Return to Video

بۆ دڵفراوانی زیاتر، پێویستمان بە ... گەشتوگوزارە؟

  • 0:01 - 0:04
    من خاوەنی دامەزراوەیەکی گەشتیاریم
    ،و ئاشتیخوازیشم
  • 0:04 - 0:07
    .بەڵام بەم جۆرە دەستم پێنەکرد
  • 0:07 - 0:10
    کاتێک ٧ ساڵ بووم،
    لەیادمە سەیری تەلەفیزیۆنم دەکرد
  • 0:10 - 0:12
    ،خەڵکم دەبینی بەرد فڕێدەدەن
  • 0:12 - 0:16
    .پێموابوو ڕەنگە ئەمە شتێکی خۆشبێت
  • 0:16 - 0:18
    ،بۆیە چوومە سەر شەقامەکە و بەردم فڕێدا
  • 0:18 - 0:23
    نەمدەزانی دەبێت بەرد بگرمە
    .ئوتومبیلی ئیسرائیلییەکان
  • 0:23 - 0:27
    لەبری ئەوە بەردم گرتە ئوتومبیلی
    (دراوسێکەمان (پێکەنین
  • 0:27 - 0:31
    .بەم کارە شۆڕشگێرانەیەم دڵخۆش نەبوون
  • 0:31 - 0:33
    .ئەمە وێنەی من و براکەمە
  • 0:33 - 0:36
    بچوکەکەیان منم
    :دەزانم ڕەنگە بیر بکەنەوە
  • 0:36 - 0:39
    "تۆ زۆر جوان بوویت، چیت بەسەر هاتووە؟"
  • 0:39 - 0:41
    ،براکەم کە لە من گەورەتر بوو
  • 0:41 - 0:43
    ،لە ١٨ ساڵیدا دەستگیر کرا
  • 0:43 - 0:46
    .بە تۆمەتی بەردفڕێدان تاوانبار کرا
  • 0:46 - 0:50
    ،کاتێک دانی پێدا نەنا، ئەشکەنجە درا
  • 0:50 - 0:52
    لە کۆتاییدا توشی خوێن بەربوون بوو
  • 0:52 - 0:57
    .و بووە هۆی مردنی لەدوای ئازادکردنی
  • 0:57 - 1:00
    ،توڕە و ڕق ئەستورتر بووم
  • 1:00 - 1:04
    .تەنها دەمویست تۆڵە بستێنمەوە
  • 1:04 - 1:07
    بەڵام کە بووم بە ١٨ساڵ ئەم
    .بیرکردنەوەیەم گۆڕا
  • 1:07 - 1:10
    ،دەبوو فێری عیبری ببم تا کارم دەست بکەوێت
  • 1:10 - 1:13
    لە کڵاسی فێربونی عیبریدا، بۆ یەکەم جار
  • 1:13 - 1:18
    .کۆمەڵێک جولەکەم بینی کە سەرباز نەبووبن
  • 1:18 - 1:23
    بە هۆی چەند شتێکەوە پەیوەندیمان دروستکرد
    ،وەک خۆشەویستی بۆ موزیکی فۆلکلۆری ئەمەریکی
  • 1:23 - 1:27
    کە زۆر نامۆیە بۆ فەڵەستینییەکان
  • 1:27 - 1:31
    ئەوکات زانیم، ئێمە دیواری
    ، توڕەی لە نێوانماندایە
  • 1:31 - 1:37
    .لە ڕق و نەزانی، کە جیامان دەکاتەوە
  • 1:37 - 1:41
    .ئەوکات بڕیارم دا، گرنگ نییە چیم بەسەر دێت
  • 1:41 - 1:44
    .گرنگ ئەوەیە چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکەم
  • 1:44 - 1:47
    بۆیە بڕیارم دا، ژیانم تەرخان بکەم
  • 1:47 - 1:52
    بۆ ڕوخاندنی ئەو دیوارانەی
    .خەڵکی جیادەکەنەوە
  • 1:52 - 1:54
    .بە چەند شێوەیەک ئەوە دەکەم
  • 1:54 - 1:57
    ئەوانیش گەشتیاری و میدیا و پەروەردەن
  • 1:57 - 2:01
    :ڕەنگە بپرسن
    گەشتوگوزار دەتوانێت هیچ بگۆڕێت؟
  • 2:01 - 2:02
    .دەتوانێت دیوارەکان بڕوخێنێت؟ بەڵێ
  • 2:02 - 2:07
    گەشتیاری باشترین شێوەیە
    بۆ ڕوخانی ئەو دیوارانە و
  • 2:07 - 2:11
    دابینکردنی ڕێگەچارەیەک
    بۆ دروستکردنی پەیوەندی لە نێوانماندا
  • 2:11 - 2:14
    .و دروستکردنی هاوڕێیەتی
  • 2:14 - 2:18
    ،لە ٢٠٠٩ دا، مەجدی گەشتیاریم دامەزراند
  • 2:18 - 2:21
    پڕۆژەیەکی کۆمەڵایەتییە بۆ
    ،ئاشناکردنی خەڵکی بە یەکدی
  • 2:21 - 2:24
    لەگەڵ دوو هاوڕێی جولەکمدا،
  • 2:24 - 2:26
    ئەوەی کردوومانە و دەشیکەین،
  • 2:26 - 2:30
    بۆ نمونە لە قودس
    ،دوو ڕێبەر لەگەڵیان دەڕۆین
  • 2:30 - 2:33
    ئیسرائیلییەک و فەڵەستینییەک پێکەوە
    ڕێنیشاندەری گەشتیارەکان دەکەن،
  • 2:33 - 2:36
    باسی مێژوو و چیرۆک و ئارکیۆلۆژی و
