Return to Video

چۆن ئۆتیزم وای کرد کە ببم بە خۆم؟

  • 0:01 - 0:02
    ئەمەم بۆ چەندین کەس باسم نە کردووە،
  • 0:02 - 0:05
    بەڵام لەناو مێشکی خۆمدا،
  • 0:05 - 0:07
    هەزارەها نهێنی دونیام پاراستووە
  • 0:07 - 0:09
    لە هەموو کاتەکاندا.
  • 0:09 - 0:12
    هەروەها من توشبوویەکی ئۆتیزمم.
  • 0:12 - 0:14
    خەڵک بە شێوازێکی هەڵە لە ئۆتیزم دەڕوانن
  • 0:14 - 0:17
    وەک باسکردنی بابەتەکە
    لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا،
  • 0:17 - 0:20
    بەڵام لە ڕاستیدا، ئۆتیزم
    جۆراوجۆریەکی تەواوە کە ئێمە چۆنین.
  • 0:20 - 0:22
    بۆ نمونە، برا بچوکەکەی من،
  • 0:22 - 0:23
    ڕێژەی ئۆتیزمییەکی زۆر بەرزە.
  • 0:23 - 0:26
    ناتوانێت قسە بکات، تەنانەت وشەیەکیش.
  • 0:26 - 0:28
    بەڵام من حەزم لە قسە کردنە.
  • 0:28 - 0:31
    زۆرجار خەڵکی پەیوەندی لەگەڵ ئۆتیزم دەبەستن
  • 0:31 - 0:34
    وەکو پەیوەندی نێوان بیرکاری لەگەڵ
    زانست و نەک شتێکی تر،
  • 0:34 - 0:36
    بەڵام من زۆر توشبووی ئۆتیزم دەناسم کە
  • 0:36 - 0:38
    پێیان خۆشە داهێنەر بن.
  • 0:38 - 0:41
    بەڵام ئەوە ڕاییەکی گشتییە،
  • 0:41 - 0:43
    ڕا گشتییەکانیش دەربارەی شتەکان
  • 0:43 - 0:46
    ئەگەر هەمیشەش نەبێت، زۆر جار هەڵەن.
  • 0:46 - 0:48
    بۆ نمونە، زۆرێک لە خەڵکی
  • 0:48 - 0:53
    نەخۆشی ئۆتیزم لەگەم فیلمی
    "پیاوی باران" پێکەوەدەبەستن.
  • 0:53 - 0:54
    ئەوە بیرو ڕایەکی باوە،
  • 0:54 - 0:57
    هەموو تاکە کەسێکی ئۆتیزم
    "دەستن هۆفمان" ە،
  • 0:57 - 1:00
    و ئەوە ڕاست نییە.
  • 1:00 - 1:03
    نەک هەر تەنها لە ناو
    کەسە ئۆتیزمەکاندا.
  • 1:03 - 1:05
    لەناوهاوڕەگەزخوازەکانیش ئەوەم بینیوە،
  • 1:05 - 1:08
    لەناو ئافرەتان، و کەسانی ڕەنگ جیاواز.
  • 1:08 - 1:10
    خەڵکی زۆر لە جیاوازی دەترسن
  • 1:10 - 1:13
    ئەوان هەوڵ دەدەن هەموو شتێک
    بخەنە ناو چوارچێوەیەکی بچووک
  • 1:13 - 1:16
    لەگەڵ نیشانەیەکی دیاریکراودا.
  • 1:16 - 1:17
    لەڕاستیدا ئەمە شتێکە
  • 1:17 - 1:20
    لە ژیانی ڕاستەقینەی مندا ڕوویداوە:
  • 1:20 - 1:23
    من لە گووگڵ نوسیم" کەسە ئۆتیزمەکان..."
  • 1:23 - 1:25
    چەندین پێشنیاری پێشکەش کرد
  • 1:25 - 1:27
    دەتوانیت هەرشتێک کە دەتەوێ بینوسیت.
  • 1:27 - 1:28
    بە نوسینی" کەسی ئۆتیزم..."
  • 1:28 - 1:32
    یەکەم ئەنجام "جنۆکە" دەرچوو.
