Return to Video

بەڕاست دەتوانیت بە درۆکردنی منداڵ بزانیت؟

  • 0:01 - 0:02
    سڵاو.
  • 0:02 - 0:05
    با پرسیارێک لە ئامادەبووان بکەم:
  • 0:05 - 0:07
    قەت بە منداڵی درۆتان کردووە؟
  • 0:07 - 0:10
    ئەگەر کردووتانە، تکایە دەتوانن
    دەستتان بەرز بکەنەوە؟
  • 0:11 - 0:15
    ئای خوایە! ئەمانە کۆمەڵێکن لە
    ڕاستگۆترین مرۆڤەکانی بینیومن.
  • 0:15 - 0:17
    (پێکەنین)
  • 0:17 - 0:18
    لە ماوەی ئەم ٢٠ ساڵەدا،
  • 0:18 - 0:22
    خەریکی فێربوون بووم لەسەر ئەوەی
    منداڵان چۆن فێری درۆکردن دەبن. و
  • 0:22 - 0:24
    ئەمڕۆ دەمەوێت لەگەڵ ئێوەشدا هەندێک
  • 0:24 - 0:26
    لەو دۆزینەوانەی خۆم هاوبەش بکەم.
  • 0:27 - 0:32
    بەڵام سەرەتا، چیرۆکێکی بەڕێز
    ریچارد مێسیناتان پێدەڵێم،
  • 0:32 - 0:35
    کە هاوڕێمە و بەڕێوبەری
    خوێندنگەیەکی ناوەندییە.
  • 0:35 - 0:37
    ڕۆژێک تەلەفوونیان بۆکردووە.
  • 0:39 - 0:40
    کەسەکە وتوێتێ،
  • 0:40 - 0:44
    "بەڕێز مێسینا، جۆنی کوڕم
    ئەمڕۆ نایەت بۆ قوتابخانە
  • 0:44 - 0:46
    چونکە نەخۆشە."
  • 0:46 - 0:48
    بەڕێز مێسینا پرسی،
  • 0:48 - 0:50
    "ببورە قسە لەگەڵ کێ دەکەم؟"
  • 0:51 - 0:52
    ئەو کەسەش وتوێتی،
  • 0:52 - 0:54
    من باوکمم
  • 0:54 - 0:57
    (پێکەنین)
  • 0:58 - 1:00
    کەواتە ئەم چیرۆکە --
  • 1:00 - 1:01
    (پێکەنین)
  • 1:01 - 1:06
    زۆر بە جوانی سێ باوەڕی
    باو کۆدەکاتەوە کە هەمانە
  • 1:06 - 1:08
    دەربارەی منداڵان و درۆکردن.
  • 1:08 - 1:13
    یەکەم، منداڵان دوای ئەوکاتە درۆ دەکەن
  • 1:13 - 1:15
    کە یەنە خوێندنگەی ناوەندییەوە.
  • 1:16 - 1:18
    دووەم، منداڵان خراپن لە درۆکردندا.
  • 1:18 - 1:21
    ئێمەی گەورە بە ئاسانی
    بە درۆکانیان دەزانین.
  • 1:21 - 1:25
    سێیەمیش، ئەگەر منداڵان لە
    تەمەنێکی بچووکدا درۆ بکەن،
  • 1:25 - 1:28
    دەبێت کێشەیەکی کەسێتی
    هەبێت تیایاندا، و
  • 1:28 - 1:32
    بۆ هەتا هەتایە دەبن بە
    درۆزنی زیانبەخش.
  • 1:33 - 1:35
    ڕاستییەکەی، دەرکەوت
  • 1:35 - 1:37
    هەرسێ باوەڕەکە هەڵەن.
  • 1:39 - 1:41
    ئێمە خەریکی یارییەکانی خەمڵاندن بووین
  • 1:41 - 1:43
    لەگەڵ منداڵانی سەرانسەری جیهان.
  • 1:43 - 1:45
    ئەمە نموونەیەکە.
  • 1:45 - 1:49
    لە یارییەکەدا، داوامان لە منداڵان کرد
    ژمارەی کارتەکان بخەمڵێنن.
  • 1:50 - 1:53
    ئێمەش پێیان ئەڵێین ئەگەر بردیانەوە
  • 1:53 - 1:55
    خەڵاتێکی گەورە وەردەگرن.
