Return to Video

بۆچی خەڵک دەربارەی بیرکاری زۆر نیگەرانن؟

  • 0:07 - 0:11
    کاتێک بیرکاریزانی فەڕەنسی لوڕانت شوارتز
    لە خوێندنگەی ئامادەیی بوو،
  • 0:11 - 0:15
    هەستی بە دڵەڕاوکێ کرد کە ئەوەندە زیرەک
    نەبوو بۆ شیکارکردنی بابەتە بیرکاریەکان.
  • 0:15 - 0:17
    لەوانەیە هەستت بەهەمان شت کرد بێت.
  • 0:17 - 0:19
    بۆ تاقیکردنەوەی بیرکاری دادەنیشیت،
  • 0:19 - 0:21
    وهەست دەکەیت دڵت خێراتر لێ دەدات
  • 0:21 - 0:23
    و لەپی دەستت دەست بە ئارەقە کردن دەکات.
  • 0:23 - 0:27
    گەدەت تێکدەچێت و ناتوانیت وردببیەوە لێی.
  • 0:27 - 0:30
    ئەم دیاردەیە دڵەڕاوکێی
    بیرکاری پێ دەگوترێت،
  • 0:30 - 0:33
    و ئەگەر ئەوە بەسەر تۆدا هات،
    تۆ بەتەنیا نیت،
  • 0:33 - 0:37
    لێکۆڵەرەوەکان وابیردەکەنەوە نزیکی ٢٠٪ ی
    دانیشتوان بە دەستیەوە دەناڵێنن.
  • 0:37 - 0:42
    هەندێک لە دەروونزانەکان تەنانەت بە
    بارودۆخێکی دەست نیشانکراوی دادەنێن.
  • 0:42 - 0:47
    بەڵام هەبوونی دڵەڕاوکێی بیرکاری
    مانای ئەوە نییە تۆ لە بیرکاری خراپ بیت-
  • 0:47 - 0:49
    تەنانەت نزیکیش نیت.
  • 0:49 - 0:51
    لۆڕانت شوارتز مەدالیای فیڵدزی بردەووە،
  • 0:51 - 0:54
    بەرزترین خەڵاتە لە بیرکاریدا.
  • 0:54 - 0:58
    خەڵکی لەوانەیە وابیربکەنەوە کە شڵەژاون لە
    بیرکاری چونکە خراپن لە بیرکاری،
  • 0:58 - 1:00
    بەڵام زۆربەی کات بە پێچەوانەوەیە،
  • 1:00 - 1:03
    لە بیرکاری لاوازن چونکە
    شڵەژاون دەربارەی بیرکاری.
  • 1:03 - 1:05
    هەندێک لە دەرونزانان وابیردەکەنەوە چونکە
  • 1:05 - 1:08
    دڵەڕاوکێی بیرکاری سەرچاوەی
    توانای مێشک کەم دەکاتەوە
  • 1:08 - 1:10
    پێی دەگوترێت بیرگەی کارکردن.
  • 1:10 - 1:11
    ئەوە سیستەمی بیرگەی کورتخایەنە
  • 1:11 - 1:16
    کە یارمەتیت دەدات بۆ ڕێکخستنی ئەو
    زانیاریانەی پێویستن بۆ تەواو کردنی ئەرکێک.
  • 1:16 - 1:18
    نیگەران بوون لە بێ توانایی لە
    شیکارکردنی کێشەکانی
  • 1:18 - 1:20
    بیرکاری، یان لە تاقیکردنەوەکە باش نەبیت،
  • 1:20 - 1:22
    خانەکانی بیرگەی کارکردن دەخوات،
  • 1:22 - 1:25
    تەنیا کەمێکی لێ دەمێنێتەوە بۆ
    کارکردن لەسەر خودی بیرکاری.
  • 1:25 - 1:28
    لەوانەیە خەڵک لەناکاو ململانێ
    بکەن لەگەڵ توانا
  • 1:28 - 1:32
    بیرکارییە بنەڕەتەکان، وەکو ژماردن،
    کە بە پێچەوانەوە لەگەڵی ڕاهاتوون.
  • 1:32 - 1:35
    بەدلنیایەوە دلەڕاوکێی ئەکادیمی
    سنووردار نییە بە بیرکارییەوە،
  • 1:35 - 1:38
    بەڵام وادیارە لە جارێک زیاتر ڕوودەدات،
  • 1:38 - 1:41
    و دەبێتەهۆی زیانی زیاتر لەو بابەتەدا.
  • 1:41 - 1:43
