ماکس لیتڵ : پشکنینێک بۆ نەخۆشی پارکینسۆن بە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی
-
0:01 - 0:03باشە، ئیشی من ژمێریارییە
-
0:03 - 0:04کێشەیەکی سەیر و سەمەرە بۆ کەسانێک کە ژمێریاری دەکەن ئەوەیە کە
-
0:04 - 0:06کێشەیەکی سەیر و سەمەرە بۆ کەسانێک کە ژمێریاری دەکەن ئەوەیە کە
-
0:06 - 0:08ئێمە وەکو ڕاوێژکاری بەڕێوەبەرێتی واین
-
0:08 - 0:10هیچ کەس نازانێت کە ئێمە چ هەڵەیەک دەکەین
-
0:10 - 0:13ئەمڕۆ من دەمەوێت کە نیشانی ئێوەی بدەم کە ئێمە چ کارێک دەکەین
-
0:13 - 0:15ئەمڕۆ من دەمەوێت کە نیشانی ئێوەی بدەم کە ئێمە چ کارێک دەکەین
-
0:15 - 0:18باشە، سەما کردن یەکێکە لە مرۆڤانە ترین چالاکییەکان
-
0:18 - 0:22ئێمە بە بینینی سەماکەرانی بالێ و سەماکارەکانی تر چێژ وەردەگرین
-
0:22 - 0:23کە دواتر دەیبینن
-
0:23 - 0:26بالێ ئاستێکی تەواو بەرزی لە ئەزموون و لێهاتووی دەوێت
-
0:26 - 0:29بالێ ئاستێکی تەواو بەرزی لە ئەزموون و لێهاتووی دەوێت
-
0:29 - 0:31لەوانەیە ئاستێک بێت لە بەرزترین قۆناغدا
-
0:31 - 0:33پێدەچێت پەیوەندی بە سیفاتە بۆماوەییەکانەوە هەبێت
-
0:33 - 0:36بە داخەوە کە نەخۆشییە دەمارییەکانی وەک نەخۆشی پارکینسۆن، بەرە بەرە ئەم توانا نا ئاساییە لەناو دەبات
-
0:36 - 0:39بە داخەوە کە نەخۆشییە دەمارییەکانی وەک نەخۆشی پارکینسۆن، بەرە بەرە ئەم توانا نا ئاساییە لەناو دەبات
-
0:39 - 0:41هەر وەک چۆن خەریکە وا لە " جان ئیستەرلینگ' ی هاوڕێم دەکات کە
-
0:41 - 0:44ئەویش سەماکەرێکی بالێی کاتی خۆی بووە
-
0:44 - 0:47باشە، لە چەند ساڵی ڕابردوودا دەرمانی ئەم نەخۆشییە بەرەوپێشچونێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە
-
0:47 - 0:50بەڵام ٦.٣ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا هەیە
-
0:50 - 0:53کە هەڵگری ئەو نەخۆشییەن و دەبێت لەگەڵیدا بژین
-
0:53 - 0:56بە بێ دەرمان و لەرزین ی بەردەوام و کەشەنگ بوونی ماسولکەکان
-
0:56 - 0:58و چەند نیشانەیەکی تری ئەم نەخۆشییانەوە درێژە بە ژیانیان بدەن
-
0:58 - 1:00کەواتە ئێمە پێویستمان بە نمونەی بینراو هەیە
-
1:00 - 1:03کە دەستنیشانی نەخۆشییەکان بکات پێش ئەوەی درەنگ بێت
-
1:03 - 1:06دەبێت بە شێوەیەکی بەرچاو تەشەنە کردنی نەخۆشییەکە بزانین
-
1:06 - 1:09بە تەواوەتی، تاکە ڕیگەیەک کە بزانین
-
1:09 - 1:11کەی چارەسەرێک بۆ ئەم نەخۆشییە دە دۆزرینەوە ئەو کاتەیە
-
1:11 - 1:14کە ڕێژەی تەشەنەکردنی بەرچاومان هەبێت کە وەڵامەکانمان بە دڵنیاییەوە بداتەوە
-
1:14 - 1:17بەڵام بە داخەوە، بۆ نەخۆشی پارکینسۆن
-
