Return to Video

جەین ماکگۆنیگاڵ: ئەو یاریەی کە دەتوانێت ١٠ ساڵ تەمەنت درێژ بکات

  • 0:01 - 0:05
    من یاری دەکەم، بۆیە ئارەزو بە بونی ئامانجیش دەکەم
  • 0:05 - 0:09
    ئارەزوو بەو جۆرە پەیامانە دەکەم کە پەیامی تایبەت و ئامانجی شاراوەیان تێدایە
  • 0:09 - 0:12
    ئەمەش پەیامە تایبەتەکەی منە بۆ ئەم گفتوگۆیە
  • 0:12 - 0:15
    هەوڵ دەدەم ماوەی ژیانی
  • 0:15 - 0:18
    یەک بە یەکی ئێوە زیاد بکەم
  • 0:18 - 0:20
    بە تەنها حەوت خولەک و نیو
  • 0:20 - 0:23
    بەجۆرێکیتر، دەکرێ حەوت خولەک و نیو زیاتر
  • 0:23 - 0:24
    لە ژیانی خۆت بژیت
  • 0:24 - 0:26
    تەنها لەبەرئەوەی تەماشای ئەم گفتوگۆیەت کردوە
  • 0:26 - 0:30
    باشە، هەندێکتان دودڵ دیارن لەم بارەیەوە
  • 0:30 - 0:31
    بەڵام کێشە نییە، سەیرکەن
  • 0:31 - 0:34
    من لێرەدا بە شێوەیەکی بیرکاریانە دەیسەلمێنم بۆتان
  • 0:34 - 0:36
    ئەمە لە ئێستادا مانایەکی وەهای نییە
  • 0:36 - 0:37
    دواتر بۆتان ڕوندەکەمەوە
  • 0:37 - 0:39
    تەنها تێبینی دواهەمین ژمارە بکەن
  • 0:39 - 0:42
    کۆ - ٧.٦٨٢٤٥٨٣٧ خولەک
  • 0:42 - 0:46
    ئەو چەند خولەکەش دەبێتە دیاری من بۆتان ئەگەر لەم ئەرکەمدا سەرکەوتوبم
  • 0:46 - 0:49
    ئێستا، ئێوە ئەرکێکی نهێنیتان هەیە بیکەن
  • 0:49 - 0:53
    ئەرکی ئێوە ئەوەیە بیربکەنەوە کە ئایا چۆن دەتانەوێ
  • 0:53 - 0:55
    ئەو ٧ خولەک و نیوەی داهاتوتان بەسەر بەرن
  • 0:55 - 0:57
    لەوبڕوایەدام کە دەبێ شتێکی نا ئاسای تێدابکەم
  • 0:57 - 1:00
    لەبەرئەوەی ئەو چرکە ساتانە وەک پاداشت وان، هەروا ئاسان کەت بە دەست ناهێنرێت
  • 1:00 - 1:05
    وە هەرلەبەر ئەمەشە کە من دیزاینەرێکی یاریم، لەوانەیە بیر بکەنەوە و بڵێن
  • 1:05 - 1:07
    دەزانم ئەم خانمە دەیەوێت چی بکەن لەو چەند چرکەیەدا
  • 1:07 - 1:10
    دەیەوێت بە یاری کردنەوە بەسەریان ببەین
  • 1:10 - 1:12
    ئەمەش کە لێرەدا دراوە پێتان بە تەواوی گریمانەیەکی ڕێتێچو دەردەچێت
  • 1:12 - 1:15
    لەبەرئەوەی هاندانی خەڵکی بۆتە خویەک لەلای من
  • 1:15 - 1:17
    بۆ بەسەر بردنی کاتێکی زیاتر بە یاری کردنەوە
  • 1:17 - 1:18
    بۆ نمونە لە یەکەمین گفتوگۆمدا بۆ TED
  • 1:18 - 1:23
    پێشنیاری ئەوەم کرد کە دەبێ ، هەفتانە ٢١ بلوێن کاتژمێر
  • 1:23 - 1:25
    لەسەر هەموو گۆی زەوی یاری ڤیدیۆیی بکرێت
  • 1:25 - 1:28
    بەڵام ٢١ بلێۆن کاتژمێر ماوەیەکی زۆرە
  • 1:28 - 1:33
    ئەوە کاتێکی زۆر زۆرە. وە تاکە لێدوانیش کە خەڵکی دەیاندا لەسەر
  • 1:33 - 1:35
    ئەو پێشنیارەم لە سەرانسەری جیهاندا
  • 1:35 - 1:37
    لەو کاتەی قسەکەم کردبوو دەیان وت :
  • 1:37 - 1:41
    جەین، یاری و گەمە کردن شتێکی خۆشە، بەڵام ئایا کاتێ تۆ لەسەر جێگای مردنەکەتی
  • 1:41 - 1:45
    ئەوەی کە تۆ خواستی بۆ دەخوازیت ئەوەیە کە کاتی زیاتر
    بە یاری "ئەنگری بێردس" باڵندە توڕەکانەوە بەسەر بەریت ؟
  • 1:45 - 1:50
    ئەم بیرۆکەیە زۆر بڵاوە، کە یاری کردن تەنها بەفیڕۆدانی کاتە
  • 1:50 - 1:53
    ڕۆژێک پەشیمان دەبینەوە ، ئەمانە ئەو شتانەن کە بچم بۆ هەرکوێیەک دەیان بیستم
  • 1:53 - 1:56
    بۆ نمونە، چیرۆکێکی ڕاستەقینە: چەند هەفتەیەک لەمەوپێش
  • 1:56 - 2:00
    ئەم شۆفێری تەکسییە، من و هاوڕێیەکمی لە ناو شارەوە دەگواستەوە
  • 2:00 - 2:02
    بۆ کۆنفرانسی گەشەپێدانی گەمەو یاری
  • 2:02 - 2:04
    ڕوی تێکردم و وتی ، منیش قسەکەیم لای خۆم نووسی
  • 2:04 - 2:10
    '' من ڕقم لە یاریکردنە چونکە بەفیڕۆدانی کاتە، بیهێنە بەرچاوت بگەیتە کۆتای ژیانت و ئەو هەموو کاتەت پێوە بەسەربردبێت
  • 2:10 - 2:12
    ئەوە هەموو ژیانت بێت ''
  • 2:12 - 2:15
    باشە، ئێستا دەمەوێ ئەم کێشەیە بە جدی وەربگرم
  • 2:15 - 2:18
    مەبەستم ئەوەیە کە دەمەوێت یاری ببێتە هێزێکی چاکەکاری لە جیهاندا
  • 2:18 - 2:21
    نامەوێت یاریزانەکان پەشیمان بن لەو ساتانەی کە بە یاریەوە بەسەریان بردوە
  • 2:21 - 2:23
    مەبەستم ئەو کاتانەیە کە من داوام لێکردوون بەسەری بەرن
  • 2:23 - 2:26
    بۆیە کاتێکی زۆرم بەسەر برد بۆ بیرکردنەوەم لەم پرسیارە
