Return to Video

بەبێ ڕەچاو کردنی تەمەن، چۆن بە سۆزەوە بژین

  • 0:01 - 0:03
    سڵاو، منداڵەكان.
  • 0:03 - 0:04
    (پێكەنین)
  • 0:04 - 0:07
    تەمەنم ٧١ ساڵە.
  • 0:07 - 0:09
    (پێكەنین)
  • 0:09 - 0:12
    ھاوسەرەكەشم ٧٦ ساڵە.
  • 0:12 - 0:15
    دایك و باوك لە ١٠٠ ساڵی
    نزیك دەبنەوە،
  • 0:15 - 0:18
    و ئۆلۆڤیا، سەگەكە، ١٦ ساڵە.
  • 0:18 - 0:20
    كەواتە با باسی پیر بوون بكەین.
  • 0:20 - 0:22
    ڕێگەم بدەن پێتان بڵێم
    چۆن ھەستێكم ھەیە
  • 0:22 - 0:24
    كاتێك چرچ و لۆچی دەم و چاو
    لە ئاوێنە دەبینم
  • 0:24 - 0:27
    و بۆم دەردەكەوێت ھەندێك لە
    ئەندامانی جەستەم لێكەوتوونە
  • 0:27 - 0:30
    و ناتوانم لێرە بیانبینمەوە.
  • 0:30 - 0:31
    (پێكەنین)
  • 0:31 - 0:34
    ماری ئۆلیڤەر لە یەكێك
    لە ھۆنراوەكانی دەڵێت،
  • 0:34 - 0:38
    "پێم بڵێ، ئەوە چییە لە پلانت ھەیە بیكەیت
  • 0:38 - 0:42
    لە ژیانە بەنرخ و خۆشەكەت؟"
  • 0:42 - 0:46
    بەڕای من، من دەمەوێت
    بە سۆزداری بژیم.
  • 0:46 - 0:48
    كەی ئێمە پیر دەبین؟
  • 0:48 - 0:50
    كۆمەڵگە بڕیاردەدات لەو كاتەی
    ئێمە بە تەمەندا دەچین،
  • 0:50 - 0:54
    بەشێوەیەکی گشتی لە دەوربەری ٦٥،
    لەم كاتە دەچینە چاودێری پزیشكی،
  • 0:54 - 0:57
    لە ڕاستیدا لە كاتی لە
    دایك بوونەوە بەرەو پیربوون دەچین.
  • 0:57 - 0:59
    ئێمە ئێستا بە تەمەن داچووین،
  • 0:59 - 1:02
    و ھەموومان بە شێوەیەكی
    جیاواز ئەزمونمان لێی ھەیە.
  • 1:02 - 1:06
    ئێمە ھەست دەكەین ھەموومان
    لە تەمەنی ڕاستی گەنجترین،
  • 1:06 - 1:08
    چونكە ڕۆح ھەرگیز پیر نابێت.
  • 1:08 - 1:11
    من ھێشتا ٧١ ساڵم.
  • 1:11 - 1:15
    سۆفیا لۆرین. تەماشای ئەو بكەن.
  • 1:15 - 1:18
    ئەو دەڵێت ھەموو ئەو شتانەی لە من دەیانبینن
  • 1:18 - 1:20
    بەھۆی سپایگێتی
    بەدەستی هێناوە.
  • 1:20 - 1:22
    من ئەوەم تاقی كردەوە
    و ١٠ پاوەندم بۆ زیاد بوو
  • 1:22 - 1:25
    لە شوێنێکی هەڵە.
  • 1:25 - 1:30
    بەڵام بڕوانن، پیربوون حاڵەتێكی
    تەندروستە.
  • 1:30 - 1:33
    بەڵام مامۆستایی تایبەتی من
    لەم كاتەی بە تەمەنداچوونەم
  • 1:33 - 1:35
    ئۆلگە مێراییە.
