Return to Video

با خوێندکاران فێربکەین بۆ شارەزابوون -- نەک بۆ تاقیکردنەوەی نمرە

  • 0:01 - 0:04
    ئەمڕۆ بۆ ئەوە هاتووم باسی
    ئەو دوو بیرۆکەیە بکەم،
  • 0:04 - 0:06
    کە لەسەر سەرنجدانەکانم لە
    ئەکادیمیای خان بنچینەیان گرتووە،
  • 0:06 - 0:10
    بەبۆچوونی من ناوک،
    یان خاڵی کلیلی فێربوونن.
  • 0:10 - 0:12
    ئەویش بیرۆکەی شارەزابوون و
  • 0:12 - 0:14
    بیرۆکەی مێشک لەسەر جێگیرکردنە.
  • 0:14 - 0:17
    ئەمەم لە ڕۆژەکانی سەرەتای
    کارکردن لەگەڵ پورزاکانما بینی.
  • 0:17 - 0:19
    یەکەمجار زۆریان کێشەیان هەبوو
    لەگەڵ فێربوونی بیرکارییا،
  • 0:19 - 0:22
    چونکە هەموویان بۆشایی کەڵەکەبوویان
    هەبوو لە فێربووندا.
  • 0:22 - 0:25
    بەهۆی ئەوەشەوە، لە خاڵێکدا
    چوونەتە وانەی ئەلجێبرە و
  • 0:25 - 0:29
    لەوانەیە کەمێک بێ بناغە بووبێتن
    لەسەر بابەتە سەرەتاییەکانی ئەلجێبرە،
  • 0:29 - 0:32
    بەهۆی ئەوەوە، لەوانەیە وایان بیرکردبێتەوە
    کە جیناتی بیرکارییان نییە.
  • 0:32 - 0:34
    یان چوبێتنە وانەی ژمێرزانییەوە، و
  • 0:34 - 0:37
    کەمێک بێ بناغە بووبێتن
    لەسەر ئەلجێبرە.
  • 0:37 - 0:38
    لە ڕۆژەکانی سەرەتادا بەدیم ئەکرد
  • 0:38 - 0:42
    کاتێک هەندێک لەو ڤیدیۆیایانەم
    لەسەر یوتیوب دائەنا، و
  • 0:42 - 0:45
    درکم بەوە کرد خەڵکی تریش کە
    پورزام نەبوون سەیریان ئەکرد.
  • 0:45 - 0:47
    (پێکەنین)
  • 0:47 - 0:51
    یەکەمجاریش، سەرنجەکانی ئەیاننوسی
    تەنیا سوپاس کردن بوو.
  • 0:51 - 0:53
    ئەوەم بە شتێکی زۆر گەورە ئەزانی.
  • 0:53 - 0:56
    نازانم هەمووتان چەندێک کات
    بەسەر ئەبەن لەسەر یوتیوب.
  • 0:56 - 0:58
    زۆربەی سەرنجەکان "زۆر سوپاس" نین.
  • 0:58 - 0:59
    (پێکەنین)
  • 0:59 - 1:01
    کەمێک لەوە سەرنج و تانەی ڕەقترن.
  • 1:01 - 1:03
    بەڵام ئینجا سەرنجەکان
    کەمێک قورستر بوون،
  • 1:03 - 1:08
    خوێندکار لەدوای خوێندکار ئەینوسی کە
    لەگەڵ گەورەبوونیانا حەزیان لە بیرکاری نەبووە.
  • 1:08 - 1:11
    قورستر بووە بۆیان کاتێک چونەتە
    ناو بابەتی پێشکەوتووتری بیرکارییەوە.
  • 1:11 - 1:12
    ئەوکاتە گەشتوونەتە ئەلجێبرە،
  • 1:13 - 1:16
    بۆشایی زۆریان هەبووە لە ئاستی
    زانیارییاندا و پێیان قوت نەدراوە.
  • 1:16 - 1:18
    ئیتر وایان زانیوە جیناتی باشبوون
    لە بیرکارییان نییە.
