Return to Video

چ شتيک دەبيتە هۆی دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر؟ وانەیەک لەلایەن ڕۆبيرت واڵدینگەر

  • 0:17 - 0:20
    چ شتێک تەندروست و دڵخۆش دەمانهێڵێتەوە
  • 0:20 - 0:21
    بەدرێژایی ژیانمان؟
  • 0:22 - 0:25
    گەر تۆ ئێستا وەبەرهێنان بکەیت
  • 0:25 - 0:27
    بۆ داهاتوویەکی باشترت،
  • 0:27 - 0:31
    لەکوێ کات و وزەی خۆت بەکار دەهێنیت؟
  • 0:32 - 0:34
    وەڵامی زۆر هەیە بۆ ئەمە.
  • 0:34 - 0:38
    ئێمە دەوردراوین بەو پرسیارانەی
    کە چ شتێک گرنگترینە لە ژیاندا.
  • 0:40 - 0:43
    میدیا پڕ بووە لە چیرۆکی ئەو
    کەسانەی کە دەوڵەمەند و
  • 0:43 - 0:46
    بەناوبانگن و لە کارەکانیاندا لە لوتکەدان.
  • 0:47 - 0:49
    ئێمەش متمانەمان بەم چیرۆکانە هەیە.
  • 0:50 - 0:53
    ڕاپرسییەک کرا لەنێوان ئەو
    کەسانەی ٢٣ بۆ ٣٨ ساڵانن
  • 0:53 - 0:58
    پرسیاریان لێکرا گرنگترین
    ئامانجی ژیانیان چی بووە،
  • 0:58 - 1:00
    سەروو لەسەدا ٨٠ـیان وتیان
  • 1:00 - 1:04
    سەرەکیترین ئامانجی
    ژیانیان دەوڵەمەند بوونە.
  • 1:06 - 1:10
    هەروەها سەدا ٥٠ـی تری
    ئەم لاوە پێگەیشتوانە
  • 1:10 - 1:13
    وتیان کە سەرەکیترین ئامانجی ژیانیان
  • 1:13 - 1:14
    بەناوبانگ بوونە.
  • 1:16 - 1:17
    (پێکەنین)
  • 1:17 - 1:24
    ئێمەش بەردەوام پێمان دەوترێت
    بچنە سەر کار و سەختتر هەوڵ بدەن
  • 1:24 - 1:26
    هەروەها زیاتریش بەدەست بهێنن.
  • 1:26 - 1:30
    پێمان دەوترێت کە کۆمەڵێک
    شت هەن کە دەبێت جێبەجێیان بکەین
  • 1:30 - 1:32
    بۆ ئەوەی ژیانێکی خۆشمان هەبێت.
  • 1:32 - 1:34
    بەڵام ئایا ئەمە ڕاستە؟
  • 1:34 - 1:38
    هەر بەڕاست ئەمە خەڵک بە دڵخۆشی دەهێڵێتەوە
    بەدرێژایی ژیانیان؟
  • 1:40 - 1:42
    وێنای تەواوی ژیان،
  • 1:42 - 1:47
    وێنای ئەو هەڵبژاردنانەی کە خەڵک دەیکەن
    چۆن ئەم هەڵبژاردانە بە ئامانجیان دەگەیەنێ،
  • 1:47 - 1:50
    بەدەستهێنانی ئەمانە هەمووی
    نزیک لە مەحاڵەوەن.
  • 1:52 - 1:55
    زۆربەی ئەوانەی کە دەربارەی
    ژیانی مرۆڤەوە دەیزانین
  • 1:55 - 1:58
    لەڕێی پرسیارکردن
    لە ڕابردوویانەوە دەیانزانین،
  • 1:59 - 2:03
    وەک دەزانین تێگەیشتن
    لە شتێک دوای ڕوودانی سوودی نییە.
  • 2:03 - 2:07
    زۆربەی ئەو شتانە لەیاد دەکەین
    کە لەژیاندا بەسەرماندا دێن،
  • 2:07 - 2:10
    هەندێک جاریش یادەوەرییەکان
    زیان بە داهێنان دەگەیەنن.