  • 1:56 - 1:57
    بەڵام لە ناوەڕاستی یارییەکەدا،
  • 1:57 - 2:00
    بەهانەیەک دەهێنینەوە و
    ژوورەکە بەجێدەهێڵین.
  • 2:02 - 2:04
    پێش ئەوەی ژوورەکەش بەجێ بهێڵین،
  • 2:04 - 2:07
    پێیان دەڵێین سەیری ژمارەی کارتەکان نەکەن.
  • 2:08 - 2:09
    بێگومان،
  • 2:09 - 2:11
    کامێرای شاراوەمان هەیە لە ژوورەکەدا
  • 2:11 - 2:13
    بۆ چاودێریکردنی هەموو جموجۆڵەکان.
  • 2:14 - 2:18
    چونکە خواستی بردنەوەی
    یارییەکە زۆر بەهێزە،
  • 2:18 - 2:21
    زیاتر لە لەسەدا ٩٠ی منداڵان سەیری
    ژمارەی کارتەکان دەکەن
  • 2:21 - 2:23
    هەر لەدوای ڕۆشتنمان لە ژوورەکە.
  • 2:23 - 2:25
    (پێکەنین)
  • 2:25 - 2:27
    پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە:
  • 2:27 - 2:30
    کاتێک ئەگەڕێینەوە و لە منداڵەکان دەپرسین
  • 2:30 - 2:32
    کە ئایا سەیریان کردووە یان نا،
  • 2:32 - 2:35
    منداڵەکانی سەیریان کردووە
    دانی پیادەنێن
  • 2:35 - 2:38
    یان درۆ دەکەن دەربارەی سەرپێچییەکە؟
  • 2:40 - 2:44
    بۆمان دەرکەوت بێ گوێدانە
    ڕەگەز، وڵات، ئایین
  • 2:45 - 2:47
    لە تەمەنی دوو ساڵیدا،
  • 2:47 - 2:49
    لە سەدا ٣٠ درۆ دەکەن،
  • 2:49 - 2:53
    لەسەدا ٧٠ ڕاستی سەرپێچیکردنەکە دەڵێن.
  • 2:53 - 2:55
    لە تەمەنی سێ ساڵیدا،
  • 2:55 - 2:59
    لەسەدا ٥٠ درۆ دەکەن و لەسەدا ٥٠
    ڕاستییەکەت پێدەڵێن
  • 2:59 - 3:01
    لە چوار ساڵیدا،
  • 3:01 - 3:03
    زیاتر لە لەسەدا ٨٠ درۆ ئەکەن.
  • 3:04 - 3:07
    لەدوای چوار ساڵیشەوە،
  • 3:07 - 3:08
    زۆربەی منداڵان درۆ ئەکەن
  • 3:09 - 3:11
    بۆیە وەک دەبینن،
  • 3:11 - 3:14
    درۆکردن بەڕاستی بەشێکی
    نموونەیی پەرەسەندنە.
  • 3:14 - 3:17
    هەندێک منداڵانیش دەسپێکردنی
    درۆکردنییان
  • 3:17 - 3:19
    لە تەمەنی دوو ساڵییەوەیە.
  • 3:20 - 3:24
    بۆیە ئێستا، با لە نزیکەوە
    سەیری منداڵانی بچووکتر بکەین.
  • 3:25 - 3:29
    بۆچی هەندێکیان درۆ دەکەن و
    هەندێکیان نایکەن؟
  • 3:30 - 3:34
    لە چێشتلێناندا، پێویست بە پێکهاتەی باشە
  • 3:34 - 3:35
    بۆ لێنانی خواردنێکی باش.
  • 3:36 - 3:40
    درۆکردنی باشیش پێویستی بە
    دوو پێکهاتەی سەرەکی هەیە
  • 3:41 - 3:45
    پێکهاتەی یەکەمیان بیردۆزی مێشکە،
  • 3:45 - 3:47
    یان توانای مێشک خوێندنەوە.
  • 3:48 - 3:50
    توانای مێشک خوێندنەوە واتە زانینی ئەوەی
  • 3:50 - 3:54
    خەڵکی جیا جیا زانیاری جیا جیایان
    هەیە دەربارەی دۆخێک و
  • 3:55 - 3:58
    دەربارەی جیاکردنەوەی ئەوەی
    من چی دەزانم و
  • 3:58 - 4:00
    تۆ چی دەزانیت.
