یەک هۆکاری تر بۆ ئەوەی شەو باش بنوویت
-
0:01 - 0:02نووستن.
-
0:02 - 0:05شتێکە نزیکەی یەک لەسەر سێی
ژیانمانی پێوە بەسەر ئەبەین، -
0:05 - 0:09بەڵام ئایا بەڕاستی هیچ یەکێکمان
تێئەگات بەڕاستی دەربارەی چییە؟ -
0:09 - 0:11دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر، گالێن،
-
0:11 - 0:13یەکێک لە دیارترین توێژەرە پزیشکییەکانی
-
0:13 - 0:14جیهانی دێرین،
-
0:14 - 0:16پێشنیاری ئەوەی کرد کاتێک بەخەبەرین،
-
0:16 - 0:20هێزی پاڵنەری مێشکمان، شلەکەی،
-
0:20 - 0:22ئەڕژێت بۆ هەموو بەشەکانی تری لەش،
-
0:22 - 0:26ئەیانخاتە جوڵە بەڵام مێشک
بە وشکی ئەهێڵێتەوە، و -
0:26 - 0:28بیری لەوە کردۆتەوە کاتێک ئەنووین،
-
0:28 - 0:30هەموو ئەم تەڕاییە کە بەشەکانی
تری لەشی پڕکردووە -
0:30 - 0:32بەخێرایی ئەگەڕێتەوە،
-
0:32 - 0:34مێشک تەڕ ئەکاتەوە و
-
0:34 - 0:36مێشک ئەبوژێنێتەوە.
-
0:36 - 0:39ئێستا ئەوە بە تەواوەتی
لە نابەجێ ئەچێت بۆمان، -
0:39 - 0:41بەڵام گالێن تەنیا ئەیویست شتێکمان
-
0:41 - 0:43دەربارەی نوستن بۆ ڕوونکاتەوە
-
0:43 - 0:45کە هەموو ڕۆژانە کاری لەگەڵ ئەکەین.
-
0:45 - 0:47ئێستا هەموو بە پشتبەستن بە ئەزموونمان ئەزانین
-
0:47 - 0:50کە کاتێک ئەنویت، مێشکت ساف ئەکات، و
-
0:50 - 0:51کە ناشخەویت،
-
0:51 - 0:54مێشکت بە تاریکی ئەهێڵێتەوە.
-
0:54 - 0:57بەڵام ئێستا کە زۆر شتی زیاتر
ئەزانین لەسەر نووستن -
0:57 - 0:59وەک لەوکاتەی گالێن هەبوو،
-
0:59 - 1:01هێشتا تێنەگەشتووین
کە بۆچی نووستن، -
1:01 - 1:04لەناو هەموو چالاکییەکانا، ئەم کارە
-
1:04 - 1:07سەرسوڕهێنەرە نوێکەرەوەی هەیە بۆ مێشک.
-
1:07 - 1:08بۆیە ئەمڕۆ ئەمەوێت
-
1:08 - 1:10چەند توێژینەوەیەکی نوێتان پێبڵێم
-
1:10 - 1:12کە لەوانەیە تیشک بخاتە سەر ئەم پرسیارە.
-
1:12 - 1:16ئەوەمان دۆزییەوە کە لەوانەیە نوستن
-
1:16 - 1:18جۆرێک لە نەخشە چارەسەری جوان
-
1:18 - 1:21بۆ هەندێک لە بنچینەییترین
پێویستییەکانی مێشک، -
1:21 - 1:22شێوازێکی تایبەت کە مێشک
-
1:22 - 1:25بەدەم داواکارییە زۆرەکان و
پەراوێزە تەسکەکان ئەچێت و -
1:25 - 1:30جیای ئەکاتەوە لە هەموو
ئەندامەکانی تری لەش. -
1:30 - 1:33کەواتە زۆربەی زۆری زیندەوەرزانییەکەی
کە چاودێری ئەکەین -
1:33 - 1:36ئەکرێت وەک زنجیرەیەک کێشە
بیری لێبکرێتەوە و -
1:36 - 1:38لەگەڵ چارەسەرە پەیوەندیدارەکانیان، و
-
1:38 - 1:41یەکەم کێشە کە هەموو ئەندامێک
ئەبێ چارەسەریکات -
1:41 - 1:44دابینکردنی بەردەوامی خۆراکە بۆ وزەدان
-
1:44 - 1:46بەو هەموو خانانەی لەش.
