بۆچی باشترین بەکرێگیراو لەوانەیە باشترین سی ڤی نەبێت
-
0:01 - 0:04كۆمپانیاكه‌ت ده‌ستی كردووه به‌گه‌ڕان
بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێگەی به‌تاڵ. -
0:05 - 0:07ده‌ستكرا به‌پێشكه‌شكردنی داواكاری،
-
0:07 - 0:10كاندیده شیاوه‌كان ده‌ستنیشانكران.
-
0:11 - 0:13ئێستا كاتی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكرد.
-
0:14 - 0:19كه‌سی(ئه‌ی) : ئایڤی لیگ،
سیڤییه‌كی بێ کەم و کوڕی، -
0:19 - 0:21کەسی باش پێشنیاری کردووە.
-
0:21 - 0:23هه‌موو شتێكی ڕێکوپێکە.
-
0:24 - 0:29كه‌سی(بی): سته‌یت سكووڵ،
ژماره‌یه‌ك ئیشی جیاواز، -
0:29 - 0:33وه ئیشی سه‌یروسه‌مه‌ره
وه‌ك كاشیهر و شاگردی. -
0:34 - 0:37به‌ڵام بیرت بێت --
هه‌ردووكیان شیاون بۆ ئیشه‌كه. -
0:38 - 0:39بۆیه من لێتان ده‌پرسم:
-
0:39 - 0:41تۆ كامیان هه‌ڵده‌بژێریت؟
-
0:42 - 0:46من و هاوكاره‌كانم دوو زاراوه‌ی
فه‌رمیمان درووست كردووه -
0:46 - 0:49بۆ پێناسه‌كردنی دوو
گرووپی جیاواز له کاندیدەکان. -
0:50 - 0:53به (ئه‌ی) ده‌ڵێیین "خواپێ‌داو".
-
0:53 - 0:58كه‌سێكه كه به‌ڕوونی سوودی هه‌بووه و
بۆ سه‌ركه‌ووتن ته‌رخانكراوه. -
0:58 - 1:02وه به كه‌سی(بی) ده‌ڵێین"جه‌نگاوه‌ر".
-
1:02 - 1:05كه‌سێكه كه دژی ناهەمواری زۆر وه‌ستاوه
-
1:05 - 1:07تا بگاته هه‌مان ئاست.
-
1:08 - 1:12گوێت له‌وه‌بوو كه به‌ڕێوبه‌رێكی
گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به خه‌ڵك ده‌ڵێت -
1:12 - 1:13خواپێ‌داو و جه‌نگاوه‌ر --
-
1:14 - 1:15(پێكه‌نین)
-
1:15 - 1:19ئه‌مه له‌ڕاستیدا سیاسه‌تێكی درووست نییه
و تۆزێ حوكم بهسهردانهوه نزیكه. -
1:19 - 1:23به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی گه‌شه‌پێدانی
مرۆییهكهم لێ بستێننه‌وه -- -
1:23 - 1:24(پێكه‌نین)
-
1:25 - 1:26با بۆتان ڕوونبکەمەوە.
-
1:27 - 1:29سی ڤی باسكردنی چیرۆكێكه.
-
1:29 - 1:32به‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ شتێكم ده‌رباره‌ی
خه‌ڵك بۆ ده‌ركه‌وتووه -
1:32 - 1:36ئه‌وانه‌ی ئه‌زمونه‌كانیان وه‌ك
له‌وحه‌یه‌كی ڕه‌نگین دەخوێنرێتەوە، -
1:36 - 1:39ئه‌وه وام لێده‌كات بوه‌ستم و
به‌ته‌واوی لێیان ڕابمێنم -
1:39 - 1:42پێش ئه‌وه‌ی سی ڤییەکانیان بخەمە لاوە.
-
1:43 - 1:45ژماره‌یه‌ك كاری سه‌یروسه‌مه‌ره
ڕه‌نگه هێما بێت بۆ -
1:45 - 1:50ناپته‌وی، بێ سه‌رنجی، پێشبینینه‌كراوی.
