Return to Video

سووده‌كانی خه‌وێكی ئاسووده‌

  • 0:07 - 0:13
    كاتژمێر 4ی بەیانییه
    تاقیكردنەوه گرنگەكه 8 كاتژمێری ماوه،
  • 0:13 - 0:16
    نمایشی پیانۆ ژەنینیشی بەدوادا دێت
    .كەچی بۆ هیچیان ئاماده نیت
  • 0:16 - 0:22
    ،چەند ڕۆژه كۆشش دەكەیت بۆ هەردووكیان
    .كەچی بۆ هیچیان ئاماده نیت
  • 0:22 - 0:23
    كەواته چارەسەر چییه؟
  • 0:23 - 0:25
    دەتوانی قاوەیەكی تر بخۆیتەوه
  • 0:25 - 0:28
    چەند كاتژمێری داهاتوو ڕاهێنانی تر بكەیت
  • 0:28 - 0:30
    بەڵام باوەڕ بکەیت یان نا،
  • 0:30 - 0:33
    ،واباشتره كتێبەكانت دابخەیت
    واز له میوزیكەكەش بهێنیت
  • 0:33 - 0:36
    و بخەویت.
  • 0:36 - 0:38
    خەوتن یەک لەسەر سێی
    ژیانمان داگیردەكات،
  • 0:38 - 0:43
    بەڵام زۆربەمان
    گرنگییەکی کەمی پێدەدەین.
  • 0:43 - 0:47
    ئەوەش بەهۆی تێگەیشتنی هەڵەوه.
  • 0:47 - 0:49
    خەوتن كاتێكی بەفیڕۆچوو نییه،
  • 0:49 - 0:52
    یان پشووی دوای كاره گرنگەكانمان بێت.
  • 0:52 - 0:54
    بەڵكو فرمانێكی گرنگه،
  • 0:54 - 0:59
    كەتێیدا جەسته خۆی ڕێكدەخاتەوه،
  • 0:59 - 1:00
    كاریگەریی لەسەر هەناسەدان و
  • 1:00 - 1:05
    ڕێكخستنەوەی سووڕی خوێن و
    گەشەسەندن و بەرگری جەسته هەیه.
  • 1:05 - 1:11
    بەڵام دەتوانیت پاش تاقیکردنەوەکە
    خەم لەمانە بخۆیت، ڕاستە؟
  • 1:11 - 1:12
    پەلەمەكه.
  • 1:12 - 1:15
    وادیاره خەوتن بۆ مێشكیش زۆر گرنگه،
  • 1:15 - 1:18
    كه پێنج یەكی سووڕی خوێنی جەسته
  • 1:18 - 1:21
    لەكاتی خەوتندا دەبێت.
  • 1:21 - 1:23
    ئەوەی لەكاتی خەودا لەمێشكدا ڕوودەدات
  • 1:23 - 1:27
    كاتێكی زۆر چالاكی دروستكردنەوەیە
  • 1:27 - 1:29
    گرنگه بۆ چۆنییەتی كاركردنی بیرەوەریمان.
  • 1:29 - 1:30
    لەسەرەتادا
  • 1:30 - 1:34
    توانای بیرهاتنەوه شتێكی سەرنجڕاكێش نییه.
  • 1:34 - 1:37
    هێرمان ئێبنهاوس، دەروونناسی سەدەی 19
    بۆی دەركەوتووه كه
  • 1:37 - 1:41
    لەكاتی ئاساییدا له 20 خولەكی سەرەتادا
  • 1:41 - 1:43
    نزیكەی %40ی بابەتەكانمان بیردەچێتەوه.
  • 1:43 - 1:47
    ئەمه پێی دەگوترێت چەماوەی بیرچوونەوه
  • 1:47 - 1:51
    بەڵام دەكرێت به ڕێكخستنەوەی بیرەوەری
    ڕێگه لەمه بگرێت،
  • 1:51 - 1:53
    له پرۆسەی گواستنەوەی زانیاری
  • 1:53 - 1:59
    له بیرەوەریی كورت مەودا بۆ دوور مەودا.
  • 1:59 - 2:03
    ئەمەش به بەشێكی گەورەی مێشك دەكرێت،
  • 2:03 - 2:05
    كه به هایپۆكامپس ناسراوه.
