WEBVTT 00:00:07.346 --> 00:00:09.221 ماسییەکان لە مەترسیدان. 00:00:09.221 --> 00:00:13.874 لە ساڵی ١٩٩٠ەکان، ماسی جۆری کۆد لەناوچوون، 00:00:13.874 --> 00:00:16.146 ڕاوەماسی و بازرگانی ماسی بوونە هۆکاری 00:00:16.146 --> 00:00:20.142 لەناوچوونی ژمارەیەکی زۆرتری ماسی لە باشووری فلۆریدا، 00:00:20.142 --> 00:00:24.137 ڕێژەی ماسی تونا لە سەدا ٥٠ کەمی کرد، 00:00:24.137 --> 00:00:28.022 هەروەها ماسی باشووری ئەتلەسی کەوتنە قەراغی لەناوچوون. 00:00:28.022 --> 00:00:30.704 ئەمانە تەنها چەند نموونەیەکی کەم بوون. 00:00:30.704 --> 00:00:33.283 ڕاوکردنی ماسی لە تەواوی جیهاندا لە بەرز بوونەوەدا دایە. 00:00:33.283 --> 00:00:34.315 ئەمە چۆن ڕودەدات؟ 00:00:34.315 --> 00:00:36.332 کاتێک هەندێکتان بیر لە ڕاوەماسی دەکەنەوە، 00:00:36.332 --> 00:00:40.714 وا خەیاڵ دەکەن کە بە ئیسراحەت لەناو بەلمدا دانیشتووین و بە قولاب ماسی دەگرین. 00:00:40.714 --> 00:00:44.533 بەڵام شێوەی تازەی پیشەسازی ماسی گرتن، کە ڕەفەکانمان پڕ دەکات لە ماسی، 00:00:44.533 --> 00:00:46.705 زیاتر وەکو جەنگێک وایە. 00:00:46.705 --> 00:00:50.676 لە ڕاستیدا، ئەو تەکنەلۆجیایەی بەکاری دێنن بۆ شەڕ درووست کراوە. 00:00:50.676 --> 00:00:51.582 ڕادار، 00:00:51.582 --> 00:00:52.352 سۆنار، 00:00:52.352 --> 00:00:53.285 هەلیکۆپتەر، 00:00:53.285 --> 00:00:54.375 و فڕۆکەی چاودێری 00:00:54.375 --> 00:00:58.584 هەموویان ڕێبەری کارگەکان دەکەن بۆ کەمکردنەوەی مۆڵگەی ماسییەکان. 00:00:58.584 --> 00:01:00.835 هەزاران قولاب و تۆڕی گەورە گەورە 00:01:00.835 --> 00:01:04.474 دونیایەک ماسی و زیندەوەرەکانی تر پێ ڕاو دەکرێت، 00:01:04.474 --> 00:01:07.506 وەکو ماسی خۆرکە، کیسەڵ و دۆلفین. 00:01:07.506 --> 00:01:09.643 پاشان ماسییەکان دەخرێنە سەر بەلەمی گەورە 00:01:09.643 --> 00:01:13.336 هەر لەسەر بەلەمەکە کارگەیان هەیە و ماسییەکان دەست بەجێ دەبەسترێن. 00:01:13.336 --> 00:01:17.195 هەموو ئەم تەکنەلۆژیایانە ڕێگە دەدەن کە ئێمە بەو ڕێژە زۆرە ماسی 00:01:17.195 --> 00:01:19.976 لە دەریادا ڕاو بکەین. 00:01:19.976 --> 00:01:22.667 لەگەڵ فراوانبوونی دووری و قوڵی ناوچەکانی ماسی گرتن، 00:01:22.667 --> 00:01:25.536 جۆری جیاوازی ماسیش دەبنە ئامانجی ڕاو. 00:01:25.536 --> 00:01:30.156 بۆ نموونە، ماسی ددانداری پاتاگۆنی نە زۆر بەرچاو بوو نە تامی خۆش بوو. 00:01:30.156 --> 00:01:33.346 ماسی گرەکان تا کۆتایی حەفتاکان ڕاویان نە دەکرد. 