  • 2:26 - 2:29
    ئایا کاتێ دەگەینە کۆتای ژیانمان، پەشیمان دەبینەوە
  • 2:29 - 2:31
    لەو کاتانەی کە بە یارییەوە بەسەرمان بردوە ؟
  • 2:31 - 2:34
    ئێستا، لەوانەیە سەرتان بسوڕمێت، بەڵام دەرکەوتوە
  • 2:34 - 2:38
    چەند توێژینەوەیەکی زانستی هەن لەسەر ئەو پرسیارە
  • 2:38 - 2:40
    ئەوە ڕاستیە، ئەوانەی لە خەڵوەتگە پیریەکان کار دەکەن
  • 2:40 - 2:43
    مەبەستم لەو کەسانەیە کە گرنگیمان پێدەدەن لە کۆتای ژیانماندا
  • 2:43 - 2:48
    ڕاپۆرتێکیان دەرکردوە، سەبارەت بەو شتانەی کە خەڵکی لێی پەشیمانن
  • 2:48 - 2:52
    کاتێ لەسەر جێگای مردنن واتە لە کۆتای ژیانیاندان
  • 2:52 - 2:54
    هەرئەوەشە کە دەمەویت ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوەدا باسی بکەم
  • 2:54 - 2:59
    هەرە پێنج بەهێزترین پەشیمانی ئەو کەسانەی لە سەرە مەرگدان
  • 2:59 - 3:06
    ژمارە یەک : خۆزگە زۆر بە سەختی کارم نەکردایە
  • 3:06 - 3:12
    ژمارە دوو : خۆزگە پەیوەندیم لەگەڵ هاوڕێکانم بمایە
  • 3:12 - 3:18
    ژمارە سێ : خۆزگە خۆم زیاتر دڵخۆش بکردایە
  • 3:18 - 3:24
    ژمارە چوار : خۆزگە ئازایەتی ئەوەم هەبوایە کە خۆم وەک کەسایەتی ڕاستەقینەی خۆم دەربڕیایە
  • 3:24 - 3:27
    ژمارە پێنج : خۆزگە ئەو ژیانە دەژیام کە خۆم خەونم پێوە دەدی
  • 3:27 - 3:32
    نەک ئەوەی کەسانی تر چاوەڕێیان دەکرد لێم
  • 3:32 - 3:35
    وە ئێستاش هیچ کەس بەوانەی نەوتوە کە لەو خەڵوەتگایانەدا کار دەکەن
  • 3:35 - 3:38
    کە خۆزگە کاتی زیاترم بە یاری کردنی گەمەی ڤیدێۆییەوە بەسەر ببردایە
  • 3:38 - 3:41
    بەڵام کاتێ ئەم پێنج یەکەمین پەشیمانە دەبینم ناتوانم
  • 3:41 - 3:44
    بیر لە پێنج خۆشی تر نەکەمەوە
  • 3:44 - 3:46
    کە یاری کردن دەتوانێ بمداتێ
  • 3:46 - 3:49
    بۆ نمونە، ئەوەی کە دەڵێت خۆزگە زۆر قورس و سەخت کارم نەکردایە
  • 3:49 - 3:51
    بۆ زۆرێک لە کەسان ئەمە بەواتای ئەوە دێت کە خۆزگە کاتی زیاترم
  • 3:51 - 3:54
    لەگەڵ خێزانەکەم و منداڵەکانم بەسەر ببردایە، لە کاتی گەورەبونیاندا
  • 3:54 - 3:57
    هەمومان پێکەوە دەزانین کە یاری کردن سودی
  • 3:57 - 3:58
    سەرسورهێنەری هەیە بۆ خێزان
  • 3:58 - 4:01
    توێژینەوەیەکی زانکۆی بڕگهام یەنگ
  • 4:01 - 4:03
    کۆلێژی "خێزانی" دەریخستوە کە ئەو دایک و باوکانەی کە
  • 4:03 - 4:06
    کاتی زۆرتر بە یاریە ڤیدێۆییەکانەوە لەگەڵ منداڵەکانیان بەسەر دەبەن
  • 4:06 - 4:11
    پەیوەندیەکی پتەوتر و باشتریان دەبێت وەک لە کەسانی تر
  • 4:11 - 4:13
    خۆزگە پەیوەندیم بە هاوڕێکانمەوە بمایە
  • 4:13 - 4:15
    باشە، سەدان هەزاران کەس هەن کە
  • 4:15 - 4:18
    یاری کۆمەڵایەتی وەک (فارم ڤالێ) یاخود (وۆرد ) لەگەڵ هاوڕێکانیان بەکاردەهێنن
  • 4:18 - 4:21
    بۆ ئەوەی پەیوەندیان هەبێت لەگەڵ هاوڕێ ڕاستەقینەکان و خیزانەکانیان
  • 4:21 - 4:25
    توێژینەوەیەکی تری ئەم دواییانەی زانکۆی میگان دەری خستوە
  • 4:25 - 4:29
    کە یاریەکان ئامێرێکی زۆر بەهێزن
  • 4:29 - 4:31
    بۆ پتەو کردنی پەیوەندییەکان
  • 4:31 - 4:35
    یارمەتیمان دەدەن لە پەیوەندیدا بمێنینەوە لەگەڵ خەڵکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا
  • 4:35 - 4:37
    ئەوانەی کە نەمان دەناسین و پێیان نەدەگەیشتین
  • 4:37 - 4:39
    ئەگەر بەهۆی یاریکردنەوە نەبوایە
  • 4:39 - 4:42
    خۆزگە بمتوانیایە زیاتر دڵخۆش ببم
  • 4:42 - 4:45
    لێرەشدا تەنها بیر لەو توێژینەوە و ئەزمونانە دەکەمەوە
  • 4:45 - 4:48
    کە لە زانکۆی کارۆلینای رۆژهەڵات کراوە
  • 4:48 - 4:51
    دەریان خستوە کە یاریەکانی سەر تۆڕی ئینتەرنێت بەسەر
  • 4:51 - 4:54
    چارەسەرە دەرمانییەکاندا زاڵ بووە لە چارەسەری نەخۆشیەکانی دوودڵی و خەمۆکی
  • 4:54 - 4:58
    تەنها بە بەسەر بردنی ٣٠ خولەک لە یاریەکانی سەر تۆڕی ئینتەرنێت
  • 4:58 - 5:01
    بەس بوو بۆ ئەوەی ذل خۆشیەکی زۆر باش و
  • 5:01 - 5:04
    درێژ خایەن بدەنە ئەو کەسانەی یاریەکە دەکەن
  • 5:04 - 5:08
    خۆزگە بمتوانیایە کەسێتی خۆم دەرببرم وەک ئەوەی کە هەم
  • 5:08 - 5:12