-
1:50 - 1:55یان هێمایه بۆ تێكۆشان به‌رامبه‌ر
بەربەستەکان. -
1:55 - 2:00له‌خراپترین حاڵه‌تدا، جه‌نگاوه‌ر
شایەنی ئەوەیە چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ بكه‌یت. -
2:01 - 2:02بۆئه‌وه‌ی روونتر بێت،
-
2:02 - 2:05من هیچم پێ نییه دژی خواپێداوه‌كان;
-
2:05 - 2:09وه‌رگیران و ده‌رچوون له‌زانكۆیه‌كی پێشەنگ
-
2:09 - 2:12كۆشش و قوربانیدانی زۆری ده‌وێت.
-
2:12 - 2:16به‌ڵام كه هه‌موو ژیانت
به‌رنامه‌ڕێژی سه‌ركه‌وتنی بۆ كرابێت، -
2:16 - 2:19چۆن ڕووبه‌رووی كاته
سه‌خته‌كان ده‌بیته‌وه؟ -
2:19 - 2:24كه‌سێكم خسته سه‌ر ئیش، له‌به‌رئه‌وه‌ی
له‌زانكۆی نموونه‌یی بوو وای هه‌ستده‌كرد، -
2:24 - 2:27كه وا كۆمه‌ڵێك ئه‌رك هه‌ن
له‌خوار ئاستی ئه‌ودان، -
2:27 - 2:32وه‌ك؛ كاری ده‌ستی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی
بۆئه‌وه‌ی باشترلهپرۆسهكه بگات. -
2:33 - 2:34له‌كۆتاییدا، وازی هێنا.
-
2:36 - 2:38به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا،
-
2:38 - 2:43ئەی چی ئه‌گه‌ر هه‌موو چارەنوسی ژیانت
شكست بێت -
2:43 - 2:45به‌ڵام له‌ڕاستیدا تۆ هه‌ر براوه‌بیت؟
-
2:46 - 2:49ده‌مه‌وێ واتان لێبكه‌م كه چاوپێكه‌وتن
له‌گه‌ڵ جهنگاوهرهكانیش بكه‌ن -
2:51 - 2:55زۆر ده‌زانم ده‌رباره‌ی ئه‌مه
چونكه خۆشم جه‌نگاوه‌رم. -
2:56 - 2:57پێش ئه‌وه‌ی له‌دایكبم،
-
2:57 - 3:01باوكم به‌وه ده‌ستنیشانكرا بوو
كه نه‌خۆشی شیزۆفرینیای هه‌یه، -
3:01 - 3:05سه‌رباری لێهاتوویهكهی نه‌یتوانی
.ئیشه‌كه‌ی درێژه پێ‌بدا -
3:06 - 3:09ژیانمان به‌شێكی ببوه
فیلمی "کوکۆس نێست (هێلانەی کوکو)،" -
3:09 - 3:11به‌شێكی
"لەخەو هەستان" -
3:11 - 3:13بەشێکیشی
فیلمی "مێشکێکی جوان." -
3:14 - 3:16(پێكه‌نین)
-
3:17 - 3:20منداڵی چواره‌می ماڵه‌وه‌م له‌و پێنج
مناڵه‌ی دایكێكی ته‌نیا گه‌وره‌ی كردن -
3:20 - 3:23له گه‌ڕه‌كێكی ناخۆشی برۆكلین له نیوۆرك.
