0:00:01.112,0:00:02.437 سڵاو. 0:00:02.461,0:00:04.807 با پرسیارێک لە ئامادەبووان بکەم: 0:00:04.831,0:00:07.026 قەت بە منداڵی درۆتان کردووە؟ 0:00:07.050,0:00:09.717 ئەگەر کردووتانە، تکایە دەتوانن[br]دەستتان بەرز بکەنەوە؟ 0:00:11.145,0:00:14.599 ئای خوایە! ئەمانە کۆمەڵێکن لە[br]ڕاستگۆترین مرۆڤەکانی بینیومن. 0:00:14.623,0:00:16.580 (پێکەنین) 0:00:16.604,0:00:18.313 لە ماوەی ئەم ٢٠ ساڵەدا، 0:00:18.337,0:00:21.752 خەریکی فێربوون بووم لەسەر ئەوەی[br]منداڵان چۆن فێری درۆکردن دەبن. و 0:00:21.776,0:00:24.080 ئەمڕۆ دەمەوێت لەگەڵ ئێوەشدا هەندێک 0:00:24.104,0:00:26.266 لەو دۆزینەوانەی خۆم هاوبەش بکەم. 0:00:26.624,0:00:31.549 بەڵام سەرەتا، چیرۆکێکی بەڕێز [br]ریچارد مێسیناتان پێدەڵێم، 0:00:31.573,0:00:34.702 کە هاوڕێمە و بەڕێوبەری[br]خوێندنگەیەکی ناوەندییە. 0:00:35.266,0:00:37.037 ڕۆژێک تەلەفوونیان بۆکردووە. 0:00:39.279,0:00:40.430 کەسەکە وتوێتێ، 0:00:40.454,0:00:44.336 "بەڕێز مێسینا، جۆنی کوڕم[br]ئەمڕۆ نایەت بۆ قوتابخانە 0:00:44.360,0:00:45.823 چونکە نەخۆشە." 0:00:46.498,0:00:48.234 بەڕێز مێسینا پرسی، 0:00:48.258,0:00:50.272 "ببورە قسە لەگەڵ کێ دەکەم؟" 0:00:50.788,0:00:52.278 ئەو کەسەش وتوێتی، 0:00:52.302,0:00:53.967 من باوکمم 0:00:53.991,0:00:56.778 (پێکەنین) 0:00:58.227,0:00:59.909 کەواتە ئەم چیرۆکە -- 0:00:59.933,0:01:01.465 (پێکەنین) 0:01:01.489,0:01:05.799 زۆر بە جوانی سێ باوەڕی[br]باو کۆدەکاتەوە کە هەمانە 0:01:05.823,0:01:07.682 دەربارەی منداڵان و درۆکردن. 0:01:08.140,0:01:12.771 یەکەم، منداڵان دوای ئەوکاتە درۆ دەکەن 0:01:12.795,0:01:15.063 کە یەنە خوێندنگەی ناوەندییەوە. 0:01:15.552,0:01:17.863 دووەم، منداڵان خراپن لە درۆکردندا. 0:01:17.887,0:01:20.744 ئێمەی گەورە بە ئاسانی[br]بە درۆکانیان دەزانین. 0:01:20.768,0:01:24.806 سێیەمیش، ئەگەر منداڵان لە[br]تەمەنێکی بچووکدا درۆ بکەن، 0:01:24.830,0:01:27.679 دەبێت کێشەیەکی کەسێتی[br]هەبێت تیایاندا، و 0:01:27.703,0:01:31.752 بۆ هەتا هەتایە دەبن بە[br]درۆزنی زیانبەخش. 0:01:32.720,0:01:34.914 ڕاستییەکەی، دەرکەوت 0:01:34.938,0:01:37.236 هەرسێ باوەڕەکە هەڵەن. 0:01:38.617,0:01:41.327 ئێمە خەریکی یارییەکانی خەمڵاندن بووین 0:01:41.351,0:01:43.433 لەگەڵ منداڵانی سەرانسەری جیهان. 0:01:43.457,0:01:44.943 ئەمە نموونەیەکە. 0:01:44.967,0:01:49.332 لە یارییەکەدا، داوامان لە منداڵان کرد[br]ژمارەی کارتەکان بخەمڵێنن. 0:01:49.958,0:01:52.836 ئێمەش پێیان ئەڵێین ئەگەر بردیانەوە 0:01:52.860,0:01:55.017 خەڵاتێکی گەورە وەردەگرن. 