Return to Video

بازاڕکردن لە بیر بکە. تۆ بەم زوانە پۆشاکی خۆت دادەگریت -دانێت پێلێ

  • 0:06 - 0:10
    لە چەند مانگی ڕابردوو، بۆ
    چەند هەفتەیەک لەسەریەک گەشتم دەکرد
  • 0:10 - 0:12
    تەنها یەک جانتایی بەرگم پێ بوو.
  • 0:12 - 0:14
    ڕۆژێک، بانگێشت کرام بۆ بۆنەیەکی گرنگ،
  • 0:14 - 0:17
    من ویستم بەرگێکی تایبەت و
    نوێ بۆ ئەو بۆنەیە بپۆشم.
  • 0:17 - 0:21
    سەیری جانتاکەم کرد، نەمتوانی
    .هیچ بەرگێک بدۆزمەوە بۆ ئەوەی بیپۆشم
  • 0:21 - 0:24
    ئەو ڕۆژە بەختم هەبوو
    لە کۆنفرانسێکی تەکنەلۆژی بووم،
  • 0:24 - 0:27
    دەستم بە ئامێری چاپکردنی سێ دووری گەیشت.
  • 0:27 - 0:29
    تەنورەیەکم بەخێرای لەسەر
    کۆمپیوتەرەکە نەخشاند،
  • 0:29 - 0:31
    و پەراوەکەم خستە سەر
    ئامێری چاپکردنەکە.
  • 0:31 - 0:34
    بە چاونوقانێک،
    پارچەکانی چاپ کردبوو.
  • 0:34 - 0:36
    بۆ بەیانی داهاتوو گشت پارچەکانم برد،
  • 0:36 - 0:38
    گشتیانم لە ژووی
    هوتێلەکەم کۆکردەوە،
  • 0:38 - 0:41
    لە ڕاستیدا ئەوە ئەو تەنورەیە
    کە ئێستا لە بەرم دایە.
  • 0:41 - 0:45
    (چەپڵە ڕێزان)
  • 0:45 - 0:48
    ئەوە یەکەم جار نییە کە
    جلوبەرگی خۆم چاپ دەکەم.
  • 0:48 - 0:50
    بۆ کۆلێکشنی پرۆژەی
    دەرچوونم لە خوێندنی فاشیۆن،
  • 0:50 - 0:55
    بریارم دا لە ماڵەکەی خۆم تەواوی
    جلو بەرگەکان بە چاپی سێ دووری چاپ بکەم.
  • 0:55 - 0:59
    کێشەکە ئەوە بوو کە زانیاریەکی
    تەواوم لەسەر ئامێری سێ دووری نەبوو،
  • 0:59 - 1:03
    تەنها نۆ مانگم لەبەردەست بووتا فێربم چۆن
    پێنچ پارچە بەرگی سەردەمیانە چاپ بکەم.
  • 1:04 - 1:07
    هەستم دەکرد کە لە ماڵەوە ئیشم دەکرد
    شارەزایم زۆرتردەبوو
  • 1:07 - 1:10
    حەزم لە تاقیکردنەوەی کەلوپەلی نوێ بوو،
  • 1:10 - 1:12
    هەمیشە هەوڵم داوە
    شێوازی تازە گەشە پێبدەم
  • 1:12 - 1:15
    بۆ دروست کردنی ناوازەترین
    قوماشی چنراو بۆ پڕۆژەی پۆشاکەکەم.
  • 1:16 - 1:18
    من حەزم لە ڕۆیشتنە بۆ کارگە کۆنەکان
    و کۆگا نامۆکان
  • 1:18 - 1:23
    ئارەزووی گەڕان بە دوای پاشماوەی
    هاڕاوی جیاواز و کەرەستەی نامۆ دەکەم،
  • 1:23 - 1:26
    پاشان دەمهێنایەوە ماڵەوە
    بۆ تا تاقییان بکەمەوە.
  • 1:26 - 1:27
    دەتوانن بیهێننە پێش چاوتان
  • 1:27 - 1:29
    هاوژوورەکانم
    حەزیان لەوە نەبوو.
  • 1:29 - 1:30
    (پێکەنین)
  • 1:30 - 1:35
    بۆیە بریارم دا کە بەردەوام بم وئیش
    بە ئامێرە گەورەکان بکەم،
  • 1:35 - 1:37
