Return to Video

ئەو فیرعەونەی کە لە بیر دەکرێت. کەیت ناریڤ

  • 0:07 - 0:10
    سێ ھەزار و پێنج سەد
    ساڵ پێش ئێستا، لە مصر
  • 0:10 - 0:14
    فیرعەونێکی خانەدان دەبێتە
    قوربانی ھێرشێکی توندوتیژ.
  • 0:14 - 0:16
    بەڵم ھێرشەکە لاشەیی نابێت.
  • 0:16 - 0:20
    ئەم فیرعەونە ٢٠ ساڵ دەبێت کە مردووە.
  • 0:20 - 0:22
    ھێرشەکە مێژووی دەبێت،
  • 0:22 - 0:27
    ھێرشەکە بۆ سەر مێژووی فیرعەون دەبێت،
    دەیانەوێت مێژووی فیرعەونەکە بسڕنەوە.
  • 0:27 - 0:30
    کەسێک پەیکەری فیرعەون تێک دەشکێنێت،
  • 0:30 - 0:36
    ئەسکەنەیەک دەبات و وێنە و مێژووی
    فیرعەونەکە لە سەر دیوارەکە دەشێوێنێت.
  • 0:36 - 0:39
    ئەم فیرعەونە کێیە؟
    کێ ئەم ھێرشەی دەکاتە سەر؟
  • 0:39 - 0:41
    ھەر بۆ زانیاری،
  • 0:41 - 0:44
    فیرعەون حتشبسوت ژن بووە.
  • 0:44 - 0:48
    بە شێوەیەکی ئاسایی، ژنێک
    نابێت ببێتە فیرعەون.
  • 0:48 - 0:51
    سەڕەرای ئەوەی کە یاسایی بوو
    ژنێک ببێتە دەسەڵاتداریی وڵات،
  • 0:51 - 0:54
    بەڵام ئەمە لەگەل بیر و باوەڕی
    مصریەکان دژ یەک بوو.
  • 0:54 - 0:58
    یەکەم فیرعەون ھێمایی
    لە خۆ گرتنی و نوێنەرایەتی
  • 0:58 - 1:00
    خواوەندی نێر، حورس دەبێت.
  • 1:00 - 1:04
    دووەم، دژی پیاوسالاری و
    دەسەڵاتی پیاو دەبێت
  • 1:04 - 1:07
    کە دژ بە دەسەڵاتەکانی
    خواوەند ماعت دەبێت،
  • 1:07 - 1:12
    کە ڕەنگدەرەوە ڕاستی
    و یەکسانی دەبێت،
  • 1:12 - 1:14
    کە بۆ مصریەکان زۆر گرنگ دەبێت.
  • 1:14 - 1:16
    حتشبسوت ھەوڵ دەدات
    لە ڕێگەی دەسەڵاتەکانی
  • 1:16 - 1:21
    پارسەنگی نێوان پیاوسالاری
    و ئارامی وڵات ڕابگرێت.
  • 1:21 - 1:22
    ناوی ماعتکارع بۆ خۆی ھەڵدەبژێرێت،
  • 1:22 - 1:25
    ھەندێک جاریش بە ناوی
  • 1:25 - 1:28
    حتشبسوت بانگ دەکرێت کە ناوێکی پیاوانەیە.
  • 1:28 - 1:32
    بەڵام ئەو ھەوڵانەی فیرعەون
    باوەڕ بە خەڵکەکە ناهێنێت،
  • 1:32 - 1:34
    و بۆیە کەسێک وێنەی
    ئەم فیرعەونە دەشێوێنێت
  • 1:34 - 1:38
    تا جیھان بێزار کردنی ماعت لە یاد بکات،
  • 1:38 - 1:41
    بەم شێوەیە پارسەنگ بۆ مصر بگەڕێتەوە.
  • 1:41 - 1:45
    لەگەڵ ئەوەشدا، حتشبسوت
    مافی وەرگرتنی دەسەڵاتی نابێت،
