Return to Video

کاریگەری شەکر لە سەر مێشک چییە - نیکۆلی ئاڤێنا

  • 0:07 - 0:09
    وێنایی کێکی گەرم و شیرین بکە،
  • 0:09 - 0:12
    شیرنی ڕەق، کێکی نەرم،
  • 0:12 - 0:15
    پسکیتی قوچەکی پڕکرابێت لە دۆندرمە.
  • 0:15 - 0:17
    دەمت ئاوی کرد؟
  • 0:17 - 0:18
    ئارەزووت چووە سەر شیرینی؟
  • 0:18 - 0:19
    بۆچی؟
  • 0:19 - 0:24
    چی ڕوویدا لە مێشکتدا کە وایکرد زۆر لاواز
    بیت بەرانبەر خواردنە شیرنەمەنییەکان؟
  • 0:24 - 0:27
    شەکر چەمکێکی گشتییە
    بەکاردێت بۆ پەسنکردنی جۆرێک لە ڕیشاڵ
  • 0:27 - 0:28
    پێی دەوترێت کاربۆھیدرەیت،
  • 0:28 - 0:31
    کە بونی ھەیە لە بەشێکی زۆری
    خواردن و خواردنەوەکاندا.
  • 0:31 - 0:34
    تەنھا سەیری ڕێژەی شەکر بکە
    لەسەر ئەو بەرھەمانەی دەیکڕیت.
  • 0:34 - 0:37
    گلوکەوز، فروکتەوز، سوکرەوز،
  • 0:37 - 0:40
    ماڵتەوز، لاکتەوز، دێکسترەوز و ستارچ.
  • 0:40 - 0:42
    ھەموویان شێوەی شەکرن.
  • 0:42 - 0:44
    و ھەروەھا فروکتەوزی تێر خۆشاوی دانەوێڵە
  • 0:44 - 0:46
    شەربەتی میوە، شەکری سروشتی، ھەنگوین.
  • 0:47 - 0:50
    و شەکر تەنھا لە نێو
    نوقڵ و شیرنیەکان دا نییە،
  • 0:50 - 0:51
    بەڵکو دەکرێتە نێو دۆشاوی تەماتە،
  • 0:51 - 0:56
    ماست، میوەی وشک کراوە
    ئاوە تامدارەکان، بسکیتی گرانۆلا.
  • 0:56 - 0:59
    لەبەرئەوەی شەکر لە ھەموو شوێنێکە،
    گرنگە تێبگەین
  • 0:59 - 1:00
    کە چۆن کار لە مێشک دەکات.
  • 1:00 - 1:02
    چی ڕوودەدات کاتێک شەکر بەر زمانت دەکەوێت؟
  • 1:02 - 1:05
    و ئایا خواردنی کەمێک شەکر
    وات لێدەکات زیاتر پەرۆش بیت؟
  • 1:06 - 1:07
    گەر تۆ کەمێک دانەوێڵە بخۆیت.
  • 1:07 - 1:11
    ئەو شەکرەی کە تیایەتی
    ھەستەوەری تامی شیرین و
  • 1:11 - 1:13
    بەشێک لە مەمیلەکانی چەشتن
    چالاک دەکات لەسەر زمانت.
  • 1:13 - 1:16
    ئەم ھەستەوەرانە ئاماژە دەنێرن
    بۆ لاسکی مێشک،
  • 1:16 - 1:19
    و لەوێوە پەل دەھاوێت
    بۆ ناوچەی جیاواز لە پێشەوەی مێشک،
  • 1:19 - 1:22
    یەک لەوانە توێکڵی مێشکە.
  • 1:22 - 1:26
    بەشە جیاوازەکانی توێکڵی مێشک
    تامی جیاواز وەردەگرن:
  • 1:26 - 1:28
    تاڵ، سوێر، خۆشتام،
  • 1:28 - 1:30
    و لەم دۆخەی ئێمەدا، شیرین.
  • 1:30 - 1:33
    لێرەوە ئاماژەکان بە سیستەمی
    خەڵات کردنی مێشکی کارادەکەن،
  • 1:33 - 1:37
    ئەم سیستەمە زنجیرەیەکە لە
    ڕێگەی کارەبایی و کیمیایی
  • 1:37 - 1:40
    بەرەو چەند ھەرێمێکی
    جیاوازی مێشک.
  • 1:40 - 1:41
    تۆڕێکی ئاڵۆزە،
  • 1:41 - 1:44
    بەڵام وەڵامی پرسیارێکی
    بەپەلە دەداتەوە:
  • 1:44 - 1:46
    پێویست دەکات دووبارە تام بکەمەوە؟
  • 1:46 - 1:49
    ئەو گەرمی و چێژەی ھەستی پێ دەکەیت
    کاتێک تامی کێکە قاوەکەی نەنکت دەکەیت،
  • 1:50 - 1:51
    ئەوە ڕیوارد سیستەمی مێشکتە دەڵێت،
  • 1:51 - 1:53
    "ممم، بەلێ"
  • 1:53 - 1:55
    و ئەوە تەنھا بە خواردن چالاک نابێت.
  • 1:55 - 1:58
    کۆمەڵایەتی بوون، ئاکاری وروژێنەر،
    و ھۆشبەرەکان
  • 1:58 - 2:01