  • 4:00 - 4:02
    مێشک خوێندنەوە گرنگە بۆ درۆکردن
  • 4:02 - 4:06
    چونکە بناغەی درۆکردن
    ئەوەیە من دەزانم و
  • 4:06 - 4:07
    تۆ نازانیت
  • 4:07 - 4:08
    من چی دەزانم.
  • 4:08 - 4:10
    بۆیە، دەتوانم درۆت پێبڵێم.
  • 4:11 - 4:16
    پێکهاتەی دووەم بۆ درۆکردن
    جڵەوکردنی خوودە.
  • 4:16 - 4:20
    توانای ئەوەیە جڵەوی قسەکردنت، و
    دەربڕینی دەم و چاوت، و
  • 4:20 - 4:22
    زمانی جەستەت بگریت،
  • 4:22 - 4:24
    بۆ ئەوەی بتوانی درۆیەکی قایلکەر بڵێیت.
  • 4:25 - 4:29
    بۆمان دەرکەوت ئەو مناڵانەی
  • 4:29 - 4:34
    توانای مێشک خوێندنەوە و
    خۆجڵەوگیرکردنی باشتریان هەیە
  • 4:34 - 4:36
    زووتر درۆ دەکەن و
  • 4:36 - 4:38
    درۆزنی بەتواناترن.
  • 4:40 - 4:46
    وەک دەریش دەکەوێت، ئەم دوو توانایە
    گرنگە بۆ هەمووان
  • 4:46 - 4:48
    بۆ ئەوەی باشتر مامەڵە بکەین
    لەناو کۆمەڵگادا.
  • 4:49 - 4:53
    ڕاستییەکەی، کەم و کوڕی لە تواناکانی
    مێشک خوێندنەوە و خۆجڵەوکردن
  • 4:53 - 4:57
    لە کێشەی پەرەستنی قورسی
    مێشکدا دەردەکەوێت،
  • 4:57 - 5:00
    وەک نەخۆشی کەمی سەرنج و زۆر چالاکی و
    نەخۆشی ئۆتیزمدا.
  • 5:02 - 5:07
    بۆیە ئەگەر بینیت منداڵە دوو ساڵەکەت
    یەکەم درۆی کرد لە ژیانیدا
  • 5:07 - 5:09
    لەجیاتی ئەوەی پێتناخۆش بێت،
  • 5:09 - 5:11
    پێویستە پێتخۆش بێت --
  • 5:11 - 5:12
    (پێکەنین)
  • 5:12 - 5:18
    چونکە ئاماژەیە بۆ ئەوەی منداڵەکەت
    گەشتۆتە خاڵێکی تری گرنگی
  • 5:18 - 5:20
    پەرەسەندنی نموونەیی.
  • 5:21 - 5:24
    ئێستا، ئایا منداڵان خراپن لە درۆکردندا؟
  • 5:25 - 5:28
    پێتان وایە بە ئاسانی بە درۆکانیان دەزانن؟
  • 5:29 - 5:30
    دەتانەوێت تاقی بکەنەوە؟
  • 5:31 - 5:32
    بەڵێ؟ باشە.
  • 5:32 - 5:35
    کەواتە من دوو ڤیدیۆتان نیشان دەدەم.
  • 5:35 - 5:36
    لە ڤیدیۆکاندا،
  • 5:36 - 5:39
    منداڵەکان وەڵامی پرسیاری
    توێژەرەوەیەک دەدەنەوە،
  • 5:39 - 5:41
    "بەدزییەوە سەیر دەکەیت؟"
  • 5:41 - 5:42
    بۆیە هەوڵبەن وەڵامم بدەنەوە
  • 5:42 - 5:44
    کام منداڵ درۆ دەکات و
  • 5:44 - 5:46
    کامیشیان ڕاستییەکە دەڵێت.
  • 5:46 - 5:48
    ئەمە منداڵی ژمارە یەکە؟
  • 5:49 - 5:50
    ئامادەن؟
  • 5:51 - 5:53
    گەورە: بە دزییەوە سەیرت کرد؟
    منداڵ: نەخێر
  • 5:54 - 5:56
    کانگ لی: ئەمەش منداڵی ژمارە دوو.
  • 5:58 - 6:00
    گەورە: بەدزییەوە سەیرت کرد؟
    منداڵ: نەخێر.
