با خوێندکاران فێربکەین بۆ شارەزابوون -- نەک بۆ تاقیکردنەوەی نمرە
-
0:01 - 0:04ئەمڕۆ بۆ ئەوە هاتووم باسی
ئەو دوو بیرۆکەیە بکەم، -
0:04 - 0:06کە لەسەر سەرنجدانەکانم لە
ئەکادیمیای خان بنچینەیان گرتووە، -
0:06 - 0:10بەبۆچوونی من ناوک،
یان خاڵی کلیلی فێربوونن. -
0:10 - 0:12ئەویش بیرۆکەی شارەزابوون و
-
0:12 - 0:14بیرۆکەی مێشک لەسەر جێگیرکردنە.
-
0:14 - 0:17ئەمەم لە ڕۆژەکانی سەرەتای
کارکردن لەگەڵ پورزاکانما بینی. -
0:17 - 0:19یەکەمجار زۆریان کێشەیان هەبوو
لەگەڵ فێربوونی بیرکارییا، -
0:19 - 0:22چونکە هەموویان بۆشایی کەڵەکەبوویان
هەبوو لە فێربووندا. -
0:22 - 0:25بەهۆی ئەوەشەوە، لە خاڵێکدا
چوونەتە وانەی ئەلجێبرە و -
0:25 - 0:29لەوانەیە کەمێک بێ بناغە بووبێتن
لەسەر بابەتە سەرەتاییەکانی ئەلجێبرە، -
0:29 - 0:32بەهۆی ئەوەوە، لەوانەیە وایان بیرکردبێتەوە
کە جیناتی بیرکارییان نییە. -
0:32 - 0:34یان چوبێتنە وانەی ژمێرزانییەوە، و
-
0:34 - 0:37کەمێک بێ بناغە بووبێتن
لەسەر ئەلجێبرە. -
0:37 - 0:38لە ڕۆژەکانی سەرەتادا بەدیم ئەکرد
-
0:38 - 0:42کاتێک هەندێک لەو ڤیدیۆیایانەم
لەسەر یوتیوب دائەنا، و -
0:42 - 0:45درکم بەوە کرد خەڵکی تریش کە
پورزام نەبوون سەیریان ئەکرد. -
0:45 - 0:47(پێکەنین)
-
0:47 - 0:51یەکەمجاریش، سەرنجەکانی ئەیاننوسی
تەنیا سوپاس کردن بوو. -
0:51 - 0:53ئەوەم بە شتێکی زۆر گەورە ئەزانی.
-
0:53 - 0:56نازانم هەمووتان چەندێک کات
بەسەر ئەبەن لەسەر یوتیوب. -
0:56 - 0:58زۆربەی سەرنجەکان "زۆر سوپاس" نین.
-
0:58 - 0:59(پێکەنین)
-
0:59 - 1:01کەمێک لەوە سەرنج و تانەی ڕەقترن.
-
1:01 - 1:03بەڵام ئینجا سەرنجەکان
کەمێک قورستر بوون، -
1:03 - 1:08خوێندکار لەدوای خوێندکار ئەینوسی کە
لەگەڵ گەورەبوونیانا حەزیان لە بیرکاری نەبووە. -
1:08 - 1:11قورستر بووە بۆیان کاتێک چونەتە
ناو بابەتی پێشکەوتووتری بیرکارییەوە. -
1:11 - 1:12ئەوکاتە گەشتوونەتە ئەلجێبرە،
-
1:13 - 1:16بۆشایی زۆریان هەبووە لە ئاستی
زانیارییاندا و پێیان قوت نەدراوە. -
1:16 - 1:18ئیتر وایان زانیوە جیناتی باشبوون
لە بیرکارییان نییە. -
1:18 - 1:19بەڵام کە گەورەتر بوون،
-
1:19 - 1:22بۆخۆیان ڕێوشوێنی پێویستیان
گرتۆتە بەر و بڕیاریان یاوە بیکەن. -
1:22 - 1:24سەرچاوەی وەک خان ئەکادیمییان دۆزیوەتەوە و
-
1:24 - 1:27توانیویانە ئەو بۆشاییانە پڕ بکەنەوە و
شارەزای ئەو چەمکانە ببن، و -
1:27 - 1:29ئەوەش بیرکردنەوەکەی بەهێزتر کردوون
کە چەقبەستوو نەبووە؛ -
1:29 - 1:33کە هەر بەڕاستی ئەکرێت
فێری بیرکاری ببن. -
1:33 - 1:37بە چەندین ڕێگاش، هەر بەم شێوەیە
شارەزای زۆر شتی ژیان ئەبیت. -
1:37 - 1:39بەو شێوەیە فێری هونەری شەڕکردن ئەبیت.
