Return to Video

مانای ڕاستەقینەی ئەم ھێمایە چییە؟ - ئادریان تریھارن

  • 0:07 - 0:12
    ھەندێک لە ھێما زۆر ناسراوەکانی جیھان
    بەکاردێن بۆ فرۆشتنی بەرھەم،
  • 0:12 - 0:14
    ئەوانی تر بۆ ئاڕاستەی ترافیک
  • 0:14 - 0:17
    یان بۆ ھۆیە پێشکەوتووەکانی سیاسەت.
  • 0:17 - 0:21
    بەڵام دانەیەک ھەیە کە مەبەستی سەرەکی
    لێی یارمەتی دانی خەڵکە.
  • 0:21 - 0:27
    لەوانەیە تۆ بە ھێمای کورسی پێچکەدار یان
    نیشانەیەک بۆ خەڵکی کەم ئەندام بیناسیت،
  • 0:27 - 0:30
    بەڵام ناوە سەرەکیەکەی پارێزراوە
    لە لایەن ISO
  • 0:30 - 0:34
    کە ھێمای نێودەوڵەتی دەست پێگەشتنە.
  • 0:34 - 0:35
    سەرەڕای ئاشناییەکەی،
  • 0:35 - 0:39
    زۆر خەڵک لایان ڕوون نییە کە ھێماکە
    لە ڕاستیدا واتای چییە،
  • 0:39 - 0:44
    کە پەیوەندی زۆری بە خودی ھێماکە و
    چۆنێتی دروست بوونیەوە ھەیە.
  • 0:44 - 0:49
    لە ١٩٦٨، کۆمسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ
    تەکنەلۆژیا و دەست پێگەشتن
  • 0:49 - 0:51
    کێبڕکێیەکی دیزاینی ڕێكخست.
  • 0:51 - 0:52
    ئەوان بۆ ھێمایەک دەگەڕان
  • 0:52 - 0:56
    کە بتواندرێ لە دووری بیست پێ زیاترەوە
    بناسرێتەوە،
  • 0:56 - 0:57
    پەسنی خۆی بدات،
  • 0:57 - 0:58
    سادە،
  • 0:58 - 0:59
    و کرداری بێت،
  • 0:59 - 1:02
    و نەتوانرێت تێکەڵ بکرێت لەگەڵ ئەو
    ھێمایانەی تر کە ھەن.
  • 1:02 - 1:04
    دیزاینی براوە کە
    سەری نەبوو،
  • 1:04 - 1:09
    لە لایەن دیزاینەرێکی دانیمارکی بە ناوی
    سوزان کوفێد دروست کرا بوو.
  • 1:09 - 1:12
    زیاد کردنی سەرێک بۆی ساڵی دواتر
    زیاتر شکڵێکی مرۆڤی پێ بەخشی،
  • 1:12 - 1:14
    و لە ماوەی دە ساڵدا،
  • 1:14 - 1:18
    ناسێنرا لە لایەن نەتەوە
    یەکگرتووەکان و ISO.
  • 1:18 - 1:22
    بە کەمترین تێچوو و کەمترین ھەرا،
    ئایکۆنێکی جیھانی ھاتە بوون.
  • 1:22 - 1:25
    لە دەیان ساڵدا چەندین گۆڕانی
    تێدا کراوە.
  • 1:25 - 1:29
    ھونەرمەندە ھێڵکێشەکان شێوەیەکی خڕی،
    زیاتر ھاوشێوەی مرۆڤیان بۆ زیاد کرد،
  • 1:29 - 1:35
    و لە ٢٠١٢، پڕۆژەی ھێمای دەست پێ گەشتن
    دانەیەکی جوڵاویان لێ دروست کرد.
  • 1:35 - 1:38
    بەڵام لە ڕاستیدا چی پیشان دەدات؟
  • 1:38 - 1:39
    مەبەستەکەی چییە؟
  • 1:39 - 1:44
    بە سادەیی، نیشانەیەکە بۆ دیاری کردنی ئەوەیە
    کە ئاسانکاری بەردەست ھەیە.
  • 1:44 - 1:47
    ھێزی ئەم وێنە ناسراوەی جیھان
  • 1:47 - 1:49
    ئەوەیە بۆ ھەر شوێنێک گەشت بکەیت،
  • 1:49 - 1:53
    پێویست ناکات بە زمانەکەیان قسە بکەیت
    یان زانیاری قوڵی کلتوریت ھەبێت.
  • 1:53 - 1:57
    گەر تۆ تەوالێتێکت بوێت،
    ھێماکە ڕێت پیشان دەدات.
  • 1:57 - 2:00
    بەڵام ئاڵۆزییەکە لە چەمکی
    دەست پێگەشتنەوە دێت
  • 2:00 - 2:02
    و بەڕاستی واتای چییە.
  • 2:02 - 2:05
    ھەندێک کەس وای دەبینن چونکە
    ھێماکە وێنەی کورسی پێچکەداری تیایە،
  • 2:05 - 2:10
    ئاسانکارییە بەردەستەکان تەنھا بۆ ئەو
    کەسانەن کە کورسی پێچکەدار بەکار دێنن،
  • 2:10 - 2:14
    یان ئەوانەی، بەلایەنی کەمەوە،
    حاڵەتێکی لاشەیی بینراویان ھەیە.
  • 2:14 - 2:17
    بەڵام دەست پێگەشتن چەمکێکی فراوانە
  • 2:17 - 2:19
