00:19.842 بەڵام هەندێک جار هەڵەی ئەوان نییە. 00:00:20.365 --> 00:00:23.112 جارێکیان دواکەوتم بۆ وتاردانەکەم لەسەر بەڕێوەبردنی کات. NOTE Paragraph 00:00:23.136 --> 00:00:24.176 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:00:24.200 --> 00:00:27.773 پێویستە هەموو ساتێک وەربگرین و چێژ لەم تەوسە وەرگرین. NOTE Paragraph 00:00:28.972 --> 00:00:32.191 دووەم شت گریمانەی بۆ ئەکەن ئەوەیە کە ڕێنمایی و ڕێگام زۆر هەبێت 00:00:32.215 --> 00:00:34.108 بۆ ئەوەی لێرە و لەوێ کەمێک کات بگێڕمەوە. 00:00:34.132 --> 00:00:37.846 هەندێک جار لە گۆڤارەکانا ئەیبینم کە چیرۆک لەسەر ئەم بابەتە دائەنێن، 00:00:37.870 --> 00:00:41.197 بەشێوەیەکی گشتی چۆن یارمەتی خوێنەرەکان بەن ڕۆژانە کاتژمێرێکی زیایە بدۆزنەوە. و 00:00:41.221 --> 00:00:44.507 بیرۆکەکە ئەوەیە کە کات لە چالاکییەکانی ڕۆژانەی خۆمان بکەینەوە، 00:00:44.531 --> 00:00:45.708 کۆیان بکەینەوە، و 00:00:45.732 --> 00:00:47.906 کاتمان ئەبێت بۆ شتە باشەکان. 00:00:47.930 --> 00:00:51.964 گومان لە بنچینەی تەواوەتی ئەم پارچەیە ئەکەم، بەڵام هەموو کات گرنگی ئەیەم 00:00:51.988 --> 00:00:54.671 بە بیستنی ئەوەی چی بیرۆکەیەکیان دۆزیوەتەوە پێش ئەوەی تەلەفونم بۆ بکەن. 00:00:54.695 --> 00:00:55.847 هەندێک لەوانەی خوازراون: 00:00:55.871 --> 00:00:58.777 کردنی کارەکانی کە تیایا تەنیا پێویستە تەنیا بۆلای ڕاست لابەیت -- NOTE Paragraph 00:00:58.801 --> 00:00:59.829 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:00:59.853 --> 00:01:01.999 زۆر کارامانە بین لە بەکارهێنانی مایکرۆوەیڤدا: 00:01:02.023 --> 00:01:04.746 ئەڵێت سێ و سێ خولەک و نیو لەسەر پاکەتەکە، 00:01:04.770 --> 00:01:07.206 خەریکە بە تەواوەتی ئەگەینە بەشی بنەوەی ئەوەیان. و 00:01:07.230 --> 00:01:09.969 ئەوەشی زۆر خوازراوە لەلای خۆم، کە لەسەر هەندێک ئاست ڕێی تێئەچێت، 00:01:09.993 --> 00:01:13.745 بەرنامەکان هەڵگریت کە حەزت لێیانە بۆ ئەوەی بێ ریکلام سەیریان بکەیت. 00:01:13.769 --> 00:01:16.061 بەو شێوەیە، هەر نیو کاتژمێرێک هەشت خولەک بۆ ئەگەڕێتەوە، 00:01:16.085 --> 00:01:18.182 بۆیە لە ماوەی دوو کاتژمێر لە سەیرکردنی تەلەفزیۆندا، 00:01:18.206 --> 00:01:19.749 سی و دوو خولەک ئەتوانیت وەرزش بکەیت. NOTE Paragraph 00:01:19.773 --> 00:01:20.789 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:01:20.813 --> 00:01:22.098 کە ئەوەش ڕاستە. 00:01:22.587 --> 00:01:25.208 ڕێگایەکی تر ئەزانن بۆ ئەوەی سی و دوو خولەک وەرزش بکەن؟ 00:01:25.629 --> 00:01:27.961 ڕۆژی دوو کاتژمێر سەیری تەلەفزیۆن مەکەن، وانییە؟ NOTE Paragraph 00:01:27.985 --> 00:01:29.001 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:01:29.025 --> 00:01:32.499 بەهەرحاڵ، بیرۆکەکە ئەوەیە لێرە و لەوێ کاتمان بۆ ئەگەڕێتەوە، کۆی ئەکەینەوە، 00:01:32.523 --> 00:01:34.807 دواجار ئەگەینە هەموو ئەوەی کە ئەمانەوێت بیکەین. 00:01:34.831 --> 00:01:37.743 بەڵام دوای سەیرکردنی ئەوەی چۆن کەسە سەرکەوتووەکان کات بەسەر ئەبەن و 00:01:37.767 --> 00:01:40.404 سەیرکردنی خشتەکەیان کاتژمێر بە کاتژمێر، 00:01:40.428 --> 00:01:43.724 پێموابێت ئەم بیرۆکەیە بە تەواوەتی پاشەوپێش وەریگرتووە. 00:01:44.305 --> 00:01:47.947 بە هەڵگرتنی کات ئەو ژیانە بنیات نانێین کە ئەمانەوێت. 00:01:48.566 --> 00:01:50.126 ئەو ژیانە بنیات ئەنێین کە ئەمانەوێت، و 00:01:50.636 --> 00:01:53.603 ئینجا کات خۆی هەڵئەگرێت. NOTE Paragraph 00:01:55.194 --> 00:01:56.345 مەبەستم ئەمەیە. 00:01:56.369 --> 00:01:58.063 پرۆژەیەکم کرد لەسەر یادنامەی کات 00:01:58.087 --> 00:02:02.291 سەیری هەزار و یەک ڕۆژی ژیانی ژنێکی زۆر سەرقاڵم کرد. 00:02:02.315 --> 00:02:04.959 کاری قورسیان هەبووە، هەندێک جار کاری خۆیان بووە، 00:02:04.983 --> 00:02:07.118 منداڵیان هەبووە بەخێویکەن، یان دایک و باوکیان، 00:02:07.142 --> 00:02:08.472 بەرپرسیارێتی بەرامبەر کۆمەڵگا -- 00:02:08.496 --> 00:02:10.309 خەڵکێکی زۆر سەرقاڵ. 00:02:10.799 --> 00:02:13.006 داوام لێکردن ماوەی هەفتەیەک بزانن چییان کردووە 00:02:13.030 --> 00:02:15.343 بۆ ئەوەی بزانم چەندێک کاریان کردووە و چەندێکیش خەوتوون ، و 00:02:15.367 --> 00:02:18.176 چاوپێکەوتنم لەگەڵ کردن بۆ ستراتیجییەکانیان، بۆ کتێبەکەی خۆم. NOTE Paragraph 00:02:18.200 --> 00:02:20.189 ژنێک کە چاوپێکەوتنم لەگەڵ کرد 00:02:20.213 --> 00:02:22.276 شەوانی چوارشەممان بۆ شتێک ئەچێتە دەرەوە. 00:02:22.300 --> 00:02:24.929 یەتەوە ماڵەوە ئەبینێت کە بۆیلەری ئاوەکەی شکاوە، و 00:02:24.953 --> 00:02:27.589 هەموو ژێرزەمینەکەی بووە بە ئاو. 00:02:28.380 --> 00:02:30.834 ئەگەر شتێکی ئاوات بەسەربێت، 00:02:30.858 --> 00:02:33.738 شێواوییەکی زۆر زیانبەخش و ناخۆش درووست ئەبێت. 00:02:33.762 --> 00:02:36.472 بۆیە هەر ئەو شەوە ئەبوو چارەی ئەو شێواوییە بکات، 00:02:36.496 --> 00:02:38.373 ڕۆژی دواتر وەستای ئاو هاتبوو، 00:02:38.397 --> 00:02:41.897 ڕۆژی دواتریش، تیمی پاکەرەوە و کومبارە تێکچووەکەی پاکردەوە. 00:02:41.921 --> 00:02:43.987 هەموو ئەمەی تۆمارکردبوو لە تۆماری کاتەکانیا. 00:02:44.011 --> 00:02:46.311 دەرئەنجام بەهەموو هەفتەکە حەوت کاتژمێری بردووە. 00:02:47.191 --> 00:02:48.473 حەوت کاتژمێر. 