  • 1:18 - 1:19
    بەڵام کە گەورەتر بوون،
  • 1:19 - 1:22
    بۆخۆیان ڕێوشوێنی پێویستیان
    گرتۆتە بەر و بڕیاریان یاوە بیکەن.
  • 1:22 - 1:24
    سەرچاوەی وەک خان ئەکادیمییان دۆزیوەتەوە و
  • 1:24 - 1:27
    توانیویانە ئەو بۆشاییانە پڕ بکەنەوە و
    شارەزای ئەو چەمکانە ببن، و
  • 1:27 - 1:29
    ئەوەش بیرکردنەوەکەی بەهێزتر کردوون
    کە چەقبەستوو نەبووە؛
  • 1:29 - 1:33
    کە هەر بەڕاستی ئەکرێت
    فێری بیرکاری ببن.
  • 1:33 - 1:37
    بە چەندین ڕێگاش، هەر بەم شێوەیە
    شارەزای زۆر شتی ژیان ئەبیت.
  • 1:37 - 1:39
    بەو شێوەیە فێری هونەری شەڕکردن ئەبیت.
  • 1:39 - 1:43
    لە هونەری شەڕکردندا، یەکەمجار
    ڕاهێنان لەسەر پشتێنی سپی ئەکەیت
  • 1:43 - 1:44
    چەندێک پێویست بکات، و
  • 1:44 - 1:46
    تەنیا ئەوکاتەی بەتەواوەتی
    شارەزای ئەبیت
  • 1:46 - 1:48
    ئەتوانیت بچیتە سەر پشتێنی زەرد.
  • 1:48 - 1:50
    هەر بەو شێوەیەش فێری
    ئامێری موزیک ئەبیت:
  • 1:50 - 1:52
    دووبارە و دووبارە ڕاهێنان
    لەسەر پارچە سەرەتاییەکە ئەکەیت، و
  • 1:52 - 1:54
    ئەوکاتەی بە تەواوەتی فێری ئەبیت،
  • 1:54 - 1:55
    ئینجا ئەچیتە سەر دانەیەکی پێشکەوتووتر.
  • 1:55 - 1:57
    بەڵام ئەوەی ئەیخەینە ڕوو --
  • 1:57 - 2:01
    مۆدێلە ئەکادیمییە کۆنەکان
    بەم شێوەیە بنیات نەنراون،
  • 2:01 - 2:05
    ئەو مۆدێلەی زۆربەمان تیایدا
    گەورەبووین و فێریبووین.
  • 2:05 - 2:06
    لە مۆدێلێکی ئەکادیمی کۆندا،
  • 2:06 - 2:09
    خوێندکاران ئەکەین بە گرووپ،
    زۆربەی کات بەپێی تەمەن، و
  • 2:09 - 2:10
    لەکاتی خوێندنی ناوەندیدا،
  • 2:10 - 2:12
    بە تەمەن و خەمڵاندن بۆ تواناکانیان، و
  • 2:12 - 2:14
    هەوڵ ئەیەین هەموویان پێکەوە
    فێر بکەین بە هەمان خێرایی.
  • 2:15 - 2:16
    ئەوەشی زۆرجار ڕووئەیات،
  • 2:16 - 2:19
    با بڵێین لە پۆلێکی ناوەندی وانەیەکی
    بناغەکانی ئەلجێبرەداین، و
  • 2:19 - 2:21
    لە بەشی توانەکانداین،
  • 2:21 - 2:23
    مامۆستاکە وانەیەک ئەڵێتەوە
    لەسەر چەندجارەکان،
  • 2:23 - 2:25
    ئینجا ئەچینەوە ماڵەوە، هەندێک
    ئەرکی ماڵەوە بەجێئەهێنین.
  • 2:25 - 2:27
    بۆ بەیانی دواتر سەیری
    ئەرکەکانی ماڵەوەیان ئەکەین،
  • 2:27 - 2:30
    ئینجا وانەیەکی تر، ئەرکی ماڵەوە،
    وانە، ئەرکی ماڵەوە.
  • 2:30 - 2:32
    ئەوە بۆ نزیکەی دوو یان سێ
    هەفتە بەردەوام ئەبێت، و
  • 2:32 - 2:33
    ئینجا تاقیکردنەوەیەک ئەکەین.
