مانای ڕاستەقینەی ئەم ھێمایە چییە؟ - ئادریان تریھارن
-
0:07 - 0:12ھەندێک لە ھێما زۆر ناسراوەکانی جیھان
بەکاردێن بۆ فرۆشتنی بەرھەم، -
0:12 - 0:14ئەوانی تر بۆ ئاڕاستەی ترافیک
-
0:14 - 0:17یان بۆ ھۆیە پێشکەوتووەکانی سیاسەت.
-
0:17 - 0:21بەڵام دانەیەک ھەیە کە مەبەستی سەرەکی
لێی یارمەتی دانی خەڵکە. -
0:21 - 0:27لەوانەیە تۆ بە ھێمای کورسی پێچکەدار یان
نیشانەیەک بۆ خەڵکی کەم ئەندام بیناسیت، -
0:27 - 0:30بەڵام ناوە سەرەکیەکەی پارێزراوە
لە لایەن ISO -
0:30 - 0:34کە ھێمای نێودەوڵەتی دەست پێگەشتنە.
-
0:34 - 0:35سەرەڕای ئاشناییەکەی،
-
0:35 - 0:39زۆر خەڵک لایان ڕوون نییە کە ھێماکە
لە ڕاستیدا واتای چییە، -
0:39 - 0:44کە پەیوەندی زۆری بە خودی ھێماکە و
چۆنێتی دروست بوونیەوە ھەیە. -
0:44 - 0:49لە ١٩٦٨، کۆمسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ
تەکنەلۆژیا و دەست پێگەشتن -
0:49 - 0:51کێبڕکێیەکی دیزاینی ڕێكخست.
-
0:51 - 0:52ئەوان بۆ ھێمایەک دەگەڕان
-
0:52 - 0:56کە بتواندرێ لە دووری بیست پێ زیاترەوە
بناسرێتەوە، -
0:56 - 0:57پەسنی خۆی بدات،
-
0:57 - 0:58سادە،
-
0:58 - 0:59و کرداری بێت،
-
0:59 - 1:02و نەتوانرێت تێکەڵ بکرێت لەگەڵ ئەو
ھێمایانەی تر کە ھەن. -
1:02 - 1:04دیزاینی براوە کە
سەری نەبوو، -
1:04 - 1:09لە لایەن دیزاینەرێکی دانیمارکی بە ناوی
سوزان کوفێد دروست کرا بوو. -
1:09 - 1:12زیاد کردنی سەرێک بۆی ساڵی دواتر
زیاتر شکڵێکی مرۆڤی پێ بەخشی، -
1:12 - 1:14و لە ماوەی دە ساڵدا،
-
1:14 - 1:18ناسێنرا لە لایەن نەتەوە
یەکگرتووەکان و ISO. -
1:18 - 1:22بە کەمترین تێچوو و کەمترین ھەرا،
ئایکۆنێکی جیھانی ھاتە بوون. -
1:22 - 1:25لە دەیان ساڵدا چەندین گۆڕانی
تێدا کراوە. -
1:25 - 1:29ھونەرمەندە ھێڵکێشەکان شێوەیەکی خڕی،
زیاتر ھاوشێوەی مرۆڤیان بۆ زیاد کرد، -
1:29 - 1:35و لە ٢٠١٢، پڕۆژەی ھێمای دەست پێ گەشتن
دانەیەکی جوڵاویان لێ دروست کرد. -
1:35 - 1:38بەڵام لە ڕاستیدا چی پیشان دەدات؟
-
1:38 - 1:39مەبەستەکەی چییە؟
-
1:39 - 1:44بە سادەیی، نیشانەیەکە بۆ دیاری کردنی ئەوەیە
کە ئاسانکاری بەردەست ھەیە. -
1:44 - 1:47ھێزی ئەم وێنە ناسراوەی جیھان
-
1:47 - 1:49ئەوەیە بۆ ھەر شوێنێک گەشت بکەیت،
-
1:49 - 1:53پێویست ناکات بە زمانەکەیان قسە بکەیت
یان زانیاری قوڵی کلتوریت ھەبێت. -
1:53 - 1:57گەر تۆ تەوالێتێکت بوێت،
ھێماکە ڕێت پیشان دەدات. -
1:57 - 2:00بەڵام ئاڵۆزییەکە لە چەمکی
دەست پێگەشتنەوە دێت -
2:00 - 2:02و بەڕاستی واتای چییە.
-
2:02 - 2:05ھەندێک کەس وای دەبینن چونکە
ھێماکە وێنەی کورسی پێچکەداری تیایە، -
2:05 - 2:10ئاسانکارییە بەردەستەکان تەنھا بۆ ئەو
کەسانەن کە کورسی پێچکەدار بەکار دێنن، -
2:10 - 2:14یان ئەوانەی، بەلایەنی کەمەوە،
حاڵەتێکی لاشەیی بینراویان ھەیە. -
2:14 - 2:17بەڵام دەست پێگەشتن چەمکێکی فراوانە
-
2:17 - 2:19کە بۆ چەندین بار و دۆخی جیاواز بە کار دێت.
