Return to Video

ئەم ئەپە دەزانێت هەست چۆنە -- بە دەربڕینی دەم و چاوتا

  • 0:01 - 0:05
    هه‌سته‌كانمان كاریگه‌ری له‌سه‌ر
    هه‌موو بواره‌كانی ژیانمان هه‌یه،
  • 0:05 - 0:08
    له‌ته‌ندروستی و شێوازی فێربونمانهوه،
    تا چۆنیه‌تی بازرگانیكردن و بڕیاردانیشمان،
  • 0:08 - 0:10
    گه‌وره تا بچوكی.
  • 0:11 - 0:14
    هەستەكانمان كاریگەریش دەكەنە سەر
    چۆنیەتی مامەڵەكردنمان لەگەڵ یەكتری
  • 0:15 - 0:19
    پەرەمان سەندوە تا لە جیهانێكی وەهادا بژین
  • 0:19 - 0:23
    لەجیاتی ئەوە، زیاتر و زیاتر
    بەم شێوەیە دەژین
  • 0:23 - 0:27
    ئەمە نامەیەكە لە كچەكەمەوە شەوی ڕابردوو
  • 0:27 - 0:29
    لەجیهانێكدا كە دابراوە لە هەست
  • 0:29 - 0:31
    من بە ئەرکێک هەستاوم ئەوە بگۆڕم.
  • 0:31 - 0:35
    دەمەوێ هەست بگێڕمەوە بۆ ناو
    ئەزموونە دیجیتاڵییەكانمان
  • 0:36 - 0:39
    پانزە ساڵ لەمەوبەر ئەم رێگایەم دەستپێكرد
  • 0:39 - 0:41
    زانای بواری كۆمپیوتەر بووم لە میسر
  • 0:41 - 0:46
    لە دكتۆرای كۆمپیوتەر وەرگیرام
    لە زانكۆی كامبریدج
  • 0:46 - 0:48
    شتێكی نائاسایم كرد
  • 0:48 - 0:52
    بۆ تازەبوكێكی گەنجی میسری موسوڵمان
  • 0:54 - 0:57
    بەهاوكاری هاوسەرەكەم كە
    دەبوایە له‌میسر بمێنێتەوە
  • 0:57 - 1:00
    جانتاكانم كۆكردەوە و چوومە بەریتانیا
  • 1:00 - 1:03
    لە كامبریدج، كە هەزاران میل
    لە ووڵاتی خۆمەوە دوورە
  • 1:03 - 1:06
    هەستمكرد كە كاتی زیاتر
    بەسەردەبەم لەسەر لاپ‌تۆپ
  • 1:06 - 1:08
    زیاتر لەوەی لەگەڵ هیچ
    مرۆڤێكی تر بەسەری دەبەم
  • 1:08 - 1:13
    سەرباری ئەو دۆستایەتییە، لاپتۆپەكەم
    قه‌ت هەستی نەدەكرد ئاخۆ من هەستم چۆنە
  • 1:13 - 1:17
    هیچ نەیدەزانی ئەگەر دڵخۆش بم،
  • 1:17 - 1:20
    ڕۆژێکی خراپم هەبێت، یان
    سترێسم هەبێت، سەرم لێشێوابێت و
  • 1:20 - 1:22
    ئەوەش کەمێک دڵەڕاوکێی دروستکرد.
  • 1:24 - 1:29
    لەوەش خراپتر، كاتێك قسەم
    لەگەڵ ماڵەوە دەكرد بە ئینتەرنێت
  • 1:29 - 1:33
    هەستمدەكرد هەموو هەستەكان
    وندەبن لەناو تۆری ئینتەرنێت
  • 1:33 - 1:38
    غەریب بووم، تەنیابووم و هەندێ
    رۆژیش دەستمدەكرد بەگریان
  • 1:38 - 1:43
    به‌ڵام هه‌موو ئه‌وه‌ی كه له‌ڕێگایه‌وه
    ئه‌م هه‌ستانه‌م ده‌گه‌یاند ئه‌م شته بوو.
  • 1:43 - 1:45
    (پێكه‌نین)
  • 1:45 - 1:50
    ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م زیره‌كیه‌كی
    زۆری هه‌یه به‌ڵام به‌بێ سۆز؛
  • 1:50 - 1:53
    توانایه‌كی زۆری زیره‌كی و فێربوون
    به‌ڵام بێ زیره‌كی سۆزی.
