WEBVTT 00:00:01.149 --> 00:00:04.848 هەموو تەمەنم یان 00:00:04.872 --> 00:00:09.173 لە قوتابخانە بەسەر بردووە، یان لە ڕێگای قوتابخانە، 00:00:09.197 --> 00:00:11.796 یان لە باسکردنی ئەوەی چی ڕوودەدات لە قوتابخانە. NOTE Paragraph 00:00:11.820 --> 00:00:12.919 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:00:12.943 --> 00:00:15.231 دایکم و باوکیشم لە بواری خوێندندا کاریان دەکرد، 00:00:15.255 --> 00:00:18.481 دایک و باوکی دایکیشم بەهەمان شێوە، و 00:00:18.505 --> 00:00:21.600 منیش ٤٠ ساڵی ڕابردوو، هەمان شتم کردووە. 00:00:22.346 --> 00:00:24.688 بۆیە، هەرچەند پێویستیش ناکات بیڵێم، بەدرێژایی ئەو ساڵانە 00:00:24.712 --> 00:00:28.204 دەرفەتی ئەوەم هەبووە سەیری چاکسازییەکانی بواری فێربوون بکەم 00:00:28.228 --> 00:00:30.035 لە چەندین ڕووانگەوە. 00:00:30.059 --> 00:00:31.989 هەندێک لەو چاکسازییانە باش بوون. 00:00:32.012 --> 00:00:34.258 هەندێکیان ئەوەندە باش نەبوون. و 00:00:34.282 --> 00:00:36.455 دەزانین منداڵان بۆچی واز لە قوتابخانە دەهێنن. 00:00:36.479 --> 00:00:37.934 دەزانین بۆچی ئەو منداڵانە فێرنابن. 00:00:37.958 --> 00:00:40.851 یان هەژارییە، یان کەمی ئامادەبوون، 00:00:40.875 --> 00:00:43.227 یان کاریگەری خراپی هاوڕێکانی... 00:00:43.251 --> 00:00:44.864 دەزانین بۆچی. 00:00:44.888 --> 00:00:47.211 بەڵام یەکێک لەو شتانەی کە قەت باسی ناکەین 00:00:47.235 --> 00:00:49.523 یان بە دەگمەن باسی دەکەین 00:00:49.547 --> 00:00:53.815 بەها و گرنگی پەیوەندی مرۆڤییە. 00:00:53.839 --> 00:00:55.042 پەیوەندییەکان. NOTE Paragraph 00:00:56.076 --> 00:00:59.650 جەیمس کۆمەر دەڵێت هیچ فێربوونێکی بەرچاو 00:00:59.674 --> 00:01:02.123 ڕوونادات بەبێ پەیوەندییەکی بەرچاو. 00:01:02.873 --> 00:01:05.223 جۆرج واشینگتۆن کارڤەر دەڵێت هەموو فێربوونێک 00:01:05.247 --> 00:01:09.330 تێگەشتنە لە پەیوەندییەکان. 00:01:09.354 --> 00:01:13.874 هەموو ئامادەبووانی ئێرە لەلایەن گەورەیەک یان مامۆستایەکەوە کاری کراوەتە سەر 00:01:14.946 --> 00:01:19.492 بۆ چەندین ساڵ، سەیری وانەوتنەوەی خەڵکم کردووە. 00:01:19.516 --> 00:01:22.874 سەیری باشترینەکانم کردووە و سەیری خراپترینەکانیشم کردووە. NOTE Paragraph 00:01:22.898 --> 00:01:24.696 جارێکیان هاوپیشەیەک پێی وتم، 00:01:24.720 --> 00:01:27.219 "بۆ ئەوە پارەم نایەنێ منداڵەکانم خۆشبوێت. 