Return to Video

ڕێگەیەکی باشتر هەیە بۆ مردن

  • 0:01 - 0:05
    حەز دەکەم چیرۆکێکتان بۆ بگێڕمەوە سەبارەت
    بە مەرگ و تەلارسازی.
  • 0:05 - 0:09
    سەد ساڵێک لەمەوبەر، زیاتر بە دەرد
    دەمردین. بۆ نموونە هەوکردنی سی،
  • 0:09 - 0:13
    گەر دەردەکان بەردەوام بوونایە، ئەوا بە
    زوویی لەناودەچووین.
  • 0:13 - 0:17
    لە ماڵەوە دەمردین، لە پێخەفەکانماندا،
    لە ناو خێزانەکانمان،
  • 0:17 - 0:18
    هەرچەندە ئەوە هەڵبژێرێکی ناچاری بوو
  • 0:18 - 0:21
    چوون زۆربەی خەڵکی پێویستیان بە
    چاودێری پزیشکی بوو.
  • 0:22 - 0:24
    دواتر لەسەدەی بیستدا زۆر شت گۆڕان.
  • 0:24 - 0:26
    دەرمانی نوێمان پەرەپێدا وەک پەنسیلین
  • 0:26 - 0:29
    و توانیمان دژی نەخۆشییە درمەکان
    بەکاریان بهێنین.
  • 0:29 - 0:32
    ئامێری تەکنەلۆجیای نوێی پزیشکی داهێنرا
    وەک تیشک.
  • 0:32 - 0:35
    لەبەر ئەوەی گەورە و گران بوون،
  • 0:35 - 0:38
    پێویستمان بە بینای گەورە بوو بۆ ئەو
    ئامێرانە،
  • 0:38 - 0:40
    دواتر بوون بە نەخۆشخانە مۆدێرنەکانمان.
  • 0:40 - 0:41
    لە دوای جەنگی جیهانی دووەم،
  • 0:41 - 0:44
    چەند وڵاتێک سیستەمی
    تەندرووستی جیهانیان پەرەپێدا
  • 0:44 - 0:47
    تا هەموو کەس
    بەکاری بهێنێت.
  • 0:47 - 0:51
    ئەنجامیش ئەوەبوو کاتی ژیان زیادی کرد بۆ ٤٥
    لە سەرەتای سەدەدا
  • 0:51 - 0:53
    بۆ ئەمڕۆ کە دوو هێندەیە.
  • 0:53 - 0:57
    سەدەی بیستەم کاتی گەشبینیەکی گەورە بوو
    لە بارەی بەدەستهێنانەکانی زانستەوە،
  • 0:57 - 1:01
    بەڵام کاتێک هەموو تەرکیزەکان لەسەر
    ژیان بوون، مردن لەیاد چووەوە،
  • 1:01 - 1:03
    تەنانەت نزیکبوونەوەمان لە مردن
    زۆر دراماتیکی گۆڕا.
  • 1:04 - 1:05
    ئێستا، من تەلارسازێکم،
  • 1:05 - 1:08
    ساڵ و نیوێکە لەم گۆڕانکاریانە دەکۆڵمەوە
  • 1:08 - 1:11
    و چ مانایەک دەدەن بۆ تەلارسازی
    لەبارەی مەرگ و مردنەوە.
  • 1:11 - 1:14
    ئێمە ئێستا زیاتر بە شێرپەنجە و نەخۆشی
    دڵ دەمرین،
  • 1:14 - 1:18
    واتە زۆر لە ئێمە ماوەیەکی زۆرە
    نەخۆشییە درێژخایەنەکانمان هەیە
  • 1:18 - 1:20
    لە کۆتای ژیانماندا.
  • 1:20 - 1:21
    لەو ماوەیەدا
  • 1:21 - 1:27
    کاتێکی زۆر لە نەخۆشخانە و خان و
    ماڵە چاودێریەکان بەسەر دەبەین،
  • 1:27 - 1:29
    پێش ئەوەی بێینە ناو نەخۆشخانە
    مۆدێرنەکانمانەوە.
  • 1:29 - 1:32
    ئەزانن ئەو ڕووناکییە فلۆریانە و
    مەڕمەڕە بێکۆتاکان
  • 1:32 - 1:35
