Return to Video

ئایا هەرگیز زەریاکان بێ ماسی دەبن؟ - ئایانا ئیلیزابێث جۆنسن و جینیفەر جاکوێت

  • 0:07 - 0:09
    ماسییەکان لە مەترسیدان.
  • 0:09 - 0:14
    لە ساڵی ١٩٩٠ەکان، ماسی جۆری کۆد
    لەناوچوون،
  • 0:14 - 0:16
    ڕاوەماسی و بازرگانی ماسی
    بوونە هۆکاری
  • 0:16 - 0:20
    لەناوچوونی ژمارەیەکی زۆرتری ماسی لە
    باشووری فلۆریدا،
  • 0:20 - 0:24
    ڕێژەی ماسی تونا
    لە سەدا ٥٠ کەمی کرد،
  • 0:24 - 0:28
    هەروەها ماسی باشووری ئەتلەسی
    کەوتنە قەراغی لەناوچوون.
  • 0:28 - 0:31
    ئەمانە تەنها چەند نموونەیەکی کەم بوون.
  • 0:31 - 0:33
    ڕاوکردنی ماسی لە تەواوی جیهاندا
    لە بەرز بوونەوەدا دایە.
  • 0:33 - 0:34
    ئەمە چۆن ڕودەدات؟
  • 0:34 - 0:36
    کاتێک هەندێکتان بیر لە ڕاوەماسی دەکەنەوە،
  • 0:36 - 0:41
    وا خەیاڵ دەکەن کە بە ئیسراحەت لەناو بەلمدا
    دانیشتووین و بە قولاب ماسی دەگرین.
  • 0:41 - 0:45
    بەڵام شێوەی تازەی پیشەسازی ماسی گرتن،
    کە ڕەفەکانمان پڕ دەکات لە ماسی،
  • 0:45 - 0:47
    زیاتر وەکو جەنگێک وایە.
  • 0:47 - 0:51
    لە ڕاستیدا، ئەو تەکنەلۆجیایەی بەکاری دێنن
    بۆ شەڕ درووست کراوە.
  • 0:51 - 0:52
    ڕادار،
  • 0:52 - 0:52
    سۆنار،
  • 0:52 - 0:53
    هەلیکۆپتەر،
  • 0:53 - 0:54
    و فڕۆکەی چاودێری
  • 0:54 - 0:59
    هەموویان ڕێبەری کارگەکان دەکەن
    بۆ کەمکردنەوەی مۆڵگەی ماسییەکان.
  • 0:59 - 1:01
    هەزاران قولاب و تۆڕی گەورە گەورە
  • 1:01 - 1:04
    دونیایەک ماسی و زیندەوەرەکانی تر
    پێ ڕاو دەکرێت،
  • 1:04 - 1:08
    وەکو ماسی خۆرکە، کیسەڵ و دۆلفین.
  • 1:08 - 1:10
    پاشان ماسییەکان دەخرێنە سەر بەلەمی گەورە
  • 1:10 - 1:13
    هەر لەسەر بەلەمەکە کارگەیان هەیە و
    ماسییەکان دەست بەجێ دەبەسترێن.
  • 1:13 - 1:17
    هەموو ئەم تەکنەلۆژیایانە ڕێگە دەدەن
    کە ئێمە بەو ڕێژە زۆرە ماسی
  • 1:17 - 1:20
    لە دەریادا ڕاو بکەین.
  • 1:20 - 1:23
    لەگەڵ فراوانبوونی دووری و قوڵی
    ناوچەکانی ماسی گرتن،
  • 1:23 - 1:26
    جۆری جیاوازی ماسیش دەبنە ئامانجی ڕاو.
  • 1:26 - 1:30
    بۆ نموونە، ماسی ددانداری پاتاگۆنی
    نە زۆر بەرچاو بوو نە تامی خۆش بوو.
  • 1:30 - 1:33
    ماسی گرەکان تا کۆتایی
    حەفتاکان ڕاویان نە دەکرد.
  • 1:33 - 1:38
    پاشان بە بازاڕ کرایەوە بۆ شێفەکانی
    ئەمریکا بە ناوی ماسی دەریای چیلی،
  • 1:38 - 1:41
    بێ گوێدانە ئەوەی کە ماسییەکە
    جۆرێکە لە ماسی کۆد.
  • 1:41 - 1:44