00:01:27.243 --> 00:01:28.808 بۆ ئەوە پارەم دەدەنێ وانەکە بڵێمەوە 00:01:28.832 --> 00:01:30.061 منداڵەکان پێویستە فێربنن 00:01:30.085 --> 00:01:31.991 من دەبێت وانەکە بڵێمەوە، و ئەوانیش پێویستە فێربن، 00:01:32.015 --> 00:01:33.109 هەر ئەوەندە." NOTE Paragraph 00:01:33.929 --> 00:01:36.179 منیش پێم وت، 00:01:36.203 --> 00:01:39.283 "دەزانیت چۆنە، منداڵان هیچ لەوانەوە فێرنابن کە خۆشیان ناوێن." NOTE Paragraph 00:01:39.307 --> 00:01:41.602 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:01:41.626 --> 00:01:47.196 (چەپڵەلێدان) NOTE Paragraph 00:01:47.220 --> 00:01:50.601 ئینجا وتی، "ئەوە تەنیا قسەی پڕووپووچە." NOTE Paragraph 00:01:50.625 --> 00:01:51.648 منیش پێم وت، NOTE Paragraph 00:01:51.672 --> 00:01:56.062 "باشە ساڵەکەت درێژ و سەخت دەبێت ئازیزم." NOTE Paragraph 00:01:56.086 --> 00:01:57.553 پێویست ناکا ئەمەش بڵێم. 00:01:57.577 --> 00:02:01.339 هەندێک کەس وا بیردەکەنەوە یان لە ناختدایە بتوانیت پەیوەندی بنیات بنێیت، 00:02:01.363 --> 00:02:02.600 یان لە ناختدا نییە. 00:02:03.084 --> 00:02:05.150 پێموابێت ستیڤن کۆڤی بیرۆکە درووستەکەی هەبووە. 00:02:05.174 --> 00:02:08.692 وتی کە پێویستە لە چەند شتێکی سادەوە دەستپێبکەیت، 00:02:08.716 --> 00:02:10.997 وەک ئەوەی هەوڵی تێگەشتن بدەیت، 00:02:11.021 --> 00:02:12.939 بە پێچەوانەی ئەوەی بتەوێ لێتتێبگەن. 00:02:13.479 --> 00:02:16.342 شتی سادەی تری، وەک پۆزش هێنانەوە. 00:02:16.366 --> 00:02:17.700 قەت بیرتان لەوە کردووەتەوە؟ 00:02:17.724 --> 00:02:19.880 بە منداڵێک بڵێ داوای لێبوردن دەکەم، یەکسەر ئەتاسێت پێی. NOTE Paragraph 00:02:19.904 --> 00:02:21.068 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:02:21.092 --> 00:02:23.497 جارێکیان وانەیەکم دەوتەوە لەسەر ڕێژەکان. 00:02:23.521 --> 00:02:26.522 هەرچەندە زۆر باشنیم لە بیرکاریدا، بەڵام کارم لەسەر دەکرد. NOTE Paragraph 00:02:26.546 --> 00:02:27.688 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:02:27.712 --> 00:02:30.494 ئینجا هاتمەوە و سەیری چاپی وانەی مامۆستایەکم کرد. 00:02:30.518 --> 00:02:32.322 هەموو وانەکەم بە هەڵە وتبووەوە. NOTE Paragraph 00:02:32.346 --> 00:02:33.650 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:02:33.674 --> 00:02:35.968 بۆیە ڕۆژی دواتر هاتمەوە بۆ پۆلەکە و وتم، 00:02:35.992 --> 00:02:38.200 "سەیرکەن، مناڵینە، پێویستە داوای لێبوردن بکەم. 00:02:38.224 --> 00:02:41.570 هەموو وانەکەم بە هەڵە پێوتوونەتەوە. زۆر داوای لێبوردن دەکەم." NOTE Paragraph 00:02:42.070 --> 00:02:43.899 وتیان، "کێشە نییە، مامۆستا پیرسن. 00:02:43.923 --> 00:02:45.919 زۆر بە گەرمییەوە وانەت دەوتەوە، حەزمان کرد بەردەوامبیت." NOTE Paragraph 00:02:50.950 --> 00:02:55.394 هەندێک پۆلم هەبووە زۆر خراپ بوون، 00:02:55.418 --> 00:02:58.156 ئاستی زانیارییان ئەوەندە کەم بووە، گریاوم 00:02:58.831 --> 00:03:01.783 وتوومە، "باشە چۆن ئەم پۆلە 00:03:01.807 --> 00:03:03.854 لە نۆ مانگا، 00:03:03.878 --> 00:03:06.399 لەو ئاستەوە کە ئێستا تێیدان بەرەو ئاستی پێویست بەرم؟ 