0:01:55.525,0:01:57.002 بەڵام لە ناوەڕاستی یارییەکەدا، 0:01:57.026,0:01:59.786 بەهانەیەک دەهێنینەوە و[br]ژوورەکە بەجێدەهێڵین. 0:02:01.763,0:02:03.697 پێش ئەوەی ژوورەکەش بەجێ بهێڵین، 0:02:03.721,0:02:06.657 پێیان دەڵێین سەیری ژمارەی کارتەکان نەکەن. 0:02:07.518,0:02:08.934 بێگومان، 0:02:08.958,0:02:11.119 کامێرای شاراوەمان هەیە لە ژوورەکەدا 0:02:11.143,0:02:12.938 بۆ چاودێریکردنی هەموو جموجۆڵەکان. 0:02:14.216,0:02:17.633 چونکە خواستی بردنەوەی[br]یارییەکە زۆر بەهێزە، 0:02:17.657,0:02:21.143 زیاتر لە لەسەدا ٩٠ی منداڵان سەیری[br]ژمارەی کارتەکان دەکەن 0:02:21.167,0:02:22.604 هەر لەدوای ڕۆشتنمان لە ژوورەکە. 0:02:22.628,0:02:24.628 (پێکەنین) 0:02:25.044,0:02:27.030 پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە: 0:02:27.054,0:02:29.802 کاتێک ئەگەڕێینەوە و لە منداڵەکان دەپرسین 0:02:29.826,0:02:32.135 کە ئایا سەیریان کردووە یان نا، 0:02:32.159,0:02:35.211 منداڵەکانی سەیریان کردووە[br]دانی پیادەنێن 0:02:35.235,0:02:37.813 یان درۆ دەکەن دەربارەی سەرپێچییەکە؟ 0:02:39.525,0:02:44.298 بۆمان دەرکەوت بێ گوێدانە[br]ڕەگەز، وڵات، ئایین 0:02:44.934,0:02:46.513 لە تەمەنی دوو ساڵیدا، 0:02:47.188,0:02:49.115 لە سەدا ٣٠ درۆ دەکەن، 0:02:49.139,0:02:52.948 لەسەدا ٧٠ ڕاستی سەرپێچیکردنەکە دەڵێن. 0:02:52.972,0:02:55.110 لە تەمەنی سێ ساڵیدا، 0:02:55.134,0:02:58.608 لەسەدا ٥٠ درۆ دەکەن و لەسەدا ٥٠[br]ڕاستییەکەت پێدەڵێن 0:02:59.302,0:03:01.201 لە چوار ساڵیدا، 0:03:01.225,0:03:03.172 زیاتر لە لەسەدا ٨٠ درۆ ئەکەن. 0:03:04.334,0:03:06.785 لەدوای چوار ساڵیشەوە، 0:03:06.809,0:03:08.198 زۆربەی منداڵان درۆ ئەکەن 0:03:09.180,0:03:10.543 بۆیە وەک دەبینن، 0:03:10.567,0:03:14.030 درۆکردن بەڕاستی بەشێکی[br]نموونەیی پەرەسەندنە. 0:03:14.054,0:03:16.844 هەندێک منداڵانیش دەسپێکردنی[br]درۆکردنییان 0:03:16.868,0:03:19.307 لە تەمەنی دوو ساڵییەوەیە. 0:03:20.438,0:03:23.995 بۆیە ئێستا، با لە نزیکەوە[br]سەیری منداڵانی بچووکتر بکەین. 0:03:25.336,0:03:29.149 بۆچی هەندێکیان درۆ دەکەن و[br]هەندێکیان نایکەن؟ 0:03:30.184,0:03:33.513 لە چێشتلێناندا، پێویست بە پێکهاتەی باشە 0:03:33.537,0:03:35.150 بۆ لێنانی خواردنێکی باش. 0:03:35.793,0:03:40.356 درۆکردنی باشیش پێویستی بە[br]دوو پێکهاتەی سەرەکی هەیە 0:03:41.109,0:03:45.219 پێکهاتەی یەکەمیان بیردۆزی مێشکە، 0:03:45.243,0:03:47.078 یان توانای مێشک خوێندنەوە. 