-
1:46 - 1:48لە مێشکدا، ئەوە بەتایبەتی هەستیارە؛
-
1:48 - 1:50چالاکییە کارەباییە چڕەکەی
-
1:50 - 1:53چارەکی پێویستی وزەی هەموو لەش بەکارئەهێنێت،
-
1:53 - 1:55هەرچەندە مێشک تەنیا
-
1:55 - 1:58لەسەدا دووی کێشی لەش پێکئەهێنێت.
-
1:58 - 2:00بۆیە کۆئەندامی سوڕی خوێن
-
2:00 - 2:02کێشەی گەیاندنی خۆراک چارەسەر ئەکات
-
2:02 - 2:05بە ناردنی بۆری خوێن
بۆ دابینکردنی خۆراک و -
2:05 - 2:08ئۆکسجین بۆ هەموو بەشێکی لەش.
-
2:08 - 2:11ڕاستییەکەی ئەتوانیت
لەم ڤیدیۆیەی ئێرەیا بیبینیت. -
2:11 - 2:13لێرەیا، وێنەی بۆرییەکی خوێن ئەگرین
-
2:13 - 2:16لە مێشکی مشکێکی زیندووا.
-
2:16 - 2:18بۆرییەکانی خوێن تۆڕێکی
ئاڵۆز پێکئەهێنن -
2:18 - 2:20کە تەواوی قەبارەی مێشک پڕ ئەکەنەوە.
-
2:20 - 2:22لەسەر ڕووی مێشک دەستپێئەکەن، و
-
2:22 - 2:25ئینجا ئەچن بەرەو قوڵایی شانەکە خۆی و
-
2:25 - 2:28کاتێک بڵاو ئەبنەوە، خۆراک
دابین ئەکەن لەگەڵ -
2:28 - 2:33ئۆکسجین بۆ هەموو خانەیەکی مێشک.
-
2:33 - 2:36ئێستا، هەر وەک چۆن هەموو خانەیەک
-
2:36 - 2:38پێویستی بە خۆراکە وەک وزە،
-
2:38 - 2:41هەموو خانەیەکیش پاشەڕۆ بەرهەم ئەهێنێت، و
-
2:41 - 2:43پاککردنەوەی پاشەڕۆکەش
-
2:43 - 2:45دووەم کێشەی بنچینەییە
-
2:45 - 2:48کە هەر ئەندامێک ئەبێ چارەسەریکات.
-
2:48 - 2:50خشتەکە نیشانی ئەیات کە کۆئەندامی
شلەی لیمفی لەش، -
2:50 - 2:53پەرەی سەندووە بۆ بەدەمەوەچوونی ئەم پێویستییە.
-
2:53 - 2:56تۆرێکی دووەمی هاوتەریبی بۆرییە
-
2:56 - 2:58کە هەموو لەش ئەگرێتەوە.
-
2:58 - 3:00پرۆتین و پاشەڕۆکانی تر ئەبات
-
3:00 - 3:02لە بۆشایی نێوان خانەکان،
-
3:02 - 3:04کۆیان ئەکاتەوە، و ئینجا فڕێیان ئەیاتە ناو خوێن
-
3:04 - 3:07بۆ ئەوەی کە فڕێ بدرێت.
-
3:07 - 3:08بەڵام ئەگەر لە نزیکەوە سەیری
ئەم خشتەیە بکەیت، -
3:08 - 3:10شتێک ئەبینیت
-
3:10 - 3:12کە زۆر ڕێی تێناچێت.