00:03:06.529 --> 00:03:09.108 زۆر قوریش بوو، لە ڕادەبەدەر. 00:03:10.202 --> 00:03:12.679 چۆن بڕوابەخۆبوونی منداڵێک و 00:03:12.703 --> 00:03:15.374 لە هەمان کاتدا ئاستی ئەکادیمی منداڵەکەم زیاد بکردایە؟ NOTE Paragraph 00:03:15.726 --> 00:03:17.768 ساڵێکیان بیرۆکەیەکی زۆر باشم بۆهات. 00:03:17.792 --> 00:03:19.613 بە خوێندکارەکانم وت، 00:03:19.637 --> 00:03:23.254 "ئێوە بۆیە هەڵبژێردراون بۆ ئەم پۆلە 00:03:23.278 --> 00:03:24.802 چونکە من باشترین مامۆستام و 00:03:24.826 --> 00:03:26.348 ئێوەش باشترین خوێندکارن، 00:03:26.372 --> 00:03:27.793 هەموومانیان کۆکردۆتەوە 00:03:27.817 --> 00:03:30.266 بۆ ئەوەی نیشانی هەمووانی بدەین چۆن سەرکەوتوو بین." NOTE Paragraph 00:03:31.382 --> 00:03:33.267 یەکێک لە خوێندکارەکان وتی، "بەڕاست؟" NOTE Paragraph 00:03:33.291 --> 00:03:35.551 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:03:35.575 --> 00:03:38.574 وتم، "بەڕاستمە. پێویستە نیشانی پۆلەکانی تری بدەین 00:03:38.598 --> 00:03:41.034 چەند سەرکەوتوو ئەبین، بۆ ئەوەی کە بە ڕاڕەوەکاندا ڕۆشتین 00:03:41.058 --> 00:03:43.585 هەمووان سەیرمان بکەن، نەک پێویست بکات دەنگ درووست بکەین. 00:03:43.609 --> 00:03:45.219 تەنیا بە لەخۆڕازیبوونەوە بڕۆین." NOTE Paragraph 00:03:45.243 --> 00:03:46.436 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:03:46.460 --> 00:03:48.112 ئینجا وتەیەکم پێوتن بۆ ئەوەی بیڵێنەوە: 00:03:48.136 --> 00:03:49.404 من کەسێکم. 00:03:49.428 --> 00:03:50.769 کەسێک بووم کە هاتم. 00:03:50.793 --> 00:03:52.693 کەسێکی باشتر دەبم دوای ڕۆشتنم. 00:03:52.717 --> 00:03:54.686 من بەهێزم، و من بەتوانام. 00:03:54.710 --> 00:03:57.376 شایەنی ئەو فێرکردنەم کە لێرە پێم دەدرێت. 00:03:57.400 --> 00:03:59.768 شتی زۆر هەیە بیکەم، و خەڵکی زۆر هەیە سەرنجیان ڕاکێشم، و 00:03:59.792 --> 00:04:01.540 شوێنی زۆر هەیە بچم بۆی." NOTE Paragraph 00:04:01.564 --> 00:04:02.784 ئینجا وتیان. "بەڵێ!" NOTE Paragraph 00:04:02.808 --> 00:04:04.312 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:04:04.336 --> 00:04:05.732 ئەوەندە زۆر دەیڵێیتەوە، 00:04:05.756 --> 00:04:08.544 ئیتر دەبێت بە بەشێک لەخۆت. NOTE Paragraph 00:04:09.189 --> 00:04:15.986 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:04:16.010 --> 00:04:19.367 تاقیکردنەوەیەکی کورتم کردن، ٢٠ پرسیار بوو. 00:04:19.786 --> 00:04:21.462 خوێندکارێک ١٨ی نەزانیبوو 00:04:22.625 --> 00:04:25.927 منیش "٢+" م خستە سەر کاغەزەکەی لەگەڵ دەم و چاوێکی زەردەخەنە. NOTE Paragraph 00:04:25.951 --> 00:04:27.504 