  • 1:53 - 1:55
    ئه‌مه وایلێكردم بیربكه‌مه‌وه،
  • 1:55 - 1:59
    چی ده‌بێ ئه‌گه‌ر ته‌كنه‌لۆژیا هه‌ست
    به سۆزه‌كانمان بكات؟
  • 1:59 - 2:03
    چی ده‌بێ كه ئامێره‌كانمان بزانن هه‌ستمان
    چۆنه و كاردانه‌وه‌یان به‌وپێیه بێت.
  • 2:03 - 2:06
    ڕێك به‌و شێوازه‌ی كه هاورێییهكی
    هۆشمه‌ندی سۆزدارمان ده‌یكات؟
  • 2:07 - 2:10
    ئه‌م پرسیارانه وای له من و تیمه‌كه‌م كرد
  • 2:10 - 2:15
    ته‌كنه‌لۆژیای وا دروست بكه‌ین بتوانێ
    هه‌ستمان بخوێنێته‌وه و وه‌ڵامی بۆ هه‌بێت،
  • 2:15 - 2:18
    وه ده‌سپێكی ئیشهكهشمان
    به روخساری مرۆڤ بوو.
  • 2:19 - 2:22
    روخسارمان یه‌كێكه له به‌هێزترین ڕێگاكان
  • 2:22 - 2:26
    كه هه‌موومان به‌كاریده‌هێنین بۆ
    گه‌یاندنی هەست و سۆزمان.
  • 2:26 - 2:29
    هه‌موو شتێك، له چێژبردن، سه‌رسوڕمان،
  • 2:29 - 2:33
    هاوسۆزی بوون و حەسرەت گرتنیش.
  • 2:33 - 2:38
    له‌زانستی سۆزدا، جوڵه‌ی هه‌ر
    ماسولكه‌یه‌كی رووخسار یه‌كه‌یه‌كی كاره.
  • 2:38 - 2:41
    بۆنمونه، یه‌كه‌ی كاری ١٢،
  • 2:41 - 2:43
    فیلمه كاریگهرو پڕداهاتهكانی هۆڵیود نیه
  • 2:43 - 2:46
    له‌راستیدا گۆشه‌ی لێوه،
    كه پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی بزهكردنه.
  • 2:46 - 2:49
    هه‌مووتان تاقی بكه‌نه‌وه.
    باهه‌ندێ زه‌رده‌خه‌نه بكه‌ین.
  • 2:49 - 2:52
    نمونه‌یه‌كی تر یه‌كه‌ی كاری ٤،
    درزی نێوان برۆكانه.
  • 2:52 - 2:54
    كاتێك هه‌ردوو برۆت بۆیه‌كتری ده‌هێنیته‌وه
  • 2:54 - 2:56
    وه هه‌موو ئه‌و لۆچیانه درووست ده‌كه‌یت.
  • 2:56 - 3:01
    حه‌زمان پێیی نایه‌ت، به‌ڵام
    نیشانه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌ستی نەرێنییە.
  • 3:01 - 3:03
    نزیکەی ٤٥ یەکەی کارمان هەیە و
  • 3:03 - 3:06
    ئه‌م یه‌كانه تێكه‌ڵ ده‌بن و سه‌دان
    هه‌ستی جیاواز ده‌رده‌بڕن.
  • 3:06 - 3:10
    فێركردنی كۆمپیوته‌ر بۆ خوێندنه‌وه‌ی
    ئه‌و هه‌ستانه‌ی ده‌مووچاو زۆر قورسه،
  • 3:10 - 3:13
    له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م یه‌كانه،
    ده‌توانن زۆر خێرابن، زۆر وردبن،
  • 3:13 - 3:16
    به‌شێوازی زۆر جیاوازیش تێكه‌ڵاوبن.
  • 3:16 - 3:20
    بۆنمونه با بزه‌كردن و
    زه‌رده‌خه‌نه‌ی فیز به نمونه وه‌ربگرین.
  • 3:20 - 3:23
    تۆزێ له‌یه‌ك ده‌چن، به‌ڵام
    ما‌نایان یه‌كجار جیاوازه.
