Return to Video

گەشتی وێبسایتی TED-Ed

  • 0:01 - 0:03
    بەخێر بێیت بۆ
    گەشتی سەرەتایی پێگەی TED-ed.
  • 0:03 - 0:04
    من لۆگان سماڵێیم،
  • 0:04 - 0:05
    من بەدرهان سینەرم،
  • 0:05 - 0:07
    من جۆردان ریڤزم،
  • 0:07 - 0:08
    و من ستیفانی لوم.
  • 0:08 - 0:10
    ئێمە نوێنەرایەتی تیمی
    TED-Ed دەکەین.
  • 0:10 - 0:12
    ئێمە پێت دەڵێین دەربارەی ئەوەی
    کە چۆن پێگەکە ڕێکخراوە،
  • 0:12 - 0:14
    دەربارەی وانەکانی دەوری
    هەر ڤیدیۆیەک،
  • 0:14 - 0:17
    چۆن دەتوانی وانەکانت بەش بەش
    بکەی یان هەڵیبگەڕێنیەوە،
  • 0:17 - 0:18
    و چۆن کاریگەری وانەکان هەڵدەسەنگێنیت
  • 0:18 - 0:20
    لە پۆلەکەتدا یان لە جیهان.
  • 0:20 - 0:21
    بەرەو کۆتایی گەشتەکە،
  • 0:21 - 0:23
    ئێمە نیشانەیەکی سەرەکی ترتان بۆ دەردەخەین
  • 0:23 - 0:26
    کە ڕاستەوخۆ کارییگەری لەسەر
    هەر کەسێکە ئەو ڤیدیۆیە دەبینێت.
  • 0:26 - 0:28
    با لە پەڕەی سەرەکیەوە دەست پێ بکەین.
  • 0:29 - 0:32
    لە لاپەڕەی سەرەکی، ڤیدیۆ ئۆرجیناڵەکانی
    TED-Ed دەدۆزیتەوە.
  • 0:32 - 0:35
    هەر یەکەیان وانەیەکیی تۆمار کراوە
    لە لایەن مامۆستای ڕاستەقینە
  • 0:35 - 0:38
    کە لە لایەن چاڵاکوانی شارەزاوە بینراوە.
  • 0:40 - 0:42
    دەتوانی ناوی مامۆستا و چالاکوانەکان ببەیت
  • 0:42 - 0:44
    لە بەشی "بەشداربە"ی سایتەکە.
  • 0:45 - 0:48
    کتێبخانەی TED-ed دەتوانرێت لە دوو
    هاوێنەی جیاوازەوە چاوی پێدا بخشێنرێت.
  • 0:48 - 0:52
    فێرخوازەکان دەتوانن"زنجیرە"بەکار بهێنن
    بۆ بینینی ڤیدیۆ بە شێوەیی بابه‌تیانه‌
  • 0:52 - 0:53
    بە پێی ئارەزوی خۆیان.
  • 0:54 - 0:56
    و مامۆستاکان دەتوانن گەڕان
    بەکار بهێنن بەهۆی"بابەت"
  • 0:56 - 1:00
    بۆ دۆزینەوەی کورتە ڤیدیۆیەکی باش بۆ
    بۆ پێدانی ئەرکی ماڵەوە.
  • 1:00 - 1:02
    هەر ڤیدۆییەک لە TED-Ed
    بە وانەیەک هاوپێچ کراوە.
  • 1:02 - 1:05
    ئەو وانانە جێگەی وانە
    وتنەوه‌یێکی باش ناگرنەوە،
  • 1:05 - 1:06
    بەڵام دەتوانن سەرچاوەیەکی ناسەرەکی بن
  • 1:06 - 1:08
    بۆ خوێندکا رو
    مامۆستا لە هەموو جیهان.
  • 1:08 - 1:09
    با سەیری ئەوە بکەین،
  • 1:09 - 1:12
    لە لایەن مامۆستایەکی ئەمریکی و
    چالاکوانێک لە بەریتانیا دروست کراوە،
  • 1:12 - 1:15
    کاتێک گەیشتیە لاپەڕەی وانەکان،
    بەسادەیی گرتە بکە:
  • 1:15 - 1:16
    ڤیدیۆیەکە ئیش دەکات
  • 1:16 - 1:19
    کاتێک بەناو ڤیدیۆکانی دەوروبەری دەگەڕێیت.
  • 1:19 - 1:21
    لە بەشی "کورتە پرسیار"،
  • 1:21 - 1:22
    پرسیاری هەڵبژاردەکان دەدۆزیتەوە
  • 1:22 - 1:24
    کە دەگەڕێ بۆ تێگەشتنی بنچینەیی ڤیدیۆکە.
  • 1:24 - 1:27
    لەهەمان کاتدا
    وەڵامەکانت دەستدەکەوێت
  • 1:27 - 1:31
    و ئەگەر لە یەکێکدا هەڵەت کرد،
    دەتوانی ڤیدۆی فێرکاری بەکاربێنیت.
  • 1:31 - 1:33
    پرسیاری دووبارە
    لە بەشی "بیربکەرەوە" دەدۆزیتەوە .
  • 1:33 - 1:35
    و لە بەشی"قووڵ هەڵبکەنە"،
  • 1:35 - 1:39
    سەرچاوەی زیادە دەدۆزیەوە
    بۆ دۆزینەوەی سەرە بابەت.
  • 1:39 - 1:41
    دەتوانی بە بێ ناو وانەکان تەواو بکەیت،
  • 1:41 - 1:44
    بەڵام کە بچیتە ژوورەوە، دەتوانی لە
    سایتەکەدا بۆ وانەکەی خۆت بگەڕێیت.
