Return to Video

سانجای پرادهان : چۆن زانیاری شەفاف دەبێتە هۆی گۆڕینی هاوکاریە نێودەڵەتیەکان

  • 0:00 - 0:05
    من لە بیهار گەورە بووم کە هەژارترین ناوچەی هیندستانە .
  • 0:05 - 0:09
    بیرمە کاتێک ٦ ساڵ بووم ،
  • 0:09 - 0:13
    ڕۆژێک هاتمە ماڵەوەو عارەبانەیەکی پڕ لە شیرینیم
  • 0:13 - 0:18
    لەبەر دەم ماڵەوە بینی .
  • 0:18 - 0:21
    من و براکانم دەستمان کرد بە خواردنی ،
  • 0:21 - 0:25
    لەو کاتەدا باوکم هاتەوە ماڵەوە .
  • 0:25 - 0:30
    زۆر تووڕە بوو، ئێستاش بیرمە چۆن دەگریاین
  • 0:30 - 0:34
    کاتێک باوکم شیرینیەکەی لێ دوورخستینەوە
  • 0:34 - 0:37
    کە تەنها نیوەی مان خواردبوو .
  • 0:37 - 0:42
    دواتر تێگەیشتم باوکم بۆچی ئاوا تووڕە بوو .
  • 0:42 - 0:46
    ئەو شیرینیە بەرتیلی
  • 0:46 - 0:49
    بەلێندەر ( مقاول ) ێک بوو کە هەوڵی ئەدا
  • 0:49 - 0:53
    باوکم ڕازی بکات تا گرێبەستێکی حکومی بداتێ.
  • 0:53 - 0:57
    باوکم لێپرسراوی بەشی دروست کردنی ڕێگەو بان بوو لە بیهار،
  • 0:57 - 1:02
    وە زۆر دژی گەندەڵی بوو
  • 1:02 - 1:06
    هەرچەندە زۆر هەڕەشەی لێدەکراو ناڕەحەت دەکرا لەسەر ئەو هەڵوێستەی .
  • 1:06 - 1:09
    باوکم تاکە کەس بوو کە دژی گەندەڵی بوو چونکە بیهار
  • 1:09 - 1:13
    گەندەڵترین شوێنی هیندستان بوو ،
  • 1:13 - 1:17
    کە کاربەدەستەکانی تەنها خەریکی خۆ دەوڵەمەند کردن بوون
  • 1:17 - 1:21
    لە بری ئەوەی خزمەتی خەڵکە هەژارەکە بکەن کە
  • 1:21 - 1:25
    نەیان دەتوانی هیچ بکەن ئەگەر منداڵەکانیان
  • 1:25 - 1:29
    خواردن یان یان خزمەتگوزاری خوێندنیان نەبوایە .
  • 1:29 - 1:33
    خۆم هەستم بەم حاڵەتە کرد
  • 1:33 - 1:39
    کاتێک بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەسەر هەژاری چوومە لادێ دوورەکان .
  • 1:39 - 1:43
    بیرمە کاتێک لە گوندێکەوە دەچوومە گوندێکی تر
  • 1:43 - 1:50
    ڕۆژێکیان زۆر هیلاک بووم و زۆرم برسی بوو
  • 1:50 - 1:52
    کە خەریک بوو دەکەوتم
  • 1:52 - 1:55
    لەو گەرما بەتینەدا لە ژێر دارێک دا ئیسراحەتم کرد ،
  • 1:55 - 2:01
    لەو کاتەدا یەکێک لە هەژارترین پیاوەکانی ئەو لادێ یە
  • 2:01 - 2:07
    دەعوەتی کردم بۆکوخەکەی و زۆر بە گەرمی میوانداری کردم و خواردنی دامێ .
  • 2:07 - 2:12
    دواتر بۆم دەرکەوت ئەو خواردنەی ئەو پیاوە دای بە من
  • 2:12 - 2:17
    خواردنی ٢ رۆژی هەموو خێزانەکەی بوو .
  • 2:17 - 2:22
    ئەم نموونە جوانەی بەخشندەیی و سەخاوەتی ئەو پیاوە
  • 2:22 - 2:27
    ئامانجی سەرەکی ژیانمی گۆڕی .
  • 2:27 - 2:31
    منیش بریارم دا بەخشندە بم .
