هەموو منداڵێک پاڵەوانێکی دەوێت
-
0:01 - 0:05هەموو تەمەنم یان
-
0:05 - 0:09لە قوتابخانە بەسەر بردووە،
یان لە ڕێگای قوتابخانە، -
0:09 - 0:12یان لە باسکردنی ئەوەی
چی ڕوودەدات لە قوتابخانە. -
0:12 - 0:13(پێکەنین)
-
0:13 - 0:15دایکم و باوکیشم لە بواری
خوێندندا کاریان دەکرد، -
0:15 - 0:18دایک و باوکی دایکیشم بەهەمان شێوە، و
-
0:19 - 0:22منیش ٤٠ ساڵی ڕابردوو،
هەمان شتم کردووە. -
0:22 - 0:25بۆیە، هەرچەند پێویستیش ناکات
بیڵێم، بەدرێژایی ئەو ساڵانە -
0:25 - 0:28دەرفەتی ئەوەم هەبووە
سەیری چاکسازییەکانی بواری فێربوون بکەم -
0:28 - 0:30لە چەندین ڕووانگەوە.
-
0:30 - 0:32هەندێک لەو چاکسازییانە باش بوون.
-
0:32 - 0:34هەندێکیان ئەوەندە باش نەبوون. و
-
0:34 - 0:36دەزانین منداڵان بۆچی
واز لە قوتابخانە دەهێنن. -
0:36 - 0:38دەزانین بۆچی ئەو منداڵانە فێرنابن.
-
0:38 - 0:41یان هەژارییە، یان کەمی ئامادەبوون،
-
0:41 - 0:43یان کاریگەری خراپی هاوڕێکانی...
-
0:43 - 0:45دەزانین بۆچی.
-
0:45 - 0:47بەڵام یەکێک لەو شتانەی
کە قەت باسی ناکەین -
0:47 - 0:50یان بە دەگمەن باسی دەکەین
-
0:50 - 0:54بەها و گرنگی پەیوەندی مرۆڤییە.
-
0:54 - 0:55پەیوەندییەکان.
-
0:56 - 1:00جەیمس کۆمەر دەڵێت
هیچ فێربوونێکی بەرچاو -
1:00 - 1:02ڕوونادات بەبێ پەیوەندییەکی بەرچاو.
-
1:03 - 1:05جۆرج واشینگتۆن کارڤەر دەڵێت
هەموو فێربوونێک -
1:05 - 1:09تێگەشتنە لە پەیوەندییەکان.
-
1:09 - 1:14هەموو ئامادەبووانی ئێرە لەلایەن گەورەیەک
یان مامۆستایەکەوە کاری کراوەتە سەر -
1:15 - 1:19بۆ چەندین ساڵ، سەیری
وانەوتنەوەی خەڵکم کردووە. -
1:20 - 1:23سەیری باشترینەکانم کردووە و
سەیری خراپترینەکانیشم کردووە. -
1:23 - 1:25جارێکیان هاوپیشەیەک پێی وتم،
-
1:25 - 1:27"بۆ ئەوە پارەم نایەنێ منداڵەکانم خۆشبوێت.
-
1:27 - 1:29بۆ ئەوە پارەم دەدەنێ وانەکە بڵێمەوە
-
1:29 - 1:30منداڵەکان پێویستە فێربنن
-
1:30 - 1:32من دەبێت وانەکە بڵێمەوە، و
ئەوانیش پێویستە فێربن، -
1:32 - 1:33هەر ئەوەندە."
-
1:34 - 1:36منیش پێم وت،
-
1:36 - 1:39"دەزانیت چۆنە، منداڵان هیچ
لەوانەوە فێرنابن کە خۆشیان ناوێن." -
1:39 - 1:42(پێکەنین)
-
1:42 - 1:47(چەپڵەلێدان)
-
1:47 - 1:51ئینجا وتی، "ئەوە تەنیا قسەی پڕووپووچە."
-
1:51 - 1:52منیش پێم وت،
-
1:52 - 1:56"باشە ساڵەکەت درێژ و سەخت دەبێت ئازیزم."
-
1:56 - 1:58پێویست ناکا ئەمەش بڵێم.
-
1:58 - 2:01هەندێک کەس وا بیردەکەنەوە یان
لە ناختدایە بتوانیت پەیوەندی بنیات بنێیت، -
2:01 - 2:03یان لە ناختدا نییە.