  • 2:33 - 2:36
    لەوانەیە لە تاقیکردنەوەکەیا، من
    حەفتا و پێنج بێنم،
  • 2:37 - 2:38
    لەوانەیە تۆ نەوەت بێنیت،
  • 2:38 - 2:40
    لەوانەیە نەوەت و پێنج بێنیت.
  • 2:40 - 2:43
    هەرچەندە تاقیکردنەوەکە بۆشاییەکانیش
    لە زانیارییەکانمانا دەرئەخات،
  • 2:43 - 2:45
    لەسەدا بیست و پێنجی بابەتەکانم نەزانیوە.
  • 2:45 - 2:48
    تەنانەت ئەوەشی نەوەت و پێنجی هێناوە،
    ئەو لەسەدا پێنجە چی بووە کە نەیزانیوە؟
  • 2:48 - 2:50
    هەرچەندە بۆشاییەکانیشمان دیاریکردووە،
  • 2:50 - 2:52
    هێشتا هەموو پۆلەکە هەر ئەچێتە
    سەر بابەتی دوواتری خۆی،
  • 2:52 - 2:56
    لەوانەیە بابەتێکی پێشکەوتووتریش بێت
    کە لەسەر ئەو بۆشاییانە بنیات ئەنرێت.
  • 2:56 - 2:59
    لەوانەیە لۆگاریسم بێت
    یان چەندجارەی سالب.
  • 2:59 - 3:02
    پرۆسەکەش بەردەوام ئەبێت، و
    یەکسەر دەست ئەکەیت بە درک کردن بەوەی
  • 3:02 - 3:03
    ئەمە چەندێک سەیرە.
  • 3:03 - 3:06
    لەسەدا بیست و پێنجی بابەتە
    بنچینەییەکانم نەزانیوە، و
  • 3:06 - 3:08
    ئێستا ئەبێت بچمە سەر بابەتەکەی تر
    کە زۆر پێشکەوتووترە. و
  • 3:08 - 3:12
    ئەمە بۆ چەندین مانگ، و ساڵیش
    بەردەوام ئەبێت هەتا لە خاڵێکدا،
  • 3:12 - 3:15
    لەوانەیە بگەمە وانەی ئەلجێبرە
    یان وانەی سێگۆشەزانی و
  • 3:15 - 3:16
    خۆم بییەم بە دیوارێکدا. و
  • 3:16 - 3:19
    لەبەر ئەوەش نییە کە ئەلجێبرە
    خۆی زۆر قورس بێت
  • 3:19 - 3:23
    یان خوێندکارەکە زیرەک نەبێت.
  • 3:23 - 3:26
    لەبەر ئەوەیە کە من هاوکێشەیەک ئەبینم و
    ئەوانیش لە چەند جارەزانیدان و
  • 3:26 - 3:29
    ئەو لەسەدا سییەش کە نەمئەزانی هەیە
    خەریکە دەر ئەکەون. و
  • 3:29 - 3:32
    ئینجا ئەتوانم بەیەکییەوە ببەستمەوە.
  • 3:32 - 3:36
    پێی ئەزانم ئەوە چەندێک نابەجێیە،
  • 3:36 - 3:39
    بیهێنەرە بەرچاوت ئەگەر شتەکانی تریش
    بەو شێوەیە بکەین لە ژیانمانا.
  • 3:39 - 3:41
    بۆ نموونە، درووستکردنی خانوو.
  • 3:41 - 3:43
    (پێکەنین)
  • 3:45 - 3:48
    ئەچین بەڵێندەرەکە ئەهێنین و ئەڵێین،
  • 3:48 - 3:51
    "پێمان وتراوە دوو هەفتەمان هەیە
    بۆ درووستکردنی بناغەکە.
  • 3:51 - 3:52
    چیت پێئەکرێت بیکە."
  • 3:52 - 3:55
    (پێکەنین)
  • 3:55 - 3:57
    بۆیە ئەوە ئەکەن کە پێیان ئەکرێت.
  • 3:57 - 3:58
    لەوانەیە باران ببارێت.
