چی ڕوو دەدات کاتێک جەڵدەی گەرمیت لێت دەدات؟ دۆگڵاس جەی کاسا
-
0:10 - 0:13لە سالی 1985، دۆگڵاس کاسای تەمەن 16 ساڵان،
-
0:13 - 0:18لە پاڵەوانێتی هێڵی 1000 مەتری لە ویلایەتی
یارییەکانی ئیمپڕاتۆریەتەکە ڕایکرد. -
0:18 - 0:21لەناکاو، پاش ڕاکردنی تەنها 200 مەتر کەوت،
-
0:21 - 0:25هەستایەوە و
پاشان جارێکی تر لە کۆتا هێڵ کەوت، -
0:25 - 0:27لەگەڵ بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی لەشی
لە ئاستێکی ترسناکدا. -
0:27 - 0:30ئەو تووشی جەڵدەیەک بوو بەهۆی گەرمیەوە.
-
0:30 - 0:32خۆشبەختانە،
بەهۆی چارەسەری دەست بەجێ و گونجاو -
0:32 - 0:35لە باری مردن ڕزگاری بوو
-
0:35 - 0:39لەو کاتەوە بووە یارمەتیدەر بۆ ڕزگارکردنی167
کەس لە باری هاوشێوەدا. -
0:39 - 0:41لە سەربازە دێرینەکانی مەیدانی جەنگەکان
-
0:41 - 0:44هەتا پاڵەوانی ناو یاریگاکانی ئەمڕۆ،
-
0:44 - 0:48جەڵدەی پلەی گەرمی جوڵەیی، یان خۆربردوویی،
ماوەیەکی زۆرە نەیگەرانییەکی جددی بووە. -
0:48 - 0:51جیاواز لە جەڵدە باوەکانی گەرمی، کە کار
لە کەسانی لاواز دەکات -
0:51 - 0:54وەکو: ساواکان و بەتەمەنەکان
لە کاتی شەپۆلەکانی گەرماK -
0:54 - 0:57جەڵدەی پلەی گەرمی جوڵەیی هۆکارەکەی
ڕاهێنانی قورسە لە گەرمادا، -
0:57 - 1:02هەروەها، یەکێکە لە سێ سەرەکی ترین بکوژی
یاریزان و سەربازەکان لە کاتی ڕاهێناندا. -
1:02 - 1:05کاتێ ڕاهێنان دەکەیت، نزیکەی 80% ی
ئەو وزەی بەکاری دەهێنیت -
1:05 - 1:07دەگۆڕێت بۆ گەرمی.
-
1:07 - 1:10لەبارە ئاساییەکاندا، ئەمە ئەو شتەیە
کە پێی دەڵێن -
1:10 - 1:12فشاری گەرمی کراوە.
-
1:12 - 1:15هەروەها، جەستەت دەتوانێت گەرمیەکە
لەگەڵ درووست بوونی فڕێ بدات -
1:15 - 1:17بەهۆی ڕێگەکانی سارد کردنەوە
وەکو، بەهەڵم بوونی ئارەقە. -
1:17 - 1:20بەڵام فشاری گەرمی داخراو،
-
1:20 - 1:22جەستەت توانای ونکردنی گەرمی پێویستی نییە
-
1:22 - 1:25بەهۆی جوڵەی زۆرەوە یان
بەهۆی بەرزی پلەی گەرمی لە هەوادا، -
1:25 - 1:28کە وادەکات ناوەندی پلەی گەرمیت
لە ئاستی ئاسایی تێپەڕ بێت. -
1:28 - 1:31ئەوەش وادەکا پڕۆتینەکان و خانە پەردەییەکان
سروشتی خۆیان تێک بچێت. -
1:31 - 1:34ئەو خانانە درووست دەبن کە چیتر
بە گونجاوی کار ناکەن و -
1:34 - 1:36مادەکانی ناویان لێ دەڕژێت.
-
1:36 - 1:38ئەگەر ئەم خانە کونانە بە جەستەدا
بڵاو ببنەوە -
1:38 - 1:40ئەوا ئەنجامەکەی دەکرێت تێکچون بێت.
