Return to Video

چی وا لە ماسولکەکان دەکات گەشە بکەن؟-جێفری سایگڵ

  • 0:07 - 0:08
    ماسولکەکان.
  • 0:08 - 0:10
    زیاتر لە ٦٠٠ دانەمان لێیان هەیە.
  • 0:10 - 0:14
    لە نێوان ١/٣ و ١/٢ کێشی لەشمان پێک دەهێنن،
  • 0:14 - 0:16
    لەگەڵ ڕیشاڵە پەیوەندیدارەکان،
  • 0:16 - 0:20
    پێکەوەمان دەبەستنەوە، بەرزمان دەکەنەوە،
    و یارمەتی جوڵەمان دەدەن.
  • 0:20 - 0:23
    ئەگەر لەشجوانی خولیات بێت یان نا،
  • 0:23 - 0:25
    ماسولکەکان سەرنجی نەگۆڕی تۆیان پێویستە
  • 0:25 - 0:28
    لەبەر ئەوەی تۆ چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکەی
    ڕۆژانە
  • 0:28 - 0:31
    دەرخەری ئەوە دەبێت کە دەپوکێنەوە
    یاخود گەشە دەکەن.
  • 0:31 - 0:34
    با بڵیین تۆ بەرامبەر دەرگایەک وەستاویت،
    ئامادەیت بۆ کردنەوەی.
  • 0:34 - 0:39
    مێشکت و ماسولکەکانت نایابانە هاوکارن بۆ
    یارمەتیدانت بۆ گەیشتن بەم ئامانجە.
  • 0:39 - 0:43
    سەرەتا، مێشکت ئاماژە دەنێرێت بۆ دەمارە
    شانەی قۆڵت.
  • 0:43 - 0:46
    کە ئاماژەکەیان پێ گەیشت، کار دەکەن،
  • 0:46 - 0:49
    دەبێتە هۆی پێکەوە بەسترانی ماسولکەکان
    و حەسانەوەیان،
  • 0:49 - 0:53
    کە ئێسکەکان پێکەوە دەبەستێتەوە لە قۆڵتدا
    و جوڵەی پێویست پێک دێنێت.
  • 0:53 - 0:57
    تا کارەکە گەورە تر بێت، فرمانی نێردراو لە
    مێشکیش گەورە تر دەبێت،
  • 0:57 - 1:01
    و یەکەی بزوێنی زیاتریش کۆ دەکاتەوە
    تا یارمەتیت بدات کارەکە ئەنجام بدەیت.
  • 1:01 - 1:05
    بەڵام چی دەبێت ئەگەر دەرگاکە لە
    ئاسنی پتەو دروست کرا بێت؟
  • 1:05 - 1:07
    لەم حاڵەتە، ماسولکەکانی قۆلت بە تەنها
  • 1:07 - 1:10
    ناتوانن بە پێی پێویست گرژ بن تا بیکەنەوە،
  • 1:10 - 1:14
    بۆیە مێشکت داوای یارمەتی دەکات لە
    ماسولکەکانی تر.
  • 1:14 - 1:18
    قاچەکانت جێگیر دەکەیت، ورگت توند دەکەیت،
    و پشتت کرژ دەکەیت،
  • 1:18 - 1:20
    هێزی تەواو پێک دەهێنن تا بیکەنەوە.
  • 1:20 - 1:25
    دەمارە کۆئەندامت ئەو سەرچاوانەی زیاد کرد
    کە تۆ هەتە،
  • 1:25 - 1:26
    ماسولکەکانی تر،
  • 1:26 - 1:28
    تا ئامانج بپێکی.
  • 1:28 - 1:29
    کاتێک هەموو ئەمانە ڕوودەدات،
  • 1:29 - 1:33
    ماسولکە ڕیشاڵەکانت گۆڕانکارییەکی تری
    خانەییان بەسەر دێت.
  • 1:33 - 1:38
    کاتێک تۆ فشاریان دەخەیتە سەر، ئەوانیش
    توشی درزی ورد دەبن،
  • 1:38 - 1:40
    کە، لەم حاڵەتەدا، شتێکی باشە.
  • 1:40 - 1:46
    لە وەڵامدا، خانە ڕوشاوەکان لیمفێک دەردەدەن
    پێی دەگوترێت سایتۆکین
  • 1:46 - 1:50
    کە بەرگری لەش کارا دەکات تا چارەسەری
    زەبرەکە بکات.
  • 1:50 - 1:54
    ئەمە ئەو کاتەیە کە جادووی گەشە کردنی
    ماسولکە ڕوودەدات.
  • 1:54 - 1:56
    تا زەبری ماسولکە ڕیشاڵەکان زۆرتر بێت،
  • 1:56 - 1:59
    ئەوەندەش زیاتر جەستەت پێویستە
    خۆی چاک بکاتەوە.
  • 1:59 - 2:02
    ئەنجامی سوڕی ڕوشان و چاک بوونەوە
  • 2:02 - 2:05
    ماسولکەکانت بەهێزتر و گەورەتر دەکات
  • 2:05 - 2:08
