1 00:00:00,738 --> 00:00:02,436 ئەمەم بۆ چەندین کەس باسم نە کردووە، 2 00:00:02,436 --> 00:00:04,832 بەڵام لەناو مێشکی خۆمدا، 3 00:00:04,832 --> 00:00:06,969 هەزارەها نهێنی دونیام پاراستووە 4 00:00:06,969 --> 00:00:09,270 لە هەموو کاتەکاندا. 5 00:00:09,270 --> 00:00:11,603 هەروەها من توشبوویەکی ئۆتیزمم. 6 00:00:11,603 --> 00:00:13,549 خەڵک بە شێوازێکی هەڵە لە ئۆتیزم دەڕوانن 7 00:00:13,549 --> 00:00:16,868 وەک باسکردنی بابەتەکە لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا، 8 00:00:16,868 --> 00:00:19,916 بەڵام لە ڕاستیدا، ئۆتیزم جۆراوجۆریەکی تەواوە کە ئێمە چۆنین. 9 00:00:19,916 --> 00:00:21,649 بۆ نمونە، برا بچوکەکەی من، 10 00:00:21,649 --> 00:00:23,426 ڕێژەی ئۆتیزمییەکی زۆر بەرزە. 11 00:00:23,426 --> 00:00:25,688 ناتوانێت قسە بکات، تەنانەت وشەیەکیش. 12 00:00:25,688 --> 00:00:28,180 بەڵام من حەزم لە قسە کردنە. 13 00:00:28,180 --> 00:00:31,483 زۆرجار خەڵکی پەیوەندی لەگەڵ ئۆتیزم دەبەستن 14 00:00:31,483 --> 00:00:34,156 وەکو پەیوەندی نێوان بیرکاری لەگەڵ زانست و نەک شتێکی تر، 15 00:00:34,156 --> 00:00:35,955 بەڵام من زۆر توشبووی ئۆتیزم دەناسم کە 16 00:00:35,955 --> 00:00:38,328 پێیان خۆشە داهێنەر بن. 17 00:00:38,328 --> 00:00:40,770 بەڵام ئەوە ڕاییەکی گشتییە، 18 00:00:40,770 --> 00:00:42,626 ڕا گشتییەکانیش دەربارەی شتەکان 19 00:00:42,626 --> 00:00:45,888 ئەگەر هەمیشەش نەبێت، زۆر جار هەڵەن. 20 00:00:45,888 --> 00:00:48,306 بۆ نمونە، زۆرێک لە خەڵکی 21 00:00:48,306 --> 00:00:52,559 نەخۆشی ئۆتیزم لەگەم فیلمی "پیاوی باران" پێکەوەدەبەستن. 22 00:00:52,559 --> 00:00:54,051 ئەوە بیرو ڕایەکی باوە، 23 00:00:54,051 --> 00:00:57,346 هەموو تاکە کەسێکی ئۆتیزم "دەستن هۆفمان" ە، 24 00:00:57,346 --> 00:01:00,349 و ئەوە ڕاست نییە. 25 00:01:00,349 --> 00:01:03,150 نەک هەر تەنها لە ناو کەسە ئۆتیزمەکاندا. 26 00:01:03,150 --> 00:01:05,490 لەناوهاوڕەگەزخوازەکانیش ئەوەم بینیوە، 27 00:01:05,490 --> 00:01:07,910 لەناو ئافرەتان، و کەسانی ڕەنگ جیاواز. 28 00:01:07,910 --> 00:01:10,428 خەڵکی زۆر لە جیاوازی دەترسن 29 00:01:10,428 --> 00:01:13,229 ئەوان هەوڵ دەدەن هەموو شتێک بخەنە ناو چوارچێوەیەکی بچووک 30 00:01:13,229 --> 00:01:15,524 لەگەڵ نیشانەیەکی دیاریکراودا. 31 00:01:15,524 --> 00:01:17,155 لەڕاستیدا ئەمە شتێکە 32 00:01:17,155 --> 00:01:19,833 لە ژیانی ڕاستەقینەی مندا ڕوویداوە: 33 00:01:19,833 --> 00:01:22,521 من لە گووگڵ نوسیم" کەسە ئۆتیزمەکان..." 34 00:01:22,521 --> 00:01:24,624 چەندین پێشنیاری پێشکەش کرد 35 00:01:24,624 --> 00:01:26,649 دەتوانیت هەرشتێک کە دەتەوێ بینوسیت. 