    دواتر لە هەموو بازاڕەکانی جیهاندا بڵاوبۆوە
  • 1:44 - 1:46
    و ئێستا زۆر بەتامە.
  • 1:46 - 1:48
    بە داخەوە، ماسی ئەم ئاوە قوڵانە زۆرنابنەوە
  • 1:48 - 1:51
    بەلانی کەم ئەگەر نەگەنە تەمەنی ١٠ ساڵی،
  • 1:51 - 1:52
    زۆر بە خێرایی لەناو دەچن بەهۆی
  • 1:53 - 1:56
    ڕاوکردنی زۆری ماسییە گەنجەکان
    کە نەگەن بە تەمەنی گەرا دانان.
  • 1:56 - 1:59
    کڕیاری چەور و نرخی باش
    کاریگەری زیانبەخشیان هەیە.
  • 1:59 - 2:04
    بۆ نموونە، شۆربای پەڕەکەی قرش بە خواردنێکی
    بەتام لە چین و ڤێتنام دادەنرێت
  • 2:04 - 2:08
    لەبەر ئەوە، پەڕەکەی قرش
    پڕ فرۆشترین بەشی قرشە.
  • 2:08 - 2:10
    ئەمەش وادەکات کە ماسی گرێکی زۆر
    بەلەمەکانیان پڕ بکەن لە
  • 2:10 - 2:14
    پەڕەکەی قرش و لاشەی قڕشەکانی جێ بێڵن.
  • 2:14 - 2:16
    تەنها قرش و ماسی دداندار لەم
    کێشەیەدا نین.
  • 2:16 - 2:19
    نزیکەی سەدا ٣١ی ماسییەکانی دونیا
    لەم لەناوچووندان،
  • 2:19 - 2:24
    سەدا ٥٨ەکەی تریش لە بەرزترین
    ئاستی ڕاوکردنیان دان.
  • 2:24 - 2:29
    ماسییەکان ناتوانن بەو خێراییەی کە ٧ بلیۆن
    کەس دەیانخوات، بەو خێراییە زۆر ببن.
  • 2:29 - 2:32
    ماسیگرتن کاریگەری لەسەر
    سیستەمی ژینگەییش هەیە.
  • 2:32 - 2:36
    قەبارەی ئەو تۆڕەی کە ڕۆبیانی کێوی پێ ڕاو
    دەکرێت، هێندەی یاریگایەکی تۆپی پێ دەبێت
  • 2:36 - 2:38
    کە لە قوڵایی زەریاکان دادەنرێت،
  • 2:38 - 2:41
    بەمەش بنکی زەریاکان کە ماڵی ماسییەکانە
    لەناو دەچێت.
  • 2:41 - 2:43
    تەنها سەدا پێنجی ڕاوەکە
    ڕۆبیانی کێوییە.
  • 2:43 - 2:48
    ئەوەی تر هەمووی ئاژەڵی ترە کە بە مردووی
    دەخرێنەوە ناو ئاوەکە.
  • 2:48 - 2:50
    کێڵگەی دەستکردی ڕۆبیان لە نزیک
    کەنارەکان زۆر لەمە باشتر نییە
  • 2:50 - 2:53
    دارەکان دەبڕدرێنەوە بۆ ئەوەی
    حەوزی ڕۆبیانیان لە جێگە دروست بکرێت
  • 2:53 - 2:57
    حەوزەکانی ماسی لە زریان و
    پاڵاوتنی ئاوی سروشتی بێبەش دەکرێن
  • 2:57 - 3:00
    هەروەها ماسییەکان لە شوێنە
    ڕەسەنەکانی خۆیان دوور دەخرێنەوە.
  • 3:00 - 3:04
    کەواتە چی دەبێت ئەگەر واز لە ماسییەکان
    بهێنین و بگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی خۆیان؟
  • 3:04 - 3:06
    دەتوانرێت بە چەندین شێوە بپارێزرێن.
  • 3:06 - 3:09
    لە دەریاچە ناوخۆییەکان،
    حکومەتەکان دەتوانن سنوور دابنێن
  • 3:09 - 3:14
    بۆ کەی و لە کوێ و چۆن
    ڕاوەماسی بکرێت،
  • 3:14 - 3:16
    و چەند جۆرێک لە بەلەم و ئامێر