  • 6:01 - 6:05
    کانگ لی: باشە، ئەوەی پێی وایە
    منداڵی ژمارە یەک درۆی کرد،
  • 6:05 - 6:07
    تکایە دەست بەرز بکاتەوە.
  • 6:08 - 6:12
    ئەوەشی پێی وایە منداڵی ژمارە دوو
    درۆی کرد، تکایە دەستی بەرز بکاتەوە.
  • 6:14 - 6:16
    باشە، ڕاستییەکەی،
  • 6:16 - 6:19
    منداڵی ژمارە یەک ڕاستییەکەی وت،
  • 6:19 - 6:21
    منداڵی ژمارە دوو درۆیکرد.
  • 6:22 - 6:25
    پێدەچێت زۆرێک لە ئێوە
    خراپ بن لە ناسینەوەی درۆدا.
  • 6:25 - 6:28
    (پێکەنین)
  • 6:28 - 6:31
    ئێستا، ئەم جۆرە یارییانەمان لەگەڵ
  • 6:31 - 6:36
    زۆر کەسی پێگەشتوودا کرد
    لە زۆر بواری ژیاندا. و
  • 6:37 - 6:39
    چەندین ڤیدیۆمان نیشان دان.
  • 6:39 - 6:42
    لە نیوەی ڤیدیۆکاندا،
    منداڵەکان درۆیان کردووە.
  • 6:42 - 6:45
    لە نیوەکەی تری ڤیدیۆکانیشدا،
    منداڵەکان ڕاستییەکەیان وتووە.
  • 6:47 - 6:49
    با بزانین ئەم کەسە پێگەشتووانە
    لەوەیا چۆن بوون.
  • 6:50 - 6:54
    چونکە چەند درۆزن هەیە ئەوەندەش
    هەیە ڕاستی بڵێت،
  • 6:54 - 6:57
    ئەگەر هەڕەمەکی بیخەمڵێنیت،
  • 6:57 - 7:01
    ئەگەری لەسەدا ٥٠ هەیە
    وەڵامی ڕاست بزانیت.
  • 7:01 - 7:04
    بۆیە ئەگەر ڕێژەی وەڵامی ڕاست
    لەسەدا ٥٠ بێت،
  • 7:04 - 7:08
    واتە خراپیت لە دۆزینەوەی
    درۆی منداڵاندا.
  • 7:08 - 7:13
    کەواتە با لە خوێندکارانی زانکۆ و
    خوێندکارانی کۆلێژی یاساوە دەستپێبکەین،
  • 7:13 - 7:17
    کە ئەزموونێکی کەمیان هەیە
    لەگەڵ منداڵاندا.
  • 7:18 - 7:20
    نەخێر، ناتوانن بە درۆی منداڵان بزانن.
  • 7:20 - 7:22
    وەڵامەکانیان زیاتر هەڕەمەکییانەیە.
  • 7:22 - 7:27
    ئێستا با بچینە سەر توێژەری کۆمەڵایەتی و
    پارێزەرەکانی مافەکانی منداڵان،
  • 7:28 - 7:30
    کە ڕۆژانە لەگەڵ منداڵاندا کاردەکەن؟
  • 7:30 - 7:32
    ئایا دەتوانن بە درۆی منداڵان بزانن؟
  • 7:34 - 7:35
    نەخێر، ناتوانن.
  • 7:35 - 7:36
    (پێکەنین)
  • 7:36 - 7:37
    ئەی دادوەرەکان،
  • 7:37 - 7:39
    ئەفسەرەکانی سنوور و
  • 7:39 - 7:41
    ئەفسەرەکانی پۆلیس،
  • 7:41 - 7:44
    کە ڕۆژانە مامەڵە لەگەڵ
    ناسینەوەی درۆدا دەکەن؟
  • 7:44 - 7:46
    دەتوانن بە درۆی منداڵان بزانن؟
  • 7:47 - 7:48
    نەخێر، ناتوانن.
  • 7:48 - 7:50
    ئەی دایکان و باوکان؟
  • 7:50 - 7:53
    دایکان و باوکان دەتوانن بە درۆی
    منداڵانی تر بزانن؟
  • 7:54 - 7:55
    نەخێر، ناتوانن.