36 00:01:26,649 --> 00:01:28,404 بە نوسینی" کەسی ئۆتیزم..." 37 00:01:28,404 --> 00:01:31,617 یەکەم ئەنجام "جنۆکە" دەرچوو. 38 00:01:31,617 --> 00:01:33,875 ئەوە یەکەم شتە کە خەڵکی بیری لێ دەکەنەوە 39 00:01:33,875 --> 00:01:35,879 کاتێک بیر لە ئۆتیزم دەکەنەوە. 40 00:01:35,879 --> 00:01:37,785 ئەوان دەزانن. 41 00:01:37,785 --> 00:01:40,994 (پێکەنین) 42 00:01:44,604 --> 00:01:47,201 یەکێک لەو شتانەی دەتوانم بیکەم چونکە کەسێکی ئۆتیزم - 43 00:01:47,201 --> 00:01:49,642 ئەوەیە کە توانادارم نەک بێ توانا - 44 00:01:49,642 --> 00:01:53,177 ئەندێشەیەکی زۆر زۆر ڕۆشنم هەیە. 45 00:01:53,177 --> 00:01:54,850 با کەمێک بۆتان ڕوون بکەمەوە. 46 00:01:54,850 --> 00:01:57,100 وەکو ئەوەیە کە من لە ناو ٢ جیهاندا بژیم. 47 00:01:57,100 --> 00:01:59,634 جیهانێکی ڕاستەقینە، هەموومان خاوەنین و هەموو هاوبەشین، 48 00:01:59,634 --> 00:02:01,614 لەگەڵ جیهانە تایبەتییەکی مێشکی من، 49 00:02:01,614 --> 00:02:04,651 جیهانی مێشکی من زۆربەی جار ڕاستەقینەترە 50 00:02:04,651 --> 00:02:07,138 لە جیهانی ڕاستی. 51 00:02:07,138 --> 00:02:10,509 چونکە، زۆر ئاسانە بۆ من ڕێگە بدەم مێشکم گۆڕانکاری بکات 52 00:02:10,509 --> 00:02:13,380 لە بەرئەوەی من هەوڵ نادەم خۆم بخەمە ناو چوارچێوەیەکی بچووک. 53 00:02:13,380 --> 00:02:15,619 ئەوە یەکێکە لە باشترین شتەکان لە بوون بە ئۆتیزم. 54 00:02:15,619 --> 00:02:17,588 هیچ فشارێکت لەسەر نیە بۆ ئەنجامدانی ئەوە. 55 00:02:17,588 --> 00:02:20,356 ئەوە دەدۆزیتەوە کە دەتەوێت ئەنجامی بدەیت، 56 00:02:20,356 --> 00:02:23,140 ڕێگایەک دەدۆزیتەوە بۆ ئەنجامدانی، و لەگەڵی بەردەوام دەبیت. 57 00:02:23,140 --> 00:02:25,293 ئەگەر هەوڵم دابا خۆم قەتیس بکەم، 58 00:02:25,293 --> 00:02:27,445 من لێرە نە دەبووم، هەروەها سەرکەوتوو نەدەبووم 59 00:02:27,445 --> 00:02:29,595 لە هەبوونی نیوەی ئەو شتانەی کە ئێستا هەمە. 60 00:02:29,595 --> 00:02:31,371 هەرچەندە چەندین کێشە هەیە. 61 00:02:31,371 --> 00:02:33,536 لەگەڵ بوون بە ئۆتیزم چەندین کێشە دەبێت، 62 00:02:33,536 --> 00:02:36,256 چەندین کێشە بوونی دەبێت لەگەڵ خەیاڵکردنی زۆر. 63 00:02:36,256 --> 00:02:38,459 بە گشتی قوتابخانەش دەبێتە کێشە، 64 00:02:38,459 --> 00:02:42,490 بەڵام ڕوونکردنەوەی ئەوە بۆ مامۆستایەک 65 00:02:42,490 --> 00:02:44,672 هەموو ڕۆژێک 66 00:02:44,672 --> 00:02:48,317 کە وانەکان زۆر بێزارکەرن 67 00:02:48,317 --> 00:02:50,938 و تۆش بە نهێنی ئاوەرەیەکت پەنا داوە 68 00:02:50,938 --> 00:02:54,900 لە جیهانی مێشکی خۆتدا و تۆ لەناو ئەو وانەیەدا نیت و بێ ئاگایت، 69 00:02:54,900 --> 00:02:58,396 ئەمەش زیاد دەبێت بۆ لیستی کێشەکانت. 