Return to Video

چۆن ژەنینی مۆسیقا سوودی دەبێت بۆ مێشکت؟ - ئەنیتا کۆڵینس.

  • 0:14 - 0:17
    ئایا دەتزانی هەرجارێک
    مۆسیقاژەنەکان ئامێرەکانیان هەڵدەگرن،
  • 0:17 - 0:20
    یاری ئەگرین بەنێو هەموو
    مێشکیاندا دێت و دەچێت؟
  • 0:20 - 0:23
    لە ڕووکاریاندا،
    لەوانەیە ئارام و ورد دەرکەون،
  • 0:23 - 0:27
    خوێندنەوەی مۆسیقاکە و لێدانی
    جوڵە وردە داواکراوەکان.
  • 0:27 - 0:29
    بەڵام لە مێشکیاندا،
    بەزمێکی گەورە دەگوزەرێت.
  • 0:30 - 0:31
    چۆن ئەمە دەزانین؟
  • 0:31 - 0:33
    باش، لەم چەند دەیەی پێشوودا.
  • 0:33 - 0:35
    دەمارناسەکان چەند پێشکەوتنێکی
    گەورەیان بە خۆوە بینی
  • 0:36 - 0:40
    لە تێگەشتنی چۆنیەتی ئیشکردنی مێشکمان
    بە چاودێری کردنی لە کاتەکەی خۆیدا
  • 0:40 - 0:43
    بە ئامێرەکانی وەک FMRI و پشکنەرەکانی PET.
  • 0:43 - 0:46
    ئەو دەمەی خەڵکی بەم ئامێرانە پشکنین دەکەن،
  • 0:46 - 0:49
    کردەکانی، وەک خوێندنەوە یان
    شیکارکردنی پرسیاری بیرکاری.
  • 0:49 - 0:53
    هەموویان دەگەڕێنەوە بۆ ئەو شوێنانەی
    مێشک کە چالاکییەکانی تێدا تێبینی دەکرێت.
  • 0:53 - 0:56
    بەڵام کە پشکنینان بۆ ئەوانە
    کرد کە گوێیان لە مۆسیقا دەگرت،
  • 0:56 - 0:58
    یاری ئاگرینیان بینی.
  • 0:58 - 1:01
    چەند بەشێکی مێشک بە جارێک ڕووناک دەبوون،
  • 1:01 - 1:03
    هەر کە قۆناغکارییان بۆ دەنگەکە کرد،
  • 1:03 - 1:06
    جیاکردنەوەیان کرد بۆ تێگەشتنی
    پێکهاتەکان وەک میلۆدی و ڕیتم،
  • 1:06 - 1:10
    دواتر بەستنەوەی هەموویان بەیەکەوە،
    بۆ یەک پارچەی مۆسیقی.
  • 1:10 - 1:13
    و مێشکمان هەموو ئەم ئیشە
    لە ماوەی چەندە لەتە چرکەیەک دەکات
  • 1:13 - 1:17
    لە نێوان ئەو کاتەی بۆ یەکەمجار گوێمان لە
    مۆسیقاکە دەبێت لەگەڵ بە جوڵەهاتنی قاچمان.
  • 1:17 - 1:20
    بەڵام کە زاناکان لێکۆڵینەوەکانیان لە
    مێشکی گوێگری
  • 1:20 - 1:23
    مۆسیقاوە گواستەوە بۆ مێشکی ئاواز ژەنەکان،
  • 1:23 - 1:26
    یارییە ئاگرینە بچووکەکان
    دەبنە هەرایەکی گەورە.
  • 1:26 - 1:29
    ئەوە دۆزرایەوە کە لە کاتی گوێگرتن
    لە مۆسیقا وا دەکات مێشک
  • 1:29 - 1:31
    ببەستێتەوە بە کۆمەڵێک چالاکی چێژبەخشەوە،
  • 1:31 - 1:35
    لێدانی مۆسیقا بۆ مێشک هاوشێوەی
    ڕاهێنانی هەموو جەستەیە.
  • 1:36 - 1:39
    دەمارناسەکان چەند شوێنێکی
    چالاکبووی مێشکیان بینی.
  • 1:39 - 1:42
    پڕۆسەیەکی زانیارییە جیاوازەکانە هاوکاتە
  • 1:42 - 1:46
    لە ئاڵۆزی، پێکەوە بەستن و
    ڕیزبەندیەکی خێرای سەرسامکەرانە.