00:02:49.179 --> 00:02:51.981 ئەوە وەک دۆزینەوەی کاتژمێرێکی زیایەیە لە ڕۆژەکەیا. NOTE Paragraph 00:02:52.834 --> 00:02:55.628 بەڵام دڵنیام ئەگەر لە سەرەتای هەفتەکەیا لێت بپرسیایە، 00:02:55.652 --> 00:02:58.870 "ئەتوانیت حەوت کاتژمێر دابنێیت بۆ وەرزشکردن؟" 00:02:59.893 --> 00:03:03.698 "ئەتوانیت حەوت کاتژمێر دابنێیت بۆ وانە وتنەوە بە حەوت کەسی شایستە؟" 00:03:03.722 --> 00:03:06.413 دڵنیام هەر ئەوەی ئەوت کە زۆربەمان ئەمانوت، 00:03:06.437 --> 00:03:10.881 کە ئەویش، "نەخێر -- نابینیت چەندێک سەرقاڵم؟" 00:03:11.521 --> 00:03:13.318 کە ناچاریش بوو حەوت کاتژمێر تەرخانکات 00:03:13.342 --> 00:03:16.141 لەبەر ئەوەی ئاو لە ژێرزەمینەکەیا بوو، 00:03:16.165 --> 00:03:18.675 حەوت کاتژمێری دابینکرد. 00:03:19.055 --> 00:03:23.206 ئەوەش نیشانمان ئەیات کە چەندێک دەکرێت کات بکشێنیت. 00:03:23.594 --> 00:03:25.637 ناتوانین کاتی زیاتر دابین بکەین، 00:03:25.661 --> 00:03:29.840 بەڵام کات ئەکشێت بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئەوەی ئێمە بۆی هەڵئەبژێرین. و NOTE Paragraph 00:03:30.366 --> 00:03:32.933 بۆیە کلیلی بەڕێوەبردنی کات 00:03:33.541 --> 00:03:35.776 مامەڵەکردنە لەگەڵ کاری لەپێشینەمان 00:03:35.800 --> 00:03:38.847 وەک ئەوەی بۆیلەری ئاوەکەمان شکابێت. 00:03:40.162 --> 00:03:41.312 بۆ تێگەشتن لەمە، 00:03:41.336 --> 00:03:44.781 ئەمەوێت زمانی یەکێک لە سەرقاڵترین کەسەکان بەکاربێنم کە قسەم لەگەڵکرد. 00:03:44.805 --> 00:03:47.093 بە سەرقاڵ، مەبەستم ئەوەیە کە کارێکی بچووکی بەڕێوە ئەبرد 00:03:47.117 --> 00:03:48.586 لەگەڵ دوانزە کەسدا موچەی وەردەگرت، 00:03:48.610 --> 00:03:50.633 لە کاتەکانی تریشیدا شەش منداڵی هەبوو. 00:03:50.657 --> 00:03:53.275 پەیوەندیم پێوەکرد بۆ ئەوەی چاوپێکەوتنێک ڕێکخەم 00:03:53.299 --> 00:03:55.795 لەسەر ئەوەی چۆن " هەمووی ئەکات" ئەو دەستەواژەیە. 00:03:55.819 --> 00:03:57.628 بیرمە کە بەیانی پێنج شەممە بوو، و 00:03:57.652 --> 00:03:59.659 کاتی نەبوو قسەم لەگەڵکات. 00:03:59.683 --> 00:04:00.839 بێگومان، وانییە؟ NOTE Paragraph 00:04:00.863 --> 00:04:03.282 بەڵام هۆکاری ئەوەی کە نەیتوانی قسەم لەگەڵ بکات 00:04:03.306 --> 00:04:05.246 ئەوەبوو کە چووبوو بۆ شاخەوانی، 00:04:05.270 --> 00:04:07.308 چونکە بەیانییەکی بەهاری جوانبوو، و 00:04:07.332 --> 00:04:08.895 ئەیویست بچێت بۆسەر شاخەکە. 00:04:08.919 --> 00:04:11.256 بۆیە بێگومان ئەمە زیاتر هانی یام، و 00:04:11.280 --> 00:04:14.456 کە دواجار توانیم قسەی لەگەڵکەم، بەم شێوەیە ڕوونی کردەوە. 