70 00:02:58,396 --> 00:03:00,264 (پێکەنین) 71 00:03:00,264 --> 00:03:04,684 کاتێک خەیەڵەکانم باڵادەست دەبن، 72 00:03:04,684 --> 00:03:06,518 جەستەم ژیانێکی تایبەت بەخۆی هەڵدەگرێت. 73 00:03:06,518 --> 00:03:09,476 کاتێک شتێکی زۆر خۆش لە جیهانی ناوەوەی مندا ڕوودەدات، 74 00:03:09,476 --> 00:03:10,980 بەرەو ڕووی ڕادەکەم. 75 00:03:10,980 --> 00:03:12,896 بەرە پێش و بەرەو دوا دێم و دەچم، 76 00:03:12,896 --> 00:03:14,684 یان هەندێک جارهاوار دەکەم. 77 00:03:14,684 --> 00:03:16,934 ئەمەش ووزەیەکی زۆرم پێ دەبەخشێت، 78 00:03:16,934 --> 00:03:19,555 و دەرچەیەک بەدەست دەهێنم بۆ ئەو هەموو ووزەیە. 79 00:03:19,555 --> 00:03:21,659 تەنانەت بە منداڵیش ئەوەم ئەنجام دەدا، 80 00:03:21,659 --> 00:03:23,377 هەمیشە کاتێک کچێکی زۆر بچوکیش بووم. 81 00:03:23,377 --> 00:03:26,246 دایک و باوکیشم زۆر ئەوەیان لا جوان بوو، 82 00:03:26,246 --> 00:03:27,864 بەڵام کاتێک چوومە قوتابخانە، 83 00:03:27,864 --> 00:03:30,165 بەو جوانییە ڕازی نەبوون. 84 00:03:30,165 --> 00:03:32,830 دەکرێت ئەو کەسانە نەیانەوێت هاوڕێیەتی کەسێک بکەن 85 00:03:32,830 --> 00:03:35,807 کە کچێکە و دەست دەکات بە هاوارکردن لەناو وانەی زانستی جەبردا. 86 00:03:35,807 --> 00:03:39,713 ئێستا ئەم شتانە بە ئاسایی ڕوونادەن، 87 00:03:39,713 --> 00:03:43,290 بەڵام دەکرێت خەڵک هاوڕێیەتی لەگەڵ کچی ئۆتیزم دا نەبەستن. 88 00:03:43,290 --> 00:03:46,572 دەکرێت خەڵک نەیانەوێت هاوبەشی بکەن 89 00:03:46,572 --> 00:03:49,336 لەگەڵ هەر کەسێک لەگەڵیان نەگونجێت 90 00:03:49,336 --> 00:03:52,306 لەناو چوارچێوه‌یەکدا وەک نیشانەیەکی ئاسایی. 91 00:03:52,306 --> 00:03:54,472 بەڵام ئەوە لەگەڵ مندا گونجاوە، 92 00:03:54,472 --> 00:03:56,606 چونکە ئەوە وەک گەنم وایە لەناو پوش و پەڵاشدا، 93 00:03:56,606 --> 00:03:59,373 هەروەها دەتوانم ئەو کەسانە بدۆزمەوە کە ڕاست و درووستن 94 00:03:59,373 --> 00:04:01,929 دەتوانم ئەم خەڵکانە هەڵبژێرم وەک هاوڕێی خۆم. 95 00:04:01,929 --> 00:04:05,349 ئەگەر بیر بکەیتەوە، چ شتێک ئاساییە؟ 96 00:04:05,349 --> 00:04:07,160 مانای چی دەدات؟ 97 00:04:07,160 --> 00:04:09,940 خەیاڵ بکە ئەگەر ئەوە باشترین ستایش بێت تا ئێستا وەرتگرتبێت. 98 00:04:09,940 --> 00:04:12,221 "واو، تۆ بەڕاستی کەسێکی ئاساییت" 99 00:04:12,221 --> 00:04:13,606 (پێکەنین) 100 00:04:13,606 --> 00:04:17,010 بەڵام ستایشەکان ئەوانەن، 101 00:04:17,010 --> 00:04:18,418 "کە تۆ کەسێکی نا ئاساییت" 102 00:04:18,418 --> 00:04:20,252 "هەنگاو بۆ دەرەوەی سندوقەکە دەنێیت." 103 00:04:20,252 --> 00:04:21,973 "تۆ سەرنجڕاکێشیت." 