-
1:39 - 1:43لە هونەری شەڕکردندا، یەکەمجار
ڕاهێنان لەسەر پشتێنی سپی ئەکەیت -
1:43 - 1:44چەندێک پێویست بکات، و
-
1:44 - 1:46تەنیا ئەوکاتەی بەتەواوەتی
شارەزای ئەبیت -
1:46 - 1:48ئەتوانیت بچیتە سەر پشتێنی زەرد.
-
1:48 - 1:50هەر بەو شێوەیەش فێری
ئامێری موزیک ئەبیت: -
1:50 - 1:52دووبارە و دووبارە ڕاهێنان
لەسەر پارچە سەرەتاییەکە ئەکەیت، و -
1:52 - 1:54ئەوکاتەی بە تەواوەتی فێری ئەبیت،
-
1:54 - 1:55ئینجا ئەچیتە سەر دانەیەکی پێشکەوتووتر.
-
1:55 - 1:57بەڵام ئەوەی ئەیخەینە ڕوو --
-
1:57 - 2:01مۆدێلە ئەکادیمییە کۆنەکان
بەم شێوەیە بنیات نەنراون، -
2:01 - 2:05ئەو مۆدێلەی زۆربەمان تیایدا
گەورەبووین و فێریبووین. -
2:05 - 2:06لە مۆدێلێکی ئەکادیمی کۆندا،
-
2:06 - 2:09خوێندکاران ئەکەین بە گرووپ،
زۆربەی کات بەپێی تەمەن، و -
2:09 - 2:10لەکاتی خوێندنی ناوەندیدا،
-
2:10 - 2:12بە تەمەن و خەمڵاندن بۆ تواناکانیان، و
-
2:12 - 2:14هەوڵ ئەیەین هەموویان پێکەوە
فێر بکەین بە هەمان خێرایی. -
2:15 - 2:16ئەوەشی زۆرجار ڕووئەیات،
-
2:16 - 2:19با بڵێین لە پۆلێکی ناوەندی وانەیەکی
بناغەکانی ئەلجێبرەداین، و -
2:19 - 2:21لە بەشی توانەکانداین،
-
2:21 - 2:23مامۆستاکە وانەیەک ئەڵێتەوە
لەسەر چەندجارەکان، -
2:23 - 2:25ئینجا ئەچینەوە ماڵەوە، هەندێک
ئەرکی ماڵەوە بەجێئەهێنین. -
2:25 - 2:27بۆ بەیانی دواتر سەیری
ئەرکەکانی ماڵەوەیان ئەکەین، -
2:27 - 2:30ئینجا وانەیەکی تر، ئەرکی ماڵەوە،
وانە، ئەرکی ماڵەوە. -
2:30 - 2:32ئەوە بۆ نزیکەی دوو یان سێ
هەفتە بەردەوام ئەبێت، و -
2:32 - 2:33ئینجا تاقیکردنەوەیەک ئەکەین.
-
2:33 - 2:36لەوانەیە لە تاقیکردنەوەکەیا، من
حەفتا و پێنج بێنم، -
2:37 - 2:38لەوانەیە تۆ نەوەت بێنیت،
-
2:38 - 2:40لەوانەیە نەوەت و پێنج بێنیت.
-
2:40 - 2:43هەرچەندە تاقیکردنەوەکە بۆشاییەکانیش
لە زانیارییەکانمانا دەرئەخات، -
2:43 - 2:45لەسەدا بیست و پێنجی بابەتەکانم نەزانیوە.
-
2:45 - 2:48تەنانەت ئەوەشی نەوەت و پێنجی هێناوە،
ئەو لەسەدا پێنجە چی بووە کە نەیزانیوە؟ -
2:48 - 2:50هەرچەندە بۆشاییەکانیشمان دیاریکردووە،
-
2:50 - 2:52هێشتا هەموو پۆلەکە هەر ئەچێتە
سەر بابەتی دوواتری خۆی، -
2:52 - 2:56لەوانەیە بابەتێکی پێشکەوتووتریش بێت
کە لەسەر ئەو بۆشاییانە بنیات ئەنرێت. -
2:56 - 2:59لەوانەیە لۆگاریسم بێت
یان چەندجارەی سالب. -
2:59 - 3:02پرۆسەکەش بەردەوام ئەبێت، و
یەکسەر دەست ئەکەیت بە درک کردن بەوەی -
3:02 - 3:03ئەمە چەندێک سەیرە.