    باشە، کارەکتەرە کارتۆنیەکان باشترین ڕێگەن بۆ ئەوەی دەربڕینی خۆمانی پێبکەین
  • 5:12 - 5:15
    باشترین شێوەیە کە هیوادارین خۆمانی پێ ببینین
  • 5:15 - 5:19
    دەتوانین زۆرباش ئەوە ببینین لەو وێنە کارتۆنییەی ( ڕۆبی کۆپەر) دروستی کردوە
  • 5:19 - 5:21
    بۆ یاریزانەکان
  • 5:21 - 5:25
    هەروەها زانکۆی ستانفۆرد ئێستا بۆ ماوەی ٥ ساڵ دەچێت توێژینەوە دەکات
  • 5:25 - 5:29
    لەسەر چۆنیەتی یاری کردن بە کارەکتەرێکی نمونەیی
  • 5:29 - 5:31
    بیرکردنەوە و کردەوەمان لە ژیانی ڕاستەقینەماندا دەگۆڕێت
  • 5:31 - 5:35
    وامان لێدەکات ئازاتر و بەپەرۆشتر بین
  • 5:35 - 5:39
    بڕوامان بە ئامانجەکانمان زیتر ببێت
  • 5:39 - 5:40
    خۆزگە لەو ژیانە بژیامایە کە خۆم خەونم پێوە دەدی
  • 5:40 - 5:42
    نەک ئەوەی خەڵک لێی چاوەڕوان دەکردم
  • 5:42 - 5:44
    ئایا یاری دەتوانێت ئەوە بکات ؟ دڵنیا نیم
  • 5:44 - 5:47
    کەواتە، هەربۆیە نیشانەی پرسیارم داناوە، بۆ یاری سوپەر ماریۆ
  • 5:47 - 5:49
    دەگەڕێینەوە سەر ئەم دانەیان
  • 5:49 - 5:52
    بەڵام لە ئێستادا لەوانەیە پرسیاری ئەوە بکەن
  • 5:52 - 5:56
    ئەم دیزاینەری یاریە چییە هاتوە قسەمان بۆ دەکات
  • 5:56 - 5:57
    دەربارەی کۆتاییەکانی ژیان ؟
  • 5:57 - 6:01
    ئەوەش ڕاستە، من هەرگیز وەک یارمەتیدەرێکی پزیشکی کارم نەکردوە
  • 6:01 - 6:03
    وە هەرگیز نەکەوتومەتە کۆتاییەکانی ژیانمەوە
  • 6:03 - 6:09
    بەڵام لەم دواییانەدا سێ مانگم لە ناو جێگادا بەسەر برد لە چاوەڕوانی مەرگدا بوم
  • 6:09 - 6:12
    بەڕاستی دەمویست بمرم
  • 6:12 - 6:14
    با ئێستاش ئەم چیرۆکەتان بۆ بگێڕمەوە
  • 6:14 - 6:17
    دوو ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکرد، کاتێ سەرم توشی پێکان بوو هەروەها توشی لەرانەوەی مێشک بووم
  • 6:17 - 6:19
    تا ئێستاش بە تەواوی چارەسەر نەکراوم
  • 6:19 - 6:23
    هەربۆیە دوای ٣٠ ڕۆژ توشی کاریگەری لاوەکی بووم وەک سەرئێشەی بەردەوام
  • 6:23 - 6:26
    دڵ تێکەڵهاتن، سەرگێژ خواردن، بیرچونەوە .
  • 6:26 - 6:29
    پزیشکەکەم پێی وتم بۆ ئەوەی مێشکم چارەسەر بکەم و بەرەو باشتر بڕۆم
  • 6:29 - 6:30
    دەبێ پشوی پێبدەم
  • 6:30 - 6:33
    دەبوایە دوربکەومەوە لە هەموو شتێ کە دەبونە هۆی دروست بونی ئەو کاریگەریە لاوەکیانە
  • 6:33 - 6:36
    ئەوەش بۆ من مانای ئەوە بوو، نە خوێندنەوە ، نە نوسین ، نە یاری ئەلکترۆنی
  • 6:36 - 6:38
    نە کارکردن، نە ئیمەیڵ، نە ڕاکردن ، نە کحول ، نە کافایین
  • 6:38 - 6:41
    چەند وشەیەکی تریش، وابزانم دەزانن ئەمە مانای چییە
  • 6:41 - 6:43
    چیتر هۆیەک نیە بۆی بۆ ئەوەی بژیت
  • 6:43 - 6:45
    شتێکی پێکەنیناوی دیارە وانییە
  • 6:45 - 6:50
    بەڵام لەبەرئەوەی زۆر ڕاست نەبوو، مەیلی خۆکوشتن زۆر بەربڵاوە
  • 6:50 - 6:51
    لە کاتی هەبوونی کێشەو نەخۆشی
  • 6:51 - 6:55
    بەشێوەیەک کە لە سێ کەس کەسێک توش دەبوو ، ئەوە لە منیشدا توشبوو
  • 6:55 - 7:00
    مێشکم دەستی بەوە کرد کە پێم بڵێ ، جەین تۆ دەتەوێت بمریت
  • 7:00 - 7:03
    پێی دەوتم تۆ هەرگیز باشتر نابیت
  • 7:03 - 7:07
    وە دەیگوت ئازارەکەت هەرگیز کۆتایی نایەت
  • 7:07 - 7:11
    ئەم دەنگانەی مێشکم وەها کاریگەر و بەردەوام بوون
  • 7:11 - 7:17
    وایان لێدەکردم خەمی ژیانم بێت و بترسم لەسەری
  • 7:17 - 7:21
    هەر ئەوکاتەش بوو کە ئیتر دوای ٣٤ ڕۆژ
  • 7:21 - 7:23
    هەرگیز ئەو ساتەم بیرناچێتەوە
  • 7:23 - 7:26
    وتم دوای ٣٤ ڕۆژ یا ئەوەتا خۆم دەکوژم
  • 7:26 - 7:29
    یاخود هەموو ئەمە دەکەمە یاریەکی ڤیدێۆی
  • 7:29 - 7:30
    باشە ، بۆ یاری ؟
  • 7:30 - 7:34
    لە توێژینەوەیەکی فیسۆلۆجی یاریدا بۆ زیاتر لە ماوەی دەیەک زانیم
  • 7:34 - 7:38
    کە کاتێ یاری دەکەین، ئەمەش ڕاستیەکی زانستییە
  • 7:38 - 7:41
    چارەسەری کێشەکان و بەرەنگارییان دەکەین بە شێوەیەکی زیرەکانەتر و داهێنەرانەتر
  • 7:41 - 7:43
    بە هیوایەکی زیاترەوە، بە نەخشەیەکی زیاترەوە
  • 7:43 - 7:45
    وە ئەگەری زیاترە داوای یارمەتی لە خەڵکی تر بکەین
  • 7:45 - 7:48
    منیش دەمویست ئەم ڕوخسارانەی یاری بخەمە ژیانی ڕاستیمەوە