0:03:47.768,0:03:49.846 توانای مێشک خوێندنەوە واتە زانینی ئەوەی 0:03:49.870,0:03:54.478 خەڵکی جیا جیا زانیاری جیا جیایان[br]هەیە دەربارەی دۆخێک و 0:03:54.502,0:03:58.303 دەربارەی جیاکردنەوەی ئەوەی[br]من چی دەزانم و 0:03:58.327,0:03:59.550 تۆ چی دەزانیت. 0:03:59.914,0:04:02.161 مێشک خوێندنەوە گرنگە بۆ درۆکردن 0:04:02.185,0:04:06.032 چونکە بناغەی درۆکردن[br]ئەوەیە من دەزانم و 0:04:06.056,0:04:07.207 تۆ نازانیت 0:04:07.231,0:04:08.382 من چی دەزانم. 0:04:08.406,0:04:09.777 بۆیە، دەتوانم درۆت پێبڵێم. 0:04:11.070,0:04:15.680 پێکهاتەی دووەم بۆ درۆکردن[br]جڵەوکردنی خوودە. 0:04:15.704,0:04:20.327 توانای ئەوەیە جڵەوی قسەکردنت، و[br]دەربڕینی دەم و چاوت، و 0:04:20.351,0:04:21.891 زمانی جەستەت بگریت، 0:04:21.915,0:04:23.993 بۆ ئەوەی بتوانی درۆیەکی قایلکەر بڵێیت. 0:04:24.938,0:04:28.664 بۆمان دەرکەوت ئەو مناڵانەی 0:04:28.688,0:04:33.544 توانای مێشک خوێندنەوە و [br]خۆجڵەوگیرکردنی باشتریان هەیە 0:04:33.568,0:04:35.606 زووتر درۆ دەکەن و 0:04:35.630,0:04:38.446 درۆزنی بەتواناترن. 0:04:39.887,0:04:45.506 وەک دەریش دەکەوێت، ئەم دوو توانایە[br]گرنگە بۆ هەمووان 0:04:45.530,0:04:48.052 بۆ ئەوەی باشتر مامەڵە بکەین[br]لەناو کۆمەڵگادا. 0:04:48.848,0:04:53.183 ڕاستییەکەی، کەم و کوڕی لە تواناکانی[br]مێشک خوێندنەوە و خۆجڵەوکردن 0:04:53.207,0:04:56.766 لە کێشەی پەرەستنی قورسی[br]مێشکدا دەردەکەوێت، 0:04:56.790,0:04:59.549 وەک نەخۆشی کەمی سەرنج و زۆر چالاکی و[br]نەخۆشی ئۆتیزمدا. 0:05:01.893,0:05:07.070 بۆیە ئەگەر بینیت منداڵە دوو ساڵەکەت[br]یەکەم درۆی کرد لە ژیانیدا 0:05:07.094,0:05:09.078 لەجیاتی ئەوەی پێتناخۆش بێت، 0:05:09.102,0:05:10.594 پێویستە پێتخۆش بێت -- 0:05:10.618,0:05:12.140 (پێکەنین) 0:05:12.164,0:05:17.894 چونکە ئاماژەیە بۆ ئەوەی منداڵەکەت[br]گەشتۆتە خاڵێکی تری گرنگی 0:05:17.918,0:05:19.553 پەرەسەندنی نموونەیی. 0:05:21.085,0:05:24.221 ئێستا، ئایا منداڵان خراپن لە درۆکردندا؟ 0:05:24.878,0:05:27.872 پێتان وایە بە ئاسانی بە درۆکانیان دەزانن؟ 0:05:28.745,0:05:30.423 دەتانەوێت تاقی بکەنەوە؟ 0:05:30.921,0:05:32.401 بەڵێ؟ باشە. 0:05:32.425,0:05:34.564 کەواتە من دوو ڤیدیۆتان نیشان دەدەم. 0:05:35.024,0:05:36.175 لە ڤیدیۆکاندا، 0:05:36.199,0:05:39.256 منداڵەکان وەڵامی پرسیاری[br]توێژەرەوەیەک دەدەنەوە، 0:05:39.280,0:05:40.762 "بەدزییەوە سەیر دەکەیت؟" 0:05:40.786,0:05:42.340 بۆیە هەوڵبەن وەڵامم بدەنەوە 0:05:42.364,0:05:43.762 کام منداڵ درۆ دەکات و 0:05:43.786,0:05:45.896 کامیشیان ڕاستییەکە دەڵێت. 0:05:46.272,0:05:47.991 ئەمە منداڵی ژمارە یەکە؟ 