0:00:00.841,0:00:04.572 ئەزانم کە تێد دەربارەی زۆر شت[br]دەدوێت کە گەورەن، 0:00:04.596,0:00:08.126 بەڵام من ئەمەوێت باسی شتێکتان[br]بۆ بکەم کە زۆر بچووکە. 0:00:08.150,0:00:10.308 ئەوەنە بچووک، کە یەک وشەیە. 0:00:11.093,0:00:12.649 وشەکەش "نەگونجاندنە". 0:00:13.347,0:00:16.966 یەکێکە لەو وشانەی کە زۆرم حەزلێیە،[br]چونکە وشەیەکە پڕ بە واتای خۆیەتی. 0:00:17.403,0:00:21.349 مەبەستم ئەوەیە، کەسێکە[br]کە نەیتوانیوە لەو شوێنەیا خۆی بگونجێنێت. 0:00:21.752,0:00:24.048 یان کەسێک خراپ خۆی [br]گونجاندبێت لەو شوێنەیا. 0:00:24.658,0:00:27.581 یان ئەمە: "کەسێک باش خۆی نەگونجاندبێت 0:00:27.605,0:00:30.473 بۆ بارودۆخ و ژینگە نوێکان." 0:00:31.298,0:00:33.520 من نەگونجاوێکی هەڵگری کارتێکم 0:00:34.307,0:00:37.140 وە بۆ کەسەکانی تری ئەم ژوورە لێرەم[br]کە نەگونجاون لە شوێنی خۆیاندا 0:00:37.164,0:00:38.975 چونکە من هیچ کات تەنیا کەس نیم 0:00:39.995,0:00:41.880 من چیرۆکێکی نەگونجانتان بۆ دەگێڕمەوە 0:00:43.237,0:00:45.769 لە سەرەتای تەمەنی سییەکانمدا. 0:00:45.793,0:00:49.355 خەونی بوون بە نوسەر ڕێک[br]هاتە بەر دەرگای ماڵەکەم 0:00:49.478,0:00:51.802 لە ڕاستیدا ئەوە بۆ سندوقی پۆستەکەم هات. 0:00:51.826,0:00:55.485 لە شێوەی نامەیەکدا کە دەیووت [br]من خەڵاتێکی گەورەم بردۆتەوە. 0:00:55.509,0:00:57.434 بەهۆی کورتە چیرۆکێک کە نوسیبووم. 0:00:58.183,0:01:01.944 کورتە چیرۆکەکە دەربارەی ژیانم بوو[br]وەک مەلەوانێکی پێشبڕکێکار. 0:01:02.632,0:01:04.687 وە دەربارەی ژیانە ناخۆشەکەم لە ماڵەوە. 0:01:05.258,0:01:10.155 هەروەها کەمێک دەربارەی ئەوەی چۆن [br]خەم و لەدەستدان دەتوانێ شێتت بکات. 0:01:11.829,0:01:16.502 خەڵاتەکە گەشتێک بوو بۆ شاری نیویۆرک[br]بۆ بینینی سەرنوسەر و بریکارە گەورەکان 0:01:16.526,0:01:17.850 وە نوسەرەکانی تر. 0:01:18.278,0:01:21.342 بۆیە لەو خەونە دەچوو هەموو [br]نوسەرێک ئەیەوێت، وانییە؟ 0:01:22.573,0:01:25.413 دەزانن چیم کرد ئەو ڕۆژەی نامەکەم پێ گەیشت؟ 0:01:26.037,0:01:27.835 لەبەر ئەوەی من خۆمم 0:01:27.859,0:01:30.056 نامەکەم لەسەر مێزی چێشتخانەکە دانا. 0:01:30.080,0:01:33.522 یەک پەرداخی گەورەی ڤۆدگام پڕکرد 0:01:33.922,0:01:36.292 لە لیمۆ و سەهۆڵ، 0:01:36.722,0:01:40.926 بە درێژایی رۆژەکە دانیشتم [br]بە جلەکانی ژێرەوە، 0:01:40.950,0:01:43.032 تەنیا سەیری نامەکەم ئەکرد 0:01:44.608,0:01:47.753 بیرم لەو ڕێگایانە دەکردەوە کە [br]تا ئێستا ژیانی خۆمم پێ تێک داوە. 0:01:47.777,0:01:50.951 من کێم تا بچم بۆ شاری نیویۆرک 0:01:50.975,0:01:52.705 وە وا خۆم پیشان بدەم کە نوسەرم؟ 