  • 2:11 - 2:12
    مارک توەین لەمە تێگەیشتبوو.
  • 2:14 - 2:15
    وەک خۆی دەڵێت،
  • 2:16 - 2:20
    "هەندێک لە شتە خراپترینەکانی
    ژیانم تا ئێستا ڕوویان نەداوە."
  • 2:20 - 2:23
    (پێکەنین)
  • 2:24 - 2:28
    توێژینەوەیەک دەری خستووە کە ئێمە
    تاوەکو بەتەمەنتر بین، بەشێوەیەکی ئەرێنی
  • 2:28 - 2:30
    ڕابردوومان دێتەوە یاد.
  • 2:30 - 2:33
    ئەمە شتێکم بیر دەخاتەوە کە دەڵیت،
  • 2:33 - 2:36
    "هەرگیز درەنگ نییە بۆ بەدەستهێنانی
    ژیانێکی منداڵیی خۆش."
  • 2:36 - 2:39
    (پێکەنین)
  • 2:40 - 2:44
    بەڵام ئەی چی گەر ئێمە بتوانین
    چاودێری تەواوی ژیانیان بکەین
  • 2:44 - 2:47
    بە درێژایی کات؟
  • 2:47 - 2:51
    چی گەر توێژینەوە لە ژیانی
    خەڵک بکەین لەتەمەنی هەرزەکارییەوە
  • 2:51 - 2:54
    تاوەکو گەیشتنیان بە تەمەنی پیری؟
  • 2:54 - 2:57
    بۆ بینینی ئەوەی کە چی خەڵک
    دڵخۆش و تەندروست دەهێڵێەوە؟
  • 2:58 - 2:59
    ئێمە ئەمەمان ئەنجام دا.
  • 3:00 - 3:03
    توێژینەوەی هارڤار تایبەت
    بە گەشەسەندنی کەسانی باڵغ
  • 3:03 - 3:07
    لەوەیە درێژترین توێژینەوەی ژیانی باڵغێک
    بووبێت کە تاوەکو ئێستا ئەنجام درابووبێت.
  • 3:08 - 3:14
    بۆماوەی ٧٥ ساڵ، ئێمە بەشوێن
    ژیانی ٧٢٤ پیاوەوە بووین
  • 3:16 - 3:21
    ساڵ دوای ساڵ پرسیارکردن لە کارەکەیان
    لە ژیانی ماڵەوەیان، لە تەندرووستییان،
  • 3:21 - 3:25
    بێگومان ئەم پرسیارانەمان لێدەکردن
    بێ ئەوەی بزانین چیرۆکی ژیانیان
  • 3:25 - 3:27
    چۆن دەبێت لەداهاتوودا.
  • 3:28 - 3:32
    توێژینەوەی لەم جۆرە زۆر دەگمەنە.
  • 3:32 - 3:36
    زۆرینەی پڕۆژەکانی لەم جۆرە
    بە دەیەیەک پەرتەوازە دەبێت
  • 3:36 - 3:39
    چوونکە زۆر خەڵک لە
    توێژینەوەکە دێنە دەرەوە،
  • 3:39 - 3:42
    یاخود هاوکاری دارایی
    توێژینەوەکە کورت دەهێنێت،
  • 3:42 - 3:44
    یاخود توێژەرەکان ناتوانن بەردەوام بن،
  • 3:44 - 3:48
    یاخود توێژەرەکان دەمرن و
    کەسێک نابێت بەردەوامی پێبدات.
  • 3:49 - 3:51
    بەڵام بەهۆی بەخت و
  • 3:51 - 3:55
    بوونی چەند جیلێکی جیاواز لە توێژەر،
  • 3:55 - 3:57
    ئەم توێژینەوەیە
    ڕزگاری بووە لە نەمان.
  • 3:57 - 4:02
    نزیکەی ٦٠ لەو ٧٢٤ پیاوە
  • 4:02 - 4:03
    هێشتا لە ژیاندا ماون،
  • 4:03 - 4:05
    هێشتا بەردەوامن لە توێژینەوەکە،
  • 4:05 - 4:07
    زۆربەیان لە تەمەنی نەوەدەکانن.
