WEBVTT 00:00:00.901 --> 00:00:04.407 كۆمپانیاكه‌ت ده‌ستی كردووه به‌گه‌ڕان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێگەی به‌تاڵ. 00:00:04.848 --> 00:00:07.214 ده‌ستكرا به‌پێشكه‌شكردنی داواكاری، 00:00:07.238 --> 00:00:10.226 كاندیده شیاوه‌كان ده‌ستنیشانكران. 00:00:10.613 --> 00:00:12.986 ئێستا كاتی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكرد. 00:00:13.780 --> 00:00:19.458 كه‌سی(ئه‌ی) : ئایڤی لیگ، سیڤییه‌كی بێ کەم و کوڕی، 00:00:19.482 --> 00:00:21.366 کەسی باش پێشنیاری کردووە. 00:00:21.390 --> 00:00:23.133 هه‌موو شتێكی ڕێکوپێکە. 00:00:23.784 --> 00:00:28.785 كه‌سی(بی): سته‌یت سكووڵ، ژماره‌یه‌ك ئیشی جیاواز، 00:00:28.809 --> 00:00:33.039 وه ئیشی سه‌یروسه‌مه‌ره وه‌ك كاشیهر و شاگردی. 00:00:33.785 --> 00:00:37.238 به‌ڵام بیرت بێت -- هه‌ردووكیان شیاون بۆ ئیشه‌كه. 00:00:37.648 --> 00:00:39.164 بۆیه من لێتان ده‌پرسم: 00:00:39.188 --> 00:00:41.218 تۆ كامیان هه‌ڵده‌بژێریت؟ NOTE Paragraph 00:00:41.985 --> 00:00:45.551 من و هاوكاره‌كانم دوو زاراوه‌ی فه‌رمیمان درووست كردووه 00:00:45.575 --> 00:00:49.142 بۆ پێناسه‌كردنی دوو گرووپی جیاواز له کاندیدەکان. 00:00:49.731 --> 00:00:53.314 به (ئه‌ی) ده‌ڵێیین "خواپێ‌داو". 00:00:53.338 --> 00:00:57.610 كه‌سێكه كه به‌ڕوونی سوودی هه‌بووه و بۆ سه‌ركه‌ووتن ته‌رخانكراوه. 00:00:58.415 --> 00:01:01.838 وه به كه‌سی(بی) ده‌ڵێین"جه‌نگاوه‌ر". 00:01:01.862 --> 00:01:04.934 كه‌سێكه كه دژی ناهەمواری زۆر وه‌ستاوه 00:01:04.958 --> 00:01:07.224 تا بگاته هه‌مان ئاست. 00:01:08.260 --> 00:01:11.740 گوێت له‌وه‌بوو كه به‌ڕێوبه‌رێكی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به خه‌ڵك ده‌ڵێت 00:01:11.764 --> 00:01:13.488 خواپێ‌داو و جه‌نگاوه‌ر -- NOTE Paragraph 00:01:13.512 --> 00:01:14.513 (پێكه‌نین) NOTE Paragraph 00:01:14.537 --> 00:01:18.916 ئه‌مه له‌ڕاستیدا سیاسه‌تێكی درووست نییه و تۆزێ حوكم بهسهردانهوه نزیكه. 00:01:18.940 --> 00:01:23.340 به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی گه‌شه‌پێدانی مرۆییهكهم لێ بستێننه‌وه -- NOTE Paragraph 00:01:23.364 --> 00:01:24.484 (پێكه‌نین) NOTE Paragraph 00:01:24.508 --> 00:01:25.889 با بۆتان ڕوونبکەمەوە. NOTE Paragraph 00:01:26.730 --> 00:01:29.063 سی ڤی باسكردنی چیرۆكێكه. 00:01:29.087 --> 00:01:32.417 به‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ شتێكم ده‌رباره‌ی خه‌ڵك بۆ ده‌ركه‌وتووه 00:01:32.441 --> 00:01:35.660 ئه‌وانه‌ی ئه‌زمونه‌كانیان وه‌ك له‌وحه‌یه‌كی ڕه‌نگین دەخوێنرێتەوە، 00:01:35.684 --> 00:01:39.160 ئه‌وه وام لێده‌كات بوه‌ستم و به‌ته‌واوی لێیان ڕابمێنم 00:01:39.184 --> 00:01:41.794 پێش ئه‌وه‌ی سی ڤییەکانیان بخەمە لاوە. 00:01:42.698 --> 00:01:45.115 ژماره‌یه‌ك كاری سه‌یروسه‌مه‌ره ڕه‌نگه هێما بێت بۆ 00:01:45.139 --> 00:01:49.558 ناپته‌وی، بێ سه‌رنجی، پێشبینینه‌كراوی. 