-
2:03 - 2:05پێموابێت ستیڤن کۆڤی
بیرۆکە درووستەکەی هەبووە. -
2:05 - 2:09وتی کە پێویستە لە چەند
شتێکی سادەوە دەستپێبکەیت، -
2:09 - 2:11وەک ئەوەی هەوڵی تێگەشتن بدەیت،
-
2:11 - 2:13بە پێچەوانەی ئەوەی بتەوێ لێتتێبگەن.
-
2:13 - 2:16شتی سادەی تری، وەک پۆزش هێنانەوە.
-
2:16 - 2:18قەت بیرتان لەوە کردووەتەوە؟
-
2:18 - 2:20بە منداڵێک بڵێ داوای لێبوردن دەکەم،
یەکسەر ئەتاسێت پێی. -
2:20 - 2:21(پێکەنین)
-
2:21 - 2:23جارێکیان وانەیەکم دەوتەوە
لەسەر ڕێژەکان. -
2:24 - 2:27هەرچەندە زۆر باشنیم لە بیرکاریدا،
بەڵام کارم لەسەر دەکرد. -
2:27 - 2:28(پێکەنین)
-
2:28 - 2:30ئینجا هاتمەوە و سەیری چاپی
وانەی مامۆستایەکم کرد. -
2:31 - 2:32هەموو وانەکەم بە هەڵە وتبووەوە.
-
2:32 - 2:34(پێکەنین)
-
2:34 - 2:36بۆیە ڕۆژی دواتر هاتمەوە بۆ
پۆلەکە و وتم، -
2:36 - 2:38"سەیرکەن، مناڵینە، پێویستە
داوای لێبوردن بکەم. -
2:38 - 2:42هەموو وانەکەم بە هەڵە پێوتوونەتەوە.
زۆر داوای لێبوردن دەکەم." -
2:42 - 2:44وتیان، "کێشە نییە، مامۆستا پیرسن.
-
2:44 - 2:46زۆر بە گەرمییەوە وانەت دەوتەوە،
حەزمان کرد بەردەوامبیت." -
2:51 - 2:55هەندێک پۆلم هەبووە زۆر خراپ بوون،
-
2:55 - 2:58ئاستی زانیارییان ئەوەندە کەم بووە، گریاوم
-
2:59 - 3:02وتوومە، "باشە چۆن ئەم پۆلە
-
3:02 - 3:04لە نۆ مانگا،
-
3:04 - 3:06لەو ئاستەوە کە ئێستا تێیدان
بەرەو ئاستی پێویست بەرم؟ -
3:07 - 3:09زۆر قوریش بوو، لە ڕادەبەدەر.
-
3:10 - 3:13چۆن بڕوابەخۆبوونی منداڵێک و
-
3:13 - 3:15لە هەمان کاتدا ئاستی ئەکادیمی
منداڵەکەم زیاد بکردایە؟ -
3:16 - 3:18ساڵێکیان بیرۆکەیەکی زۆر باشم بۆهات.
-
3:18 - 3:20بە خوێندکارەکانم وت،
-
3:20 - 3:23"ئێوە بۆیە هەڵبژێردراون بۆ ئەم پۆلە
-
3:23 - 3:25چونکە من باشترین مامۆستام و
-
3:25 - 3:26ئێوەش باشترین خوێندکارن،
-
3:26 - 3:28هەموومانیان کۆکردۆتەوە
-
3:28 - 3:30بۆ ئەوەی نیشانی هەمووانی بدەین
چۆن سەرکەوتوو بین." -
3:31 - 3:33یەکێک لە خوێندکارەکان وتی، "بەڕاست؟"
-
3:33 - 3:36(پێکەنین)
-
3:36 - 3:39وتم، "بەڕاستمە. پێویستە
نیشانی پۆلەکانی تری بدەین -
3:39 - 3:41چەند سەرکەوتوو ئەبین، بۆ ئەوەی
کە بە ڕاڕەوەکاندا ڕۆشتین -
3:41 - 3:44هەمووان سەیرمان بکەن،
نەک پێویست بکات دەنگ درووست بکەین. -
3:44 - 3:45تەنیا بە لەخۆڕازیبوونەوە بڕۆین."
-
3:45 - 3:46(پێکەنین)
-
3:46 - 3:48ئینجا وتەیەکم پێوتن بۆ ئەوەی بیڵێنەوە:
-
3:48 - 3:49من کەسێکم.
-
3:49 - 3:51کەسێک بووم کە هاتم.
-
3:51 - 3:53کەسێکی باشتر دەبم دوای ڕۆشتنم.
