Return to Video

داینەسۆرە دڕندە و ترسناکەکانی چاخی بەردینی سەحارا - نزار ئیبراھیم

  • 0:08 - 0:12
    چەند شوێنێکی کەم ھەن لەسەر زەوی
    کە کەمتر گونجاو بن بۆ ژیان
  • 0:12 - 0:15
    کەمتر لە بیابانی وشکی سەحارا.
  • 0:15 - 0:18
    بەڵام ھەموو کات بەم شێوەیە نەبووە.
  • 0:18 - 0:22
    ١٠٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، لە سەردەمێک
    کە ناسراوە بە چاخی بەردینی ناوەڕاست،
  • 0:22 - 0:26
    سیستەمێکی ڕووباری زەبەلاح دەڕۆشت
    بە درێژایی ھەرێمەکە
  • 0:26 - 0:29
    لە میسڕی ئەمڕۆوە تا مەغریب.
  • 0:29 - 0:32
    ھەموو جیھان لەو کاتەدا جیاواز
    دەر دەکەون بۆمان.
  • 0:32 - 0:36
    کیشوەرەکان ھێشتا نەچووبوونە ئەو شوێنەی
    ئێستا تێیدان.
  • 0:36 - 0:38
    بەردەوام پلەی گەرما زۆر بەرز بوو
  • 0:38 - 0:41
    و زریانی سەخت وای کرد
    پێشبینی کردنی ژیان مەحاڵ بێت.
  • 0:41 - 0:44
    داینەسۆرەکان لەسەر زەوی دەژیان،
  • 0:44 - 0:46
    تێراسۆرسەکان دەفڕین بە ئاسماندا،
  • 0:46 - 0:51
    خشۆکە دەریاییە زەبەلاحەکان و قرشەکان
    مەلەیان لە زەریاکاندا دەکرد.
  • 0:51 - 0:56
    شیردەرە بچووکەکان، باپیرانی ئێمە،
    بە تەواوی لە ژێر سێبەری
  • 0:56 - 1:00
    ئەم بوونەوەرە ناوازانەدا دەژیان.
  • 1:00 - 1:02
    لەم جیھانە پڕ دڕندەیەدا،
  • 1:02 - 1:04
    ڕووباری زەبەلاحەکان،
  • 1:04 - 1:08
    کە ئێستا ھەندێک بەم ناوچەیە دەڵێن
    ئەفریقای باکوور،
  • 1:08 - 1:11
    وەک شوێنێکی زۆر ترسناک دەهاتە بەر چاو.
  • 1:11 - 1:15
    لە زۆربەی سیستەمە ژینگەییەکان، تەنھا یەک
    زیندەوەر لە سەرووی زنجیرەی خۆراکەوە دەبوو.
  • 1:15 - 1:18
    نێچیری پێویست نەبوو بۆ بەردەوام بوونی
    ژیانی ئەو ھەموو دڕندەیە.
  • 1:18 - 1:24
    بەڵام زۆری جۆری نێچیری ئاوی لە
    ڕووبارەکەدا
  • 1:24 - 1:31
    ڕێی دابوو بە ژمارەیەکی زۆر لە ئاژەڵە دڕندە
    زاڵەکان تا بە یەکەوە بژین.
  • 1:31 - 1:34
    ئەمە دەزانین سوپاس بۆ ئەو پاشماوە
    بە بەردبووانەی دۆزیمانەوە لە ناوچەیەک
  • 1:34 - 1:36
    کە پێی دەوترێت کێم کێم بێدز.
  • 1:36 - 1:40
    زۆرێک لەو دڕندانەی دۆزیومانەتەوە
    جۆرێک لە سەر و شێوەی لاشەیان ھەیە
  • 1:40 - 1:44
    کە وای کردووە بە تایبەتی بگونجێن بۆ
    ڕاو کردنی جۆر و قەبارەی جیاوازی
  • 1:44 - 1:47
    نێچیرە ئاوییەکان.
  • 1:47 - 1:50
    ئەمە ڕێی بە زۆرێک لە دڕندەکانی کێم کێم
    داوە سوودی تەواو وەربگرن
  • 1:50 - 1:55
    لە دەوڵەمەندی سەرچاوەی یەک خۆراک
    لەم ژینگەیەدا: ماسی.
  • 1:55 - 1:58
    ئەمە ڕێی بۆ خۆش کردوون کە ڕکابەری
    ڕاستەوخۆ نەکەن
  • 1:58 - 2:03
    لەگەڵ ئەو دڕندانەی ڕاوی ئەو ئاژەڵانە
    دەکەن کە لەسەر زەوین.
  • 2:03 - 2:08
    جۆرەکانی نێچیر لە سیستەمی ڕوبارەکە دەبوو
    بەرگەی ھێرش بگرن لە ھەموو لایەکەوە،
  • 2:08 - 2:10
    تەنانەت لە سەرەوەش.
  • 2:10 - 2:13
    خشۆکە باڵدارەکان ئاسمانیان داگیر کرد بوو.
  • 2:13 - 2:17
    باڵەکانی ئەلانکا سەھاریکا نۆ مەترێک
    درێژ بوون،
  • 2:17 - 2:21