00:01:50.089 --> 00:01:55.431 یان هێمایه بۆ تێكۆشان به‌رامبه‌ر بەربەستەکان. 00:01:55.455 --> 00:01:59.704 له‌خراپترین حاڵه‌تدا، جه‌نگاوه‌ر شایەنی ئەوەیە چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ بكه‌یت. NOTE Paragraph 00:02:00.671 --> 00:02:02.162 بۆئه‌وه‌ی روونتر بێت، 00:02:02.186 --> 00:02:05.439 من هیچم پێ نییه دژی خواپێداوه‌كان; 00:02:05.463 --> 00:02:08.929 وه‌رگیران و ده‌رچوون له‌زانكۆیه‌كی پێشەنگ 00:02:08.953 --> 00:02:11.723 كۆشش و قوربانیدانی زۆری ده‌وێت. 00:02:12.397 --> 00:02:16.364 به‌ڵام كه هه‌موو ژیانت به‌رنامه‌ڕێژی سه‌ركه‌وتنی بۆ كرابێت، 00:02:16.388 --> 00:02:18.517 چۆن ڕووبه‌رووی كاته سه‌خته‌كان ده‌بیته‌وه؟ 00:02:19.200 --> 00:02:23.624 كه‌سێكم خسته سه‌ر ئیش، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌زانكۆی نموونه‌یی بوو وای هه‌ستده‌كرد، 00:02:23.648 --> 00:02:26.511 كه وا كۆمه‌ڵێك ئه‌رك هه‌ن له‌خوار ئاستی ئه‌ودان، 00:02:26.535 --> 00:02:31.640 وه‌ك؛ كاری ده‌ستی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆئه‌وه‌ی باشترلهپرۆسهكه بگات. 00:02:32.505 --> 00:02:34.473 له‌كۆتاییدا، وازی هێنا. 00:02:35.553 --> 00:02:37.998 به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا، 00:02:38.022 --> 00:02:42.706 ئەی چی ئه‌گه‌ر هه‌موو چارەنوسی ژیانت شكست بێت 00:02:42.730 --> 00:02:45.228 به‌ڵام له‌ڕاستیدا تۆ هه‌ر براوه‌بیت؟ NOTE Paragraph 00:02:45.832 --> 00:02:49.385 ده‌مه‌وێ واتان لێبكه‌م كه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ جهنگاوهرهكانیش بكه‌ن 00:02:50.626 --> 00:02:54.945 زۆر ده‌زانم ده‌رباره‌ی ئه‌مه چونكه خۆشم جه‌نگاوه‌رم. 00:02:55.618 --> 00:02:57.144 پێش ئه‌وه‌ی له‌دایكبم، 00:02:57.168 --> 00:03:01.131 باوكم به‌وه ده‌ستنیشانكرا بوو كه نه‌خۆشی شیزۆفرینیای هه‌یه، 00:03:01.155 --> 00:03:04.870 سه‌رباری لێهاتوویهكهی نه‌یتوانی .ئیشه‌كه‌ی درێژه پێ‌بدا 00:03:05.599 --> 00:03:08.947 ژیانمان به‌شێكی ببوه فیلمی "کوکۆس نێست (هێلانەی کوکو)،" 00:03:08.971 --> 00:03:11.037 به‌شێكی "لەخەو هەستان" 00:03:11.061 --> 00:03:13.485 بەشێکیشی فیلمی "مێشکێکی جوان." NOTE Paragraph 00:03:13.509 --> 00:03:15.599 (پێكه‌نین) NOTE Paragraph 00:03:16.921 --> 00:03:20.434 منداڵی چواره‌می ماڵه‌وه‌م له‌و پێنج مناڵه‌ی دایكێكی ته‌نیا گه‌وره‌ی كردن 00:03:20.458 --> 00:03:23.282 له گه‌ڕه‌كێكی ناخۆشی برۆكلین له نیوۆرك. 