Return to Video

هێزی بەربەستی داهێنەرانە - براندۆن ڕۆدریگێز

  • 0:08 - 0:11
    بیهێنە پێش چاوت کە پرسیارت لێ دەکرێت
    بۆ داهێنانی شتێکی نوێ.
  • 0:11 - 0:13
    لەوانەیە هەر شتێک بێت کە تۆ بتەوێت
  • 0:13 - 0:15
    لە هەر شتێک کە تۆ هەڵدەبژێریت دروست کراوە
  • 0:15 - 0:17
    لە هەر شێوە و قەبارەیەک بێت.
  • 0:17 - 0:21
    ئەو جۆرە لە ئازادی داهێنەرانە
    وا دیارە کە ئازادکردن بێت، وانیە؟
  • 0:21 - 0:23
    یان دەیکات؟
  • 0:23 - 0:27
    ئەگەر تۆ وەک زۆربەی خەڵک بی،
    لەوانەیە ئیفلیج بیت بەهۆی ئەم ئەرکەوە.
  • 0:27 - 0:30
    بەبێ ئامۆژگاری و ڕێنموویی زیاتر
    لە کوێ دەست پێ دەکەیت؟
  • 0:30 - 0:35
    وەک دەردەکەوێت ئازادی بێ سنوور
    هەمیشە یارمەتیدەر نیە.
  • 0:35 - 0:39
    لە ڕاستیدا هەر پرۆژەیەک سنووردار بکرێت
    بە چەندین هۆکار،
  • 0:39 - 0:40
    وەک تێچوون،
  • 0:40 - 0:42
    چ کەرەستەیەکت هەیە لە دەستت،
  • 0:42 - 0:45
    و یاسا نەشکێنراوەکانی فیزیا.
  • 0:45 - 0:48
    ئه و هۆکارانە پێیان ده گوترێت
    به‌ربه‌ستی داهێنه‌رانه‌،
  • 0:48 - 0:50
    و ئەوان داواکاری
    و سنوردارکردنن
  • 0:50 - 0:54
    پێویستە هەوڵبدەین بۆئەوەی
    ئامانجێک بەدەست هێنین
  • 0:54 - 0:57
    بەربەستی داهێنەرانە جێبەجێ دەکات
    لە هەموو پیشەکان
  • 0:57 - 0:59
    بۆ بیناسازەکان و هونەرمەندان،
  • 0:59 - 1:00
    نووسەران ،
  • 1:00 - 1:01
    ئەندازیارەکان،
  • 1:01 - 1:03
    و زاناکان.
  • 1:03 - 1:06
    لە زۆر خانەدا، لێکردنەوەی سنوور
    ڕۆڵێکی تایبەت ده‌گێڕێت
  • 1:06 - 1:09
    وەک شۆفێرێکی دۆزینەوە و داهێنان.
  • 1:09 - 1:12
    له ماوه ی پرۆسه ی زانستیدا
    بە تایبەتی،
  • 1:12 - 1:16
    به‌ربه‌سته‌كان بەشێکی سەرەکین
    له‌ دیزاینی ئەزموونی.
  • 1:16 - 1:20
    بۆ نموونە زانایەک کە لێکۆڵینەوە
    لەسەرڤایرۆسێک دەکات
  • 1:20 - 1:23
    "چۆن بتوانم ئامێرەکان
    بەدەستی خۆم بەکار بێنم
  • 1:23 - 1:29
    بۆ دروستکردنی تاقیکردنەوەیەک کە پێم دەڵێت
    چۆن ئەم ڤایرۆسە خانەکانی لەش تووش دەکات؟
  • 1:29 - 1:33
    و سنوری زانیاری من چیە
    کە ڕێگریم لێ دەکات
  • 1:33 - 1:36
    لە تێگەیشتن لەو ڕێگە نوێیەی ڤایرۆسی؟
  • 1:36 - 1:40
    لە ئەندازیاریدا، بەربەستەکان وایان لێمان
    كردوه‌ دۆزینەوە زانستیەکانمان جێبەجێ بکەین
  • 1:40 - 1:43
    بۆ داهێنانی شتێکی نوێ و بەسوود.
  • 1:43 - 1:47
    لاندەرس ڤایکینگی ۱و۲ بە نمونە وەربگرە
  • 1:47 - 1:51
    کە پشتی بە ژەنەرەکان بەست بۆ ئەوەی
    بە سەلامەتی بگه‌نه‌ سەر ڕووی مەریخ.
  • 1:51 - 1:53