1:17 - 1:20و جۆرە بێ توانییەکانی تری جوڵە، هیچ نیشانەیەکی بایۆلۆجیمان نی یە
-
1:20 - 1:22لەبەر ئەوە ناتوانیت تاقی کردنەوەی خوێن ئەنجام بدەیت
-
1:22 - 1:24باشترین تاقی کردنەوە کە هەمانە
-
1:24 - 1:26تاقیکردنەوەیەکی ٢٠ خولەکی مێشک ناسی یە
-
1:26 - 1:28دەبێت بڕۆیت بۆ نەخۆشخانە و ئەنجامی بدەیت، کە بڕێکی زۆر زۆر پارەی تێ دەچێت
-
1:28 - 1:31ئەمەش واتا ئەم تاقیکردنەوەی هەرگیز لە دەرەوەی تاقیگە پزیشکییەکان
-
1:31 - 1:34ئەنجام نەدراوە، هەرگیز
-
1:34 - 1:37بەڵام چی دەبێت ئەگەر نەخۆش ئەم پشکنینانە لە ماڵەکەی خۆیدا بکات
-
1:37 - 1:39ئەمە دەتوانێت کێشەی چونە تاقیگە پزیشکییەکان کەمباکتەوە
-
1:39 - 1:43وە چی دەبێت ئەگەر نەخۆشەکان خۆیان ئەو پشکنینە بۆ خۆیان ئەنجام بدەن؟
-
1:43 - 1:45پێویستیان بە کاتی بە نرخی ستافەکان نابێت
-
1:45 - 1:47کە نزیکەی ٣٠٠$ ی تێ دەچێت
-
1:47 - 1:49لە تاقیگە پزیشکییەکانی پشکنینی مێشکدا
-
1:49 - 1:51باشە، دەمەوێت شتێکتان بە ڕێگەیەکی نا ئاسایی نیشان بدەم
-
1:51 - 1:53کە تێیدا دەتوانین هەوڵ بدەین کە بە ئامانجەکەمان بگەین
-
1:53 - 1:55چونکە هەموومان وەک یەک دەنگ، لانی کەم
-
1:55 - 1:58هەموومان وەک " جان ستریپلینگ"ی هاوڕێم هونەرمەندین
-
1:58 - 2:02کەواتە، ئەمە ڤیدیۆییەکی (دەنگە ژێ) کانە
-
2:02 - 2:05ئێستا، ئەم دەنگە ژێ یانە تەندرووستن ، ئەمە کەسێکە کە دەنگ درووست دەکات
-
2:05 - 2:08ئێمەش دەتوانین وەک سەماکەرێکی بالێ ی دەنگی خۆمان ببینین
-
2:08 - 2:11چونکە دەبێت هەموو ئەندامەکەنی دەنگ هەماهەنگ بکەین لە
-
2:11 - 2:13کاتی درووست کردنی دەنگدا(قسە کردن)، ئێمە هەموومان
-
2:13 - 2:15جیناتی ئەوەمان تێدایە، بۆ نمونە جینی (فۆکس بی توو)مان تێدایە
-
2:15 - 2:18هەر وەک سەمای بالێ، قسە کردنیش ڕاهێنانێکی لە ڕادە بەدەری دەوێت
-
2:18 - 2:20مەبەستم ئەوەیە-- تەنها بیر لەوە بکەنەوە کە منداڵ چەندی پێ دەچێت تا فێری قسەکردن دەبێت
-
2:20 - 2:23لە دەنگەکانەوە دەتوانین ئەوە دەستنیشان بکەین
-
2:23 - 2:25کە دەنگە ژێ-یەکان لە چ ناوچەیەکدا دەلەرێنەوە
-
2:25 - 2:28هەر وەک چۆن لێوارەکانی ئەم ژێ یانە لە نەخۆشی پارکینسۆندا کاریگەری تێ کرابوو
-
2:28 - 2:30بەهەمان شێوە بەشەکانی تری درووستکردنی دەنگ کاریان تێ کراوە
-
2:30 - 2:32باشە، دەنگی تۆمار کراو، نمونەی لەرینەوەیەکی نا ئاسایی ژێ یەکانە
-
2:32 - 2:34باشە، دەنگی تۆمار کراو، نمونەی لەرینەوەیەکی نا ئاسایی ژێ یەکانە
-
2:34 - 2:35ئێمە نیشانەی هاوشێوە لە هەموویاندا بەدی دەکەین
-
2:35 - 2:38ئێمە لەرینەوەی دەنگ و گرژ بوون و خاوبوونەوەی هەموو ماسولکەکان دەبینین