  • 3:23 - 3:25
    (پێكه‌نین)
  • 3:25 - 3:28
    بزه‌كردن ئەرێنییە،
  • 3:28 - 3:29
    زەردەخەنەی بەزۆر نەرێنییە.
  • 3:29 - 3:33
    هه‌ندێجار ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه
    وات لێده‌كا به‌ناوبانگ بیت.
  • 3:33 - 3:36
    به‌ڵام هەر بەڕاست، زۆر گرنگه بۆ
    كۆمپیوته‌ر كه بتوانێ
  • 3:36 - 3:39
    جیاوازی بكا له‌نێوان ئه‌و دوو ههستەدا.
  • 3:39 - 3:41
    کەواتە چۆن ئەوە بکەین؟
  • 3:41 - 3:42
    ئێمه ڕیزبهندییهكهمان دایه
  • 3:42 - 3:47
    ده‌یان هه‌زار نمونه‌ی زەردەخەنەی
    خه‌ڵكی ناسراو.
  • 3:47 - 3:50
    له نه‌ژاد، ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زی جیاواز
  • 3:50 - 3:52
    وه هه‌مان شتیشمان كرد بۆ
    زه‌رده‌خه‌نه‌ی بەزۆریش کرد.
  • 3:52 - 3:54
    دواتر، فێربونی زۆرمان به‌كارهێنا
  • 3:54 - 3:57
    ریزبه‌ندییه‌كه ده‌گه‌ڕا بۆ هه‌موو
    پێكهاته و لۆچیهكان
  • 3:57 - 3:59
    وه هه‌موو شێواز گۆڕینهكان
    له‌سه‌ر ده‌مووچاومان،
  • 3:59 - 4:03
    فێربوو كه هه‌موو بزه‌كان كۆمه‌ڵێ
    تایبەتمەندی هاوبه‌شیان هه‌یه،
  • 4:03 - 4:06
    زەردەخەنە بەزۆرەکانیش چەند
    جیاوازییەکی کەمیان هەیە.
  • 4:06 - 4:08
    هه‌ركاتێك روخسارێكی تازه‌ی بینیبا
  • 4:08 - 4:10
    فێرده‌بوو كه
  • 4:10 - 4:13
    ئه‌و روخساره هه‌مان
    جیاكه‌ره‌وه‌ی بزهكردنی هه‌یه.
  • 4:13 - 4:18
    وه ده‌یگووت "ئه‌ها، ئه‌وه ده‌ناسمه‌وه.
    ئه‌مه زەردەخەنەیە."
  • 4:18 - 4:21
    باشترین ڕێگا بۆ پشاندانی چۆنیه‌تی
    كاركردنی ته‌كنه‌لۆژیاكه
  • 4:21 - 4:23
    تاقیكردنه‌وه‌ی نمونه‌یه‌كی راسته‌وخۆیه،
  • 4:23 - 4:27
    پێویستیم به خۆبهخشێكه،
    باشتره كه‌سێك بێت ده‌مووچاوی هه‌بێت.
  • 4:27 - 4:30
    (پێكه‌نین)
  • 4:30 - 4:32
    كلۆی خۆبهخشهكهمان ده‌بێت.
  • 4:33 - 4:38
    له ٥ ساڵی رابردوو، له په‌یمانگای ماساچوسیت
    له پرۆژه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌وه گۆراوین
  • 4:38 - 4:39
    بۆ كۆمپانیایه‌ك،
  • 4:39 - 4:42
    تیمه‌كه‌م كاری زۆریان ئه‌نجامداوه
    بۆ سه‌رخستنی ته‌كنه‌لۆژیاكه،
  • 4:42 - 4:45
    وەک حەزدەکەین بڵێین، لە سروشتدا.
  • 4:45 - 4:47
    بچوكمان كردوه‌ته‌وه تا
    كرۆكی مه‌كینه‌ی هه‌سته‌كه
  • 4:47 - 4:51
    له‌هه‌موو جۆره مۆبایلێكدا كاربكات كه
    .كامێرای هه‌بێت وه‌ك ئه‌م ئایپاده
  • 4:51 - 4:53
    با تاقی بكه‌ینه‌وه.
  • 4:55 - 4:59
    وه‌ك ده‌یبینن، ریزبه‌ندییه‌كه
    ده‌مووچاوی كلۆی دۆزییه‌وه،
  • 4:59 - 5:00
    ئه‌م بۆكسه ده‌ور سپیه‌یه.