  • 4:08 - 4:10
    ئێستاش دەستمان کردووە بە توێژینەوە
  • 4:10 - 4:14
    لە زیاترە لە ٢،٠٠٠ منداڵی ئەم پیاوانە.
  • 4:14 - 4:17
    منیش چوارەم بەڕێوەبەری ئەم توێژینەوەیەم.
  • 4:18 - 4:23
    لەساڵی ١٩٣٨ـەوە، چاودێری
    ژیانی دوو کۆمەڵە لە پیاوانمان کردووە.
  • 4:23 - 4:25
    یەکەم کۆمەڵە کە دەستیان بە توێژینەوەکە کرد
  • 4:25 - 4:28
    خوێندکارانی هارڤارد بوون.
  • 4:28 - 4:31
    ئەو کۆمەڵەیە بوون کە تۆم برۆکاو
    بە "مەزنترین نەوە" ناوی دەبردن.
  • 4:32 - 4:35
    هەموویان لەکاتی جەنگی دووەمی
    جیهانی کۆلێژیان تەواو کرد،
  • 4:35 - 4:37
    دواتریش زۆربەیان ڕۆشتن
    بۆ خزمەتی سەربازیی.
  • 4:38 - 4:40
    کۆمەڵەی دووەم کە چاودێریمان دەکردن
  • 4:40 - 4:44
    کوڕانی هەژارترین ماڵەکانی بۆستن بوون،
  • 4:44 - 4:46
    ئەو کوڕانە بە دیاریکراوی هەڵبژێردران
  • 4:46 - 4:50
    چونکە ئەوان لە سەربەکێشەترین و
  • 4:50 - 4:52
    خراپترین خێزانەکانەوە بوون
  • 4:52 - 4:54
    لە بۆستن لە سییەکانی سەدەی ڕابردوو.
  • 4:54 - 4:59
    زۆربەیان لە ئەپارتمانە خراپەکاندا دەژیان،
    بەبێ ئاوی ساردو گەرم لە وەرزە جیاوازەکان.
  • 5:01 - 5:03
    کاتێک کە هاتنە ناو توێژینەوەکە،
  • 5:03 - 5:06
    هەموو ئەو هەرزەکارانە
    چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام درا.
  • 5:06 - 5:08
    تاقیکردنەوەی پزیشکییان پێ ئەنجام درا.
  • 5:08 - 5:12
    ڕۆشتینە ماڵەکانیانەوە و چاوپێکەوتنمان
    لەگەڵ دایک و باوکیاندا ئەنجام دا.
  • 5:12 - 5:14
    دواتر ئەم هەرزەکارانە
    گەورە بوون و باڵغ بوون
  • 5:14 - 5:17
    هەموو دۆخەکانی ژیانیان بینی.
  • 5:17 - 5:23
    بوون بە کرێکاری کارگەکان و پارێزەر
    و کرێکاری باڵەخانەکان و پزیشک،
  • 5:23 - 5:25
    دانەیەکیان بوو بە سەرۆکی
    ویلایەتە یەکگرتووەکان.
  • 5:27 - 5:31
    هەندێکیان ئاڵودەی خواردنەوە
    کحولییەکان بوون، هەندێکییان شیرزۆفینیا.
  • 5:32 - 5:34
    هەندێکیان بەسەر پلیکانەی
    کۆمەڵایەتییەوە سەرکەوتن
  • 5:34 - 5:38
    لە ژێری ژێرەوە بەرەو لوتکە،
  • 5:38 - 5:41
    هەندێکیشییان ئەم گەشتەیان
    بە ئاڕاستەی پێچەوانەوە ئەنجام دا.
  • 5:42 - 5:45
    دامەزرێنەرانی ئەم توێژینەوەیە
  • 5:45 - 5:47
    بەخەونیش نەیان دەبینی
  • 5:47 - 5:52
    کە دوای ٧٥ ساڵ کەسێکی وەک
    من لێرە دەوەستێت و
  • 5:52 - 5:55
    پێتان دەڵێت توێژینەوەکە بەردەوامە.