0:01:53.681,0:01:55.046 من کێم؟ 0:01:55.070,0:01:56.268 پێتان دەڵێم. 0:01:56.745,0:01:57.912 من نەگونجاو بوم. 0:01:58.625,0:02:00.988 وەک کۆمەڵێک منداڵی تر، 0:02:01.908,0:02:04.276 من لە خێزانێکی توندوتیژ هاتبووم 0:02:04.300,0:02:06.956 کە بە حاڵ ژیانی خۆمم ڕزگار کرد. 0:02:07.727,0:02:12.218 من پێشتر دوو هاوسەرگیری سەرنەکەوتووم هەبوو 0:02:12.242,0:02:15.208 نەک جارێک بەڵکوو دوو جار [br]وازم لە زانکۆ هێناوە 0:02:15.232,0:02:18.424 .لەوانەیە سێ جاریش بەڵام ئەوەتان پێ ناڵێم 0:02:18.448,0:02:20.258 (پێکەنین) 0:02:20.582,0:02:24.243 وە چارەسەرم وەرگرتبوو بەهۆی[br]بەکارهێنانی دەرمانی هۆشبەرەوە. 0:02:24.795,0:02:29.245 وە دوو پشووی جوانیشم [br]وەرگرتبوو بۆ ناو بەندیخانە 0:02:30.228,0:02:32.132 کەواتە من لەسەر ڕێگا ڕاستەکە بووم 0:02:33.680,0:02:35.770 (پێکەنین) 0:02:36.744,0:02:40.237 بەڵام ئەوەی وایکرد هەست بکەم[br]کە کەسێکی نەگونجاوم، 0:02:40.261,0:02:43.523 ئەوەبوو کە کچەکەم لە ڕۆژی [br]لەدایکبوونیدا مرد، و 0:02:43.547,0:02:46.666 تا ئێستا ڕێگایەکم نەدۆزیوەتەوە [br]تا بتوانم لەگەڵ ئەو ڕاستیەیا بژیم 0:02:48.233,0:02:53.360 دوای مردنی کچەکەم[br]ماوەیەکی زۆر بێلانە بووم، 0:02:53.384,0:02:55.328 ژیان لە ژێر پردێکدا 0:02:55.352,0:02:59.570 لە بارودۆخێکی کاریگەری وەک پەستی [br]زۆمبییەک و لەدەستدانێک 0:02:59.594,0:03:02.108 کە هەندێکمان پێیدا [br]تێپەڕ دەبین لە ژیانماندا. 0:03:02.132,0:03:04.863 لەوانەیە هەموومان، ئەگەر بەشی پێویست بژین. 0:03:06.240,0:03:10.237 وەک دەزانن، بێلانەکان جۆرێکن [br]لە پاڵەوانەکانی نەگونجان. 0:03:10.261,0:03:13.357 چونکە ئەوان وەک ئێمە دەستپێدەکەن 0:03:14.670,0:03:20.088 کەواتە وەک دەبینن من نەمتوانیوە [br]:شوێنی خۆم بکەمەوە لە هیچ کایەیەکی ژیاندا 0:03:20.112,0:03:24.580 کچ، هاوسەر، دایک، خوێندن. 0:03:25.474,0:03:27.973 وە خەونی بوون بە نوسەر 0:03:27.997,0:03:33.438 وەک بەردێکی بچوک بوو لە قورگمدا. 0:03:34.906,0:03:38.375 زۆرم لە خۆم کرد تا سواری تەیارەکە بووم 0:03:38.399,0:03:40.786 وە فڕیم بەرەو شاری نیویۆرک 0:03:40.810,0:03:42.366 کە نوسەرەکانی لێبوون 0:03:43.168,0:03:46.843 هاوپۆلە نەگونجاوەکانم، ئەتوانم ببینم کە [br]سەرتان ئەبریسکێتەوە. 0:03:46.867,0:03:48.779 ئەتوانم لە ژورێکدا بتانناسمەوە. 