  • 2:31 - 2:35
    دواتر پەیوەندیم کرد بە بانکی جیهانیەوە کە کاری دەکرد بۆ ڕووبەڕوونەوەی هەژاری لە
  • 2:35 - 2:41
    ڕێگەی گواستنەوەی هاوکاری لە وڵاتە دەوڵەمەندەکانەوە بۆ وڵاتە هەژارەکان .
  • 2:41 - 2:46
    سەرەتای کار کردنم لە وڵاتی ئۆگەندا بوو .
  • 2:46 - 2:50
    لەوێ لەگەڵ وەزارەتی ئابووری ئەو وڵاتە
  • 2:50 - 2:53
    باسی چاکسازیمان کرد هەتا بتوانن بە ئاسانی قەرز لە ئێمە وەربگرن.
  • 2:53 - 2:56
    دوای ئەوەی قەرزەکەمان دا پێیان ، بیرمە لە گەشتێک دا
  • 2:56 - 3:01
    لە ئۆگەندا کۆمەڵێک قوتابخانەم بینی کە تازە دروست کرابوون
  • 3:01 - 3:04
    بەڵام مامۆستا و کتێبیان نەبوو ،
  • 3:04 - 3:06
    وە هەروەها سەنتەری تەندروستیم بینی کە دەرمان یان نەبوو ،
  • 3:06 - 3:12
    وە خەڵکە هەژارەکەش هەروەک خۆیان بێ پەناگە و داماو مابوونەوە .
  • 3:12 - 3:16
    تەواو لە بیهاردەچوو .
  • 3:16 - 3:20
    بیهار ڕوونی دەکاتەوە گەشە سەندن و بەرەوپێش چوون
  • 3:20 - 3:24
    چەند قورسن لە شوێنێک دا کە هەژاری و گەندەڵی هەبن .
  • 3:24 - 3:28
    لەسەر ئاستی جیهان، ١،٣ ملیار خەڵک
  • 3:28 - 3:33
    ڕۆژانە بە کەمتر لە ١،٢٥ دۆلار دەژین . لەو کارەدا کە لە ئۆگەندا کردم
  • 3:33 - 3:38
    هەمان ئەو ڕێگە تەقلیدیەو دووبارەم بەکارهێنا کە لە سالی ( ١٩٤٤) ەوە پەیڕەو
  • 3:38 - 3:42
    کرابوو بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشانە
  • 3:42 - 3:48
    کاتێک کە براوەکانی جەنگی دووەمی جیهانی
  • 3:48 - 3:51
    کە ٥٠٠ پیاو و تەنها ١ ژن بوون
  • 3:51 - 3:53
    لە ( نیو هامپشایەر ) لە ئەمریکا کۆبونەوە
  • 3:53 - 3:56
    بە مەبەستی دروست کردنی دروست کردنی دامەزراوەکانی ( بریتن وودز )
  • 3:56 - 3:58
    کە لەناویاندا بانکی جیهانیش هەبوو .
  • 3:58 - 4:01
    وە ئەم ڕێگە تەقلیدیەی گەشە پێدان ٣
  • 4:01 - 4:05
    بنەمای سەرەکی هەیە : یەکەم دانە بریتییە لە گواستنەوەی
  • 4:05 - 4:07
    هاوکاری لە وڵاتە دەوڵەمەندەکانی باکوورەوە بۆ
  • 4:07 - 4:10
    وڵاتە هەژارەکانی باشوور
  • 4:10 - 4:12
    لەگەڵ کۆمەڵێک رێنمایی بە مەبەستی چاکسازی .
  • 4:12 - 4:16
    دووەم دانە بریتیە لە دامەزراوەکانی گەشە پێدان کە لە ڕێگەیانەوە
  • 4:16 - 4:21
    کرداری گواستنەوەکان ئەنجام دەدران کە نا ڕوونیەک لە کار کردنیانا هەبوو
  • 4:21 - 4:25
    لەبەر ئەوەی جیاوازی هەبوو لە نێوان ئەو هاوکاریە داراییانەی پێش کەشیان دەکرد و ئەو ئەنجام و کاریگەریانەی کە هاوکاریەکان هەیان بوو .