00:03:23.306 --> 00:03:28.062 هه‌رگیز نه‌بوینه خاوه‌نی سه‌یاره، خانوو، جلشۆر 00:03:28.086 --> 00:03:32.408 وه ته‌نانه‌ت به‌درێژایی ته‌مه‌نی منداڵیم، ته‌له‌فۆنیشمان نه‌بوو. 00:03:33.035 --> 00:03:34.461 بۆیه به‌ته‌واوی هاندرابووم 00:03:34.485 --> 00:03:38.864 تا له په‌یوه‌ندی نێوان جه‌نگاوه‌ره‌كان و سه‌ركه‌وتن له بواری بازرگانی تێبگه‌م 00:03:38.888 --> 00:03:43.669 له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌توانرا ژیانم زۆر به‌ئاسانی به شێوه‌یه‌كی جیاواز بگۆڕێ. 00:03:44.598 --> 00:03:46.854 له‌كاتێكدا زۆر بازرگانی سه‌ركه‌وتوم ده‌بینی. 00:03:46.878 --> 00:03:50.200 پرۆفایلی سه‌ركرده به‌هێزه‌كانم ده‌خوێنده‌وه، 00:03:50.224 --> 00:03:52.075 تێبینی هه‌ندێ شتێ هاوبه‌شم کرد. NOTE Paragraph 00:03:52.692 --> 00:03:56.618 زۆربه‌یان له‌سه‌ره‌تاوه تووشی سه‌ختی هاتبوون، 00:03:56.642 --> 00:04:00.211 له هه‌ژارییه‌وه بیگرە، تا پشتگوێخران، 00:04:00.235 --> 00:04:02.441 مردنی دایك و باوك له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا 00:04:02.465 --> 00:04:06.354 هەتا سه‌ختی فێربوون، ئالوده‌بوون به مه‌ی و تووندوتیژی. 00:04:06.935 --> 00:04:11.171 بیركردنه‌وه باو ئه‌وه‌یه كه خورپەی دەروونی ده‌بێته هۆی خه‌م و ته‌نگانه، 00:04:11.195 --> 00:04:14.634 وه سه‌رنجێكی زۆر ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و تێكچوونه‌ی ڕوویداوه. 00:04:14.658 --> 00:04:20.135 به‌ڵام كاتی لێكۆڵینه‌وه، داتاكان پێشبینی چاوه‌ڕواننه‌كراو پیشانده‌دن: 00:04:20.159 --> 00:04:26.034 كه ته‌نانه‌ت خراپترین بارودۆخه‌كان ده‌بنه هۆی گهشهكهردن و گۆڕان. 00:04:26.415 --> 00:04:30.247 دیارده‌یه‌كی دیار و دژه‌باو دۆزرایه‌وه، 00:04:30.271 --> 00:04:34.651 كه زاناكان پێی ده‌ڵێن گه‌شه یان هه‌ستانه‌وه‌ی دوای كه‌وتن. NOTE Paragraph 00:04:35.494 --> 00:04:38.670 له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه كاریگه‌رییه‌كانی نه‌هامه‌تی ده‌پێوا 00:04:38.694 --> 00:04:40.652 له‌و منداڵانه‌ی كه مه‌ترسییان له‌سه‌ره، 00:04:40.676 --> 00:04:45.249 له‌ناو گروپێك كه له 989 منداڵ پێكهاتبوو 00:04:45.273 --> 00:04:49.558 ئه‌وانه‌ی كه ئه‌زموونی ناخۆشترین و جهمسهرگیرتین حاڵه‌ته‌كانیان كردبوو، 00:04:49.582 --> 00:04:56.452 سێ یه‌كی ته‌واویان كه گه‌وره‌بون ژیانێكی ته‌ندرووست و به‌رهه‌مداریان هه‌بوو. 00:04:56.476 --> 00:05:01.641 سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك و وه‌ستانه‌وه دژی ئه‌و هه‌موو ناڕێكییه، سه‌ركه‌وتوو بوون. 00:05:01.665 --> 00:05:03.159 سێ یه‌كیان. NOTE Paragraph 00:05:03.948 --> 00:05:05.625 سەیری ئەم سی ڤییە بکەن. 00:05:05.649 --> 00:05:08.759 دایك و باوكی ئه‌م گه‌نجه دایان نابوو بۆ ئەوەی هەڵبگیرێتەوە. 00:05:08.783 --> 00:05:10.855 هه‌رگیز كۆلێژی ته‌واو نه‌كرد. 00:05:11.514 --> 00:05:13.648 زوو زوو کاری گۆڕیوە، 00:05:13.672 --> 00:05:16.777 ڕۆیشت بۆ هیندستان بۆ ماوه‌ی ساڵێك، 00:05:16.801 --> 00:05:19.912 لە سەروو هەمووشییەوە، نەخۆشی گرانی خوێندنەوەی هەیە. 00:05:20.430 --> 00:05:22.241 ئایا ئه‌و كوڕه به‌كرێ ده‌گریت؟ 