    تەنھا چەند نموونەیەکی کەمن
    لەو هۆکارانەی
  • 2:01 - 2:03
    کە دەبنە ھۆی چالاککردنی
    سیستەمی خەڵات کردنی.
  • 2:03 - 2:09
    بەڵام زۆر چالاک کردنی ئەم سیستەمە
    دەبێتە ھۆی زنجیرە ڕوداوێکی ناخۆش:
  • 2:09 - 2:12
    لەدەستدانی کۆنترۆڵ، ئارەزوو کردن و
    زیادکردنی ئارامیگرتن بەرامبەر شەکر.
  • 2:13 - 2:15
    با بچینەوە سەر دانەوێڵەکەمان،
  • 2:15 - 2:19
    بە ناو گەدەتدا دەچێتە خوارەوە
    لە کۆتایدا دەگاتە ھەناوت.
  • 2:19 - 2:20
    و بڵێ چی؟
  • 2:20 - 2:22
    لێرەش ھەستەوەری شەکری لێیە.
  • 2:22 - 2:25
    ئەوان تام ناکەن بەڵام
    ئاماژە دەنێرن
  • 2:25 - 2:27
    بە مێشکت دەڵێن کە تۆ تێر بویت
  • 2:27 - 2:29
    یان لەشت پێویستی بە دروسکردنی
    ئینسۆلینی زیاتر ھەیە
  • 2:29 - 2:31
    تا مامەڵە بکەت لەگەڵ ڕێژەی
    ئەو شەکرەی دەیخۆیت.
  • 2:32 - 2:35
    گرنگترینی خەڵاتی سیستەمی مێشک دۆپامینە
  • 2:35 - 2:37
    کە دەمارێکی کیمیایی گرنگ
    یان دەمارێکی گەیەنەرە.
  • 2:37 - 2:40
    چەندین دۆپامین ھەن
    لە ھەستەوەرەکانی پێشەوەی مێشک،
  • 2:40 - 2:42
    بەڵام بە یەکسانی دابەش نەبوون،
  • 2:42 - 2:45
    ناوچەیەکی دیاریکراوی کۆمەڵێک
    ھەستەوەری شێتی تێدایە،
  • 2:45 - 2:48
    و ئەو دۆپامینە گەرمانە
    بەشێکن لە خەڵاتی سیستەمی مێشکمان.
  • 2:49 - 2:52
    ھۆشبەر و ئەلکھوول، یان ھیرۆین و نیکۆتێن
  • 2:52 - 2:53
    وا لە دۆپامین دەکەن ھەڵبچن،
  • 2:53 - 2:56
    وا لە ھەنێک خەڵک دەکات
    کە بە بەردەوامی ئەو ھەڵچونە بخوازن،
  • 2:56 - 2:58
    بە شێوەیەکی تر، پێوەی ئالودە بن.
  • 2:59 - 3:03
    شەکریش ھەروەھا دەبێتە ھۆی ھەڵچوونی دۆپامین
    بەڵام وەک ھۆشبەر نا.
  • 3:03 - 3:07
    شەکر بە دەگمەن ھەیە لە نێو ئەو
    خواردنانەی دەبنە ھۆی ھەڵچوونی دۆپامین.
  • 3:07 - 3:09
    بڕوکلی، بۆ نمونە، ھیچ کاریگەریەکی نییە
  • 3:09 - 3:10
    کە ئەمە ڕونیدەکاتەوە
  • 3:10 - 3:13
    بۆ ئەونە گرانە منداڵێک
    سەوزە بخوات.
  • 3:13 - 3:15
    بەو بۆنەیەوە،
  • 3:15 - 3:18
    با بڵێین تۆ برسیتە
    و بڕیارت داوە خواردنێکی مامناوەند بخۆیت.
  • 3:18 - 3:21
    خواردت و ڕێژەی دۆپامین بەرزبۆوە
    لە بەشە گەرمەکانی ڕیوارد سیستەمتدا،
  • 3:21 - 3:25
    بەڵام تۆ گەر ھەمان خواردن بخۆی
    چەند ڕۆژێک لەسەر یەک،
  • 3:25 - 3:29
    بەرزبوونەوەی دۆپامین
    کەمتر و کەمتر دەبێتەوە.
  • 3:29 - 3:31
    ئەوە لەبەرئەوەیە کاتێ خواردن یەتە ئاراوە،
  • 3:31 - 3:35
    مێشک ھەوڵ دەدات بگەڕێت بۆ
    تامی تازە و جیاواز.
  • 3:35 - 3:36
    بۆچی؟
  • 3:36 - 3:37
    لەبەر دوو هۆکار:
  • 3:37 - 3:40
    یەکەم، بۆ دۆزینەوەی ئەو
    خواردنانەی خراپ بوون.
  • 3:40 - 3:43
    و دووەم، چونکە ھەتا زیاتر ژەمەکانمان
    دەوڵەمەند بێ بە خۆراکی جیاواز،
  • 3:43 - 3:46
    ئەوە زیاتر ئێمە ئەو ئەو مادە
    خۆراکیانە وەردەگرین کە پێویستمانە.
  • 3:46 - 3:47
    بۆ پارێزگاری لەو ھەمەجۆریە،
  • 3:47 - 3:50
    پێویستە بتوانین
