Return to Video

جوانی نەگوونجان

  • 0:01 - 0:05
    ئەزانم کە تێد دەربارەی زۆر شت
    دەدوێت کە گەورەن،
  • 0:05 - 0:08
    بەڵام من ئەمەوێت باسی شتێکتان
    بۆ بکەم کە زۆر بچووکە.
  • 0:08 - 0:10
    ئەوەنە بچووک، کە یەک وشەیە.
  • 0:11 - 0:13
    وشەکەش "نەگونجاندنە".
  • 0:13 - 0:17
    یەکێکە لەو وشانەی کە زۆرم حەزلێیە،
    چونکە وشەیەکە پڕ بە واتای خۆیەتی.
  • 0:17 - 0:21
    مەبەستم ئەوەیە، کەسێکە
    کە نەیتوانیوە لەو شوێنەیا خۆی بگونجێنێت.
  • 0:22 - 0:24
    یان کەسێک خراپ خۆی
    گونجاندبێت لەو شوێنەیا.
  • 0:25 - 0:28
    یان ئەمە: "کەسێک باش خۆی نەگونجاندبێت
  • 0:28 - 0:30
    بۆ بارودۆخ و ژینگە نوێکان."
  • 0:31 - 0:34
    من نەگونجاوێکی هەڵگری کارتێکم
  • 0:34 - 0:37
    وە بۆ کەسەکانی تری ئەم ژوورە لێرەم
    کە نەگونجاون لە شوێنی خۆیاندا
  • 0:37 - 0:39
    چونکە من هیچ کات تەنیا کەس نیم
  • 0:40 - 0:42
    من چیرۆکێکی نەگونجانتان بۆ دەگێڕمەوە
  • 0:43 - 0:46
    لە سەرەتای تەمەنی سییەکانمدا.
  • 0:46 - 0:49
    خەونی بوون بە نوسەر ڕێک
    هاتە بەر دەرگای ماڵەکەم
  • 0:49 - 0:52
    لە ڕاستیدا ئەوە بۆ سندوقی پۆستەکەم هات.
  • 0:52 - 0:55
    لە شێوەی نامەیەکدا کە دەیووت
    من خەڵاتێکی گەورەم بردۆتەوە.
  • 0:56 - 0:57
    بەهۆی کورتە چیرۆکێک کە نوسیبووم.
  • 0:58 - 1:02
    کورتە چیرۆکەکە دەربارەی ژیانم بوو
    وەک مەلەوانێکی پێشبڕکێکار.
  • 1:03 - 1:05
    وە دەربارەی ژیانە ناخۆشەکەم لە ماڵەوە.
  • 1:05 - 1:10
    هەروەها کەمێک دەربارەی ئەوەی چۆن
    خەم و لەدەستدان دەتوانێ شێتت بکات.
  • 1:12 - 1:17
    خەڵاتەکە گەشتێک بوو بۆ شاری نیویۆرک
    بۆ بینینی سەرنوسەر و بریکارە گەورەکان
  • 1:17 - 1:18
    وە نوسەرەکانی تر.
  • 1:18 - 1:21
    بۆیە لەو خەونە دەچوو هەموو
    نوسەرێک ئەیەوێت، وانییە؟
  • 1:23 - 1:25
    دەزانن چیم کرد ئەو ڕۆژەی نامەکەم پێ گەیشت؟
  • 1:26 - 1:28
    لەبەر ئەوەی من خۆمم
  • 1:28 - 1:30
    نامەکەم لەسەر مێزی چێشتخانەکە دانا.
  • 1:30 - 1:34
    یەک پەرداخی گەورەی ڤۆدگام پڕکرد
  • 1:34 - 1:36
    لە لیمۆ و سەهۆڵ،
  • 1:37 - 1:41
    بە درێژایی رۆژەکە دانیشتم
    بە جلەکانی ژێرەوە،
  • 1:41 - 1:43
    تەنیا سەیری نامەکەم ئەکرد
  • 1:45 - 1:48
    بیرم لەو ڕێگایانە دەکردەوە کە
    تا ئێستا ژیانی خۆمم پێ تێک داوە.