  • 5:56 - 6:00
    هەموو دوو ساڵێک بەشداربووەکان
    و ستافی توێژینەوەکە
  • 6:00 - 6:03
    پەیوەندی پە پیاوەکانی ئێمەوە
    دەکەن و داوا دەکەن
  • 6:03 - 6:06
    کۆمەڵێک پرسیاری تریان
    بۆ بنێرین دەربارەی ژیانیان.
  • 6:07 - 6:10
    زۆربەی پیاوانی بۆستن
    پرسیارمان لێدەکەن،
  • 6:10 - 6:14
    "بۆچی هێشتا دەتانەوێت توێژینەوە لەسەر من
    بکەن؟ ژیانم ئەوەندە جێی بایەخ نییە."
  • 6:15 - 6:18
    پیاوانی هارڤارد هەرگیز
    ئەم پرسیارەیان نەدەکرد.
  • 6:18 - 6:23
    (پێکەنین)
  • 6:28 - 6:30
    بۆ بەدەستهێنانی وەڵامێکی
    باش دەربارەی ژیانیان،
  • 6:30 - 6:33
    تەنها پرسیارمان بۆ نەدەناردن.
  • 6:33 - 6:36
    بەڵکو لە ژووری دانیشتنەکەیان
    چاوپێکەوتنمان لەگەڵ ئەنجام دەدان.
  • 6:37 - 6:40
    تۆماری تەندرووستیانمان
    لە پزیشکەکانەوە وەردەگرت.
  • 6:40 - 6:42
    خوێنیان و وێنەی
    تیشکیی مێشکییانمان وەردەگرت،
  • 6:42 - 6:44
    قسەمان بۆ منداڵەکانیان دەکرد.
  • 6:44 - 6:49
    لەکاتی قسەکردنیان لەگەڵ ژنەکانیان لەسەر
    دژوارترین کێشەکانیان ڤیدیۆمان تۆمار دەکرد.
  • 6:49 - 6:53
    دەیەی ڕابردوو، کاتێک
    داوامان لە ژنەکانیان کرد
  • 6:53 - 6:55
    کە بێن و ببن بە ئەندامێک لە توێژینەوەکە،
  • 6:55 - 6:58
    زۆربەی ئافرەتەکان وتیان:
    "دەزانن، ئێستا کاتیەتی."
  • 6:58 - 6:59
    (پێکەنین)
  • 7:01 - 7:02
    کەوایە چی فێر بووین؟
  • 7:02 - 7:08
    ئەو وانانە چین کە بەدەستهێنراون
    لە دەیان هەزار لاپەڕە
  • 7:08 - 7:11
    لەو زانیارییانەی کە کۆمان کردوونەتەوە
  • 7:11 - 7:12
    لەسەر ژیانیان؟
  • 7:13 - 7:18
    وانەکان دەربارەی زەنگینی و ناوبانگ
    و کارکردنی سەخت و سەختتر نین.
  • 7:20 - 7:26
    ڕوونترین پەیام کە لەم توێژینەوە ٧٥
    ساڵییەوە بەدەستمان هێناوە ئەمەیە:
  • 7:26 - 7:31
    پەیوەندییە باشەکان دڵخۆشتر
    و تەندرووستتر دەمانهێڵنەوە.
  • 7:32 - 7:36
    سێ وانەی گەورە فێربووین
    دەربارەی پەیوەندییەکان.
  • 7:36 - 7:40
    یەکەمییان ئەوەیە کە پەیوەندییە
    کۆمەڵایەتییەکان زۆر باشن بۆ ئێمە،
  • 7:40 - 7:43
    هەروەها تەنهایی دەتکوژێت.
  • 7:43 - 7:47
    وا دەرکەوت کە ئەو کەسانەی پەیوەندییە
    کۆمەڵایەتییەکانیان زیاترە
  • 7:47 - 7:50
    بە خێزانەکانیانەوە، بە هاوڕێکانیانەوە،
    یاخود بە کۆمەڵگاکانیانەوە،
  • 7:50 - 7:55
    دڵخۆشترن، جەستەیان
    تەندرووستترە و زیاتر دەژین
  • 7:55 - 7:58
    لەو کەسانەی کە پەیوەندی
    کۆمەڵایەتییان کەمترە.