    کەواتە ئەوە بۆچی ڕوودەدات؟
  • 1:43 - 1:45
    توێژەرەکان هێشتا دڵنیا نین،
  • 1:45 - 1:46
    بەڵام هەندێک لە لێکۆڵینەوە
  • 1:46 - 1:49
    پێشنیار دەکەن، ئەو شێوەیەی منداڵان
    لە بیرکاری تێدەگەن لەلایەن دایباب و
  • 1:49 - 1:51
    مامۆستاکانیانەوە، ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن.
  • 1:51 - 1:55
    ئەگەر دایباب وەک شتێکی ئاڵنگاری و
    نائاسایی دەربارەی بیرکاری بدوێن،
  • 1:55 - 1:57
    منداڵن دەتوانن ئەوە وەربگرن.
  • 1:57 - 2:02
    و ئەو مامۆستایانەی بەدەست دڵەڕاوکێی
    بیرکاریەوە دەناڵێنن ئەوە دەگوازنەوە بۆ
  • 2:02 - 2:06
    خوێندکارەکانیان. پەستان بۆ چارەسەرکردنی
    کێشەکان بە خێرایی فشار زۆر زیاتر دەکات.
  • 2:06 - 2:11
    و بە گشتی لە ھەندێک کلتور، باش بوون
    لە بیرکاری نیشانەی زیرەکییە.
  • 2:11 - 2:13
    کاتێک ستوونەکان ئەوەندە بەرزن،
  • 2:13 - 2:16
    ئەوە سەرسامکەر نییە کە
    خوێندکاران لە دڵەڕاوکێ دان
  • 2:16 - 2:19
    تەنانەت ئیڤان مریەم میرزاخانی،
    بیرکاریزانی کاریگەر
  • 2:19 - 2:22
    کە یەکەم ئافرەت بووە
    خەڵاتی فیڵدزی بردۆتەوە،
  • 2:22 - 2:25
    ھەستی بە نادڵنیایی دەکرد و
    ئارەزووی بۆ بیرکاری لە دەست دا
  • 2:25 - 2:29
    چونکە مامۆستای بیرکاری قوتابخانەی ناوەندی
    وابیری نەدەکردەوە بەھەردار بێت
  • 2:29 - 2:31
    کەواتە ئەگەر بە دڵەڕاوکێی
    بیرکاریدا تێدەپەڕی،
  • 2:31 - 2:33
    دەتوانیت چی بکەیت؟
  • 2:33 - 2:36
    شێوازەکانی خاوکردنەوە،
    وەکو ڕاھێنانی ھەناسەدانی کورت،
  • 2:36 - 2:40
    کارامەیی خوێندکارانی لەگەڵ
    دڵەڕاوکێی بیرکاری باشتر کردووە.
  • 2:40 - 2:42
    و نووسینی دڵەڕاوکێکانت
    دەتوانێت یارمەتیدەربێت.
  • 2:42 - 2:46
    ئەو بەرنامە داڕێژییە ھەلی ئەوەت پێ دەدات
    ئەزموونێکی فشاراوی ھەڵبسەنگێنیت،
  • 2:46 - 2:48
    کارکردنی بیرگە سەربەخۆ بکەیت.
  • 2:48 - 2:50
    و ئەگەر ھەلی کردنی،
  • 2:50 - 2:53
    ڕاھێنانی جەستەیی، وەکو ڕۆیشتن بە پەلە،
    ھەناسەدانی قوڵ
  • 2:53 - 2:55
    و یارمەتی خاوبوونەوەی گرژی ماسولکەکان
  • 2:55 - 2:57
    دەدات، دڵەڕاوکێ لە جەستەدا ناھێڵێت.
  • 2:57 - 3:00
    ھەروەھا دەتوانیت زانیاریەکانت
    دەربارەی مێشک
  • 3:00 - 3:02
    بەکاربهێنی، بۆ گۆڕینی شێوازی بیرکردنەوەت.
  • 3:02 - 3:03
    مێشک نەرمە،
  • 3:03 - 3:07
    و ئەو ڕووبەرەی کارامەیی بیرکاری تێدایە
    ھەمیشە دەتوانێت گەشە بکات و پێش بکەوێت.
  • 3:07 - 3:11
    ئەوە بنەمای دەروونزانییە پێی دەگوترێت
    گەشەسەندنی شێوازی بیرکردنەوە.
  • 3:11 - 3:14
    بیرکردنەوە لە خۆت وەک کەسێک کە
    دەتوانێت گەشەبکات و پێشبکەوێت