  • 4:25 - 4:28
    سێ هەم دانە بریتی یە لەوەی کە کار کردن لەسەر ئاستی وڵاتە هەژارەکان
  • 4:28 - 4:32
    تەنها لەنێوان کۆمەڵێک کەسی پلە بەرزی حکومی دا بوو
  • 4:32 - 4:35
    کە زۆر پەیوەندیان نەبوو لەگەل هاوڵاتیان دا کە
  • 4:35 - 4:39
    سوودمەندی سەرەکی هاوکاریەکانن .
  • 4:39 - 4:44
    ئەمڕۆ، هەریەکە لەم بنەمایانە بە ئاسانی بەردەست دەکەون
  • 4:44 - 4:47
    بەهۆی گۆڕانکاریە گەورەکانی ژینگەی جیهانەوە .
  • 4:47 - 4:51
    زانیاری و هاوکاری و بەڕێوەبردنی شەفاف
  • 4:51 - 4:54
    هەر سێکیان پێکەوە سێ گۆرانکاری ئەساسین
  • 4:54 - 4:57
    کە دەبنە هۆی گۆڕینی گەشە سەندن
  • 4:57 - 5:01
    وە هەروەها هیوای زیاترمان پێدەبەخشن بۆ چارەسەرکردنی
  • 5:01 - 5:05
    ئەو کێشانەی من لە ئۆگەندا و بیهار بینیومن .
  • 5:05 - 5:08
    یەکەم گۆڕانکاری سەرەکی زانیاری ئاشکرایە.
  • 5:08 - 5:12
    وەک دەزانن، وڵاتە هەژارەکان بە ئاسانی ئەو چارەسەرانە
  • 5:12 - 5:16
    قبوڵ ناکەن کە ئەمریکا و
  • 5:16 - 5:19
    ئەوروپا و بانکی جیهانی بۆیان پێشنیار دەکەن .
  • 5:19 - 5:22
    ئەو وڵاتانە ئیلهام و هیواو
  • 5:22 - 5:24
    زانیاریەکانیان لە سیستەمە ئابووری یە
  • 5:24 - 5:28
    سەرکەوتووەکانی وڵاتانی باشورەوە وەردەگرن .
  • 5:28 - 5:33
    ئەو وڵاتانە هەژارانە دەیانەوێت بزانن چین چۆن لە ماوەی ٣٠ ساڵ دا
  • 5:33 - 5:36
    ٥٠٠ ملیۆن کەسی لە هەژاری رزگار کرد ،
  • 5:36 - 5:39
    دەیانەوێت بزانن بەرنامەی ( ئۆپۆرتیونی دادیزی ) مەکسیکی
  • 5:39 - 5:44
    چۆن بوە مایەی باشتر کردنی ئاستی خوێندەواری و سیستەمی خۆراکی ملیۆنەها منداڵ .
  • 5:44 - 5:50
    ئەم سیستەمە ژینگەییەی زانیاری ئاشکرا نەک تەنها لە وڵاتانی باکورەوە
  • 5:50 - 5:54
    بۆ وڵاتانی باشور درێژ دەبێتەوە بەڵکو لە نێوان وڵاتانی باشور بۆ یەکترو
  • 5:54 - 5:57
    تەنانات لە وڵاتانی باشورەوە بۆ باکور یش دەڕوات،
  • 5:57 - 6:03
    ئەمەش هەستی پێدەكریت کاتێک دەبینین بەرنامەی (ئۆپۆرتیونی دادیزی ) مەکسیکی لە نیو یۆرک کاری پێدەکرێت .
  • 6:03 - 6:06
    وە لەبەر ئەوەی گواستنەوە لە وڵاتانی باکورەوە بۆ ولاتانی باشور
  • 6:06 - 6:09
    هەیە بۆیە دامەزراوەی گەشە پێدانیش هەن
  • 6:09 - 6:12
    کە کاریان بریتیە لە ئەنجام دانی گواستنەوەکان .
  • 6:12 - 6:16
    ئەمەش دووەم گۆرانکاری ئەساسیە کە بریتیە لە هاوکاری ئاشکرا .
  • 6:16 - 6:19
    لەم دواییانەدا، بانکی جیهانی داتا شاراوەکانی
  • 6:19 - 6:24
    بۆ خەڵکی ئاشکرا کرد بە بڵاوکردنەوەی ٨٠٠٠ بەڵگەنامەی کۆمەڵایەتی و ئابوری
  • 6:24 - 6:28
    بە مەبەستی ڕوون کردنەوەی هاوکاریەکانیان کە لە ماوەی زیاتر لە ٥٠ ساڵ دا پێشکەش بە ٢٠٠ ولاتیان کردوە.
