Return to Video

شێرپەنجەی خوێن چییە؟ - دانیلۆ ئەلیگرا و دانیا باگیون

  • 0:07 - 0:09
    سەرەڕای پێشکەوتنەکانی
    دەرمان، شێرپەنجە هێشتا
  • 0:09 - 0:14
    یەکێکە لە ترسناکترین ئەو نەخۆشیانەی
    کە تا ئێستا توانراوە دەستنیشان بکرێت.
  • 0:14 - 0:18
    ئەوەی وا دەکات کە چارەسەرەکەی زۆر
    قورس بێت ئەوەیە کە یەک نەخۆشی نییە،
  • 0:18 - 0:24
    بەڵکو کۆمەڵێکەیەکی زیاتر لە ١٠٠ نەخۆشیە
    کە لە چەند خانەیەکی جیاواز دا دەبن.
  • 0:24 - 0:26
    و جۆرێک لە شێرپەنجەش
    جیاکاریەکی ناخۆشی
  • 0:26 - 0:30
    لەسەر منداڵان هەیە بە
    بەراورد بە جۆرەکانی تر.
  • 0:30 - 0:32
    ئەویش شێرپەنجەی خوێنە،
  • 0:32 - 0:36
    شێرپەنجەیەک کە لە
    خانەکانی مۆخی ئێسکدا دۆزرایەوە.
  • 0:36 - 0:38
    خانەیەکی لەش کە
    کەمێک لە خانەی ساوا،
  • 0:38 - 0:42
    گەشەنەسەندوو دەچێت بەڵام
    لە توانایدا هەیە گەشە بكات.
  • 0:42 - 0:45
    زۆربەی خانەکانی لەش
    تایبەتمەندن و دەبنە خانەی ئەندامەکانی،
  • 0:45 - 0:48
    وەک جگەر، مێشک، و دڵ.
  • 0:48 - 0:49
    بەڵام لە هەندێک لە شانەکان،
  • 0:49 - 0:53
    بە درێژایی گەشەسەندنیان دەتوانن بەردەوام
    بن لە دابەشبوونیان بۆ خانەی نوێی لەش،
  • 0:53 - 0:57
    و زیاتر گەورەبوونیان بۆئەوەی
    زۆرجار خانەی نوێ دروست بکات
  • 0:57 - 0:59
    و بەردەوام بێت لەگەڵ
    پێویستیەکانی جەستە.
  • 0:59 - 1:02
    یەکێک لە نموونەکان
    مۆخی ئێسکە،
  • 1:02 - 1:05
    کە تێیدا خانەکانی لەش جیادەبێتەوە
    بۆ چەندین جۆری خانەی خوێن.
  • 1:05 - 1:07
    کە خانەکانی خڕۆکە سوورەکانی
    خوێن لەخۆ دەگرێت،
  • 1:07 - 1:10
    کە ئۆکسجین لە سییەکانەوە لەگەڵ خۆیان
    هەڵدەگرن بۆ هەموو شانەکان، پەڕەکانی خوێن،
  • 1:10 - 1:15
    بە پێوەلکانیان بە خوێنبەرەکان یارمەتی
    وەستاندنی خوێن بەربوون دەدەن،
  • 1:15 - 1:16
    و خانەکانی خڕۆکە
    سپیەکانی خوێن،
  • 1:16 - 1:20
    کە دەوری جەستە دەدەن بۆ لە ناو بردنی
    داگیرکەرە زیانبەخشە شاراوەکان .
  • 1:20 - 1:22
    هەر چەند جارێک ،
  • 1:22 - 1:25
    لە کاتی پرۆسەی خانەکانی
    بنەڕەتی لەش هەلەیەک ڕووبدات
  • 1:25 - 1:29
    و لە DNA خانەکەدا
    گۆڕانکاری زیانبەخش ڕووبدات.
  • 1:29 - 1:32
    خانەکان و DNA دەبێت
    کە خۆی لە ناو ببات،
  • 1:32 - 1:35
    بەڵام هەندێ خانەی زیان بەرکەوتوو
    ئەم ڕێکخستنە پشتگوێ دەخەن،
  • 1:35 - 1:39
    کۆنتڕۆڵی خۆیان لە دەست دەدەن، تەنانەت
    ئەرکە سەرەکیەکانی خۆیان بیر نامێنیت .
  • 1:39 - 1:42
    ئەمانە ئەو شتانەن کە ئێمە وەک
    خانە شێرپەنجەییەکان دەیاناسین.