-
3:03 - 3:06لەسەدا بیست و پێنجی بابەتە
بنچینەییەکانم نەزانیوە، و -
3:06 - 3:08ئێستا ئەبێت بچمە سەر بابەتەکەی تر
کە زۆر پێشکەوتووترە. و -
3:08 - 3:12ئەمە بۆ چەندین مانگ، و ساڵیش
بەردەوام ئەبێت هەتا لە خاڵێکدا، -
3:12 - 3:15لەوانەیە بگەمە وانەی ئەلجێبرە
یان وانەی سێگۆشەزانی و -
3:15 - 3:16خۆم بییەم بە دیوارێکدا. و
-
3:16 - 3:19لەبەر ئەوەش نییە کە ئەلجێبرە
خۆی زۆر قورس بێت -
3:19 - 3:23یان خوێندکارەکە زیرەک نەبێت.
-
3:23 - 3:26لەبەر ئەوەیە کە من هاوکێشەیەک ئەبینم و
ئەوانیش لە چەند جارەزانیدان و -
3:26 - 3:29ئەو لەسەدا سییەش کە نەمئەزانی هەیە
خەریکە دەر ئەکەون. و -
3:29 - 3:32ئینجا ئەتوانم بەیەکییەوە ببەستمەوە.
-
3:32 - 3:36پێی ئەزانم ئەوە چەندێک نابەجێیە،
-
3:36 - 3:39بیهێنەرە بەرچاوت ئەگەر شتەکانی تریش
بەو شێوەیە بکەین لە ژیانمانا. -
3:39 - 3:41بۆ نموونە، درووستکردنی خانوو.
-
3:41 - 3:43(پێکەنین)
-
3:45 - 3:48ئەچین بەڵێندەرەکە ئەهێنین و ئەڵێین،
-
3:48 - 3:51"پێمان وتراوە دوو هەفتەمان هەیە
بۆ درووستکردنی بناغەکە. -
3:51 - 3:52چیت پێئەکرێت بیکە."
-
3:52 - 3:55(پێکەنین)
-
3:55 - 3:57بۆیە ئەوە ئەکەن کە پێیان ئەکرێت.
-
3:57 - 3:58لەوانەیە باران ببارێت.
-
3:58 - 4:00لەوانەیە هەندێک لە پێداویستییەکان نەگات.
-
4:00 - 4:03دوو هەفتە دواتریش،
پشکنەرەکە یەت، سەیر ئەکات، -
4:03 - 4:06ئەڵێت، "باشە، هێشتا لەویا
کۆنکرێتەکە تەڕترە، -
4:06 - 4:08ئەو بەشە وەک پێویست نییە...
-
4:09 - 4:10هەشتا لەسەدی ئەیەمێ."
-
4:10 - 4:11(پێکەنین)
-
4:11 - 4:14تۆش ئەڵێیت، "هەر باشە.
با ئیتر نهۆمی یەکەم دروستکەین." -
4:14 - 4:15(پێکەنین)
-
4:15 - 4:16بەهەمان شێوە.
-
4:16 - 4:20دوو هەفتەمان هەیە، چیت پێ ئەکرێت بیکە،
پشکنەر یەت، حەفتا و پێنج لەسەد. -
4:20 - 4:21زۆرباشە، نمرەیەکی خراپ نییە.
-
4:21 - 4:23نهۆمی دووەم، نهۆمی سێیەم، و
-
4:23 - 4:25ئینجا لەپڕێکدا، لەکاتێکدا کە
نهۆمی سێیەم بنیات ئەنێیت، -
4:25 - 4:27هەموو تەلارەکە هەرەس ئەهێنێت.