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:04:27.528 --> 00:04:30.647 ئینجا وتی، "مامۆستا پیرسن، ئەمە کەوتنە؟" NOTE Paragraph 00:04:31.276 --> 00:04:32.608 وتم، "بەڵێ." NOTE Paragraph 00:04:32.632 --> 00:04:33.878 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:04:33.902 --> 00:04:37.057 ئینجا وتی، "باشە کەواتە بۆچی دەم و چاوی زەردەخەنەت خستووەتە سەر؟" NOTE Paragraph 00:04:37.081 --> 00:04:39.305 منیش وتم، "چونکە لە باشتر بووندایت. 00:04:39.329 --> 00:04:42.190 دووانت ڕاست وەڵامداوەتەوە. لە هەموویا هەڵەت نەکردووە." NOTE Paragraph 00:04:42.214 --> 00:04:43.377 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:04:43.401 --> 00:04:46.796 ئینجا وتم، "کە بەسەر ئەمەدا چووینەوە، باشتر نابیت تیایدا؟" NOTE Paragraph 00:04:46.820 --> 00:04:49.325 وتی، "بەڵێ مامۆستا، دەتوانم باشتر بم." NOTE Paragraph 00:04:49.349 --> 00:04:52.957 دەزانن، "١٨-" یەکسەر هیچ هیوایەکت ناهێڵێت. 00:04:52.981 --> 00:04:55.039 "٢+" ئەوەندە خراپ نابێت. NOTE Paragraph 00:05:00.999 --> 00:05:07.038 بۆ چەندین ساڵ، ئاگام لە دایکم بووە کاتی پشووی وەردەگرت بۆ پیاچوونەوە، 00:05:07.062 --> 00:05:09.870 دوای نیوەڕوان بە سەردانی ماڵان دەڕۆشت، 00:05:09.894 --> 00:05:12.629 فڵچە و شانەی دەکڕی و هەروەها کەرە و پسکیت 00:05:12.653 --> 00:05:15.363 بۆ ئەوەی بیخاتە چەکمەجەکەیەوە بۆ منداڵەکانی برسیان دەبوو، و 00:05:15.387 --> 00:05:18.626 جل و سابوونیش بۆ منداڵەکانی بۆنی خۆشیان لێوە نەدەهات. 00:05:18.650 --> 00:05:20.912 قورسە ئەو منداڵانە فێربکەیت کە بۆنی ناخۆشیان لێدێت. NOTE Paragraph 00:05:20.936 --> 00:05:22.299 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:05:22.323 --> 00:05:24.192 منداڵانیش دەکرێت قسەیان ناخۆشبێت. 00:05:24.827 --> 00:05:27.379 بۆیە ئەو شتانەی لە چەکمەجەکەدا هەڵدەگرت، و 00:05:27.403 --> 00:05:30.904 چەند ساڵێک دواتر، دوای خانەنشین بوونی، 00:05:30.928 --> 00:05:33.521 هەندێک لە هەمان ئەو منداڵانەم دەبینی دەهاتن و 00:05:33.545 --> 00:05:35.505 پێیان دەوت، "دەزانی مامۆستا ۆڵکەر، 00:05:35.529 --> 00:05:37.330 جیاوازییەکت درووست کرد لە ژیانمدا. 00:05:38.044 --> 00:05:39.256 واتلێکردم سەرکەوتوو بم. 00:05:39.280 --> 00:05:41.294 واتلێکردم هەست بکەم کە کەسێکم، 00:05:41.318 --> 00:05:44.681 کە لە ناخەوە دەمزانی کە کەس نیم. 00:05:44.705 --> 00:05:46.808 ئینجا دەمەوێ ئێستا ببینیت بوو بە چۆن کەسێک." NOTE Paragraph 00:05:46.832 --> 00:05:49.931 دوو ساڵ لەمەوبەریش کە دایکم لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا مرد، 00:05:49.955 --> 00:05:53.135 چەندین خوێندکاری پێشتری خۆی لە پرسەکەیدا بوون، 00:05:53.159 --> 00:05:55.849 چاوەکانی پڕ کردم لە فرمێسک، نەک لەبەر ئەوەی بەجێی هێشتین، 00:05:55.873 --> 00:05:59.256 بەڵکو لەبەر ئەوەی میراتییەک لە پەیوەندی جوانی بەجێهێشت 00:05:59.280 --> 00:06:00.968 کە قەت لەناوناچێت. NOTE Paragraph 00:06:01.788 --> 00:06:05.511 دەتوانین پەیوەندی زیاتر بنیات بنێین؟ 