  • 1:42 - 1:47
    هێشتاش ڕوون نییە کە بۆچی شێرپەنجەی
    خوێن باوترین جۆری شێرپەنجەی منداڵییە،
  • 1:47 - 1:49
    بەڵام یەکێک لە
    هۆکارە کان لەوانەیە
  • 1:49 - 1:53
    ئەوە بێت کە زۆرجار شێرپەنجەی خوێن دەبێتە
    هۆی گۆڕینی تەنها یەک یان دوو DNA بەشدار،
  • 1:53 - 1:56
    لە کاتێکدا زۆربەی شێرپەنجەکان
    پێویستیان بە زۆرێک لەوان هەیە،
  • 1:56 - 2:01
    کە ڕێگە بە شێرپەنجەی خوێن دەدات خێراتر
    لە جۆرەکانی تری شێرپەنجە سەرهەڵبدات.
  • 2:01 - 2:04
    لەگەل ئەوەشدا، ئەو گۆڕانکاریانەی لە DNA
    دا ڕوودەدەن دەتوانێت لە خانەکانی خڕۆکە
  • 2:04 - 2:07
    سپیەکانیشدا ڕووبدەن لە
    کاتی گەشەکردنی کۆرپەلەدا،
  • 2:07 - 2:09
    کە مەترسی تووشبوونی بەزوویی
    شێرپەنجەی خوێن زیاد دەکەن.
  • 2:09 - 2:13
    بەڵام زیاتر کاریگەری لەسەر منداڵان
    دەبێت بە بەراورد بە شێرپەنجەکانی تر
  • 2:13 - 2:16
    بەگشتی هەرزەکاران زۆرینەی
    نەخۆشەکانی شێرپەنجەی خوێن پێکدەهێنن.
  • 2:16 - 2:21
    هەر کە لوکیمیا دەست پێدەکات، خانە
    تێکشکاوەکان لە ناو خوێن و مۆخی ئێسکدا
  • 2:21 - 2:24
    زیاد دەکەن تا هەموو بۆشایەکان
    و سەرچاوەکان داگیر دەکەن .
  • 2:24 - 2:27
    کاتێک مۆخی ئێسک ناتوانێت
    بەردەوام بێت لە بەرهەمهێنان
  • 2:27 - 2:29
    بڕی پێویستی خانە ئیشکەرەکان،
  • 2:29 - 2:31
    خوێن کەم دەبێتەوە.
  • 2:31 - 2:32
    نەبوونی خڕۆکە
    سوورەکانی خوێن
  • 2:32 - 2:35
    واتای ئەوەیە کە ماسوولکەکان
    ئۆکسجینی پێویستیان پێناگات،
  • 2:35 - 2:39
    ژمارەیەکی کەم لە پەڕەکانی خوێن
    بەس نییە بۆ چاککردنەوەی برینەکان،
  • 2:39 - 2:43
    و بە لە ناوچوونی کاری خڕۆکە سپییەکانی
    خوێن سیستەمی بەرگری لەش لاواز دەبێت،
  • 2:43 - 2:45
    مەترسی
    تووشبوونەکان زیاد دەکات.
  • 2:45 - 2:47
    بۆ گەڕاندنەوەی
    ئەرکی ئاسایی خوێن،
  • 2:47 - 2:50
    پێویستە خانە
    شێرپەنجەیەکانی خوێن لە ناو ببرێن.
  • 2:50 - 2:52
    بەڵام لەبەر ئەوەی شێرپەنجەی
    خوێن گرێیەکی ڕەق نییە،
  • 2:52 - 2:54
    ناتوانرێت بە
    نەشتەرگەری لاببرێن.
  • 2:54 - 2:59
    لەبری ئەوە، خانەکان لە ناو لەشدا دەکوژرێن
    بە بەکارهێنانی چارەسەرە جۆراوجۆرەکان
  • 2:59 - 3:00
    کە چارەسەری کیمیایی تێداییە،
  • 3:00 - 3:05
    تێکەلەیەکە لە دەرمانەکان کە بە خێرایی
    زۆربوونی خانەکان لە ناو دەبات.
  • 3:05 - 3:08
    بەداخەوە، ئەمە کاریگەری لاوەکی
    هەیە لەسەر خانە تەندروستەکان،
  • 3:08 - 3:11
    وەک ئەوەی لە هەڵوەرینی
    قژەکان دا هەیە یان ریخۆڵەکان.
  • 3:11 - 3:14
