Return to Video

سەیر و سەمەرەیی زمان: یوکەلێلی - جێسیکا ئۆریک و ڕەیچڵ تیڵ

  • 0:07 - 0:08
    سەیری و سەمەرەیی زمان:
  • 0:08 - 0:10
    یوکەلێلی - Ukulele،
  • 0:10 - 0:13
    گیتارێکی چوار تەلی بچووکە.
  • 0:13 - 0:15
    زۆر بە سەیری، وشەی Ukulele
  • 0:15 - 0:17
    لە زمانی ڕەسەنی خۆیدا، هاوایی،
  • 0:17 - 0:21
    بە واتایی کێچی فڕیو دێت.
  • 0:21 - 0:22
    لەوەش خۆشتر،
  • 0:22 - 0:26
    خودی ئامێرەکەش لە هاوایی درووست نە بووە.
  • 0:26 - 0:28
    باشە ئەی چۆن وشەیەکی هاوایی
  • 0:28 - 0:31
    بوو بە ناوی ئامرێکی بیانی؟
  • 0:31 - 0:33
    با بگەڕێنەوە بۆ ساڵی ١٨٠٠ کان،
  • 0:33 - 0:36
    پاشا کالاکوا کۆتا پاشایی
  • 0:36 - 0:39
    شانیشینی هاوایی دەبێت.
  • 0:39 - 0:41
    نازناوی "The Merry Monarch"یان پێ بەخشیبوو
  • 0:41 - 0:43
    چونکە ژیانی زۆر خۆش دەویست و
  • 0:43 - 0:46
    عاشقی مۆسیقاش بوو.
  • 0:46 - 0:47
    لەنێو دەست و پێوەندی پاشا،
  • 0:47 - 0:50
    ئەفسەرێکی سەربازی پێشویی بەڕیتانیا هەبوو
  • 0:50 - 0:52
    کە ناوی ئێدواد پێرڤس بوو.
  • 0:52 - 0:53
    هەرچەندە پیاوێکی
    بچووک بوو
  • 0:53 - 0:55
    بەڵام زۆر بەکەیف و دڵ تەڕ بوو،
  • 0:55 - 0:58
    نازنای ئەویش "Jumping Flea"،
    واتا کێچی فڕیو،
  • 0:58 - 1:00
    واتا "Ukulele" بە زمانی هاوایی.
  • 1:00 - 1:04
    وەکو پاشا، ئەویش عاشقی مۆسیقا بوو.
  • 1:04 - 1:08
    لە ساڵی ١٨٧٩دا، کۆمەڵێک کۆچەری پرتوگالی
  • 1:08 - 1:10
    گەیشتنە دورگەیی هاوایی،
  • 1:10 - 1:13
    لەگەڵ خۆیان گیتارێکی بچووکی چوار تەلییان
    هێنا بوو
  • 1:13 - 1:16
    کە بە براگوینا ناسرا بوو.
  • 1:16 - 1:18
    پێرڤس یەکسەر ئامێرەکەی وەرگرت
  • 1:18 - 1:20
    و بوو بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئامێرەکەش
  • 1:20 - 1:22
    لەنێو دەست و پێوەندی پاشادا.
  • 1:22 - 1:24
    هەر وەکو چیرۆکەکە دەڵێت،
  • 1:24 - 1:27
    زۆری نەخایاند، نازناوی "Ukulele"یان پێدا،
  • 1:27 - 1:31
    نەک هەر تەنیا خۆی، بەڵکو ئامێرەکەشیان
    ناونا "Ukulele".
  • 1:31 - 1:33
    کە خواست لەسەر ئامێرەکە زیادی کرد،
    هەندێک خێزانی پرتوگالی
  • 1:33 - 1:35
    دەستیان کرد بە دروستکردنی
  • 1:35 - 1:38
    گیتاری بچووک لەسەر دورگەکە،
  • 1:38 - 1:40
    بە هەندێک گۆڕانکاری بچووکەوە
  • 1:40 - 1:44
    هەتا بوو بە ئەم یوکەلێلییەی کە ئەمڕۆ هەیە.
Title:
سەیر و سەمەرەیی زمان: یوکەلێلی - جێسیکا ئۆریک و ڕەیچڵ تیڵ
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/mysteries-of-vernacular-ukulele-jessica-oreck-and-rachael-teel

لە سەدەی ١٩دا، کاتێک کۆچەرە پرتوگالییەکان گەیشتنە هاوایی، گیتارێکی بچووکی چوار تەلییان پێ بوو، یەکێک لە ئەندامانی دەست و پێوەندی پاشا، کە نازناوەکەی کێچی فڕیو بوو یان یوکەلێلی بە زمانی هاوایی، ئامێرەکەی لێ وەرگرتن. جێسیکا ئۆریک و ڕەیچڵ تیڵ پێمان دەڵێن چۆن نانزناوی پیاوەکە بوو بە نازناوی ئامێرەکەش.

وانەیەک لە لایەن: جێسیکا ئۆریک و ڕەیچڵ تیڵ، ئەنیمەیشن لە لایەن: جێسیکا ئۆریک.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
02:01

Kurdish subtitles

Revisions