چی وا لە ماسولکەکان دەکات گەشە بکەن؟-جێفری سایگڵ
-
0:07 - 0:08ماسولکەکان.
-
0:08 - 0:10زیاتر لە ٦٠٠ دانەمان لێیان هەیە.
-
0:10 - 0:14لە نێوان ١/٣ و ١/٢ کێشی لەشمان پێک دەهێنن،
-
0:14 - 0:16لەگەڵ ڕیشاڵە پەیوەندیدارەکان،
-
0:16 - 0:20پێکەوەمان دەبەستنەوە، بەرزمان دەکەنەوە،
و یارمەتی جوڵەمان دەدەن. -
0:20 - 0:23ئەگەر لەشجوانی خولیات بێت یان نا،
-
0:23 - 0:25ماسولکەکان سەرنجی نەگۆڕی تۆیان پێویستە
-
0:25 - 0:28لەبەر ئەوەی تۆ چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکەی
ڕۆژانە -
0:28 - 0:31دەرخەری ئەوە دەبێت کە دەپوکێنەوە
یاخود گەشە دەکەن. -
0:31 - 0:34با بڵیین تۆ بەرامبەر دەرگایەک وەستاویت،
ئامادەیت بۆ کردنەوەی. -
0:34 - 0:39مێشکت و ماسولکەکانت نایابانە هاوکارن بۆ
یارمەتیدانت بۆ گەیشتن بەم ئامانجە. -
0:39 - 0:43سەرەتا، مێشکت ئاماژە دەنێرێت بۆ دەمارە
شانەی قۆڵت. -
0:43 - 0:46کە ئاماژەکەیان پێ گەیشت، کار دەکەن،
-
0:46 - 0:49دەبێتە هۆی پێکەوە بەسترانی ماسولکەکان
و حەسانەوەیان، -
0:49 - 0:53کە ئێسکەکان پێکەوە دەبەستێتەوە لە قۆڵتدا
و جوڵەی پێویست پێک دێنێت. -
0:53 - 0:57تا کارەکە گەورە تر بێت، فرمانی نێردراو لە
مێشکیش گەورە تر دەبێت، -
0:57 - 1:01و یەکەی بزوێنی زیاتریش کۆ دەکاتەوە
تا یارمەتیت بدات کارەکە ئەنجام بدەیت. -
1:01 - 1:05بەڵام چی دەبێت ئەگەر دەرگاکە لە
ئاسنی پتەو دروست کرا بێت؟ -
1:05 - 1:07لەم حاڵەتە، ماسولکەکانی قۆلت بە تەنها
-
1:07 - 1:10ناتوانن بە پێی پێویست گرژ بن تا بیکەنەوە،
-
1:10 - 1:14بۆیە مێشکت داوای یارمەتی دەکات لە
ماسولکەکانی تر. -
1:14 - 1:18قاچەکانت جێگیر دەکەیت، ورگت توند دەکەیت،
و پشتت کرژ دەکەیت، -
1:18 - 1:20هێزی تەواو پێک دەهێنن تا بیکەنەوە.
-
1:20 - 1:25دەمارە کۆئەندامت ئەو سەرچاوانەی زیاد کرد
کە تۆ هەتە، -
1:25 - 1:26ماسولکەکانی تر،
-
1:26 - 1:28تا ئامانج بپێکی.
-
1:28 - 1:29کاتێک هەموو ئەمانە ڕوودەدات،
-
1:29 - 1:33ماسولکە ڕیشاڵەکانت گۆڕانکارییەکی تری
خانەییان بەسەر دێت. -
1:33 - 1:38کاتێک تۆ فشاریان دەخەیتە سەر، ئەوانیش
توشی درزی ورد دەبن، -
1:38 - 1:40کە، لەم حاڵەتەدا، شتێکی باشە.
-
1:40 - 1:46لە وەڵامدا، خانە ڕوشاوەکان لیمفێک دەردەدەن
پێی دەگوترێت سایتۆکین -
1:46 - 1:50کە بەرگری لەش کارا دەکات تا چارەسەری
زەبرەکە بکات. -
1:50 - 1:54ئەمە ئەو کاتەیە کە جادووی گەشە کردنی
ماسولکە ڕوودەدات. -
1:54 - 1:56تا زەبری ماسولکە ڕیشاڵەکان زۆرتر بێت،
-
1:56 - 1:59ئەوەندەش زیاتر جەستەت پێویستە
خۆی چاک بکاتەوە. -
1:59 - 2:02ئەنجامی سوڕی ڕوشان و چاک بوونەوە
-
2:02 - 2:05ماسولکەکانت بەهێزتر و گەورەتر دەکات
-
2:05 - 2:08خۆیان دەگونجێنن لەگەڵ ئەرکی گەورەتر.
-
2:08 - 2:12کە جەستەمان ڕاهاتووە لەگەڵ زۆربەی
کارەکانی ڕۆژانەمان، -
2:12 - 2:15ئەمانە بە گشتی فشاری تەواو دروست ناکەن
-
2:15 - 2:17تا هانی گەشەی نوێی ماسولکە بدات.