00:06:05.535 --> 00:06:06.690 بەدڵنیاییەوە. 00:06:06.714 --> 00:06:09.824 هەموو منداڵەکانت خۆش دەوێت؟ بێگومان نەخێر. NOTE Paragraph 00:06:09.848 --> 00:06:11.102 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:06:11.126 --> 00:06:15.024 دەشزانیت کە خۆڕاگرترین منداڵەکانی پۆلەکەت قەت ئامادەنەبوونیان نابێت. NOTE Paragraph 00:06:15.048 --> 00:06:17.017 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:06:17.041 --> 00:06:18.657 قەت. 00:06:18.681 --> 00:06:20.115 هەموویان بەدڵ نابێت، و 00:06:20.139 --> 00:06:23.525 خۆڕاگرەکان لەبەر هۆکارێک یەن. 00:06:23.549 --> 00:06:26.705 پەیوەندییەکەیە. پێکەوە ئاشنابوونەکەیە. 00:06:26.843 --> 00:06:31.423 هەتا هەموو منداڵەکانیشتان خۆش نەوێت قەت ناتوانن وەک پێویست فێربن 00:06:32.230 --> 00:06:35.997 مامۆستاکان دەبن بە ئەکتەر و ژنە ئەکتەری گەورە، و 00:06:36.021 --> 00:06:38.260 کە حەزمان پێی نابێت نایەین بۆ سەر ئیش، و 00:06:38.284 --> 00:06:41.310 گوێ لە هەندێک پەیڕەو دەگرین کە هیچ ڕێیان تێناچێت، و 00:06:41.334 --> 00:06:43.647 هەر وانەکەش دەڵێینەوە. 00:06:44.515 --> 00:06:48.555 هەرچۆنێک بێت دەیڵێینەوە، چونکە ئەوە بە ئیشی خۆمان دەزانین. NOTE Paragraph 00:06:48.579 --> 00:06:51.221 وانەوتنەوە و فێرکردن پێویستە شادی دەهێنێت. 00:06:51.818 --> 00:06:54.255 جیهانەکەمان چەندێک بەهێز دەبێت 00:06:54.279 --> 00:06:58.005 ئەگەر منداڵەکانمان نەترسن لەوەی مەترسی نەگرنە بەر، 00:06:58.029 --> 00:06:59.410 لە بیرکردنەوە نەترسن، و 00:06:59.434 --> 00:07:00.766 پاڵەوانێکیان هەبێت؟ 00:07:00.790 --> 00:07:03.231 هەموو منداڵێک شایەنی ئەوەیە پاڵەوانێکی هەبێت، 00:07:03.255 --> 00:07:05.441 گەورەیەک کە قەت کۆڵ نەیات لەسەریان، 00:07:05.465 --> 00:07:08.433 کە لە هێزی پەیوەندی تێبگات، 00:07:08.457 --> 00:07:12.069 سووربێت لەسەر ئەوەی کە دەتوانن ببن بە باشترین کەس. NOTE Paragraph 00:07:12.370 --> 00:07:14.594 ئەم کارە قوورسە؟ بێگومان 00:07:14.618 --> 00:07:16.837 ئای خوایە، بێگومان قورسە. 00:07:16.861 --> 00:07:20.071 بەڵام مەحاڵ نییە. 00:07:20.095 --> 00:07:21.828 دەتوانین ئەمە بکەین. ئێمە مامۆستاین. 00:07:21.852 --> 00:07:24.112 بۆ ئەوە کراوین جیاوازی درووست بکەین. NOTE Paragraph 00:07:24.136 --> 00:07:25.503 زۆر سوپاس بۆ هەمووتان. NOTE Paragraph 00:07:25.527 --> 00:07:30.820 (چەپڵەلێدان)