  • 2:05 - 2:07
    ڕۆڵی له بیرەوەری دوورمەودادا
  • 2:07 - 2:11
    له 1950كاند لەلایەن
    برێندا میڵنەرەوه پیشاندرا
  • 2:11 - 2:15
    له لێكۆڵینەوەی لەگەڵ نەخۆشێكدا
    کە بە HM ناسراوە.
  • 2:15 - 2:17
    دوای ئەوەی هایپۆكامسی لابرا
  • 2:17 - 2:21
    توانای بۆ بیرەوەریی كورت مەودا تێكشكا،
  • 2:21 - 2:26
    بەڵام لەڕێگەی دووبارەكردنەوەی
    ئەركه جەستەییەكان فێربوو.
  • 2:26 - 2:28
    بەهۆی لابردنی هایپۆكامپسەوه،
  • 2:28 - 2:32
    توانای دوورمەودا HM ی تێكشكا.
  • 2:32 - 2:34
    ئەوەی لەم كەیسه تێگەیشتین
  • 2:34 - 2:37
    ئەوەبوو كه هایپۆكامپس بەرپرسه
  • 2:37 - 2:42
    له دروستكردنی ئەو جۆره بیرەوەرییانەی
  • 2:42 - 2:45
    وەكو ڕاستیی و مەفهومەكان بۆ تاقیكردنەوه،
  • 2:45 - 2:47
    نەك ئەو بیرەوەرییانەی
  • 2:47 - 2:52
    وەكو شارەزایی جووڵەی پەنجه بۆ میوزیك.
  • 2:52 - 2:55
    كارەكانی میڵنەرو كێندڵ لەنەوەدەكاندا
  • 2:55 - 3:01
    بۆمان ڕووندەکاتەوە کە ئەم پڕۆسەیە
    چۆن کاردەکات.
  • 3:01 - 3:03
    زانیارییه هەستییەكان له كورت مەودادا
  • 3:03 - 3:07
    به شێوەیەكی كاتیی
    له دەمارەخانەكاندا تۆماردەكرێن.
  • 3:07 - 3:10
    لەوێوه دەچێته هایپۆكامپس
  • 3:10 - 3:13
    دەمارەخانەكان له توێژاڵدا بەهێزتردەكات.
  • 3:13 - 3:15
    بەهۆێ دیاردەی نەرمیی دەمارەخانەوه،
  • 3:15 - 3:20
    ڕایەڵەی نوێ دروستدەبن
    كه پەیوەندیی نوێی دهمارەخانەكان دروستدەكەن
  • 3:20 - 3:22
    تۆڕی دەمارەخانەكان بەهێزدەكات
  • 3:22 - 3:26
    زانیارییەكان دەبنه بیرەوەریی دوورمەودا.
  • 3:26 - 3:29
    كەواته بۆچی هەندێك شتمان بیردێتەوە و
    هەندێكی تریش نا؟
  • 3:29 - 3:31
    هەندێك ڕێگه هەیه
  • 3:31 - 3:34
    كه كاریگەری دەبێت لە هێنانەوەی بیرەوەریی.
  • 3:34 - 3:38
    بۆ نمونه ئەو بیرەوەرییانەی له هەستبزواندا
  • 3:38 - 3:39
    یان له كاتی نیگەرانییدا دروستدەبن
  • 3:39 - 3:45
    بەهۆێ بەستنی هایپۆكامپس
    بە سۆزەوه بەهێزترن.
  • 3:45 - 3:49
    بەڵام یەكێك له هۆكارەكانی
    دروستكردنی بیرەوەریی بریتییه له
  • 3:49 - 3:50
    !زانیت
  • 3:50 - 3:52
    خەوێكی ئاسووده.
  • 3:52 - 3:54
    خەوتن له چوار بەش پێكهاتووه
  • 3:54 - 3:57
    قوڵترینیان كه به خەوتنی شەپۆل هێواش و
  • 3:57 - 3:59
    جوڵەی خێرای چاو ناسراوه
  • 3:59 - 4:02
    ئامێری چاودێریی خەوتن
  • 4:02 - 4:04
    تەوژمی كارەبایی پیشاندەدات
  • 4:04 - 4:10