  • 1:48 - 1:51
    من کێم تا بچم بۆ شاری نیویۆرک
  • 1:51 - 1:53
    وە وا خۆم پیشان بدەم کە نوسەرم؟
  • 1:54 - 1:55
    من کێم؟
  • 1:55 - 1:56
    پێتان دەڵێم.
  • 1:57 - 1:58
    من نەگونجاو بوم.
  • 1:59 - 2:01
    وەک کۆمەڵێک منداڵی تر،
  • 2:02 - 2:04
    من لە خێزانێکی توندوتیژ هاتبووم
  • 2:04 - 2:07
    کە بە حاڵ ژیانی خۆمم ڕزگار کرد.
  • 2:08 - 2:12
    من پێشتر دوو هاوسەرگیری سەرنەکەوتووم هەبوو
  • 2:12 - 2:15
    نەک جارێک بەڵکوو دوو جار
    وازم لە زانکۆ هێناوە
  • 2:15 - 2:18
    .لەوانەیە سێ جاریش بەڵام ئەوەتان پێ ناڵێم
  • 2:18 - 2:20
    (پێکەنین)
  • 2:21 - 2:24
    وە چارەسەرم وەرگرتبوو بەهۆی
    بەکارهێنانی دەرمانی هۆشبەرەوە.
  • 2:25 - 2:29
    وە دوو پشووی جوانیشم
    وەرگرتبوو بۆ ناو بەندیخانە
  • 2:30 - 2:32
    کەواتە من لەسەر ڕێگا ڕاستەکە بووم
  • 2:34 - 2:36
    (پێکەنین)
  • 2:37 - 2:40
    بەڵام ئەوەی وایکرد هەست بکەم
    کە کەسێکی نەگونجاوم،
  • 2:40 - 2:44
    ئەوەبوو کە کچەکەم لە ڕۆژی
    لەدایکبوونیدا مرد، و
  • 2:44 - 2:47
    تا ئێستا ڕێگایەکم نەدۆزیوەتەوە
    تا بتوانم لەگەڵ ئەو ڕاستیەیا بژیم
  • 2:48 - 2:53
    دوای مردنی کچەکەم
    ماوەیەکی زۆر بێلانە بووم،
  • 2:53 - 2:55
    ژیان لە ژێر پردێکدا
  • 2:55 - 3:00
    لە بارودۆخێکی کاریگەری وەک پەستی
    زۆمبییەک و لەدەستدانێک
  • 3:00 - 3:02
    کە هەندێکمان پێیدا
    تێپەڕ دەبین لە ژیانماندا.
  • 3:02 - 3:05
    لەوانەیە هەموومان، ئەگەر بەشی پێویست بژین.
  • 3:06 - 3:10
    وەک دەزانن، بێلانەکان جۆرێکن
    لە پاڵەوانەکانی نەگونجان.
  • 3:10 - 3:13
    چونکە ئەوان وەک ئێمە دەستپێدەکەن
  • 3:15 - 3:20
    کەواتە وەک دەبینن من نەمتوانیوە
    :شوێنی خۆم بکەمەوە لە هیچ کایەیەکی ژیاندا
  • 3:20 - 3:25
    کچ، هاوسەر، دایک، خوێندن.
  • 3:25 - 3:28
    وە خەونی بوون بە نوسەر
  • 3:28 - 3:33
    وەک بەردێکی بچوک بوو لە قورگمدا.
  • 3:35 - 3:38
    زۆرم لە خۆم کرد تا سواری تەیارەکە بووم
  • 3:38 - 3:41
    وە فڕیم بەرەو شاری نیویۆرک
  • 3:41 - 3:42
    کە نوسەرەکانی لێبوون
  • 3:43 - 3:47
    هاوپۆلە نەگونجاوەکانم، ئەتوانم ببینم کە
    سەرتان ئەبریسکێتەوە.
  • 3:47 - 3:49
    ئەتوانم لە ژورێکدا بتانناسمەوە.
  • 3:49 - 3:51
    لە سەرەتادا ئەبێت پێت خۆش بێت.
  • 3:51 - 3:54
    تۆ ئەبێت ئەو سێ نوسەرە ناودارە هەلبژێری
    کە دەتەوێ بیانبینی
  • 3:54 - 3:57
    ئەو هاوڕێیانە دەچن بۆت دەدۆزنەوە.