  • 1:46 - 1:50
    بەڵام چی دەربارەی درووستکردنی
    مۆسیقایەک کە مێشک ڕووناک بکاتەوە؟
  • 1:50 - 1:52
    توێژینەوەکە هێشتا تا ڕادەیەک نوێیە،
  • 1:52 - 1:54
    بەڵام دەمارناسەکان بیرۆکەیەکی باشیان هەیە.
  • 1:54 - 1:56
    لێدانی ئامێرێکی مۆسیقا
  • 1:56 - 1:59
    هەموو شوێنە جیاوزەکانی
    مێشک بە یەکجار کارا دەکات،
  • 1:59 - 2:03
    بەتایبەت، بینین، بیستن و کۆرتیس.
  • 2:03 - 2:08
    ڕێک وەک ڕاهێنانەکانی تر، ڕاهێنانە
    وورد و بنیاتنراوەکانی ژەنینی مۆسیقا
  • 2:08 - 2:12
    مەودای ئەرکی ئەو بەشانەی مێشک
    فراوان دەکات، دەهێڵێت ئەو فراوانبوونە
  • 2:12 - 2:14
    بدەینە چالاکیەکانی دیکە.
  • 2:14 - 2:17
    دیارترین جیاوازی نێوان گوێگرتن
    لە مۆسیقا و لێدانی مۆسیقا
  • 2:17 - 2:20
    ئەوەیە کە توانستی دووەمی
    مێشکە جوڵە دەخاتە کار،
  • 2:20 - 2:23
    کە لە هەردوو نیوەگۆکەی
    مێشکەوە کۆنتڕۆڵکراوە.
  • 2:23 - 2:26
    هەروەها دەبێتە ووردی زمانەوانی و بیرکاری،
  • 2:26 - 2:28
    کە لە نیوەگۆی چەپدا زیاترجێبەجێ دەکرێن،
  • 2:28 - 2:32
    لەگەڵ ئەم ئاسوودەییە نوێیە و
    داهێنەرانەیە کە چالاکتر و چالاکتر دەبێت.
  • 2:32 - 2:34
    لەبەر ئەم هۆکارانە،
    ژەنینی مۆسیقا بووەتە هۆی
  • 2:34 - 2:39
    زیادبوونی مەودا و چالاکی پۆڵکە،
  • 2:39 - 2:41
    پردی نێوان هەردوو نیوەگۆکە،
  • 2:41 - 2:46
    وا دەکات پەیامەکان لە مێشکدا خێراتر
    و بە ڕێی هەمەجۆرتر بگوازرێنەوە.
  • 2:46 - 2:49
    ئەمە لەوەیە وا لە موزیکژەنەکان
    بکات کێشەکان زۆر
  • 2:49 - 2:52
    کاریگەرتر و داهێنەرانەتر شیکار بکەن،
    لە ئەکادیمیا و ژینگەی کۆمەڵایەتییدا.
  • 2:52 - 2:56
    بەهۆی ئەوەی دانانی مۆسیقا
    هونەر و تێگەشتن دەگرێتەخۆ
  • 2:56 - 2:58
    پەیام و ئاسوودەییە بەسۆزیەکەی،
  • 2:58 - 3:02
    میوزیکژەنەکان هەردەم ئاستێکی
    بەرزتری بەرێوبەرییان هەبووە،
  • 3:02 - 3:04
    پێگەیەکی بەستراوە بە ئەرکی دیکەوە
  • 3:04 - 3:08
    کە پلان دانان، ستراتیژیکردن، و
    سەرنج ڕاکێشان بۆ وردەکاری
  • 3:08 - 3:13
    وا دەکات کە شیکردنەوەی لایەنە
    زانینخوازی و هەستییەکان هاوکاتی یەک بن.
  • 3:13 - 3:16
    ئەم توانستەش کاریگەری لەسەر
    سیستەمی ئیشی یادەوەریمان هەیە.
  • 3:16 - 3:20
    و لە ڕاستیدا، میوزیک ژەنەکان
    ئەرکەکانی یادوەرییان زیاد دەکەن،
  • 3:20 - 3:25
    بە درووستکردن، هەڵگرتن، و بەبیرهاتنەوەیان
    خێراتر و کاراتر. توێژینەوەکان ئەوەیان
  • 3:25 - 3:29
    دۆزیوەتەوە کە میوزیکژەنەکان بەوە
    کە مێشکی بەرزە بەستراویان بەکار دەهێنن