    کێشەکە؟
  • 1:53 - 1:56
    ئەو پاڵنەرانە ماددە کیمیاییە
    نەزانراوەکانیان بەجێ هێشت لەسەر زەوی،
  • 1:56 - 1:59
    ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی پیسکردنی نمونەی خاک.
  • 1:59 - 2:02
    کەواتە سنوورێکی نوێ ناسێنرا.
  • 2:02 - 2:04
    چۆن دەتوانین واڵاییكه‌رێك بنێرینه‌
    سه‌ر مه‌ریخ
  • 2:04 - 2:07
    بەبێ ناساندنی ماددە کیمیاییەکان
    لە زەوییەوە؟
  • 2:07 - 2:11
    له‌ ئەرکی لێكۆڵینه‌وه‌ی دواتر
    سیستەمی کیسە هەوایی به‌كارهات
  • 2:11 - 2:14
    تاكو ڕێگە بە گه‌ڕۆكه‌كه‌ بدات هەڵبەز بکات
    و گل ببێتەوە بتوانێ بوەستێت.
  • 2:14 - 2:18
    بەبێ سوتاندنی سوتەمەنی.
  • 2:18 - 2:23
    دوای چەند ساڵێک، ویستمان
    ڕۆڤەرێکەی زۆر گەورەتر بنێرین: Curiosity
  • 2:23 - 2:26
    لەگەڵ، ئەوەشدا زۆر گەورە بوو
    بۆ دیزاینی جانتای هەوایی،
  • 2:26 - 2:30
    کەواتە سنوورێکی تر پێناسە کرا
  • 2:30 - 2:34
    چۆن گه‌ڕۆكێکی مەزن بنیشێنینەوە له‌ كاتێك
    پارێزگاری لەسوتەمەنی ڕۆکێتەکە بکەین
  • 2:34 - 2:36
    دوور لە خاکی مەریتان؟
  • 2:36 - 2:38
    لە وەڵامدا، ئەندازیارەکان
    بیرۆکەیەکی سه‌ركێشانه‌یان هەبوو.
  • 2:38 - 2:41
    ئەوان یه‌رزكه‌ره‌وه‌یه‌كی ئاسمانییان
    دروست کرد.
  • 2:41 - 2:44
    هاوشێوەی ئامێری چڕنووک لە کۆگای یاری،
  • 2:44 - 2:48
    ئەو ڕۆڤەرەکە نزمتر دەکات
    لە به‌رزییه‌كی زۆر له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌.
  • 2:48 - 2:53
    لەگەڵ هەر داهێنانێک، ئەندازیاران
    خوویەکی سەرەکی نیشان دا
  • 2:53 - 2:55
    لە بیرکردنەوەی زانستی -
  • 2:55 - 2:59
    کە پێویستە چارەسەرەکان
    سنووری تەکنەلۆجیای ئێستا بزانن
  • 2:59 - 3:01
    بۆئەوەی بەرەو پێشی ببەن.
  • 3:01 - 3:04
    هەندێک جار ئەم پێشکەوتنە دووباره‌یه‌
  • 3:04 - 3:08
    وەک چۆن پەڕەشوتێکی باشتر دروستبکەم
    تاوەکو گه‌ڕۆكەکە بنیشێنمەوە؟
  • 3:08 - 3:11
    و هەندێک جار، داهێنەرانەیه‌،
  • 3:11 - 3:12
    وەک چۆن بگەینە ئامانجەکەمان
  • 3:12 - 3:16
    کاتێک باشترین
    پەڕەشوت کار ناکات.
  • 3:16 - 3:20
    لە هەردوو حاڵەتدا، ئەو به‌ربه‌ستانه‌
    ڕێبەریمان ده‌كه‌ن بۆ بڕیاردان
  • 3:20 - 3:23
    بۆ دڵنیابوون لە گەیشتنمان بە هەر ئامانجێک.
  • 3:23 - 3:26
    ئەمە كێشه‌ی مەریخێکی ترە
    هێشتا چارەسەر نەکراوە.
  • 3:26 - 3:30
    وای دابنێ دەمانەوێت ئاسمانه‌وان بنێرین
    کە پێویستییان بە ئاو دەبێت.
  • 3:30 - 3:34
    پشت بە سیستەمێکی پاڵاوتن دەبەستن
    کە ئاوەکە زۆر پاک و خاوێن ده‌هێڵێته‌وە
  • 3:34 - 3:38