  • 1:35 - 1:38
    ئەم كچە كالیفۆرنییە ٦٠ ساڵییە
  • 1:38 - 1:41
    لە نیپاڵ دەستی بە كار
    كرد بۆ پاراستنی كچانی ھەرزەكار
  • 1:41 - 1:44
    لە کۆیلایەتی ناوەخۆ.
  • 1:44 - 1:48
    لە تەمەنی ٨٨ ساڵی،
    ١٢٠٠ كچی پاراستووە،
  • 1:48 - 1:50
    و گۆرانكاری لە كلتوری
    وڵاتەكەی دا كردووە.
  • 1:50 - 1:51
    (پێكەنین)
  • 1:51 - 1:55
    ئێستا پێچەوانەی
    یاسایە ئەگەر باوك
  • 1:55 - 1:58
    كچەكانیان وەك کۆیلە بفرۆشن.
  • 1:58 - 2:01
    ئەو ھەروەھا خانەی بێ سەرپەرشتان و
  • 2:01 - 2:03
    نۆرینگەكانی سەلامەتی
    خۆراكی دامەزراندن.
  • 2:03 - 2:04
    ئەو ھەمیشە دڵخۆشە
  • 2:04 - 2:08
    و لە ناخەوە گەنجە.
  • 2:08 - 2:12
    ئایا من لەم دە ساڵەی ڕابردوو
    چیم لە دەست داوە؟
  • 2:12 - 2:14
    بە دڵنیاییەوە، خەڵك،
  • 2:14 - 2:18
    شوێنەكان، و وزە بێسنوورەكەی گەنجیەتێم،
  • 2:18 - 2:20
    و من وا سەربەخۆیی لە دەست دەدەم
  • 2:20 - 2:22
    ئەمەش من دەتۆقێنێت.
  • 2:22 - 2:26
    ڕام داس دەڵێت پاشكۆیەتی ئازارت دەدات،
  • 2:26 - 2:29
    بەڵام ئەگەر تۆ قبولی بكەیت،
    ئەوا ئازارەكەی كەمە.
  • 2:29 - 2:31
    پاش جەڵتەیەكی خراپی مێشك،
  • 2:31 - 2:35
    ڕۆحە ھەمیشە گەنجەكەی گۆڕانكارییەكان
  • 2:35 - 2:37
    بە ڕوونی لە ناو جەستەی دەبینێت،
  • 2:37 - 2:41
    و سوپاسگوزاری ئەو كەسانەیە
    كە یارمەتی دەدەن.
  • 2:41 - 2:44
    من بە چی ھەیشتوومە؟
  • 2:44 - 2:48
    ئازادی: من چیتر شتەكان ناسەلمێنم.
  • 2:48 - 2:51
    من لەو بیركردنەوەیە
    نەچەقیوم كە من كێ بووم،
  • 2:51 - 2:52
    لە داھاتوو دەمەوێت وەك كێ بم،
  • 2:52 - 2:56
    یا خەڵك پێشبینی دەكەن كە من چی بم.
  • 2:56 - 3:00
    من چیتر لە پیاو ڕازی نیم،
  • 3:00 - 3:03
    تەنھا لە گیانداران ڕازیم.
  • 3:03 - 3:06
    من هەمیشە بە نەستی خۆم دەڵێم بڕۆ دواوە
  • 3:06 - 3:09
    و ڕێگەم بدەن دڵخۆش بم کە ئێستا خاوەنی چیم.
  • 3:09 - 3:11
    جەستەم لەوانەیە بەرەو تێكچوون بچێت،
  • 3:11 - 3:14
    بەڵام ھێشتا، مێشكم نا.
  • 3:14 - 3:16
    من مێشكی خۆم خۆشدەوێت.
  • 3:16 - 3:19
    من ھەست دەکەم بەهێزم.
  • 3:19 - 3:24
    من ڕقھەلگر، بەرزخواز، لەخۆبایی نیم،
  • 3:24 - 3:26
    ھیچ لە ھەڵە کوشندەکان شایەنی
  • 3:26 - 3:28
    ئەوەن بیریان لێ بکەمەوە.