  • 1:32 - 1:34
    ئەوە یەکەم شتە کە خەڵکی بیری لێ دەکەنەوە
  • 1:34 - 1:36
    کاتێک بیر لە ئۆتیزم دەکەنەوە.
  • 1:36 - 1:38
    ئەوان دەزانن.
  • 1:38 - 1:41
    (پێکەنین)
  • 1:45 - 1:47
    یەکێک لەو شتانەی دەتوانم بیکەم
    چونکە کەسێکی ئۆتیزم -
  • 1:47 - 1:50
    ئەوەیە کە توانادارم نەک بێ توانا -
  • 1:50 - 1:53
    ئەندێشەیەکی زۆر زۆر ڕۆشنم هەیە.
  • 1:53 - 1:55
    با کەمێک بۆتان ڕوون بکەمەوە.
  • 1:55 - 1:57
    وەکو ئەوەیە کە من لە ناو ٢ جیهاندا بژیم.
  • 1:57 - 2:00
    جیهانێکی ڕاستەقینە،
    هەموومان خاوەنین و هەموو هاوبەشین،
  • 2:00 - 2:02
    لەگەڵ جیهانە تایبەتییەکی مێشکی من،
  • 2:02 - 2:05
    جیهانی مێشکی من زۆربەی جار ڕاستەقینەترە
  • 2:05 - 2:07
    لە جیهانی ڕاستی.
  • 2:07 - 2:11
    چونکە، زۆر ئاسانە بۆ من
    ڕێگە بدەم مێشکم گۆڕانکاری بکات
  • 2:11 - 2:13
    لە بەرئەوەی من هەوڵ نادەم
    خۆم بخەمە ناو چوارچێوەیەکی بچووک.
  • 2:13 - 2:16
    ئەوە یەکێکە لە باشترین شتەکان
    لە بوون بە ئۆتیزم.
  • 2:16 - 2:18
    هیچ فشارێکت لەسەر نیە بۆ ئەنجامدانی ئەوە.
  • 2:18 - 2:20
    ئەوە دەدۆزیتەوە کە دەتەوێت ئەنجامی بدەیت،
  • 2:20 - 2:23
    ڕێگایەک دەدۆزیتەوە بۆ ئەنجامدانی،
    و لەگەڵی بەردەوام دەبیت.
  • 2:23 - 2:25
    ئەگەر هەوڵم دابا خۆم قەتیس بکەم،
  • 2:25 - 2:27
    من لێرە نە دەبووم،
    هەروەها سەرکەوتوو نەدەبووم
  • 2:27 - 2:30
    لە هەبوونی نیوەی ئەو شتانەی کە ئێستا هەمە.
  • 2:30 - 2:31
    هەرچەندە چەندین کێشە هەیە.
  • 2:31 - 2:34
    لەگەڵ بوون بە ئۆتیزم چەندین کێشە دەبێت،
  • 2:34 - 2:36
    چەندین کێشە بوونی دەبێت لەگەڵ
    خەیاڵکردنی زۆر.
  • 2:36 - 2:38
    بە گشتی قوتابخانەش دەبێتە کێشە،
  • 2:38 - 2:42
    بەڵام ڕوونکردنەوەی ئەوە بۆ مامۆستایەک
  • 2:42 - 2:45
    هەموو ڕۆژێک
  • 2:45 - 2:48
    کە وانەکان زۆر بێزارکەرن
  • 2:48 - 2:51
    و تۆش بە نهێنی ئاوەرەیەکت پەنا داوە
  • 2:51 - 2:55
    لە جیهانی مێشکی خۆتدا و
    تۆ لەناو ئەو وانەیەدا نیت و بێ ئاگایت،
  • 2:55 - 2:58
    ئەمەش زیاد دەبێت بۆ لیستی کێشەکانت.
  • 2:58 - 3:00
    (پێکەنین)
  • 3:00 - 3:05
    کاتێک خەیەڵەکانم باڵادەست دەبن،
  • 3:05 - 3:07
    جەستەم ژیانێکی تایبەت بەخۆی هەڵدەگرێت.
  • 3:07 - 3:09
    کاتێک شتێکی زۆر خۆش
    لە جیهانی ناوەوەی مندا ڕوودەدات،
  • 3:09 - 3:11
    بەرەو ڕووی ڕادەکەم.
