هه‌سته‌كانمان كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی ژیانمان هه‌یه، له‌ته‌ندروستی و شێوازی فێربونمانهوه، تا چۆنیه‌تی بازرگانیكردن و بڕیاردانیشمان، گه‌وره تا بچوكی. هەستەكانمان كاریگەریش دەكەنە سەر چۆنیەتی مامەڵەكردنمان لەگەڵ یەكتری پەرەمان سەندوە تا لە جیهانێكی وەهادا بژین لەجیاتی ئەوە، زیاتر و زیاتر بەم شێوەیە دەژین ئەمە نامەیەكە لە كچەكەمەوە شەوی ڕابردوو لەجیهانێكدا كە دابراوە لە هەست من بە ئەرکێک هەستاوم ئەوە بگۆڕم. دەمەوێ هەست بگێڕمەوە بۆ ناو ئەزموونە دیجیتاڵییەكانمان پانزە ساڵ لەمەوبەر ئەم رێگایەم دەستپێكرد زانای بواری كۆمپیوتەر بووم لە میسر لە دكتۆرای كۆمپیوتەر وەرگیرام لە زانكۆی كامبریدج شتێكی نائاسایم كرد بۆ تازەبوكێكی گەنجی میسری موسوڵمان بەهاوكاری هاوسەرەكەم كە دەبوایە له‌میسر بمێنێتەوە جانتاكانم كۆكردەوە و چوومە بەریتانیا لە كامبریدج، كە هەزاران میل لە ووڵاتی خۆمەوە دوورە هەستمكرد كە كاتی زیاتر بەسەردەبەم لەسەر لاپ‌تۆپ زیاتر لەوەی لەگەڵ هیچ مرۆڤێكی تر بەسەری دەبەم سەرباری ئەو دۆستایەتییە، لاپتۆپەكەم قه‌ت هەستی نەدەكرد ئاخۆ من هەستم چۆنە هیچ نەیدەزانی ئەگەر دڵخۆش بم، ڕۆژێکی خراپم هەبێت، یان سترێسم هەبێت، سەرم لێشێوابێت و ئەوەش کەمێک دڵەڕاوکێی دروستکرد. لەوەش خراپتر، كاتێك قسەم لەگەڵ ماڵەوە دەكرد بە ئینتەرنێت هەستمدەكرد هەموو هەستەكان وندەبن لەناو تۆری ئینتەرنێت غەریب بووم، تەنیابووم و هەندێ رۆژیش دەستمدەكرد بەگریان به‌ڵام هه‌موو ئه‌وه‌ی كه له‌ڕێگایه‌وه ئه‌م هه‌ستانه‌م ده‌گه‌یاند ئه‌م شته بوو. (پێكه‌نین) ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م زیره‌كیه‌كی زۆری هه‌یه به‌ڵام به‌بێ سۆز؛ توانایه‌كی زۆری زیره‌كی و فێربوون به‌ڵام بێ زیره‌كی سۆزی. ئه‌مه وایلێكردم بیربكه‌مه‌وه، چی ده‌بێ ئه‌گه‌ر ته‌كنه‌لۆژیا هه‌ست به سۆزه‌كانمان بكات؟ چی ده‌بێ كه ئامێره‌كانمان بزانن هه‌ستمان چۆنه و كاردانه‌وه‌یان به‌وپێیه بێت. ڕێك به‌و شێوازه‌ی كه هاورێییهكی هۆشمه‌ندی سۆزدارمان ده‌یكات؟ ئه‌م پرسیارانه وای له من و تیمه‌كه‌م كرد ته‌كنه‌لۆژیای وا دروست بكه‌ین بتوانێ هه‌ستمان بخوێنێته‌وه و وه‌ڵامی بۆ هه‌بێت، وه ده‌سپێكی ئیشهكهشمان به روخساری مرۆڤ بوو. روخسارمان یه‌كێكه له به‌هێزترین ڕێگاكان كه هه‌موومان به‌كاریده‌هێنین بۆ گه‌یاندنی هەست و سۆزمان. هه‌موو شتێك، له چێژبردن، سه‌رسوڕمان، هاوسۆزی بوون و حەسرەت گرتنیش. له‌زانستی سۆزدا، جوڵه‌ی هه‌ر ماسولكه‌یه‌كی رووخسار یه‌كه‌یه‌كی كاره. بۆنمونه، یه‌كه‌ی كاری ١٢، فیلمه كاریگهرو پڕداهاتهكانی هۆڵیود نیه له‌راستیدا گۆشه‌ی لێوه، كه پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی بزهكردنه. هه‌مووتان تاقی بكه‌نه‌وه. باهه‌ندێ زه‌رده‌خه‌نه بكه‌ین. نمونه‌یه‌كی تر یه‌كه‌ی كاری ٤، درزی نێوان برۆكانه. كاتێك هه‌ردوو برۆت بۆیه‌كتری ده‌هێنیته‌وه وه هه‌موو ئه‌و لۆچیانه درووست ده‌كه‌یت. حه‌زمان پێیی نایه‌ت، به‌ڵام نیشانه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌ستی نەرێنییە. نزیکەی ٤٥ یەکەی کارمان هەیە و ئه‌م یه‌كانه تێكه‌ڵ ده‌بن و سه‌دان هه‌ستی جیاواز ده‌رده‌بڕن. فێركردنی كۆمپیوته‌ر بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ستانه‌ی ده‌مووچاو زۆر قورسه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م یه‌كانه، ده‌توانن زۆر خێرابن، زۆر وردبن، به‌شێوازی زۆر جیاوازیش تێكه‌ڵاوبن. بۆنمونه با بزه‌كردن و زه‌رده‌خه‌نه‌ی فیز به نمونه وه‌ربگرین. تۆزێ له‌یه‌ك ده‌چن، به‌ڵام ما‌نایان یه‌كجار جیاوازه. (پێكه‌نین) بزه‌كردن ئەرێنییە، زەردەخەنەی بەزۆر نەرێنییە. هه‌ندێجار ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه وات لێده‌كا به‌ناوبانگ بیت. به‌ڵام هەر بەڕاست، زۆر گرنگه بۆ كۆمپیوته‌ر كه بتوانێ جیاوازی بكا له‌نێوان ئه‌و دوو ههستەدا. کەواتە چۆن ئەوە بکەین؟ ئێمه ڕیزبهندییهكهمان دایه ده‌یان هه‌زار نمونه‌ی زەردەخەنەی خه‌ڵكی ناسراو. له نه‌ژاد، ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زی جیاواز وه هه‌مان شتیشمان كرد بۆ زه‌رده‌خه‌نه‌ی بەزۆریش کرد. دواتر، فێربونی زۆرمان به‌كارهێنا ریزبه‌ندییه‌كه ده‌گه‌ڕا بۆ هه‌موو پێكهاته و لۆچیهكان وه هه‌موو شێواز گۆڕینهكان له‌سه‌ر ده‌مووچاومان، فێربوو كه هه‌موو بزه‌كان كۆمه‌ڵێ تایبەتمەندی هاوبه‌شیان هه‌یه، زەردەخەنە بەزۆرەکانیش چەند جیاوازییەکی کەمیان هەیە. هه‌ركاتێك روخسارێكی تازه‌ی بینیبا فێرده‌بوو كه ئه‌و روخساره هه‌مان جیاكه‌ره‌وه‌ی بزهكردنی هه‌یه. وه ده‌یگووت "ئه‌ها، ئه‌وه ده‌ناسمه‌وه. ئه‌مه زەردەخەنەیە." باشترین ڕێگا بۆ پشاندانی چۆنیه‌تی كاركردنی ته‌كنه‌لۆژیاكه تاقیكردنه‌وه‌ی نمونه‌یه‌كی راسته‌وخۆیه، پێویستیم به خۆبهخشێكه، باشتره كه‌سێك بێت ده‌مووچاوی