    و ئەو ڕیزە کورسیە ناخۆشانە.
  • 1:35 - 1:39
    تەلارسازی نەخۆشخانە ناوبانگێکی خراپی
    بەدەست هێناوە.
  • 1:39 - 1:42
    بەڵام شتە سەرسوڕهێنەرەکە ئەوەیە کە،
    پێشتر نەخۆشخانەکان وانەبوون.
  • 1:42 - 1:46
    ئەمە L'Ospedale degli Innocenti ە ،
    ساڵی ١٤١٩ لەلایەن بورنولاسکی درووست کراوە
  • 1:46 - 1:50
    یەکێک لە ناودارترین و کاریگەردارترین
    تەلارسازی سەردەمی خۆی بووە.
  • 1:50 - 1:54
    کاتێ لەم بینایە دەڕوانم و بیر لە
    نەخۆشخانەکانی ئەوڕۆ دەکەمەوە،
  • 1:54 - 1:57
    ئەوەی سەرسامم دەکات بەرزویستی بیناکەیە.
  • 1:57 - 1:58
    بەڕاستی بینایەکی مەزنە.
  • 1:58 - 2:00
    ئەم کراوانەی هەیە لە ناوڕاستدا
  • 2:00 - 2:03
    تا هەموو ژوورەکان ڕووناکی خۆر و
    هەوای نوێیان هەبێت،
  • 2:03 - 2:05
    ژوورەکان گەورەن و بنمیچی بەرزیان هەیە،
  • 2:05 - 2:08
    و نەخۆشەکانی زیاتر هەست بە ئارامی
    دەکەن.
  • 2:08 - 2:09
    جوانیشە.
  • 2:09 - 2:13
    بە ڕێگەیەک، ئێمە بیرمان چووەوە کە
    ئەمە شیاوە بۆ نەخۆشخانە.
  • 2:13 - 2:17
    گەر بینای باشترمان بوێت کە تێیدا بمرین،
    دەبێت لەبارەیەوە بدوێین،
  • 2:17 - 2:20
    چوونکە دەزانین بابەتی مەرگێکی نائارام،
  • 2:20 - 2:21
    لەسەری نادوێین،
  • 2:21 - 2:24
    و پرسیار ناکەین ئێمە وەک کۆمەڵ چەندێک
    لە مەرگ نزیکبووینەتەوە.
  • 2:24 - 2:28
    یەکێک لە شتەکان کە زۆر سەرنجی
    ڕاکێشام لە توێژینەوەکەمدا،
  • 2:28 - 2:30
    چۆنیەتی گۆڕانی ڕاستەقینەی بارودۆخکە بوو.
  • 2:30 - 2:33
    ئەمە یەکەمین سوتێگەبوو لە بەریتانیا،
  • 2:33 - 2:36
    کە لە ساڵی ١٨٧٠ دا درووستکرا.
  • 2:36 - 2:39
    کە بۆ یەکەم جار بنیاتنرا
    دووچاری ناڕەزایی گوندنشینەکان بوو.
  • 2:39 - 2:44
    سوتێنگە لەدیدی کۆمەڵەوە پەسەند نەبوو،
    لەسەدا ٩٩.٨ ی خەڵکی دەنێژران.
  • 2:44 - 2:48
    تەنها سەد ساڵ دواتر، سێ چارەکی ئێمە
    دوای مردن دەسوتێنرێین.
  • 2:48 - 2:50
    خەڵکی کراوەن بۆ قبوڵکردنی گۆڕینی شتەکان
  • 2:50 - 2:53
    گەر چانسێکیان پێبدرێت لە بەرەیانەوە بدوێن.
  • 2:53 - 2:56
    جا ئەم وتووێژە دەربارەی مەرگ و
    تەلارسازیەوە
  • 2:56 - 2:59
    ئەوەبوو کە دەستم پێی کرد کاتێک یەکەمین
    پێشەنگام لەسەری کرد.
  • 2:59 - 3:02
    لە ڤێنس، لە حوزەیراندا، لە ژێر ناونیشانی
    ''مەرگ لە ڤێنس.''
  • 3:02 - 3:05
    وا دیزاین کرابوو تەواو ئاسوودەبێت
  • 3:05 - 3:08
    تا خەڵکی وردە وردە ڕادەکێشران بۆی.