  • 5:00 - 5:03
    سه‌ره‌كیترین جیاكه‌ره‌وه‌كانی
    ده‌موچاوی كۆده‌كاته‌وه،
  • 5:03 - 5:06
    برۆكانی، چاوه‌كانی، ده‌می و لووتی.
  • 5:06 - 5:09
    پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ده‌توانێ
    ده‌ربڕینی روخساری بناسێته‌وه؟
  • 5:09 - 5:11
    بۆیه ئامێره‌كه تاقی ده‌كه‌ینه‌وه.
  • 5:11 - 5:15
    سه‌ره‌تا، با دەم و چاوە بێ دەربڕینەکەت .
    ببینین. دەی زۆرباشە.
  • 5:15 - 5:17
    دواتر كه بزهدهكات،
    بزه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه، زۆر باشه.
  • 5:17 - 5:20
    ببینن هێڵه سه‌وزه‌كه به‌رزده‌بێته‌وه
    كه بزه ده‌كات
  • 5:20 - 5:21
    ئه‌مه بزه‌یه‌كی گه‌وره‌یه
  • 5:21 - 5:24
    ده‌توانی بزه‌یه‌كی كه‌م بكه‌ی
    بزانین كۆمپیوته‌ره‌كه ده‌یدۆزێته‌وه؟
  • 5:24 - 5:26
    بزه‌ی زۆر كه‌میش ده‌دۆزێته‌وه.
  • 5:26 - 5:28
    كاری سه‌ختمان كردووه
    بۆ به‌دیهێنانی.
  • 5:28 - 5:31
    دواتر، بهرزكردننهوهی برۆ، نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان.
  • 5:31 - 5:36
    هێنانه‌وه‌ی برۆ بۆیه‌كتر،
    نیشانه‌ی په‌شێوییه.
  • 5:36 - 5:40
    مۆنی. به‌ڵێ ته‌واوه.
  • 5:40 - 5:43
    ئه‌مانه هه‌موو یه‌كه‌ی كاری جیاوازن.
    زۆر زیاتریش هه‌ن.
  • 5:43 - 5:45
    ئه‌مه ته‌نیا نمونه‌یه‌كی بچوككراوه‌یه.
  • 5:45 - 5:48
    ئێمه به‌هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی
    هه‌سته‌كان ده‌ڵێین، خاڵێکی زانیاری.
  • 5:48 - 5:51
    به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ن و
    هه‌ستی جیاواز وێنا ده‌كه‌ن.
  • 5:51 - 5:56
    له‌لای راستی نمونه‌كه-- وادیاره دڵخۆشی.
  • 5:56 - 5:57
    بۆیه ئه‌مه دڵخۆشییە.
  • 5:57 - 5:59
    ڕووخسارێکی قێزهاتنەوە بەرێ.
  • 5:59 - 6:04
    هەوڵبەن بیرتان بکەوێتەوە شتێکی چۆن
    بوو کە زەین وەن دایرێکشنی بەجێهێشت
  • 6:04 - 6:05
    (پێكه‌نین)
  • 6:05 - 6:09
    به‌ڵێ، لوتت چرچ بكه. زۆر جوانه.
  • 6:09 - 6:13
    پێوه‌ره‌كه زۆر نەرێنییە،
    بۆیە ئەبێ هەوادارێکی سەرسەخت بووبێتی.
  • 6:13 - 6:16
    پێوەرەکە ئەوەیە ئەم ئەزموونە تا
    چەندێک ئەرێنی یان نەرێنییە، و
  • 6:16 - 6:19
    وه په‌یوه‌ندییه‌كه‌ش
    ئه‌وه‌یه تاچه‌ند ده‌ربڕه.
  • 6:19 - 6:22
    بیهێننه به‌رچاو گه‌ر كلۆی ده‌ستی
    گهیشتایه به‌و زنجیره هه‌ستانه
  • 6:22 - 6:25
    ده‌یتوانی له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێك
    بیه‌وێت هاوبەشی بكات
  • 6:25 - 6:27
    سوپاس.