-
3:23 - 3:28هه‌رگیز نه‌بوینه خاوه‌نی سه‌یاره،
خانوو، جلشۆر -
3:28 - 3:32وه ته‌نانه‌ت به‌درێژایی ته‌مه‌نی
منداڵیم، ته‌له‌فۆنیشمان نه‌بوو. -
3:33 - 3:34بۆیه به‌ته‌واوی هاندرابووم
-
3:34 - 3:39تا له په‌یوه‌ندی نێوان جه‌نگاوه‌ره‌كان
و سه‌ركه‌وتن له بواری بازرگانی تێبگه‌م -
3:39 - 3:44له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌توانرا ژیانم زۆر
به‌ئاسانی به شێوه‌یه‌كی جیاواز بگۆڕێ. -
3:45 - 3:47له‌كاتێكدا زۆر بازرگانی
سه‌ركه‌وتوم ده‌بینی. -
3:47 - 3:50پرۆفایلی سه‌ركرده به‌هێزه‌كانم
ده‌خوێنده‌وه، -
3:50 - 3:52تێبینی هه‌ندێ شتێ هاوبه‌شم کرد.
-
3:53 - 3:57زۆربه‌یان له‌سه‌ره‌تاوه تووشی
سه‌ختی هاتبوون، -
3:57 - 4:00له هه‌ژارییه‌وه بیگرە، تا پشتگوێخران،
-
4:00 - 4:02مردنی دایك و باوك له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا
-
4:02 - 4:06هەتا سه‌ختی فێربوون،
ئالوده‌بوون به مه‌ی و تووندوتیژی. -
4:07 - 4:11بیركردنه‌وه باو ئه‌وه‌یه كه خورپەی
دەروونی ده‌بێته هۆی خه‌م و ته‌نگانه، -
4:11 - 4:15وه سه‌رنجێكی زۆر ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و
تێكچوونه‌ی ڕوویداوه. -
4:15 - 4:20به‌ڵام كاتی لێكۆڵینه‌وه، داتاكان
پێشبینی چاوه‌ڕواننه‌كراو پیشانده‌دن: -
4:20 - 4:26كه ته‌نانه‌ت خراپترین بارودۆخه‌كان
ده‌بنه هۆی گهشهكهردن و گۆڕان. -
4:26 - 4:30دیارده‌یه‌كی دیار و دژه‌باو دۆزرایه‌وه،
-
4:30 - 4:35كه زاناكان پێی ده‌ڵێن
گه‌شه یان هه‌ستانه‌وه‌ی دوای كه‌وتن. -
4:35 - 4:39له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه
كاریگه‌رییه‌كانی نه‌هامه‌تی ده‌پێوا -
4:39 - 4:41له‌و منداڵانه‌ی كه مه‌ترسییان له‌سه‌ره،
-
4:41 - 4:45له‌ناو گروپێك كه له 989 منداڵ پێكهاتبوو
-
4:45 - 4:50ئه‌وانه‌ی كه ئه‌زموونی ناخۆشترین و
جهمسهرگیرتین حاڵه‌ته‌كانیان كردبوو، -
4:50 - 4:56سێ یه‌كی ته‌واویان كه گه‌وره‌بون ژیانێكی
ته‌ندرووست و به‌رهه‌مداریان هه‌بوو. -
4:56 - 5:02سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك و وه‌ستانه‌وه دژی
ئه‌و هه‌موو ناڕێكییه، سه‌ركه‌وتوو بوون. -
5:02 - 5:03سێ یه‌كیان.
-
5:04 - 5:06سەیری ئەم سی ڤییە بکەن.
-
5:06 - 5:09دایك و باوكی ئه‌م گه‌نجه دایان نابوو
بۆ ئەوەی هەڵبگیرێتەوە. -
5:09 - 5:11هه‌رگیز كۆلێژی ته‌واو نه‌كرد.
-
5:12 - 5:14زوو زوو کاری گۆڕیوە،
-
5:14 - 5:17ڕۆیشت بۆ هیندستان بۆ ماوه‌ی ساڵێك،
-
5:17 - 5:20لە سەروو هەمووشییەوە،
نەخۆشی گرانی خوێندنەوەی هەیە. -
5:20 - 5:22ئایا ئه‌و كوڕه به‌كرێ ده‌گریت؟
-
5:23 - 5:25ئەو کەسە ستیڤ جۆبسە.