    ئەوەی کە لە ژووررەکەم جێگەی نەدەبوو.
  • 1:37 - 1:39
    حەزم لە ئیشە تایبەتەکانی
    خۆم بوو کە دەمکرد
  • 1:39 - 1:41
    بە بەکارهێنانی هەموجۆرە
    ئامێرێکی جلوبەرگ،
  • 1:41 - 1:45
    وەک ئامێرەکانی چنین وتیشکی بڕین
    ونەخشاندنی ئاوریشم.
  • 1:46 - 1:49
    لە پشووی هاویندا هاتم بۆ
    نیویۆرک وەک ڕاهێنەرێک
  • 1:49 - 1:51
    لە ماڵیکی جلو بەرگ لە گەرەکی چینیەکان.
  • 1:51 - 1:55
    ئیشمان لەسەر دوو کراسی ناوازە دەکرد
    کە بە چاپی سێ دووری چاپ کرابوون.
  • 1:56 - 1:58
    --ئەوان زۆر ناوازە بوون
    دەتوانن لێرە بیبینن.
  • 1:59 - 2:01
    بەڵام کەمێک کێشەم لەگەڵیان هەبوو.
  • 2:01 - 2:04
    ئەوان لە پلاستیکی ڕەق درووست کرابوون
    بۆیە بە ئاسانی دەشکان.
  • 2:05 - 2:07
    مۆدێلەکان نەیاندەتوانی
    لەسەری دابنیشن.
  • 2:07 - 2:10
    هەروەها بە هۆی پلاستیکەکەوە
    بن باڵیشیان توشی ڕووشان ببوو.
  • 2:11 - 2:14
    بە چاپکردنی یەکەی سێ دووری
    دیزاینەرەکان ئازادی زیاتریان دەبێت
  • 2:14 - 2:17
    بۆ درووستکردنی پۆشاکەکەیان
    بەو شێوەی کە خۆیان دەیانەوێت،
  • 2:17 - 2:23
    بەڵام هێشتا زۆر پشتیان بەستبوو
    بە ئامێرە مەزن و گران بەهاکانی چاپ کردن
  • 2:23 - 2:26
    کە کەوتبووە تاقیگەک زۆر
    دووربوو لە شوێنی ئیشەکەیان.
  • 2:27 - 2:30
    لە کۆتایی ئەمساڵدا هاوڕێیەکم ملوانکەیەکی
    سێ دووری چاپ کراوی پێدام.
  • 2:30 - 2:32
    کە بە ئامێری چاپکردنی ماڵەوە چاپکرابوو.
  • 2:32 - 2:35
    دەمزانی ئەو ئامێری چاپ
    کردنانە زۆرهەرزانترن
  • 2:35 - 2:38
    و زۆر ئاسانترن لەوانەی
    کە لە کاتی ڕاهێنەریدا بەکارم دەهێنا.
  • 2:38 - 2:40
    بۆیە سەیری
    ملوانکەکەم کرد،
  • 2:40 - 2:43
    دواتر بیرم کردەوە ئەگەربتوانم
    ملوانکە لە ماڵەوە چاپ بکەم،
  • 2:43 - 2:45
    بۆچی نەتوانم جلەکانیشم
    لە ماڵەوە چاپ بکەم؟
  • 2:46 - 2:49
    بەڕاستی ئەو بیرۆکەیەم بە دڵ بوو
    کە پێویسم بە بازار کردن نییە،
  • 2:49 - 2:52
    ئەو قوماشە هەڵنابژێرم کە
    --کەسێکی تر دایناوە بۆ فرۆشتن
  • 2:52 - 2:56
    و خۆم دەتوانم ڕاستەوخۆ
    لە ماڵەوە دیزاین و چاپیان بکەم.
  • 2:58 - 2:59
    وەرشەیەکی بچوکم دۆزیەوە،
  • 2:59 - 3:02
    کە هەموو شتێک دەربارەی چاپکردنی
    سێ دووری لێ فێربووم.
  • 3:02 - 3:05
    ئەوانیش ڕاستەوخۆ
    کلیلی تاقیگەکەیان پێدام،
  • 3:05 - 3:08
    بۆ ئەوەی بتوانم هەموو شەوێک
    لەسەر یەک تاقیکردنەوە بکەم.
  • 3:09 - 3:12
