Return to Video

دین ئۆرنیش : لە بارەی ژەمە خۆراکییە کوشندەکانەوە

  • 0:00 - 0:03
    لەگەڵ ئەو هەموو گرنگیدانە بە نەخۆشی ئایدز و ئەنفلۆنزای باڵندە
  • 0:03 - 0:05
    هەندێک زانیاری تر لەو بارەیەوە دەبیستین لە لایەن
  • 0:05 - 0:07
    زانای بلیمەت، دکتۆر بریلیانت
  • 0:07 - 0:09
    دەمەوێت باس لە چەند نەخۆشی یەکی تریش بکەم، لەوانە
  • 0:09 - 0:12
    نەخۆشی دڵ و مولولەکانی خوێن، شەکرە و هەروەها بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن
  • 0:12 - 0:15
    کە هەموو ئەم نەخۆشیانە دەکرێت ڕیگریان لێ بکرێت
  • 0:15 - 0:17
    لانی کەم لە %٩٥ ی خەڵکی دا
  • 0:17 - 0:18
    تەنها بە گۆڕینی سیستمی خۆراکیان و شیوازی ژیانیان
  • 0:18 - 0:19
    ئەوەی کە ڕوو دەدات ئەوەیە کە
  • 0:19 - 0:21
    نەخۆشییەکان بە جیهانی بوون ، چونکە خەڵکی
  • 0:21 - 0:24
    وەک ئێمە نان دەخۆن، وەک ئێمە دەژین، هەروەها
  • 0:24 - 0:27
    وەک ئێمەش دەمرن بە تایبەتی لە نەوەیەکی دیاری کراودا، بۆ نمونە
  • 0:27 - 0:29
    ئاسیا لە نزمترین ئاستی ڕێژەی
  • 0:29 - 0:31
    نەخۆشییەکانی دڵ و قەڵەوی و شەکرەوە
  • 0:31 - 0:34
    گۆڕدرا بۆ بەرزترین ئاست. لە ئەفریقاش ڕێژەی نەخۆشییەکانی دڵ
  • 0:34 - 0:37
    یەکسانە بە ڕێژەی قوربانیانی ئایدز و ئەنفلۆنزای باڵندە
  • 0:37 - 0:38
    لە زۆربەی وڵاتاندا
  • 0:38 - 0:40
    کەواتە ئێمە ماوەیەکی کاتی ناسکمان هەیە، کە پێویستە لەسەرمان
  • 0:40 - 0:42
    گۆڕانکارییەکی گرنگ درووست بکەین کە بتوانێت
  • 0:42 - 0:44
    کاریگەری لەسەر ژیانی ملیۆنەها کەس درووست بکات
  • 0:44 - 0:46
    هەروەها کار بکەین لەسەر شیوازێکی پزیشکی لە
  • 0:46 - 0:47
    پێوەرێکی جیهانی دا
  • 0:47 - 0:49
    نەخۆشییەکانی دڵ و خوێن، تا ئێستاش زیاتر و زیاتر خەڵک دەکوژن
  • 0:49 - 0:51
    نەک بەتەنها لەم وڵاتەدا، بەڵکو
  • 0:51 - 0:54
    لە سەر تا سەری جیهاندا-- لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا
  • 0:54 - 0:56
    دەتوانرێت ڕێگری لە تووشبوونی خەڵکی بەم نەخۆشیانە بکرێت
  • 0:57 - 0:59
    تەنها هێندە نی یە کە بتوانرێت ڕێگری بکرێن: بەڵکو لە ڕاستیدا
  • 0:59 - 1:01
    دەکرێت پێچەوانەش بکرێنەوە. هەروەها لەم ٢٩ ساڵەی ڕابردوودا
  • 1:01 - 1:03
    توانیمان ئەو ڕاستییە بخەینە ڕوو کە بە گۆڕینی
  • 1:03 - 1:06