  • 3:28 - 3:30
    شتکی باشە گەر بە ئاسایی وەری بگریت.
  • 3:30 - 3:32
    من دەبوو زووتر دەستم پێ كردبا.
  • 3:32 - 3:35
    و ھەروەھا ھەست دەكەم ئارامترم
  • 3:35 - 3:39
    چونكە من ناترسم لەوەی ڕەخنەم
    لێ بگرێت یان بریندارم بكەن.
  • 3:39 - 3:43
    ئێستا چیتر ئەمە بە لاوازی نابینم.
  • 3:43 - 3:45
    روحیانەتم بەدەست هێناوە.
  • 3:45 - 3:47
    من بۆم دەركەوت لە چاو پێشتر،
  • 3:47 - 3:49
    مردن لێم نزیك بوو.
  • 3:49 - 3:55
    ئێستا، لە ماڵی دراوسێمە،
    یان لە ماڵی خۆمە.
  • 3:55 - 3:57
    من ھەوڵ دەدەم بە ھۆشیاری بژیم
  • 3:57 - 3:59
    و لە كاتی ئێستا بوونم ھەبێت.
  • 3:59 - 4:01
    بەم بۆنەیەوە، دالای لاما
  • 4:01 - 4:03
    كەسێكە بە شێوەیەكی جوان
    بە تەمەن داچووە،
  • 4:03 - 4:06
    بەڵام كێ دەیەوێت ببێتە سەوزە خۆر و سەڵت؟
  • 4:06 - 4:09
    (پێكەنین)
  • 4:13 - 4:15
    تێڕامان یارمەتیدەرە
  • 4:15 - 4:19
    (ڤیدیۆ) منداڵ: ئۆممم. ئۆممم. ئۆممم.
  • 4:19 - 4:21
    ئیزابێل ئەلێندی: ئۆممم. ئۆممم. ئەوەتا.
  • 4:21 - 4:23
    و زۆر باشە زوو بە زوویی دەست پێ بكەن.
  • 4:23 - 4:27
    دەزانن، بۆ ئافرەتێكی
    بێكەلكی وەك خۆم،
  • 4:27 - 4:30
    زۆر زەحمەتە لەم كلتورە
    بە تەمەن دابچم.
  • 4:30 - 4:35
    لە ناخەوە، ھەست بە باشی دەكەم، ھەست
    بە جوانی، سەرنج ڕاكێشی، و سێكسی دەكەم.
  • 4:35 - 4:38
    ھیچ كەسێك تێبینی ئەمە ناكات. ( پێكەنین)
  • 4:38 - 4:40
    من شاراوەم.
  • 4:40 - 4:42
    من دەمەوێت ببمە
    چەقی سەرنجەكان.
  • 4:42 - 4:45
    من ڕقم دەبێتەوە
    كەسێكی شاراوە بم.
  • 4:45 - 4:47
    (پێكەنین) (چەپڵەڕێزان)
  • 4:47 - 4:49
    ئەمە گرەیس دامانە.
  • 4:49 - 4:51
    ئەو بۆ ماوەی شەش ساڵ
    لەسەر كورسی جوڵاوە بوو
  • 4:51 - 4:54
    دوای ڕوداوێكی ھاتوچۆی ناخۆش.
  • 4:54 - 4:58
    ئەو دەڵێت ھیچ شتێك لە خۆ شوشتن
  • 4:58 - 4:59
    بە ئاوی گەرم ھەستیارتر نییە،
  • 4:59 - 5:01
    بە شێوەیەك ھەموو دڵۆپە ئاوێك
  • 5:01 - 5:04
    ڕەحمەتێكە بۆ ھەستەكان.
  • 5:04 - 5:07
    ئەو وەك پەككەوتە لە خۆی ناڕوانێت.
  • 5:07 - 5:11
    من خەیاڵی خۆی، ئەو ھێشتا خلیسكانی
    لەسەر شەپۆڵی زەریا دەكات.