    و ڕێگه‌ به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌دات
    به‌ ڕێژه‌ی ۱٠٠% .
  • 3:38 - 3:40
    ئەمانە هەندێک بەربەستی قورسن،
  • 3:40 - 3:43
    و لەوانەیە ئێمە ته‌كنه‌لۆجیای پێویستمان
    به‌رده‌ست نه‌بێت بۆ ئێستا.
  • 3:43 - 3:46
    بەڵام لە پرۆسەی هەوڵداندا
    بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجانە،
  • 3:46 - 3:51
    لەوانەیە ئێمە بەرنامەی تر بدۆزینەوە
    لە هەر داهێنانێک کە ئەنجامی دەبێت.
  • 3:51 - 3:54
    بنیاتنانی داهێنانی سیستەمی پاڵاوتنی ئاو
  • 3:54 - 3:58
    دەتوانێت چارەسەرێک بۆ جوتیاران دابین بکات
    کار دەکەن لە ناوچە وشکەکان،
  • 3:58 - 4:04
    یان ڕێگایەک بێت بۆ پاککردنەوەی ئاو
    لە شاره‌ پیسبووه‌كان.
  • 4:04 - 4:06
    لە ڕاستیدا، چەندین پێشوەچوونی زانستی
  • 4:06 - 4:09
    ئه‌و كاته‌ ڕوویانداوه‌ كه‌
    به‌ڕێكه‌وت شكستیان هێناوه‌ له‌ بوارێك
  • 4:09 - 4:12
    كه‌ بۆته‌ هۆی چاره‌سه‌ركردنی
    به‌ربه‌ستی بوارێكی تر.
  • 4:12 - 4:16
    کاتێک زانا ئەلێکساندەر فلێمینگ
    بە هەڵە ده‌فره‌
  • 4:16 - 4:18
    په‌تریییه‌كه‌ی پیس كرد لە تاقیگەکەدا،
  • 4:18 - 4:23
    بووە هۆی دۆزینەوەی
    یەکەم دژە بەکتریای، پێنیسیلین.
  • 4:23 - 4:25
    هەمان شت ڕاستە لە بۆیه‌ی دەستکرد،
  • 4:25 - 4:26
    پلاستیک،
  • 4:26 - 4:27
    و باروت.
  • 4:27 - 4:29
    هەموو بەڕێكه‌وت دروست بوون,
  • 4:29 - 4:33
    به‌ڵام بوونه‌ته‌ هۆی چاره‌سه‌ركردنی
    به‌ربه‌ستی كێشه‌ی تر.
  • 4:33 - 4:37
    تێگەیشتن لە به‌ربه‌سته‌كان یارمه‌تی
    ڕێنیشانده‌ری پێشکەوتنی زانستی ده‌دات،
  • 4:37 - 4:42
    و ئەوەی لە زانستدا ڕاستە
    هەروەها لە زۆر بواری تردا ڕاستە.
  • 4:42 - 4:48
    به‌ربه‌سته‌كان سنووری داهێنان نین،
    بەڵام بناغەکەیەتی.
Title:
هێزی بەربەستی داهێنەرانە - براندۆن ڕۆدریگێز
Speaker:
براندۆن ڕۆدریگێز
Description:

بیهێنە پێش چاوت کە داوات لێ کرا شتێکی نوێ دابهێنیت دەکرێت هەر شتێک کە تۆ دەتەوێت، دروست بکرێت لە هەر شتێک کە هەڵیدەبژێریت، بە هەر شێوە و قەبارەیەک بێت. ئەو جۆرە ئازادیە داهێنەرانە ئەوەندە ئازادکەر دیارە، وانیە؟ یان ... ئایا وا دەکات؟ ئەگەر تۆ وەک زۆربەی خەڵک بیت لەوانەیە ئیفلیج بیت لەم ئەرکەدا بۆچی؟ براندۆن ڕۆدریگێز ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن بەربەستی داهێنەرانە یارمەتیدەرە بۆ دۆزینەوەی دۆزینەوە و داهێنان

وانە لەلایەن براندۆن ڕۆدریگێز، له‌لایه‌ن كه‌ب ئه‌نیمه‌یشن كاری ئه‌نیمه‌یشنی بۆ كراوه‌

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:10

Kurdish (Central) subtitles

Revisions