-
3:12 - 3:15کەواتە ئەگەر نزیکی کەینەوە بۆ
سەری ئەم پیاوە، -
3:15 - 3:17یەکێک لە شتەکانی لەویا ئەیبینیت
-
3:17 - 3:21ئەوەیە کە هیچ بۆری شلەی لیمفی
لە مێشکدا نییە. -
3:21 - 3:24بەڵام ئەوە زۆر ڕێی تێناچێت وانییە؟
-
3:24 - 3:28مەبەستم ئەوەیە مێشک
ئەم ئەندامەیە کە زۆر چالاکە -
3:28 - 3:30بڕۆکی زۆر پاشەڕۆ بەرهەم ئەهێنێت
-
3:30 - 3:33کە پێویستە بە باشی پاک بکرێتەوە.
-
3:33 - 3:36کەچی هێشتا، بۆری شلە لیمفی نییە،
ئەوەش واتای ئەوەیە -
3:36 - 3:37شێوازەکەی بەشەکەی تری
لەش بەکاری ئەهێنێت -
3:37 - 3:39بۆ پاکردنەوەی پاشەڕۆکەی
-
3:39 - 3:42لە مێشکدا کار ناکات.
-
3:42 - 3:45کەواتە ئەی چۆن مێشک چارەسەری
-
3:45 - 3:46کێشەی پاککردنەوەی پاشەڕۆکەی ئەکات؟
-
3:46 - 3:50کەواتە ئەم پرسیارە
کە لە ئاسایی ئەچێت -
3:50 - 3:53لەویایە کە گرووپەکەمان یەکەم جار
بازیان یاوەتە ناو ئەم چیرۆکە، و -
3:53 - 3:55ئەوەی دۆزیمانەوە
-
3:55 - 3:58کاتێک چوینە ناو مێشکەوە،
-
3:58 - 4:01بۆناو دەمارەخانەکان و بۆرییەکانی خوێن،
-
4:01 - 4:03ئەوە بوو کە چارەسەری مێشک
-
4:03 - 4:05بۆ کێشەی پاککردنەوەی پاشەڕۆ،
-
4:05 - 4:07بەڕاستی چاوەڕوان نەکراوبوو.
-
4:07 - 4:10زۆر بلیمەتانە بوو،
-
4:10 - 4:13بەڵام جوانیش بوو.
-
4:13 - 4:15با باسی ئەوەتان بۆ بکەم
کە دۆزیمانەوە. -
4:15 - 4:17کەواتە مێشک ئەم حەوزە
گەورەیەی هەیە -
4:17 - 4:21لە شلەیەکی پاکی ڕوون کە پێی ئەوترێت
شلەی مێشک و دڕکەپەتک. -
4:21 - 4:22پێی ئەڵێین سی ئێس ئێف.
-
4:22 - 4:26سی ئێس ئێف بۆشاییەکەی
چواردەوری مێشک پڕ ئەکاتەوە، و -
4:26 - 4:28پاشەڕۆکان لە ناوەوەی مێشک
-
4:28 - 4:30ڕێگای خۆیان ئەکەن بۆ سی ئێس ئێف،
-
4:30 - 4:33کە لەگەڵ پاشەڕۆکەدا ئەخرێتە ناو خوێنەوە.
-
4:33 - 4:34کەواتە بەو شێوەیە، زۆر لە
-
4:34 - 4:37کۆئەندامی لیمفی ئەچێت، وانییە؟
-
4:37 - 4:40بەڵام ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە
شلە و پاشەڕۆکەی -
4:40 - 4:41ناو مێشک،
-
4:41 - 4:44هەڕەمەکییانە ڕێگەی خۆیان ناکەن
-
4:44 - 4:46بۆ دەرەوە بۆ ئەم حەوزانەی سی ئێس ئێف.
-
4:46 - 4:50لەجیاتی ئەوە، تۆڕێکی تایبەتی بۆری هەیە
-
4:50 - 4:54کە ئەم پرۆسەیەی ڕێکخستووە و
ئاسانی کردووە. -
4:54 - 4:56ئەتوانی ئەوە لەم ڤیدیۆیانەیا ببینیت.
-
4:56 - 4:59لێرە دیسان وێنەی مێشکی
-
4:59 - 5:00مشکێکی زیندوو ئەگرین.