  • 3:29 - 3:32
    پێدانی جۆرەها تاگ بە هەر یادەوەرییەک،
  • 3:32 - 3:34
    وەک تاگە بیرییەکان، تاگە هەستییەکان،
  • 3:34 - 3:37
    تاگە دەنگییەکان، تاگە کۆنتێکستتیەکان، وەکو
  • 3:37 - 3:39
    ئامێرێکی گەڕانی باشی ئینتەرنێت.
  • 3:40 - 3:43
    چۆن دەزانین ئەم هەموو
    سوودە بێ وێنەن بۆ مۆسیقا،
  • 3:43 - 3:45
    بۆچی ناکرێت بۆ وەرزش
    وا بڵێین، یان وێنەکێشان؟
  • 3:45 - 3:48
    یان دەکرێت پەیوەندی بەوەوە
    هەبێت کە ئەو خەڵکەی
  • 3:48 - 3:49
    دەچنە ناو مۆسیقاوە زیرەکترن لەگەڵیدا؟
  • 3:49 - 3:53
    دەمارناسەکان لەم بابەتانەیان
    کۆڵیوەتەوە، بەڵام تا هەنووکە،
  • 3:53 - 3:55
    ئەوەیان دۆزیوەتەوە کە
    لایەنە هونەری و جوانییەکانی
  • 3:55 - 3:57
    فێربوونی ژەنینی ئامێرێکی مۆسیقا
  • 3:57 - 4:02
    جیاوازن لە هەر چالاکییەکانی دیکەی
    لێکۆڵراوە، بە هونەرەکانی تریشەوە.
  • 4:02 - 4:04
    وهەندێک لێکۆڵینەوە
    ‌هەڕەمەکییەکان لە بەشداربووەکان،
  • 4:04 - 4:06
    کە هەمان ئاستیان خستەڕوو
  • 4:06 - 4:09
    لە کردە زانینخوازەکان و
    پڕۆسە دەمارییەکان لەسەرەتادا،
  • 4:09 - 4:13
    ئەوەیان دۆزییەوە کە ئەوانەی بۆ ماوەیەک
    پەیوەستی فێربوونی مۆسیقا بوون نیشانەکان
  • 4:13 - 4:16
    لە چەند بەشێکی مێشکیاندا بە دیار دەکەوت،
    بە بەراورد بەوانی دیکە.
  • 4:16 - 4:20
    ئەم توێژنەوە نوێیە سەبارەت بە سوودە
    هزرییەکانی ژەنینی مۆسیقا
  • 4:20 - 4:23
    تیگەشتنمانی سەبارەت بە کردە
    هزریەکان بەرەوپێش بردووە،
  • 4:23 - 4:26
    ئاشکراکردنی ریتمی ناوەکی
    و پێکداچوونە ئاڵۆزەکان
  • 4:26 - 4:28
    کە دەبنە هۆی درووستبوونی ئۆرکێسترا
    سەرسامەکەی مێشکمان.
Title:
چۆن ژەنینی مۆسیقا سوودی دەبێت بۆ مێشکت؟ - ئەنیتا کۆڵینس.
Speaker:
ئەنیتا کۆڵینس
Description:

هەموو وانەکە لێرە چاولێبکە
http://ed.ted.com/lessons/how-playing-an-instrument-benefits-your-brain-anita-collins

کاتێک گوێ لە مۆسیقا دەگریت، چەندین بەشی مێشکت چالاک دەبن، بەڵام کاتێک خۆت ئامێرێکی مۆسیقا دەژەنیت، ئەو چالاکییە وەک ڕاهێنانێکی هەموو جەستەیی وایە بۆ مێشک. چی ڕودەدات؟
ئەنیتا کۆڵینس ئەو یارییە ئاگرینانەی میشکمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە لە مێشکی میوزیکژەنەکاندا دێت و دەچێت کاتێک مۆسیقا دەژەنن، هەروەها باس لە کاریگەرییە ئەرێنییەکانی ئەم کارە میشکییە دەکات بۆ سەر یادەوەری درێژ خایەنی مرۆڤ

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:45

Kurdish (Central) subtitles

Revisions