  • 7:48 - 7:50
    هەربۆیە یاریەکی چارەسەرکارم دروست کرد
  • 7:50 - 7:52
    ناوم نا، جەین بکوژی لەرینەوە
  • 7:52 - 7:55
    ئەمە بوو بە ناسنەمەی نهێنی تازەم
  • 7:55 - 7:57
    وە یەکەم شت وەک بکوژێک کە کردم لە یاریەکەدا ئەوەبوو
  • 7:57 - 8:01
    پەیوەندیم بە خوشکە دوانەکەمەوە کرد، خوشکێکی دوانەم هەیە ناوی کێلیە
  • 8:01 - 8:04
    پێموت من یاری دەکەم بۆ ئەوەی چارەسەری مێشکم بکەم
  • 8:04 - 8:06
    وە دەمەوێت یاریم لەگەڵ بکەیت
  • 8:06 - 8:10
    ئەوەش شێوەیەکی ئاسانتربوو بۆ داوا کردنی یارمەتی
  • 8:10 - 8:13
    ئەو بوو بە یەکەمین لایەنگرم لە یاریەکەدا
  • 8:13 - 8:15
    دواتر کایشی مێردیشم بەشدار بوو
  • 8:15 - 8:18
    وە پێکەوە یەکمان گرت و دژی خراپەکان شەڕمان دەکرد
  • 8:18 - 8:21
    ئەمە تاکە شت بوو کە بتوانێت کاریگەریە لاوەکیەکانی سەرم
  • 8:21 - 8:24
    کەم ببێتەوە و هێواشتر کارم تێبکات
  • 8:24 - 8:26
    شتی وەک تیشکی بەهێز و شوێنی قەرەباڵخ و
  • 8:26 - 8:29
    هەستاین بە یەک خستن و چالاک کردنی بەرزبونەوەی وزەکان
  • 8:29 - 8:32
    ئەمە تاکە شت بوو کە دەمتوانی بیکەم، تەنانەت لە خراپترین ڕۆژەکانیشمدا
  • 8:32 - 8:34
    تەنها بۆ ئەوەی تۆزێ هەست بە باشی بکەم
  • 8:34 - 8:36
    هەست بکەم زیاتر بەرهەم هێنم
  • 8:36 - 8:39
    شتی وەک ئەوەی سەگەکەم لە باوەش بگرم ڕۆژانە بۆ ماوەی ١٠ خولەک
  • 8:39 - 8:42
    یان لە پێخەفەکەم بێمە دەرەوە پیاسەیەک بکەم بە دەوری گەڕەکەکەمدا بۆ تەنها جارێک
  • 8:42 - 8:44
    یاریەکەم بەم جۆرە ئاسانبوو :
  • 8:44 - 8:47
    پێناسێکی نهێنی بۆ خۆم دروست بکەم، پاشان لایەنگرەکانم هەڵبژێرم
  • 8:47 - 8:50
    شەڕ لەگەڵ خراپەکان بکەم، بەرزبونەوەی وزەکان وەربگرم
  • 8:50 - 8:52
    بەڵام تەنانەت لە یاری کردنی گەمەیەکی ئاوا ئاساندا
  • 8:52 - 8:54
    دوای چەند ڕۆژێک یاری پێکردنی
  • 8:54 - 8:57
    هەموو تەمژ و خەمۆکی و دڵ تێکچونەکەم
  • 8:57 - 9:01
    نەما، بەتەواوی لەناوچوو ، شتێکی زۆر سەرسوڕهێنەر بوو
  • 9:01 - 9:04
    بەڵام چارەسەرێکی سەرسوڕهێنەر نەبوو بۆ سەرئێشە
  • 9:04 - 9:05
    یاخود کاریگەریە لاوەکیەکانی تر
  • 9:05 - 9:06
    کە بۆماوەی زیاد لە ساڵێک بەردەوام بوون
  • 9:06 - 9:09
    ئەوەش سەختترین ساڵی ژیانم بووە تا ئێستا
  • 9:09 - 9:11
    تەنانەت لەو کاتانەشدا کە کاریگەریە لاوەکیەکانم هەبوون
  • 9:11 - 9:16
    تەنانەت لەو کاتانەی کە ئازارم مابوو، وەستام لە چەوساندنەوە
  • 9:16 - 9:19
    ئەوەی دواتر لە یاریەکەدا ڕوویدا توشی سەرسوڕمانی کردم
  • 9:19 - 9:21
    چەند بلۆکێکم دانا بۆ یاریەکە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت
  • 9:21 - 9:23
    ڕونکردنەوەشم دا لەسەر چۆنیەتی یاریکردن
  • 9:23 - 9:25
    بەڵام خۆ هەموو کەسێک توشی ئەو نەخۆشیەی من نەبون بێگومان
  • 9:25 - 9:28
    خۆ هەمویان نەیان دەویست ببنە لەناوبەرێک یان بکوژێک لە یاریەکەدا
  • 9:28 - 9:30
    هەرلەبەر ئەمەش یاریەکەم ناونا زۆر باشتر
  • 9:30 - 9:33
    هەروەها بیستمەوە لەو کەسانەی کە لە سەرتاسەری جیهاندا
  • 9:33 - 9:36
    یاریەکەیان دەکرد ، پێناسێکی نهێنیان بۆ خۆیان دروست دەکرد
  • 9:36 - 9:39
    لایەنگری خۆیان بەدەستهێنابوو لەکاتی یاریکردن بە گەمەی، زۆر باشتر
  • 9:39 - 9:42
    وایان لێهاتبوو کە توانیویانە ڕوبەروی کێشەو ئازار و
  • 9:42 - 9:45
    دوودڵی و ئەو نەخۆشیە درێژ خایەنەکانیان ببنەوە
  • 9:45 - 9:49
    تەنانەت خەڵک بۆ چارەسەربونی نەخۆشیە هەمیشەییەکان وەکو( ئەی ئێڵ ئێس ) بەکاریان هێناوە
  • 9:49 - 9:53
    دەتوانم لەسەر نامەو ڤیدێۆکانیانەوە بڵێم
  • 9:53 - 9:56
    کە یاریەکەم یارمەتی داون هەر بەهەمان شێوەی
  • 9:56 - 9:57
    کە یارمەتی منیدا
  • 9:57 - 10:00
    باسی ئەوەیان کردبوو کە چۆن بەهێزتر و ئازاتر بوون
  • 10:00 - 10:04
    باسی ئەوەیان کردبوو کە چۆن هاوڕێ و خێزانەکانیان باشتر لێیان تێگەیشتون
  • 10:04 - 10:07
    تەنانەت وتبوشیان کە دڵخۆشترن
  • 10:07 - 10:10
    لەگەڵ ئەوەشدا کە لە ئازاردا بوون و بەرەنگاری سەختترین