0:03:48.803,0:03:51.241 لە سەرەتادا ئەبێت پێت خۆش بێت. 0:03:51.265,0:03:54.217 تۆ ئەبێت ئەو سێ نوسەرە ناودارە هەلبژێری[br]کە دەتەوێ بیانبینی 0:03:54.241,0:03:56.599 ئەو هاوڕێیانە دەچن بۆت دەدۆزنەوە. 0:03:56.623,0:03:59.413 دەڕۆیت بۆ گرام پارک هۆتێل 0:03:59.437,0:04:02.071 لەوێ دەتوانی سکۆتچیش بخۆیتەوە [br]بە درەنگانی شەو 0:04:02.095,0:04:04.586 لەگەڵ خەڵکی سەرنجڕاکێش و زیرەک و خۆبەزلزان 0:04:04.610,0:04:09.119 وە دەبێ وا پیشان بدەی کە تۆش [br].سەرنجراکێش و زیرەک و خۆبەزلزانی 0:04:09.143,0:04:12.331 وە دەرفەتی ئەوەت دەبێت کە کۆمەڵێ [br]سەرنوسەر و نوسەر و بریکار ببینی 0:04:12.355,0:04:16.418 لەسەر خوانە ئەفسوناویەکانی ئێوارە و نیوەڕۆ 0:04:17.377,0:04:19.005 .لێم بپرسم چۆن ئەفسوناوی 0:04:19.735,0:04:21.696 بینەر: چۆن ئەفسوناوی؟ 0:04:22.077,0:04:26.395 لیدیا: من دانپیانانێکم هەیە: [br]من سێ دەسڕی کەتانم دزی -- 0:04:26.419,0:04:27.990 (پێکەنین) 0:04:28.014,0:04:29.671 لە سێ چێشتخانەی جیاواز. 0:04:30.430,0:04:32.696 وە مینیویەکیشم خستە ناو پانتۆڵەکەمەوە. 0:04:32.720,0:04:34.796 (پێکەنین) 0:04:34.820,0:04:38.526 من تەنیا کۆمەڵێ یادگارییەکم دەویست[br]بۆ ئەوەی کە چومە ماڵەوە 0:04:38.550,0:04:40.835 باوەڕ بکەم ئەوە لە ژیانی مندا ڕویداوە. 0:04:41.241,0:04:42.470 باوەڕدەکەن؟ 0:04:43.467,0:04:45.131 سێ نوسەرەکەی کە دەمویست بیانبینم 0:04:45.155,0:04:47.964 بریتی بوون لە کارۆڵ مۆسۆ، [br]لینی تیلمان، پێگی فێلان. 0:04:48.496,0:04:51.550 ئەوان نە زۆر ناسراو نە پیشەگەرترین بوون 0:04:51.574,0:04:54.881 بەڵام بۆ من، ئەوان ژنە نوسەرە [br]گەورەکان بوون 0:04:55.700,0:04:59.262 کارۆڵ ماسۆ ئەو کتێبەی نوسی [br]کە دواتر بوو بە ئینجیلی هونەریم. 0:05:00.056,0:05:02.557 لینی تیلمان ئەو هەلەی پێ بەخشیم [br]کە بڕوا بکەم 0:05:02.581,0:05:06.062 کە هەلێک هەیە چیرۆکەکەی من [br]بەشێک بێت لە جیهان 0:05:06.839,0:05:08.793 وە پێگی فێلان بیری هێنامەوە 0:05:08.817,0:05:13.826 کە لەوانەیە مێشکم گرنگتر بێت لە سنگم. 0:05:15.500,0:05:18.184 ئەوان ژنە نوسەری رێڕەوی گشتی نەبوون 0:05:18.208,0:05:21.985 بەڵام ئەوان ڕێڕەوی گشتیان دەبڕی 0:05:22.009,0:05:23.342 بە چیرۆکەکانی لەشیان 0:05:24.294,0:05:28.429 حەزدەکەم وا بیر بکەمەوە، بەو شێوەی [br]ئاو گراند کانیۆن دەبڕێت 0:05:29.371,0:05:31.082 خەریک بوو لە خۆشیدا دەمردم 0:05:31.106,0:05:34.947 کاتێک لەگەڵ ئەو سێ ژنە نوسەرە سەرو[br]پەنجا ساڵە