00:05:22.918 --> 00:05:24.983 ئەو کەسە ستیڤ جۆبسە. NOTE Paragraph 00:05:26.424 --> 00:05:30.402 له لێكۆڵینه‌وه‌یكدا ده‌رباره‌ی سه‌ركه‌وتوترین وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی جیهان، 00:05:30.426 --> 00:05:34.295 ده‌ریخست كه ژماره‌یه‌كی بەرچاویان نەخۆشی گرانی خوێندنەوەیان هەیە. 00:05:34.795 --> 00:05:36.189 له ئه‌مریكا، 00:05:36.213 --> 00:05:40.184 ٣٥ له‌سه‌دی ئه‌و بازرگانانه‌ی گرانی خوێندنەوەیان هەبوو. 00:05:40.681 --> 00:05:44.705 چی جێی سه‌رنجبوو -- له‌ناو ئه‌و وهبهرهێنهرانهدا 00:05:44.729 --> 00:05:47.736 ئه‌وانه‌ی ئه‌زموونی گه‌شه‌كردنی دوای كه‌وتنیان كردووه، 00:05:47.760 --> 00:05:51.039 ئێستا ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م فێربوونیان وا ده‌بینن 00:05:51.063 --> 00:05:55.507 كه سه‌ختییه‌كی خوازراوه و سوودیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت 00:05:55.531 --> 00:06:00.533 له‌به‌رئه‌وه‌ی كردوونی به گوێگرێكی باش و سه‌رنجی زیاتر ده‌ده‌ن بۆ ورده‌كاریه‌كان. 00:06:01.183 --> 00:06:06.270 وا هه‌ستناكه‌ن هه‌ر هه‌مان ئه‌و كه‌سه بن به‌بێ ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی هه‌یانه، 00:06:06.294 --> 00:06:10.633 ده‌زانن كه له‌به‌ر نه‌هامه‌تییه‌كانه ئه‌و كه‌سه‌ی ئێستایان لێ درووست بووه. 00:06:11.028 --> 00:06:13.382 ئه‌وان خورپەی دەروونی و سه‌ختییه‌كانیان قبوڵكردووه 00:06:13.406 --> 00:06:16.042 وه‌ك توخمی سه‌ره‌كی درووستبوونی خۆیان، 00:06:16.066 --> 00:06:19.343 وه ده‌زانن به‌بێ ئه‌و ،ئه‌زموونه سه‌ختانه 00:06:19.367 --> 00:06:22.773 ڕه‌نگه ئه‌و توانا و هێزه‌یان به‌ده‌ست نه‌خستبا كه پێویستیانه. 00:06:22.797 --> 00:06:24.345 بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتووبن. NOTE Paragraph 00:06:26.034 --> 00:06:29.317 یه‌كێ له هاوكاره‌كانم ژیانی به‌ته‌واوی به‌ره‌و باڵایی برد 00:06:29.341 --> 00:06:33.743 ده‌ره‌نجامی شۆڕشی كه‌لتووری چین له ساڵی ١٩٦٦. 00:06:34.568 --> 00:06:39.729 له ته‌مه‌نی سیانزه ساڵیدا دایك و باوكی گوازرانه‌وه بۆ دەرەوەی شار، 00:06:39.753 --> 00:06:42.054 خوێندنگاكان داخرابوون 00:06:42.078 --> 00:06:47.304 له پەکینگ جێهێڵرابوو تا خۆی به كاروباری خۆی ڕابگات تا ته‌مه‌نی گه‌یشته ١٦، 00:06:47.328 --> 00:06:49.658 تا ئیشێكی ده‌ستكه‌وت له كارگه‌یه‌كی جلوبه‌رگ. 00:06:49.983 --> 00:06:52.265 به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی به‌و قه‌ده‌ره ڕازیبێت، 00:06:52.289 --> 00:06:56.468 بڕیاریدا كه خوێندنی فه‌رمی درێژه پێبدات. 