-
2:38 - 2:40دوای ماوەیەک قسەکردنەکانیان پچڕ پچڕ و ئارامتر دەبێت، ئەمەش نیشانەیەکی ئەو نەخۆشییە یە
-
2:40 - 2:42دوای ماوەیەک قسەکردنەکانیان پچڕ پچڕ و ئارامتر دەبێت، ئەمەش نیشانەیەکی ئەو نەخۆشییە یە
-
2:42 - 2:45باشە، ئەم کاریگەرییە دەنگییانە دەتوانن هەندێ کاتیش ڕۆڵی زۆر باش بگێڕن، بەڵام لەگەڵ هەبوونی مایکرۆفۆنێکی دیجیتاڵی
-
2:45 - 2:48باشە، ئەم کاریگەرییە دەنگییانە دەتوانن هەندێ کاتیش ڕۆڵی زۆر باش بگێڕن، بەڵام لەگەڵ هەبوونی مایکرۆفۆنێکی دیجیتاڵی
-
2:48 - 2:51و سۆفت وێری (پڕۆگرام) ی شیکردنەوەی دەنگی ووردەکار
-
2:51 - 2:53و هەروەها بە بەکارهێنانی دواترین ئامێری تەکنەلۆژیا
-
2:53 - 2:55کە لەم ڕۆژانەدا بە تەواوەتی پێشکەوتوون
-
2:55 - 2:58ئێمە تەنها لە ڕێگەی هێما دەنگییەکانەوە دەتوانین شوێنی نەخۆش لە نێوان سەلامەتی و نەخۆشیدا دیاری بکەین
-
2:58 - 3:01ئێمە تەنها لە ڕێگەی هێما دەنگییەکانەوە دەتوانین شوێنی نەخۆش لە نێوان سەلامەتی و نەخۆشیدا دیاری بکەین
-
3:01 - 3:03ئێمە تەنها لە ڕێگەی هێما دەنگییەکانەوە دەتوانین شوێنی نەخۆش لە نێوان سەلامەتی و نەخۆشیدا دیاری بکەین
-
3:03 - 3:06لە کاتێکدا کە بناغەی ئەم تاقیکردنەوانە لەسەر دەنگە، چۆن لەگەڵ تاقی کردنەوە پزیشکییەکانا هەڵدەسەنگێندرێن؟
-
3:06 - 3:08باشە، هەردووکیان پێچەوانەی یەکتر کار دەکەن
-
3:08 - 3:12پشکنینەکانی مێشکیش بە هەمان شێوە بە پێچەوانەی یەکترەوە کار دەکەن
-
3:12 - 3:15هیچ پێویست ناکات نەخۆشخانەی نوێ بۆ ئەم جۆرە نەخۆشیانە بکرێنەوە
-
3:15 - 3:17هەردوو نەخۆشییەکەش ورردن، سەرەڕای ئەمەش
-
3:17 - 3:20تاقیکردنەوەی " پشت بەستوو بە دەنگ" پێویستی بە پسپۆڕ نی یە
-
3:20 - 3:22بەم شێوەیە بێت، نەخۆشەکان دەتوانن خۆیان پشکنین بۆ خۆیان ئەنجام بدەن
-
3:22 - 3:25ئەوان خێران، ئەو پەڕی ٣٠ چرکەیان پێ دەچێت
-
3:25 - 3:27ئەو جۆرە پشکنینانەش لە ڕادە بەدەر هەرزانن. هەموشمان دەزانین چی ڕوو دەدات
-
3:27 - 3:30کاتێک کە شتێک لە ڕادە بەدەر هەرزانی تێ بچێت، بە شێوەیەکی فراوانتر بەکار دەهێنرێت
-
3:30 - 3:32کاتێک کە شتێک لە ڕادە بەدەر هەرزانی تێ بچێت، بە شێوەیەکی فراوانتر بەکار دەهێنرێت
-
3:32 - 3:36باشە. ئەمانە هەندێک لە ئامانجە بە نرخەکانن کە پێموایە دەتوانین پێیان بگەین
-
3:36 - 3:38ئێمە دەتوانین وا لە نەخۆش بکەین کە لەگەڵ نەخۆشییەکەیدا هەڵبکات
-
3:38 - 3:40پێویست ناکات بچن بۆ دەرمانگاو پشکنین
-
3:40 - 3:43ئێمە دەتوانین زۆر بە وردی چاودێریان بکەین تاکو نمونەی تەواومان دەسکەوێت
-