  • 3:58 - 4:00
    لەوانەیە هەندێک لە پێداویستییەکان نەگات.
  • 4:00 - 4:03
    دوو هەفتە دواتریش،
    پشکنەرەکە یەت، سەیر ئەکات،
  • 4:03 - 4:06
    ئەڵێت، "باشە، هێشتا لەویا
    کۆنکرێتەکە تەڕترە،
  • 4:06 - 4:08
    ئەو بەشە وەک پێویست نییە...
  • 4:09 - 4:10
    هەشتا لەسەدی ئەیەمێ."
  • 4:10 - 4:11
    (پێکەنین)
  • 4:11 - 4:14
    تۆش ئەڵێیت، "هەر باشە.
    با ئیتر نهۆمی یەکەم دروستکەین."
  • 4:14 - 4:15
    (پێکەنین)
  • 4:15 - 4:16
    بەهەمان شێوە.
  • 4:16 - 4:20
    دوو هەفتەمان هەیە، چیت پێ ئەکرێت بیکە،
    پشکنەر یەت، حەفتا و پێنج لەسەد.
  • 4:20 - 4:21
    زۆرباشە، نمرەیەکی خراپ نییە.
  • 4:21 - 4:23
    نهۆمی دووەم، نهۆمی سێیەم، و
  • 4:23 - 4:25
    ئینجا لەپڕێکدا، لەکاتێکدا کە
    نهۆمی سێیەم بنیات ئەنێیت،
  • 4:25 - 4:27
    هەموو تەلارەکە هەرەس ئەهێنێت.
  • 4:27 - 4:30
    ئەگەر کاردانەوەکەش هەمان ئەو کاردانەوەیە بێت
    کە لە بواری خوێندندا ئەتبێت،
  • 4:30 - 4:31
    یان کە زۆر خەڵک هەیانە،
  • 4:31 - 4:34
    لەوانەیە بڵێیت، لەوانەیە
    بەڵێندەرەکە خراپ بووبێت،
  • 4:34 - 4:37
    یان پێویستمان بە پشکنینێکی باشترە
    یان پشکنینی زیاتر.
  • 4:37 - 4:39
    بەڵام ئەوەی بەڕاستی شکاوە
    پرۆسەکە بووە.
  • 4:39 - 4:42
    بەشێوەیەکی دەستکرد زۆرمان دەکرد لەوەی
    ئەبێ چەندێک زۆر شتێک بکەین
  • 4:42 - 4:44
    بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لە
    دەرئەنجامێکی جیاواز، و
  • 4:44 - 4:48
    ئێمەش ئەرکمان کێشا ئەو بۆشاییانەمان
    پشکنی و دیاریکرد،
  • 4:48 - 4:50
    بەڵام ڕێک لەسەر ئەوە بنیاتنانمان کردەوە.
  • 4:50 - 4:53
    کەواتە بیرۆکەی شارەزابوون ڕێک
    کردنی پێچەوانەکەیەتی.
  • 4:53 - 4:55
    لەجیاتی ئەوەی بەشێوەیەکی دەستکرد
    زۆربکەیت، و چاکی بکەیتەوە
  • 4:55 - 4:57
    کە کەی و بۆ ماوەی چەندێک
    کار لەسەر شتێک ئەکەیت
  • 4:57 - 5:00
    هەتا ڕادەیەکی زۆر دڵنیا ئەبیت
    لە دەرئەنجامێکی هەمەجۆر،
  • 5:00 - 5:01
    هێنانی نمرە جیاجیاکان --
  • 5:02 - 5:03
    ڕێک بە پێچەوانەوە بیکەیت.
  • 5:04 - 5:06
    ئەوەی ئەگۆڕێت ئەوەیە کەی و
    بۆ ماوەی چەندێک
  • 5:06 - 5:08
    پێویستە خوێندکارێک کار
    لەسەر شتێک بکات، و
  • 5:08 - 5:11
    ئەوەی جێگیرکراوە ئەوەیە کە
    بە تەواوەتی فێری بابەتەکە ببن.