0:05:48.991,0:05:50.228 ئامادەن؟ 0:05:51.006,0:05:52.926 گەورە: بە دزییەوە سەیرت کرد؟[br]منداڵ: نەخێر 0:05:53.619,0:05:55.855 کانگ لی: ئەمەش منداڵی ژمارە دوو. 0:05:57.501,0:05:59.693 گەورە: بەدزییەوە سەیرت کرد؟[br]منداڵ: نەخێر. 0:06:01.296,0:06:04.883 کانگ لی: باشە، ئەوەی پێی وایە[br]منداڵی ژمارە یەک درۆی کرد، 0:06:04.907,0:06:06.594 تکایە دەست بەرز بکاتەوە. 0:06:08.401,0:06:11.953 ئەوەشی پێی وایە منداڵی ژمارە دوو[br]درۆی کرد، تکایە دەستی بەرز بکاتەوە. 0:06:13.593,0:06:16.067 باشە، ڕاستییەکەی، 0:06:16.091,0:06:19.028 منداڵی ژمارە یەک ڕاستییەکەی وت، 0:06:19.052,0:06:21.081 منداڵی ژمارە دوو درۆیکرد. 0:06:22.124,0:06:25.354 پێدەچێت زۆرێک لە ئێوە[br]خراپ بن لە ناسینەوەی درۆدا. 0:06:25.378,0:06:27.856 (پێکەنین) 0:06:27.880,0:06:31.264 ئێستا، ئەم جۆرە یارییانەمان لەگەڵ 0:06:31.288,0:06:35.913 زۆر کەسی پێگەشتوودا کرد[br]لە زۆر بواری ژیاندا. و 0:06:36.714,0:06:38.872 چەندین ڤیدیۆمان نیشان دان. 0:06:39.347,0:06:41.896 لە نیوەی ڤیدیۆکاندا،[br]منداڵەکان درۆیان کردووە. 0:06:41.920,0:06:45.187 لە نیوەکەی تری ڤیدیۆکانیشدا،[br]منداڵەکان ڕاستییەکەیان وتووە. 0:06:46.529,0:06:49.386 با بزانین ئەم کەسە پێگەشتووانە[br]لەوەیا چۆن بوون. 0:06:50.319,0:06:54.174 چونکە چەند درۆزن هەیە ئەوەندەش[br]هەیە ڕاستی بڵێت، 0:06:54.198,0:06:56.597 ئەگەر هەڕەمەکی بیخەمڵێنیت، 0:06:56.621,0:07:00.691 ئەگەری لەسەدا ٥٠ هەیە[br]وەڵامی ڕاست بزانیت. 0:07:00.715,0:07:04.309 بۆیە ئەگەر ڕێژەی وەڵامی ڕاست[br]لەسەدا ٥٠ بێت، 0:07:04.333,0:07:07.774 واتە خراپیت لە دۆزینەوەی[br]درۆی منداڵاندا. 0:07:08.290,0:07:12.819 کەواتە با لە خوێندکارانی زانکۆ و[br]خوێندکارانی کۆلێژی یاساوە دەستپێبکەین، 0:07:12.843,0:07:16.515 کە ئەزموونێکی کەمیان هەیە[br]لەگەڵ منداڵاندا. 0:07:18.038,0:07:20.000 نەخێر، ناتوانن بە درۆی منداڵان بزانن. 0:07:20.024,0:07:22.238 وەڵامەکانیان زیاتر هەڕەمەکییانەیە. 0:07:22.262,0:07:27.491 ئێستا با بچینە سەر توێژەری کۆمەڵایەتی و[br]پارێزەرەکانی مافەکانی منداڵان، 0:07:27.515,0:07:30.189 کە ڕۆژانە لەگەڵ منداڵاندا کاردەکەن؟ 0:07:30.213,0:07:32.300 ئایا دەتوانن بە درۆی منداڵان بزانن؟ 0:07:33.624,0:07:34.775 نەخێر، ناتوانن. 0:07:34.799,0:07:35.844 (پێکەنین) 0:07:35.868,0:07:37.340 ئەی دادوەرەکان، 0:07:37.364,0:07:39.164 ئەفسەرەکانی سنوور و 0:07:39.188,0:07:41.046 ئەفسەرەکانی پۆلیس، 0:07:41.070,0:07:43.713 کە ڕۆژانە مامەڵە لەگەڵ[br]ناسینەوەی درۆدا دەکەن؟ 