  • 6:27 - 6:29
    (چه‌پڵه)
  • 6:34 - 6:39
    تا ئێستا زیاتر له ١٢ بلیۆن له‌و
    داتا پۆینتی هه‌ستانه‌مان كۆكردۆته‌وه
  • 6:39 - 6:42
    گه‌وره‌ترین داتابه‌یسی هه‌سته له‌جیهاندا.
  • 6:42 - 6:45
    ئه‌مانه‌مان له ٢.٩ ملیۆن ڤیدیۆی
    روخساره‌كان كۆكردۆته‌وه،
  • 6:45 - 6:47
    ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی رازیبون هه‌ستیان
    له‌گه‌ڵمان شێر بكه‌ن
  • 6:47 - 6:50
    له ٧٥ وڵاتی جیاوازی جیهانه‌وه
  • 6:50 - 6:52
    رۆژبه‌رۆژ گه‌وره‌تر ده‌بێ.
  • 6:53 - 6:55
    مێشكم بڕوا ناكات
  • 6:55 - 6:58
    ئێستا ده‌توانین پێوانه‌ی شتێكی
    كه‌سی وه‌ك هه‌سته‌كان بكه‌ین
  • 6:58 - 7:00
    وه ده‌توانین له‌سه‌ر
    ئه‌م پێوه‌ره بیكه‌ین.
  • 7:00 - 7:02
    چی فێربووین تا ئێستا؟
  • 7:03 - 7:05
    ره‌گه‌ز.
  • 7:05 - 7:09
    داتاكانمان شتێكیان پشتڕاستكرۆدهتهوه
    ره‌نگه پێشبینیتان كردبێ،
  • 7:09 - 7:11
    ژنان هەست زیاتر دەردەبڕن له پیاوان
  • 7:11 - 7:14
    ته‌نیا بزه زیاتر ناكه‌ن،
    به‌ڵكو زیاتریش ده‌خایه‌نێ،
  • 7:14 - 7:16
    ده‌توانین ئێستا ئه‌وه بژمێرین
    چ شتێكه ژنان و پیاوان
  • 7:16 - 7:19
    وه‌ڵامی جیاوازیان بۆی هه‌یه.
  • 7:19 - 7:21
    با باسی كه‌لتور بكه‌ین: له ئه‌مریكا،
  • 7:21 - 7:24
    ژنان %٤٠ زیاتر هەست دەردەبڕن له پیاوان،
  • 7:24 - 7:28
    به‌ڵام له‌به‌ریتانیا، هیچ جیاوازییه‌كمان
    نهبینینێ له‌نێوان ژنان و پیاواندا.
  • 7:28 - 7:30
    (پێكه‌نین)
  • 7:31 - 7:35
    ته‌مه‌ن: خه‌ڵكی ٥٠ ساڵ و سه‌روتر
  • 7:35 - 7:39
    ٢٥% هەستیار ترن له‌گه‌نجه‌كان.
  • 7:40 - 7:44
    ژنان له ته‌مه‌نی ٢٠هكانیان زۆر
    بهبزهترن له‌پیاوانی هاوته‌مه‌نیان.
  • 7:44 - 7:48
    له‌وانه‌یه پێویستی بێت بۆ ژوان.
  • 7:48 - 7:50
    ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانبوو
    بۆمان ده‌رباره‌ی ئه‌م داتایه
  • 7:50 - 7:53
    ئه‌وه بوو كه ئێمه هه‌میشه
    هه‌ستێك ده‌رده‌بڕین،
  • 7:53 - 7:56
    ته‌نانه‌ت كاتێك به‌ته‌نیاین
    له‌به‌رده‌م ئامێره‌كانمان.
  • 7:56 - 8:00
    ته‌نیا ئه‌و كاتانه نییه كه سه‌یری
    ڤیدیۆی فه‌یسبووك ده‌كه‌ین.
  • 8:00 - 8:03
    كاتی ئیمهیل ناردن، نامه‌نوسین،
    بازاڕكردنی ئۆنلاین
  • 8:03 - 8:06
    ته‌نانه‌ت كاتی باجدانیش.