  • 5:11 - 5:13
    هەروەها گرنگیشە درک بکەیت
  • 5:13 - 5:16
    کە ئەمە نەک تەنیا وا لە خوێندکارەکە
    ئەکات چەند جارەکان باشتر فێربێت،
  • 5:17 - 5:19
    بەڵکو بیرکردنەوە ڕاستەکەش
    ئەخاتە ئیش.
  • 5:19 - 5:23
    وایان لێئەکات درک بەوە بکەن ئەگەر
    لەسەدا بیست هەڵە بکەن لە شتێکا،
  • 5:23 - 5:26
    واتای ئەوە نییە ئاستی سێیەم
    لەسەر دی ئێن ئەیەکەیان نوسرابێت.
  • 5:26 - 5:29
    واتای ئەوەیە کە پێویستە بەردەوامبیت
    لە کارکردن لەسەری.
  • 5:29 - 5:31
    پێویستە خۆڕاگریت هەبێت؛
    پێویستە درێژەپێدانت هەبێت؛
  • 5:31 - 5:33
    پێویستە خۆت ببیت بە چاودێر
    بەسەر فێربوونەکەتەوە.
  • 5:34 - 5:37
    ئێستا، زۆرێک لە ڕەخنەگرە ڕەشبینەکان،
    لەوانەیە بڵێن، ئەمە زۆر باشە،
  • 5:37 - 5:40
    لەڕووی فەلسەفییەوە، ئەم بیرۆکەی
    فێربوون هەتا شارەزابوونە و
  • 5:40 - 5:41
    پەیوەندییەکەی بە بیرکردنەوەوە،
  • 5:41 - 5:43
    خوێندکاران ببن بە چاودێر
    بەسەر فێربوونی خۆیانەوە.
  • 5:43 - 5:46
    زۆر ڕێی تێئەچێت، بەڵام
    لەوە ئەچێ پراکتیزە نەکرێت.
  • 5:46 - 5:50
    بۆ ئەوەی ئەوە بکرێت، هەر خوێندکارە و
    لەسەر ڕێڕەوی خوێندنی خۆی ئەبێت.
  • 5:50 - 5:51
    پێویستە جیا بکرێتەوە،
  • 5:51 - 5:55
    پێویستە مامۆستای تایبەتیت هەبێت و
    هەر خوێندکارە و وانەی خۆی. و
  • 5:55 - 5:56
    ئەمانەش بیرۆکەی نوێ نین --
  • 5:56 - 5:59
    تاقیکردنەوە کراوە لە وینێتکا، ئیلینۆیس،
    سەد ساڵ لەمەوبەر،
  • 5:59 - 6:02
    کە فێربوونی هەتا شارەزابوونیان کردووە و
    ئەنجامی زۆر مەزنیان بینیوە،
  • 6:02 - 6:05
    بەڵام وتیان گشتگیر ناکرێت چونکە
    لەڕووی دارایی و مرۆییەوە قورسە.
  • 6:05 - 6:08
    مامۆستاکە ئەبوو وانەی جیاواز
    بیات بە هەر خوێندکارێک،
  • 6:08 - 6:09
    هەڵسەنگاندنی جیا جیا بکات.
  • 6:09 - 6:12
    بەڵام ئێستا ئەمڕۆ، ئەوە چیتر
    شتێک نییە نەکرێت.
  • 6:12 - 6:13
    ئامرازی پێویستمان هەیە بۆی.
  • 6:13 - 6:16
    خوێندکارەکان ڕوونکردنەوە لە کات و
    خێرایی خۆیانا ئەبینن؟
  • 6:16 - 6:17
    ڤیدیۆی پێویست هەیە بۆ ئەوە.
  • 6:17 - 6:19
    پێویستیان بە ڕاهێنانە؟ پێویستیان بە تێبینییە؟
  • 6:19 - 6:24
    ڕاهێنانی گونجاو هەیە
    بۆ هەر خوێندکارێک.
  • 6:24 - 6:27
    کە ئەوەش ڕووئەیات هەموو شتە
    ڕێکوپێکەکان ڕووئەیەن.