    ڕێگەیان پێ بدرێت.
  • 3:16 - 3:20
    دەکرێت بەکارهێنانی تۆڕی گەورە و ڕاکێشان
    قەدەغەبکرێن،
  • 3:20 - 3:23
    دەتوانین ڕێگە بگرین لە ماسیگران
    لە ڕێگەی پۆلیسی دەریاوە
  • 3:23 - 3:26
    بۆ ئەوەی ژینگە بگەڕێتەوە دۆخی جارانی.
  • 3:26 - 3:31
    هەروەها دەبێت ماسیگرەکانیش شێوە
    زیانبەخشەکانی ماسی گرتن کەم بکەنەوە،
  • 3:31 - 3:32
    وەکو دەرهێنانی پەڕەکەی قرش،
  • 3:32 - 3:35
    پێویستە بە شێوەی گونجاو
    کۆمپانیاکان ڕاوەماسی بکەن.
  • 3:35 - 3:40
    دەستتێوەردانەکانی ڕابردوو یارمەتیدەرێکی
    باش بوو بۆ زیاد بوونەوەی ژمارە ماسی.
  • 3:40 - 3:41
    چەندین چارەسەر هەیە.
  • 3:41 - 3:45
    باشترین چارەسەر بۆ کۆمپانیای ماسیگرییەکان
    ئەوەیە کە کار بە زانست بکەن،
  • 3:45 - 3:48
    ڕێز لەو کۆمەڵگە ناوخۆییانە بگرن
    کە لەسەر زەریاکان دەژین،
  • 3:48 - 3:50
    هەروەها ڕێزی ماسییەکان بگرن
    وەکو ئاژەڵی کێوی.
  • 3:50 - 3:52
    دواتر دەبێت یاسا بچەسپێندرێت.
  • 3:52 - 3:55
    زۆربەی کاتەکان هەماهەنگییە نێودەوڵەتییەکان
    پیویستن.
  • 3:55 - 3:57
    چونکە ماسییەکان گرنگی
    بە ژینگەی ئێمە نادەن.
  • 3:58 - 4:00
    پێویستە ماسیگرتن سنووردار بکەین.
  • 4:00 - 4:01
    ژینگەکان،
  • 4:01 - 4:02
    ئاسایشی خۆراک،
  • 4:02 - 4:03
    پیشەکان
  • 4:03 - 4:04
    ئابوورییەکان و
  • 4:04 - 4:07
    ژیانی ئەوانەی لە کەنار دەریاکان دەژین،
    لەسەر ماسی گرتن بەندە.
Title:
ئایا هەرگیز زەریاکان بێ ماسی دەبن؟ - ئایانا ئیلیزابێث جۆنسن و جینیفەر جاکوێت
Speaker:
ئایانا ئیلیزابێث جۆنسن و جینیفەر جاکوێت
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە:
https://ed.ted.com/lessons/will-the-ocean-ever-run-out-of-fish-ayana-elizabeth-johnson-and-jennifer-jacquet

کاتێک زۆربەمان بیر لە ڕاوەماسی دەکەینەوە، وا دەزانین ڕاوەماسی بریتییە لە دانیشتن لەناو بەلەمێکدا بە ئرامی و بە قولاب خەریکی ماسیگرتن دەبین. بەڵام شێوەی نوێی ماسیگرتن و پیشەسازی نوێ -- ئەو جۆرەی کە زەرف و ڕەفەکانمانی پڕ کردووە لە ماسی -- زیاتر وەکو شەڕ وایە نەک ڕاوەماسی. ئایانا ئیلیزابێث جۆنسن و جینیفەر جاکوێت باس لە سنوردارکردنی ماسی گرتن دەکەن، باسی کاریگەرییەکانی لەسەر ژینگە، ئاسایشتی خۆراک، ئابووری و ئەو خەڵکانە دەکات لە کەنار ئاوەکان دەژین.

وانەیەک لەلاین ئایانا ئیلیزابێث جۆنسن و جینیفەر جاکوێت، ئامادەکردنی ئەنتۆن بوگاتی.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:28

Kurdish subtitles

Revisions