  • 1:45 - 1:48
    بەڵکو کاروباری وڵاتی
    بە وەکالەت بەڕێوە دەبرد.
  • 1:48 - 1:52
    لە شانشینی مصریەکان، دەسەڵات
    لە باوکەوە بۆ کوڕ دەگوازرایەوە.
  • 1:52 - 1:56
    دەبوایە دەسەڵات لە تحتمسی یەکەم
    بۆ تحتمسی دووەم بگوازرێتەوە،
  • 1:56 - 1:58
    کە ھاوسەری حتشبسوت دەبێت.
  • 1:58 - 2:03
    دوای ئەوە دەبوایە دەسەڵات ڕاستەوخۆ
    بۆ تحتمسی سێھەم بگوازرێتەوە،
  • 2:03 - 2:07
    بەڵام کاتێک باوکی دەمرێت، تحتمسی
    سێھەم تەمەنی بچووک دەبێت.
  • 2:07 - 2:10
    حتشبسوت ژنی سەرەکی تحتمسی دووەم دەبێت،
  • 2:10 - 2:13
    بەھۆی منداڵ زرکورەکەی، لە
    جێگەی زڕکوڕەکەی دێتە پێشەوە
  • 2:13 - 2:18
    بەڵام دواتر وەک فیرعەونێکی پڕ شکۆ
    حکومی وڵات لە پاڵ زڕکورەکەی دەکات.
  • 2:18 - 2:21
    فیرعەون تحتمسی سێیەم
    لە ڕەفتارەکانی پەست دەبێت.
  • 2:21 - 2:24
    لەوانەیە ھەر ئەویش وێنەی
    حتشبسوتی شێواندبێت.
  • 2:24 - 2:27
    لەوانەیە کەسێکیتر بیەوێت
    وێنە ژنە فیرعەون بشێوێنێت
  • 2:27 - 2:29
    چونکە ژنە فیرعەونێکی زۆردار دەبێت.
  • 2:29 - 2:32
    بەڵام بەڵگەکان نیشانمان
    دەدەن کە ئەو زۆر باش بووە.
  • 2:32 - 2:36
    حتشبسوت ڕێزی لە داب و نەریتەکانی
    کورسی دەسەڵات دەگرت.
  • 2:36 - 2:37
    پڕۆژەی باش بنیات دەنێت.
  • 2:37 - 2:40
    گۆڕستانی تایبەت بە خۆی، جسیر جسێرە،
  • 2:40 - 2:43
    پڕۆژەیەکی ئەندازیاری بەناوبانگ دەبێت
  • 2:43 - 2:45
    لە ڕۆژگاری ئەمڕۆش پڕۆژەیەکی نایابە.
  • 2:45 - 2:47
    ئابوری مصر بەرەو پێش دەبات،
  • 2:47 - 2:52
    گەشتێکی بازرگانی سەرکەوتوو
    بۆ وڵاتی پونت بەڕێوە دەبات.
  • 2:52 - 2:54
    پەیوەندی ئاینی سەرکەوتوو دەبێت.
  • 2:54 - 2:58
    تەنانەت پڕوپاگەندەی ئەوە بڵاو
    دەکەتەوە کە کچی خواوەند ئامونە.
  • 2:58 - 3:02
    ئەزمونێکی سەربازی سەرکەوتووی دەبێت
    بە تایبەت بە تەمبێ کردنی نوبیان،
  • 3:02 - 3:06
    باسی ئەوەی دەکرد کە لەگەڵ
    سەربازەکان شەڕی کردبێت.
  • 3:06 - 3:10
    بەڵام لە کاتی ھەڵسەنگاندنی
    دەسکەوتەکانی ژنە فیرعەون حتشبسوت
  • 3:10 - 3:11
    پێویستە وریا بین،
  • 3:11 - 3:15
    بەھۆی ئەوەی زۆربەی بەڵگەکان لە
    لایەن خودی حتشبسوت نووسراون.
  • 3:15 - 3:18