    کێشەی سەرەکی دۆزینەوەی دەزوویەکی
    گونجاو بوو بۆ چاپکردنی قوماشەکان پێکەوە.
  • 3:13 - 3:14
    کەواتە دەزوو چییە؟
  • 3:14 - 3:16
    دەزوو کەرەستەیەکە کە
    دەخرێتە سەر ئامێری چاپەکە.
  • 3:16 - 3:19
    هەروەها مانگێکم تەرخان کرد
    PLA بۆ تاقیکردنەوەی،
  • 3:19 - 3:22
    کە سەخت، تێکەڵ و بە ئاسانی دەشکێت.
  • 3:23 - 3:26
    کاتێک بە فایلفلێکس ئاشنا
    بووم پرۆسەکە پێشکەوت،
  • 3:26 - 3:27
    کە جۆرێکی تازەی دەزووە.
  • 3:27 - 3:30
    کە بەهێزو زۆر جێگیرە.
  • 3:30 - 3:33
    بەهۆیەوە من توانیم
    یەکەم بەرگی خۆم چاپ بکەم،
  • 3:33 - 3:37
    "Liberte" چاکەتێکی سوور کە وشەی
    --لەسەر بوو
  • 3:37 - 3:38
    بە زمانی فەڕەنسی:
    ئازادی
  • 3:38 - 3:40
    لە سەر بەرگەکە نەخشرابوو.
  • 3:40 - 3:42
    ئەم وشەیەم هەڵبژارد چونکە
    زۆر هەستم بە ئازادی و هێز دەکرد
  • 3:42 - 3:45
    کە دەتوانم دیزاینی پۆشاکێک
    لە ماڵەکەی خۆمدا بکەم
  • 3:45 - 3:47
    و دوای خۆم چاپی بکەم.
  • 3:48 - 3:51
    تۆ دەتوانی بە ئاسانی
    ئەم چاکەتە درووست بکەیت،
  • 3:51 - 3:54
    بە ئاسانی دەتوانیت وشەکە
    بۆ هەرناوێکیتر بگۆڕیت.
  • 3:54 - 3:56
    وەک ناوی خۆت یان ناوی خۆشەویستەکەت.
  • 3:57 - 3:58
    (پێکەنین )
  • 3:58 - 4:00
    پارچەکانی چاپکەرەکە زۆر بچووکن،
  • 4:00 - 4:04
    بۆیە دەبوو من جلەکە
    وەک. مەتەلێک بەش بەش بکەم
  • 4:06 - 4:08
    هەروەها دەمویست بەسەر بەربەستێکیتر زاڵ بم.
  • 4:08 - 4:09
    دەمویست چنین چاپ بکەم
  • 4:09 - 4:12
    کە خۆم وەک کوتاڵێکی ئاسایی بەکارم دەهێنا.
  • 4:12 - 4:14
    لە کاتێک کە کۆدی
    پەڕاوێکم دۆزیەوە.
  • 4:14 - 4:16
    لە ئەندازیارێک کە ئەو دیزاینەی
    کردبوو کە حەزم لێی بوو.
  • 4:17 - 4:19
    لەگەڵ ئەوەدا دەمتوانی
    چنینی جوان چاپ بکەم.
  • 4:19 - 4:22
    و وەک کوتاڵی
    ئاسایی بەکاری بهێنم.
  • 4:22 - 4:25
    کەمێک لە قەیتان دەچوو.
  • 4:27 - 4:30
    بۆیە پەڕاوەکەم برد و
    گۆڕانکاریم تێدا کرد.
  • 4:30 - 4:33
    جۆری زۆرم لێ درووست کرد.
  • 4:33 - 4:37
    پێویستم بە ١,٥٠٠ کاتژمێریتر هەبوو
  • 4:37 - 4:40
    بۆ تەواوکردنی تەواوی جلەکان.
  • 4:40 - 4:44
    بۆیە شەش چاپکەرم هێنایە
    بە بەردەوامی خەریکی چاپ کردن بووم.
  • 4:44 - 4:47
    ئەمە بەڕاستی پڕۆسەیەکی هێواش بوو.
  • 4:47 - 4:51
    بیریشمان بێت ئینتەرنێت ٢٠ ساڵ
    پێش ئێستا زۆرخاوتر بوو،
  • 4:51 - 4:54