0:07:43.737,0:07:45.654 دەتوانن بە درۆی منداڵان بزانن؟ 0:07:46.800,0:07:48.014 نەخێر، ناتوانن. 0:07:48.430,0:07:49.616 ئەی دایکان و باوکان؟ 0:07:49.640,0:07:52.654 دایکان و باوکان دەتوانن بە درۆی[br]منداڵانی تر بزانن؟ 0:07:53.898,0:07:55.136 نەخێر، ناتوانن. 0:07:55.821,0:07:59.406 ئەی باشە، دایکان و باوکان[br]دەتوانن بە درۆی منداڵەکانی خۆیان بزانن؟ 0:08:01.208,0:08:02.409 نەخێر، ناتوانن. 0:08:02.433,0:08:05.909 (پێکەنین) (چەپڵەلێدان) 0:08:05.933,0:08:07.480 ئێستا لەوانەیە بپرسن 0:08:08.504,0:08:12.136 بۆی ناسینەوەی درۆکردنی[br]منداڵان ئەوەندە قوورسە. 0:08:12.958,0:08:15.970 با ئەمە لەگەڵ کوڕەکەی[br]خۆم ڕوون بکەمەوە، نەسان. 0:08:15.994,0:08:18.163 ئەمە دەربڕینی دەم و چاوێتی 0:08:18.187,0:08:19.571 کاتێک درۆ دەکات. 0:08:19.595,0:08:21.801 (پێکەنین) 0:08:21.825,0:08:23.427 بۆیە کاتێک منداڵان درۆ دەکەن، 0:08:23.451,0:08:26.607 هیچ دەربڕینێک بە دەم و چاویانەوە نییە. 0:08:27.123,0:08:30.583 بەڵام، لەپشت ئەم بێدەربڕینەوە، 0:08:30.607,0:08:33.933 لە ڕاستیدا منداڵەکە هەستێکی[br]زۆری پێدا تێدەپەڕێت، 0:08:33.957,0:08:37.812 وەک ترس، هەستکردن بە تاوان، شەرم داگرتن و 0:08:37.836,0:08:40.932 یان لەوانەیە کەمێک دڵخۆشبوون[br]بە سەرکەوتنی درۆکە. 0:08:40.956,0:08:43.658 (پێکەنین) 0:08:43.682,0:08:48.522 بەداخەوە، ئەو هەستانە یان دەڕۆن[br]یان شاردراوەن. 0:08:48.546,0:08:51.645 بۆیە، زۆربەیکات نادیارن بۆمان. 0:08:51.669,0:08:53.028 بۆیە لە پێنج ساڵی ڕابردوودا، 0:08:53.052,0:08:56.948 لە هەوڵی ئەوەدابووین ڕێگا بدۆزینەوە بۆ[br]ئاشکراکردنی ئەم هەستە شاردراوانە. 0:08:56.972,0:08:58.486 ئینجا دۆزینەوەکەمان کرد. 0:08:59.273,0:09:02.458 دەزانین لەژێر پێستی دەم و چاوماندا، 0:09:02.482,0:09:05.876 تۆڕێکی چڕی بۆری خوێن هەیە. 0:09:05.900,0:09:08.317 کاتێک ئەزموونی هەستێکی جیا دەکەین، 0:09:08.341,0:09:10.982 ڕۆشتنی خوێن بۆ دەم و چاومان[br]کەمێک دەگۆڕدرێت. و 0:09:11.613,0:09:15.561 ئەم گۆڕانکاریانەش لەلایەن کۆئەندامی[br]دەماری خۆبەڕێوەبەرییەوە ڕێکدەخرێت 0:09:15.585,0:09:17.754 کە لەژێر جڵەوی هۆشمەندی خۆماندایە. 0:09:18.159,0:09:21.982 بە سەیرکردنی گۆڕانکاری[br]سوڕی خوێنی دەم و چاو، 0:09:22.006,0:09:24.703 دەتوانین هەستە شاردراوەکانی[br]خەڵک ئاشکرا بکەین. 0:09:25.229,0:09:30.007 بەداخەوە، ئەو گۆڕانکارییانە لە سووڕی[br]خوێنی دەم و چادا 0:09:30.031,0:09:32.656 زۆر کەمن و بە چاو نابینرێن. 0:09:33.632,0:09:37.400 بۆیە بۆ ناسینەوەی هەستی[br]پشت دەم و چاوی کەسەکان، 0:09:37.424,0:09:40.458 پەرەمان بە تەکنەلۆجیایەکی تیشکی نوێ داوە 0:09:40.482,0:09:43.631 پێی دەڵێین "وێنەگرتنی بینایی ژێرپێستی." 