00:06:57.652 --> 00:07:01.343 یازده ساڵ دوای ئه‌وه، كاتێك دۆخه سیاسییه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات، 00:07:01.367 --> 00:07:05.633 شتێكی بیستبو له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت بۆ وه‌رگیران له‌زانكۆ. 00:07:06.383 --> 00:07:10.263 ته‌نیا سێ مانگی به‌رده‌ستبوو بۆ فێربوونی هه‌موو مه‌نهه‌جی 00:07:10.287 --> 00:07:11.898 خوێندنی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی. 00:07:12.605 --> 00:07:16.762 بۆیه، هه‌موو ڕۆژێ لهكارگهوه ده‌هاته‌وه ماڵه‌وه، 00:07:16.786 --> 00:07:21.475 سه‌رخه‌وێكی ده‌شكاند، تا كاتژمێر٤ی به‌یانی ده‌یخوێند و دهگاڕایهوه سه‌ر كار 00:07:21.499 --> 00:07:25.362 تا سێ مانگ ئه‌م سووڕه دووباره بوویه‌وه. 00:07:26.394 --> 00:07:29.016 ئه‌نجامیدا، سه‌ركه‌وتوو بوو. 00:07:29.619 --> 00:07:34.699 به‌ڵێنی خۆپهیوهستكردنی به خوێندنه‌وه له‌ق نه‌بوو، وه هه‌رگیز بێ هیوا نه‌بوو. 00:07:35.281 --> 00:07:38.217 ئه‌مڕۆ، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ره، 00:07:38.241 --> 00:07:42.735 وه كچه‌كانیشی خاوه‌نی بڕوانامه‌ن له زانكۆكانی كۆرنێل و هارڤارد. NOTE Paragraph 00:07:43.478 --> 00:07:46.155 ئه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌ره‌كان بەرەوپێش پاڵدەنێ باوەڕبوونیانە 00:07:46.179 --> 00:07:50.660 به‌وه‌ی كه تاكه كه‌سێك كه كۆنتڕۆڵی ته‌واوت به‌سه‌ریدا هه‌یه خودی خۆتی. 00:07:51.647 --> 00:07:53.643 كاتێك شته‌كان به باشی به‌ڕێوه‌ناچن، 00:07:53.667 --> 00:07:58.683 جنگاوهرهكان ده‌پرسن: ده‌توانم چی جیاواز بكه‌م تا ئه‌نجامێكی باشترم هه‌بێت؟ 00:07:59.099 --> 00:08:01.034 جهنگاورهكان هه‌ستی بوونی ئامانجیان هه‌یه 00:08:01.058 --> 00:08:04.164 كه وایان لێده‌كات ده‌ست له‌خۆیان به‌رنه‌ده‌ن، 00:08:04.188 --> 00:08:10.220 وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تۆ به‌رگه‌ی هه‌ژاری، باوكێكی شێت و ژماره‌یه‌ك كوتران بگریت، 00:08:10.244 --> 00:08:12.989 ناڕه‌حه‌تییه‌كانی بازرگانی فێرده‌بی؟ -- NOTE Paragraph 00:08:13.013 --> 00:08:14.045 (پێكه‌نین) NOTE Paragraph 00:08:14.069 --> 00:08:15.457 هەر بەڕاستی؟ 00:08:15.481 --> 00:08:17.657 زۆر ئاسانە، لەمە تێگەشتم." NOTE Paragraph 00:08:17.681 --> 00:08:18.842 (پێكه‌نین) NOTE Paragraph 00:08:18.866 --> 00:08:20.661 شتێكی بیرهێنامه‌وه --گاڵتەکردن. 00:08:21.418 --> 00:08:24.840 جه‌نگاوه‌ره‌كان ده‌زانن ئه‌و گاڵتەکردنە لە کاتە سەختەکان ڕزگارت دەکات، 00:08:24.864 --> 00:08:27.418 وه پێكه‌نین یارمه‌تیت ده‌دات تێڕوانینی لە سەر خۆت بگۆڕیت. NOTE Paragraph 00:08:28.151 --> 00:08:30.994 له‌كۆتاییدا، په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌ن. 00:08:31.412 --> 00:08:34.826 ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ختییه‌كان تێده‌په‌ڕێنن به‌ته‌نیا نایكه‌ن. 00:08:35.349 --> 00:08:37.166 له‌شوێنێك له شوێنه‌كانی ڕێگاكه‌یان، 00:08:37.190 --> 00:08:40.626 كه‌سێكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه باشترینی له‌ناویاندا به‌ده‌رخستووه 00:08:40.650 --> 00:08:43.553 دەستیان هەبووە لە سەرکەوتنەکانیاندا. 