  • 3:57 - 3:59
    دەڕۆیت بۆ گرام پارک هۆتێل
  • 3:59 - 4:02
    لەوێ دەتوانی سکۆتچیش بخۆیتەوە
    بە درەنگانی شەو
  • 4:02 - 4:05
    لەگەڵ خەڵکی سەرنجڕاکێش و زیرەک و خۆبەزلزان
  • 4:05 - 4:09
    وە دەبێ وا پیشان بدەی کە تۆش
    .سەرنجراکێش و زیرەک و خۆبەزلزانی
  • 4:09 - 4:12
    وە دەرفەتی ئەوەت دەبێت کە کۆمەڵێ
    سەرنوسەر و نوسەر و بریکار ببینی
  • 4:12 - 4:16
    لەسەر خوانە ئەفسوناویەکانی ئێوارە و نیوەڕۆ
  • 4:17 - 4:19
    .لێم بپرسم چۆن ئەفسوناوی
  • 4:20 - 4:22
    بینەر: چۆن ئەفسوناوی؟
  • 4:22 - 4:26
    لیدیا: من دانپیانانێکم هەیە:
    من سێ دەسڕی کەتانم دزی --
  • 4:26 - 4:28
    (پێکەنین)
  • 4:28 - 4:30
    لە سێ چێشتخانەی جیاواز.
  • 4:30 - 4:33
    وە مینیویەکیشم خستە ناو پانتۆڵەکەمەوە.
  • 4:33 - 4:35
    (پێکەنین)
  • 4:35 - 4:39
    من تەنیا کۆمەڵێ یادگارییەکم دەویست
    بۆ ئەوەی کە چومە ماڵەوە
  • 4:39 - 4:41
    باوەڕ بکەم ئەوە لە ژیانی مندا ڕویداوە.
  • 4:41 - 4:42
    باوەڕدەکەن؟
  • 4:43 - 4:45
    سێ نوسەرەکەی کە دەمویست بیانبینم
  • 4:45 - 4:48
    بریتی بوون لە کارۆڵ مۆسۆ،
    لینی تیلمان، پێگی فێلان.
  • 4:48 - 4:52
    ئەوان نە زۆر ناسراو نە پیشەگەرترین بوون
  • 4:52 - 4:55
    بەڵام بۆ من، ئەوان ژنە نوسەرە
    گەورەکان بوون
  • 4:56 - 4:59
    کارۆڵ ماسۆ ئەو کتێبەی نوسی
    کە دواتر بوو بە ئینجیلی هونەریم.
  • 5:00 - 5:03
    لینی تیلمان ئەو هەلەی پێ بەخشیم
    کە بڕوا بکەم
  • 5:03 - 5:06
    کە هەلێک هەیە چیرۆکەکەی من
    بەشێک بێت لە جیهان
  • 5:07 - 5:09
    وە پێگی فێلان بیری هێنامەوە
  • 5:09 - 5:14
    کە لەوانەیە مێشکم گرنگتر بێت لە سنگم.