    خواردنی نوێ بناسینەوە،
  • 3:50 - 3:54
    لە ھەموی گرنگتر، دەبێت
    بەردوام بین لە تاقیکردنەوەی خواردنی نوێ.
  • 3:54 - 3:57
    و لەبەر ئەوەیە پلەی دۆپامین دادەبەزێت
    کاتێ خواردنەکان دووبارە دەبنەوە.
  • 3:57 - 3:59
    ئێستا با باسی ژەم بکەینەوە.
  • 3:59 - 4:02
    چی دەبێت ئەگەر لە بری خواردنێکی
    تەندروست و مامناوەند،
  • 4:02 - 4:04
    تۆ خواردنێکی دەوڵەمەند بە شەکر بخۆیت؟
  • 4:04 - 4:07
    ئەگەر تۆ بە کەمی شەکر بخۆیت
    یان بەپێی پێویست نەیخۆیت لەوکاتەدا،
  • 4:07 - 4:10
    کاریگەریەکەی ھەمان شتە
    وەک ئەوەی خواردنە مامناوەندەکە.
  • 4:10 - 4:14
    بەڵام گەر زۆر بخۆیت،
    کاردانەوەی دۆپامین دانابەزێت.
  • 4:14 - 4:18
    بە شێوەیەکی تر، خواردنی شەکری زۆر
    بەردەوام خۆشی دەبەخشێت.
  • 4:18 - 4:21
    بەم جۆرە، شەکر کەمێک
    وەک ھۆشبەر مامەڵە دەکات.
  • 4:21 - 4:25
    ئەمە ھۆکاری ئەوەیە کە خەڵک
    ئەکەونە داوی شەکرەوە.
  • 4:25 - 4:28
    کەوابوو، بیر لەو جۆرە
    جیاوازانەی شەکر بکەوە،
  • 4:28 - 4:31
    ھەمویان بێھاوتان، بەڵام
    ھەرکاتێک ھەر جۆرێک شەکر بخورێت،
  • 4:31 - 4:35
    دۆپامین دەست دەکات بە کاریگەری خۆی
    لەسەر مێشک بە بەخشین ھەستی خۆشی.
  • 4:35 - 4:39
    زۆر جار دەبێتە هۆی
    لەدەست چوونی شتەکان.
  • 4:39 - 4:43
    کەوابوو، بەڵێ، زیاد لە پێویست خواردنی شەکر
    ئەکرێ مێشک ئالودە بکات،
  • 4:43 - 4:46
    بەڵام خواردنی کێکێک جار جار
    زیانت پێ ناگەیەنێت.
Title:
کاریگەری شەکر لە سەر مێشک چییە - نیکۆلی ئاڤێنا
Speaker:
نیکۆلی ئاڤێنا
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/how-sugar-affects-the-brain-nicole-avena

کاتێک شتێکی پڕ لە شەکر دەخۆیت، هەستەوەرەی تامی شیرین، هەناو و مێشكیشت هەستی پێ دەکەن. ئەمە چالاک کردنی ڕیوارد سیستەمی مێشکە کە وەکو هی لاشە نییە کە چۆن ئەو ماددانەی ئاڵودە بووە پێیانەوە وەکو کحول یان نیکۆتین هەرسیان دەکات. زۆر خواردنی شەکر دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی دۆپامین و وادەکات ئارەزووت بۆ شەکر زیاتر ببێت.

وانەیەک لە لایەن: نیکۆلی ئاڤێنا، ئەنیمەیشن: STK Films.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:03
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How sugar affects the brain
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for How sugar affects the brain
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How sugar affects the brain
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for How sugar affects the brain
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How sugar affects the brain
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How sugar affects the brain
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for How sugar affects the brain
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for How sugar affects the brain
Show all

Kurdish subtitles

Revisions Compare revisions