داینەسۆرە دڕندە و ترسناکەکانی چاخی بەردینی سەحارا - نزار ئیبراھیم
-
0:08 - 0:12چەند شوێنێکی کەم ھەن لەسەر زەوی
کە کەمتر گونجاو بن بۆ ژیان -
0:12 - 0:15کەمتر لە بیابانی وشکی سەحارا.
-
0:15 - 0:18بەڵام ھەموو کات بەم شێوەیە نەبووە.
-
0:18 - 0:22١٠٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، لە سەردەمێک
کە ناسراوە بە چاخی بەردینی ناوەڕاست، -
0:22 - 0:26سیستەمێکی ڕووباری زەبەلاح دەڕۆشت
بە درێژایی ھەرێمەکە -
0:26 - 0:29لە میسڕی ئەمڕۆوە تا مەغریب.
-
0:29 - 0:32ھەموو جیھان لەو کاتەدا جیاواز
دەر دەکەون بۆمان. -
0:32 - 0:36کیشوەرەکان ھێشتا نەچووبوونە ئەو شوێنەی
ئێستا تێیدان. -
0:36 - 0:38بەردەوام پلەی گەرما زۆر بەرز بوو
-
0:38 - 0:41و زریانی سەخت وای کرد
پێشبینی کردنی ژیان مەحاڵ بێت. -
0:41 - 0:44داینەسۆرەکان لەسەر زەوی دەژیان،
-
0:44 - 0:46تێراسۆرسەکان دەفڕین بە ئاسماندا،
-
0:46 - 0:51خشۆکە دەریاییە زەبەلاحەکان و قرشەکان
مەلەیان لە زەریاکاندا دەکرد. -
0:51 - 0:56شیردەرە بچووکەکان، باپیرانی ئێمە،
بە تەواوی لە ژێر سێبەری -
0:56 - 1:00ئەم بوونەوەرە ناوازانەدا دەژیان.
-
1:00 - 1:02لەم جیھانە پڕ دڕندەیەدا،
-
1:02 - 1:04ڕووباری زەبەلاحەکان،
-
1:04 - 1:08کە ئێستا ھەندێک بەم ناوچەیە دەڵێن
ئەفریقای باکوور، -
1:08 - 1:11وەک شوێنێکی زۆر ترسناک دەهاتە بەر چاو.
-
1:11 - 1:15لە زۆربەی سیستەمە ژینگەییەکان، تەنھا یەک
زیندەوەر لە سەرووی زنجیرەی خۆراکەوە دەبوو. -
1:15 - 1:18نێچیری پێویست نەبوو بۆ بەردەوام بوونی
ژیانی ئەو ھەموو دڕندەیە. -
1:18 - 1:24بەڵام زۆری جۆری نێچیری ئاوی لە
ڕووبارەکەدا -
1:24 - 1:31ڕێی دابوو بە ژمارەیەکی زۆر لە ئاژەڵە دڕندە
زاڵەکان تا بە یەکەوە بژین. -
1:31 - 1:34ئەمە دەزانین سوپاس بۆ ئەو پاشماوە
بە بەردبووانەی دۆزیمانەوە لە ناوچەیەک -
1:34 - 1:36کە پێی دەوترێت کێم کێم بێدز.
-
1:36 - 1:40زۆرێک لەو دڕندانەی دۆزیومانەتەوە
جۆرێک لە سەر و شێوەی لاشەیان ھەیە -
1:40 - 1:44کە وای کردووە بە تایبەتی بگونجێن بۆ
ڕاو کردنی جۆر و قەبارەی جیاوازی -
1:44 - 1:47نێچیرە ئاوییەکان.
-
1:47 - 1:50ئەمە ڕێی بە زۆرێک لە دڕندەکانی کێم کێم
داوە سوودی تەواو وەربگرن -
1:50 - 1:55لە دەوڵەمەندی سەرچاوەی یەک خۆراک
لەم ژینگەیەدا: ماسی. -
1:55 - 1:58ئەمە ڕێی بۆ خۆش کردوون کە ڕکابەری
ڕاستەوخۆ نەکەن -
1:58 - 2:03لەگەڵ ئەو دڕندانەی ڕاوی ئەو ئاژەڵانە
دەکەن کە لەسەر زەوین. -
2:03 - 2:08جۆرەکانی نێچیر لە سیستەمی ڕوبارەکە دەبوو
بەرگەی ھێرش بگرن لە ھەموو لایەکەوە، -
2:08 - 2:10تەنانەت لە سەرەوەش.
-
2:10 - 2:13خشۆکە باڵدارەکان ئاسمانیان داگیر کرد بوو.
-
2:13 - 2:17باڵەکانی ئەلانکا سەھاریکا نۆ مەترێک
درێژ بوون، -
2:17 - 2:21و شەویلگە درێژ و باریکەکانی
یارمەتی دەدات بۆ گرتنی ماسی و -
2:21 - 2:25ئاژەڵە بچووکەکانی سەر زەوی.