  • 5:16 - 5:18
    ئەوان ژنە نوسەری رێڕەوی گشتی نەبوون
  • 5:18 - 5:22
    بەڵام ئەوان ڕێڕەوی گشتیان دەبڕی
  • 5:22 - 5:23
    بە چیرۆکەکانی لەشیان
  • 5:24 - 5:28
    حەزدەکەم وا بیر بکەمەوە، بەو شێوەی
    ئاو گراند کانیۆن دەبڕێت
  • 5:29 - 5:31
    خەریک بوو لە خۆشیدا دەمردم
  • 5:31 - 5:35
    کاتێک لەگەڵ ئەو سێ ژنە نوسەرە سەرو
    پەنجا ساڵە کاتم بەسەر دەبرد
  • 5:35 - 5:38
    وە ئەو هۆکارەی وای لێ دەکردم
    خەریک بوو لە خۆشدا بمرم
  • 5:38 - 5:40
    ئەوەبوو من پێشتر خۆشییەکی وام نەبینیبوو
  • 5:40 - 5:42
    وە هەرگیز لە ژورێکی ئاوادا نەبووم
  • 5:42 - 5:44
    دایکم هەرگیز نەچووەتە زانکۆ
  • 5:45 - 5:47
    وە پیشەکەم تا ئەوکات
  • 5:47 - 5:52
    بریتی بوو لە شتێکی بچوکی، خەمگینی، بیهیوا
  • 5:53 - 5:57
    لە شەوەکانی سەرەتام لە نیییۆرک
    دەمویست هەر لەوێ بمرم
  • 5:57 - 6:00
    ڕێک بەم شێوەیە بووم "ئێستا بمکوژە،
    من باشم، ئەمە زۆر جوانە"
  • 6:01 - 6:04
    هەندێک لە ئێوە لەم ژورەدا
    .تێدەگەن کە دواتر چی ڕویدا
  • 6:05 - 6:09
    سەرەتا ئەوان منیان برد بۆ نوسینگەی
    فارەر، ستراوس و گیرۆکس
  • 6:10 - 6:13
    فارەر ستراوس، گیرۆکس وەک خەونێکی گەورە
    وابوون لای من
  • 6:13 - 6:17
    مەبەستم ئەوەیە کە ئیلیۆت و ئۆکۆنەر
    لەوێ بڵاو کراونەتەوە
  • 6:17 - 6:22
    سەرنوسەرە سەرەکییەکی منی دانیشاند و
    ماوەیەکی زۆر قسەی لەگەڵ کردم
  • 6:22 - 6:24
    دەیویست قایلم بکات بەوەی
    دەتوانم کتێبێک بنوسم
  • 6:24 - 6:26
    دەربارەی ژیانم وەک مەلەوانێک
  • 6:26 - 6:28
    ئێوە ئەزانن، وەک یادەوەریەک
  • 6:29 - 6:31
    هەموو ئەو کاتەی ئەو قسەی لەگەڵ دەکردم
  • 6:31 - 6:35
    من دانیشتبووم و پێدەکەنیم
    و سەرم دەلەقاند و سڕبووم وەک گەمژەیەک
  • 6:36 - 6:37
    دەستم لەسەر سنگم دانابوو
  • 6:37 - 6:42
    لەو کاتەیا هیچ هیچ هیچ شتێ
    لە قورگم نەدەهاتە دەر
  • 6:44 - 6:47
    بۆیە لە کۆتاییدا ئەو دەستی کێشا
    بە شانەکانمدا
  • 6:47 - 6:49
    وەک راهێنەرێکی مەلەوانی
  • 6:50 - 6:51
    وە هیوای بەختێکی باشی بۆ خواستم
  • 6:51 - 6:54
    وە هەندێ کتێبی بێبەرامبەری پێ بەخشیم
  • 6:54 - 6:56
    وە رێگای دەرەوەی پیشان دام
  • 6:58 - 7:01
    دوای ئەوە بردیانم بۆ نوسینگەی
    دەبلیو دەبلیو نۆرتن
  • 7:01 - 7:04
    ئەو شوێنەی زۆر دڵنیا بووم کە یاوەریم دەکەن
    لە بیناکەدا
  • 7:04 - 7:05
    لەبەر ئەوەی دۆک مارتینزم پۆشیبوو
  • 7:06 - 7:08
    بەڵام ئەوە ڕووی نەدا
  • 7:09 - 7:11
    بوونم لە نوسینگەی نۆرتن
  • 7:11 - 7:15
    هەستێکی وای پێ بەخشیم وەک ئەوەی لە ئاسمانی
    شەودا دەستم لە مانگ دابێت
  • 7:15 - 7:19
    کاتێ ئەستێرەەکان ناوت ئەدورن
    بە درێژایی گەردوونەوە
  • 7:20 - 7:22
    مەبەستم ئەوەیە، ئەوەندە شتێکی گرنگ بوو بۆم
  • 7:22 - 7:23
    تێگەیشتن؟
  • 7:24 - 7:26
    سەرنوسەرە سەرەکیەکە، کارۆل هۆک سمیث
  • 7:26 - 7:30
    بەڕووی مندا نوشتایەوە بەو چاوە بچووک و
    پڕشنگدار و تیژانەوە و
  • 7:30 - 7:34
    وتی: زۆر باشە کەواتە بە زوویی
    شتێکم بۆ بنێرە
  • 7:34 - 7:37
    سەیرکە، ئێستا زۆربەی خەڵک
    بە تایبەتی خەڵکانی تێد
  • 7:37 - 7:39
    هەر بە زوویی ڕادەکەن بۆ ،
    سندوقی پۆستەکە وایە؟
  • 7:40 - 7:43
    ئەوە بۆ من دە ساڵی ویست تا
    بیر لەوە بکەمەوە
  • 7:43 - 7:47
    شتێک بخەمە زەرفی نامەوە و مۆرەکەی بلێسمەوە
  • 7:49 - 7:50
    لە ئەخیر شەودا،
  • 7:50 - 7:54
    لە یانەی نشتیمانی هۆنراوەدا وتارێکی درێژم
    خوێندەوە
  • 7:54 - 7:56
    لە کۆتایی خوێندنەوەکەمدا،
  • 7:56 - 8:01
    کاترین کیدی، کە سەر بە دەزگای
    کیدی، هۆیت، پیکارد بوو
  • 8:01 - 8:03
    بەرەو ڕووم هات و تەوقەیەکی لەگەڵ کردم و
  • 8:03 - 8:06
    نوێنەرایەتی بۆ پێشنیار کردم،
    هەر لەوێ.