کاتم بەسەر دەبرد 0:05:34.971,0:05:37.897 وە ئەو هۆکارەی وای لێ دەکردم [br]خەریک بوو لە خۆشدا بمرم 0:05:37.921,0:05:39.990 ئەوەبوو من پێشتر خۆشییەکی وام نەبینیبوو 0:05:40.014,0:05:41.696 وە هەرگیز لە ژورێکی ئاوادا نەبووم 0:05:42.350,0:05:44.108 دایکم هەرگیز نەچووەتە زانکۆ 0:05:44.747,0:05:47.236 وە پیشەکەم تا ئەوکات 0:05:47.260,0:05:51.712 بریتی بوو لە شتێکی بچوکی، خەمگینی، بیهیوا 0:05:53.394,0:05:56.673 لە شەوەکانی سەرەتام لە نیییۆرک [br]دەمویست هەر لەوێ بمرم 0:05:56.697,0:06:00.137 ڕێک بەم شێوەیە بووم "ئێستا بمکوژە، [br]من باشم، ئەمە زۆر جوانە" 0:06:01.187,0:06:04.335 هەندێک لە ئێوە لەم ژورەدا [br].تێدەگەن کە دواتر چی ڕویدا 0:06:04.935,0:06:09.230 سەرەتا ئەوان منیان برد بۆ نوسینگەی [br]فارەر، ستراوس و گیرۆکس 0:06:09.863,0:06:13.038 فارەر ستراوس، گیرۆکس وەک خەونێکی گەورە [br]وابوون لای من 0:06:13.062,0:06:16.753 مەبەستم ئەوەیە کە ئیلیۆت و ئۆکۆنەر[br]لەوێ بڵاو کراونەتەوە 0:06:17.418,0:06:21.793 سەرنوسەرە سەرەکییەکی منی دانیشاند و [br]ماوەیەکی زۆر قسەی لەگەڵ کردم 0:06:21.817,0:06:24.135 دەیویست قایلم بکات بەوەی[br]دەتوانم کتێبێک بنوسم 0:06:24.159,0:06:25.864 دەربارەی ژیانم وەک مەلەوانێک 0:06:26.498,0:06:27.785 ئێوە ئەزانن، وەک یادەوەریەک 0:06:28.630,0:06:30.866 هەموو ئەو کاتەی ئەو قسەی لەگەڵ دەکردم 0:06:30.890,0:06:34.595 من دانیشتبووم و پێدەکەنیم [br]و سەرم دەلەقاند و سڕبووم وەک گەمژەیەک 0:06:35.509,0:06:37.361 دەستم لەسەر سنگم دانابوو 0:06:37.385,0:06:42.302 لەو کاتەیا هیچ هیچ هیچ شتێ[br]لە قورگم نەدەهاتە دەر 0:06:43.875,0:06:47.242 بۆیە لە کۆتاییدا ئەو دەستی کێشا [br]بە شانەکانمدا 0:06:47.266,0:06:48.847 وەک راهێنەرێکی مەلەوانی 0:06:49.580,0:06:51.415 وە هیوای بەختێکی باشی بۆ خواستم 0:06:51.439,0:06:53.877 وە هەندێ کتێبی بێبەرامبەری پێ بەخشیم 0:06:53.901,0:06:55.692 وە رێگای دەرەوەی پیشان دام 0:06:57.588,0:07:00.855 دوای ئەوە بردیانم بۆ نوسینگەی [br]دەبلیو دەبلیو نۆرتن 0:07:00.879,0:07:03.579 ئەو شوێنەی زۆر دڵنیا بووم کە یاوەریم دەکەن[br]لە بیناکەدا 0:07:03.603,0:07:05.492 لەبەر ئەوەی دۆک مارتینزم پۆشیبوو 0:07:06.190,0:07:07.639 بەڵام ئەوە ڕووی نەدا 0:07:08.512,0:07:10.941 بوونم لە نوسینگەی نۆرتن 0:07:10.965,0:07:15.437 هەستێکی وای پێ بەخشیم وەک ئەوەی لە ئاسمانی [br]شەودا دەستم لە مانگ دابێت 0:07:15.461,0:07:19.098 کاتێ ئەستێرەەکان ناوت ئەدورن [br]بە درێژایی گەردوونەوە 0:07:19.599,0:07:21.744 مەبەستم ئەوەیە، ئەوەندە شتێکی گرنگ بوو بۆم 0:07:21.768,0:07:22.949 تێگەیشتن؟ 