    خۆیان دەگونجێنن لەگەڵ ئەرکی گەورەتر.
  • 2:08 - 2:12
    کە جەستەمان ڕاهاتووە لەگەڵ زۆربەی
    کارەکانی ڕۆژانەمان،
  • 2:12 - 2:15
    ئەمانە بە گشتی فشاری تەواو دروست ناکەن
  • 2:15 - 2:17
    تا هانی گەشەی نوێی ماسولکە بدات.
  • 2:17 - 2:21
    کەوایە بۆ بنیادنانی ماسولکەی نوێ،
    کردارێک کە ناوی گەورە بوونی نائاساییە،
  • 2:21 - 2:25
    خانەکانمان پێویستە فشاری زیاتریان
    لەسەر بێت وەک لەوەی ڕاهاتوون.
  • 2:25 - 2:30
    لە ڕاستیدا، ئەگەر بە بەردەوامی ماسولکەکانت
    نەخەیتە ژێر ئەرکێکەوە،
  • 2:30 - 2:31
    دەپوکێنەوە،
  • 2:31 - 2:34
    کردارێک کە ناسراوە بە پوکانەوەی ماسولکە.
  • 2:34 - 2:38
    لە بەرامبەردا، ماسولکەکان بخەیتە ژێر
    گرژییەکی بەرزەوە،
  • 2:38 - 2:40
    بە تایبەت کاتێک ماسولکە دەکشێ،
  • 2:40 - 2:43
    و هەروەها پێی دەڵێن کرژ بوون و حەسانەوە،
  • 2:43 - 2:47
    کەشی گونجاو دەڕەخسێنێت بۆ گەشەی نوێ.
  • 2:47 - 2:50
    هەروەها، گەشەی ماسولکەکان پشت بە زیاتر لە
    چالاکییەک دەبەستێت.
  • 2:50 - 2:53
    بە بێ خۆراک پێدان، هۆڕمۆنەکان، و پشوو،
  • 2:53 - 2:57
    جەستەت هەرگیز ناتوانێت ماسولکە ڕوشاوەکان
    چاک بکاتەوە.
  • 2:57 - 3:00
    پڕۆتین لە خواردنەکانماندا پارێزگاری لە
    قەبارەی ماسولکە دەکات
  • 3:00 - 3:02
    بە پێدانی خۆراکی پێویست بۆ ڕیشاڵە نوێیەکان
  • 3:02 - 3:04
    لە شێوەی ترشە ئەمینییەکان.
  • 3:04 - 3:08
    بەشی پێویست پڕۆتینی وەرگیراو، لەگەڵ
    بەکارهێنانی هۆڕمۆنە سروشتییەکان،
  • 3:08 - 3:11
    وەک ئەنسۆلینی تایبەت بە گەورە کردن
    و تێستێستڕۆن،
  • 3:11 - 3:16
    یارمەتی جەستە دەدات کە ڕیشاڵەکان
    چاک بکاتەوە و گەورەیان بکات.
  • 3:16 - 3:20
    ئەم کرداری چاکبوونەوەیە بە زۆری کاتێک
    ڕوو دەدات کە ئێمە لە پشوو داین،
  • 3:20 - 3:22
    بە تایبەت لە شەواندا کاتێک لە خەوداین.
  • 3:22 - 3:25
    ڕەگەز و تەمەن کاریگەری لەسەر
    ئەم کرداری چاکبوونەوەیە هەیە،
  • 3:25 - 3:28
    بۆیە گەنجەکان کە تێستێستڕۆنیان زۆرە
  • 3:28 - 3:30
    یارمەتی دەریان دەبێت لە یاری لەشجوانی.
  • 3:30 - 3:35
    هەروەها هۆکارە بۆماوەییەکانیش ڕۆڵێکی
    دیاریان هەیە لە گەشەی ماسولکەکان.
  • 3:35 - 3:38
    هەندێک کەس وڵام دانەوەی بەهێزیان هەیە لە
    لایەن بەرگری لەشیان بۆ ڕوشانی ماسولکەکان،
  • 3:38 - 3:42
    و باشتر دەتوانن ڕیشاڵە زیان پێگەیشتووەکان
    چاک بکەنەوە،
  • 3:42 - 3:45
    گەشەی ماسولکەکان زیاد بکەن.
  • 3:45 - 3:48
    جەستەت وڵامی ئەوانە دەداتەوە
    کە تۆ سەرنجیان دەخەیتە سەر.
  • 3:48 - 3:52
    ئەگەر تۆ فشار دەخەیتە سەرماسولکەکانت،
    ڕێک بخۆ، پشوو بدە و دووبارەی بکەوە،
  • 3:52 - 3:57
    تۆ هەلێکی وا بۆ ماسولکەکانت دەڕەخسێنیت تا
    گەورە و بەهێز ببن.
  • 3:57 - 4:00
    ئەمە بۆ ماسولکە و ژیانیش ڕاستە:
  • 4:00 - 4:03
    گەورە بوونی بەرچاو ململانێ و هیلاکی دەوێت.
Title:
چی وا لە ماسولکەکان دەکات گەشە بکەن؟-جێفری سایگڵ
Speaker:
جێفری سایگڵ
Description:

بینینی تەواوی وانە: https://ed.ted.com/lessons/what-makes-muscles-grow-jeffrey-siegel

ئێمە زیاتر لە ٦٠٠ ماسولکەمان هەیە لە جەستەماندا کە یارمەتی پێکەوە بەسترانمان دەدات، بەرزمان دەکاتەوە، و یارمەتی جوڵەمان دەدات، ماسولکەکانت سەرنجی جێگیری تۆیان پێویستە، چونکە تۆ چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکەیت ڕۆژانە ئەوە دەردەخات کە ئەوان دەپوکێنەوە یان گەشە دەکەن. جێفری سایگڵ ئەمە ڕوون دەکاتەوە کە چۆن تێکەڵەیەکی خەو، خۆراک و مەشقکردن ماسولکەکانت تا بکرێ بە بەهێزی و گەورەیی دەهێڵێتەوە.

وانە لە لایەن جێفری سایگڵ، ئەنیمەیشن لە لایەن برێت ئەندەرهیل.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:20
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for What makes muscles grow?
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What makes muscles grow?
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for What makes muscles grow?
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What makes muscles grow?
Muhammad Dawran edited Kurdish subtitles for What makes muscles grow?
Muhammad Dawran edited Kurdish subtitles for What makes muscles grow?

Kurdish subtitles

Revisions