  • 3:11 - 3:13
    بەرە پێش و بەرەو دوا دێم و دەچم،
  • 3:13 - 3:15
    یان هەندێک جارهاوار دەکەم.
  • 3:15 - 3:17
    ئەمەش ووزەیەکی زۆرم پێ دەبەخشێت،
  • 3:17 - 3:20
    و دەرچەیەک بەدەست دەهێنم
    بۆ ئەو هەموو ووزەیە.
  • 3:20 - 3:22
    تەنانەت بە منداڵیش ئەوەم ئەنجام دەدا،
  • 3:22 - 3:23
    هەمیشە کاتێک کچێکی زۆر بچوکیش بووم.
  • 3:23 - 3:26
    دایک و باوکیشم زۆر ئەوەیان لا جوان بوو،
  • 3:26 - 3:28
    بەڵام کاتێک چوومە قوتابخانە،
  • 3:28 - 3:30
    بەو جوانییە ڕازی نەبوون.
  • 3:30 - 3:33
    دەکرێت ئەو کەسانە نەیانەوێت
    هاوڕێیەتی کەسێک بکەن
  • 3:33 - 3:36
    کە کچێکە و دەست دەکات
    بە هاوارکردن لەناو وانەی زانستی جەبردا.
  • 3:36 - 3:40
    ئێستا ئەم شتانە بە ئاسایی ڕوونادەن،
  • 3:40 - 3:43
    بەڵام دەکرێت خەڵک هاوڕێیەتی
    لەگەڵ کچی ئۆتیزم دا نەبەستن.
  • 3:43 - 3:47
    دەکرێت خەڵک
    نەیانەوێت هاوبەشی بکەن
  • 3:47 - 3:49
    لەگەڵ هەر کەسێک لەگەڵیان نەگونجێت
  • 3:49 - 3:52
    لەناو چوارچێوه‌یەکدا
    وەک نیشانەیەکی ئاسایی.
  • 3:52 - 3:54
    بەڵام ئەوە لەگەڵ مندا گونجاوە،
  • 3:54 - 3:57
    چونکە ئەوە وەک گەنم وایە لەناو
    پوش و پەڵاشدا،
  • 3:57 - 3:59
    هەروەها دەتوانم ئەو کەسانە بدۆزمەوە
    کە ڕاست و درووستن
  • 3:59 - 4:02
    دەتوانم ئەم خەڵکانە هەڵبژێرم وەک
    هاوڕێی خۆم.
  • 4:02 - 4:05
    ئەگەر بیر بکەیتەوە، چ شتێک ئاساییە؟
  • 4:05 - 4:07
    مانای چی دەدات؟
  • 4:07 - 4:10
    خەیاڵ بکە ئەگەر ئەوە باشترین
    ستایش بێت تا ئێستا وەرتگرتبێت.
  • 4:10 - 4:12
    "واو، تۆ بەڕاستی کەسێکی ئاساییت"
  • 4:12 - 4:14
    (پێکەنین)
  • 4:14 - 4:17
    بەڵام ستایشەکان ئەوانەن،
  • 4:17 - 4:18
    "کە تۆ کەسێکی نا ئاساییت"
  • 4:18 - 4:20
    "هەنگاو بۆ دەرەوەی سندوقەکە دەنێیت."
  • 4:20 - 4:22
    "تۆ سەرنجڕاکێشیت."
  • 4:22 - 4:24
    ئەگەر خەڵکی ئەم شتانەیان بوێت،
  • 4:24 - 4:26
    بۆچی زۆربەی خەڵکی هەوڵ دەدەن
    بۆ ئەوەی ئاسایی بن؟
  • 4:26 - 4:31
    بۆچی خەڵکی درەوشانەوەی ڕووناکی خۆیان
    دەڕێژنە ناو گۆڕ؟
  • 4:31 - 4:36
    خەڵک زۆر لە جیاوازی دەترسن بۆیە
    هەموو کەسێک ناچار بەوە دەکەن،
  • 4:36 - 4:40
    تەنانەت ئەو کەسانەشی کا ناتوانن
    و نایانەوێت، ئاسایی بن.