  • 8:06 - 8:08
    ئه‌و داتایه له‌كوێ به‌كاردێت؟
  • 8:08 - 8:11
    له تێگه‌یشتن بۆ چۆنیه‌تی
    مامه‌له‌مان له‌گه‌ڵ میدیا،
  • 8:11 - 8:13
    تێگه‌یشتن له خێرا بڵاوبونه‌وه و
    خوی ده‌نگدان؛
  • 8:13 - 8:16
    هه‌روه‌ها بهدهسهڵاتكردنی
    یا هه‌ستكردنی ته‌كنه‌لۆژیا.
  • 8:16 - 8:21
    ده‌مه‌وێ هه‌ندێ نمونه‌تان پشاندهم
    كه به‌راستی له‌دڵمه‌وه نزیكن.
  • 8:21 - 8:24
    چاویلكه‌ی هه‌ستكه‌ر یارمه‌تی
    ده‌بێ بۆ ئه‌و تاكانه‌ی
  • 8:24 - 8:27
    كه بیناییان له‌ده‌ستداوه، تا ده‌موچاوی
    ئه‌وانیتر بخوێننه‌وه،
  • 8:27 - 8:32
    یارمه‌تی نه‌خۆشانی ئۆتیزم
    ده‌دات هه‌سته‌كان لێكبده‌نه‌وه،
  • 8:32 - 8:34
    كه شتێكه به‌راستی گیرۆده‌ن پێوەی.
  • 8:36 - 8:39
    له په‌روه‌رده‌دا، بیهێنه به‌رچاوت ئەگه‌ر
    ئه‌پی فێربونهكهت
  • 8:39 - 8:42
    هه‌ست به‌وه بكات تۆ
    شێواوی و تاقه‌تت نه‌ماوه،
  • 8:42 - 8:43
    یاخود بێزاربووی، بۆیه خۆی خێرا ده‌كات،
  • 8:43 - 8:46
    وه‌ك ئه‌وه‌ی مامۆستا باشه‌كان
    ده‌یكه‌ن له‌ناو پۆلدا.
  • 8:47 - 8:50
    چی ده‌بێ ئه‌گه‌ر سه‌عاتی ده‌ستت،
    مه‌زاجت بخوێنێته‌وه،
  • 8:50 - 8:52
    یاخود ئۆتۆمبێله‌كه‌ت
    ههستكا كه تۆ بێتاقه‌تی،
  • 8:52 - 8:55
    یاخود به‌فرگره‌كه‌ت بزانێ
    كه تۆ سترێس هەیە،
  • 8:55 - 9:01
    وه خۆی دابخات تا به‌دووربیت له‌زۆر خۆری.(پێكه‌نین)
  • 9:01 - 9:04
    ئەوەم بەدڵە، بەڵێ.
  • 9:04 - 9:06
    چی ئەبوو، ئەگەر ئەوکاتەی لە
    کامبریدج بووم
  • 9:06 - 9:08
    دەستم بگەشتەیا بەم توانای
    گواستنەوەی هەستانە، و
  • 9:08 - 9:11
    بە شێوەیەکی زۆر سرووشتی نیشانی
    خێزانەکەم بایە لە ماڵەوە،
  • 9:11 - 9:15
    وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موومان
    له‌هه‌مان ژوربین پێكه‌وه؟
  • 9:15 - 9:19
    پێموایه ٥ ساڵ دواتر،
  • 9:19 - 9:21
    هه‌موو ئامێره‌كانمان
    پارچه‌یه‌كی ده‌بێت بۆ هه‌ست.
  • 9:21 - 9:25
    بیرمان نابێت و خۆمان لهمۆبایلهكه
    مۆن ده‌كه‌ین
  • 9:25 - 9:29
    ئامێره‌كه‌ش ده‌ڵێ"همم،
    ئه‌مه‌ت به‌دڵ نییه، وایه؟"
  • 9:29 - 9:33
    به‌ره‌نگارییه گه‌وره‌كه‌مان ئه‌وه‌یه،
    ته‌كنه‌لۆژیاكه به‌كارهێنانی زۆره،
  • 9:33 - 9:36
    من و تیمه‌كه‌م پێمانوایه ده‌توانین
    هه‌موویان بكه‌ین،
  • 9:36 - 9:39
    ته‌كنه‌لۆژیاكه ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست
    تا پەرەپێدەرەکانی تر
  • 9:39 - 9:41
    بتوانن بونیاتنه‌ر و دروستكهربن.