  • 6:28 - 6:32
    وە پێشبڕکێیەکی جیهانی رێکخست بۆ هەموو ئەو بەرنامانەی
  • 6:32 - 6:36
    کە ئەم داتایە بەکارربهێنن .
  • 6:36 - 6:39
    ئەمڕۆ ناوەندەکانی گەشە سەندن ئەو پرۆژانەی
  • 6:39 - 6:43
    کە ئەنجامی دەدەن بۆ خەڵکی دەخەنە روو .
  • 6:43 - 6:47
    نەخشەی جوگرافی بێنە پێش چاو. لەم نەخشەیەی وڵاتی کینیا
  • 6:47 - 6:52
    خاڵە سورەکان بریتین لە شوێنی ئەو قوتابخانانەی کە لایەن خێرخوازانەوە
  • 6:52 - 6:56
    پاڵپشتی دارایی کراون ، وە هەتا رەنگە سەوزەکە تۆختر بێت
  • 6:56 - 6:59
    ئەوا ژمارەی ئەو مندالانەی لەو ناوچانەدا لە قوتابخانە هێنراونەتە دەرەوە زۆرتر دەبێت .
  • 6:59 - 7:04
    بۆیە ئەم نەخشە سادەیە دەری دەخات کە خێرخوازەکان
  • 7:04 - 7:06
    هیچ هاوکاری داراییان پێشکەش بەو ناوچانە نەکردووە.
  • 7:06 - 7:09
    کە زۆرترین رێژەی منداڵ تیایان دا لە قوتابخانە دەرهێنراوە
  • 7:09 - 7:13
    کۆمەڵێک پرسیاری وروژێنەر دێنە کایەوە ، بۆ نموونە ئایا ئەو هاوکاریانەی
  • 7:13 - 7:17
    بۆ مەبەستی گەشەپێدان پێشکەش کراون پێشکەش بە کەسانی شایستە کراوە ؟
  • 7:17 - 7:20
    بۆ ئەم مەبەستە بانکی جیهانی ئێستا نەخشەی ( 30000 )
  • 7:20 - 7:25
    پرۆژەو چالاکی خۆی لە ١٤٣ وڵات دا کێشاوە.
  • 7:25 - 7:28
    وە خێرخوازانیش سیستەمێکی باو بەکاردەهێنن
  • 7:28 - 7:31
    بۆ کێشانی نەخشە بۆ ڕوون کردنەوەی پڕۆژەکانیان .
  • 7:31 - 7:36
    ئەمەش هەوڵێکی گەورەیە بە ئاڕاستەی
  • 7:36 - 7:39
    شەفافیەت لە هاوکاریەکان داو هەست کردن بە ڵیپرسراویەتی بەرامبەری
  • 7:39 - 7:42
    ئەمەش بەرەو سێ هەم گۆڕانکاری بنەڕەتیمان دەبات
  • 7:42 - 7:45
    کە بە بڕوای من لە هەموویان گرنگترە
  • 7:45 - 7:50
    ئەویش بەڕێوەبردنی شەفاف و ئاشکرایە.
  • 7:50 - 7:53
    ئەمڕۆ حکومەتەکان بەرەو ئەوە هەنگاو دەنێن شەفاف بن ئەمەش هەمان ئەو شتەیە کە هاوڵاتیان داوایدەکەن .
  • 7:53 - 7:58
    لە سەرەتای بەهاری عەرەبیەوە و دواتر بۆ بزوتنەوەی ( ئانا هازار ) ی هیندی
  • 7:58 - 8:00
    بەکارهێنانی مۆبایل و میدیای کۆمەڵایەتی
  • 8:00 - 8:03
    تەنها بۆ مەبەستی سیاسی نەبووە
  • 8:03 - 8:07
    بەڵکو بە مەبەستی گەشە سەندن و بەرەو پێش چوونیش بووە..
  • 8:07 - 8:11
    پرسیارێکی تر، ئایا حکومەتەکان خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاوڵاتیەکانیان دەکەن ؟
  • 8:11 - 8:16
    بۆیە بۆ نموونە چەند حکومەتێکی کیشوەری ئەفریقیا
  • 8:16 - 8:21
    و رۆژئاوای ئەوروپا بودجەکانیان ئاشکرا دەکەن بۆ هاوڵاتیان
  • 8:21 - 8:24
    بەلام وەک دەزانن جیاوازیەکی زۆر هەیە لە نێوان ئەو بودجەی ئاشکرا دەکریت و
  • 8:24 - 8:28
    ئەو بودجەی کە لە ڕاستی دا هەیە و لە بەردەستە .