00:04:14.480 --> 00:04:16.747 ئەڵێت، "گوێگرە لاورا، هەموو ئەوەی ئەیکەم، 00:04:17.592 --> 00:04:21.205 هەموو خولەکێک کە بەسەری ئەبەم، هەڵبژاردنی خۆمە." 00:04:21.830 --> 00:04:22.981 لەجیاتی ئەوەی بڵێم، 00:04:23.005 --> 00:04:25.434 "کاتم نییە بۆ ئەلف و باء و جیم،" 00:04:25.893 --> 00:04:31.007 ئەڵێت، "ئەلف و باء و جیم ناکەم چونکە کاری لەپێشینەم نین." 00:04:31.709 --> 00:04:36.077 "کاتم نییە" زۆر جار واتە "کاری لەپێشینەم نییە." 00:04:37.075 --> 00:04:39.963 ئەگەر بیری لێبکەیتەوە، ئەوە زمانێکی ورد ترە. 00:04:39.987 --> 00:04:42.551 ئەتوانم پێتبڵێم کاتم نییە بۆ پاکردنەوەی پەردەکان، 00:04:42.575 --> 00:04:43.744 بەڵام ئەوە ڕاست نییە. 00:04:43.768 --> 00:04:46.208 ئەگەر سەد هەزار دۆلارم بەیتێ بۆ پاکردنەوەی پەردەکان، 00:04:46.232 --> 00:04:47.832 زۆر بەخێرایی ئەیکەم. NOTE Paragraph 00:04:47.856 --> 00:04:48.872 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:04:48.896 --> 00:04:50.531 لەبەر ئەوەی ئەوە ڕوونایات، 00:04:50.555 --> 00:04:53.159 دانی پیا ئەنێم کە ئەمە مەسەلەی نەبوونی کات نییە؛ 00:04:53.183 --> 00:04:54.784 مەسەلە ئەوەیە نامەوێ بیکەم. 00:04:54.808 --> 00:04:58.194 بەکارهێنانی ئەم زمانە بیرمان ئەهێنێتەوە کە کات هەڵبژاردنی خۆتە. 00:04:58.218 --> 00:04:59.391 بەوەش، 00:04:59.415 --> 00:05:02.447 دەکرێت دەرئەنجامی خراپ هەبێت بۆ هەڵبژاردنی جیا جیا، 00:05:02.471 --> 00:05:03.677 دان بەوەیا ئەنێم بۆتان. 00:05:03.701 --> 00:05:05.323 بەڵام ئێمە کەسانێکی زیرەکین، و 00:05:05.347 --> 00:05:07.205 بەدڵنیاییەوە لە مەودایەکی درێژخایەندا، 00:05:07.229 --> 00:05:09.229 هێزمان هەیە ژیانی خۆمان پڕکەین 00:05:09.253 --> 00:05:11.929 بەو شتانەی کە شایەنی ئەوەن هەبن. NOTE Paragraph 00:05:13.204 --> 00:05:14.492 کەواتە چۆن ئەوە بکەین؟ 00:05:15.127 --> 00:05:16.559 چۆن مامەڵە بکەین لەگەڵ 00:05:16.583 --> 00:05:18.914 کارە گرنگەکانمان وەک ئەوەی یەکسان بێت بە بۆیلەرە شکاوەکە؟ NOTE Paragraph 00:05:19.531 --> 00:05:21.850 یەکەم شت پێویستە بزانین کە ئەو شتانە چین. 00:05:21.874 --> 00:05:24.628 ئەمەوێ دوو ستراتیجیتان بەمێ بۆ بیرکردنەوە لەمە. 00:05:24.652 --> 00:05:26.410 یەکەمیان، لایەنی پیشەگەری: 00:05:26.434 --> 00:05:28.945 دڵنیام زۆر کەس لە نزیکبوونەوە لە کۆتایی ساڵەکە 00:05:28.969 --> 00:05:31.292 پێداچوونەوەی ساڵانەیان پێدەدرێت لەسەر کارکردنیان. 00:05:31.316 --> 00:05:33.581 سەیری سەرکەوتنەکانت ئەکەیتەوە بەدرێژایی ساڵەکە، 00:05:33.605 --> 00:05:35.650 "دەرفەتەکانت بۆ گەشەکردن." 00:05:35.674 --> 00:05:37.697 ئەمەش سوودی خۆی هەیە، 00:05:38.221 --> 00:05:41.151 بەڵام بەلای منەوە کاریگەرترە ئەو کاتە بێنیتە بەرچاوت. 00:05:41.175 --> 00:05:43.769 بۆیە ئەمەوێ وایدانێن کە کۆتایی ساڵی داهاتووە. 