    ژەمە خواردنەکان و جۆرێتی ژیانمان دەتوانین ئەو کارە بکەین،
    بە بەکارهێنانی ئامێری پێشکەوتووی
  • 1:06 - 1:08
    گران بەها, کە پێوەرێکی تەواوە بۆ سەلماندنی
  • 1:08 - 1:11
    بەهێزی ئەو تاکتیکە ساکارانە ئەو ڕاستیەمان سەلماند، کە وەک کەمترین بڕی تێچوونی
  • 1:11 - 1:13
    چارەسەر کردن تەماشا دەکرێن-- هەر وەها بە پێوانە کردن و
  • 1:13 - 1:15
    لێکۆڵینەوە لە مولولەکانی خوێن بە ئامێری تایبەت لە ماوەی ساڵێکدا
  • 1:15 - 1:16
    و ڕوانین لە مولولەکانی خوێن بە تیشک
  • 1:16 - 1:18
    چەند مانگێک لەمەوبەر-- هەستاین بە بڵاو کردنەوەی
  • 1:18 - 1:20
    یەکەمین لێکۆڵینەوەمان، ئەوەی نیشان دەدا کە ئێوە دەتوانن ڕێگری بکەن
  • 1:20 - 1:22
    لە توشبوون بە شیرپەنجەی پڕۆستات بە
  • 1:22 - 1:25
    گۆڕینی جۆرێتی ژیان و ژەمە خواردنەکەکان، هەروەها لە سەدا ٧٠ی
  • 1:25 - 1:29
    قەبارەی خانە شێر پەنجەییەکان کەمدەکاتەوە، یاخود
  • 1:29 - 1:31
    گەشەکردنیان دەوەستێنێت، بە بەراورد کردنیان لەگەڵ %٩ ی
  • 1:31 - 1:32
    خانەکانی تر
  • 1:32 - 1:34
    هەروەها لەم ( ئێم - ئاڕ-ئای) یەدا دەبینن
  • 1:34 - 1:36
    کە خانە توشبووەکان بە شێرپەنجە ڕەنگیان سورە-- دەتوانن
  • 1:36 - 1:38
    ببینن کە چۆن پاش ساڵێک کەمبوونەتەوە
  • 1:38 - 1:41
    ئێستا نەخۆشی قەڵەوی لە ئارادایە: دوو لەسەر سێی
  • 1:41 - 1:44
    لاوان و لەسەدا پانزەی منداڵان ئەم نەخۆشیەیان هەیە، ئەوەی کە زۆر گرنگە
  • 1:44 - 1:47
    بەلای منەوە ئەوەیە کە ڕێژەی نەخۆشی شەکرە بە ڕێژەی %٧٠ زیادی کردووە
  • 1:47 - 1:49
    لەم ١٠ ساڵەی ڕابردوودا، کە پێدەچێت ئەمان ببنە یەکەمین
  • 1:49 - 1:51
    جیل کە تێیدا منداڵەکانمان ژیانێکی کورتتریان هەبێت
  • 1:51 - 1:53
    وەک لە ئێمە، ئەمە جێگەی داخە، هەروەها ئەمە
  • 1:53 - 1:54
    دەتوانرێت ڕێگری لێ بکرێت
  • 1:54 - 1:57
    ئەوان تەنها ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نین، بەڵکو ئەوان
  • 1:57 - 1:59
    مرۆڤن-- ژمارەی تووشبوان بە قەڵەوی
  • 1:59 - 2:03
    لە ویلایەتەکەماندا لە ٨٥، ٨٦،،٨٧-ەوە دەستی پێکردووە، ئەمانە بە گوێرەی
  • 2:03 - 2:07
    وێب سایتی کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشییەکان، ٨٨،٨٩،٩٠،٩١--- ئێوە
  • 2:07 - 2:11
    ڕیکخستنێکی نوێ دەبینن-- ٩٢، ٩٣، ٩٤. ٩٥، ٩٦،