  • 7:56 - 7:59
    ئەی باشە، دایکان و باوکان
    دەتوانن بە درۆی منداڵەکانی خۆیان بزانن؟
  • 8:01 - 8:02
    نەخێر، ناتوانن.
  • 8:02 - 8:06
    (پێکەنین) (چەپڵەلێدان)
  • 8:06 - 8:07
    ئێستا لەوانەیە بپرسن
  • 8:09 - 8:12
    بۆی ناسینەوەی درۆکردنی
    منداڵان ئەوەندە قوورسە.
  • 8:13 - 8:16
    با ئەمە لەگەڵ کوڕەکەی
    خۆم ڕوون بکەمەوە، نەسان.
  • 8:16 - 8:18
    ئەمە دەربڕینی دەم و چاوێتی
  • 8:18 - 8:20
    کاتێک درۆ دەکات.
  • 8:20 - 8:22
    (پێکەنین)
  • 8:22 - 8:23
    بۆیە کاتێک منداڵان درۆ دەکەن،
  • 8:23 - 8:27
    هیچ دەربڕینێک بە دەم و چاویانەوە نییە.
  • 8:27 - 8:31
    بەڵام، لەپشت ئەم بێدەربڕینەوە،
  • 8:31 - 8:34
    لە ڕاستیدا منداڵەکە هەستێکی
    زۆری پێدا تێدەپەڕێت،
  • 8:34 - 8:38
    وەک ترس، هەستکردن بە تاوان، شەرم داگرتن و
  • 8:38 - 8:41
    یان لەوانەیە کەمێک دڵخۆشبوون
    بە سەرکەوتنی درۆکە.
  • 8:41 - 8:44
    (پێکەنین)
  • 8:44 - 8:49
    بەداخەوە، ئەو هەستانە یان دەڕۆن
    یان شاردراوەن.
  • 8:49 - 8:52
    بۆیە، زۆربەیکات نادیارن بۆمان.
  • 8:52 - 8:53
    بۆیە لە پێنج ساڵی ڕابردوودا،
  • 8:53 - 8:57
    لە هەوڵی ئەوەدابووین ڕێگا بدۆزینەوە بۆ
    ئاشکراکردنی ئەم هەستە شاردراوانە.
  • 8:57 - 8:58
    ئینجا دۆزینەوەکەمان کرد.
  • 8:59 - 9:02
    دەزانین لەژێر پێستی دەم و چاوماندا،
  • 9:02 - 9:06
    تۆڕێکی چڕی بۆری خوێن هەیە.
  • 9:06 - 9:08
    کاتێک ئەزموونی هەستێکی جیا دەکەین،
  • 9:08 - 9:11
    ڕۆشتنی خوێن بۆ دەم و چاومان
    کەمێک دەگۆڕدرێت. و
  • 9:12 - 9:16
    ئەم گۆڕانکاریانەش لەلایەن کۆئەندامی
    دەماری خۆبەڕێوەبەرییەوە ڕێکدەخرێت
  • 9:16 - 9:18
    کە لەژێر جڵەوی هۆشمەندی خۆماندایە.
  • 9:18 - 9:22
    بە سەیرکردنی گۆڕانکاری
    سوڕی خوێنی دەم و چاو،
  • 9:22 - 9:25
    دەتوانین هەستە شاردراوەکانی
    خەڵک ئاشکرا بکەین.
  • 9:25 - 9:30
    بەداخەوە، ئەو گۆڕانکارییانە لە سووڕی
    خوێنی دەم و چادا
  • 9:30 - 9:33
    زۆر کەمن و بە چاو نابینرێن.
  • 9:34 - 9:37
    بۆیە بۆ ناسینەوەی هەستی
    پشت دەم و چاوی کەسەکان،
  • 9:37 - 9:40
    پەرەمان بە تەکنەلۆجیایەکی تیشکی نوێ داوە
  • 9:40 - 9:44
    پێی دەڵێین "وێنەگرتنی بینایی ژێرپێستی."
  • 9:45 - 9:49
    بۆ ئەنجامدانی ئەوە، کامێرایەکی ڤیدیۆی
    ئاسایی بەکاردەهێنین بۆ تۆمارکردنی خەڵک
  • 9:49 - 9:52
    کاتێک دەزانین دووچاری
    هەستی شاردراوەی هەمەجۆر دەبن.