    و لە هەندێک حاڵەتدا، هەندێک
    دۆسیە بۆ چارەسەر زۆر پێویستە
  • 3:14 - 3:17
    کە تێیدا هەموو خانەکانی
    مۆخی ئێسک دەکوژن،
  • 3:17 - 3:19
    لە ناویشیان دا خانە
    بنچینەییەکانی لەش.
  • 3:19 - 3:24
    کاتێک ئەمە ڕوودەدات، جەستە چیتر توانای
    ئەوەی نیە خانەی نوێی خوێن دروست بکات.
  • 3:24 - 3:28
    خۆشبەختانە، یارمەتی دەرەوە دەتوانێت
    لە شێوەی خانەی سەرەکیدا بێت
  • 3:28 - 3:30
    لە بەخشەرێکی مۆخی ئێسکەوە.
  • 3:30 - 3:33
    هەر کە لە نەخۆشەکە دەچێندرێت،
  • 3:33 - 3:36
    زۆر بە خێرایی خوێن و مۆخی
    ئێسک دووبارە پڕ دەبنەوە .
  • 3:36 - 3:39
    هەرچەندە، چاندنی مۆخی
    ئێسک پڕۆسەیەکی ئاڵۆزە
  • 3:39 - 3:43
    پێویستی بە گونجاندنی دژەجینی
    هەیە لە نێوان وەرگر و بەخشەر
  • 3:43 - 3:47
    بۆ پاراستنی خانە چێندراوەکان لە
    هێرشی خانەکانی خودی نەخۆشەکە
  • 3:47 - 3:48
    وەک تەنی بیانی.
  • 3:48 - 3:50
    جیاواز لە چاندنی خوێن،
  • 3:50 - 3:52
    هەزاران جۆری HLA هەیە،
  • 3:52 - 3:57
    و تەنانەت لەوانەیە خوشک و برا و خزم و
    کەس و کاریش مۆخی ئێسکیان گونجاو نەبێت.
  • 3:57 - 4:00
    ئەگەر ئەمە ڕەوشەکەبێت، گەڕانەکە بە دوای
    بەخشەر بۆ بنکەی زانیاری فراوان کراوە
  • 4:00 - 4:05
    کە زانیاری جینی ملیۆنان
    بەخشەری مۆخی ئێسکی خۆبەخشی تیدایە.
  • 4:05 - 4:07
    تا بەخشەری زیاتر هەبێت،
  • 4:07 - 4:12
    نەخۆشی زیاتر ڕزگاردەکرێن لە
    ڕێگەی چاندنی سەرکەوتووانە
  • 4:12 - 4:17
    شێرپەنجەی خوێن لەوانەیە نەخۆشییەکی
    ترسناک بێت بەڵام هیوا و هێز بوونی هەیە.
Title:
شێرپەنجەی خوێن چییە؟ - دانیلۆ ئەلیگرا و دانیا باگیون
Description:

تەواوی وانەکە لەم بەستەرە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/what-is-leukemia-danilo-allegra-and-dania-puggioni

خانەکانی لەش لەناو مۆخی ئێسکدا بۆ تەندروستیمان گرینگن چونکە پێویستن بۆ ئەوەی ببن بە خانەکانی خوێن کە پشتگیری لە لەشمان دەکەن و دەیپارێزن. بەڵام کە هەڵە لە گۆڕینی خانەکان رووبدات، ئەو گۆڕانکاریە زیانبەخشانە دەتوانن ببنە هۆی لە دەستدانی کۆنتڕۆڵی خانەکان بۆ دووبارە بوونەوەیان -- جۆرێکی شێرپەنجە بە شێرپەنجەی خوێن ( لوکیمیا )ناسراوە. دانیلۆ ئەلیگرا و دانیا باگیون چۆنییەتی ڕوودانی ڕوون دەکەنەوە و چۆن چارەسەری دیاریکراو هیوا بەو کەسانە دەدات کە تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن.
وانەکە لەلایەن دانیلۆ ئەلیگرا و دانیا باگیون، وێنەی جوڵاو لەلایەن زێدم میدیا

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:33

Kurdish (Central) subtitles

Revisions