-
3:53 - 3:55من بەهێزم، و من بەتوانام.
-
3:55 - 3:57شایەنی ئەو فێرکردنەم کە
لێرە پێم دەدرێت. -
3:57 - 4:00شتی زۆر هەیە بیکەم، و
خەڵکی زۆر هەیە سەرنجیان ڕاکێشم، و -
4:00 - 4:02شوێنی زۆر هەیە بچم بۆی."
-
4:02 - 4:03ئینجا وتیان. "بەڵێ!"
-
4:03 - 4:04(پێکەنین)
-
4:04 - 4:06ئەوەندە زۆر دەیڵێیتەوە،
-
4:06 - 4:09ئیتر دەبێت بە بەشێک لەخۆت.
-
4:09 - 4:16(پێکەنین)
-
4:16 - 4:19تاقیکردنەوەیەکی کورتم کردن،
٢٠ پرسیار بوو. -
4:20 - 4:21خوێندکارێک ١٨ی نەزانیبوو
-
4:23 - 4:26منیش "٢+" م خستە سەر کاغەزەکەی
لەگەڵ دەم و چاوێکی زەردەخەنە. -
4:26 - 4:28(پێکەنین)
-
4:28 - 4:31ئینجا وتی، "مامۆستا پیرسن، ئەمە کەوتنە؟"
-
4:31 - 4:33وتم، "بەڵێ."
-
4:33 - 4:34(پێکەنین)
-
4:34 - 4:37ئینجا وتی، "باشە کەواتە
بۆچی دەم و چاوی زەردەخەنەت خستووەتە سەر؟" -
4:37 - 4:39منیش وتم، "چونکە لە باشتر بووندایت.
-
4:39 - 4:42دووانت ڕاست وەڵامداوەتەوە.
لە هەموویا هەڵەت نەکردووە." -
4:42 - 4:43(پێکەنین)
-
4:43 - 4:47ئینجا وتم، "کە بەسەر ئەمەدا چووینەوە،
باشتر نابیت تیایدا؟" -
4:47 - 4:49وتی، "بەڵێ مامۆستا، دەتوانم باشتر بم."
-
4:49 - 4:53دەزانن، "١٨-" یەکسەر
هیچ هیوایەکت ناهێڵێت. -
4:53 - 4:55"٢+" ئەوەندە خراپ نابێت.
-
5:01 - 5:07بۆ چەندین ساڵ، ئاگام لە دایکم بووە
کاتی پشووی وەردەگرت بۆ پیاچوونەوە، -
5:07 - 5:10دوای نیوەڕوان بە سەردانی ماڵان دەڕۆشت،
-
5:10 - 5:13فڵچە و شانەی دەکڕی و
هەروەها کەرە و پسکیت -
5:13 - 5:15بۆ ئەوەی بیخاتە چەکمەجەکەیەوە
بۆ منداڵەکانی برسیان دەبوو، و -
5:15 - 5:19جل و سابوونیش بۆ منداڵەکانی
بۆنی خۆشیان لێوە نەدەهات. -
5:19 - 5:21قورسە ئەو منداڵانە فێربکەیت
کە بۆنی ناخۆشیان لێدێت. -
5:21 - 5:22(پێکەنین)
-
5:22 - 5:24منداڵانیش دەکرێت قسەیان ناخۆشبێت.
-
5:25 - 5:27بۆیە ئەو شتانەی لە چەکمەجەکەدا هەڵدەگرت، و
-
5:27 - 5:31چەند ساڵێک دواتر، دوای خانەنشین بوونی،
-
5:31 - 5:34هەندێک لە هەمان ئەو منداڵانەم
دەبینی دەهاتن و -
5:34 - 5:36پێیان دەوت، "دەزانی مامۆستا ۆڵکەر،
-
5:36 - 5:37جیاوازییەکت درووست کرد لە ژیانمدا.
-
5:38 - 5:39واتلێکردم سەرکەوتوو بم.
-
5:39 - 5:41واتلێکردم هەست بکەم کە کەسێکم،
-
5:41 - 5:45کە لە ناخەوە دەمزانی کە کەس نیم.
-
5:45 - 5:47ئینجا دەمەوێ ئێستا ببینیت
بوو بە چۆن کەسێک." -
5:47 - 5:50دوو ساڵ لەمەوبەریش کە دایکم
لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا مرد، -
5:50 - 5:53چەندین خوێندکاری پێشتری خۆی
لە پرسەکەیدا بوون، -
5:53 - 5:56چاوەکانی پڕ کردم لە فرمێسک،
نەک لەبەر ئەوەی بەجێی هێشتین، -
5:56 - 5:59بەڵکو لەبەر ئەوەی میراتییەک
لە پەیوەندی جوانی بەجێهێشت -
5:59 - 6:01کە قەت لەناوناچێت.