0:09:44.679,0:09:48.632 بۆ ئەنجامدانی ئەوە، کامێرایەکی ڤیدیۆی[br]ئاسایی بەکاردەهێنین بۆ تۆمارکردنی خەڵک 0:09:48.656,0:09:51.742 کاتێک دەزانین دووچاری[br]هەستی شاردراوەی هەمەجۆر دەبن. 0:09:52.385,0:09:56.479 ئینجا، بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای[br]وێنەگرتنی خۆمان 0:09:56.503,0:10:02.039 دەتوانین وێنەی ژێر پێستی گۆڕانکاری[br]سوڕی خوێنی دەم و چاو بناسینەوە. 0:10:04.475,0:10:08.747 بە سەیرکردنی ڤیدیۆی ژێر پێستی، 0:10:08.771,0:10:10.558 ئێستا دەتوانین بە ئاسانی 0:10:11.737,0:10:17.368 گۆڕانکارییەکانی سوڕی خوێن ببینین کە[br]پەیوەستن بە هەستە شاردراوە هەمەجۆرەکانەوە. 0:10:17.944,0:10:19.732 بە بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆجیایەش، 0:10:19.756,0:10:24.424 دەتوانین هەستە شاردراوەکان بناسینەوە[br]کە پەیوەندیدارە بە درۆکردنەوە، و 0:10:24.448,0:10:27.358 بەوەش درۆکردنی خەڵک بدۆزینەوە. 0:10:27.382,0:10:29.821 دەتوانین بە شێوەیەکی بێ زیان بیکەین، 0:10:29.845,0:10:32.384 لە دوورەوە، و بێ تێچوون، و 0:10:32.408,0:10:36.068 ڕێژەی وردیشی نزیکەی لەسەدا ٨٥ە، 0:10:36.092,0:10:38.146 کە زۆر لەوە باشترە هەڕەمەکی بێت. 0:10:39.100,0:10:42.370 لەگەڵ ئەوەشدا، کاریگەری[br]پینۆکیۆمان دۆزییەوە. 0:10:43.836,0:10:46.391 نەخێر، ئەم کاریگەری پینۆکیۆیە نا. 0:10:46.415,0:10:47.422 (پێکەنین) 0:10:47.446,0:10:49.568 ئەمە کاریگەری ڕاستەقینەی پینۆکیۆیە. 0:10:49.592,0:10:51.009 کاتێک خەڵک درۆ دەکەن، 0:10:51.033,0:10:54.812 سوڕی خوێن بۆ ڕوومەتەکان کەم دەکەن، و 0:10:54.836,0:10:58.097 سوڕی خوێن بۆ لووت زیاد دەکات. 0:10:59.379,0:11:02.886 بێگومان، کاتی درۆکردن تەنیا کات نییە 0:11:02.910,0:11:05.758 کە هەستی شاردراوەمان تێدا درووست ببێت. 0:11:05.782,0:11:07.656 بۆیە ئینجا لە خۆمانمان پرسی، 0:11:07.680,0:11:10.027 لەگەڵ دۆزینەوەی درۆدا، 0:11:10.051,0:11:12.384 چۆن بتوانین تەکنەلۆجیاکەمان بەکار بهێنین؟ 0:11:13.027,0:11:16.573 بەکارهێنانێکی لە بواری فێربووندایە. 0:11:16.597,0:11:21.258 بۆ نموونە، بە بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆجیایە،[br]دەتوانین یارمەتی ئەم مامۆستای بیرکارییە 0:11:21.282,0:11:24.189 بدەین بۆ ئەوەی بزانێت[br]کام خوێندکارەی پۆلەکە 0:11:24.213,0:11:28.958 تووشی دڵەڕاوکێیەکی زۆر دەبێت[br]دەربارەی بابەتەکەی دەیڵێتەوە 0:11:28.982,0:11:30.811 بۆ ئەوەی بتوانێت یارمەتی بدات. 0:11:31.337,0:11:34.077 هەروەها دەتوانین ئەمە لە[br]بواری تەندروستیدا بەکاربهێنین. 