  • 8:28 - 8:33
    ئەمە بودجەیەکی ئاشکرایە . ( پێکەنینی جەماوەر )
  • 8:33 - 8:36
    وەک دەزانن کارێکی ئاسان نیە بۆ هاوڵاتیەکی ئاسایی هەوڵ بدات
  • 8:36 - 8:39
    بزانێت حکومەت چۆن
  • 8:39 - 8:44
    سەرچاوەکانی بەکار دەهێنیت .
  • 8:44 - 8:48
    بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە
  • 8:48 - 8:52
    حکومەتەکان ڕێگەی تازەبەکاردەهێنن بۆ ئەوەی مەسەلەی بودجە
  • 8:52 - 8:55
    زیاتر شەفاف بێت لای هاوڵاتیان .
  • 8:55 - 8:59
    لەم نەخشەیەی وڵاتی مۆڵدۆڤا دا رەنگە سەوزەکە
  • 8:59 - 9:03
    بریتیە لەو ناوچانەی کە پارەیەکی کەمیان بۆ قوتابخانەکان سەرف کردووە
  • 9:03 - 9:05
    بەڵام ئاستی خوێندن و پەروەردە تیایان دا باشە .
  • 9:05 - 9:08
    وە ڕەنگە سورەکە پێچەوانەی ئەوە پیشان دەدات .
  • 9:08 - 9:15
    بەکار هێنانی رێگەیەکی وەک ئەمە وا دەکات ئەو بەڵگەنامانەی نا ڕوونن
  • 9:15 - 9:19
    زیاتر ڕوون بێت لای هاوڵاتیان،
  • 9:19 - 9:22
    وە ئەوەی مایەی دڵ خۆشیە ئەوەیە لەگەڵ بوونی ئەم شەفافیەتەدا
  • 9:22 - 9:26
    هاولاتیان دەرفەتی ئەوەیان هەیە ئەدای حکومەت هەڵبسەنگێنن و
  • 9:26 - 9:30
    هاوکاری بن بۆ زیاتر بەرەو پێش چوونی .
  • 9:30 - 9:34
    بۆیە ئەمڕۆ لە فلیپین دایکان و باوکان و قوتابیان دەتوانن
  • 9:34 - 9:38
    لە ڕێگەی سایتی ( Checkmyschool.org )
  • 9:38 - 9:43
    یان بە هۆی کورتە نامەوە ڕای خۆیان بدەن لەسەر ئاستی مامۆستاو
  • 9:43 - 9:46
    کتێبی قوتابخانەکانیان .
  • 9:46 - 9:51
    کە هەمان ئەو کێشانەن کە من لە ئۆگەندا و بیهار بینیومن .
  • 9:51 - 9:54
    وە حکومەت بەرپرسیارە .
  • 9:54 - 9:58
    بۆ نموونە کاتێک لەم سایتەوە هەواڵی ئەوە بڵاو بۆوە کە ٨٠٠ قوتابی
  • 9:58 - 10:02
    لە مەترسیدان لەبەر دواکەوتنی چاک کردنەوەی قوتابخانەیەک بە هۆی گەندەڵیەوە،
  • 10:02 - 10:05
    وەزارەتی پەروەردەی فلیپین
  • 10:05 - 10:08
    هەر خێرا دەستی کرد بە ئیجرائات و لێکۆڵینەوە.
  • 10:08 - 10:12
    ئەوەی مایەی خۆش حالی یە ئەوەیە کە ئەم داهێنانە خەریکە
  • 10:12 - 10:16
    لە ناو ولاتانی باشور دا بڵاو دەبێتەوە ، هەر لە فلیپینەوە بۆ
  • 10:16 - 10:21
    ئیندۆنیزیا، کینیا و مۆڵدۆڤا و ولاتانی تریش .
  • 10:21 - 10:25
    تەنەنەت کۆمەڵگەیەکی دواکەوتووی
  • 10:25 - 10:28
    وەک دارالسلام ( تەنزانیا ) توانیویەتی
  • 10:28 - 10:31
    ئەم ڕێگایانە بەکار بهێنێت بە مەبەستی بەرەو پێش چوون.