  • 6:27 - 6:30
    یەک، خوێندکارەکان ئەتوانن
    شارەزای چەمکەکە بن،
  • 6:30 - 6:32
    بەڵام لە توانای گەشەکردنی
    خۆشیان تێئەگەن،
  • 6:32 - 6:34
    خۆڕاگری، و بەردەوامبوون بنیات ئەنێن،
  • 6:34 - 6:36
    خۆیان ئەبن بە چاودێر
    بەسەر فێربوونەکەیانەوە.
  • 6:36 - 6:38
    ئیتر هەموو جۆرە شتە جوانەکانیش
    وردە وردە ڕووئەیەن
  • 6:38 - 6:40
    لەناو پۆلە ڕاستەقینەکەدا.
  • 6:40 - 6:42
    لەجیاتی ئەوەی کە تیشک بخاتە سەر وانەکە،
  • 6:42 - 6:44
    خوێندکارەکان ئەتوانن
    پێکەوە کار بکەن.
  • 6:44 - 6:46
    ئەتوانن بەشێوەیەکی قوڵتر
    شارەزای بابەتەکە ببن.
  • 6:46 - 6:49
    ئەکرێت بچنە ناو درووستکردنەوەی
    بابەتەکە، یان گفتوگۆی سوقراتیانە.
  • 6:49 - 6:51
    بۆ پێزانینی زیاتر بۆ ئەوەی
    باسی ئەکەین و
  • 6:51 - 6:55
    تراژیدیای تواناکانی لەدەستدراوە لێرەیا،
  • 6:55 - 6:58
    ئەمەوێت ئەزموونێکی بیریتان پێبڵێم.
  • 6:59 - 7:04
    ئەگەر چوارسەد ساڵ بچینە دواوە
    بۆ ڕابردوی خۆرئاوای ئەوروپا،
  • 7:04 - 7:07
    کە ئەوکاتەش، لەسەر هەسارەکە
    ئاستی خوێندەواری تیایدا زیاتر بووە،
  • 7:07 - 7:11
    ئەبینیت کە نزیکەی لەسەدا پانزەی
    خەڵکەکەی خوێندنەوەیان زانیوە.
  • 7:12 - 7:15
    گومانیشم هەیە ئەگەر لە کەسێکت
    پرسیبێت کە خوێندنەوەی زانیبێت،
  • 7:15 - 7:17
    بۆ نموونە پیاوێکی ئاینی،
  • 7:17 - 7:21
    "پێتوایە چەندێکی خەڵک
    توانای خوێندنەوەی هەیە؟"
  • 7:21 - 7:24
    لەوانەیە بڵێن، "بە سیستمێکی
    پەروەردەی باشەوە،
  • 7:24 - 7:27
    لەوانەیە لەسەدا بیست یان سی."
  • 7:27 - 7:29
    بەڵام ئەگەر ئەمڕۆ بوایە،
  • 7:29 - 7:32
    ئەزانین کە ئەو پێشبینییە زۆر
    ڕەشبینانە ئەبوو،
  • 7:32 - 7:36
    کە نزیکەی لەسەدا سەدی خەڵک
    توانای خوێندنەوەیان هەیە.
  • 7:36 - 7:39
    بەڵام ئەگەر بمەوێت
    پرسیارێکی هاوشێوەتان لێبکەم:
  • 7:39 - 7:43
    "پێتان وایە چەندێکی خەڵک
    توانای ئەوەیان هەیە
  • 7:43 - 7:46
    بەڕاستی فێری ژمێرزانی ببن،
  • 7:46 - 7:49
    یان لە کیمیای ئەندامی تێبگەن،
  • 7:49 - 7:52
    یان بتوانن بەشداری بکەن
    لە توێژینەوەی شێرپەنجەدا؟"
  • 7:52 - 7:55
    لەوانەیە زۆرێکتان بڵێن، "باشە،
    بە سیستمێکی پەروەردەی باشەوە،
  • 7:55 - 7:57
    لەوانەیە لەسەدا بیست یان سی."