  • 9:52 - 9:56
    ئینجا، بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای
    وێنەگرتنی خۆمان
  • 9:57 - 10:02
    دەتوانین وێنەی ژێر پێستی گۆڕانکاری
    سوڕی خوێنی دەم و چاو بناسینەوە.
  • 10:04 - 10:09
    بە سەیرکردنی ڤیدیۆی ژێر پێستی،
  • 10:09 - 10:11
    ئێستا دەتوانین بە ئاسانی
  • 10:12 - 10:17
    گۆڕانکارییەکانی سوڕی خوێن ببینین کە
    پەیوەستن بە هەستە شاردراوە هەمەجۆرەکانەوە.
  • 10:18 - 10:20
    بە بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆجیایەش،
  • 10:20 - 10:24
    دەتوانین هەستە شاردراوەکان بناسینەوە
    کە پەیوەندیدارە بە درۆکردنەوە، و
  • 10:24 - 10:27
    بەوەش درۆکردنی خەڵک بدۆزینەوە.
  • 10:27 - 10:30
    دەتوانین بە شێوەیەکی بێ زیان بیکەین،
  • 10:30 - 10:32
    لە دوورەوە، و بێ تێچوون، و
  • 10:32 - 10:36
    ڕێژەی وردیشی نزیکەی لەسەدا ٨٥ە،
  • 10:36 - 10:38
    کە زۆر لەوە باشترە هەڕەمەکی بێت.
  • 10:39 - 10:42
    لەگەڵ ئەوەشدا، کاریگەری
    پینۆکیۆمان دۆزییەوە.
  • 10:44 - 10:46
    نەخێر، ئەم کاریگەری پینۆکیۆیە نا.
  • 10:46 - 10:47
    (پێکەنین)
  • 10:47 - 10:50
    ئەمە کاریگەری ڕاستەقینەی پینۆکیۆیە.
  • 10:50 - 10:51
    کاتێک خەڵک درۆ دەکەن،
  • 10:51 - 10:55
    سوڕی خوێن بۆ ڕوومەتەکان کەم دەکەن، و
  • 10:55 - 10:58
    سوڕی خوێن بۆ لووت زیاد دەکات.
  • 10:59 - 11:03
    بێگومان، کاتی درۆکردن تەنیا کات نییە
  • 11:03 - 11:06
    کە هەستی شاردراوەمان تێدا درووست ببێت.
  • 11:06 - 11:08
    بۆیە ئینجا لە خۆمانمان پرسی،
  • 11:08 - 11:10
    لەگەڵ دۆزینەوەی درۆدا،
  • 11:10 - 11:12
    چۆن بتوانین تەکنەلۆجیاکەمان بەکار بهێنین؟
  • 11:13 - 11:17
    بەکارهێنانێکی لە بواری فێربووندایە.
  • 11:17 - 11:21
    بۆ نموونە، بە بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆجیایە،
    دەتوانین یارمەتی ئەم مامۆستای بیرکارییە
  • 11:21 - 11:24
    بدەین بۆ ئەوەی بزانێت
    کام خوێندکارەی پۆلەکە
  • 11:24 - 11:29
    تووشی دڵەڕاوکێیەکی زۆر دەبێت
    دەربارەی بابەتەکەی دەیڵێتەوە
  • 11:29 - 11:31
    بۆ ئەوەی بتوانێت یارمەتی بدات.
  • 11:31 - 11:34
    هەروەها دەتوانین ئەمە لە
    بواری تەندروستیدا بەکاربهێنین.
  • 11:34 - 11:37
    بۆ نموونە، هەموو ڕۆژێک بە سکایپ
    قسە لەگەڵ دایک و باوکمدا دەکەم،
  • 11:37 - 11:40
    کە هەزارەها میل دوورن.
  • 11:40 - 11:42
    بە بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆجیایە،
  • 11:42 - 11:46
    نەک هەر دەتوانم بزانم
    چی ڕوودەدات لە ژیانیاندا
  • 11:46 - 11:52
    بەڵکو دەشتوانم لێدانی دڵیان، و
    ئاستی فشاری دەروونیان بزانم
  • 11:52 - 11:55
    بزانم مەزاجیان چۆنە و ئایا
    ئازاریان هەیە یان نا.
  • 11:56 - 11:58
    ئایا لە داهاتوودا
  • 11:58 - 12:01
    مەترسیان دەبێت بۆ جەڵتە یان
    بەرزی فشاری خوێن.