00:08:44.312 --> 00:08:47.576 بوونی كه‌سێك كه پشتی پێ ببه‌ستی جا بۆ هه‌رشتێك بێت 00:08:47.600 --> 00:08:50.369 پێویستییه‌كه بۆ تێپه‌ڕاندنی سه‌ختییه‌كان. 00:08:50.862 --> 00:08:52.348 به‌ختم هه‌بوو. 00:08:52.703 --> 00:08:54.683 له یه‌كه‌م ئیشم دوای كۆلێژ، 00:08:54.707 --> 00:08:57.837 ئوتومبێلم نه‌بوو، بۆیه له‌گه‌ڵ ژنێكدا پێكه‌وه ده‌ڕۆیشتین 00:08:57.861 --> 00:09:00.531 ژنه‌كه یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك بوو. 00:09:01.145 --> 00:09:02.797 ئه‌و ده‌یبینی كه ئیشم ده‌كرد 00:09:02.821 --> 00:09:05.798 هانی ده‌دام كه سه‌رنجم له‌سه‌ر داهاتووم بێت و 00:09:05.822 --> 00:09:08.024 ئەوەندە بیر لە ڕابردوو نەکەمەوە. 00:09:08.668 --> 00:09:11.637 له‌و ڕێگایه‌دا خه‌ڵكی زۆرم ناسی 00:09:11.661 --> 00:09:15.312 ئه‌وانه‌ی كه به دڵڕه‌قییه‌كی دڵسۆزانه راوبۆچوون، 00:09:15.336 --> 00:09:17.332 ئامۆژگاری و چاودێرییان ده‌دامێ. 00:09:17.933 --> 00:09:19.770 ئه‌و خه‌ڵكانه گوێییان به‌وه نه‌ده‌دا 00:09:19.794 --> 00:09:24.037 كه من پێشتر وه‌ك شاگرد كارم كردبوو تا پاره‌ی كۆلێژ بده‌م. NOTE Paragraph 00:09:24.061 --> 00:09:25.307 (پێكه‌نین) NOTE Paragraph 00:09:25.331 --> 00:09:28.520 له‌گه‌ڵ كۆتا هۆشیارییه‌كی به‌نرخ به‌جێتان دێڵم. 00:09:28.915 --> 00:09:33.888 ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه كاری جیاواز و فره‌ڕه‌هه‌ند ئه‌نجام ده‌ده‌ن 00:09:33.912 --> 00:09:36.016 یارمه‌تی جه‌نگاوه‌ره‌كان ده‌ده‌ن 00:09:36.040 --> 00:09:38.849 له‌مه‌شدا له هاوتاكانیان باشترن. 00:09:39.479 --> 00:09:42.103 بەپێی ماڵپەڕی دایڤێرسیتی، 00:09:42.127 --> 00:09:45.945 لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌رباره‌ی باشترین ٥٠ كۆمپانیای خۆیان بۆ فره‌ڕه‌هه‌ندی 00:09:45.969 --> 00:09:50.626 لەسەدا ٢٥ لە ئێس ئاند پی ٥٠٠ باشتربوون. NOTE Paragraph 00:09:52.203 --> 00:09:55.348 بۆیه ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ پرسیاره بنچینهییهكهم؟ 00:09:56.340 --> 00:09:58.425 گره‌و له‌سه‌ر كامیان ده‌كه‌یت: 00:09:58.449 --> 00:10:00.873 خواپێ‌داو یان جه‌نگاوه‌ر؟ 00:10:01.730 --> 00:10:05.515 من ده‌ڵێم پێشبڕكێكاره پشتگوێخراوهكه هه‌ڵبژێره، 00:10:05.539 --> 00:10:09.398 كه چه‌كه شاراوه‌كانی پریتین له په‌رۆشی و ئامانج. NOTE Paragraph 00:10:10.321 --> 00:10:12.389 جه‌نگاوه‌ر به‌كرێ بگره. 00:10:12.987 --> 00:10:16.987 (چه‌پڵه‌لێدان)