هه‌بێت. (پێكه‌نین) كلۆی خۆبهخشهكهمان ده‌بێت. له ٥ ساڵی رابردوو، له په‌یمانگای ماساچوسیت له پرۆژه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌وه گۆراوین بۆ كۆمپانیایه‌ك، تیمه‌كه‌م كاری زۆریان ئه‌نجامداوه بۆ سه‌رخستنی ته‌كنه‌لۆژیاكه، وەک حەزدەکەین بڵێین، لە سروشتدا. بچوكمان كردوه‌ته‌وه تا كرۆكی مه‌كینه‌ی هه‌سته‌كه له‌هه‌موو جۆره مۆبایلێكدا كاربكات كه .كامێرای هه‌بێت وه‌ك ئه‌م ئایپاده با تاقی بكه‌ینه‌وه. وه‌ك ده‌یبینن، ریزبه‌ندییه‌كه ده‌مووچاوی كلۆی دۆزییه‌وه، ئه‌م بۆكسه ده‌ور سپیه‌یه. سه‌ره‌كیترین جیاكه‌ره‌وه‌كانی ده‌موچاوی كۆده‌كاته‌وه، برۆكانی، چاوه‌كانی، ده‌می و لووتی. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ده‌توانێ ده‌ربڕینی روخساری بناسێته‌وه؟ بۆیه ئامێره‌كه تاقی ده‌كه‌ینه‌وه. سه‌ره‌تا، با دەم و چاوە بێ دەربڕینەکەت . ببینین. دەی زۆرباشە. دواتر كه بزهدهكات، بزه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه، زۆر باشه. ببینن هێڵه سه‌وزه‌كه به‌رزده‌بێته‌وه كه بزه ده‌كات ئه‌مه بزه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ده‌توانی بزه‌یه‌كی كه‌م بكه‌ی بزانین كۆمپیوته‌ره‌كه ده‌یدۆزێته‌وه؟ بزه‌ی زۆر كه‌میش ده‌دۆزێته‌وه. كاری سه‌ختمان كردووه بۆ به‌دیهێنانی. دواتر، بهرزكردننهوهی برۆ، نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان. هێنانه‌وه‌ی برۆ بۆیه‌كتر، نیشانه‌ی په‌شێوییه. مۆنی. به‌ڵێ ته‌واوه. ئه‌مانه هه‌موو یه‌كه‌ی كاری جیاوازن. زۆر زیاتریش هه‌ن. ئه‌مه ته‌نیا نمونه‌یه‌كی بچوككراوه‌یه. ئێمه به‌هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی هه‌سته‌كان ده‌ڵێین، خاڵێکی زانیاری. به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ن و هه‌ستی جیاواز وێنا ده‌كه‌ن. له‌لای راستی نمونه‌كه-- وادیاره دڵخۆشی. بۆیه ئه‌مه دڵخۆشییە. ڕووخسارێکی قێزهاتنەوە بەرێ. هەوڵبەن بیرتان بکەوێتەوە شتێکی چۆن بوو کە زەین وەن دایرێکشنی بەجێهێشت (پێكه‌نین) به‌ڵێ، لوتت چرچ بكه. زۆر جوانه. پێوه‌ره‌كه زۆر نەرێنییە، بۆیە ئەبێ هەوادارێکی سەرسەخت بووبێتی. پێوەرەکە ئەوەیە ئەم ئەزموونە تا چەندێک ئەرێنی یان نەرێنییە، و وه په‌یوه‌ندییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه تاچه‌ند ده‌ربڕه. بیهێننه به‌رچاو گه‌ر كلۆی ده‌ستی گهیشتایه به‌و زنجیره هه‌ستانه ده‌یتوانی له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت هاوبەشی بكات سوپاس. (چه‌پڵه) تا ئێستا زیاتر له ١٢ بلیۆن له‌و داتا پۆینتی هه‌ستانه‌مان كۆكردۆته‌وه گه‌وره‌ترین داتابه‌یسی هه‌سته له‌جیهاندا. ئه‌مانه‌مان له ٢.