  • 3:08 - 3:11
    ئەمە یەکیکە لە پیشاندراوەکان، کە نەخشەیەکی
    دوولایەنەی لەندەنە
  • 3:11 - 3:14
    ئەوە پیشاندەدات چەندێک خانووبەرە
    هەیە لە شارەکەدا
  • 3:14 - 3:16
    وازهێنراوە لە مەرگ و مردن،
  • 3:16 - 3:18
    و کە دەستت لەسەر نەخشەکە دەجوڵێنیت،
  • 3:18 - 3:23
    ناوی خانووبەرە ڕاستەقینەکان،
    بیناکان و گۆڕستانەکان پیشاندراون .
  • 3:23 - 3:25
    و یەکێکی دی لە پیشاندراوەکان زنجیرەیەک
    پۆستکاردبوون
  • 3:25 - 3:27
    کە خەڵکی دەیانتوانی لەگەڵ خۆیان بیبەن.
  • 3:27 - 3:30
    و ماڵی خەڵکی و نەخۆشخانەکان پیشاندرابوون
  • 3:30 - 3:32
    و گۆڕستانەکان و مردوخانەکان،
  • 3:32 - 3:35
    و چیرۆکی بۆشایی جیاواز دەڵێن
  • 3:35 - 3:37
    ئەمە ئەوەیە کە پێیدا تێپەردەبین
    لە لایەکی مەرگدا.
  • 3:37 - 3:40
    ویستمان ئەوە پیشانبدەین ئەو شوێنەی
    لێی دەمرین
  • 3:40 - 3:43
    کلیلێکە بۆ ئەوەی کە چۆن دەمرین.
  • 3:43 - 3:48
    نامۆترین شت بریتیبوو لەو کاردانەوەی
    سەردانکەرەکان بۆ پێشەنگاکە،
  • 3:48 - 3:50
    بەتایبەت کارە دەنگ و وێنەکان.
  • 3:50 - 3:54
    خەڵک هەبوو سەمایان دەکرد و
    ڕایاندەکرد و بازیان دەدا
  • 3:54 - 3:57
    هەوڵیان دەدا پێشەنگاکە چالاک بکەن
    لە ڕێی جیاوازەوە،
  • 3:57 - 3:59
    و لە خاڵێکی دیاریکراودا، دەوەستان
  • 3:59 - 4:02
    و بریان دەکەوتەوە لە پێشەنگایەکن
    ،دەربارەی مەرگ
  • 4:02 - 4:05
    ڕەنگە ئەمە مامەڵەیەکی باش نەبێت.
  • 4:05 - 4:07
    بەڵام لە ڕاستیدا دەپرسم
    تەنها ڕێگەیەک هەیە
  • 4:07 - 4:10
    تا لەلای مەرگ پەیڕەوی بکەین؟
  • 4:10 - 4:14
    گەر نییە، داوا دەکەم بیر بکەنەوە دەربارەی
    ئەوەی مردنی باش چییە،
  • 4:14 - 4:18
    و بیردەکەنەوەتان چۆنە کە تەلارسازی پشتگیری
    مردنێکی باش بکات،
  • 4:18 - 4:22
    لەوە ناچێت لەمە کەمتر بێت و
    لەمەش زۆرتر بێت؟
  • 4:22 - 4:25
    سوپاس بۆ ئێوە
  • 4:25 - 4:27
    چەپڵەڕێزان.
Title:
ڕێگەیەکی باشتر هەیە بۆ مردن
Speaker:
ئالیسۆن کیڵینگ
Description:

لەم کورتە باسە هاندەرەدا، تەلارساز ئالیسۆن کیڵینگ، لەو بینایانە دەدوێ کە مردن و مەرگ تێیاندا ڕوودەدات، گۆرستانەکان، نەخۆشخانەکان و ماڵەکان. شێوازی مردنمان لە گۆڕاندایە، هەروەها شێوازی درووستکردنی بیناکان بۆ مردن لە گۆڕاندان ... باسێکی سەرنجڕاکێشە لەبارەی دیمەنی شاراوەی شارەکانمان، هەوەها ژیانمان.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
04:39

Kurdish subtitles

Revisions