  • 9:41 - 9:46
    ده‌شزانین كه هه‌ندێ
    مه‌ترسی شاراوه هه‌یه
  • 9:46 - 9:48
    بۆ خراپ به‌كارهێنانی
  • 9:48 - 9:51
    وه‌ك خۆم، چه‌ند ساڵم
    له‌مه‌دا سه‌رف كردووه،
  • 9:51 - 9:54
    باوه‌ڕم وایه كه سووده‌كانی بۆ مرۆڤایه‌تی
  • 9:54 - 9:56
    له هه‌بوونی ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی
    خاوه‌ن هه‌ست
  • 9:56 - 9:59
    زۆر زیاتره له‌زیانه شاراوه‌كانی
    خراپ به‌كارهێنان.
  • 9:59 - 10:02
    بانگێشتان ده‌كه‌م كه ببنه
    به‌شێك له‌و گفتوگۆیه
  • 10:02 - 10:04
    تا خه‌ڵك زیاتر بزانێ
    له‌سه‌ر ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه
  • 10:04 - 10:08
    بۆ ئەوەی هەموومان زیاتر دەستمان
    هەبێت لە باش بەکارهێنانیا.
  • 10:09 - 10:14
    له‌كاتێكدا ژیانمان زیاتر و زیاتر
    به‌ره‌و بەئەلیكترۆنیبوون ده‌روا،
  • 10:14 - 10:17
    شه‌ڕێكی دۆڕاو ده‌كه‌ین ئەگەر هەوڵبەین بۆ
    نه‌هێشتنی به‌كارهێنانی ئامێره‌كان
  • 10:17 - 10:19
    به‌مه‌به‌ستی گه‌راندنه‌وه‌ی هه‌سته‌كانمان
  • 10:21 - 10:25
    لەجیاتی ئەوە من هەوڵمداوە هەستەکان
    بگەڕێنمەوە ناو تەکنەلۆجیاکانمان و
  • 10:25 - 10:27
    وا له تهكنهلۆژیاكانمان بكه‌ین وه‌ڵامده‌رتر بن.
  • 10:27 - 10:29
    ده‌مه‌وێ ئه‌و ئامێرانه‌ی لێكیان دابڕیوین
  • 10:29 - 10:32
    بمانگێڕنه‌وه بۆ پێكه‌وه‌بوون.
  • 10:32 - 10:36
    به بەمرۆڤایهتیكردنی ته‌كنه‌لۆژیا،
    ئه‌و هه‌له زێڕینه‌مان هه‌یه
  • 10:36 - 10:40
    تا دووباره وێنای بكه‌ینه‌وه چۆن
    بە ئامێرەکانەوە پەیوەستین و
  • 10:40 - 10:44
    له‌و ڕێگهیەشهوه، ئێمه وه‌ك مرۆڤ
  • 10:44 - 10:46
    پەیوەندی بەیەکترەوە بکەین
  • 10:46 - 10:48
    سوپاس
  • 10:48 - 10:52
    (چه‌پڵه)
Title:
ئەم ئەپە دەزانێت هەست چۆنە -- بە دەربڕینی دەم و چاوتا
Speaker:
رانا ئەل کالیۆبی
Description:

هەست و سۆزمان کار دەکاتە سەر هەموو ڕوانگەکانی ژیانمان - چۆن فێردەبین، چۆن پەیوەندی بەیەکەوە دەکەین، چۆن بڕیارەکان دەدەین. لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەییان نییە لە ژیانی ئەلیکترۆنیماندا؛ ئامێرەکان و ئاپەکانی کارلێکیان لەگەڵ دەکەین هیچ ڕێگایەکیان نییە بزانن هەستما چۆنە. زانا رانا ئیل کالیۆبی بەنیازە ئەوە بگۆڕێت. تەکنەلۆجیایەکی نوێ نمایش دەکات کە دەتوانێت دەربڕینەکانی ڕووخسار بخوێنێتەوە و بیانگەیەنێت بە هەستە پەیوەستەکان. ئەم "مەکینەی هەستە" بەکارهێنانی گەورەی هەیە بە قسەی خۆی، و نەک هەر دەتوانێت مامەڵەکردنمان لەگەڵ ئامێرەکان بگۆڕێت -- بەڵکو لەگەڵ یەکتریش.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
11:04

Kurdish subtitles

Revisions