-
4:27 - 4:30ئەگەر کاردانەوەکەش هەمان ئەو کاردانەوەیە بێت
کە لە بواری خوێندندا ئەتبێت، -
4:30 - 4:31یان کە زۆر خەڵک هەیانە،
-
4:31 - 4:34لەوانەیە بڵێیت، لەوانەیە
بەڵێندەرەکە خراپ بووبێت، -
4:34 - 4:37یان پێویستمان بە پشکنینێکی باشترە
یان پشکنینی زیاتر. -
4:37 - 4:39بەڵام ئەوەی بەڕاستی شکاوە
پرۆسەکە بووە. -
4:39 - 4:42بەشێوەیەکی دەستکرد زۆرمان دەکرد لەوەی
ئەبێ چەندێک زۆر شتێک بکەین -
4:42 - 4:44بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لە
دەرئەنجامێکی جیاواز، و -
4:44 - 4:48ئێمەش ئەرکمان کێشا ئەو بۆشاییانەمان
پشکنی و دیاریکرد، -
4:48 - 4:50بەڵام ڕێک لەسەر ئەوە بنیاتنانمان کردەوە.
-
4:50 - 4:53کەواتە بیرۆکەی شارەزابوون ڕێک
کردنی پێچەوانەکەیەتی. -
4:53 - 4:55لەجیاتی ئەوەی بەشێوەیەکی دەستکرد
زۆربکەیت، و چاکی بکەیتەوە -
4:55 - 4:57کە کەی و بۆ ماوەی چەندێک
کار لەسەر شتێک ئەکەیت -
4:57 - 5:00هەتا ڕادەیەکی زۆر دڵنیا ئەبیت
لە دەرئەنجامێکی هەمەجۆر، -
5:00 - 5:01هێنانی نمرە جیاجیاکان --
-
5:02 - 5:03ڕێک بە پێچەوانەوە بیکەیت.
-
5:04 - 5:06ئەوەی ئەگۆڕێت ئەوەیە کەی و
بۆ ماوەی چەندێک -
5:06 - 5:08پێویستە خوێندکارێک کار
لەسەر شتێک بکات، و -
5:08 - 5:11ئەوەی جێگیرکراوە ئەوەیە کە
بە تەواوەتی فێری بابەتەکە ببن. -
5:11 - 5:13هەروەها گرنگیشە درک بکەیت
-
5:13 - 5:16کە ئەمە نەک تەنیا وا لە خوێندکارەکە
ئەکات چەند جارەکان باشتر فێربێت، -
5:17 - 5:19بەڵکو بیرکردنەوە ڕاستەکەش
ئەخاتە ئیش. -
5:19 - 5:23وایان لێئەکات درک بەوە بکەن ئەگەر
لەسەدا بیست هەڵە بکەن لە شتێکا، -
5:23 - 5:26واتای ئەوە نییە ئاستی سێیەم
لەسەر دی ئێن ئەیەکەیان نوسرابێت. -
5:26 - 5:29واتای ئەوەیە کە پێویستە بەردەوامبیت
لە کارکردن لەسەری. -
5:29 - 5:31پێویستە خۆڕاگریت هەبێت؛
پێویستە درێژەپێدانت هەبێت؛ -
5:31 - 5:33پێویستە خۆت ببیت بە چاودێر
بەسەر فێربوونەکەتەوە. -
5:34 - 5:37ئێستا، زۆرێک لە ڕەخنەگرە ڕەشبینەکان،
لەوانەیە بڵێن، ئەمە زۆر باشە، -
5:37 - 5:40لەڕووی فەلسەفییەوە، ئەم بیرۆکەی
فێربوون هەتا شارەزابوونە و -
5:40 - 5:41پەیوەندییەکەی بە بیرکردنەوەوە،
-
5:41 - 5:43خوێندکاران ببن بە چاودێر
بەسەر فێربوونی خۆیانەوە. -
5:43 - 5:46زۆر ڕێی تێئەچێت، بەڵام
لەوە ئەچێ پراکتیزە نەکرێت. -
5:46 - 5:50بۆ ئەوەی ئەوە بکرێت، هەر خوێندکارە و
لەسەر ڕێڕەوی خوێندنی خۆی ئەبێت. -
5:50 - 5:51پێویستە جیا بکرێتەوە،
-
5:51 - 5:55پێویستە مامۆستای تایبەتیت هەبێت و
هەر خوێندکارە و وانەی خۆی. و -
5:55 - 5:56ئەمانەش بیرۆکەی نوێ نین --
-
5:56 - 5:59تاقیکردنەوە کراوە لە وینێتکا، ئیلینۆیس،
سەد ساڵ لەمەوبەر، -
5:59 - 6:02کە فێربوونی هەتا شارەزابوونیان کردووە و
ئەنجامی زۆر مەزنیان بینیوە، -
6:02 - 6:05بەڵام وتیان گشتگیر ناکرێت چونکە
لەڕووی دارایی و مرۆییەوە قورسە. -
6:05 - 6:08مامۆستاکە ئەبوو وانەی جیاواز
بیات بە هەر خوێندکارێک، -
6:08 - 6:09هەڵسەنگاندنی جیا جیا بکات.