00:01:33.346 --> 00:01:37.549 پاشان بە بازاڕ کرایەوە بۆ شێفەکانی ئەمریکا بە ناوی ماسی دەریای چیلی، 00:01:37.549 --> 00:01:40.866 بێ گوێدانە ئەوەی کە ماسییەکە جۆرێکە لە ماسی کۆد. 00:01:40.866 --> 00:01:43.596 دواتر لە هەموو بازاڕەکانی جیهاندا بڵاوبۆوە 00:01:43.596 --> 00:01:45.557 و ئێستا زۆر بەتامە. 00:01:45.557 --> 00:01:48.476 بە داخەوە، ماسی ئەم ئاوە قوڵانە زۆرنابنەوە 00:01:48.476 --> 00:01:50.618 بەلانی کەم ئەگەر نەگەنە تەمەنی ١٠ ساڵی، 00:01:50.618 --> 00:01:52.058 زۆر بە خێرایی لەناو دەچن بەهۆی 00:01:53.058 --> 00:01:56.137 ڕاوکردنی زۆری ماسییە گەنجەکان کە نەگەن بە تەمەنی گەرا دانان. 00:01:56.137 --> 00:01:59.278 کڕیاری چەور و نرخی باش کاریگەری زیانبەخشیان هەیە. 00:01:59.278 --> 00:02:04.147 بۆ نموونە، شۆربای پەڕەکەی قرش بە خواردنێکی بەتام لە چین و ڤێتنام دادەنرێت 00:02:04.147 --> 00:02:07.889 لەبەر ئەوە، پەڕەکەی قرش پڕ فرۆشترین بەشی قرشە. 00:02:07.889 --> 00:02:10.469 ئەمەش وادەکات کە ماسی گرێکی زۆر بەلەمەکانیان پڕ بکەن لە 00:02:10.469 --> 00:02:13.739 پەڕەکەی قرش و لاشەی قڕشەکانی جێ بێڵن. 00:02:13.739 --> 00:02:16.349 تەنها قرش و ماسی دداندار لەم کێشەیەدا نین. 00:02:16.349 --> 00:02:19.098 نزیکەی سەدا ٣١ی ماسییەکانی دونیا لەم لەناوچووندان، 00:02:19.098 --> 00:02:24.419 سەدا ٥٨ەکەی تریش لە بەرزترین ئاستی ڕاوکردنیان دان. 00:02:24.419 --> 00:02:29.199 ماسییەکان ناتوانن بەو خێراییەی کە ٧ بلیۆن کەس دەیانخوات، بەو خێراییە زۆر ببن. 00:02:29.199 --> 00:02:32.140 ماسیگرتن کاریگەری لەسەر سیستەمی ژینگەییش هەیە. 00:02:32.140 --> 00:02:35.969 قەبارەی ئەو تۆڕەی کە ڕۆبیانی کێوی پێ ڕاو دەکرێت، هێندەی یاریگایەکی تۆپی پێ دەبێت 00:02:35.969 --> 00:02:37.720 کە لە قوڵایی زەریاکان دادەنرێت، 00:02:37.720 --> 00:02:40.629 بەمەش بنکی زەریاکان کە ماڵی ماسییەکانە لەناو دەچێت. 00:02:40.629 --> 00:02:43.311 تەنها سەدا پێنجی ڕاوەکە ڕۆبیانی کێوییە. 00:02:43.311 --> 00:02:47.531 ئەوەی تر هەمووی ئاژەڵی ترە کە بە مردووی دەخرێنەوە ناو ئاوەکە. 