-
5:26 - 5:30له لێكۆڵینه‌وه‌یكدا ده‌رباره‌ی
سه‌ركه‌وتوترین وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی جیهان، -
5:30 - 5:34ده‌ریخست كه ژماره‌یه‌كی بەرچاویان
نەخۆشی گرانی خوێندنەوەیان هەیە. -
5:35 - 5:36له ئه‌مریكا،
-
5:36 - 5:40٣٥ له‌سه‌دی ئه‌و بازرگانانه‌ی
گرانی خوێندنەوەیان هەبوو. -
5:41 - 5:45چی جێی سه‌رنجبوو -- له‌ناو
ئه‌و وهبهرهێنهرانهدا -
5:45 - 5:48ئه‌وانه‌ی ئه‌زموونی
گه‌شه‌كردنی دوای كه‌وتنیان كردووه، -
5:48 - 5:51ئێستا ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م فێربوونیان
وا ده‌بینن -
5:51 - 5:56كه سه‌ختییه‌كی خوازراوه و
سوودیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت -
5:56 - 6:01له‌به‌رئه‌وه‌ی كردوونی به گوێگرێكی باش و
سه‌رنجی زیاتر ده‌ده‌ن بۆ ورده‌كاریه‌كان. -
6:01 - 6:06وا هه‌ستناكه‌ن هه‌ر هه‌مان ئه‌و كه‌سه بن
به‌بێ ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی هه‌یانه، -
6:06 - 6:11ده‌زانن كه له‌به‌ر نه‌هامه‌تییه‌كانه
ئه‌و كه‌سه‌ی ئێستایان لێ درووست بووه. -
6:11 - 6:13ئه‌وان خورپەی دەروونی و
سه‌ختییه‌كانیان قبوڵكردووه -
6:13 - 6:16وه‌ك توخمی سه‌ره‌كی درووستبوونی خۆیان،
-
6:16 - 6:19وه ده‌زانن به‌بێ ئه‌و
،ئه‌زموونه سه‌ختانه -
6:19 - 6:23ڕه‌نگه ئه‌و توانا و هێزه‌یان
به‌ده‌ست نه‌خستبا كه پێویستیانه. -
6:23 - 6:24بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتووبن.
-
6:26 - 6:29یه‌كێ له هاوكاره‌كانم ژیانی
به‌ته‌واوی به‌ره‌و باڵایی برد -
6:29 - 6:34ده‌ره‌نجامی شۆڕشی كه‌لتووری چین
له ساڵی ١٩٦٦. -
6:35 - 6:40له ته‌مه‌نی سیانزه ساڵیدا دایك و باوكی
گوازرانه‌وه بۆ دەرەوەی شار، -
6:40 - 6:42خوێندنگاكان داخرابوون
-
6:42 - 6:47له پەکینگ جێهێڵرابوو تا خۆی به كاروباری
خۆی ڕابگات تا ته‌مه‌نی گه‌یشته ١٦، -
6:47 - 6:50تا ئیشێكی ده‌ستكه‌وت
له كارگه‌یه‌كی جلوبه‌رگ. -
6:50 - 6:52به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی
به‌و قه‌ده‌ره ڕازیبێت، -
6:52 - 6:56بڕیاریدا كه خوێندنی فه‌رمی درێژه پێبدات.
-
6:58 - 7:01یازده ساڵ دوای ئه‌وه، كاتێك دۆخه
سیاسییه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات، -
7:01 - 7:06شتێكی بیستبو له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی
سه‌خت بۆ وه‌رگیران له‌زانكۆ. -
7:06 - 7:10ته‌نیا سێ مانگی به‌رده‌ستبوو بۆ فێربوونی
هه‌موو مه‌نهه‌جی -
7:10 - 7:12خوێندنی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی.
-
7:13 - 7:17بۆیه، هه‌موو ڕۆژێ لهكارگهوه
ده‌هاته‌وه ماڵه‌وه، -
7:17 - 7:21سه‌رخه‌وێكی ده‌شكاند، تا كاتژمێر٤ی
به‌یانی ده‌یخوێند و دهگاڕایهوه سه‌ر كار -
7:21 - 7:25تا سێ مانگ ئه‌م سووڕه دووباره بوویه‌وه.