  • 4:40 - 4:43
    چەندین خێوەتگە هەیە بۆ
    کەسانی هاوڕەگەز خواز
  • 4:43 - 4:46
    یان بۆ کەسانی ئۆتیزم و هەوڵ دەدەن
    بیانکەنە کەسێکی ئاسایی،
  • 4:46 - 4:51
    ئەوەش زۆر ترسناکە کە خەڵک
    بیەوێت لەم تەمەنەدا ئەوە بکات.
  • 4:51 - 4:55
    هەمووی ئەمەیە، من نامەوێت بازرگانی
    بە خەیاڵەکانمەوە بکەم بۆ جیهان.
  • 4:55 - 4:57
    لەبەرئەوەی من توشبووی ئۆتیزمم،
  • 4:57 - 5:00
    بەڵگە نامەکانم بۆ بی بی سی پێشکەش کردووە،
  • 5:00 - 5:03
    هەروەها من خەریکی نوسینی کتێبێکم،
  • 5:03 - 5:05
    من ئەنجامی دەدەم__ زۆر نایاب دەبێت__
  • 5:05 - 5:08
    یەکێک لە باشترین شتەکان
    کە من پێی گەشتوم،
  • 5:08 - 5:11
    کە پێویست بوو سەرکەوتوو بم،
  • 5:11 - 5:12
    ئەوە بوو رێگەکانی پەیوەندی کردنم دۆزییەوە
  • 5:12 - 5:14
    لەگەڵ خوشک و برا بچوکەکەم،
  • 5:14 - 5:18
    ئەوەی کە وتم لاڵن و ناتوانن قسە بکەن.
  • 5:18 - 5:21
    زۆرجار خەڵک وەک کەسێکی بێ بەها
    سەیری کەسە لاڵەکان دەکەن،
  • 5:21 - 5:23
    بەڵام ئەوە گەمژایەتییە، لەبەرئەوەی
    خوشک و برا بچووکەکەم
  • 5:23 - 5:26
    باشترین ئەو خوشک و برایەن
    کە هەمووان ئاواتی بۆ دەخوازن.
  • 5:26 - 5:28
    ئەوان باشترینن، زۆرم خۆشدەوێن
  • 5:28 - 5:32
    گرنگیان پێ دەدەم زیاتر لەهەر شتێک.
  • 5:32 - 5:35
    بە پرسیارێک بەجێتان دەهێڵم:
  • 5:35 - 5:38
    ئەگەر نەتواین لە مێشکی کەسێک تێبگەین،
  • 5:38 - 5:40
    گرنگ نییە کەسێکی ئۆتیزم بێت یاخود نا،
  • 5:40 - 5:43
    لەبری سزادانی هەرشتێک
    کە لە باری ئاسایی دەرچوبێت،
  • 5:43 - 5:45
    بۆچی ئاهەنگی بێ هاوتایی نەگێڕین
  • 5:45 - 5:49
    بۆچی هەموو کاتێک هانی کەسێک نەدەین
    خەیاڵەکانی دەرببڕێت؟
  • 5:49 - 5:50
    سوپاس.
  • 5:50 - 5:55
    (چەپڵەڕێزان)
Title:
چۆن ئۆتیزم وای کرد کە ببم بە خۆم؟
Speaker:
ڕۆزی کینگ
Description:

خەڵکی زۆر لە جیاوازی دەترسن بەشێوەیەک کە هەوڵ دەدەن هەموو شتێک بخەنە نێو چوارچێوەیەکی بچووک،
ڕۆزی کینگ ی ۱٦ ساڵ وا دەڵێت، کە کەسێکی ئازاو مەرد و توشبووی ئۆتیزمە. ئەو دەیەوێت بزانێت بۆچی خەڵکی نیگەران دەبن و دەیانەوێت وەک کەسێکی ئاسایی بن؟ ئەو هاوار دەکات بۆ هەموو منداڵێک، هەموو خێزانێک، هەموو مامۆستایەک و هەموو کەسێک، ‌داوا دەکات ئاهەنگی یەکسانی بگێڕن. ئەمە وەسیەتنامەیەکی گرنگە بۆ توانای هەمەچەشنی.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
06:08

Kurdish (Central) subtitles

Revisions