  • 8:09 - 8:12
    لەوێدا بە جۆرێک وەستابووم ئەتووت کەڕم.
  • 8:12 - 8:13
    ئەمە قەت بەسەر ئێوە هاتووە؟
  • 8:14 - 8:16
    وە خەریک بوو دەست بکەم بە گریان
  • 8:16 - 8:20
    لەبەر ئەوەی هەموو خەڵکی ئەو ژورە زۆر
    بە جوانی خۆیان گۆڕیبوو
  • 8:20 - 8:23
    هەموو ئەوەی لە دەمم هاتە دەرەوە ئەمە بوو:
  • 8:23 - 8:26
    "نازانم، ئەبێت بیری لێ بکەمەوە"
  • 8:27 - 8:31
    وە ئەو ووتی: "کەواتە باشە" و ڕۆیشت
  • 8:33 - 8:39
    ئەو هەموو دەستە بۆ من کرابوونەوە،
    ئەو بەردە بچوکە غەمگینەی ناو قورگم
  • 8:39 - 8:43
    ئەبینن، هەوڵ دەدەم شتێکیان پێ بڵیم
    لەسەر خەڵکانی وەک خۆم
  • 8:43 - 8:47
    خەڵکانی نەگوونجاو -- ئێمە هەموو کاتێ
    نازانین چۆن ئاوات بخوازین یان بڵێین بەڵێ
  • 8:47 - 8:49
    یان شتی گەورە هەڵبژێرین
  • 8:49 - 8:51
    تەنانەت کاتێک لەبەردەممانە
  • 8:51 - 8:53
    ئەوە شورەییەکە کە ئێمە هەڵیدەگرین
  • 8:53 - 8:55
    ئەوە شورەیی ویستنی شتێکی باشە
  • 8:55 - 8:57
    ئەوە شورەیی هەستکردنە بە شتێکی باش
  • 8:57 - 9:01
    ئەوە شەرمی باوەڕ نەکردنە کە ئێمە
    شایستەین لەو ژورەدا بین
  • 9:01 - 9:03
    لەگەڵ ئەو کەسانەی ئێمە ڕێزیان دەگرین
  • 9:04 - 9:07
    ئەگەر بمتوانیبایە ، ئەگەڕامەوە دواوە و
    ڕاهێنانم بە خۆم دەکرد
  • 9:07 - 9:12
    ڕێک وەک ئەو ژنە سەروو پەنجا ساڵانە دەبووم
    کە یارمەتییان دام
  • 9:12 - 9:14
    کە خۆم فێر بکەم چۆن شتەکانم بوێت
  • 9:14 - 9:16
    کە چۆن هەستم و داوایان بکەم
  • 9:16 - 9:20
    من دەڵێم، "تۆ! بەڵێ تۆ!