  • 7:58 - 8:02
    هەروەها دەرکەوت کە ئەزموونی
    تەنهایی ژەهراوییە.
  • 8:02 - 8:07
    ئەو کەسانەی کە زیاتر لەخەڵکەوە دوورن
    وەک لەوەی کە خۆیان دەیانەوێت
  • 8:07 - 8:10
    بۆیان دەرکەوتووە کە کەمتر دڵخۆشن،
  • 8:10 - 8:13
    تەندرووستییان لە ناوەڕاستی
    ژیانیان تێکدەچیت،
  • 8:13 - 8:15
    کردارەکانی مێشکیان زووتر دەسەوتێت
  • 8:15 - 8:19
    تەمەنیشییان کورتترە لەو
    کەسانەی کە تەنها نین.
  • 8:20 - 8:23
    ڕاستییە خەمناکەکەش ئەوەیە
    کە لەهەموو کاتێکدا،
  • 8:23 - 8:28
    لە هەموو پێنج ئەمریکییەک، زیاتر
    لە دانەیەکیان ڕایدەگەیەنێت کە تەنهایە.
  • 8:29 - 8:31
    هەروەها دەشزانین کە دەکرێ
    لەناو قەرەباڵغیدا تەنها بیت
  • 8:31 - 8:34
    دەکرێت لە ژیانی هاوسەرگیریدا تەنها بیت،
  • 8:34 - 8:36
    بۆیە دووەم وانەی گەورە کە فێری بووین
  • 8:36 - 8:39
    ئەوەیە کە ژمارەی هاوڕێکانیت گرنگ نییە،
  • 8:39 - 8:43
    بوون و نەبوونت نییە لەناو پەیوەندییەکدا،
  • 8:43 - 8:48
    بەڵکو جۆری پەیوەندییەکەیە کە گرنگە.
  • 8:48 - 8:53
    وا دەرکەوت کە ژیانکردن لەناوەندی
    ناکۆکییەکاندا زۆر خراپە بۆ تەندرووستیمان.
  • 8:53 - 8:57
    بۆ نموونە هاوسەرگیرییەکی
    پڕ ناکۆکی و بێ مەیل،
  • 8:58 - 9:04
    زۆر خراپە بۆ تەندرووستیمان ئەو تێکچوونی
    تەندرووستییە لە جیابوونەوەش خراپترە.
  • 9:04 - 9:09
    بەڵام ژیانکردن لەوپەڕی خۆشی و پەیوەندییەکی
    گەرم و گوڕدا وەک پارێزەرێک وایە.
  • 9:09 - 9:12
    کاتێک کە چاودێری پیاوەکانمان
    کردن تاوەکو تەمەنی ٨٠ ساڵییان،
  • 9:12 - 9:15
    ویستمان سەیرێکی
    ناوەڕاستەکانی ژیانیان بکەین
  • 9:16 - 9:17
    ببینین بزانین
    دەتوانین پێشبینی بکەین
  • 9:17 - 9:21
    کە کێ ژیانێکی خۆش و
    تەندروستی دەبێت و
  • 9:21 - 9:23
    کێ نایبێت.
  • 9:23 - 9:27
    کاتێکیش کە کۆبووینەوە،
    هەرشتێک دەمانزانی دەربارەیان
  • 9:28 - 9:29
    لە تەمەنی ٥٠ ساڵییان دا،
  • 9:30 - 9:32
    ڕێژەی کۆڵسترۆڵەکەیان نەبوو
    لە ناوەڕاستەکانی ژیانیاندا
  • 9:32 - 9:35
    کە پێشبینی دەکرد چۆن
    گەشە دەکەن و پیر دەبن.
  • 9:35 - 9:39
    بەڵکو ڕێژەی دڵخۆشییەکەیان
    لە پەیوەندیەکانیان دا بوو.