00:05:44.326 --> 00:05:46.687 پیاچوونەوەیەک بۆخۆت ئەکەیت لەسەر کارەکانت، و 00:05:46.711 --> 00:05:51.227 لەڕووی پیشەگەرییەوە ساڵێکی زۆر بێوێنەبووە بۆت. 00:05:52.034 --> 00:05:57.821 ئەو سێ بۆ پێنج شتە چی بوون کردووتە و سەرسوڕهێنەر بوون؟ 00:05:58.734 --> 00:06:02.534 بۆیە ئەتوانیت ئێستا پیاچوونەوەت بنوسیت لەسەر کار بەجێهێنانی ساڵی داهاتووت. و NOTE Paragraph 00:06:02.558 --> 00:06:04.805 ئەتوانی ئەوە بۆ ژیانی کەسی خۆشت بکەیت. 00:06:04.829 --> 00:06:07.458 دڵنیام زۆرێک لە ئێوە، وەک من، لە کانوونی یەکەمدا، 00:06:07.482 --> 00:06:11.028 ئەم کارتانەتان بۆ یەت کە ئەم وەرەقە ڕەنگاوڕەنگە نوشتاوانەیان تیایە، 00:06:11.491 --> 00:06:16.321 ئەو شتەی لەسەر نوسراوە کە ناسراوە بە نامەی پشووی خێزانی. NOTE Paragraph 00:06:16.345 --> 00:06:17.983 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:06:18.007 --> 00:06:20.638 بەڕاستی چەشنە ئەدەبێکی بێ بەهایە، 00:06:20.662 --> 00:06:23.946 باسی ئەوە بکەیت هەمووان لە ماڵەکەدا چەند باشن، 00:06:23.970 --> 00:06:25.257 یان زیاتر درەوشاوە ئەبێت، 00:06:25.281 --> 00:06:27.456 بڵێیت هەمووان چەند سەرقاڵن لە ماڵەکەیا. 00:06:27.815 --> 00:06:29.464 بەڵام ئەم نامانە ئامانجێکیان هەیە، 00:06:29.488 --> 00:06:31.695 ئەویش ئەوەیە بە هاوڕێکانت و خێزانەکەت ئەڵێت 00:06:31.719 --> 00:06:35.044 چیت کردووە لە ژیانی تایبەتی خۆتا کە بەدرێژایی ساڵەکە گرنگ بووە. 00:06:35.068 --> 00:06:36.452 بۆیە ئەم ساڵە بەجۆرێک تەواوبووە، 00:06:36.476 --> 00:06:38.926 بەڵام ئەمەوێ وایدانێن کە ئەمە کۆتایی ساڵی داهاتووە، و 00:06:38.950 --> 00:06:41.704 ساڵێکی زۆر سەرسوڕهێنەر بووە 00:06:42.172 --> 00:06:44.825 بۆ خۆتان و کەسەکانی گرنگیان پێئەیەن. 00:06:45.391 --> 00:06:50.094 ئەو سێ بۆ پێنج شتە چییە کردووتە و وایلێکردووە سەرسوڕهێنەر بێت؟ 00:06:50.839 --> 00:06:54.980 بۆیە ئێستا ئەتوانیت کارتی پشووی خێزانی ساڵی داهاتوو بنوسیت. 00:06:55.789 --> 00:06:56.982 بەڵام نەینێرن. NOTE Paragraph 00:06:57.006 --> 00:06:58.022 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:06:58.046 --> 00:07:00.684 تکایە، مەینێرن. 00:07:01.049 --> 00:07:02.439 بەڵام ئەتوانن بینوسن. 00:07:02.463 --> 00:07:06.177 ئێستاش، لەنێوان پیاچوونەوە بە کارەکانت و کارتی پشووی خێزانی، 00:07:06.201 --> 00:07:09.438 لیستی شەش بۆ دە ئامانجمان هەیە ئەتوانین ساڵی داهاتوو ئیشی لەسەرکەین. و NOTE Paragraph 00:07:09.462 --> 00:07:12.261 ئێستاش پێویستە ئەمانە دابەشکەین بۆسەر هەنگاوەکانی دەکرێت. 00:07:12.285 --> 00:07:14.493 بۆیە لەوانەیە بتەوێت مێژووێکی خێزانەکە بنوسیتەوە. 00:07:14.517 --> 00:07:16.770 یەکەم، ئەتوانیت مێژووی خێزانی تر بخوێنیتەوە، 00:07:16.794 --> 00:07:18.056 تێبگەیت لە شێوازەکە. 