    و شەویلگە درێژ و باریکەکانی
    یارمەتی دەدات بۆ گرتنی ماسی و
  • 2:21 - 2:25
    ئاژەڵە بچووکەکانی سەر زەوی.
  • 2:25 - 2:28
    بە لایەنی کەمەوە ٧ جۆری تیمساح
    وەک دڕندەکان
  • 2:28 - 2:30
    لە ژێر ئاودا دەژیان،
  • 2:30 - 2:33
    لەوانە ئێلۆسوکەس کە نزیکەی دە مەتر درێژە.
  • 2:33 - 2:39
    و جۆرەھا داینەسۆری جۆری تی-ڕێکسی
    گۆشتخۆر کە پێی دەوترێت سیرۆپۆدسەکان،
  • 2:39 - 2:42
    شان بە شانی یەکتر دەژیان.
  • 2:42 - 2:46
    لە ڕووباری زەبەلاح،
    سپینۆساروس پادشا بوو.
  • 2:46 - 2:50
    ئەم ئاژەڵە ١٥ مەترییە تەنانەت لە
    ئاژەڵی تی-ڕێکسیش درێژتر بووە،
  • 2:50 - 2:52
    لەگەل قاچی دواوەی ماسولکەدار و کورت،
  • 2:52 - 2:53
    و کلکی جیڕ،
  • 2:53 - 2:55
    و پێی فراوان.
  • 2:55 - 3:00
    چارۆکەی پشتی ٢ مەتر بەرز بوو ئاژەڵەکانی
    تری لە قەبارە ترسناکەکەی ئاگادار دەکردەوە
  • 3:00 - 3:03
    و لەوانەشە بەکار ھاتبێت بۆ
    سەرنج ڕاکێشانی ڕەگەزی بەرامبەر.
  • 3:03 - 3:08
    شەویلگە درێژ و باریکەکەی سپینۆساروس
    تیژ بوون دانەکانی شێوە قووچەکی بوون،
  • 3:08 - 3:14
    گونجاو بوو بۆ بەکارھێنانی لە دژی
    نێچیرە ئاوییە لووسەکان.
  • 3:14 - 3:17
    ئەم دڕندە زاڵە، و سیستەمە ژینگەیەکەی،
  • 3:17 - 3:22
    بێ وێنە بوون لە مێژووی ژیانی سەر زەوی.
  • 3:22 - 3:25
    ھەموو ئەوەش کە لێیان بە جێماوە
    پاشماوەی بەبەردبووە.
  • 3:25 - 3:29
    دەوری ٩٣ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر،
    ئاستی دەریا بەرزبووەوە،
  • 3:29 - 3:33
    ھەرێمی کێم کێم کەوتە ژێر
    لیتاوی زەریا.
  • 3:33 - 3:35
    دەیان ملیۆن ساڵ دواتر،
  • 3:35 - 3:36
    کاریگەری ئەستێرەیی،
  • 3:36 - 3:38
    تەقینەوەی بورکانی،
  • 3:38 - 3:40
    و گۆڕانی پەیوەندیدار لە کەشوو ھەوادا
  • 3:40 - 3:46
    داینەسۆرەکان، پتیرۆسۆرەکان، و
    کۆمەڵێکی زۆری ئاژەڵ و ڕووەکی لەناوبرد،
  • 3:46 - 3:49
    لەگەڵ سیستەمی ژینگەییە تایبەتەکەیان.
  • 3:49 - 3:53
    ئەم قڕ تێکەوتنە گەورەیە ڕێگەی خۆش کرد
    بۆ گەشە کردنی جۆری نوێی باڵندەکان،
  • 3:53 - 3:55
    و شیردەرە گەورەکانی تر،
  • 3:55 - 3:57
    و لە کۆتاییدا ئێمە.
Title:
داینەسۆرە دڕندە و ترسناکەکانی چاخی بەردینی سەحارا - نزار ئیبراھیم
Description:

تەواوی وانەکە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/the-ferocious-predatory-dinosaurs-of-cretaceous-sahara-nizar-ibrahim

لە سەردەمی بەردین ( دەوروبەری ١٠٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر )، باکووری ئەفریقا نیشتیمانی سیستەمێکی ڕوباری گەورە و ئاژەڵە سەیر و دڕندەکانی پێش مێژوو بوو -- وەک سپینۆساروس، داینسۆرێک کە زۆر ترسناکتر بوون لە داینەسۆری تیرانۆسۆرس ڕێکس. نزار ئیبراھیم زانیاری بە بەردینە زانی و زەویزانی بەکار دەھێنێت بۆ باس کردنەوە لەم "ڕوباری زەبەلاحانە" بە وردەکاری سەرسوڕھێنەرەوە.

وانە لە لایەن نزار ئیبراھیم، وێنەی جوڵاو لە لایەن سیلڤا پریتۆڤ.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:20

Kurdish (Central) subtitles

Revisions