0:07:23.567,0:07:26.065 سەرنوسەرە سەرەکیەکە، کارۆل هۆک سمیث 0:07:26.089,0:07:30.432 بەڕووی مندا نوشتایەوە بەو چاوە بچووک و[br]پڕشنگدار و تیژانەوە و 0:07:30.456,0:07:33.566 وتی: زۆر باشە کەواتە بە زوویی [br]شتێکم بۆ بنێرە 0:07:34.328,0:07:36.620 سەیرکە، ئێستا زۆربەی خەڵک [br]بە تایبەتی خەڵکانی تێد 0:07:36.644,0:07:38.984 هەر بە زوویی ڕادەکەن بۆ ،[br]سندوقی پۆستەکە وایە؟ 0:07:39.651,0:07:42.929 ئەوە بۆ من دە ساڵی ویست تا [br]بیر لەوە بکەمەوە 0:07:42.953,0:07:46.830 شتێک بخەمە زەرفی نامەوە و مۆرەکەی بلێسمەوە 0:07:48.741,0:07:50.315 لە ئەخیر شەودا، 0:07:50.339,0:07:53.608 لە یانەی نشتیمانی هۆنراوەدا وتارێکی درێژم [br]خوێندەوە 0:07:54.342,0:07:56.289 لە کۆتایی خوێندنەوەکەمدا، 0:07:56.313,0:08:00.616 کاترین کیدی، کە سەر بە دەزگای [br]کیدی، هۆیت، پیکارد بوو 0:08:00.640,0:08:03.227 بەرەو ڕووم هات و تەوقەیەکی لەگەڵ کردم و 0:08:03.251,0:08:06.429 نوێنەرایەتی بۆ پێشنیار کردم،[br]هەر لەوێ. 0:08:08.558,0:08:11.545 لەوێدا بە جۆرێک وەستابووم ئەتووت کەڕم. 0:08:11.569,0:08:13.155 ئەمە قەت بەسەر ئێوە هاتووە؟ 0:08:13.703,0:08:15.815 وە خەریک بوو دەست بکەم بە گریان 0:08:15.839,0:08:19.764 لەبەر ئەوەی هەموو خەڵکی ئەو ژورە زۆر [br]بە جوانی خۆیان گۆڕیبوو 0:08:19.788,0:08:22.941 هەموو ئەوەی لە دەمم هاتە دەرەوە ئەمە بوو: 0:08:22.965,0:08:26.075 "نازانم، ئەبێت بیری لێ بکەمەوە" 0:08:26.805,0:08:31.097 وە ئەو ووتی: "کەواتە باشە" و ڕۆیشت 0:08:32.884,0:08:39.403 ئەو هەموو دەستە بۆ من کرابوونەوە، [br]ئەو بەردە بچوکە غەمگینەی ناو قورگم 0:08:39.427,0:08:43.365 ئەبینن، هەوڵ دەدەم شتێکیان پێ بڵیم [br]لەسەر خەڵکانی وەک خۆم 0:08:43.389,0:08:47.442 خەڵکانی نەگوونجاو -- ئێمە هەموو کاتێ [br]نازانین چۆن ئاوات بخوازین یان بڵێین بەڵێ 0:08:47.466,0:08:49.077 یان شتی گەورە هەڵبژێرین 0:08:49.101,0:08:51.247 تەنانەت کاتێک لەبەردەممانە 0:08:51.271,0:08:52.890 ئەوە شورەییەکە کە ئێمە هەڵیدەگرین 0:08:52.914,0:08:54.905 ئەوە شورەیی ویستنی شتێکی باشە 0:08:54.929,0:08:56.921 ئەوە شورەیی هەستکردنە بە شتێکی باش 0:08:56.945,0:09:01.327 ئەوە شەرمی باوەڕ نەکردنە کە ئێمە [br]شایستەین لەو ژورەدا بین 0:09:01.351,0:09:03.468 لەگەڵ ئەو کەسانەی ئێمە ڕێزیان