  • 5:11 - 5:15
    ئیسیل سیدرمان، خۆشەویسترین چالاکوان، ئازا
  • 5:15 - 5:18
    لە ھەمان ئەو شوێنەی من
    لێی دەژیم لە كالیفۆرنیا.
  • 5:18 - 5:22
    ئەو پێڵاوی سوڕی لە پێ دەكات،
  • 5:22 - 5:24
    هەمیشە دەڵێت: یەک ملپێچ جوانە
  • 5:24 - 5:26
    بەڵام دوو لەوانەیە باشتر بێت.
  • 5:26 - 5:29
    ئەو بۆ ماوەی نۆ ساڵ
    بێ ھاوژین بوو،
  • 5:29 - 5:31
    بەڵام بەدوای ھاوڕێیەكیتری
    كوڕ ناگەرێت.
  • 5:31 - 5:34
    ئەو دەڵێت ژمارەیەك ڕێگەی سنوردار
  • 5:34 - 5:36
    ھەیە تۆ دەتوانیت سەرجێی بكەیت —
  • 5:36 - 5:38
    باشە، ئەو بە ڕێگەیەكیتر وای گووت.
  • 5:38 - 5:40
    و ھەموو ڕێگەكانی تاقی كردۆتەوە.
  • 5:40 - 5:43
    (پێكەنین)
  • 5:43 - 5:44
    من، لە لایەكترەوە،
  • 5:44 - 5:48
    من ھێشتا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ باندێراس
    خەیاڵی سێكسیم ھەیە —
  • 5:48 - 5:49
    (پێكەنین)
  • 5:49 - 5:54
    و ھاوسەرە بەستەزمانەكەم
    بەرگەی ئەمە ھەیە.
  • 5:54 - 5:56
    كەواتە من چۆن دەتوانم
    بە بەسۆزی بمێنمەوە؟
  • 5:56 - 6:00
    من ناتوانم خۆم ببمە كەسێكی
    بەسۆز لە تەمەنی ٧١ ساڵی.
  • 6:00 - 6:02
    من بۆ چەند جارێك
    ڕاھێنانم كردووە،
  • 6:02 - 6:06
    و كاتێك ھەستم بە بێزاری
    و بێتاقەتی دەكەم، ھەستم
  • 6:06 - 6:08
    ھەڵسوكەوت، ھەڵسوكەوت.
  • 6:08 - 6:11
    چۆن ڕاھێنان بكەم؟ لەو كاتەی دەڵێم بەڵێ
  • 6:11 - 6:13
    بە ڕووی ئەوەی دێتە سەر ڕێگەم:
  • 6:13 - 6:16
    شانۆ، كۆمێدی، تراژیدیا،
  • 6:16 - 6:19
    خۆشەویستی، مردن، لەدەستدان.
  • 6:19 - 6:21
    بەڵێ بۆ ژیان.
  • 6:21 - 6:24
    و ڕاھێنا دەكەم بە ھەوڵدان بۆ ئەوەی
    لە خۆشەویستیدا بمێنمەوە.
  • 6:24 - 6:26
    ئەمە ھەموو كات سەر ناگرێت،
  • 6:26 - 6:29
    بەڵام تۆ ناتوانی من بۆ
    ھەوڵدان شەرمەزارم بكەیت.
  • 6:29 - 6:31
    و، تێبینی كۆتایی،
  • 6:31 - 6:35
    خانەنیشینی لە زمانی ئیسپانی
    پێی دەڵێن jubilación.
  • 6:35 - 6:38
    دڵخۆش بوون. ئاھەنگێران.
  • 6:38 - 6:39
    ئێمە پارەی ئابوونەی
    خۆمان داوە.
  • 6:39 - 6:41
    ئێمە لە كۆمەڵگە
    بەشدار بووینە.
  • 6:41 - 6:45
    ئێستا كاتی ئێمەیە،
    و كاتێكی گونجاوە.
  • 6:45 - 6:48
    مەگەر نەخۆش یان ھەژار بیت،
  • 6:48 - 6:49
    تۆ ھەڵبژاردەت ھەیە.