  • 2:11 - 2:16
    ٩٧، ٩٨، ٩٩، ٢٠٠٠، ٢٠٠١-- تا بێت خراپتر دەبێت، ئێمە
  • 2:16 - 2:17
    (بە سێوەیەک لە شێوەکان گەشە دەکەین( پێکەنین
  • 2:21 - 2:24
    ئێستا، ئێما دەتوانین لەو بارەیەوە چی بکەین ؟ لە ڕاستیدا. ئێوە دەزانن کە
  • 2:24 - 2:25
    ئەو شیوازە خواردنەی کە ئێمە بۆمان دەرکەوتووە کە دەتوانێت نەخۆشییەکانی دڵ ە
  • 2:25 - 2:27
    شێرپەنجە پێچەوانە بکاتەوە، شێوازی خواردنی ئاسیاییە
  • 2:27 - 2:29
    بەڵام خەڵکی ئاسیاش ئێستا وەک ئێمە نان دەخۆن
  • 2:29 - 2:30
    ئەمەش هۆکاری ئەوەیە کە ئەوانیش نەخۆش دەکەون
  • 2:30 - 2:31
    وەک ئێمە
  • 2:31 - 2:33
    من لەگەڵ چەندین کۆمپانیای گەورەی خواردەمەنیدا
  • 2:33 - 2:35
    کارم کردووە. دەتوانن خۆراکی خۆش و بە تام
  • 2:35 - 2:37
    و هەروەها گونجاو لە ڕووی تەندروستییەوە ئامادە بکەن،
  • 2:37 - 2:40
    بۆ نمونە، من بەڕێوبەرایەتی "ماکدۆناڵد و
  • 2:40 - 2:42
    پیپسی و کۆناگرا و سەیف وەی "و هەروەها بەم زووانەش
  • 2:42 - 2:44
    بەڕیوبەرایەتی " دێڵ مۆنت "دەکەم، ئەوان دەڵێن ئەمە
  • 2:44 - 2:45
    بازرگانییەکی باشە
  • 2:45 - 2:46
    ئەو زەڵاتانەی کە لە ماکدۆناڵد پێشکەش دەکرێن
  • 2:46 - 2:48
    بەرهەمی کار کردنن-- بە نیازن زەڵاتەی ئاسیاییش بهێنن. لە کۆمپانیای
  • 2:48 - 2:50
    پیپسیش، دوو لەسەر سێی هۆکاری گەشەکردنیان
  • 2:50 - 2:51
    خواردنە باشەکانیانە
  • 2:51 - 2:53
    کەواتە ئەگەر بتوانین بەم شێوەیە کار بکەین، ئەوکاتە دەتوانین
  • 2:53 - 2:56
    ئەو داهاتانە بپارێزین کە بەکاریان دەهێنین بۆ کڕینی دەرمانی پێویست
  • 2:56 - 2:59
    بۆ چارەسەرکردنی ئایدز و مەلاریا
  • 2:59 - 3:00
    وە هەروەها ئەنفلۆنزای باڵندە. سوپاس
Title:
دین ئۆرنیش : لە بارەی ژەمە خۆراکییە کوشندەکانەوە
Speaker:
Dean Ornish
Description:

نەخۆشییەکانی ئایدز و شێر پەنجە و هەروەها ئەنفلۆنزای باڵندە نابێت بە ترسناکترین نەخۆشییەکان هەژمار بکرێن، نەخۆشییەکانی دڵ و پەستانی خوێن لە هەموو جۆرەکانی تر زیاتر خەڵکی دەکوژن -- کە لە زۆربەی بارەکاندا دەتوانرێت ڕیگریان لێ بکرێت
دکتۆر دین ئۆرنیش ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە چۆن گۆڕینی شێوازی خواردن پارێزگاری لە ژیان دەکات

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
03:01

Kurdish subtitles

Revisions