00:02:47.531 --> 00:02:50.360 کێڵگەی دەستکردی ڕۆبیان لە نزیک کەنارەکان زۆر لەمە باشتر نییە 00:02:50.360 --> 00:02:53.371 دارەکان دەبڕدرێنەوە بۆ ئەوەی حەوزی ڕۆبیانیان لە جێگە دروست بکرێت 00:02:53.371 --> 00:02:57.339 حەوزەکانی ماسی لە زریان و پاڵاوتنی ئاوی سروشتی بێبەش دەکرێن 00:02:57.339 --> 00:03:00.361 هەروەها ماسییەکان لە شوێنە ڕەسەنەکانی خۆیان دوور دەخرێنەوە. 00:03:00.361 --> 00:03:04.161 کەواتە چی دەبێت ئەگەر واز لە ماسییەکان بهێنین و بگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی خۆیان؟ 00:03:04.161 --> 00:03:05.861 دەتوانرێت بە چەندین شێوە بپارێزرێن. 00:03:05.861 --> 00:03:08.911 لە دەریاچە ناوخۆییەکان، حکومەتەکان دەتوانن سنوور دابنێن 00:03:08.911 --> 00:03:13.589 بۆ کەی و لە کوێ و چۆن ڕاوەماسی بکرێت، 00:03:13.589 --> 00:03:15.963 و چەند جۆرێک لە بەلەم و ئامێر ڕێگەیان پێ بدرێت. 00:03:15.963 --> 00:03:20.481 دەکرێت بەکارهێنانی تۆڕی گەورە و ڕاکێشان قەدەغەبکرێن، 00:03:20.481 --> 00:03:23.471 دەتوانین ڕێگە بگرین لە ماسیگران لە ڕێگەی پۆلیسی دەریاوە 00:03:23.471 --> 00:03:26.234 بۆ ئەوەی ژینگە بگەڕێتەوە دۆخی جارانی. 00:03:26.234 --> 00:03:30.562 هەروەها دەبێت ماسیگرەکانیش شێوە زیانبەخشەکانی ماسی گرتن کەم بکەنەوە، 00:03:30.562 --> 00:03:31.856 وەکو دەرهێنانی پەڕەکەی قرش، 00:03:31.856 --> 00:03:35.341 پێویستە بە شێوەی گونجاو کۆمپانیاکان ڕاوەماسی بکەن. 00:03:35.341 --> 00:03:39.614 دەستتێوەردانەکانی ڕابردوو یارمەتیدەرێکی باش بوو بۆ زیاد بوونەوەی ژمارە ماسی. 00:03:39.614 --> 00:03:41.402 چەندین چارەسەر هەیە. 00:03:41.402 --> 00:03:45.123 باشترین چارەسەر بۆ کۆمپانیای ماسیگرییەکان ئەوەیە کە کار بە زانست بکەن، 00:03:45.123 --> 00:03:47.933 ڕێز لەو کۆمەڵگە ناوخۆییانە بگرن کە لەسەر زەریاکان دەژین، 00:03:47.933 --> 00:03:50.164 هەروەها ڕێزی ماسییەکان بگرن وەکو ئاژەڵی کێوی. 00:03:50.164 --> 00:03:52.093 دواتر دەبێت یاسا بچەسپێندرێت. 00:03:52.093 --> 00:03:55.084 زۆربەی کاتەکان هەماهەنگییە نێودەوڵەتییەکان پیویستن. 00:03:55.084 --> 00:03:57.279 چونکە ماسییەکان گرنگی بە ژینگەی ئێمە نادەن. 00:03:58.293 --> 00:04:00.114 پێویستە ماسیگرتن سنووردار بکەین. 00:04:00.114 --> 00:04:01.173 ژینگەکان، 00:04:01.173 --> 00:04:02.275 ئاسایشی خۆراک، 00:04:02.275 --> 00:04:03.043 پیشەکان 00:04:03.043 --> 00:04:03.773 ئابوورییەکان و 00:04:03.773 --> 00:04:06.624 ژیانی ئەوانەی لە کەنار دەریاکان دەژین، لەسەر ماسی گرتن بەندە.