-
6:09 - 6:12بەڵام ئێستا ئەمڕۆ، ئەوە چیتر
شتێک نییە نەکرێت. -
6:12 - 6:13ئامرازی پێویستمان هەیە بۆی.
-
6:13 - 6:16خوێندکارەکان ڕوونکردنەوە لە کات و
خێرایی خۆیانا ئەبینن؟ -
6:16 - 6:17ڤیدیۆی پێویست هەیە بۆ ئەوە.
-
6:17 - 6:19پێویستیان بە ڕاهێنانە؟ پێویستیان بە تێبینییە؟
-
6:19 - 6:24ڕاهێنانی گونجاو هەیە
بۆ هەر خوێندکارێک. -
6:24 - 6:27کە ئەوەش ڕووئەیات هەموو شتە
ڕێکوپێکەکان ڕووئەیەن. -
6:27 - 6:30یەک، خوێندکارەکان ئەتوانن
شارەزای چەمکەکە بن، -
6:30 - 6:32بەڵام لە توانای گەشەکردنی
خۆشیان تێئەگەن، -
6:32 - 6:34خۆڕاگری، و بەردەوامبوون بنیات ئەنێن،
-
6:34 - 6:36خۆیان ئەبن بە چاودێر
بەسەر فێربوونەکەیانەوە. -
6:36 - 6:38ئیتر هەموو جۆرە شتە جوانەکانیش
وردە وردە ڕووئەیەن -
6:38 - 6:40لەناو پۆلە ڕاستەقینەکەدا.
-
6:40 - 6:42لەجیاتی ئەوەی کە تیشک بخاتە سەر وانەکە،
-
6:42 - 6:44خوێندکارەکان ئەتوانن
پێکەوە کار بکەن. -
6:44 - 6:46ئەتوانن بەشێوەیەکی قوڵتر
شارەزای بابەتەکە ببن. -
6:46 - 6:49ئەکرێت بچنە ناو درووستکردنەوەی
بابەتەکە، یان گفتوگۆی سوقراتیانە. -
6:49 - 6:51بۆ پێزانینی زیاتر بۆ ئەوەی
باسی ئەکەین و -
6:51 - 6:55تراژیدیای تواناکانی لەدەستدراوە لێرەیا،
-
6:55 - 6:58ئەمەوێت ئەزموونێکی بیریتان پێبڵێم.
-
6:59 - 7:04ئەگەر چوارسەد ساڵ بچینە دواوە
بۆ ڕابردوی خۆرئاوای ئەوروپا، -
7:04 - 7:07کە ئەوکاتەش، لەسەر هەسارەکە
ئاستی خوێندەواری تیایدا زیاتر بووە، -
7:07 - 7:11ئەبینیت کە نزیکەی لەسەدا پانزەی
خەڵکەکەی خوێندنەوەیان زانیوە. -
7:12 - 7:15گومانیشم هەیە ئەگەر لە کەسێکت
پرسیبێت کە خوێندنەوەی زانیبێت، -
7:15 - 7:17بۆ نموونە پیاوێکی ئاینی،
-
7:17 - 7:21"پێتوایە چەندێکی خەڵک
توانای خوێندنەوەی هەیە؟" -
7:21 - 7:24لەوانەیە بڵێن، "بە سیستمێکی
پەروەردەی باشەوە، -
7:24 - 7:27لەوانەیە لەسەدا بیست یان سی."