0:11:34.101,0:11:37.469 بۆ نموونە، هەموو ڕۆژێک بە سکایپ[br]قسە لەگەڵ دایک و باوکمدا دەکەم، 0:11:37.493,0:11:39.575 کە هەزارەها میل دوورن. 0:11:40.178,0:11:41.999 بە بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆجیایە، 0:11:42.023,0:11:45.505 نەک هەر دەتوانم بزانم[br]چی ڕوودەدات لە ژیانیاندا 0:11:45.529,0:11:51.831 بەڵکو دەشتوانم لێدانی دڵیان، و[br]ئاستی فشاری دەروونیان بزانم 0:11:51.855,0:11:55.080 بزانم مەزاجیان چۆنە و ئایا[br]ئازاریان هەیە یان نا. 0:11:55.839,0:11:57.649 ئایا لە داهاتوودا 0:11:57.673,0:12:00.962 مەترسیان دەبێت بۆ جەڵتە یان[br]بەرزی فشاری خوێن. 0:12:01.701,0:12:02.961 لەوانەشە بپرسن: 0:12:03.472,0:12:08.953 دەتوانین بەکاری بهێننی بۆ ئاشکراکردنی[br]هەستەکانی سیاسەتمەدارەکان؟ 0:12:08.977,0:12:10.517 (پێکەنین) 0:12:10.541,0:12:12.395 بۆ نموونە، لەکاتی مشتومڕێکدا. 0:12:13.220,0:12:14.673 وەڵامەکە بەڵێیە. 0:12:15.167,0:12:17.111 بە بەکارهێنانی ڤیدیۆی گیراو، 0:12:17.135,0:12:21.181 توانیمان لێدانی دڵی سیاسەتمەدارەکان، و 0:12:21.205,0:12:23.251 مەزاج و فشاری دەروونییان بزانین، و 0:12:23.275,0:12:26.853 هەروەها بزانین ئایا دەکرێت لە داهاتوودا[br]درۆمان لەگەڵدا بکەن یان نا. 0:12:27.495,0:12:30.491 هەروەها دەشتوانین ئەمە[br]لە توێژینەوەی مارکێتینگدا بەکاربهێنین، 0:12:30.515,0:12:32.366 بۆ نموونە، بۆ ئەوەی بزانین 0:12:32.390,0:12:36.745 خەڵک هەندێک بەرهەمی دیاریکراویان[br]بەدڵ دەبێت یان نا. 0:12:36.979,0:12:39.737 تەنانەت دەشتوانین لە [br]ژوانی خۆشەویستیتدا بەکاری بهێنین. 0:12:39.904,0:12:41.064 بۆ نموونە، 0:12:41.088,0:12:43.682 ئەگەر زەردەخەنەیەک بۆ بکات، 0:12:43.706,0:12:46.500 ئەم تەکنەلۆجیایە دەتوانێت[br]یارمەتیت بدات بزانیت 0:12:46.524,0:12:49.131 ئایا بەڕاستی تۆی بەدڵە 0:12:49.155,0:12:51.330 یان تەنیا دەیەوێت خۆی باش نیشان بدات. 0:12:51.864,0:12:53.559 لەم دۆخەشدا، 0:12:53.583,0:12:55.459 هەوڵدەدات تەنیا باشبێت لەگەڵتدا. 0:12:55.483,0:12:57.875 (پێکەنین) 0:12:59.244,0:13:02.953 بۆیە وێنەگرتنی بینایی ژێر پێست 0:13:02.977,0:13:05.555 لە قۆناغێکی زۆر سەرەتای پەرەسەندندایە. 0:13:05.579,0:13:09.693 زۆر بەکارهێنانی تری دەبێت[br]کە ئەمڕۆ نایزانین. 0:13:10.293,0:13:13.071 بەڵام یەک شت کە دڵنیاین لێی 0:13:13.095,0:13:16.509 ئەوەیە کە درۆکردن وەک پێشتر نابێت. 0:13:16.533,0:13:17.691 زۆر سوپاس بۆ هەمووتان. 0:13:17.715,0:13:19.039 سوپاس سوپاس. 0:13:19.063,0:13:22.969 (چەپڵە)