-
7:26 - 7:29ئه‌نجامیدا، سه‌ركه‌وتوو بوو.
-
7:30 - 7:35به‌ڵێنی خۆپهیوهستكردنی به خوێندنه‌وه
له‌ق نه‌بوو، وه هه‌رگیز بێ هیوا نه‌بوو. -
7:35 - 7:38ئه‌مڕۆ، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ره،
-
7:38 - 7:43وه كچه‌كانیشی خاوه‌نی بڕوانامه‌ن
له زانكۆكانی كۆرنێل و هارڤارد. -
7:43 - 7:46ئه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌ره‌كان بەرەوپێش
پاڵدەنێ باوەڕبوونیانە -
7:46 - 7:51به‌وه‌ی كه تاكه كه‌سێك كه كۆنتڕۆڵی
ته‌واوت به‌سه‌ریدا هه‌یه خودی خۆتی. -
7:52 - 7:54كاتێك شته‌كان به باشی به‌ڕێوه‌ناچن،
-
7:54 - 7:59جنگاوهرهكان ده‌پرسن: ده‌توانم چی
جیاواز بكه‌م تا ئه‌نجامێكی باشترم هه‌بێت؟ -
7:59 - 8:01جهنگاورهكان هه‌ستی
بوونی ئامانجیان هه‌یه -
8:01 - 8:04كه وایان لێده‌كات
ده‌ست له‌خۆیان به‌رنه‌ده‌ن، -
8:04 - 8:10وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تۆ به‌رگه‌ی هه‌ژاری،
باوكێكی شێت و ژماره‌یه‌ك كوتران بگریت، -
8:10 - 8:13ناڕه‌حه‌تییه‌كانی بازرگانی فێرده‌بی؟ --
-
8:13 - 8:14(پێكه‌نین)
-
8:14 - 8:15هەر بەڕاستی؟
-
8:15 - 8:18زۆر ئاسانە، لەمە تێگەشتم."
-
8:18 - 8:19(پێكه‌نین)
-
8:19 - 8:21شتێكی بیرهێنامه‌وه --گاڵتەکردن.
-
8:21 - 8:25جه‌نگاوه‌ره‌كان ده‌زانن ئه‌و گاڵتەکردنە
لە کاتە سەختەکان ڕزگارت دەکات، -
8:25 - 8:27وه پێكه‌نین یارمه‌تیت ده‌دات
تێڕوانینی لە سەر خۆت بگۆڕیت. -
8:28 - 8:31له‌كۆتاییدا، په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌ن.
-
8:31 - 8:35ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ختییه‌كان تێده‌په‌ڕێنن
به‌ته‌نیا نایكه‌ن. -
8:35 - 8:37له‌شوێنێك له شوێنه‌كانی ڕێگاكه‌یان،
-
8:37 - 8:41كه‌سێكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه باشترینی
له‌ناویاندا به‌ده‌رخستووه -
8:41 - 8:44دەستیان هەبووە لە
سەرکەوتنەکانیاندا. -
8:44 - 8:48بوونی كه‌سێك كه پشتی پێ ببه‌ستی
جا بۆ هه‌رشتێك بێت -
8:48 - 8:50پێویستییه‌كه بۆ تێپه‌ڕاندنی سه‌ختییه‌كان.
-
8:51 - 8:52به‌ختم هه‌بوو.
-
8:53 - 8:55له یه‌كه‌م ئیشم دوای كۆلێژ،
-
8:55 - 8:58ئوتومبێلم نه‌بوو، بۆیه له‌گه‌ڵ
ژنێكدا پێكه‌وه ده‌ڕۆیشتین -
8:58 - 9:01ژنه‌كه یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك بوو.