  • 7:58 - 7:59
    بەڵام ئەگەر ئەو خەمڵاندنە
  • 7:59 - 8:03
    تەنیا لەسەر بنچینەی ئەزموونی خۆت بێت
    لە چوارچێوەیەکی شارەزانەبووندا،
  • 8:03 - 8:05
    ئەزموونەکەت لەگەڵ خۆت
    یان بینینی هاوپۆلەکانت،
  • 8:05 - 8:08
    کە فشارت ئەخرێتە سەر لەم
    خێراییە دیاریکراوەدا بەدرێژایی وانەکان، و
  • 8:08 - 8:10
    ئەم هەموو بۆشاییەت تیا کۆبێتەوە؟
  • 8:10 - 8:11
    تەنانەت کاتێکیش نەوەت و پێنج
    لەسەد ئەهێنیت،
  • 8:11 - 8:13
    ئەو پێنجە چییە کە نەتزانیوە؟
  • 8:13 - 8:16
    بەردەوامیش کۆ ئەبێتەوە --
    هەتا ئەگەیتە پۆلێکی پێشکەوتوو،
  • 8:16 - 8:18
    لەپڕا خۆت ئەیەیت بە دیوارێک و
    ئەڵێیت،
  • 8:18 - 8:20
    "من بۆ ئەوە نەکراوم ببم
    بە توێژەرەوە لەسەر شێرپەنجە؛
  • 8:20 - 8:23
    ببم بە زانای فیزیا؛
    ببم بە زانای بیرکاری."
  • 8:23 - 8:25
    گومان ئەکەم ئەوە کێشەکە بێت،
  • 8:25 - 8:29
    بەڵام ئەگەر ڕێگەت پێبدرێت
    لە چوارچێوەی شارەزابووندا کاربکەیت،
  • 8:29 - 8:32
    ئەگەر ڕێگەت پێبدرێت
    ببیت بەچاودێر بەسەر فێربوونەکەتەوە، و
  • 8:32 - 8:34
    کاتێک شتێک بەهەڵە تێئەگەیت،
  • 8:34 - 8:36
    دانی پیانێیت -- ساتی شکستەکە وەک
    ساتێکی فێربوون سەیر بکەیت --
  • 8:36 - 8:40
    ئەو ژمارەیە، ئەو ڕێژە سەدییە
    کە شارەزای ژمێرزانی بیت
  • 8:40 - 8:42
    یان لە کیمیای ئەندامی تێبگەیت،
  • 8:42 - 8:45
    زۆر لە لەسەدا سەد نزیکتر ئەبێت.
  • 8:46 - 8:48
    ئەمەش تەنیا شتێک نییە
    کە خۆشە بکرێت.
  • 8:49 - 8:51
    پێموابێت پێویستییەکی کۆمەڵایەتییە.
  • 8:52 - 8:55
    لەوە دەرئەچین کە پێی ئەوترێت
    سەردەمی پیشەسازی و
  • 8:55 - 8:59
    ئەچینە ناو شۆڕشی زانینەوە.
  • 9:00 - 9:02
    ئەوەش ڕوونە کە هەندێک شت
    خەریکە ڕووئەیەن.
  • 9:02 - 9:04
    لە سەردەمی پیشەسازیدا،
    کۆمەڵگا هەرەمێک بوو.
  • 9:04 - 9:09
    لە بناغەی هەرەمەکەدا،
    پێویستت بە دەستی کار بوو.
  • 9:09 - 9:12
    لە ناوەڕاستی هەرەمەکەدا بە
    بەکارهێنانی زانیارییەکانت هەیە،
  • 9:12 - 9:14
    چینی بیرۆکراتەکان، و
  • 9:14 - 9:18
    لە لوتکەی هەرەمەکەشدا،
    خاوەنەکانی کۆمپانیاکان و
  • 9:18 - 9:20
    خاوەنکارە نوێکان و
  • 9:20 - 9:21
    چینە داهێنەرەکەت هەیە.
  • 9:22 - 9:24
    بەڵام ئەزانین کە ئێستا چی ڕووئەیات،
  • 9:24 - 9:26
    کاتێک بەرەو شۆڕشی زانیاری ئەچین.
  • 9:26 - 9:29
    بناغەی ئەو هەرەمە،
    خۆکاری، دەست بەسەر شتەکانا ئەگرێت.