-
7:27 - 7:29بەڵام ئەگەر ئەمڕۆ بوایە،
-
7:29 - 7:32ئەزانین کە ئەو پێشبینییە زۆر
ڕەشبینانە ئەبوو، -
7:32 - 7:36کە نزیکەی لەسەدا سەدی خەڵک
توانای خوێندنەوەیان هەیە. -
7:36 - 7:39بەڵام ئەگەر بمەوێت
پرسیارێکی هاوشێوەتان لێبکەم: -
7:39 - 7:43"پێتان وایە چەندێکی خەڵک
توانای ئەوەیان هەیە -
7:43 - 7:46بەڕاستی فێری ژمێرزانی ببن،
-
7:46 - 7:49یان لە کیمیای ئەندامی تێبگەن،
-
7:49 - 7:52یان بتوانن بەشداری بکەن
لە توێژینەوەی شێرپەنجەدا؟" -
7:52 - 7:55لەوانەیە زۆرێکتان بڵێن، "باشە،
بە سیستمێکی پەروەردەی باشەوە، -
7:55 - 7:57لەوانەیە لەسەدا بیست یان سی."
-
7:58 - 7:59بەڵام ئەگەر ئەو خەمڵاندنە
-
7:59 - 8:03تەنیا لەسەر بنچینەی ئەزموونی خۆت بێت
لە چوارچێوەیەکی شارەزانەبووندا، -
8:03 - 8:05ئەزموونەکەت لەگەڵ خۆت
یان بینینی هاوپۆلەکانت، -
8:05 - 8:08کە فشارت ئەخرێتە سەر لەم
خێراییە دیاریکراوەدا بەدرێژایی وانەکان، و -
8:08 - 8:10ئەم هەموو بۆشاییەت تیا کۆبێتەوە؟
-
8:10 - 8:11تەنانەت کاتێکیش نەوەت و پێنج
لەسەد ئەهێنیت، -
8:11 - 8:13ئەو پێنجە چییە کە نەتزانیوە؟
-
8:13 - 8:16بەردەوامیش کۆ ئەبێتەوە --
هەتا ئەگەیتە پۆلێکی پێشکەوتوو، -
8:16 - 8:18لەپڕا خۆت ئەیەیت بە دیوارێک و
ئەڵێیت، -
8:18 - 8:20"من بۆ ئەوە نەکراوم ببم
بە توێژەرەوە لەسەر شێرپەنجە؛ -
8:20 - 8:23ببم بە زانای فیزیا؛
ببم بە زانای بیرکاری." -
8:23 - 8:25گومان ئەکەم ئەوە کێشەکە بێت،
-
8:25 - 8:29بەڵام ئەگەر ڕێگەت پێبدرێت
لە چوارچێوەی شارەزابووندا کاربکەیت، -
8:29 - 8:32ئەگەر ڕێگەت پێبدرێت
ببیت بەچاودێر بەسەر فێربوونەکەتەوە، و -
8:32 - 8:34کاتێک شتێک بەهەڵە تێئەگەیت،
-
8:34 - 8:36دانی پیانێیت -- ساتی شکستەکە وەک
ساتێکی فێربوون سەیر بکەیت -- -
8:36 - 8:40ئەو ژمارەیە، ئەو ڕێژە سەدییە
کە شارەزای ژمێرزانی بیت -
8:40 - 8:42یان لە کیمیای ئەندامی تێبگەیت،
-
8:42 - 8:45زۆر لە لەسەدا سەد نزیکتر ئەبێت.
-
8:46 - 8:48ئەمەش تەنیا شتێک نییە
کە خۆشە بکرێت. -
8:49 - 8:51پێموابێت پێویستییەکی کۆمەڵایەتییە.
-
8:52 - 8:55لەوە دەرئەچین کە پێی ئەوترێت
سەردەمی پیشەسازی و -
8:55 - 8:59ئەچینە ناو شۆڕشی زانینەوە.
-
9:00 - 9:02ئەوەش ڕوونە کە هەندێک شت
خەریکە ڕووئەیەن. -
9:02 - 9:04لە سەردەمی پیشەسازیدا،
کۆمەڵگا هەرەمێک بوو. -
9:04 - 9:09لە بناغەی هەرەمەکەدا،
پێویستت بە دەستی کار بوو. -
9:09 - 9:12لە ناوەڕاستی هەرەمەکەدا بە
بەکارهێنانی زانیارییەکانت هەیە، -
9:12 - 9:14چینی بیرۆکراتەکان، و
-
9:14 - 9:18لە لوتکەی هەرەمەکەشدا،
خاوەنەکانی کۆمپانیاکان و -
9:18 - 9:20خاوەنکارە نوێکان و
-
9:20 - 9:21چینە داهێنەرەکەت هەیە.