دەگرین 0:09:04.472,0:09:07.398 ئەگەر بمتوانیبایە ، ئەگەڕامەوە دواوە و [br]ڕاهێنانم بە خۆم دەکرد 0:09:07.422,0:09:11.765 ڕێک وەک ئەو ژنە سەروو پەنجا ساڵانە دەبووم [br]کە یارمەتییان دام 0:09:11.789,0:09:13.690 کە خۆم فێر بکەم چۆن شتەکانم بوێت 0:09:13.714,0:09:16.054 کە چۆن هەستم و داوایان بکەم 0:09:16.078,0:09:20.384 من دەڵێم، "تۆ! بەڵێ تۆ! [br]تۆش بەشێکیت لەم ژورە" 0:09:20.408,0:09:22.680 پڕشنگەکە دەکەوتە سەر هەمومان و 0:09:22.704,0:09:25.615 ئێمە هیچ نین بەبێ یەکتری 0:09:27.041,0:09:30.313 لە جیاتی ئەوە، ڕۆشتمەوە بۆ ئۆریگۆن 0:09:30.337,0:09:36.029 کاتێک دەمبینی هەمیشە سەوز و باران[br]دەهاتنەوە بەر ئاسۆم، 0:09:36.053,0:09:40.345 لە ناوفڕۆکەکەدا کۆمەڵی بوتڵی بچوکم [br]خواردەوە "هەست بە غەمباری بکە بۆ خۆت" 0:09:41.491,0:09:46.333 بیرم لەوە دەکردەوە، کە ئەگەر من نوسەر [br]بومایە، نوسەرێکی نەگونجاو دەبووم 0:09:47.244,0:09:48.403 ئەوەی من دەمەوێ بیڵێم 0:09:48.427,0:09:50.431 گەڕامەوە بۆ ئۆریگۆن بە بێ هیچ ڕێککەوتنێک 0:09:50.455,0:09:51.606 بە بێ هیچ کاربەدەستێک 0:09:51.630,0:09:54.115 بەڵام دڵ و مێشکم پڕبوو لە یادگاری 0:09:54.139,0:09:57.287 لەو دانیشتنانە 0:09:57.311,0:09:59.581 لەگەڵ ئەو نوسەرە جوانانە 0:10:00.278,0:10:03.684 یادگارییەکان تاکە خەڵات بوون[br]کە من بەدەستم هێنا 0:10:05.175,0:10:08.304 وە هێشتا، لە ماڵەوە لە تاریکیدا 0:10:09.272,0:10:10.835 کە تەنها جلەکانی[br]ژێرەوەم لەبەردا بێت 0:10:11.788,0:10:13.518 هێشتا دەمتوانی گوێم لە دەنگیان بێت 0:10:14.264,0:10:18.305 دەیانگووت: "ڕێگا بە هیچ کەسێ مەدە کە هەوڵ[br]دەدات بێدەنگت بکات" 0:10:18.329,0:10:19.880 یان چیرۆکەکەت بگۆڕێ." 0:10:20.861,0:10:24.540 دەیانگووت: "دەنگەکەت ببەخشە بە چیرۆکێک[br]کە تەنها تۆ دەزانیت چۆن بیگێڕیتەوە" 0:10:24.564,0:10:26.994 دەیانگووت: "هەندێ جار گێڕانەوەی چیرۆکێک 0:10:27.018,0:10:30.064 ئەو شتەیە کە ژیانت ڕزگار دەکات" 0:10:31.703,0:10:35.393 ئێستا من، وەک دەبینن، ژنێکم لە سەرووی [br]پەنجا ساڵ 0:10:36.278,0:10:37.453 وە نوسەرم 0:10:38.516,0:10:39.743 وە دایکێکم 0:10:40.441,0:10:41.978 وە بووم بە مامۆستا 0:10:42.970,0:10:44.851 هەڵیبێنن خۆشەویستترین خوێندکارەکانم کێن. 0:10:46.604,0:10:48.232 هەرچەندە ئەوە ئەو ڕۆژە ڕووینەدا 0:10:48.256,0:10:50.510 کە نامەی خەونەکانم گەیشتە سندوقی نامەکە، 0:10:50.534,0:10:52.207 من یاداشتێکم نووسی، 0:10:52.231,0:10:54.064 