    تۆش بەشێکیت لەم ژورە"
  • 9:20 - 9:23
    پڕشنگەکە دەکەوتە سەر هەمومان و
  • 9:23 - 9:26
    ئێمە هیچ نین بەبێ یەکتری
  • 9:27 - 9:30
    لە جیاتی ئەوە، ڕۆشتمەوە بۆ ئۆریگۆن
  • 9:30 - 9:36
    کاتێک دەمبینی هەمیشە سەوز و باران
    دەهاتنەوە بەر ئاسۆم،
  • 9:36 - 9:40
    لە ناوفڕۆکەکەدا کۆمەڵی بوتڵی بچوکم
    خواردەوە "هەست بە غەمباری بکە بۆ خۆت"
  • 9:41 - 9:46
    بیرم لەوە دەکردەوە، کە ئەگەر من نوسەر
    بومایە، نوسەرێکی نەگونجاو دەبووم
  • 9:47 - 9:48
    ئەوەی من دەمەوێ بیڵێم
  • 9:48 - 9:50
    گەڕامەوە بۆ ئۆریگۆن بە بێ هیچ ڕێککەوتنێک
  • 9:50 - 9:52
    بە بێ هیچ کاربەدەستێک
  • 9:52 - 9:54
    بەڵام دڵ و مێشکم پڕبوو لە یادگاری
  • 9:54 - 9:57
    لەو دانیشتنانە
  • 9:57 - 10:00
    لەگەڵ ئەو نوسەرە جوانانە
  • 10:00 - 10:04
    یادگارییەکان تاکە خەڵات بوون
    کە من بەدەستم هێنا
  • 10:05 - 10:08
    وە هێشتا، لە ماڵەوە لە تاریکیدا
  • 10:09 - 10:11
    کە تەنها جلەکانی
    ژێرەوەم لەبەردا بێت
  • 10:12 - 10:14
    هێشتا دەمتوانی گوێم لە دەنگیان بێت
  • 10:14 - 10:18
    دەیانگووت: "ڕێگا بە هیچ کەسێ مەدە کە هەوڵ
    دەدات بێدەنگت بکات"
  • 10:18 - 10:20
    یان چیرۆکەکەت بگۆڕێ."
  • 10:21 - 10:25
    دەیانگووت: "دەنگەکەت ببەخشە بە چیرۆکێک
    کە تەنها تۆ دەزانیت چۆن بیگێڕیتەوە"
  • 10:25 - 10:27
    دەیانگووت: "هەندێ جار گێڕانەوەی چیرۆکێک
  • 10:27 - 10:30
    ئەو شتەیە کە ژیانت ڕزگار دەکات"
  • 10:32 - 10:35
    ئێستا من، وەک دەبینن، ژنێکم لە سەرووی
    پەنجا ساڵ
  • 10:36 - 10:37
    وە نوسەرم
  • 10:39 - 10:40
    وە دایکێکم
  • 10:40 - 10:42
    وە بووم بە مامۆستا
  • 10:43 - 10:45
    هەڵیبێنن خۆشەویستترین خوێندکارەکانم کێن.
  • 10:47 - 10:48
    هەرچەندە ئەوە ئەو ڕۆژە ڕووینەدا
  • 10:48 - 10:51
    کە نامەی خەونەکانم گەیشتە سندوقی نامەکە،
  • 10:51 - 10:52
    من یاداشتێکم نووسی،
  • 10:52 - 10:54
    ناوم نا "مێژووی ڕوداوەکانی ئاو"
  • 10:55 - 11:00
    لە ناویدا ئەو چیرۆکانەی تێدایە کە چەند
    جار ئەبوو خۆم پێک بهێنایەتەوە
  • 11:00 - 11:02
    لەبەر ئەوەی بڕیارەکانم منیان شێواندبوو
  • 11:03 - 11:08
    چیرۆکەکانی کە چۆن شکستە دیارەکانم
    تەنیا ڕێگایەکی نامۆ بوون
  • 11:08 - 11:10
    بۆ شتێکی جوان
  • 11:10 - 11:14
    هەموو ئەوەی من دەبوو بیکەم
    ئەوەبوو دەنگم ببەخشم بە چیرۆکێک
  • 11:16 - 11:20
    لە زۆربەی کلتورەکاندا ئەفسانە هەیە
    دەربارەی شوێنکەوتنی خەونەکانت
  • 11:21 - 11:22
    ئەوە پێی دەوترێ گەشتی پاڵەوانەکە
  • 11:24 - 11:26
    بەڵام من ئەفسانەیەکی تر پەسەند دەکەم
  • 11:26 - 11:27
    کە ئەوە کەمێک لایداوە لەوەی پێشوو
  • 11:27 - 11:28
    یان لەژێریەوەیەتی
  • 11:29 - 11:31
    ئەوە پێی دەوترێ ئەفسانەی نەگوونجان
  • 11:32 - 11:33
    وە بەم شێوەیەیە:
  • 11:34 - 11:36
    تەنانەت لە کاتی شکستدا
  • 11:36 - 11:38
    لەو کاتەشدا، تۆ جوانیت
  • 11:40 - 11:41
    تۆ ئاگات لەوە نییە،
  • 11:41 - 11:44
    بەڵام تۆ توانات هەیە خۆت پێک بهێنیتەوە
  • 11:44 - 11:45
    بە بەردەوامی.