  • 10:10 - 10:12
    ڕوبەڕوبونەوەکانی ژیان بونەتەوە
  • 10:12 - 10:16
    لەو کاتەدا بیرم کردەوە بەخۆمم وت، باشە ئەمە چیە؟ چی ڕوودەدات لێرە ؟
  • 10:16 - 10:21
    مەبەستم ئەوەبوو باشە چۆن یاریەک توانای ئەوەی هەیە گۆڕانکاری وا کاریگەرو بەهێز دروست بکات
  • 10:21 - 10:25
    لە بابەتێکی ئاوەها گرنگدا ، یان لە هەندێک بابەتی مردن و ژیاندا ؟
  • 10:25 - 10:27
    مەبەستم ئەوەیە بڵێم ئەگەر یاریەکە کاریگەری نەبوایە لەسەر من
  • 10:27 - 10:29
    ئەوا بە هیچ جۆرێک باوەڕم نەدەکرد وەها کاریگەری هەبێت
  • 10:29 - 10:32
    دەرکەوت لێرەشدا زانست بونی هەیە
  • 10:32 - 10:37
    بەپێی زانست هەندێک کەس بەهێزتر و دڵخۆشتر دەبن لەدوای ڕوداوێکی بریندار کەر
  • 10:37 - 10:39
    ئەمەش بوو کە بەسەر ئێمەدا ڕوویدا
  • 10:39 - 10:41
    یاریەکە یارمەتی ئێمەی دەدا ئەزمونێک وەربگرین
  • 10:41 - 10:45
    کە زاناکان بە گەشەی دوای برینداربوون ناوی دەبەن
  • 10:45 - 10:47
    ئەوەش شتێکی وا بەربڵاو نیە کە لەسەری ببیستین
  • 10:47 - 10:50
    هەمیشە لەسەر دودڵی و ناڕێکی لەدوای بریندار بوون دەبیستین
  • 10:50 - 10:53
    بەڵام لە ئێستادا زاناکان ئەوە دەزانن کە ڕوداوێکی بریندارکەر
  • 10:53 - 10:55
    نامان گەیەنەتە داهاتویەکی چاوەڕوان نەکراو و نادیار
  • 10:55 - 10:58
    بەڵام لە جیاتی ئەوە دەتوانین وەکو خاڵێکی بازدان بەکاری بهێنین
  • 10:58 - 11:01
    بە باشترین کوالێتی و دڵخۆشترین شێوە بژین
  • 11:01 - 11:04
    ئەمە ئەو پێنج یەکەمین شتانەن کە خەڵکی
  • 11:04 - 11:05
    پاش توشبوون دەیڵێن
  • 11:05 - 11:10
    کارەکانی ڕۆژانەم گۆڕاوە، ناترسم لەوەی هەرشتێ بکەم کە دڵ خۆش دەبم پێی
  • 11:10 - 11:13
    هەست دەکەم نزیکترم لە هاوڕێکانم و خێزانەکەمەوە
  • 11:13 - 11:17
    باشتر لە خۆم تێدەگەم و دەزانم کێم ئێستا
  • 11:17 - 11:21
    ئامانجێکی تازەم هەیە لە ژیاندا
  • 11:21 - 11:24
    زۆر باشتر دەتوانم جەخت لەسەر ئامانجەکان و خەونەکانی ژیانم بکەمەوە
  • 11:24 - 11:26
    باشە، ئەمە لەوە دەچێت کە پێشتر بیستبێتان ؟
  • 11:26 - 11:31
    دەبێ وابێت لەبەر ئەوەی وتەی پێنج یەکەمین گەشەی دوای برینداری
  • 11:31 - 11:36
    پێچەوانەی وتەی پێنج یەکەمین ووشەی خۆزگەکانی پێش مردنن
  • 11:36 - 11:38
    ئێستا ئەمە سەرنج ڕاکێشە، وانیە ؟
  • 11:38 - 11:42
    لەوەدەچێت ڕوداوێکی دڵتەزێن توانای ئەوەی هەبێت
  • 11:42 - 11:45
    ژیانێکی کەمتر لە پەشیمانیت پێبدات
  • 11:45 - 11:46
    بەڵام چۆن ؟
  • 11:46 - 11:48
    چۆن دەتوانین ئازار و پێکان بکەینە گەشە؟
  • 11:48 - 11:51
    بەڵام ئەی باشە ڕێگەیەکی تر نیە، بۆ ئەوەی بتوانین سودەکانی
  • 11:51 - 11:54
    گەشەی دوای برینداربونمان دەست بکەوێت
  • 11:54 - 11:56
    بێئەوەی سەرمان توشی پێکان بکەین ؟
  • 11:56 - 11:58
    شتێکی زۆر باشە ئەگەر وابێت، وانیە ؟
  • 11:58 - 12:00
    دەمویست لەم ڕوداوە باشتر تێبگەم
  • 12:00 - 12:03
    هەرلەبەر ئەوەش مێژوی زانستم خوێندەوە و ئەوەش کە فێری بووم ئەمەبوو
  • 12:03 - 12:07
    چوار جۆر لە گونجاندن یان هێز هەیە
  • 12:07 - 12:10
    هەیە یارمەتی گەشە دەدات دوای پێکان و برینداربوون
  • 12:10 - 12:12
    هەندێک چالاکی زانستی دەریخستوە
  • 12:12 - 12:17
    کە دەتوانیت ڕۆژانە بیکەیت بۆ دروست کردنی ئەو چوار هێزە
  • 12:17 - 12:19
    هەروەها پێویست بەوە ناکات خۆت توشی پێکان و بریندار بوون بکەیت
  • 12:19 - 12:21
    ئێستا دەتوانم پێتان بڵێم ئەو چوار جۆرەی هێزانە کامانەن
  • 12:21 - 12:23
    بەڵام لە سەرەتادا پێم باشترە ئەزموون بکەن
  • 12:23 - 12:26
    پێشم باشە هەرلە ئێستاوە دەست بکەین بە دروست کردنی ئەو هێزانە
  • 12:26 - 12:28
    ئەوەی ئێستاش دەبێ بیکەن ئەمەیە
  • 12:28 - 12:30
    پێکەوە یاریەکی خێرا دەکەین
  • 12:30 - 12:32
    لێرەدا دەتوانن ئەو حەوت خولەک و نیوەی شایەنتانە بە دەستی بهێنن
  • 12:32 - 12:34
    لەو ماوەی ئەو ژیانەی کە پێشتر پەیمانم پێدابوون
  • 12:34 - 12:37
    تاکە شت کەدەبێ بیکەن ئەوەیە بە سەرکەوتویی