-
2:25 - 2:28بە لایەنی کەمەوە ٧ جۆری تیمساح
وەک دڕندەکان -
2:28 - 2:30لە ژێر ئاودا دەژیان،
-
2:30 - 2:33لەوانە ئێلۆسوکەس کە نزیکەی دە مەتر درێژە.
-
2:33 - 2:39و جۆرەھا داینەسۆری جۆری تی-ڕێکسی
گۆشتخۆر کە پێی دەوترێت سیرۆپۆدسەکان، -
2:39 - 2:42شان بە شانی یەکتر دەژیان.
-
2:42 - 2:46لە ڕووباری زەبەلاح،
سپینۆساروس پادشا بوو. -
2:46 - 2:50ئەم ئاژەڵە ١٥ مەترییە تەنانەت لە
ئاژەڵی تی-ڕێکسیش درێژتر بووە، -
2:50 - 2:52لەگەل قاچی دواوەی ماسولکەدار و کورت،
-
2:52 - 2:53و کلکی جیڕ،
-
2:53 - 2:55و پێی فراوان.
-
2:55 - 3:00چارۆکەی پشتی ٢ مەتر بەرز بوو ئاژەڵەکانی
تری لە قەبارە ترسناکەکەی ئاگادار دەکردەوە -
3:00 - 3:03و لەوانەشە بەکار ھاتبێت بۆ
سەرنج ڕاکێشانی ڕەگەزی بەرامبەر. -
3:03 - 3:08شەویلگە درێژ و باریکەکەی سپینۆساروس
تیژ بوون دانەکانی شێوە قووچەکی بوون، -
3:08 - 3:14گونجاو بوو بۆ بەکارھێنانی لە دژی
نێچیرە ئاوییە لووسەکان. -
3:14 - 3:17ئەم دڕندە زاڵە، و سیستەمە ژینگەیەکەی،
-
3:17 - 3:22بێ وێنە بوون لە مێژووی ژیانی سەر زەوی.
-
3:22 - 3:25ھەموو ئەوەش کە لێیان بە جێماوە
پاشماوەی بەبەردبووە. -
3:25 - 3:29دەوری ٩٣ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر،
ئاستی دەریا بەرزبووەوە، -
3:29 - 3:33ھەرێمی کێم کێم کەوتە ژێر
لیتاوی زەریا. -
3:33 - 3:35دەیان ملیۆن ساڵ دواتر،
-
3:35 - 3:36کاریگەری ئەستێرەیی،
-
3:36 - 3:38تەقینەوەی بورکانی،
-
3:38 - 3:40و گۆڕانی پەیوەندیدار لە کەشوو ھەوادا
-
3:40 - 3:46داینەسۆرەکان، پتیرۆسۆرەکان، و
کۆمەڵێکی زۆری ئاژەڵ و ڕووەکی لەناوبرد، -
3:46 - 3:49لەگەڵ سیستەمی ژینگەییە تایبەتەکەیان.
-
3:49 - 3:53ئەم قڕ تێکەوتنە گەورەیە ڕێگەی خۆش کرد
بۆ گەشە کردنی جۆری نوێی باڵندەکان، -
3:53 - 3:55و شیردەرە گەورەکانی تر،
-
3:55 - 3:57و لە کۆتاییدا ئێمە.
- Title:
- داینەسۆرە دڕندە و ترسناکەکانی چاخی بەردینی سەحارا - نزار ئیبراھیم
- Description:
-
تەواوی وانەکە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/the-ferocious-predatory-dinosaurs-of-cretaceous-sahara-nizar-ibrahim
لە سەردەمی بەردین ( دەوروبەری ١٠٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر )، باکووری ئەفریقا نیشتیمانی سیستەمێکی ڕوباری گەورە و ئاژەڵە سەیر و دڕندەکانی پێش مێژوو بوو -- وەک سپینۆساروس، داینسۆرێک کە زۆر ترسناکتر بوون لە داینەسۆری تیرانۆسۆرس ڕێکس. نزار ئیبراھیم زانیاری بە بەردینە زانی و زەویزانی بەکار دەھێنێت بۆ باس کردنەوە لەم "ڕوباری زەبەلاحانە" بە وردەکاری سەرسوڕھێنەرەوە.
وانە لە لایەن نزار ئیبراھیم، وێنەی جوڵاو لە لایەن سیلڤا پریتۆڤ.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:20
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The ferocious predatory dinosaurs of Cretaceous Sahara - Nizar Ibrahim | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for The ferocious predatory dinosaurs of Cretaceous Sahara - Nizar Ibrahim | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for The ferocious predatory dinosaurs of Cretaceous Sahara - Nizar Ibrahim | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for The ferocious predatory dinosaurs of Cretaceous Sahara - Nizar Ibrahim | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for The ferocious predatory dinosaurs of Cretaceous Sahara - Nizar Ibrahim | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for The ferocious predatory dinosaurs of Cretaceous Sahara - Nizar Ibrahim |