00:07:18.080 --> 00:07:21.287 ئینجا لەوانەیە بیر لەو پرسیارانە بکەیتەوە کە بتەوێ لە خزمەکانتی بکەیت، 00:07:21.311 --> 00:07:23.160 کات دیاری بکەیت بۆ بینینیان. 00:07:23.184 --> 00:07:24.645 یان بتەوێت پێنج کیلۆمەتر ڕابکەیت. 00:07:24.669 --> 00:07:27.830 بۆیە کێبڕکێیەک بدۆزەرەوە و بەشداری بکە، پلانێکی ڕاهێنان بدۆزەرەوە، و 00:07:27.854 --> 00:07:30.227 کاڵاکان لە پشتەوەی دۆڵابەکە دەرکە. و 00:07:30.251 --> 00:07:32.193 ئینجا -- ئەمە کلیلەکەیە -- 00:07:32.217 --> 00:07:36.312 وا مامەڵە لەگەڵ کارە لەپێشینەکانمان ئەکەین یەکسان بن بە بۆیلەرە شکاوەکە، 00:07:36.336 --> 00:07:39.335 یەکەمین بن لەسەر خشتەی کارەکانمان. 00:07:39.879 --> 00:07:44.639 بە شێوەیەکیش ئەمە ئەکەین پێش چوونە ناو هەفتەکە باش بیری لێئەکەینەوە. NOTE Paragraph 00:07:44.663 --> 00:07:48.347 باشترین کات بەلای منەوە بۆ ئەوە دوای نیوەڕوانی ڕۆژانی هەینییە. 00:07:48.885 --> 00:07:51.433 دوای نیوەڕوانی هەینی ئەو کاتەیە کە ئابوریناسان پێی ئەڵێن 00:07:51.457 --> 00:07:53.994 ئەو کاتەی " کەمترین لەدەست ئەیەیت". 00:07:54.764 --> 00:07:57.664 زۆرێک لە ئێمە دواینیوەڕوانی ڕۆژانی هەینی دانانیشین بڵێین، 00:07:57.688 --> 00:07:59.567 "بەپەرۆشم بەرەوپێشچوونم هەبێت 00:07:59.591 --> 00:08:01.887 بەرەو کارە لەپێشینە کەسی و پیشەگەرییەکانم 00:08:01.911 --> 00:08:03.065 لە ئێستایا." NOTE Paragraph 00:08:03.089 --> 00:08:04.105 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:08:04.129 --> 00:08:06.746 بەڵام ئەمانەوێ بیر لەوە بکەینەوە ئەبێ ئەو شتانە چی بن. 00:08:06.770 --> 00:08:08.975 بۆیە دواینیوەڕوانی ڕۆژانی هەینی کەمێک کات تەرخان بکەن، 00:08:08.999 --> 00:08:15.189 بۆ ئەوەی لیستێک بە سێ پۆڵێنی کاری لەپێشینەتان درووست بکەن لە: کار، پەیوەندی، خود. 00:08:16.382 --> 00:08:19.580 دروستکردنێکی لیستێکی سێ پۆڵێنی ئەوەمان بیر ئەهێنێتەوە 00:08:19.604 --> 00:08:23.094 کە پێویستە لە هەر سێ پۆڵێنەکەدا شتێک هەبێت. 00:08:23.118 --> 00:08:24.374 پیشە، بیری لێ ئەکەینەوە؛ 00:08:24.398 --> 00:08:25.905 پەیوەندییەکان، خود -- 00:08:25.929 --> 00:08:27.248 زۆر نا 00:08:27.272 --> 00:08:29.170 بەهەرحاڵ، تەنیا لیستێکی کورت، 00:08:29.194 --> 00:08:30.623 دوو بۆ سێ پێکهاتە. 00:08:31.013 --> 00:08:33.394 ئینجا سەیری کاتەکانی هەفتەی دواترت بکە، و 00:08:33.418 --> 00:08:35.133 بزانە ئەتوانی لەکوێیا دایان بنێیت. NOTE Paragraph 00:08:36.171 --> 00:08:38.181 ئەکەوێتەوە سەر خۆت لەکوێیا دایان ئەنێیت. 