  • 9:39 - 9:44
    ئەو کەسانەی کە دڵخۆشترین بوون
    لە پەیوەندییەکانیان دا لە تەمەنی ٥٠ ساڵی
  • 9:44 - 9:46
    لە ٨٠ ساڵییدا تەندرووست تر بوون.
  • 9:47 - 9:50
    پەیوەندییەکی نزیک و باش بەدوورمان دەخات
  • 9:50 - 9:53
    لە ناڕەحەتییەکانی پیر بوون.
  • 9:54 - 9:58
    دڵخۆشترین پیاو و ژنەکانمان
  • 9:58 - 10:00
    لە تەمەنی ٨٠ ساڵییدا ڕایان گەیاند،
  • 10:00 - 10:03
    لەو ڕۆژانەی کە ئازاری
    زیاتری جەستەیان هەبووە،
  • 10:03 - 10:05
    جەویان بە خۆشی ماوەتەوە.
  • 10:06 - 10:09
    بەڵام ئەو کەسانەی کە لە
    پەیوەندییەکی ناخۆشدا بوون،
  • 10:09 - 10:12
    لەو ڕۆژانەی کە ئازاری جەستەیان زیاتر بووە،
  • 10:12 - 10:15
    ئازارەکەیان زیاتر بووە
    بەهۆی ئازاری هەستەکانیانەوە.
  • 10:17 - 10:22
    سێیەم وانەی گەورە کە دەربارەی
    پەیوەندییەکان و تەندرووستیمانەوە فێریبووین
  • 10:22 - 10:25
    ئەوەیە کە پەیوەندییە باشەکان
    تەنها جەستەمان ناپارێزێت،
  • 10:25 - 10:27
    بەڵکو مێشکیشمان دەپارێزێت.
  • 10:28 - 10:32
    وا دەرکەوت کە بوونت لە پەیوەندییەکی پتەودا
  • 10:32 - 10:36
    لەگەڵ کەسێکی تر لە هەشتاکانی تەمەنت دا
    پارێزەرە،
  • 10:36 - 10:38
    ئەو کەسانەی لە پەیوەندی دان
  • 10:38 - 10:42
    کە هەست دەکەن دەتوانن لە کاتە
    پێویستەکاندا پشت بەیەک ببەستن،
  • 10:42 - 10:46
    یادەوەرییەکانی ئەم کەسانە
    زیاتر لە هزریان دەمێنێتەوە.
  • 10:46 - 10:48
    ئەوکەسانەیشی لە پەیوەندی دان
  • 10:48 - 10:51
    کە هەست ناکەن بتوانن پشت بەیەکتر ببەستن،
  • 10:51 - 10:55
    ئەمانە ئەو کەسانەن کە ئەزموونی
    بیرچوونەوەی یادەوەرییەکان دەکەن.
  • 10:56 - 10:59
    مەرج نییە هەموو پەیوەندییەکی باش،
    بێ کێشە و ناکۆکی بێت.
  • 10:59 - 11:03
    هەندێک لە دووانەکانمان کە تەمەنیان
    لە هەشتاکاندایە گفتوگۆ لەگەڵ یەکتر دەکەن
  • 11:03 - 11:04
    هەموو ڕۆژ نا ڕۆژێک،
  • 11:04 - 11:08
    بەڵام هەر کە هەست بەوە دەکەن کە دەتوانن
    پشت بەیەکتر ببەستن
  • 11:08 - 11:09
    کاتێک بار و دۆخ سەخت دەبێت،
  • 11:10 - 11:13
    ئەم دەنگە دەنگ و گفتوگۆیانە
    کاریگەری لەسەر یادەوەرییەکانیان نابێت.
  • 11:15 - 11:17
    بۆیە ئەم پەیامە،
  • 11:17 - 11:23
    کە پەیوەندییەکی نزیک و باش
    بۆ تەندرووستی و باشبوونمان باشە،
  • 11:23 - 11:26
    ژیرییە، کە بەقەد گردەکان تەمەنی هەیە.
  • 11:26 - 11:29
    ئەمە ئامۆژگاری داپیرە و قەشەکانتانە.