-
2:17 - 2:21کەوایە بۆ بنیادنانی ماسولکەی نوێ،
کردارێک کە ناوی گەورە بوونی نائاساییە، -
2:21 - 2:25خانەکانمان پێویستە فشاری زیاتریان
لەسەر بێت وەک لەوەی ڕاهاتوون. -
2:25 - 2:30لە ڕاستیدا، ئەگەر بە بەردەوامی ماسولکەکانت
نەخەیتە ژێر ئەرکێکەوە، -
2:30 - 2:31دەپوکێنەوە،
-
2:31 - 2:34کردارێک کە ناسراوە بە پوکانەوەی ماسولکە.
-
2:34 - 2:38لە بەرامبەردا، ماسولکەکان بخەیتە ژێر
گرژییەکی بەرزەوە، -
2:38 - 2:40بە تایبەت کاتێک ماسولکە دەکشێ،
-
2:40 - 2:43و هەروەها پێی دەڵێن کرژ بوون و حەسانەوە،
-
2:43 - 2:47کەشی گونجاو دەڕەخسێنێت بۆ گەشەی نوێ.
-
2:47 - 2:50هەروەها، گەشەی ماسولکەکان پشت بە زیاتر لە
چالاکییەک دەبەستێت. -
2:50 - 2:53بە بێ خۆراک پێدان، هۆڕمۆنەکان، و پشوو،
-
2:53 - 2:57جەستەت هەرگیز ناتوانێت ماسولکە ڕوشاوەکان
چاک بکاتەوە. -
2:57 - 3:00پڕۆتین لە خواردنەکانماندا پارێزگاری لە
قەبارەی ماسولکە دەکات -
3:00 - 3:02بە پێدانی خۆراکی پێویست بۆ ڕیشاڵە نوێیەکان
-
3:02 - 3:04لە شێوەی ترشە ئەمینییەکان.
-
3:04 - 3:08بەشی پێویست پڕۆتینی وەرگیراو، لەگەڵ
بەکارهێنانی هۆڕمۆنە سروشتییەکان، -
3:08 - 3:11وەک ئەنسۆلینی تایبەت بە گەورە کردن
و تێستێستڕۆن، -
3:11 - 3:16یارمەتی جەستە دەدات کە ڕیشاڵەکان
چاک بکاتەوە و گەورەیان بکات. -
3:16 - 3:20ئەم کرداری چاکبوونەوەیە بە زۆری کاتێک
ڕوو دەدات کە ئێمە لە پشوو داین، -
3:20 - 3:22بە تایبەت لە شەواندا کاتێک لە خەوداین.
-
3:22 - 3:25ڕەگەز و تەمەن کاریگەری لەسەر
ئەم کرداری چاکبوونەوەیە هەیە، -
3:25 - 3:28بۆیە گەنجەکان کە تێستێستڕۆنیان زۆرە
-
3:28 - 3:30یارمەتی دەریان دەبێت لە یاری لەشجوانی.
-
3:30 - 3:35هەروەها هۆکارە بۆماوەییەکانیش ڕۆڵێکی
دیاریان هەیە لە گەشەی ماسولکەکان. -
3:35 - 3:38هەندێک کەس وڵام دانەوەی بەهێزیان هەیە لە
لایەن بەرگری لەشیان بۆ ڕوشانی ماسولکەکان، -
3:38 - 3:42و باشتر دەتوانن ڕیشاڵە زیان پێگەیشتووەکان
چاک بکەنەوە، -
3:42 - 3:45گەشەی ماسولکەکان زیاد بکەن.
-
3:45 - 3:48جەستەت وڵامی ئەوانە دەداتەوە
کە تۆ سەرنجیان دەخەیتە سەر. -
3:48 - 3:52ئەگەر تۆ فشار دەخەیتە سەرماسولکەکانت،
ڕێک بخۆ، پشوو بدە و دووبارەی بکەوە، -
3:52 - 3:57تۆ هەلێکی وا بۆ ماسولکەکانت دەڕەخسێنیت تا
گەورە و بەهێز ببن. -
3:57 - 4:00ئەمە بۆ ماسولکە و ژیانیش ڕاستە:
-
4:00 - 4:03گەورە بوونی بەرچاو ململانێ و هیلاکی دەوێت.
- Title:
- چی وا لە ماسولکەکان دەکات گەشە بکەن؟-جێفری سایگڵ
- Speaker:
- جێفری سایگڵ
- Description:
-
بینینی تەواوی وانە: https://ed.ted.com/lessons/what-makes-muscles-grow-jeffrey-siegel
ئێمە زیاتر لە ٦٠٠ ماسولکەمان هەیە لە جەستەماندا کە یارمەتی پێکەوە بەسترانمان دەدات، بەرزمان دەکاتەوە، و یارمەتی جوڵەمان دەدات، ماسولکەکانت سەرنجی جێگیری تۆیان پێویستە، چونکە تۆ چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکەیت ڕۆژانە ئەوە دەردەخات کە ئەوان دەپوکێنەوە یان گەشە دەکەن. جێفری سایگڵ ئەمە ڕوون دەکاتەوە کە چۆن تێکەڵەیەکی خەو، خۆراک و مەشقکردن ماسولکەکانت تا بکرێ بە بەهێزی و گەورەیی دەهێڵێتەوە.وانە لە لایەن جێفری سایگڵ، ئەنیمەیشن لە لایەن برێت ئەندەرهیل.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:20
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for What makes muscles grow? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What makes muscles grow? | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for What makes muscles grow? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What makes muscles grow? | ||
Muhammad Dawran edited Kurdish subtitles for What makes muscles grow? | ||
Muhammad Dawran edited Kurdish subtitles for What makes muscles grow? |