  • 12:37 - 12:39
    چوار یەکەمین داواکاری یاری (زۆر باشترین) ببڕین
  • 12:39 - 12:42
    وا هەستیش دەکەم کە دەتوانین بیکەین، بڕوام پێتانە
  • 12:42 - 12:45
    باشە، هەمووتان ئامادەن؟ ئەمە یەکەمین داواکاریە با دەست پێبکەین
  • 12:45 - 12:48
    یەکێک لەمانە هەڵبژێرە، یان هەستە سەرپێو سێ هەنگاو بڕۆ
  • 12:48 - 12:51
    یان دەستتان دابخەن و بۆ سەرەوە بەرزی بکەنەوە
  • 12:51 - 12:53
    تا ئەوەندەی دەتوانن بەرزی بکەنەوە، دەست پێبکەن
  • 12:53 - 12:57
    زۆر باشە ، ئەو کەسانەم بەدڵە کە هەردووکیان کرد
  • 12:57 - 12:59
    زۆر باشە، پێکەنین
  • 12:59 - 13:01
    دەستتان خۆشبێت، هەمووتان، ئەوە یەکسانە بە کۆ-یەک
  • 13:01 - 13:04
    لە هێزی فیزیایی دا، ئەوەش مانای ئەوەیە کە لەشی تۆ دەتوانێت
  • 13:04 - 13:07
    بەرەنگاربونەوەی دوودڵی زیاتری هەبێت وە خێراتر چارەسەری خۆی بکات
  • 13:07 - 13:09
    لەم گەڕانەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە شتی ژمارە یەک ئەوەیە
  • 13:09 - 13:13
    تەنها پێویستمان بە ئەوەیە کە دانەنیشین بەڵکو بجوڵێین
  • 13:13 - 13:14
    تەنها ئەوەندەی دەوێت و هیچیتر
  • 13:14 - 13:17
    هەموو خولەکێک کە دانانیشیت
  • 13:17 - 13:20
    تۆ بە چالاکانەو تەندروستی دڵت بەرەو باشتر دەبەیت
  • 13:20 - 13:21
    هەروەها مێشک و سیەکانیشت
  • 13:21 - 13:23
    هەموو ئامادەن بۆ داواکاری دووەم ؟
  • 13:23 - 13:26
    دەمەوێت پەنجەکانتان لێک بدەن بۆ ماوەی ٥٠ جاری تەواو
  • 13:26 - 13:30
    یاخود لە ١٠٠ وە بە پێچەوانەوە بیژمێرن ئاوا ١٠٠ - ٩٩
  • 13:30 - 13:31
    دەست پێبکەن
  • 13:31 - 13:34
    (چەقەنە لێدان )
  • 13:34 - 13:36
    دەست هەڵمەگرن
  • 13:36 - 13:38
    (چەقەنە لێدان )
  • 13:38 - 13:40
    مەهێڵن ئە کەسانەی لە ژمارە ١٠٠ دەژمێرن
  • 13:40 - 13:41
    تێکەڵ بێت لەگەڵ ئەوەی تا ٥٠ دەژمێریت
  • 13:41 - 13:47
    (پێکەنین)
  • 13:47 - 13:50
    جوانە، ئەمە یەکەم جارمە شتی ئاوەها ببینم
  • 13:50 - 13:53
    چالاکی جەستەیی، زۆر چاکە، هەمووتان
  • 13:53 - 13:56
    ئەمەش شایەنی پلە یەکیتری هێزی مێشکیە
  • 13:56 - 13:58
    ئەمەش مانای ئەوەیە ئێستا ئێوە مێشکتان باشتر تەرکیز دەکات
  • 13:58 - 14:00
    هێزێکی زیاتر و توانایەکی زیاتر
  • 14:00 - 14:02
    لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتوە کە هێزی ئیرادەی وەک
  • 14:02 - 14:04
    هێزی ماسولکە هێز دەدات بە مرۆڤ
  • 14:04 - 14:06
    وەک ماسولکە تا مەشقی پێبکەیت بەهێزتر دەبێت
  • 14:06 - 14:10
    کەواتە بەرەنگاربونەوە و ڕوبەڕوبونەوەیەک بێئەوەی دەست هەڵبگریت
  • 14:10 - 14:14
    تەنانەت چالاکیەکی سەرەتای وەک چەقەنە لێدان بۆ ماوەی ٥٠ جار
  • 14:14 - 14:15
    یان ژماردن لە ١٠٠ وە بەرەو یەک
  • 14:15 - 14:19
    لەڕاستیدا ڕێگەیەکی زانستیانەی باوەڕپێکراوە بۆ ئەوەی هێزی ئیرادەت زۆرتر بکەیت
  • 14:19 - 14:21
    دەستتان خۆش کارێکی باشتان کرد، داواکاری ژمارە سێ
  • 14:21 - 14:23
    یەکێکیان هەڵبژێرن: لەبەر ئەم هۆڵەی ئێمەی تێداین
  • 14:23 - 14:25
    ئەوەی دەمانەوێت ناتوانین بیکەین بەڵام دوو هەڵبژاردن هەیە
  • 14:25 - 14:28
    ئەگەر لە ژورەوەیت پەنجەرەیەک بدۆزەرەوە و سەیری دەرەوەی لێوە بکە
  • 14:28 - 14:30
    ئەگەر لە دەریشەوەیت پەنجەرەیەک بدۆزەرەوە و سەیری ناوەوەی لێوە بکە
  • 14:30 - 14:33
    یاخود بە گۆگڵ یان یوتیوب بەدوایدا بگەڕێ
  • 14:33 - 14:35
    وێنەی ئەو ئاژەڵەی کە زۆر بەدڵتە
  • 14:35 - 14:36
    ئێستا دەتوانن لەسەر مۆبایلەکانتان ئەنجامی بدەن
  • 14:36 - 14:38
    یان هەرئێستا ناوی چەند بەچکە ئاژەڵێک بڵێن هەر ئێستا بە دەنگی بەرز
  • 14:38 - 14:39
    هەندێکیان دەدۆزمەوە و لەسەر شاشەکە دای دەنێم
  • 14:39 - 14:41
    کەواتە، دەتانەوێت چی ببینن؟
  • 14:41 - 14:46
    کۆلا، زەرافە، فیل، مار، باشە با سەیربکەین بزانین چیمان دەست دەکەوێت
  • 14:46 - 14:51
    بەچکەی دۆلفینن. هەمووتان سەیربکەن
  • 14:51 - 14:53
    دەیبینن ؟
  • 14:53 - 14:57
    باشە، یەک دانەی تر، بەچکەی فیل.