    لەنێوان قەدی مێشك، هایپۆكامپس،
    سالامۆس و توێژاڵدا
  • 4:10 - 4:14
    وەكو وێستگه
    بۆ دروستكردنی بیرەوەریی كاردەكات.
  • 4:14 - 4:17
    و دەركەوتووه
    ئاسته جیاوازەكانی خەوتن یارمەتیدەرن
  • 4:17 - 4:19
    له دروستكردنی بیرەوەریی جیاوازدا.
  • 4:19 - 4:23
    له كاتی خەوتنی شەپۆل هێواشدا
  • 4:23 - 4:26
    بیرەوەرییه وەرگیراوەكان
    دەخرێنه ناو كۆگایەكی كاتییەوه
  • 4:26 - 4:29
    له بەشی ناوەوەی هایپۆكامپس.
  • 4:29 - 4:33
    له ئەنجامی گفتوگۆی بەردەوامی
    توێژاڵ و هایپۆكامپس،
  • 4:33 - 4:35
    بەبەردەوامی چالاك دەكرێتەوه
  • 4:35 - 4:41
    كه لەكۆتاییدا دابەشی دەكاتەوه
    بۆ ناو بیرەوەریی دوورمەودا له توێژاڵدا.
  • 4:41 - 4:45
    خەوتنی جوڵەی خێرای چاویش
    لێكچوونی به چالاكی خەبەرهێنانەوەی مێشك،
  • 4:45 - 4:48
    پەیوەسته به دروستبوونی بیرەوەریی.
  • 4:48 - 4:50
    بۆیه بە پێی لێكۆڵینەوەكان،
  • 4:50 - 4:54
    دوای لەبەركردنی هاوكێشەكان
    خەوتن بۆ ماوەی سێ كاتژمێر
  • 4:54 - 4:59
    ،و كاتژمێرێك دوای ڕاهێنان كردن
    باشترین هەنگاوه.
  • 4:59 - 5:01
    بەو هیوایەی ئێستا بزانن كه نەخەوتن
  • 5:01 - 5:03
    تەنها زیانی دوور مەودا،
  • 5:03 - 5:05
    بەڵكو ئەگەری بیرهاتنەوه
  • 5:05 - 5:09
    بۆ زانیارییەكانی شەوی پێشووت
    كەمتر دەكاتەوه،
  • 5:09 - 5:14
    ئەوەش وتەیەكمان بیردێنێتەوه كه دەڵێت
    "با لەخەودا بیری لێبكەمەوه"
  • 5:14 - 5:16
    كاتێك بیر لەو هەموو دروستكردنه ناوەكی و
  • 5:16 - 5:19
    پەیوەندییه نوێیانە دەکەیتەوە کە
    لە كاتی خەوتنداڕوودەدات،
  • 5:19 - 5:21
    دەتوانی تەنانەت بڵێیت تێرخەوتن
  • 5:21 - 5:25
    ڕۆژانه مێشكێكی نوێ و باشترت پێدەبەخشێت،
  • 5:25 - 5:28
    كه ئامادەی بەرەنگارییەکانی ئەو ڕۆژەیه.
Title:
سووده‌كانی خه‌وێكی ئاسووده‌
Speaker:
شای ماركو
Description:

كاتژمێر 4ی به‌یانییه‌، تاقیكردنه‌وه‌ گرنگه‌كه‌ 8 كاتژمێری ماوه‌، به‌ڵام هێشتا هه‌ست ناكه‌یت ئاماده‌بیت. ئایا پێویسته‌ قاوه‌یه‌كی تر بخۆیته‌وه‌ و كۆششی زیاتر بكه‌یت؟ یان پێویسته‌ بخه‌ویت؟ شای ماركو هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌می پێباشتره‌ به‌وه‌ی كه‌ چۆن خه‌وتن له‌ بنیاتنانه‌وه‌ی مێشكدا كاریگه‌ره‌ بۆ چۆنێتی كاركردنی یاده‌وه‌ریمان.
وانه‌یه‌ك له‌لایه‌ن شای ماركو، ئه‌نیمه‌یشن له‌لایه‌ن خافیه‌ر سالدینا.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:45

Kurdish subtitles

Revisions