  • 12:02 - 12:03
    لەوانەشە بپرسن:
  • 12:03 - 12:09
    دەتوانین بەکاری بهێننی بۆ ئاشکراکردنی
    هەستەکانی سیاسەتمەدارەکان؟
  • 12:09 - 12:11
    (پێکەنین)
  • 12:11 - 12:12
    بۆ نموونە، لەکاتی مشتومڕێکدا.
  • 12:13 - 12:15
    وەڵامەکە بەڵێیە.
  • 12:15 - 12:17
    بە بەکارهێنانی ڤیدیۆی گیراو،
  • 12:17 - 12:21
    توانیمان لێدانی دڵی سیاسەتمەدارەکان، و
  • 12:21 - 12:23
    مەزاج و فشاری دەروونییان بزانین، و
  • 12:23 - 12:27
    هەروەها بزانین ئایا دەکرێت لە داهاتوودا
    درۆمان لەگەڵدا بکەن یان نا.
  • 12:27 - 12:30
    هەروەها دەشتوانین ئەمە
    لە توێژینەوەی مارکێتینگدا بەکاربهێنین،
  • 12:31 - 12:32
    بۆ نموونە، بۆ ئەوەی بزانین
  • 12:32 - 12:37
    خەڵک هەندێک بەرهەمی دیاریکراویان
    بەدڵ دەبێت یان نا.
  • 12:37 - 12:40
    تەنانەت دەشتوانین لە
    ژوانی خۆشەویستیتدا بەکاری بهێنین.
  • 12:40 - 12:41
    بۆ نموونە،
  • 12:41 - 12:44
    ئەگەر زەردەخەنەیەک بۆ بکات،
  • 12:44 - 12:46
    ئەم تەکنەلۆجیایە دەتوانێت
    یارمەتیت بدات بزانیت
  • 12:47 - 12:49
    ئایا بەڕاستی تۆی بەدڵە
  • 12:49 - 12:51
    یان تەنیا دەیەوێت خۆی باش نیشان بدات.
  • 12:52 - 12:54
    لەم دۆخەشدا،
  • 12:54 - 12:55
    هەوڵدەدات تەنیا باشبێت لەگەڵتدا.
  • 12:55 - 12:58
    (پێکەنین)
  • 12:59 - 13:03
    بۆیە وێنەگرتنی بینایی ژێر پێست
  • 13:03 - 13:06
    لە قۆناغێکی زۆر سەرەتای پەرەسەندندایە.
  • 13:06 - 13:10
    زۆر بەکارهێنانی تری دەبێت
    کە ئەمڕۆ نایزانین.
  • 13:10 - 13:13
    بەڵام یەک شت کە دڵنیاین لێی
  • 13:13 - 13:17
    ئەوەیە کە درۆکردن وەک پێشتر نابێت.
  • 13:17 - 13:18
    زۆر سوپاس بۆ هەمووتان.
  • 13:18 - 13:19
    سوپاس سوپاس.
  • 13:19 - 13:23
    (چەپڵە)
Title:
بەڕاست دەتوانیت بە درۆکردنی منداڵ بزانیت؟
Speaker:
کانگ لی
Description:

منداڵان خراپن لە درۆکردندا؟ بەڕاست پێتوایە بتوانی بە ئاسانی بە درۆکردنیان بزانیت؟ توێژەرەوەی پەرەسەندن کانگ لی توێژینەوە دەکات لەڕووی کردار ناسییەوە چی بەسەر منداڵاندا دێت کاتێک درۆ دەکەن. درۆ زۆر دەکەن، لە تەمەنی دوو ساڵییەوە دەستپێدەکات و بەڕاستی زۆر باشن تێیدا. لی ئەوەشمان بۆ ڕووندەکاتەوە بۆچی دەبێت پێمان خۆشبێت کاتێک منداڵان دەست دەکەن بە درۆ و تەکنەلۆجیایەکی دۆزەرەوەی درۆ نیشان دەدات کە دەکرێت ڕۆژێک هەستە شاراوەکانمان ئاشکرا بکات.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
13:36
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Can you really tell if a kid is lying?
hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for Can you really tell if a kid is lying?
hiwa foundation edited Kurdish subtitles for Can you really tell if a kid is lying?
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Can you really tell if a kid is lying?

Kurdish subtitles

Revisions