  • 14:57 - 14:58
    چەپڵە لێدەدەین بۆ ئەمە
  • 14:58 - 15:00
    ئەمە سەرسورهێنەرە
  • 15:00 - 15:02
    باشە، ئەوەی لێرەدا هەستمان پێکرد
  • 15:02 - 15:03
    خاڵێکی تر بوو بەرامبەر چالاکی هەستەوەری
  • 15:03 - 15:06
    ئەوەش مانای ئەوەیە کە ئێوە توانای ئەوەتان هەیە هەستی زۆر بەهێزی
  • 15:06 - 15:09
    پۆزەتیڤی وەک خۆشەویستی یان زانینتان هەبێت
  • 15:09 - 15:10
    لە کاتێکدا سەیری بەچکەی ئاژەڵەکە دەکەیت
  • 15:10 - 15:12
    ئەو ئاژەڵانەی کە زۆر بەدڵتانن
  • 15:12 - 15:14
    ئەمەش نهێنیەکی تری زانستیە بۆ ئێوە
  • 15:14 - 15:18
    ئەگەر بتوانیت بەرامبەر سێ هەستی باش
  • 15:18 - 15:22
    یەک هەستی خراپ وەربگریت، لە ماوەی کاتژمێریک
  • 15:22 - 15:25
    ڕۆژێک ، هەفتەیەکدا ، تۆ دەتوانیت
  • 15:25 - 15:28
    تەندروستیت بەرەو باشتر ببەیت، باشتر و سەرکەوتوانەتر
  • 15:28 - 15:30
    ڕوبەڕوی هەرکێشەیەک ببیت کە دێتەڕێت
  • 15:30 - 15:33
    ئەمەش ناو دەبرێت بە ڕێژەی هەستی سێ بە یەک
  • 15:33 - 15:35
    ئەوەش خوازراوترین فێلی یاریەکەمە، لەبیری مەکەن
  • 15:35 - 15:38
    باشە، دواهەمین، یەکێک هەڵبژێرن:
  • 15:38 - 15:39
    تەوقە لەگەڵ یەکتر بکەن بۆ ماوەی ٦ چرکە
  • 15:39 - 15:41
    یاخود سوپاسێکی کورت بنێرە بۆ کەسێک
  • 15:41 - 15:43
    بە ئیمەیڵ، نامە، فەیسبوک، تویتەر، دەست پێبکەن
  • 15:43 - 15:48
    (قسەکردن)
  • 15:48 - 15:50
    زۆر چاکە، چاکە
  • 15:50 - 15:53
    جوانە، جوانە
  • 15:53 - 15:56
    بەردەوام بن، بەدڵمە
  • 15:56 - 16:00
    باشە، ئەمەش خاڵێکە لە بەرامبەر چالاکی کۆمەڵایەتیدا
  • 16:00 - 16:03
    ئەمەش مانای ئەوەیە پەیوەندیت بەهێزتر کردوە لەگەڵ هاوڕێکانت
  • 16:03 - 16:05
    دراوسێکانتان، خێزانەکانتان، کۆمەڵگاکەتان
  • 16:05 - 16:08
    ئێستا، باشترین ڕێگە بۆ بەهێز کردنی چالاکی کۆمەڵایەتی سوپاسگوزاریە
  • 16:08 - 16:10
    دەست بەرکەوتن هەبێ چاکترە
  • 16:10 - 16:12
    ئەمەش نهێنیەکیتر بۆ ئێوە:
  • 16:12 - 16:14
    تەوقە کردن لەگەڵ کەسێک بۆ ماوەی ٦ چرکە
  • 16:14 - 16:17
    ڕێژەی ئۆکسیتۆن لە سوڕی خوێندا بەرز دەکاتەوە
  • 16:17 - 16:18
    کە ئەوەش هۆڕمۆنی باوەڕ پێکردنە
  • 16:18 - 16:21
    ئەمەش مانای ئەوەیە کە ئێستا ئێوە تەوقەتان کرد
  • 16:21 - 16:24
    هەستی ئەوەتان لا دروست بوە کە دەتانەویت یارمەتی یەکتر بدەن
  • 16:24 - 16:27
    ئەمەش لە کاتی پشوەکەدا درێژ خایەنتر دەبیت
  • 16:27 - 16:29
    لەبەرئەوە هەوڵبدە سود لە هەڵەکانی تۆڕی ئنتەرنێت وەربگرە
  • 16:29 - 16:31
    (پێکەنین)
  • 16:31 - 16:33
    باشە، ئێستا چوار داواکاریەکەی لێتان کرابوو بە سەرکەوتویی ئەنجامتان دا
  • 16:33 - 16:36
    کەواتە با سەیر بکەین بزانین منیش ئامانجەکەم بە سەرکەوتوی پێکاوە
  • 16:36 - 16:38
    لەوەی حەوت خولەک و نیوتان لە ژیان پێببەخشم
  • 16:38 - 16:40
    لێرەشدا دەمەوێت هەندێک زانیاری ترتان لەگەڵ بەش بکەم
  • 16:40 - 16:43
    دەرکەوتوە ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی ڕێک
  • 16:43 - 16:44
    ئەم چوار جۆرە چالاکیە دەکەن دەبنە هۆی زیاد کردنی
  • 16:44 - 16:47
    توانای جەستەیی، هێز، هەستی و کۆمەڵایەتی
  • 16:47 - 16:50
    ١٠ ساڵ زیاتر لە خەڵکی کە دەژیت
  • 16:50 - 16:51
    کەواتە ئەمە ڕاستە
  • 16:51 - 16:53
    ئەگەر بە چاکی هەستی باشی سێ بۆ یەک
  • 16:53 - 16:55
    پەیڕەوی بکەیت
  • 16:55 - 16:58
    ئەگەر بۆ ماوەی کاتژمێرێک بە بەردەوامی دانەنیشیت
  • 16:58 - 17:02
    ئەگەر هەموو ڕۆژێک پەیوەندی بکەی بەو کەسەی گرنگی پێدەدەیت
  • 17:02 - 17:06
    ئەگەر ئامانجێکی بچوکیش بپێکیت بۆ ئەوەی هێزی ئیرادەت کەم بکەیتەوە
  • 17:06 - 17:08
    ئەوا ١٠ ساڵ زۆرتر لە خەڵکی تر دەژیت
  • 17:08 - 17:11