-
9:01 - 9:03ئه‌و ده‌یبینی كه ئیشم ده‌كرد
-
9:03 - 9:06هانی ده‌دام كه سه‌رنجم
له‌سه‌ر داهاتووم بێت و -
9:06 - 9:08ئەوەندە بیر لە ڕابردوو نەکەمەوە.
-
9:09 - 9:12له‌و ڕێگایه‌دا خه‌ڵكی زۆرم ناسی
-
9:12 - 9:15ئه‌وانه‌ی كه به دڵڕه‌قییه‌كی دڵسۆزانه
راوبۆچوون، -
9:15 - 9:17ئامۆژگاری و چاودێرییان ده‌دامێ.
-
9:18 - 9:20ئه‌و خه‌ڵكانه گوێییان به‌وه نه‌ده‌دا
-
9:20 - 9:24كه من پێشتر وه‌ك شاگرد كارم كردبوو
تا پاره‌ی كۆلێژ بده‌م. -
9:24 - 9:25(پێكه‌نین)
-
9:25 - 9:29له‌گه‌ڵ كۆتا هۆشیارییه‌كی به‌نرخ
به‌جێتان دێڵم. -
9:29 - 9:34ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه كاری جیاواز و
فره‌ڕه‌هه‌ند ئه‌نجام ده‌ده‌ن -
9:34 - 9:36یارمه‌تی جه‌نگاوه‌ره‌كان ده‌ده‌ن
-
9:36 - 9:39له‌مه‌شدا له هاوتاكانیان باشترن.
-
9:39 - 9:42بەپێی ماڵپەڕی دایڤێرسیتی،
-
9:42 - 9:46لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌رباره‌ی باشترین ٥٠
كۆمپانیای خۆیان بۆ فره‌ڕه‌هه‌ندی -
9:46 - 9:51لەسەدا ٢٥ لە
ئێس ئاند پی ٥٠٠ باشتربوون. -
9:52 - 9:55بۆیه ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ
پرسیاره بنچینهییهكهم؟ -
9:56 - 9:58گره‌و له‌سه‌ر كامیان ده‌كه‌یت:
-
9:58 - 10:01خواپێ‌داو یان جه‌نگاوه‌ر؟
-
10:02 - 10:06من ده‌ڵێم پێشبڕكێكاره
پشتگوێخراوهكه هه‌ڵبژێره، -
10:06 - 10:09كه چه‌كه شاراوه‌كانی پریتین له
په‌رۆشی و ئامانج. -
10:10 - 10:12جه‌نگاوه‌ر به‌كرێ بگره.
-
10:13 - 10:17(چه‌پڵه‌لێدان)
- Title:
- بۆچی باشترین بەکرێگیراو لەوانەیە باشترین سی ڤی نەبێت
- Speaker:
- رێگینا هارلتی
- Description:
-
لە نێوان هەڵبژاردنی پاڵێوراوێک بۆ ئیش کە سی ڤییەکی بێوێنەی هەیە و یەکێکی تردا کە بە ئاستەنگیدا ڕۆشتووە، رێگینا هارتلی بەڕێوبەری سەرچاوە مرۆییەکان بەردەوام دەرفەتێک دەدات بە "جەنگاوەر"ەکان. وەک کەسێک کە بە قورسی پێگەشتووە، هارتلی دەزانێت ئەوانەی لە تاریکترین بۆشاییەکاندا گەورەبوون هێزی ئەوەیان هەیە لە شوێنی کارکردنی هەمەجۆردا داهێنان بکەن. "ئەو بەشداربووە بەکەم سەیرکراوە هەلبژێرە، کە چەکە نهێنییەکەی پەرۆشی و ئامانجە،" وەک دەڵێت، "جەنگاوەرەکان هەلبژێرن."
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 10:31
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Why the best hire might not have the perfect resume | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Why the best hire might not have the perfect resume | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Why the best hire might not have the perfect resume | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Why the best hire might not have the perfect resume | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Why the best hire might not have the perfect resume | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Why the best hire might not have the perfect resume | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Why the best hire might not have the perfect resume | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Why the best hire might not have the perfect resume |