00:08:38.205 --> 00:08:41.667 ئەزانم ئەمە ئاڵۆزتر ئەبێت بۆ هەندێک خەڵک وەک لەوانی تر. 00:08:41.691 --> 00:08:45.213 مەبەستم ئەوەیە، ژیانی هەندێک قورسترە لەوانی تر. 00:08:45.674 --> 00:08:48.943 ئاسان نابێت کات بدۆزیتەوە بۆ وەرگرتنی ئەو وانەی هۆنراوەیە 00:08:48.967 --> 00:08:51.697 ئەگەر بەتەنیا چەند منداڵێک بەخێو بکەیت. 00:08:52.058 --> 00:08:53.229 لەوە تێئەگەم. 00:08:53.253 --> 00:08:55.460 ناشمەوێت ناڵاندنی کەسیش بە کەم سەیر بکەم. 00:08:55.484 --> 00:09:00.010 بەڵام پێموایە ژمارەکانی کە ئەمەوێت ئێستا پێتان بڵێم وزە بەخشن. NOTE Paragraph 00:09:00.906 --> 00:09:04.913 سەد و شەست و هەشت کاتژمێر هەیە لە یەک هەفتەیا. 00:09:05.962 --> 00:09:10.663 بیست و چوار زەربی حەوت سەد و شەست و هەشت ئەکات. 00:09:11.295 --> 00:09:14.028 ئەوە کاتێکی زۆرە. 00:09:14.627 --> 00:09:17.818 ئەگەر کارێکی قورسیش بکەیت، کەواتە هەفتەی چل کاتژمێرە، 00:09:17.842 --> 00:09:20.934 شەوی هەشت کاتژمێریش بخەویت، کەواتە هەفتەی پەنجا و شەش کاتژمێر -- 00:09:20.958 --> 00:09:23.538 ئەوەش حەفتا و دوو کاتژمێر ئەهێڵێتەوە بۆ شتەکانی تر. 00:09:24.622 --> 00:09:26.529 ئەوەش کاتێکی زۆرە. 00:09:26.956 --> 00:09:28.841 ئەڵێیت هەفتەی پەنجا کاتژمێر کار ئەکەیت، 00:09:28.865 --> 00:09:30.811 لەوانەیە کارێکی سەرەکی و کارێکی لاوەکی بێت. 00:09:30.835 --> 00:09:33.305 ئەوە هێشتا شەست و دوو کاتژمێر ئەهێڵێتەوە بۆ شتەکانی تر. 00:09:33.329 --> 00:09:35.229 ئەڵێیت هەفتەی شەست کاتژمێر کار ئەکەیت. 00:09:35.253 --> 00:09:37.681 ئەوەش پەنجا و دوو کاتژمێر ئەهێڵێتەوە بۆ شتەکانی تر 00:09:37.705 --> 00:09:39.747 ئەڵێیت کە شەست کاتژمێر زیاتر کار ئەکەیت. 00:09:39.771 --> 00:09:41.328 باشە، دڵنیایت لەوە؟ NOTE Paragraph 00:09:41.352 --> 00:09:43.086 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:09:43.110 --> 00:09:46.016 پێشتر توێژینەوەیەک کرا و بەراوردکرا لەنێوان هەفتەکانی کارکردن 00:09:46.040 --> 00:09:47.435 لەگەڵ خشتەی کاتەکان. 00:09:47.459 --> 00:09:50.135 بۆیان دەرکەوت ئەوانەی ئەڵێن هەفتانە حەفتا و پێنج کاتژمێر زیاتر 00:09:50.159 --> 00:09:52.263 کار ئەکەن بیست و پێنجی ئۆفن. NOTE Paragraph 00:09:52.287 --> 00:09:53.981 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:09:54.005 --> 00:09:56.326 ئەتوانن بیخەمڵێنن بە کام ئاراستەیەیا، وانییە؟ 00:09:57.567 --> 00:09:59.780 بەهەرحاڵ، ئەتوانین هەفتەی سەد و شەست و هەشت کاتژمێر 00:09:59.804 --> 00:10:02.768 کات دابین بکەین بۆ ئەو شتانەی گرنگن. 00:10:02.792 --> 00:10:04.990 ئەگەر ئەتەوێ کاتی زیاتر بەسەر بەریت لەگەڵ مناڵەکانت، 00:10:05.014 --> 00:10:07.319 ئەتەوێت زیاتر بخوێنیت بۆ تاقیکردنەوەیەک کە ئەیەیت، 00:10:07.343 --> 00:10:10.688 ئەتەوێت ڕاهێنان بکەیت بۆ سێ کاتژمێر و خۆبەخش بیت بۆ دووانی، 00:10:10.712 --> 00:10:11.866 ئەتوانیت. 