-
6:02 - 6:06دەتوانین پەیوەندی زیاتر بنیات بنێین؟
-
6:06 - 6:07بەدڵنیاییەوە.
-
6:07 - 6:10هەموو منداڵەکانت خۆش دەوێت؟
بێگومان نەخێر. -
6:10 - 6:11(پێکەنین)
-
6:11 - 6:15دەشزانیت کە خۆڕاگرترین منداڵەکانی
پۆلەکەت قەت ئامادەنەبوونیان نابێت. -
6:15 - 6:17(پێکەنین)
-
6:17 - 6:19قەت.
-
6:19 - 6:20هەموویان بەدڵ نابێت، و
-
6:20 - 6:24خۆڕاگرەکان لەبەر هۆکارێک یەن.
-
6:24 - 6:27پەیوەندییەکەیە.
پێکەوە ئاشنابوونەکەیە. -
6:27 - 6:31هەتا هەموو منداڵەکانیشتان خۆش نەوێت
قەت ناتوانن وەک پێویست فێربن -
6:32 - 6:36مامۆستاکان دەبن بە ئەکتەر و ژنە
ئەکتەری گەورە، و -
6:36 - 6:38کە حەزمان پێی نابێت
نایەین بۆ سەر ئیش، و -
6:38 - 6:41گوێ لە هەندێک پەیڕەو دەگرین
کە هیچ ڕێیان تێناچێت، و -
6:41 - 6:44هەر وانەکەش دەڵێینەوە.
-
6:45 - 6:49هەرچۆنێک بێت دەیڵێینەوە،
چونکە ئەوە بە ئیشی خۆمان دەزانین. -
6:49 - 6:51وانەوتنەوە و فێرکردن پێویستە شادی دەهێنێت.
-
6:52 - 6:54جیهانەکەمان چەندێک بەهێز دەبێت
-
6:54 - 6:58ئەگەر منداڵەکانمان نەترسن
لەوەی مەترسی نەگرنە بەر، -
6:58 - 6:59لە بیرکردنەوە نەترسن، و
-
6:59 - 7:01پاڵەوانێکیان هەبێت؟
-
7:01 - 7:03هەموو منداڵێک شایەنی ئەوەیە
پاڵەوانێکی هەبێت، -
7:03 - 7:05گەورەیەک کە قەت کۆڵ نەیات لەسەریان،
-
7:05 - 7:08کە لە هێزی پەیوەندی تێبگات،
-
7:08 - 7:12سووربێت لەسەر ئەوەی کە دەتوانن
ببن بە باشترین کەس. -
7:12 - 7:15ئەم کارە قوورسە؟ بێگومان
-
7:15 - 7:17ئای خوایە، بێگومان قورسە.
-
7:17 - 7:20بەڵام مەحاڵ نییە.
-
7:20 - 7:22دەتوانین ئەمە بکەین. ئێمە مامۆستاین.
-
7:22 - 7:24بۆ ئەوە کراوین جیاوازی درووست بکەین.
-
7:24 - 7:26زۆر سوپاس بۆ هەمووتان.
-
7:26 - 7:31(چەپڵەلێدان)
- Title:
- هەموو منداڵێک پاڵەوانێکی دەوێت
- Speaker:
- ریتا پیرسن
- Description:
-
ریتا پیرسن، کە ماوەی ٤٠ ساڵە مامۆستایە، جارێکیان هاوپیشەیەکی پێی وتوە، "بۆ ئەوە پارەم نادەنێ منداڵەکانم خۆشبوێت." وەڵامەکەی ئەمیش ئەوە بووە "منداڵان لەوانەوە فێرنابن کە خۆشیان ناوێن." زەنگێکی بە ئاگا هێنانەوە بۆ مامۆستایان بۆ ئەوەی باوەڕیان بە قوتابییەکانیان بێت و لەسەر ئاستێکی کەسی و مرۆفی و ڕاستەقینە پەیوەندیان لەگەڵ ببەستن.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 07:48
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Every kid needs a champion | ||
hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for Every kid needs a champion | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Every kid needs a champion | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Every kid needs a champion | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Every kid needs a champion | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Every kid needs a champion |