104 00:04:21,973 --> 00:04:23,863 ئەگەر خەڵکی ئەم شتانەیان بوێت، 105 00:04:23,863 --> 00:04:26,371 بۆچی زۆربەی خەڵکی هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی ئاسایی بن؟ 106 00:04:26,371 --> 00:04:31,385 بۆچی خەڵکی درەوشانەوەی ڕووناکی خۆیان دەڕێژنە ناو گۆڕ؟ 107 00:04:31,385 --> 00:04:36,140 خەڵک زۆر لە جیاوازی دەترسن بۆیە هەموو کەسێک ناچار بەوە دەکەن، 108 00:04:36,140 --> 00:04:39,858 تەنانەت ئەو کەسانەشی کا ناتوانن و نایانەوێت، ئاسایی بن. 109 00:04:39,858 --> 00:04:42,697 چەندین خێوەتگە هەیە بۆ کەسانی هاوڕەگەز خواز 110 00:04:42,697 --> 00:04:46,173 یان بۆ کەسانی ئۆتیزم و هەوڵ دەدەن بیانکەنە کەسێکی ئاسایی، 111 00:04:46,173 --> 00:04:50,698 ئەوەش زۆر ترسناکە کە خەڵک بیەوێت لەم تەمەنەدا ئەوە بکات. 112 00:04:50,698 --> 00:04:55,305 هەمووی ئەمەیە، من نامەوێت بازرگانی بە خەیاڵەکانمەوە بکەم بۆ جیهان. 113 00:04:55,305 --> 00:04:57,295 لەبەرئەوەی من توشبووی ئۆتیزمم، 114 00:04:57,295 --> 00:05:00,287 بەڵگە نامەکانم بۆ بی بی سی پێشکەش کردووە، 115 00:05:00,287 --> 00:05:02,526 هەروەها من خەریکی نوسینی کتێبێکم، 116 00:05:02,526 --> 00:05:04,674 من ئەنجامی دەدەم__ زۆر نایاب دەبێت__ 117 00:05:04,674 --> 00:05:07,925 یەکێک لە باشترین شتەکان کە من پێی گەشتوم، 118 00:05:07,925 --> 00:05:10,510 کە پێویست بوو سەرکەوتوو بم، 119 00:05:10,510 --> 00:05:12,492 ئەوە بوو رێگەکانی پەیوەندی کردنم دۆزییەوە 120 00:05:12,492 --> 00:05:14,337 لەگەڵ خوشک و برا بچوکەکەم، 121 00:05:14,337 --> 00:05:17,700 ئەوەی کە وتم لاڵن و ناتوانن قسە بکەن. 122 00:05:17,700 --> 00:05:20,560 زۆرجار خەڵک وەک کەسێکی بێ بەها سەیری کەسە لاڵەکان دەکەن، 123 00:05:20,560 --> 00:05:23,294 بەڵام ئەوە گەمژایەتییە، لەبەرئەوەی خوشک و برا بچووکەکەم 124 00:05:23,294 --> 00:05:25,987 باشترین ئەو خوشک و برایەن کە هەمووان ئاواتی بۆ دەخوازن. 125 00:05:25,987 --> 00:05:28,274 ئەوان باشترینن، زۆرم خۆشدەوێن 126 00:05:28,274 --> 00:05:31,829 گرنگیان پێ دەدەم زیاتر لەهەر شتێک. 127 00:05:31,829 --> 00:05:34,507 بە پرسیارێک بەجێتان دەهێڵم: 128 00:05:34,507 --> 00:05:37,644 ئەگەر نەتواین لە مێشکی کەسێک تێبگەین، 129 00:05:37,644 --> 00:05:39,737 گرنگ نییە کەسێکی ئۆتیزم بێت یاخود نا، 130 00:05:39,737 --> 00:05:42,774 لەبری سزادانی هەرشتێک کە لە باری ئاسایی دەرچوبێت، 131 00:05:42,774 --> 00:05:44,529 بۆچی ئاهەنگی بێ هاوتایی نەگێڕین 132 00:05:44,529 --> 00:05:48,590 بۆچی هەموو کاتێک هانی کەسێک نەدەین خەیاڵەکانی دەرببڕێت؟ 133 00:05:48,590 --> 00:05:50,166 سوپاس. 134 00:05:50,166 --> 00:05:55,346 (چەپڵەڕێزان)