  • 11:30 - 11:32
    بۆچی بەدەست هێنانی ئەمە زۆر سەختە؟
  • 11:33 - 11:35
    بۆ نموونە، بەهۆی زەنگینییەوە، دەزانین
  • 11:35 - 11:38
    کە هەرکات پێداویستییە
    سەرەتاییەکانت دابین بوون،
  • 11:39 - 11:40
    زەنگینی دڵخۆشت ناکات.
  • 11:40 - 11:44
    گەر تۆ لە پەیداکردنی ٧٥
    هەزار دۆلاری ساڵانە
  • 11:44 - 11:45
    بچیتە سەر ٧٥ ملیۆن دۆلاری ساڵانە،
  • 11:46 - 11:50
    دەزانین کە تەندرووستیت و دڵخۆشیت
    زۆر کەم دەگۆڕێت،
  • 11:50 - 11:51
    گەر هەر بگۆڕێت.
  • 11:52 - 11:53
    کاتێکیش کە دێینە سەر ناوبانگ،
  • 11:54 - 11:56
    پەستانی بەردەوامی میدیا
  • 11:57 - 11:58
    لەگەڵ کەمی تایبەتییەکان
  • 11:58 - 12:01
    زۆربەی کەسە بەناوبانگەکان
    کەمتر تەندرووست دەکات.
  • 12:02 - 12:05
    بە دڵنیاییەوەش کەمتر دڵخۆشییان دەکات.
  • 12:06 - 12:09
    سەبارەت بە کارکردنی سەخت و سەختتر،
  • 12:09 - 12:12
    قسەیەکی باو هەیە کە دەڵیت
    هیچ کەسێک هەرگیز
  • 12:12 - 12:15
    ئاواتی ئەوە ناخوازێ کاتی
    زیاتر لە نووسینگەکەی بەسەر بەرێت.
  • 12:15 - 12:16
    (پێکەیین)
  • 12:17 - 12:21
    بۆچێ ئەمە ئەوندە سەخت بەدەست دێت
    و ئەوەندە ئاسانیش پشتگوێ دەخرێت؟
  • 12:21 - 12:23
    باشە، ئێمە مرۆڤین.
  • 12:23 - 12:26
    ئەوەی کە بەڕاستی حەزی پێدەکەین
    چاککردنێکی خێرایە،
  • 12:26 - 12:27
    شتێک دەتوانین بەدەستی بهێنین
  • 12:27 - 12:30
    کە ژیانمان باش دەکات
    بەو جۆرە دەیهێڵینەوە.
  • 12:31 - 12:34
    پەیوەندییەکان بڵاو و ئاڵۆزن
  • 12:34 - 12:38
    هەروەها سەخت کارکردن بۆ پەیوەست بوون
    بە خێزان و هاوڕێکانەوە،
  • 12:38 - 12:41
    سەرنجڕاکێش یاخود شۆخوشەنگ نییە.
  • 12:41 - 12:44
    بەڵکو ئەمە ژیانە.
    هەرگیز کۆتایی نایەت.
  • 12:44 - 12:49
    ئەو کەسانەی لە توێژینەوە ٧٥ ساڵییەکەماندا
    بوون و کە لەکۆتاییدا دڵخۆشترین بوون
  • 12:50 - 12:56
    ئەوانە بوون کە کاریان دەکرد بۆ گۆڕانکاری
    کردن لە هاوڕێی کارەوە بۆ هاوڕێی ڕۆحیی.
  • 13:00 - 13:03
    وەکو ئەو کەسانەی کە لە
    ٢٣ بۆ ٣٨ ساڵیدا بوون لە ڕاپرسییەکەمان،
  • 13:03 - 13:07
    زۆربەی پیاوەکان کە وەک لاوێکی
    باڵع بوو دەستیان پێکرد
  • 13:07 - 13:11
    بەتەواوی پێیان وابوو کە ناوبانگ و
    زەنگینی و دەستکەوتی مەزن
  • 13:11 - 13:15
    ئەوانە بوون کە دەیانویست بەدوایان بکەون
    بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی خۆش.