ناوم نا "مێژووی ڕوداوەکانی ئاو" 0:10:54.889,0:10:59.588 لە ناویدا ئەو چیرۆکانەی تێدایە کە چەند [br]جار ئەبوو خۆم پێک بهێنایەتەوە 0:10:59.612,0:11:02.016 لەبەر ئەوەی بڕیارەکانم منیان شێواندبوو 0:11:02.575,0:11:07.985 چیرۆکەکانی کە چۆن شکستە دیارەکانم [br]تەنیا ڕێگایەکی نامۆ بوون 0:11:08.009,0:11:09.531 بۆ شتێکی جوان 0:11:10.309,0:11:13.761 هەموو ئەوەی من دەبوو بیکەم[br]ئەوەبوو دەنگم ببەخشم بە چیرۆکێک 0:11:15.552,0:11:19.798 لە زۆربەی کلتورەکاندا ئەفسانە هەیە [br]دەربارەی شوێنکەوتنی خەونەکانت 0:11:20.664,0:11:22.385 ئەوە پێی دەوترێ گەشتی پاڵەوانەکە 0:11:23.679,0:11:25.503 بەڵام من ئەفسانەیەکی تر پەسەند دەکەم 0:11:25.527,0:11:27.306 کە ئەوە کەمێک لایداوە لەوەی پێشوو 0:11:27.330,0:11:28.487 یان لەژێریەوەیەتی 0:11:29.089,0:11:30.941 ئەوە پێی دەوترێ ئەفسانەی نەگوونجان 0:11:31.763,0:11:33.028 وە بەم شێوەیەیە: 0:11:33.623,0:11:35.878 تەنانەت لە کاتی شکستدا 0:11:35.902,0:11:38.480 لەو کاتەشدا، تۆ جوانیت 0:11:39.585,0:11:40.737 تۆ ئاگات لەوە نییە، 0:11:40.761,0:11:43.938 بەڵام تۆ توانات هەیە خۆت پێک بهێنیتەوە 0:11:43.962,0:11:45.160 بە بەردەوامی. 0:11:45.184,0:11:46.778 ئەوە جوانی تۆیە. 0:11:47.694,0:11:49.210 تۆ دەتوانی سەرخۆش بیت، 0:11:49.234,0:11:51.583 دەتوانی ڕزگاربوویەکی دەستی توند و تیژی بیت 0:11:51.607,0:11:53.043 دەتوانی بەندکراوێکی کۆن بیت 0:11:53.067,0:11:54.565 دەتوانی بێ لانەیەک بیت 0:11:54.589,0:11:57.867 دەتوانی هەموو پارە و ئیش و [br]هاوسەرەکەشت لەدەست بدەی 0:11:57.891,0:12:00.305 یان ژنەکەت، یان لە هەموویان خراپتر 0:12:00.329,0:12:01.479 منداڵەکەت لە دەست بدەیت 0:12:01.864,0:12:03.917 تەنانەت دەتوانی مێشکت لەدەست بدەی 0:12:03.941,0:12:08.010 تۆ ئەتوانی لە ناوەڕاستی شکستەکەتدا [br]بە مردوویی بوەستی 0:12:08.034,0:12:10.912 وە هێشتا، من تەنها بۆ ئەوە لێرەم پێت بڵێم، 0:12:10.936,0:12:13.049 تۆ زۆر جوانی. 0:12:13.073,0:12:15.372 وە چیرۆکەکەت شایستەی بیستنە 0:12:15.396,0:12:19.669 لەبەر ئەوەی تۆ، نەگونجاوێکی [br]دەگمەن و ئاشکرا و گەورەی 0:12:19.693,0:12:21.949 ئێوەی وەچەی تازە 0:12:22.568,0:12:24.537 تەنها کەسن لەم ژورەدا 0:12:24.561,0:12:26.177 کە دەتوانن چیرۆکەکە بگێڕنەوە 0:12:26.201,0:12:28.609 بەو شێوەیەی تەنها ئێوە دەتوانن 0:12:29.710,0:12:31.220 منیش گوێتان لێ دەگرم 0:12:32.863,0:12:34.039 سوپاس 0:12:34.063,0:12:45.423 (چەپڵە)