    ململانێکانیان بۆ دەکەین
  • 2:36 - 2:39
    .لە دوو دیدی تەواو جیاوازەوە
  • 2:39 - 2:43
    لەیادمە گەشتێکم بەڕێوەر دەبرد لەگەڵ
    هاوڕێیەکم بە ناوی کۆبی
  • 2:43 - 2:46
    کۆمەڵێک جولەکە بوون لە شیکاکۆوە
    دەچوون بۆ قودس
  • 2:46 - 2:49
    ،بردمانن بۆ کەمپێکی ئاوارە فەڵەستینییەکان
  • 2:49 - 2:51
    .ئەم خواردنە خۆشەمان خوارد
  • 2:51 - 2:54
    .ئەمە دایکمە، زۆر میهرەبانە
  • 2:54 - 2:56
    ئەوە خواردنێکی فەڵەستینییە
    .پێی دەگوترێت مەقلوبە
  • 2:56 - 2:58
    واتە هەڵاوگێڕاو
  • 2:58 - 3:01
    برنج و مریشک لێدەنێیت و
    دواتر سەرەوخواری دەکەیتەوە
  • 3:01 - 3:02
    .خۆشترین ژەمە خۆراکە
  • 3:02 - 3:04
    .دواتر پێکەوە نانمان خوارد
  • 3:04 - 3:07
    دواتر چووین بۆ لای باندێکی میوزیکی
    ،فەڵەستینی و ئیسرائیلی
  • 3:07 - 3:08
    پاشان سەمامان کرد
  • 3:08 - 3:12
    .گەر نازانن چۆنە دواتر فێرتان دەکەم
  • 3:12 - 3:15
    ،کاتێک ڕۆشتین، هەردوولا
  • 3:15 - 3:17
    .دەگریان، چونکە نەیاندەویست بڕۆن
  • 3:17 - 3:21
    سێ ساڵ تێپەڕیوە و ئەو پەیوەندییەیان
    .هێشتا بەردەوامە
  • 3:21 - 3:24
    بیهێننە پێش چاوی خۆتان
    ئەگەر یەک مليار خەڵک
  • 3:24 - 3:28
    ،کە ساڵانە لە دونیاندا بەم جۆرە گەشت دەکەن
  • 3:28 - 3:31
    تەنها بە پاس ئەم شوێن و ئەو
    ،شوێنیان پێنەکرێت
  • 3:31 - 3:33
    ،لەم ئوتێل بۆ ئەو ئوتێل
  • 3:33 - 3:37
    لە پاسەکانیانەوە فۆتۆی خەڵک و
    ،کلتوری ئەو وڵاتە نەگرن
  • 3:37 - 3:40
    بەڵکو بە ڕاستی لەگەڵ ئەو
    .خەڵکە پەیوەندی دروست بکەن
  • 3:40 - 3:44
    بیرمە گروپێکی موسوڵمان
    .لە بریتانیاوە هاتن
  • 3:44 - 3:47
    ،چوین بۆ خانوی خیزانێکی جولەکەی ئەرتەدۆکسی
  • 3:47 - 3:51
    یەکەم خواردنی شەوی هەینی لەوێ
    ،لەگەڵ ئەو خیزانە جولەکەیە
  • 3:51 - 3:55
    هامین)مان خوارد، کە خواردنێکی جولەکەکانە)
  • 3:55 - 3:58
    دوای قسەکردن و پەیوەندیکردنی پیکەوە
    ،دواتر درکیان بەوە کرد
  • 3:58 - 4:01
    سەدەها ساڵ پێشتر
    خێزانەکانی هەردووکیان
  • 4:01 - 4:04
    .لە یەک شوێنی باکوری ئەفریقاوە هاتوون
  • 4:04 - 4:07
    ئەمە فۆتۆیەک نییە بۆ
    .پڕۆفایلی فەیسبووکەکەت
  • 4:07 - 4:09
    .ئەمە گەشتێکی شکستخواردوو نییە
  • 4:09 - 4:11
    ،ئەمە داهاتووی گەشتکردنە
  • 4:11 - 4:14
    بانگێشتتان دەکەم تا لەگەڵم
    .بێن تا گەشتەکانتان بگۆڕم
  • 4:14 - 4:16
    ،ئێستا لە هەموو جیهاندا ئەمە دەکەین
  • 4:16 - 4:19
    ،لە ئەیرلەنداوە بۆ ئێران بۆ تورکیا
  • 4:19 - 4:21
    خۆمان دەبینین کە دەچینە هەموو شوێنێک
    .بۆ گۆڕینی جیهان
  • 4:21 - 4:23
    سوپاس
  • 4:23 - 4:25
    (چەپڵە لێدان )
Title:
بۆ دڵفراوانی زیاتر، پێویستمان بە ... گەشتوگوزارە؟
Speaker:
عزیز ئەبو سارا
Description:

عەزیز ئەبو سارا، چالاکەوانێکی فەڵەستینییە و خاوەنی شێوازێکی تایبەتییە بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان. ئەویش بوون بە گەشتیارە. هاوڕێی تێد، پیشانمان دەدات کە چۆن بچوکترین کارلێک کردن لەگەڵ خەڵکانی کلتوری جیاوازدا، دەتوانێت ڕقی چەندین دەیە لە ناو ببات. سەرەتا بەوە دەستپێدەکات کە فەڵەستینییەکان سەردانی ئیسرائیلییەکان بکەن و دواتر ...

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
04:37

Kurdish subtitles

Revisions