    چیرۆکەکانی خۆی لە ڕێگەی وێنە
    و نووسین دەگێڕێتەوە
  • 3:18 - 3:20
    کە لەسەر دیواری پەرستاگەکی نەخشێنراوە
  • 3:20 - 3:23
    لەگەڵ پەرستگەی سور
    کە بۆ ئامون بنیات نراوە.
  • 3:23 - 3:27
    کەواتە کێ ئەو تاوانەی دژی
    بیرەوەریەکانی حتشبسوت ئەنجام داوە؟
  • 3:27 - 3:33
    گوماناوترین کەس، زڕ کوڕەکەی
    و ھاوسەرۆکی، تحتمسی سێھەمە.
  • 3:33 - 3:36
    ئایا بەھۆی توڕەبوون و دەستبەسەر
    داگرتنی دەسەڵاتەکانی بووە؟
  • 3:36 - 3:39
    ئەمە ڕێگەی تێناچێت،
    چونکە شێواندنەکان تەنھا
  • 3:39 - 3:42
    ٢٠ ساڵ دوای مردنی حتشبسوت ئەنجام دراون.
  • 3:42 - 3:46
    ئەمە کاتێکی درێژە بۆ مانەوەی
    ڕق و قینە لە دڵی کەسێک.
  • 3:46 - 3:49
    لەوانەشە تحتموس بۆ دیار خستنی
    سەرکەوتن و کارەکانی ئەمە کردبێت.
  • 3:49 - 3:54
    بەڵام لەوانەیە ئەو یان کەسێکیتر
    ئەم وێنانەی شێواندبێت
  • 3:54 - 3:59
    بۆ ئەوەی خەڵک لە یادیان بچێت کە ژنێک لە
    سەر کورسی دەسەڵاتی مصر دانیشت بێت.
  • 3:59 - 4:03
    ڕەگەزی حتشبسوت ھەڕەشەیە بۆ
    دەسەڵاتەکانی خواوەند ماعت
  • 4:03 - 4:06
    بۆیە پێویستە لە مێژوودا بسڕێتەوە.
  • 4:06 - 4:10
    خۆشبەختانە، ڕێکارەکانی چاودێری کردن
    لەو سەردەمە گشتگیر نەبوو.
  • 4:10 - 4:13
    ئەوەندە بەڵگەمان بە دەست گەیشتووە تا
    تێبگەین چی ڕوویداوە،
  • 4:13 - 4:17
    تا لە چیرۆکی ئەم ژنە بەھێز و
    دەگمەنە باس بکرێت و بگێردڕێتەوە.
Title:
ئەو فیرعەونەی کە لە بیر دەکرێت. کەیت ناریڤ
Description:

کۆیی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
http://ed.ted.com/lessons/the-pharaoh-that-wouldn-t-be-forgotten-kate-narev

حتشبسوت ژنە فیرعەونێک دەبێت لە سەردەمی تازەی شانشینی مصر. دوای بیست ساڵ لە کۆچی دوایی، کەسێک پەیکەرەکانی ئەم ژنە فیرعەونە تێک دەشکێنێت و وێنە و ناوی لەسەر دیوارەکان دەشێوێنێت بۆ ئەوەی لە مێژوو بسڕێتەوە. بەڵام کێ ئەم کارەی کردووە؟ بۆ ئەو کارەی کردووە؟ کەیت ناریڤ لە مێژووی حتشبسوت دەکۆڵێتەوە بۆ زانینی هۆکارەکانی پشت ئەم کارە.

وانەکە لە لایەن کەیت ناریڤ ئامادە کراوە و کاری ئەنیمەیشن لە لایەن ستیف لی بۆ کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:34

Kurdish subtitles

Revisions