-
1:40 - 1:43تێکچونی جەگەر، و
خوێن مەین لە گورچیلەکاندا درووست دەبێت، -
1:43 - 1:48تێکچونی کردەی هەرس کردن و
تەنانەت شکستی ئەندامە سەرەکییەکان. -
1:48 - 1:51کەواتە چۆن جەڵدەی گەرمی جەڵەیی
دەست نیشان دەکەیت؟ -
1:51 - 1:55سەرەکی ترین بنەما بریتییە لە بەرز بوونەوەی
ناوەندی پلەی گەرمی جەستە بۆ زیاتر لە 40پلە -
1:55 - 1:57کە لەگەڵ نیشانە جوڵەییەکان تێبینی دەکرێت
-
1:57 - 2:00وەکو: زیاد بوونی لێدانی دڵ،
نزمی پەستانی خوێن و خێرایی هەناسەدان -
2:00 - 2:03یان ئامژەکانی
ناتەواوی ناوەندی کۆئەندامی دەمار -
2:03 - 2:07وەکو: ڕەفتاری سەرلێ شێوان،
توڕەیی یان بێ ئاگایی. -
2:07 - 2:11گونجاو ترین ڕێگەی
هەڵسەنگاندنی ناوەندی پلەی گەرمی جەستە -
2:11 - 2:12پێوانی گەرمییە لە کۆمەوە
-
2:12 - 2:17چوونکە ڕێگە باوەکانی تری پێوانی پلەی گەرمی
تەواو نین. -
2:17 - 2:19ئەوەندەی پلەی گەرمی دەبێتەوە،
-
2:19 - 2:23گرنگترین شت لە بیر نەکرێت، یەکەم بریتییە لە
سارد کردنەوە، دووەم گواستنەوەیە. -
2:23 - 2:27چونکە جەستەی مرۆڤ دەتوانێت بەرگری
سەروی 40 پلەی ناوەندی پلەی گەرمی بکات -
2:27 - 2:30بۆ نزیکەی 30 خولەک
بەر لەوەی خانەی تێکچوو درووست ببێت، -
2:30 - 2:33بۆیە گرنگە دەست پێشخەری
سارکردنەوەی خێرا شوێنەکە بکرێت -
2:33 - 2:36بۆ ئەوەی پلەکە کەم
ببێتەوە تا ئاستی گونجاو. -
2:36 - 2:40پاش لێکردنەوەی هەر ئامرازێکی یاری کردن
یان پارێزگاری لە قوربانیەکە، -
2:40 - 2:43کەسەکە لەناو دەفرێکی بەفراو دابنێن و
ئاوەکە تێک وەربدەن -
2:43 - 2:45هەروەها بە بەردەوامی چاودێری بکەن.
-
2:45 - 2:47ئەگەر ئەم کارە نەگونجا،
-
2:47 - 2:51پێدا کردنی بەفراو، و بەکارهێنانی خاولی تەڕ
بەسەر جەستەدا دەتوانێت یارمەتی دەربێت. -
2:51 - 2:55بەڵام پێش کردنی هەرشتێک دەبێت خزمەتگوزاری
فریاکەوتن ئاگادار بکرێتەوە. -
2:55 - 2:58کاتێ چاوەڕوانیت،
گرنگە قوربانییەکە بە ئارامی بهێڵیتەوە -
2:58 - 3:00لەکاتی ساردکردنەوەی ئەندازەی گونجاوی ڕووی
-
3:00 - 3:03هەتا دەستەی فریاگوزاری دەگەن.
-
3:03 - 3:06ئەگەر دەستەی تەندرووستیش گەیشتن
کاری سارد کردنەوە هەر دەبێت بەردەوام بێت -
3:06 - 3:11هەتا ناوەندی پلەی گەرمی
دەگاتە 38.9 پلەی سیلیزی. -
3:11 - 3:13خۆر، بە بەخشینی ژیان ناسراوە،
-
3:13 - 3:15بەڵام دەتوانێت ژیانیشت لێ بستێنێتەوە
ئەگەر وریا نەبین، -
3:15 - 3:18تەنانەت کار لە بەهێزترینەکانیشمان دەکات.
-
3:18 - 3:20دکتۆر لێڤیک،
لەساڵی 1859 لەبارەی نووسیویەتی، -
3:20 - 3:22"ئەوە قوربانیەکەی
بە قەڵغانەوەش لە زەوی دەدات. -
3:22 - 3:25گەنج، تەندروست و بەهێز هیچ بەربەستێک نابن
لەبەردەم دەسەڵاتیدا." -
3:25 - 3:29هەر چەندە ئەم بارە یەکێکە لە سێ سەرەکی ترین
هۆکار بۆ مردن لە یارییەکاندا، -
3:29 - 3:34ڕزگار بوون لێی بەڕێژەی 100%
بە بوونی چاودێری گونجاو.
- Title:
- چی ڕوو دەدات کاتێک جەڵدەی گەرمیت لێت دەدات؟ دۆگڵاس جەی کاسا
- Description:
-
کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە: http://ed.ted.com/lessons/what-happens-when-you-get-heat-stroke-douglas-j-casa
ئایا هەتا ئێستا تووشی جەلدەی پلەی گەرمی جوڵەیی بوویت؟ ئەم بارە بەهۆی چالاکی ئەنجامدانی قورس لەبەر گەرما پەیدا دەبێت و یەکێکە لە سێ سەرەکی ترین بکوژانی یاریزان و سەربازەکان لە کاتی ڕاهێنان. دۆگڵاس جەی کاسا کاریگەرییە زۆر گەورەکەی ئەو بارە لەسەر جەستەی مرۆڤ ڕووندەکاتەوە و درێژەی ئەرکی پلان بۆ دانراو دەدات ئەگەر هاتوو ئەم بارە بەسەر کەسێکی ناسیاوتدا هات.
وانە: دۆگڵاس جەی کاسا.
کاری فیلمکارتۆنی: سینێماتیک. - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 03:54
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for What happens when you get heat stroke? - Douglas J. Casa | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for What happens when you get heat stroke? - Douglas J. Casa | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What happens when you get heat stroke? - Douglas J. Casa | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What happens when you get heat stroke? - Douglas J. Casa | ||
dyari majid edited Kurdish subtitles for What happens when you get heat stroke? - Douglas J. Casa | ||
dyari majid edited Kurdish subtitles for What happens when you get heat stroke? - Douglas J. Casa | ||
dyari majid edited Kurdish subtitles for What happens when you get heat stroke? - Douglas J. Casa | ||
dyari majid edited Kurdish subtitles for What happens when you get heat stroke? - Douglas J. Casa |