  • 10:31 - 10:34
    ئەمەش وەک ئەو نەخشەیەی مانگی ئابی ٢٠١٠ ی تانداڵی وابوو .
  • 10:34 - 10:39
    بەڵام لە ماوەی چەند هەفتەیەکی کەم دا
  • 10:39 - 10:43
    خوێندکارانی زانکۆ توانیان لە ڕێگەی مۆبایل و سیستەمێکی خۆڕاییەوە
  • 10:43 - 10:48
    کار بکەن بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی
  • 10:48 - 10:51
    کۆمەڵگاکەیان
  • 10:51 - 10:56
    ئەوەی زۆر سەرنج ڕاکێش بوو ئەوە بوو هاوڵاتیان دواتر توانیان
  • 10:56 - 11:01
    .......
  • 11:01 - 11:03
    ....
  • 11:03 - 11:06
    .....
  • 11:06 - 11:11
    .....
  • 11:11 - 11:15
    .....
  • 11:15 - 11:21
    ئەمڕۆ تەنانەت بیهاریش گۆڕاوە و کراوەتەوە
  • 11:21 - 11:24
    لە ڕێگەی کۆمەڵیک کەسی دلسۆزەوە
  • 11:24 - 11:29
    کە کار بۆ ئەوە دەکەن کە حکومەت زیاتر شەفاف بێت و هەست بە لێپرسراوێتی زیاتر بکات بەرامبەر بە هەژاران .
  • 11:29 - 11:32
    بەڵام وەک دەزانن لە زۆر شوێنی دنیا دا حکومەتەکان
  • 11:32 - 11:35
    حەزیان بە کرانەوە و خزمەت کردنی
  • 11:35 - 11:40
    هەژاران نیە، وە ئەمەش جەنگێکی رآستەقینەیە
  • 11:40 - 11:45
    بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئەو سیستەمە بگۆڕن .
  • 11:45 - 11:48
    ئەو کەسانە وەک باوکم و چەندانی تر
  • 11:48 - 11:52
    تێکۆشەری تەنهان و
  • 11:52 - 11:55
    وە کارێکی سەرەکی بۆ ئەو بەرەو پێش چوونە ئەوەیە
  • 11:55 - 12:00
    کە یارمەتی ئەو کەسە تێکۆشەرانە بدرێت کە یەک بگرن
  • 12:00 - 12:04
    تا هەموو پێکەوە بەسەر بەربەستەکان دا زاڵ بن .
  • 12:04 - 12:08
    بۆیە بۆ نموونە لە غانا کۆمەڵێک ریفۆرم خوازی بە توانا
  • 12:08 - 12:12
    و پەڕلەمان و حکومەت هەموو پێکەوە ،
  • 12:12 - 12:16
    دەستەیەکیان پێک هێناوە بە مەبەستی شەفافی لە
  • 12:16 - 12:20
    گرێبەستەکانی کەرتی نەوت دا.
  • 12:20 - 12:25
    ریفۆرم خوازان لە پەرلەمان ئێستا لێکۆڵینەوە دەکەن لە گرێبەستە گوماناوی و نا ڕوونەکان .
  • 12:25 - 12:30
    ئەم نموونانە هیوامان پێدەبەخشن بۆ چارەسەر کردنی
  • 12:30 - 12:34
    ئەو کێشانەی من لە ئۆگەندا بینیومن یان ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی
  • 12:34 - 12:39
    باوکم دەبوونەوە لە بیهار .
  • 12:39 - 12:46
    دوو ساڵ لەمەوبەر لە 2010/4/8 دا درەنگانێکی شەو تەلەفۆنم بۆ باوکم کرد
  • 12:46 - 12:51
    کە لەو کاتەدا تەمەنی ٨٠ ساڵ بوو
  • 12:51 - 12:56
    خەریکی نوسینی دەعوایەکی ٧٠ لاپەڕەیی بوو
  • 12:56 - 12:59
    لەسەر بوونی گەندەڵی لە پرۆژەیەکی ڕێگەو بان دا .
