لە چەند مانگی ڕابردوو، بۆ چەند هەفتەیەک لەسەریەک گەشتم دەکرد تەنها یەک جانتایی بەرگم پێ بوو. ڕۆژێک، بانگێشت کرام بۆ بۆنەیەکی گرنگ، من ویستم بەرگێکی تایبەت و نوێ بۆ ئەو بۆنەیە بپۆشم. سەیری جانتاکەم کرد، نەمتوانی .هیچ بەرگێک بدۆزمەوە بۆ ئەوەی بیپۆشم ئەو ڕۆژە بەختم هەبوو لە کۆنفرانسێکی تەکنەلۆژی بووم، دەستم بە ئامێری چاپکردنی سێ دووری گەیشت. تەنورەیەکم بەخێرای لەسەر کۆمپیوتەرەکە نەخشاند، و پەراوەکەم خستە سەر ئامێری چاپکردنەکە. بە چاونوقانێک، پارچەکانی چاپ کردبوو. بۆ بەیانی داهاتوو گشت پارچەکانم برد، گشتیانم لە ژووی هوتێلەکەم کۆکردەوە، لە ڕاستیدا ئەوە ئەو تەنورەیە کە ئێستا لە بەرم دایە. (چەپڵە ڕێزان) ئەوە یەکەم جار نییە کە جلوبەرگی خۆم چاپ دەکەم. بۆ کۆلێکشنی پرۆژەی دەرچوونم لە خوێندنی فاشیۆن، بریارم دا لە ماڵەکەی خۆم تەواوی جلو بەرگەکان بە چاپی سێ دووری چاپ بکەم. کێشەکە ئەوە بوو کە زانیاریەکی تەواوم لەسەر ئامێری سێ دووری نەبوو، تەنها نۆ مانگم لەبەردەست بووتا فێربم چۆن پێنچ پارچە بەرگی سەردەمیانە چاپ بکەم. هەستم دەکرد کە لە ماڵەوە ئیشم دەکرد شارەزایم زۆرتردەبوو حەزم لە تاقیکردنەوەی کەلوپەلی نوێ بوو، هەمیشە هەوڵم داوە شێوازی تازە گەشە پێبدەم بۆ دروست کردنی ناوازەترین قوماشی چنراو بۆ پڕۆژەی پۆشاکەکەم. من حەزم لە ڕۆیشتنە بۆ کارگە کۆنەکان و کۆگا نامۆکان ئارەزووی گەڕان بە دوای پاشماوەی هاڕاوی جیاواز و کەرەستەی نامۆ دەکەم، پاشان دەمهێنایەوە ماڵەوە بۆ تا تاقییان بکەمەوە. دەتوانن بیهێننە پێش چاوتان هاوژوورەکانم حەزیان لەوە نەبوو. (پێکەنین) بۆیە بریارم دا کە بەردەوام بم وئیش بە ئامێرە گەورەکان بکەم، ئەوەی کە لە ژووررەکەم جێگەی نەدەبوو. حەزم لە ئیشە تایبەتەکانی خۆم بوو کە دەمکرد بە بەکارهێنانی هەموجۆرە ئامێرێکی جلوبەرگ، وەک ئامێرەکانی چنین وتیشکی بڕین ونەخشاندنی ئاوریشم. لە پشووی هاویندا هاتم بۆ نیویۆرک وەک ڕاهێنەرێک لە ماڵیکی جلو بەرگ لە گەرەکی چینیەکان. ئیشمان لەسەر دوو کراسی ناوازە دەکرد کە بە چاپی سێ دووری چاپ کرابوون. --ئەوان زۆر ناوازە بوون دەتوانن لێرە بیبینن. بەڵام کەمێک کێشەم لەگەڵیان هەبوو. ئەوان لە پلاستیکی ڕەق درووست کرابوون بۆیە بە ئاسانی دەشکان. مۆدێلەکان نەیاندەتوانی لەسەری دابنیشن. هەروەها بە هۆی پلاستیکەکەوە بن باڵیشیان توشی ڕووشان ببوو. بە چاپکردنی یەکەی سێ دووری دیزاینەرەکان ئازادی زیاتریان دەبێت بۆ درووستکردنی پۆشاکەکەیان بەو شێوەی کە خۆیان دەیانەوێت، بەڵام هێشتا زۆر پشتیان بەستبوو بە ئامێرە مەزن و گران بەهاکانی چاپ کردن کە کەوتبووە تاقیگەک زۆر دووربوو لە شوێنی ئیشەکەیان. لە کۆتایی ئەمساڵدا هاوڕێیەکم ملوانکەیەکی سێ دووری چاپ کراوی پێدام. کە بە ئامێری چاپکردنی ماڵەوە چاپکرابوو. دەمزانی ئەو ئامێری چاپ کردنانە زۆرهەرزانترن و زۆر ئاسانترن لەوانەی کە لە کاتی ڕاهێنەریدا بەکارم دەهێنا. بۆیە سەیری ملوانکەکەم کرد، دواتر بیرم کردەوە ئەگەربتوانم ملوانکە لە ماڵەوە چاپ بکەم، بۆچی نەتوانم جلەکانیشم لە ماڵەوە چاپ بکەم؟ بەڕاستی ئەو بیرۆکەیەم بە دڵ بوو کە پێویسم بە بازار کردن نییە، ئەو قوماشە هەڵنابژێرم کە --کەسێکی تر دایناوە بۆ فرۆشتن و خۆم دەتوانم ڕاستەوخۆ لە ماڵەوە دیزاین و چاپیان بکەم. وەرشەیەکی بچوکم دۆزیەوە، کە هەموو شتێک دەربارەی چاپکردنی سێ دووری لێ فێربووم. ئەوانیش ڕاستەوخۆ کلیلی تاقیگەکەیان پێدام، بۆ ئەوەی بتوانم هەموو شەوێک لەسەر یەک تاقیکردنەوە بکەم. کێشەی سەرەکی دۆزینەوەی دەزوویەکی گونجاو بوو بۆ چاپکردنی قوماشەکان پێکەوە. کەواتە دەزوو چییە؟ دەزوو کەرەستەیەکە کە دەخرێتە سەر ئامێری چاپەکە. هەروەها مانگێکم تەرخان کرد PLA بۆ تاقیکردنەوەی، کە سەخت، تێکەڵ و بە ئاسانی دەشکێت. کاتێک بە فایلفلێکس ئاشنا بووم پرۆسەکە پێشکەوت، کە جۆرێکی تازەی دەزووە. کە بەهێزو زۆر جێگیرە. بەهۆیەوە من توانیم یەکەم بەرگی خۆم چاپ بکەم، "Liberte" چاکەتێکی سوور کە وشەی --لەسەر بوو بە زمانی فەڕەنسی: ئازادی لە سەر بەرگەکە نەخشرابوو. ئەم وشەیەم هەڵبژارد چونکە زۆر هەستم بە ئازادی و هێز دەکرد کە دەتوانم دیزاینی پۆشاکێک لە ماڵەکەی خۆمدا بکەم و دوای خۆم چاپی بکەم. تۆ دەتوانی بە ئاسانی ئەم چاکەتە درووست بکەیت، بە ئاسانی دەتوانیت وشەکە بۆ هەرناوێکیتر بگۆڕیت. وەک ناوی خۆت یان ناوی خۆشەویستەکەت. (پێکەنین ) پارچەکانی چاپکەرەکە زۆر بچووکن، بۆیە دەبوو من جلەکە وەک. مەتەلێک بەش بەش بکەم هەروەها دەمویست بەسەر بەربەستێکیتر زاڵ بم. دەمویست چنین چاپ بکەم کە خۆم وەک کوتاڵێکی ئاسایی بەکارم دەهێنا. لە کاتێک کە کۆدی پەڕاوێکم دۆزیەوە. لە ئەندازیارێک کە ئەو دیزاینەی کردبوو کە حەزم لێی بوو. لەگەڵ ئەوەدا دەمتوانی چنینی جوان چاپ بکەم. و وەک کوتاڵی ئاسایی بەکاری بهێنم. کەمێک لە قەیتان دەچوو. بۆیە پەڕاوەکەم برد و گۆڕانکاریم تێدا کرد. جۆری زۆرم لێ درووست کرد. پێویستم بە ١,٥٠٠ کاتژمێریتر هەبوو بۆ تەواوکردنی تەواوی جلەکان. بۆیە شەش چاپکەرم هێنایە بە بەردەوامی خەریکی چاپ کردن بووم. ئەمە بەڕاستی پڕۆسەیەکی هێواش بوو. بیریشمان بێت ئینتەرنێت ٢٠ ساڵ پێش ئێستا زۆرخاوتر بوو، بۆیە چاپکردنی سێ دووری پەرەدەسێنێت لە هەر کاتێک دەتوانی تیشێرتێک لە ماڵەکەی خۆتدا چاپ بکەیت لە چەند کاتژمێرێک، یان چەند خولەکێکدا. هاوڕێیان دەتانەوێت بیبینن لە چی دەچێت؟ !ئامادەبووان: بەڵێ (چەپڵەڕێزان) دانیت پێلێگ: ڕێبێکا یەکێک لە جلەکانی منی لەبەردایە. گشت بەرگەکانی ئەم کچە لە ماڵەکەی خۆمدا چاپم کردوون. تەنانەت پێڵاوەکانیشی چاپ کراون. !بینەران : واو !بینەران : جوانە (چەپڵەڕێزان) دانیت پێلێگ: سوپاس ڕێبێکا. سوپاس هاوڕێیان، وا بیردەکەمەوە کە لە داهاتوودا کەرەستەکان پێش دەکەون، وەک ئەو کەرەستانە دەردەکەون کە ئەمڕۆ دەیانناسین، وەک لۆکە و ئاوریشم. خەیاڵ بکەن جلەکان بە تەواوی قیاسی خۆتان دەبێت. ڕۆژانێک میوزیک شتێکی بەرجەستەبوو. دەبوو بچیت بۆ دوکانێکی سیدی و سیدیەک بکریت. بەڵام ئێستا دەتوانیت یەکسەر -- میوزیکەکە داببەزێنیت --میوزیکی دیجیتاڵ ڕاستەوخۆ بۆ ناو مۆبایلەکەت. هەرواها فاشنیش شتێکی زۆر بەرجەستەیە. دەپرسم کە جیهانی ئێمە چی لێدێت کاتێک جل و بەرگەکانمان دەبێت بە دیجیتاڵ هەر وەک ئەم تەنورەیە. زۆر سوپاس بۆ ئێوە. (چەپڵەڕێزان) [سوپاس] (چەپڵەڕێزان)