Return to Video

لەناو شانشینی مێروولەدا

  • 0:07 - 0:09
    بیر لە هەموو ئەو شتانە بکەنەوە
    کە دەبێت ڕوو بدەن
  • 0:09 - 0:12
    بۆ پەرەپێدانی جێگیر بوونی مرۆڤ:
  • 0:12 - 0:13
    بەدەست هێنانی خۆراك
  • 0:13 - 0:14
    درووست کردنی پەناگە
  • 0:14 - 0:17
    بەخێو کردنی منداڵ، و شتی تریش.
  • 0:17 - 0:19
    دەبێت ڕێگەیەك هەبێت
    بۆ دابەش کردنی سامان،
  • 0:19 - 0:21
    ڕێکخستنی ئەرکە سەرەکییەکان
  • 0:21 - 0:23
    و دابەش کردنی کار بە کارامەیی.
  • 0:23 - 0:26
    ئێستاش بیر بکەنەوە هەموو ئەمانە بکەین
    بەبێ بوونی پلان
  • 0:26 - 0:28
    یاخود گفتوگۆیەکی
    ئاست بەرز
  • 0:28 - 0:30
    بەخێر بێن بۆ شانشینی مێروولە.
  • 0:30 - 0:34
    مێروولەکان خاوەن ئاڵۆزترین
    ڕێکخراوی کۆمەڵایەتین
  • 0:34 - 0:35
    لە شانشینی ئاژەڵان،
  • 0:35 - 0:37
    لە کۆمەڵەیەکی ڕێکدا دەژین
  • 0:37 - 0:39
    کە چەندین ئەندامی جیاوازی
    لەخۆ دەگرێت
  • 0:39 - 0:41
    هەر یەکەو ڕۆڵێکی تایبەتی هەیە
  • 0:41 - 0:44
    ئەگەر چی ئەمە بە چەند
    کۆمەڵگەیەکی مرۆڤ دەچێت
  • 0:44 - 0:48
    بەڵام ئەم کۆمەڵگەیە هیچ کات
    سەری هەڵنەداوە بە بڕیارێکی پلە بەرز
  • 0:48 - 0:52
    بەڵکو پەیوەستە بە کارنامەیەکی بایەلۆژی.
  • 0:52 - 0:53
    لە زۆرینەی جۆرەکان
  • 0:53 - 0:56
    باڵدارە نێڕ و مێیەکان
  • 0:56 - 0:59
    لە هەموو کۆمەڵەکانەوە
  • 0:59 - 1:01
    هەر یەکەو لە هێلانەی جیاوازەوە
    دەچنە دەرەوە
  • 1:01 - 1:04
    و لە شوێنێك یەك دەگرن
    بۆ جووت بوون
  • 1:04 - 1:08
    و فێرمۆن بەکار دەهێنن بۆ
    ناسینەوەی شوێنی یەکتری
  • 1:08 - 1:10
    دوای جووت بوون، نێرەکان دەمرن،
  • 1:10 - 1:13
    مێییەکانیش هەوڵی دادەمەزراندنی
    کۆمەڵەی نوێ دەدەن.
  • 1:13 - 1:16
    ئەوانەی سەر دەکەون لەم کارە
    لە شوێنێكی گونجاو دەمێننەوە،
  • 1:16 - 1:18
    باڵەکانیان لە دەسەت دەدەن،
  • 1:18 - 1:20
    و دەست بە هێلکە دان دەکەن،
  • 1:20 - 1:25
    هێلکەکان بە پیت دەکرێن لە ڕێگەی
    تۆوە هەڵگیراوەکان لەکاتی جووت بوون.
  • 1:25 - 1:28
    هێلکە بەپیت کراوەکان دەبن بە کارمەندی مێ
  • 1:28 - 1:30
    کە ئاگایان لە شاژن و هێلکەکانی دەبێت.
  • 1:30 - 1:32
    و بەرگری لە کۆمەلەکە دەکەن
  • 1:32 - 1:34
    بەدوای خواردنیشدا دەگەڕێن،
  • 1:34 - 1:37
    بەڵام هێلکە بەپیت نەکراوەکان دەبن بە نێر
  • 1:37 - 1:40
    کە تاکە ئەرکیان چاوەڕێ کردنە
    تاوەکو شانەکە جێ دێڵن
  • 1:40 - 1:43
    و دەست بە زاوزێ بکەن
    و خولەکە دووبارە دەکەنەوە.
  • 1:43 - 1:46