  • 11:45 - 11:47
    ئەوە جوانی تۆیە.
  • 11:48 - 11:49
    تۆ دەتوانی سەرخۆش بیت،
  • 11:49 - 11:52
    دەتوانی ڕزگاربوویەکی دەستی توند و تیژی بیت
  • 11:52 - 11:53
    دەتوانی بەندکراوێکی کۆن بیت
  • 11:53 - 11:55
    دەتوانی بێ لانەیەک بیت
  • 11:55 - 11:58
    دەتوانی هەموو پارە و ئیش و
    هاوسەرەکەشت لەدەست بدەی
  • 11:58 - 12:00
    یان ژنەکەت، یان لە هەموویان خراپتر
  • 12:00 - 12:01
    منداڵەکەت لە دەست بدەیت
  • 12:02 - 12:04
    تەنانەت دەتوانی مێشکت لەدەست بدەی
  • 12:04 - 12:08
    تۆ ئەتوانی لە ناوەڕاستی شکستەکەتدا
    بە مردوویی بوەستی
  • 12:08 - 12:11
    وە هێشتا، من تەنها بۆ ئەوە لێرەم پێت بڵێم،
  • 12:11 - 12:13
    تۆ زۆر جوانی.
  • 12:13 - 12:15
    وە چیرۆکەکەت شایستەی بیستنە
  • 12:15 - 12:20
    لەبەر ئەوەی تۆ، نەگونجاوێکی
    دەگمەن و ئاشکرا و گەورەی
  • 12:20 - 12:22
    ئێوەی وەچەی تازە
  • 12:23 - 12:25
    تەنها کەسن لەم ژورەدا
  • 12:25 - 12:26
    کە دەتوانن چیرۆکەکە بگێڕنەوە
  • 12:26 - 12:29
    بەو شێوەیەی تەنها ئێوە دەتوانن
  • 12:30 - 12:31
    منیش گوێتان لێ دەگرم
  • 12:33 - 12:34
    سوپاس
  • 12:34 - 12:45
    (چەپڵە)
Title:
جوانی نەگوونجان
Speaker:
لیدیا یوکناڤیچ
Description:

بۆ هەموو ئەوانەی پێیان وایە ئەوان سەر بە ئێرە نین: جوانیەک هەیە لە نەگونجاندا.
نوسەر لیدیا یوکناڤیچ گەشتە سەرکێشییەکانی خۆی باس دەکات لە کۆمەڵە چیرۆکێکی پارچە پارچەدا دەربارەی. لەدەستان، شەرم، وە پرۆسەی هێواشی قبوڵکردنی خود. "تەنانەت لە کاتی شکستدا، لەو کاتەشدا، تۆ جوانیت، تۆ ئاگات لەوە نییە، بەڵام تۆ توانات هەیە خۆت پێک بهێنیتەوە، بە بەردەوامی، ئەوە جوانی تۆیە"

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
12:58
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for The beauty of being a misfit
hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for The beauty of being a misfit
hiwa foundation edited Kurdish subtitles for The beauty of being a misfit
hiwa foundation edited Kurdish subtitles for The beauty of being a misfit
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The beauty of being a misfit
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The beauty of being a misfit
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The beauty of being a misfit
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The beauty of being a misfit
Show all

Kurdish subtitles

Revisions