-
2:19 - 2:21لەوانە ئەو خەڵکانەی ئۆتیزمیان ھەیە،
-
2:21 - 2:23لاوازییە بینراوەکان،
-
2:23 - 2:24و نەخۆشییە خۆخۆریەکان،
-
2:24 - 2:27وەک گورگە سورە، کە دەبێتە ھۆی
ئێش و ناڕەحەتی، -
2:27 - 2:29لەگەڵ زۆرێک نەخۆشی تر.
-
2:29 - 2:32لە ڕاستیدا، ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی
مەزەندە دەکات -
2:32 - 2:35کە بە نزیکەیی ١ ملیار خەڵک ھەن
-
2:35 - 2:38کە ئەزمونی چەندین جۆری
کەم ئەندامی دەکەن، -
2:38 - 2:41کە ئەمەش واتە ئەو کۆمەڵەیە لەوانەیە
خۆتی تێدا بیت، -
2:41 - 2:42یان ئەندامێکی خێزانەکەت،
-
2:42 - 2:43ھاو پۆلێکت،
-
2:43 - 2:44ھاوڕێیەکت،
-
2:44 - 2:46یان ھاوپیشەیەکت.
-
2:46 - 2:50هەروەها ئەوانەی کورسی پێچکەدار بەکار دێنن
نزیکەی ٦٥ ملیۆن کەس دەبن، -
2:50 - 2:53یان لە سەدا ١٥ ی ھەموو کەم ئەندامەکان.
-
2:53 - 2:56زۆرینەی ڕەھا ئەو کەم ئەندامیانەن
کە نابینرێن. -
2:56 - 3:00شوێنی بەردەستی وەستانی ئۆتۆمبێل،
ئاسانکاریەکان و چوونە ژورەوەکان -
3:00 - 3:04دیزاین کراون بە لەبەر چاو گرتنی
ئەو کۆمەڵەیە. -
3:04 - 3:08بۆیە ئاسانە بزانین بۆچی لە ساڵانی ڕابردودا
خەڵکی پرسیاریان کردووە دەربارەی -
3:08 - 3:12ئایا ئەم ھێمایە بەڕاستی گونجاوە
بۆ ئەو مانایەی پێی دراوە. -
3:12 - 3:14و ئەوە تەنھا دەربارەی وردی نییە.
-
3:14 - 3:17ئاساییە بۆ خەڵک کە
توڕە ببن، -
3:17 - 3:18ھەندێک جار زیاد لە پێویست،
-
3:18 - 3:23کاتێک کەسانێک دەبینن بێ ھیچ کەم ئەندامیەکی
بینراو ئاسانکاریە بەردەستەکان بە کار دێنن. -
3:23 - 3:26بەداخەوە ھێماکە کێشەیەکی
بەربڵاوی درووست کردووە -
3:26 - 3:30بۆ خەڵک و خێزانانەی کە پێویستیان
بە ھاوکاری ھەیە. -
3:30 - 3:33دوا دیزاینەکان چەند سەرکەوتنێکیان
بە دەست ھێناوە -
3:33 - 3:36بۆ ناساندنی مەبەستی
ئەم ھێما تازانە. -
3:36 - 3:40بەڵام ھەندێک کەس پێیان وایە کاتی
ئەوەیە کە دووبارە دیزاین بکرێنەوە. -
3:40 - 3:42ئەوە ئەرکێکی قورسە، ھەرچۆنێک بێت.
-
3:42 - 3:47چۆن جێی ھێمایەک دەگریتەوە
کە ئاشنایە بە جیھان؟ -
3:47 - 3:49و بە چی جێگەی دەگریتەوە؟
- Title:
- مانای ڕاستەقینەی ئەم ھێمایە چییە؟ - ئادریان تریھارن
- Description:
-
تەواوی وانە لێرە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/what-does-this-symbol-actually-mean-adrian-treharne
ھەندێک لە ھێما زۆر ناسراوەکان بەکاردێن بۆ فرۆشتنی بەرھەم. ئەوانی تر، بۆ ئاڕاستەی ترافیک یان بۆ ھۆیە سیاسیەکان.
بەڵام دانەیەک ھەیە کە مەبەستی سەرەکی لێی یارمەتی دانی خەڵکیە. لەوانەیە تۆ بە ھێمای کورسی پێچکەدار بیناسیت، بەڵام ناونیشانە فەرمییەکەی "ھێمای نێودەوڵەتی دەست پێگەشتنە". بەڵام لە ڕاستیدا مانای ئەم ھێمایە چییە؟ و مەبەستەکەی چییە؟ ئادریان تریھارن ڕوونی دەکاتەوە.
وانە لە لایەن ئادریان تریھارن، وێنەی جوڵاو لە لایەن ستۆدیۆی کۆزمۆنۆت ئەنیمەیشن. - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:11
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for What does this symbol actually mean? - Adrian Treharne | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for What does this symbol actually mean? - Adrian Treharne | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What does this symbol actually mean? - Adrian Treharne | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What does this symbol actually mean? - Adrian Treharne | ||
saba gushad edited Kurdish subtitles for What does this symbol actually mean? - Adrian Treharne | ||
saba gushad edited Kurdish subtitles for What does this symbol actually mean? - Adrian Treharne | ||
saba gushad edited Kurdish subtitles for What does this symbol actually mean? - Adrian Treharne |