    بۆیە چاپکردنی سێ دووری پەرەدەسێنێت
  • 4:54 - 4:57
    لە هەر کاتێک دەتوانی تیشێرتێک
    لە ماڵەکەی خۆتدا چاپ بکەیت
  • 4:57 - 5:00
    لە چەند کاتژمێرێک، یان چەند خولەکێکدا.
  • 5:00 - 5:02
    هاوڕێیان دەتانەوێت
    بیبینن لە چی دەچێت؟
  • 5:02 - 5:04
    !ئامادەبووان: بەڵێ
  • 5:04 - 5:06
    (چەپڵەڕێزان)
  • 5:08 - 5:11
    دانیت پێلێگ: ڕێبێکا یەکێک
    لە جلەکانی منی لەبەردایە.
  • 5:11 - 5:16
    گشت بەرگەکانی ئەم کچە
    لە ماڵەکەی خۆمدا چاپم کردوون.
  • 5:16 - 5:19
    تەنانەت پێڵاوەکانیشی چاپ کراون.
  • 5:19 - 5:20
    !بینەران : واو
  • 5:20 - 5:21
    !بینەران : جوانە
  • 5:23 - 5:25
    (چەپڵەڕێزان)
  • 5:25 - 5:26
    دانیت پێلێگ: سوپاس ڕێبێکا.
  • 5:27 - 5:29
    سوپاس هاوڕێیان،
  • 5:30 - 5:33
    وا بیردەکەمەوە کە لە داهاتوودا
    کەرەستەکان پێش دەکەون،
  • 5:33 - 5:36
    وەک ئەو کەرەستانە دەردەکەون
    کە ئەمڕۆ دەیانناسین،
  • 5:36 - 5:38
    وەک لۆکە و ئاوریشم.
  • 5:39 - 5:43
    خەیاڵ بکەن جلەکان بە تەواوی
    قیاسی خۆتان دەبێت.
  • 5:45 - 5:47
    ڕۆژانێک میوزیک شتێکی بەرجەستەبوو.
  • 5:47 - 5:50
    دەبوو بچیت بۆ دوکانێکی
    سیدی و سیدیەک بکریت.
  • 5:50 - 5:53
    بەڵام ئێستا دەتوانیت یەکسەر
    -- میوزیکەکە داببەزێنیت
  • 5:53 - 5:54
    --میوزیکی دیجیتاڵ
  • 5:54 - 5:55
    ڕاستەوخۆ بۆ ناو مۆبایلەکەت.
  • 5:56 - 5:58
    هەرواها فاشنیش شتێکی زۆر بەرجەستەیە.
  • 5:59 - 6:02
    دەپرسم کە جیهانی
    ئێمە چی لێدێت
  • 6:02 - 6:05
    کاتێک جل و بەرگەکانمان دەبێت
    بە دیجیتاڵ هەر وەک ئەم تەنورەیە.
  • 6:05 - 6:07
    زۆر سوپاس بۆ ئێوە.
  • 6:07 - 6:08
    (چەپڵەڕێزان)
  • 6:08 - 6:09
    [سوپاس]
  • 6:09 - 6:12
    (چەپڵەڕێزان)
Title:
بازاڕکردن لە بیر بکە. تۆ بەم زوانە پۆشاکی خۆت دادەگریت -دانێت پێلێ
Description:

بینینی تەواوی وانەکە : http://ed.ted.com/lessons/forget-shopping-soon-you-ll-download-your-new-clothes-danit-peleg

پۆشاکێکی دابەزێنراو یان چاپکراو لە تۆ نزیکتر دەبێت. پرۆژەی دیزاینی دەرچوونی دانێت پێلێگ
گۆڕا بۆ چاپکراوی چاپی سێ دووری کە دیزاینێکی گونجاو و نەرمیان هەیە و دەشێت بۆ هەموو
''.ڕۆژێک لەبەر بکرێن. ئەو گوتی، "جلوبەرگی مۆدە شتێکی زۆر بەرجەستەیە
".دەپرسم جیهانی ئێمە لە چی دەچێت کاتێک جلەکانمان دەبێت بە پۆشاکی دیجیتاڵی''

.قسەکەر دانێت پێلێگ

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
06:23

Kurdish subtitles

Revisions