    لێرەشدا ئەو ژمێریاریە بیرکاریەی پێشتر نیشانم دان ڕۆڵی خۆی دەبینێت
  • 17:11 - 17:15
    کەواتە، ڕێژەی ژیانی ئاسایی لە وویلایەتە یەکگرتوەکان و بەریتانیا ٨٧.١ ساڵە
  • 17:15 - 17:18
    وە دەشزانین بەپێی ١،٠٠٠ توێژینەوەی زانستی
  • 17:18 - 17:20
    دەتوانیت ١٠ ساڵ بخەیتە سەر ژیانت
  • 17:20 - 17:22
    بە زیاد کردنی ئەو چوار چالاکییەی باسمان کرد
  • 17:22 - 17:24
    کەواتە هەموو ساڵێک کە تۆ
  • 17:24 - 17:25
    ئەو چوار چالاکیە زیاد دەکەیت
  • 17:25 - 17:27
    لە ڕاستیدا ١٢٨ ساڵت زیاتر دەست دەکەوێت
  • 17:27 - 17:32
    یان ٤٦ ڕۆژی زیاتر یان ٦٧،٢٩٨ خولەکی زیاترت لە ژیان دەست دەکەوێت
  • 17:32 - 17:37
    ئەمەش مانای ئەوەیە کە تۆ هەموو ڕۆژێک ١٨٤ خولەک لە ژیانت بۆ دەگەڕێتەوە
  • 17:37 - 17:40
    یان لە هەر کاتژمێرێکدا کە ڕێژەی ئەو چوار چالاکیەت زیاد دەکەیت
  • 17:40 - 17:43
    هەروەک ئەوانەی کە ئێستا پێکەوە کردمان ئەو کاتەی کە دەستت دەکەوێت دەکاتە ٧،٦٨٢٤٥٨٣٧
  • 17:43 - 17:44
    خولەکی زیاتر لە ژیان
  • 17:44 - 17:46
    پیرۆزە، کەواتە ئەو حەوت خولەک و نیوەی باسمان کرد
  • 17:46 - 17:48
    هەمووی هی خۆتانەو بەڕاستی شایەنتانە
  • 17:48 - 17:49
    چەپڵە لێدان
  • 17:49 - 17:53
    وایە! زۆر جوانە
  • 17:53 - 17:56
    بوەستن، بوەستن، بوەستن
  • 17:56 - 17:58
    هێشتا ئامانجە تایبەتیەکەمان ماوە
  • 17:58 - 17:59
    کارە نهێنیەکەتان
  • 17:59 - 18:01
    ئەویش ئەوەیە، ئەو حەوت خولەک و نیوە
  • 18:01 - 18:02
    ژیانتان چۆن بەسەر دەبەن ؟
  • 18:02 - 18:03
    باشە، ئەمە پێشنیاری منە
  • 18:03 - 18:07
    ئەو حەوت خولەک و نیوە خۆزگەیەکە لە فریشتەی خۆزگەکانەوە
  • 18:07 - 18:11
    وەک ئەوە وایە کە خۆزگەی یەکەمت کە داوای ئەکەیت ئەوە بێت بتوانی داوای ملیۆنێک خۆزگەی تر بکەی
  • 18:11 - 18:12
    زۆر زیرەکانەیە وانیە ؟
  • 18:12 - 18:15
    کەواتە، تۆ ئەگەر ئەمڕۆ ئەو حەوت خولەک و نیوەت
  • 18:15 - 18:18
    لە شتێکدا بەسەر بردوە کە دڵخۆشت بکات
  • 18:18 - 18:20
    یاخود جەستەی چالاک بکات
  • 18:20 - 18:23
    یاخود بخاتە پەیوەندیەوە لەگەڵ کەسێک کە گرنگی پێدەدەیت
  • 18:23 - 18:25
    یاخود بەرەنگاری هەر ڕوبەڕونەوەیەک بکەیت
  • 18:25 - 18:27
    ئەوا تۆ چالاکیەکانت زیاتر دەکەیت
  • 18:27 - 18:29
    کەواتە تۆ خولەکی زیاتر بە دەست دەهێنیت
  • 18:29 - 18:32
    هەواڵە باشەکەش ئەوەیە، تۆ دەتوانیت لەسەر ئەوانە بەردەوام بیت
  • 18:32 - 18:34
    هەموو کاتژمێرێکی ڕۆژەکەت، هەموو ڕۆژێکی ژیانت
  • 18:34 - 18:36
    هەموو تەمەنت تا دەگاتە مردن
  • 18:36 - 18:38
    کە دەکاتە ١٠ ساڵ زیاتر لە کاتەکەی خۆی
  • 18:38 - 18:42
    وە کاتێکیش دەگەیتە مردنت
  • 18:42 - 18:45
    هیچ کام لەو پێنج پەشیمانیەت نابێت
  • 18:45 - 18:48
    لەبەرئەوەی ئەو هێزەو ئیرادەیەت بۆ خۆت پەیدا کردوە
  • 18:48 - 18:51
    تاوەکو بتوانیت خەونەکانت بهێنیتەدی
  • 18:51 - 18:55
    لەوانەیە لە ١٠ ساڵی داهاتودا کاتی باشت هەبێت
  • 18:55 - 18:57
    بۆ ئەوەی چەند یاریەک بکەیت
  • 18:57 - 18:58
    سوپاس
  • 18:58 - 19:09
    (چەپڵە)
Title:
جەین ماکگۆنیگاڵ: ئەو یاریەی کە دەتوانێت ١٠ ساڵ تەمەنت درێژ بکات
Speaker:
Jane McGonigal
Description:

کاتێ دیزاین کەری یاری جەین ماکگۆنیگاڵ هەستی کرد لە جێگەدا کەوتوە بە هۆی نەخۆشیەکی بکوژی وەک هەژانی مێشکەوە، بیرۆکەیەکی زۆر زیرەکانەی بۆ هات بۆ ئەوەی باشتر ببێت، هەستا بە تەماشا کردنی لێکۆڵینەوە زانستیەکان و یاریەکی چارەسەری دروست کرد کە بوە هۆی ئەوەی زۆر باشتر بێت. لەم قسە کردنە سەرنجڕاکێشەدا ماکگۆنیگاڵ ئەوە باس دەکات کە چۆن یاریەک یارمەتی باشبوون دەدات... وە پەیمانی ئەوە دەدات کە حەوت خولەک و نیو زیاد بکات بۆ ژیانتان

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
19:30

Kurdish subtitles

Revisions