  • 3:14 - 3:18
    بەڕاستی دەتوانێت یارمەتیت بدات
    گەشە بکەیت و پێش بکەویت
  • 3:18 - 3:20
    ئەگەر مامۆستایت یان دایک و باوکی
    منداڵی ھەرزەکاریت،
  • 3:20 - 3:24
    ھەوڵبدە دڵخۆشکەربیت لەگەڵ بیرکاری و
    سەرنج بخەیتە سەر لایەنی داهێنەرانە.
  • 3:24 - 3:26
    دەتوانێت چەند کارامەییەک دروستبکات،
  • 3:26 - 3:30
    ئەوە یارمەتی خوێندکاران دەدات دواتر
    بە بڕوابەخۆبوونەوە بچنە ناو بیرکاری.
  • 3:30 - 3:32
    بە گرنگیەوە، پێویستە کات و بوار
    بدەیت بە منداڵان
  • 3:32 - 3:35
    بۆ ئەوەی کار لەسەر وڵامەکانیان بکەن.
  • 3:35 - 3:36
    و ئەگەر تۆ بەڕێوبەری،
  • 3:36 - 3:39
    دڵنیاببەوە مامۆستاکانت
    ڕەفتاری ئەرێنی بەکاردەھێنن
  • 3:39 - 3:41
    و باوەڕ بەخۆبوونی بیرکاری پێویستە
  • 3:41 - 3:45
    بۆ ئەوەی سروش ببەخشێت بە
    بڕوابەخۆبوونی ھەموو خوێندکاران.
  • 3:45 - 3:47
    ھەروەھا، ڕێگە بە کەس مەدە
    وا بیرکاری
  • 3:47 - 3:49
    بڵاوبکاتەوە، کە کوڕەکان لە زگماکییەوە
    لە بیرکاریدا لە کچان
  • 3:49 - 3:52
    باشترن، ئەوە بەتەواوی ھەڵەیە
  • 3:52 - 3:53
    ئەگەربە دڵەڕاوکێی
    بیرکاری تێپەڕی.
  • 3:53 - 3:57
    لەوانەیە تەنیا یارمەتیدەر نەبێت بۆ ئەوەی
    بزانی دڵەڕاوکێی بیرکاری بوونی ھەیە
  • 3:57 - 4:01
    یان لەوانەیە بۆ دڵنیابوون
    لە دانانی ناوێک بۆ ئەو کێشەیە.
  • 4:01 - 4:03
    بێگوێدانە ئەوانە، ئەگەر سەیری
    دەورووبەری خۆت بکەیت،
  • 4:03 - 4:07
    ڕێژەکان باشن کە کەسێک دەبینیت
    بەھەمان بارودۆخی تۆدا تێپەڕدەبێت.
  • 4:07 - 4:12
    تەنیا بیرت بێت کە دڵەڕاوکێ
    ڕەنگدانەوەی تواناکانت نییە،
  • 4:12 - 4:15
    بەڵکو شتێکە کە بە پێی کات و بە ئاگایەوە
    دەتوانیت بیبەزێنیت یان بەسەریدا زاڵ بیت.
Title:
بۆچی خەڵک دەربارەی بیرکاری زۆر نیگەرانن؟
Description:

بینەری تەواوی وانەکەبە:http://ed.ted.com/lessons/why-do-people-get-so-anxious-about-math-orly-rubinsten

قەت بۆ تاقیکردنەوەی بیرکاری دانیشتوویت و لەناکاو هەست بکەیت دڵت خێرا تر لێ دەدات و لەپی دەستت ئارەقە دەکات؟ ئەمە پێی دەگوترێت دلەڕاوکێی بیرکاری، و ئەگەر بەسەر تۆدا دێت، تۆ بەتەنیا نیت: توێژینەوەکان دەریدەخەن کە نزیکەی ٪٢٠ ی دانیشتوان بەدەستییەوە دەناڵێنن. کەواتە چی ڕوودەدات؟ و دەتوانرێت چارەسەر بکرێت؟ ئۆلی ڕۆبنسۆن بەدواداچوون بۆ توێژینەوە تازەکان دەکات و چەند ڕێگەیەک پێشنیار دەکات بۆ زیادکردنی کارامەییەکانی بیرکاری.

وانەکە لەلایەن ئۆلی ڕۆبنسۆن، فیلم کارتۆنی بزۆک لەلایەن ئەدرەتیک ئەنیمەیشن

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:37

Kurdish (Central) subtitles

Revisions