  • 12:59 - 13:04
    باوکم هەرچەندە پارێزەر نەبوو بەڵام ڕۆژی دواتر لە محکمە خۆی
  • 13:04 - 13:08
    بەرگری لە دۆسیەکەی کردو بردیەوە
  • 13:08 - 13:10
    بەڵام ئێوارەی هەمان ڕۆژ
  • 13:10 - 13:15
    مرد.
  • 13:15 - 13:20
    تا دوا سات ئەوەندە بە دڵسۆزی کاری کرد
  • 13:20 - 13:24
    دژی گەندەڵی و هەژاری
  • 13:24 - 13:28
    کە نەک هەر کاربەدەستەکانی حکومەتی وا لێکرد ڕاستگۆ بن بەڵکو
  • 13:28 - 13:31
    وای لە خەڵکیش کرد کە یەک بگرن و
  • 13:31 - 13:34
    کارێک بکەن کە گوێ لە داواکانیان بگیرێت .
  • 13:34 - 13:39
    ئەم دوو کارە بوونە راگری ژیانی باوکم و ئەو گەشتەی لە نێوان ئەم
  • 13:39 - 13:41
    دوو ڕاگرەدا کردی بووە ڕەنگ دەرەوەی
  • 13:41 - 13:46
    دیمەنی گەشەسەندنە بەردەوامەکان .
  • 13:46 - 13:51
    من ئەمڕۆ بەم گۆڕاناریانە کاریگەر بووم ، وە دڵ خۆشم کە
  • 13:51 - 13:54
    ئێمە لە بانکی جیهانی ئەم ئاڕاستەی کارکردنانەمان
  • 13:54 - 13:57
    پەسەند کردووە کە بۆتە مایەی گۆڕانکاریەکی
  • 13:57 - 14:01
    بەرچاو بەراورد بە ٢٠ ساڵ لەمەو پێشم لە ئۆگەندا .
  • 14:01 - 14:05
    پێویستە لە ڕەگ و ڕیشەوە چاکسازی بکەین
  • 14:05 - 14:08
    بەوشێوەیە زانیاری بە چەندین ئاراستەدا بڵاو دەبێتەوە
  • 14:08 - 14:12
    و ئیلهام دەبەخشێتە بەهرەدارەکان، بۆیە یارمەتی شەفاف و
  • 14:12 - 14:17
    کاریگەر دەبێت، بەوشێوەیە حکومەت چاکسازی دەکات
  • 14:17 - 14:21
    هاوڵاتیانیش بەشداریان پێدەکرێت و رۆڵیان دەبێت
  • 14:21 - 14:22
    لەگەل ریفۆرم خوازانی ناو حکومەت .
  • 14:22 - 14:25
    پێویستە ئەم گۆڕانکاریانە خێرا بکەین .
  • 14:25 - 14:30
    ئەگەر وا بکەین دەنگی خەلکە هەژارەکەی
  • 14:30 - 14:35
    بیهار و ئۆگەندا و
  • 14:35 - 14:37
    ووڵاتانی تر دەبیسترێت .
  • 14:37 - 14:41
    وە هەروەها کتێبەکانی خوێندن و مامۆستایانیش
  • 14:41 - 14:44
    باشتر دەبن
  • 14:44 - 14:48
    هەروەها قوتابیانیش
  • 14:48 - 14:54
    چانسی ئەوەیان دەبێت کە خۆیان لە هەژاری رزگار بکەن
  • 14:54 - 14:58
    سوپاس . ( چەپلەی ئامادەبووان ) .
  • 14:58 - 15:00
    ( چەپلەی ئامادەبووان )
Title:
سانجای پرادهان : چۆن زانیاری شەفاف دەبێتە هۆی گۆڕینی هاوکاریە نێودەڵەتیەکان
Speaker:
Sanjay Pradhan
Description:

چۆن دەتوانین لەوە دڵنیا بین کە هاوکاریە داراییەکان کە بە مەبەستی بەرەوپێش چوون دەدرین پێشکەش بە کەسانی شایستە دەکرێن ؟ سانجای پرادهان کە لە بانکی جیهانی کار دەکات باسی ٣ خاڵ دەکات بۆ ئەوەی ئەو هەوڵەی لەم پێناوەدا دەدریت زۆرترین کاریگەری هەبێت . یەک شت زۆر گرنگە لەم کارەدا ئەویش یەکخستنی هەموو ئەو کەسانەی کە لەم پێناوەدا کار دەکەن .

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
14:26

Kurdish subtitles

Revisions