00:10:11.890 --> 00:10:15.531 ئەویش ئەگەر زیاتر لە ماوەی ئاسایی کارکردنی هەفتانە کار بکەیت. NOTE Paragraph 00:10:15.885 --> 00:10:17.937 کەواتە کاتێکی زۆرمان هەیە، کە شتێکی خۆشە، 00:10:17.961 --> 00:10:19.187 چونکە ئەزانی چی؟ 00:10:19.211 --> 00:10:22.049 تەنانەت ئەو هەموو کاتەشمان ناوێت بۆ ئەنجامدانی شتی سەرسوڕهێنەر. 00:10:22.486 --> 00:10:25.233 بەڵام کاتێک زۆربەمان کەمێک کاتمان ئەبێت، چی ئەکەین؟ 00:10:25.708 --> 00:10:27.359 مۆبایلەکە دەر ئەکەین، وانییە؟ 00:10:27.826 --> 00:10:29.995 دەست ئەکەین بە سڕینەوەی نامە. 00:10:30.381 --> 00:10:32.468 یان، بۆخۆمان لە ماڵەوە دانیشتووین یان 00:10:32.492 --> 00:10:33.752 سەیری تەلەفزیۆن ئەکەین. NOTE Paragraph 00:10:34.114 --> 00:10:36.967 بەڵام ساتە بچووکەکان دەکرێت هێزی زۆریان هەبێت. 00:10:37.657 --> 00:10:39.610 ئەتوانی ئەو ساتە بچووکانە بەکاربێنیت 00:10:40.094 --> 00:10:42.290 بۆ کەمێک شادی بینین. 00:10:43.195 --> 00:10:46.064 لەوانەیە هەڵبژاردنی ئەوەبێت شتێک بخوێنیتەوە لەناو پاسەکەیا 00:10:46.088 --> 00:10:47.452 لەسەر ڕێگات بۆ کارەکەت. 00:10:47.476 --> 00:10:49.875 بەوەیا ئەزانم کە کارێکم هەبوو پێویستی بە سەرکەوتنی دوو پاس و 00:10:49.899 --> 00:10:51.444 ئینجا سەرکەوتنی میترۆ بوو، 00:10:51.468 --> 00:10:54.371 کۆتاییەکانی هەفتە ئەچووم بۆ کتێبخانەکە بۆ دەرکردنی بابەت. 00:10:54.395 --> 00:10:58.886 وایلێکردم بگەمە ئەوەی تەنانەت چێژ لە ئەزموونەکە ببینم. 00:10:59.857 --> 00:11:03.044 پشووەکان لە شوێنی کارکردن دەکرێت بەکاربهێنرێت بۆ تێڕامان یان نزاکردن. 00:11:03.434 --> 00:11:06.628 ئەگەر خوانی خێزانی ئێوارانت نەبێت بەهۆی سەرقاڵبوونتەوە، 00:11:06.652 --> 00:11:09.401 دەکرێت خوانی خێزانی بەیانیان جێگرەوەیەکی باشبێت. NOTE Paragraph 00:11:09.890 --> 00:11:13.020 بۆ ئەوەیە سەیری تەواوی کاتەکانی خۆت بکەیت و 00:11:13.044 --> 00:11:15.177 ببینیت دەکرێت شتە باشەکە بۆ کوێ بچێت. 00:11:16.504 --> 00:11:18.217 بەڕاستی باوەڕم بەمەیە. 00:11:19.054 --> 00:11:21.755 کات هەیە. 00:11:22.981 --> 00:11:24.633 تەنانەت ئەگەر سەرقاڵیش بین، 00:11:25.223 --> 00:11:26.962 کاتمان هەیە بۆ ئەوەی گرنگە. و 00:11:27.752 --> 00:11:29.754 کاتێکیش تیشک ئەخەینە سەر ئەوەی گرنگە، 00:11:30.312 --> 00:11:31.983 ئەتوانین ژیانەکە بنیات بنێین کە ئەمانەوێت 00:11:32.765 --> 00:11:34.043 لەو کاتەیا کە هەمانە. NOTE Paragraph 00:11:34.638 --> 00:11:35.793 سوپاس. NOTE Paragraph 00:11:35.817 --> 00:11:40.941 (چەپڵەلێدان)