3:43 - 3:47ئێمە دەتوانین بۆ پشکنینەکانی تاقیگە کەسی زۆرتر بە تێچوونی کەمتر خزمەت بکەین
-
3:47 - 3:49ئێمە دەتوانین بۆ یەکەمین جار گریمانەکان
-
3:49 - 3:51بکەین بە ڕاست
-
3:51 - 3:53ئێمە دەرفەتی ئەوەمان هەیە کە دەست بکەین بە گەڕان بە دوای
-
3:53 - 3:56ئەو نیشانە بایۆلۆجیانەی کە زوو دەردەکەوەن، پێش ئەوەی زۆر درەنگ ببێت
-
3:56 - 3:59کەواتە ، بۆ یەکەم هەنگاومان بە ئاڕاستەی ئەم ئامانجە
-
3:59 - 4:01نەخشە سازی بۆ " پارکینسۆن" دەکەین کە دەنگی نەخۆـش چی بەسەر دێت
-
4:01 - 4:03بە هاوکاری ( ئاکو لاب و پەیشنت لایک می) بە نیازین
-
4:03 - 4:05کۆمەڵێک نمونەی دەنگی لە سەرانسەری جیهان تۆمار بکەین
-
4:05 - 4:09تاکو هێندەمان داتا لەبەردەستدا بێت کە بتوانین بەو چوار ئامانجەمان بگەین
-
4:09 - 4:10ئێمە ژمارە تەلەفۆنی کارای ناوخۆیی حەوسەد و پەنجا هەزار
-
4:10 - 4:12کەسی ئەم جیهانەمان لە لایە
-
4:12 - 4:15هەر کەێک، ساغ بێت یان توشبوو بێت بە پارکینسۆن، دەتوانێت بە هەرزان پەیوەندیمان پێوە بکات
-
4:15 - 4:17و هەروەها تۆمارکراوێکی دەنگیشمان بۆ بەجێ بهێڵێت، کە چەند سەنتێکی کەمی تێ دەچێت
-
4:17 - 4:19خۆشحاڵم کە ئەوە بخەمە ڕوو کە
-
4:19 - 4:23تەنها لە ماوەی ٨ کاتژمێردا بە ٪٦ ی ئامانجەکەمان گەیشتووین
-
4:23 - 4:27سوپاس
ـچەپڵە لێدان- -
4:27 - 4:33چەپڵە لێدان
-
4:33 - 4:36تۆم ڕایڵی: باشە ماکس، بە گرتنی ئەم نمونانە،
-
4:36 - 4:39با بڵێین ١٠،٠٠٠ نمونەن،
-
4:39 - 4:42ئایا دەتوانیت بڵێیت کە کێ نەخۆشە و کێ ساغە ؟
-
4:42 - 4:44بە نیازیت لەو نمونانەوە چیت دەست بکەوێت؟
-
4:44 - 4:46ماکس لیتڵ؛ بەڵێ، بەڵێ. ئەوەی کە ڕوو دەدات ئەوەیە،
-
4:46 - 4:47لە کاتی تەلەفۆنەکەتدا دەبێت ئەوە بڵێییت کە ئایا
-
4:47 - 4:49کە تۆ نەخۆشییەکەت هەیە یاخود نا، دەبینیت
تی ئاڕ؛ ڕاستە -
4:49 - 4:51ماکس لیتڵ :هەندێک لە خەڵک لەوانەیە ئەم کارە نەکەن، لەوانەیە نەچنە ناو ئەمە
-
4:51 - 4:54بەڵام ئێمە بڕێکی زۆر نمونە و داتامان کۆکردەوە
-
4:54 - 4:57لە شوێن و هەلومەرجی جیاوازدا بۆ بە دەستهێنانی ئەوانە
-
4:57 - 4:59، بەڵام ئاوها گرنگی خۆی هەیە چونکە لەم هەلو مەرجەدا
-
4:59 - 5:02ئێمە مەبەسرتمانە نیشانە و هۆکارە دەتلێدراوەکان جیا بکەینەوە و
-
5:02 - 5:05بە دوات نیشانە ڕاستەقینەکاندا بگەڕێین
-
5:05 - 5:07تی ئاڕ؛ کەواتە ئێوە لە ئێستادا ڕێژەی ڕاستیی ئەگەرەکان گەیشتوونەتە ٪٨٤ ؟
-
5:07 - 5:08ماکس لیتڵ: زۆر لەوەش باشترە
-
5:08 - 5:10تاناسیس یەکێکە لە خوێندکارەکانم، کە دەبێت لێرە ناوی بەرم
-
5:10 - 5:12چونکە چەندین کاری سەمەرەی ئەنجام داوە
-