  • 13:15 - 13:20
    بەڵام دواتر و دواتر، دوای ٧٥ ساڵ،
    توێژینەوەکەمان دەری خست
  • 13:20 - 13:25
    کە ئەو کەسانەی کە باشترینیان بەدەست هێناوە
    ئەو کەسانە بوون کە لە پەیوەندیدا بوون،
  • 13:25 - 13:29
    لەگەڵ خێزان و هاوڕێ و کۆمەڵگادا.
  • 13:30 - 13:32
    کەوایە ئەی تۆ؟
  • 13:32 - 13:36
    با بڵێین تۆ ٢٥ یا ٤٠ یاخود ٦٠ ساڵیت.
  • 13:37 - 13:40
    بوون لەناو پەیوەندییەکدا چۆن
    دەردەکەوێ بەلاتەوە؟
  • 13:41 - 13:44
    ئەگەرەکان ناکۆتان.
  • 13:45 - 13:51
    لەوەیە شتێک بێت وەک گۆڕینی کات بەسەربردن
    بەدیار شاشەیەکەوە لەگەڵ خەڵک ئاسان بێت
  • 13:51 - 13:55
    یاخود دووبارە هێنانەژیانەوەی پەیوەندییەک
    بە ئەنجامدانی شتێکی نوێ بەیەکەوە،
  • 13:56 - 13:58
    ڕێکردنێکی درێژ
    ژوانی شەوانە،
  • 13:59 - 14:04
    یاخود پەیوەندی بەو ئەندامەی خێزانەکەتەوە
    بکە کە چەندین ساڵە قسەتان نەکردووە،
  • 14:04 - 14:07
    لەبەر ئەوەی ئەم ناخۆشییانە باون لەخێزان دا
  • 14:07 - 14:09
    دڵت گەورە بێت
  • 14:09 - 14:11
    بەرانبەر ئەو کەسانەی کە ڕق هەڵدەگرن.
  • 14:13 - 14:17
    حەز دەکەم بە وتەیەکی تری
    مارک توەین کۆتایی پێ بهێنم.
  • 14:19 - 14:21
    سەدەیەک زیاتری پێشوو،
  • 14:21 - 14:24
    ئەو سەیری ژیانی ڕابردووی خۆی دەکرد،
  • 14:24 - 14:25
    دواتر ئەمەی نووسی:
  • 14:26 - 14:30
    "کات نییە، ژیان کورتە،
  • 14:30 - 14:35
    "بۆ ناکۆکیی، داوای لێبوردن،
    دڵ شکاندن، و ڕوونکردنەوە."
  • 14:36 - 14:39
    کات تەنها بۆ خۆشەویستی هەیە،
  • 14:39 - 14:43
    بۆیە خێرا بە بۆ ئەمە."
  • 14:44 - 14:49
    ژیانی باش بە پەیوەندی باش بنیاد دەنرێت.
  • 14:49 - 14:51
    ئەم بیرۆکەیەش شایەنی بڵاوبوونەوەیە.
  • 14:51 - 14:52
    سوپاس.
  • 14:52 - 14:58
    (چەپڵەڵێدان)
Title:
چ شتيک دەبيتە هۆی دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر؟ وانەیەک لەلایەن ڕۆبيرت واڵدینگەر
Description:

چ شتيک تەندروست و دڵخۆش دەمانهيڵيتەوە بە دريژایی ژیانمان؟ ئەگەر تۆ ئيستا وەبەرهينان دەکەیت، بۆ دەستەبەرکردنی داهاتویەکی باستر، لەکوي کات و وزەی خۆت بەکارفەهينیت؟ ئەگەر پيتوایە بۆ پارەیا ئەوا تۆ بەتەنها نیت بە گوێرەی فەیلەسوف ڕۆبيرت ويڵینگەر تۆ بەهەڵەدا چویت، وەکو کەسيکی ٧٥ سالی کە کاتی خۆی بۆ ئامادەکردنی چەند تويژینەوەیەکی گرنگ لەسەر هەرزەکاران تەرخان کردووە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDxTalks
Duration:
15:04

Kurdish (Central) subtitles

Revisions