    کەواتە چۆن مێرووە کرێکارەکان
    بڕیار دەدەن چی بکەن و کەی بیکەن؟
  • 1:46 - 1:48
    لە ڕاستیدا، بڕیار نادەن.
  • 1:48 - 1:51
    هەرچەندە هیچ جۆرێك
    لە گفتوگۆ نییە لە ناویان،
  • 1:51 - 1:54
    بەڵام جۆرێك لە پەیوەندی
    نێوان تاکی مێرولەکان هەیە
  • 1:54 - 1:57
    لە ڕێگەی دەست لێدان، دەنگ،
    و ئاماژەی کیمیایی.
  • 1:57 - 1:59
    ئەم ئاماژانە چەندین ئەرك ئەنجام دەدەن
  • 1:59 - 2:03
    وەك ئاگاداریەك بۆ مێروولەکان
    کاتێك یەکێکیان دەمرێت،
  • 2:03 - 2:07
    یاخود ئاماژەیەك
    کەوا بەپیت کردنی شاژن کۆتایی دێت.
  • 2:07 - 2:11
    بەڵام یەکێك لە سەرنجڕاکێشترین
    تواناکانی کۆمەڵەی مێرولە
  • 2:11 - 2:14
    ئەوەیە کە دەتوانن بە وردی
    لە شوێنە فراوانەکان بگەڕێن
  • 2:14 - 2:17
    بەبێ هیچ بڕیارێکی پێشەکی.
  • 2:17 - 2:20
    زۆربەی جۆرەکانی مێرولە
    نابینان یاخود کەم دەبینن
  • 2:20 - 2:23
    و تەنها دەتوانن بۆنی شتی نزیك بکەن.
  • 2:23 - 2:25
    لەگەڵ بوونی کەمی هەماهەنگی،
  • 2:25 - 2:28
    وەك گەڕیدەیەکی خراپ
    دەردەکەوەن،
  • 2:28 - 2:30
    بەڵام شێوازێكی ناوازە هەیە
  • 2:30 - 2:33
    کەوا توانای گەڕان
    لای مێرولە زیاد دەکات؛
  • 2:33 - 2:34
    بە ڕێگەی گۆڕانی شێوازی جوڵەکانیان
  • 2:34 - 2:37
    لە کارلێکە تاکە کەسییەکان.
  • 2:37 - 2:39
    کە دوو مێروولە یەکتر دەبینن،
  • 2:39 - 2:41
    هەست بە یەکتری دەکەن
    لە ڕێگەی ڕیشاڵی هەستەوە.
  • 2:41 - 2:45
    و ئەمە زیاتر ڕوودەدات
    لە شوێنێ بچووكی پڕ مێروو
  • 2:45 - 2:47
    و وادەکات بجووڵێن
  • 2:47 - 2:52
    بەرەو شوێنی جیاواز
    تاکو ئاسانتر بگەڕێن.
  • 2:52 - 2:56
    بەڵام لە شوێنی فراواندا
    کاتێك لێکدان کەمترە،
  • 2:56 - 2:59
    دەتوانن بە هێڵێکی ڕاست بڕۆن
    تاکو زۆرترین خاك داپۆشن.
  • 2:59 - 3:01
    کاتێك لە ژینگەکەیان دەکۆڵیتەوە،
  • 3:01 - 3:04
    دەبینیت مێروولە تووشی زۆر شت دەبێت،
  • 3:04 - 3:07
    وەك ترساندن، دووژمن،
    یان دۆزینەوەی هێلانەی نوێ.
  • 3:07 - 3:12
    و هەندێك جۆر تایبەتمەندییەکیان هەیە
    بە ناوی سەربازگیری.
  • 3:12 - 3:14
    کاتێك مێروولەیەك خواردن دەدۆزێتەوە،
  • 3:14 - 3:18
    بە هەمان شوێندا دەگەڕێتەوە
    و بۆنێکی کیمیایی جێ دەهێلێت.
  • 3:18 - 3:21
    و مێروولەکانی تر شوێنی فێرمۆنەکە دەکەون،
  • 3:21 - 3:25
    و بۆنەکە نوێ دەکەنەوە
    هەر کات خواردن دەدۆزنەوە.
  • 3:25 - 3:27
    و کاتێك خواردن کەم دەبێتەوە،
  • 3:27 - 3:29
    چیتر ڕێگەکە نیشانە ناکەن.
  • 3:29 - 3:34
    بۆنەکە نامێنێت وچیتر
    بەم ڕێگەیەدا ناڕۆن.