5:12 - 5:16وە ئەوەشی دۆزیوەتەوە کە ئەم کەرە لە ڕێگەی شەبەکەی مۆبایلیشەوە دەکرێت
-
5:16 - 5:19کە ئەم پرژەیە بە تواناتر دەکات، ئەنجامی پشکنینەکەنمان لە ڕووی ڕاستی یەوە گەیشتووەتە ٪٩٩،
-
5:19 - 5:21تی ئاڕ: ٪٩٩ باشە، ئەمە بەرەو پێشچونێکی بەرچاوە
-
5:21 - 5:23باشە ئەمە واتا کە ئیتر خەلک دەتوانن
-
5:23 - 5:25ماکس لیتڵ:پێکەنین
-
5:25 - 5:27تی ئاڕ: خەلک دەتوانن لە رێگەی مۆبایلەکانیانەوە تەلەفۆن بکەن
-
5:27 - 5:30وە ئەم تاقی کردنەوەیە ئەنجام بدەن، وە کەسانێک کە پارکینسۆنیان هەیە ئەتوانن پەیوەندی بکەن
-
5:30 - 5:33دەنگیان تۆمار بکەن، پاشان دکتۆر دەتوانێ بەرەو پێشچونی نەخۆشییەکە بپشکنێ و ببینێ کە حاڵیان چۆنە
-
5:33 - 5:35دەنگیان تۆمار بکەن، پاشان دکتۆر دەتوانێ بەرەو پێشچونی نەخۆشییەکە بپشکنێ و ببینێ کە حاڵیان چۆنە
-
5:35 - 5:36ماکس لیتڵ: بە تەواوەتی
-
5:36 - 5:38تی ئار: زۆر سوپاست دەکەم ماکس لیتڵ
-
5:38 - 5:43ماکس لیتڵ: من سوپاست دەکەم تۆم
- Title:
- ماکس لیتڵ : پشکنینێک بۆ نەخۆشی پارکینسۆن بە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی
- Speaker:
- Max Little
- Description:
-
نەخۆشی پارکینسۆن کە هۆکاری بێ هێزی ماسولکەیی و لەرزین وکەشەنگ بوونە، توشی ٦،٣ ملوێن کەسی جیهان هاتووە. بەڵام هیچ ڕێگەیەک نی یە کە پێش ئەوەی کار لە کار بترازێت نەخۆشییەکە دەستنیشان بکرێت، بەڵام ماکس لیتڵ ئەم کێشەیەی تا ڕادەیەکی زۆر چارەسەر کردووە ، بە ماوەیەکی کەم و تێچوونێکی کەم دەتوانێت بتپشکنێت لە ڕێگەی تەلەۆفۆنێکی ٣٠ چرکەییەوە، کە ڕاستی ئەگەرەکە لە سەدا ٩٩ یە
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 06:04
Hiwa Foundation approved Kurdish subtitles for A test for Parkinson's with a phone call | ||
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for A test for Parkinson's with a phone call | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for A test for Parkinson's with a phone call | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for A test for Parkinson's with a phone call | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for A test for Parkinson's with a phone call | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for A test for Parkinson's with a phone call | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for A test for Parkinson's with a phone call | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for A test for Parkinson's with a phone call |