    کە بۆ چەندین بار و دۆخی جیاواز بە کار دێت.
  • 2:19 - 2:21
    لەوانە ئەو خەڵکانەی ئۆتیزمیان ھەیە،
  • 2:21 - 2:23
    لاوازییە بینراوەکان،
  • 2:23 - 2:24
    و نەخۆشییە خۆخۆریەکان،
  • 2:24 - 2:27
    وەک گورگە سورە، کە دەبێتە ھۆی
    ئێش و ناڕەحەتی،
  • 2:27 - 2:29
    لەگەڵ زۆرێک نەخۆشی تر.
  • 2:29 - 2:32
    لە ڕاستیدا، ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی
    مەزەندە دەکات
  • 2:32 - 2:35
    کە بە نزیکەیی ١ ملیار خەڵک ھەن
  • 2:35 - 2:38
    کە ئەزمونی چەندین جۆری
    کەم ئەندامی دەکەن،
  • 2:38 - 2:41
    کە ئەمەش واتە ئەو کۆمەڵەیە لەوانەیە
    خۆتی تێدا بیت،
  • 2:41 - 2:42
    یان ئەندامێکی خێزانەکەت،
  • 2:42 - 2:43
    ھاو پۆلێکت،
  • 2:43 - 2:44
    ھاوڕێیەکت،
  • 2:44 - 2:46
    یان ھاوپیشەیەکت.
  • 2:46 - 2:50
    هەروەها ئەوانەی کورسی پێچکەدار بەکار دێنن
    نزیکەی ٦٥ ملیۆن کەس دەبن،
  • 2:50 - 2:53
    یان لە سەدا ١٥ ی ھەموو کەم ئەندامەکان.
  • 2:53 - 2:56
    زۆرینەی ڕەھا ئەو کەم ئەندامیانەن
    کە نابینرێن.
  • 2:56 - 3:00
    شوێنی بەردەستی وەستانی ئۆتۆمبێل،
    ئاسانکاریەکان و چوونە ژورەوەکان
  • 3:00 - 3:04
    دیزاین کراون بە لەبەر چاو گرتنی
    ئەو کۆمەڵەیە.
  • 3:04 - 3:08
    بۆیە ئاسانە بزانین بۆچی لە ساڵانی ڕابردودا
    خەڵکی پرسیاریان کردووە دەربارەی
  • 3:08 - 3:12
    ئایا ئەم ھێمایە بەڕاستی گونجاوە
    بۆ ئەو مانایەی پێی دراوە.
  • 3:12 - 3:14
    و ئەوە تەنھا دەربارەی وردی نییە.
  • 3:14 - 3:17
    ئاساییە بۆ خەڵک کە
    توڕە ببن،
  • 3:17 - 3:18
    ھەندێک جار زیاد لە پێویست،
  • 3:18 - 3:23
    کاتێک کەسانێک دەبینن بێ ھیچ کەم ئەندامیەکی
    بینراو ئاسانکاریە بەردەستەکان بە کار دێنن.
  • 3:23 - 3:26
    بەداخەوە ھێماکە کێشەیەکی
    بەربڵاوی درووست کردووە
  • 3:26 - 3:30
    بۆ خەڵک و خێزانانەی کە پێویستیان
    بە ھاوکاری ھەیە.
  • 3:30 - 3:33
    دوا دیزاینەکان چەند سەرکەوتنێکیان
    بە دەست ھێناوە
  • 3:33 - 3:36
    بۆ ناساندنی مەبەستی
    ئەم ھێما تازانە.
  • 3:36 - 3:40
    بەڵام ھەندێک کەس پێیان وایە کاتی
    ئەوەیە کە دووبارە دیزاین بکرێنەوە.
  • 3:40 - 3:42
    ئەوە ئەرکێکی قورسە، ھەرچۆنێک بێت.
  • 3:42 - 3:47
    چۆن جێی ھێمایەک دەگریتەوە
    کە ئاشنایە بە جیھان؟
  • 3:47 - 3:49
    و بە چی جێگەی دەگریتەوە؟
Title:
مانای ڕاستەقینەی ئەم ھێمایە چییە؟ - ئادریان تریھارن
Description:

تەواوی وانە لێرە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/what-does-this-symbol-actually-mean-adrian-treharne
ھەندێک لە ھێما زۆر ناسراوەکان بەکاردێن بۆ فرۆشتنی بەرھەم. ئەوانی تر، بۆ ئاڕاستەی ترافیک یان بۆ ھۆیە سیاسیەکان.
بەڵام دانەیەک ھەیە کە مەبەستی سەرەکی لێی یارمەتی دانی خەڵکیە. لەوانەیە تۆ بە ھێمای کورسی پێچکەدار بیناسیت، بەڵام ناونیشانە فەرمییەکەی "ھێمای نێودەوڵەتی دەست پێگەشتنە". بەڵام لە ڕاستیدا مانای ئەم ھێمایە چییە؟ و مەبەستەکەی چییە؟ ئادریان تریھارن ڕوونی دەکاتەوە.
وانە لە لایەن ئادریان تریھارن، وێنەی جوڵاو لە لایەن ستۆدیۆی کۆزمۆنۆت ئەنیمەیشن.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:11

Kurdish subtitles

Revisions