  • 1:44 - 1:46
    تەنها سەردانی"چالاکیەکانی ئێستا"بکە،
  • 1:46 - 1:48
    ئەو وەڵامانە دەدۆزیتەوە
    کە پاشەکەوتت کردون
  • 1:48 - 1:50
    بۆ ئەو وانانەی دەستت
    پێ کردوون یان تەواوت کردوون.
  • 1:50 - 1:53
    ئێستا بەهێزترین
    لایەنی وێبسایتی TED-Ed؛
  • 1:53 - 1:54
    دروست کردنی وانە.
  • 1:56 - 1:59
    دروست کردنی وانەی تایبەت ڕێگە دەدات
    بە دەستکاری کردنی بەشەکانی وانەکان.
  • 1:59 - 2:03
    دەتوانی دەستکاری ناونیشان بکەی
    کە پەیوەندی بە پۆلەکەتەوە هەیە.
  • 2:03 - 2:05
    دەتوانی بەشی"با دەست پێ بکەین"بەکار بهێنیت
  • 2:05 - 2:07
    بۆ پێدانی ڕێنمایی یان بوار بۆ وانەکە.
  • 2:07 - 2:10
    دەتوانی بەشی"کورتە پرسیار" دیاری
    بکەیت یان دیاری نەکەیت.
  • 2:10 - 2:12
    لە بەشی"بیر بکەوە"،
  • 2:12 - 2:14
    دەتوانی پرسیارە
    کراوەکانت زیاد بکەیت.
  • 2:14 - 2:15
    و لە بەشی"قووڵ هەڵبکەنە"،
  • 2:15 - 2:19
    دەتوانی سەرچاوە دانراوەکان
    بەکار بهێنیت یان هی خۆت زیاد بکەیت.
  • 2:19 - 2:20
    کاتێک دروست کردنی
    وانەکەت تەواو کرد،
  • 2:20 - 2:23
    بۆ شوێنی سەرچاوەی ڕەسمی نوێو
    بێ هاوتا بڵاو دەبێتەوە.
  • 2:23 - 2:24
    لەبەر ئەوەی بەستەرەکە بێهاوتایە،
  • 2:24 - 2:27
    دەتوانێت بەرەو پێش چوونی فێرخوازەکانت
    بپێوێت کە بۆت ناردوون.
  • 2:27 - 2:29
    دەتوانی بەکاری بهێنیت بۆ
    زانینی بەشداری کردن
  • 2:29 - 2:32
    و وردی وەڵامی هەر یەک لە خوێندکارەکان.
  • 2:32 - 2:35
    ئەوە ئەوەیە کە چۆن تۆ
    ڤیدیۆکانی TED-Ed دروست دەکەیت،
  • 2:35 - 2:38
    یەک وتاری تری بنچینەییمان
    ماوە کە پێت بڵێین.
  • 2:38 - 2:40
    بەکارهێنانی سەکۆی TED-ed،
  • 2:40 - 2:42
    دەتوانیت دەستکاری هەر ڤیدیۆیەکی
    یوتیوب بکەی.
  • 2:42 - 2:47
    واتە دەتوانی وانە دروست بکەیت بۆ هەر
    وتارێکی TEDیان TEDx،
  • 2:47 - 2:51
    و هەریەک لەو هەزاران ڤیدیۆ
    فێرکاریانەی یوتیوب،
  • 2:51 - 2:55
    لە یەکێکیان خۆت دەتوانی ڤیدیۆ بکەیت،
    دایبەزێنی و دەستکاری بکەی.
  • 2:55 - 2:57
    بەهۆی دەستکاری کردنی ئەو وانانە،
  • 2:57 - 3:00
    بە یەکەوە کتێبخانەیەکی سەربەست
    و بەرچاو دروست دەکەین
  • 3:00 - 3:02
    بۆ ئەو وانانەی کە گرنگە بڵاو بکرێنەوە.
Title:
گەشتی وێبسایتی TED-Ed
Description:

تیمی TED-Ed وێبسایتە سەرەتایی و بەهێزەکەی TED-Edدەناسێنن. فێر دەبیت کە چۆن ڤیدیۆی تێد-ئێد دروست دەکرێن، چۆن رێکخراون، دەربارەی وانەکانی فێربوون کە دەوری هەر ڤیدیۆیەکی داوە، و چۆن دەتوانی وانە بەردەست بکەی یان "دەستکاری بکەی" لەسەر بنەمای هەر ڤیدیۆیەکی TED-ed یان هەر ڤیدیۆیەک لەناو یوتیوب.

http://ed.ted.com

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:08
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for TED-Ed Website Tour
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for TED-Ed Website Tour
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for TED-Ed Website Tour
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for TED-Ed Website Tour
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for TED-Ed Website Tour

Kurdish (Central) subtitles

Revisions