  • 3:34 - 3:37
    ئەم شێوازەی گەڕان و
    پشکنینە ئاسانە
  • 3:37 - 3:41
    لە ڕاستیدا، زۆر بەسودن کەوا
    لە کۆمپیوتەریش بەکاردێت
  • 3:41 - 3:45
    بۆ چارەسەر کردنی کێشە لاوەکییەکان،
  • 3:45 - 3:48
    کە بە شێوازێکی هەڕەمەکی
    وئاسان زانیاری دەگوازنەوە.
  • 3:48 - 3:51
    ئەمە چەندین بەکارهێنانی
    بیردۆزی و کرداری هەیە،
  • 3:51 - 3:54
    وەك چارەسەری کێشەی
    فرۆشیارە ناودارەکە،
  • 3:54 - 3:58
    و ڕێكخستنی ئەرکەکانی کۆمپیوتەر
    و بەهێزکردنی گەڕان لە ئینتەرنێت،
  • 3:58 - 4:01
    و بۆ دۆزینەوەی مین
    لە ڕێگەی ڕۆبۆتەکان
  • 4:01 - 4:05
    یاخود ئاگردان لە باڵەخانەیەك
    بەبێ چاودێری سەرەکی.
  • 4:05 - 4:09
    دەتوانی ڕاستەوخۆ ئەم کردارە ئاسان
    و کاریگەرە ببینیت
  • 4:09 - 4:11
    لە ڕێگەی هەندێك تاقی کردنەوە،
  • 4:11 - 4:15
    بە خستنی کۆمەڵێك مێروولە
    بۆ چەند جۆرە شوێنێك
  • 4:15 - 4:17
    و بایەخ بدەێتە ڕەفتاریان.
  • 4:17 - 4:21
    ڕەنگە مێروولەکان نەتوانن دەنگ بدەن،
    یان کۆببنەوە و پلان دابڕێژن،
  • 4:21 - 4:24
    بەڵام ئێمەی مرۆڤ
    دەتوانین شتێك لەوان فێربین
  • 4:24 - 4:26
    بە جۆرێک کە ئەم بونەوەرە سادانە
  • 4:26 - 4:30
    دەتوانن ئەم کارانە بەم ڕێگە قورسانە
    بە کارامەیی بکەن.
Title:
لەناو شانشینی مێروولەدا
Speaker:
دێبرۆ گۆردن
Description:

مێروولەکان خاوەن یەکێك لە ئاڵۆزترین ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکانن لە شانشینی ئاژەڵاندا؛
لەناو کۆمەڵەیەکی ڕێکخراودا دەژین کە جۆرەها ئەندام لەناویدا هەر یەکەو خاوەن ڕۆڵێکی تایبەتە. دێبرۆ م. گۆردن باس لەوە دەکات چۆن ئەم ئاژەڵە سەرنج ڕاکێشانە گفتوگۆ دەکەن، خواردن دەدۆزنەوە، وجەخت دەکاتە سەر ئەوەی چالاکی ئەوان دەکرێت ئاماژەیەك بێت بۆ ژیانی ئێمەی مرۆڤ.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:47
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for Inside the ant colony
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Inside the ant colony
Ayan Organization accepted Kurdish subtitles for Inside the ant colony
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for Inside the ant colony
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for Inside the ant colony
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for Inside the ant colony
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for Inside the ant colony
AhMaD N edited Kurdish subtitles for Inside the ant colony
Show all

Kurdish subtitles

Revisions