  • 9:29 - 9:31
    تەنانەت بەشی ناوەڕاستیش،
    بەکارهێنانی زانیاری،
  • 9:31 - 9:33
    کۆمپیوتەرەکان ئەو کارە ئەکەن.
  • 9:33 - 9:34
    کەواتە وەک کۆمەڵگا، پرسیارێکمان هەیە:
  • 9:35 - 9:38
    هەموو ئەم بەرهەمهێنانە نوێیانە
    بەهۆی تەکنەلۆجیاوەیە،
  • 9:38 - 9:39
    بەڵام کێ بەشداری تیا ئەکات؟
  • 9:39 - 9:42
    ئایا تەنیا ئەو لوتکەیەی هەرەمەکە ئەبێت،
    ئەگەر وابێت،
  • 9:42 - 9:44
    ئەوانەی تر چی ئەکەن؟
  • 9:44 - 9:45
    چۆن کار ئەکەن؟
  • 9:45 - 9:47
    یان شتێک بکەین کە زیاتر
    بەرز خواز بێت؟
  • 9:48 - 9:51
    هەوڵی ئەوە بەین هەرەمەکە هەڵگێڕینەوە،
  • 9:51 - 9:53
    کە چینێکی داهێنەری گەورەت هەبێت،
  • 9:53 - 9:56
    کە بکرێت هەمووان بەشداری بکەن
    وەک نوێگەر لە کارکردن،
  • 9:56 - 9:58
    هونەرمەند، و توێژەرەوە؟
  • 9:59 - 10:01
    پێشموانییە ئەمە جیهانێکی
    بێوێنەی خەیاڵی بێت.
  • 10:01 - 10:03
    پێموابێت بەڕاستی ئەمە هەمووی
    لەسەر بنچینەی بیرۆکەکەیە
  • 10:03 - 10:05
    کە ئەگەر بهێڵین خەڵک بگەنە
    توانای ڕاستەقینەیان
  • 10:05 - 10:07
    بە شارەزابوون لە چەمکەکاندا،
  • 10:07 - 10:11
    بەوەی بتوانن فێربوونی خۆیان
    بگرنە دەستی خۆیان،
  • 10:11 - 10:12
    ئەتوانن بگەنە ئەوێ. و
  • 10:13 - 10:17
    کاتێکیش تەنیا وەک دانیشتووێکی
    جیهانەکە سەیری ئەکەیت،
  • 10:17 - 10:18
    زۆر سەرنجڕاکێشە.
  • 10:18 - 10:21
    بیر لەو ئاستی یەکسانییە بکەنەوە
    کە دەکرێت هەمانبێت، و
  • 10:21 - 10:24
    خێراییەکەی ئەکرێت شارستانییەت
    گەشە بکات لەسەری. و
  • 10:24 - 10:27
    بۆیە من گەشبینم لەم بارەیەوە.
  • 10:27 - 10:30
    پێموابێت کاتێکی خۆش ئەبێت
    بۆ ئەوەی تیایدا بژیت.
  • 10:30 - 10:31
    زۆر سوپاس
  • 10:31 - 10:37
    (چەپڵەلێدان)
Title:
با خوێندکاران فێربکەین بۆ شارەزابوون -- نەک بۆ تاقیکردنەوەی نمرە
Speaker:
سەلمان خان
Description:

پێتباشە خانوێک لەسەر بناغەیەکی تەواونەکراو درووست بکرێت؟ بێگومان نەخێر. کەواتە بۆچی پەلە لە خوێندکاران ئەکەین لە خوێندنەکەیاندا لەکاتێکدا هێشتا بنچینەکان فێرنەبوون؟ بەڵێ، شتێکی ئاڵۆزە، بەڵام مامۆستا سەلمان خان بیرۆکەی خۆیمان بۆ باس ئەکات کە چۆن وا لە خوێندکارەکان بکەین کە ئەناڵێنن بەپێی خێرایی فێربوونی خۆیان ببن بە شارەزا لە بواری جیادا.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
10:49

Kurdish subtitles

Revisions