  • 6:49 - 6:52
    من ھەڵبژاردووە بە
    بەسۆزی بمێنمەوە،
  • 6:52 - 6:54
    پەیمانم دا لە ناخی
    دڵەوە تێكەڵاو بم.
  • 6:54 - 6:57
    ھەموو ڕۆژێك كار
    بۆ ئەمە دەكەم.
  • 6:57 - 7:01
    دەتانەوێت لەگەڵم بن؟
  • 7:01 - 7:02
    سوپاستان دەكەم.
  • 7:02 - 7:08
    (پێكەنین)
  • 7:08 - 7:11
    جون كۆون: باشە ئیزابێل —
    ئیزابێل: سوپاست دەكەم.
  • 7:11 - 7:14
    جۆن: پێش ھەموو شتێك،
  • 7:14 - 7:17
    من ھەرگیز حەز ناكەم پێشبینی
    بكەم قسە بۆ بینەری TEDبكەم،
  • 7:17 - 7:19
    بەڵام حەز ]ەكەم پێتان
    بڵێم ھەستێكم ھەیە
  • 7:19 - 7:21
    ئێمە ھەموومان ھاوڕاین تۆ
    ھێشتا سەرنج ڕاكێش،
  • 7:21 - 7:23
    فریودەر و سێكسیت. وایە؟
  • 7:23 - 7:26
    ئیزابێل: ئۆو، سوپاست دەكەم.
    (چەپڵەڕێزان)
  • 7:26 - 7:28
    جۆن: بوەستن.
    ئیزابێل: نەخێر، ئەوە مكیاجە.
  • 7:28 - 7:30
    كۆڕ گێر: ئێستا، ئایا سەیر دەبێت
  • 7:30 - 7:32
    ئەگەر من پرسیار سەبارەت بە
    خەیاڵی سێكسیت لێ بپرسم؟
  • 7:32 - 7:34
    ئۆھ،بە دڵنیاییەوە. سەبارەت بە چی؟
  • 7:34 - 7:35
    (پێكەنین)
  • 7:35 - 7:38
    كۆڕ گێڕ: سەبارەت بە خەیاڵی سێكسی.
    ئیزابێل: لەگەڵ ئەنتۆنیۆ باندێراس.
  • 7:38 - 7:41
    كۆڕ گێر: من بەس پرسیم ئەگەر تۆ
    شتێكی تر ماوە پێمان بڵێیت.
  • 7:41 - 7:46
    ئیزابێل: باشە، یەكێك
    لەوان ئەمەیە— (پێكەنین)
  • 7:46 - 7:48
    یەكێك لەوان ئەوەیە وێنەی
    ڕوتی ئەنتۆنیۆ باندێڕاس
  • 7:48 - 7:51
    لەسەر تۆرتێلایەكی مەكسیكی دادەنێم.
  • 7:51 - 7:55
    من بە جواكامۆلی و زەلاتەی
    مەكسیكی دایدەپۆشم،
  • 7:55 - 7:58
    دەیكەمە پاڕوو، و دەیخۆم. (پێكەنین)
  • 7:58 - 8:00
    سوپاستان دەكەم.
  • 8:00 - 8:03
    (چەپڵەڕێزان)
Title:
بەبێ ڕەچاو کردنی تەمەن، چۆن بە سۆزەوە بژین
Speaker:
ئیزابێڵا ئیلیند
Description:

ئیزابێل ئەلیندی نووسەر تەمەنی ٧١ ساڵە، بەڵام چاوەڕوانی و تێڕوانینێکی گەورەی لە ژیان هەیە. لەم ئاخاوتنە کراوەیەدا، بۆ هەموو تەمەنێک گونجاوە، باسی ترسەکانی دەکات کاتێک بەرەو تەمەن دەڕوات و باسی ئەوە دەکات کە چۆن پلان دادەڕێژیت بۆ ئەوەی بە سۆزەوە لە ژیان بەردەوام بێت.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
08:16

Kurdish subtitles

Revisions