٩ ملیۆن ڤیدیۆی روخساره‌كان كۆكردۆته‌وه، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی رازیبون هه‌ستیان له‌گه‌ڵمان شێر بكه‌ن له ٧٥ وڵاتی جیاوازی جیهانه‌وه رۆژبه‌رۆژ گه‌وره‌تر ده‌بێ. مێشكم بڕوا ناكات ئێستا ده‌توانین پێوانه‌ی شتێكی كه‌سی وه‌ك هه‌سته‌كان بكه‌ین وه ده‌توانین له‌سه‌ر ئه‌م پێوه‌ره بیكه‌ین. چی فێربووین تا ئێستا؟ ره‌گه‌ز. داتاكانمان شتێكیان پشتڕاستكرۆدهتهوه ره‌نگه پێشبینیتان كردبێ، ژنان هەست زیاتر دەردەبڕن له پیاوان ته‌نیا بزه زیاتر ناكه‌ن، به‌ڵكو زیاتریش ده‌خایه‌نێ، ده‌توانین ئێستا ئه‌وه بژمێرین چ شتێكه ژنان و پیاوان وه‌ڵامی جیاوازیان بۆی هه‌یه. با باسی كه‌لتور بكه‌ین: له ئه‌مریكا، ژنان %٤٠ زیاتر هەست دەردەبڕن له پیاوان، به‌ڵام له‌به‌ریتانیا، هیچ جیاوازییه‌كمان نهبینینێ له‌نێوان ژنان و پیاواندا. (پێكه‌نین) ته‌مه‌ن: خه‌ڵكی ٥٠ ساڵ و سه‌روتر ٢٥% هەستیار ترن له‌گه‌نجه‌كان. ژنان له ته‌مه‌نی ٢٠هكانیان زۆر بهبزهترن له‌پیاوانی هاوته‌مه‌نیان. له‌وانه‌یه پێویستی بێت بۆ ژوان. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانبوو بۆمان ده‌رباره‌ی ئه‌م داتایه ئه‌وه بوو كه ئێمه هه‌میشه هه‌ستێك ده‌رده‌بڕین، ته‌نانه‌ت كاتێك به‌ته‌نیاین له‌به‌رده‌م ئامێره‌كانمان. ته‌نیا ئه‌و كاتانه نییه كه سه‌یری ڤیدیۆی فه‌یسبووك ده‌كه‌ین. كاتی ئیمهیل ناردن، نامه‌نوسین، بازاڕكردنی ئۆنلاین ته‌نانه‌ت كاتی باجدانیش. ئه‌و داتایه له‌كوێ به‌كاردێت؟ له تێگه‌یشتن بۆ چۆنیه‌تی مامه‌له‌مان له‌گه‌ڵ میدیا، تێگه‌یشتن له خێرا بڵاوبونه‌وه و خوی ده‌نگدان؛ هه‌روه‌ها بهدهسهڵاتكردنی یا هه‌ستكردنی ته‌كنه‌لۆژیا. ده‌مه‌وێ هه‌ندێ نمونه‌تان پشاندهم كه به‌راستی له‌دڵمه‌وه نزیكن. چاویلكه‌ی هه‌ستكه‌ر یارمه‌تی ده‌بێ بۆ ئه‌و تاكانه‌ی كه بیناییان له‌ده‌ستداوه، تا ده‌موچاوی ئه‌وانیتر بخوێننه‌وه، یارمه‌تی نه‌خۆشانی ئۆتیزم ده‌دات هه‌سته‌كان لێكبده‌نه‌وه، كه شتێكه به‌راستی گیرۆده‌ن پێوەی. له په‌روه‌رده‌دا، بیهێنه به‌رچاوت ئەگه‌ر ئه‌پی فێربونهكهت هه‌ست به‌وه بكات تۆ شێواوی و تاقه‌تت نه‌ماوه، یاخود بێزاربووی، بۆیه خۆی خێرا ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی مامۆستا باشه‌كان ده‌یكه‌ن له‌ناو پۆلدا. چی ده‌بێ ئه‌گه‌ر سه‌عاتی ده‌ستت، مه‌زاجت بخوێنێته‌وه، یاخود ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ههستكا كه تۆ بێتاقه‌تی، یاخود به‌فرگره‌كه‌ت بزانێ كه تۆ سترێس هەیە، وه خۆی دابخات تا به‌دووربیت له‌زۆر خۆری.(پێكه‌نین) ئەوەم بەدڵە، بەڵێ. چی ئەبوو، ئەگەر ئەوکاتەی لە کامبریدج بووم دەستم بگەشتەیا بەم توانای گواستنەوەی هەستانە، و بە شێوەیەکی زۆر سرووشتی نیشانی خێزانەکەم بایە لە ماڵەوە، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موومان له‌هه‌مان ژوربین پێكه‌وه؟ پێموایه ٥ ساڵ دواتر، هه‌موو ئامێره‌كانمان پارچه‌یه‌كی ده‌بێت بۆ هه‌ست. بیرمان نابێت و خۆمان لهمۆبایلهكه مۆن ده‌كه‌ین ئامێره‌كه‌ش ده‌ڵێ"همم، ئه‌مه‌ت به‌دڵ نییه، وایه؟" به‌ره‌نگارییه گه‌وره‌كه‌مان ئه‌وه‌یه، ته‌كنه‌لۆژیاكه به‌كارهێنانی زۆره، من و تیمه‌كه‌م پێمانوایه ده‌توانین هه‌موویان بكه‌ین، ته‌كنه‌لۆژیاكه ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست تا پەرەپێدەرەکانی تر بتوانن بونیاتنه‌ر و دروستكهربن. ده‌شزانین كه هه‌ندێ مه‌ترسی شاراوه هه‌یه بۆ خراپ به‌كارهێنانی وه‌ك خۆم، چه‌ند ساڵم له‌مه‌دا سه‌رف كردووه، باوه‌ڕم وایه كه سووده‌كانی بۆ مرۆڤایه‌تی له هه‌بوونی ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی خاوه‌ن هه‌ست زۆر زیاتره له‌زیانه شاراوه‌كانی خراپ به‌كارهێنان. بانگێشتان ده‌كه‌م كه ببنه به‌شێك له‌و گفتوگۆیه تا خه‌ڵك زیاتر بزانێ له‌سه‌ر ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه بۆ ئەوەی هەموومان زیاتر دەستمان هەبێت لە باش بەکارهێنانیا. له‌كاتێكدا ژیانمان زیاتر و زیاتر به‌ره‌و بەئەلیكترۆنیبوون ده‌روا، شه‌ڕێكی دۆڕاو ده‌كه‌ین ئەگەر هەوڵبەین بۆ نه‌هێشتنی به‌كارهێنانی ئامێره‌كان به‌مه‌به‌ستی گه‌راندنه‌وه‌ی هه‌سته‌كانمان لەجیاتی ئەوە من هەوڵمداوە هەستەکان بگەڕێنمەوە ناو تەکنەلۆجیاکانمان و وا له تهكنهلۆژیاكانمان بكه‌ین وه‌ڵامده‌رتر بن. ده‌مه‌وێ ئه‌و ئامێرانه‌ی لێكیان دابڕیوین بمانگێڕنه‌وه بۆ پێكه‌وه‌بوون. به بەمرۆڤایهتیكردنی ته‌كنه‌لۆژیا، ئه‌و هه‌له زێڕینه‌مان هه‌یه تا دووباره وێنای بكه‌ینه‌وه چۆن بە ئامێرەکانەوە پەیوەستین و له‌و ڕێگهیەشهوه، ئێمه وه‌ك مرۆڤ پەیوەندی بەیەکترەوە بکەین سوپاس (چه‌پڵه)