-
9:22 - 9:24بەڵام ئەزانین کە ئێستا چی ڕووئەیات،
-
9:24 - 9:26کاتێک بەرەو شۆڕشی زانیاری ئەچین.
-
9:26 - 9:29بناغەی ئەو هەرەمە،
خۆکاری، دەست بەسەر شتەکانا ئەگرێت. -
9:29 - 9:31تەنانەت بەشی ناوەڕاستیش،
بەکارهێنانی زانیاری، -
9:31 - 9:33کۆمپیوتەرەکان ئەو کارە ئەکەن.
-
9:33 - 9:34کەواتە وەک کۆمەڵگا، پرسیارێکمان هەیە:
-
9:35 - 9:38هەموو ئەم بەرهەمهێنانە نوێیانە
بەهۆی تەکنەلۆجیاوەیە، -
9:38 - 9:39بەڵام کێ بەشداری تیا ئەکات؟
-
9:39 - 9:42ئایا تەنیا ئەو لوتکەیەی هەرەمەکە ئەبێت،
ئەگەر وابێت، -
9:42 - 9:44ئەوانەی تر چی ئەکەن؟
-
9:44 - 9:45چۆن کار ئەکەن؟
-
9:45 - 9:47یان شتێک بکەین کە زیاتر
بەرز خواز بێت؟ -
9:48 - 9:51هەوڵی ئەوە بەین هەرەمەکە هەڵگێڕینەوە،
-
9:51 - 9:53کە چینێکی داهێنەری گەورەت هەبێت،
-
9:53 - 9:56کە بکرێت هەمووان بەشداری بکەن
وەک نوێگەر لە کارکردن، -
9:56 - 9:58هونەرمەند، و توێژەرەوە؟
-
9:59 - 10:01پێشموانییە ئەمە جیهانێکی
بێوێنەی خەیاڵی بێت. -
10:01 - 10:03پێموابێت بەڕاستی ئەمە هەمووی
لەسەر بنچینەی بیرۆکەکەیە -
10:03 - 10:05کە ئەگەر بهێڵین خەڵک بگەنە
توانای ڕاستەقینەیان -
10:05 - 10:07بە شارەزابوون لە چەمکەکاندا،
-
10:07 - 10:11بەوەی بتوانن فێربوونی خۆیان
بگرنە دەستی خۆیان، -
10:11 - 10:12ئەتوانن بگەنە ئەوێ. و
-
10:13 - 10:17کاتێکیش تەنیا وەک دانیشتووێکی
جیهانەکە سەیری ئەکەیت، -
10:17 - 10:18زۆر سەرنجڕاکێشە.
-
10:18 - 10:21بیر لەو ئاستی یەکسانییە بکەنەوە
کە دەکرێت هەمانبێت، و -
10:21 - 10:24خێراییەکەی ئەکرێت شارستانییەت
گەشە بکات لەسەری. و -
10:24 - 10:27بۆیە من گەشبینم لەم بارەیەوە.
-
10:27 - 10:30پێموابێت کاتێکی خۆش ئەبێت
بۆ ئەوەی تیایدا بژیت. -
10:30 - 10:31زۆر سوپاس
-
10:31 - 10:37(چەپڵەلێدان)
- Title:
- با خوێندکاران فێربکەین بۆ شارەزابوون -- نەک بۆ تاقیکردنەوەی نمرە
- Speaker:
- سەلمان خان
- Description:
-
پێتباشە خانوێک لەسەر بناغەیەکی تەواونەکراو درووست بکرێت؟ بێگومان نەخێر. کەواتە بۆچی پەلە لە خوێندکاران ئەکەین لە خوێندنەکەیاندا لەکاتێکدا هێشتا بنچینەکان فێرنەبوون؟ بەڵێ، شتێکی ئاڵۆزە، بەڵام مامۆستا سەلمان خان بیرۆکەی خۆیمان بۆ باس ئەکات کە چۆن وا لە خوێندکارەکان بکەین کە ئەناڵێنن بەپێی خێرایی فێربوونی خۆیان ببن بە شارەزا لە بواری جیادا.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 10:49
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Let's teach for mastery -- not test scores | ||
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for Let's teach for mastery -- not test scores | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Let's teach for mastery -- not test scores | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Let's teach for mastery -- not test scores | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Let's teach for mastery -- not test scores | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Let's teach for mastery -- not test scores | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Let's teach for mastery -- not test scores |