-
5:00 - 5:02چوارچێوەکەی لای چەپت نیشانی ئەیات
-
5:02 - 5:04کە چی ڕووئەیات لەسەر ڕووی مێشک، و
-
5:04 - 5:06چوارچێوەکەی لای ڕاستت
نیشانی ئەیات -
5:06 - 5:08کە چی ڕووئەیات لە خوارەوە
لەژێر ڕووی مێشکا -
5:08 - 5:10لەناو شانەکە خۆیدا.
-
5:10 - 5:12بۆرییەکانی خوێنمان سوور کردووە، و
-
5:12 - 5:14سی ئێس ئێفەکەی چواردەوری مێشکیش
-
5:14 - 5:16ڕەنگی سەوز ئەبێت.
-
5:16 - 5:18ئێستا ئەوەی سەرسوڕهێنەر بوو بۆمان
-
5:18 - 5:21ئەوە بوو کە شلەکەی دەرەوەی مێشک،
-
5:21 - 5:24هەر لە دەرەوە نەماوەتەوە.
-
5:24 - 5:27لەجیاتی ئەوە، سی ئێس ئێفەکە
پاڵی پێوە نراوەتەوە بۆناو و -
5:27 - 5:29بەناو مێشکا
-
5:29 - 5:32بەدرێژایی دەرەوەی بۆرییە خوێنەکان، و
-
5:32 - 5:34کاتێک ڕایی ئەکرێت بۆناو مێشک
-
5:34 - 5:36بەدرێژایی دەرەوەی ئەم بۆرییانە،
-
5:36 - 5:39ڕاستییەکەی یارمەتیدەر بووە
بۆ لەسەر ڕێ لابردن، -
5:39 - 5:41بۆ پاککردنەوەی پاشەڕۆکە لە بۆشاییەکانی
-
5:41 - 5:44نێوان خانەکانی مێشک.
-
5:44 - 5:46ئەگەر بیری لێبکەیتەوە،
-
5:46 - 5:50بەکارهێنانی دەرەوەکانی ئەم
بۆرییە خوێنانە بەم شێوەیە -
5:50 - 5:52بەڕاستی نەخشە چارەسەرێکی زیرەکانەیە،
-
5:52 - 5:55چونکە مێشک داپۆشراوە
-
5:55 - 5:57بە کاسەیەکی ڕەق و
-
5:57 - 5:59ناوەوەشی پڕە لە خانەکان،
-
5:59 - 6:02کەواتە هیچ بۆشاییەکی زیادە
لە ناوەوە نییە -
6:02 - 6:05بۆ کۆمەڵێک بۆری تری وەک
کۆئەندامی لیمفەکان. -
6:05 - 6:06هێشتا بۆرییەکانی خوێنیش،
-
6:06 - 6:08لەسەر ڕووی مێشکەوە درێژ ئەبنەوە
-
6:08 - 6:11بۆ خوارەوە بۆ هەموو خانەیەک
لەناو مێشکا، -
6:11 - 6:12ئەوەش واتای ئەوەیە شلەکە
-
6:12 - 6:15کە بەدەرەوەی ئەم بۆرییانەیا ئەڕوات
-
6:15 - 6:19بە ئاسانی ئەتوانێت بگات
بە هەموو قەبارەی مێشک، -
6:19 - 6:21کەواتە ئەم ڕێگا زیرەکانەیەیە
-
6:21 - 6:25بۆ بەکارهێنانەوەی کۆمەڵە بۆرییەکان،
بۆرییەکانی خوێن، -
6:25 - 6:28بۆ ئەوەی شوێنی بگرێتەوە و
کارەکەی -
6:28 - 6:31کۆمەڵی دووەمی بۆرییەکان،
بۆرییە لیمفەکان بکات، -
6:31 - 6:34بەشێوەیەک پێویستت پێیان نەبێت.
-
6:34 - 6:36ئەوەشی سەرسوڕهێنەرە ئەوەیە
کە هیچ ئەندامێکی تر -
6:36 - 6:38ئەم شێوازە بەکارناهێنێت
-
6:38 - 6:41بۆ پاکردنەوەی پاشەڕۆکانی
نێوانی خانەکانی. -
6:41 - 6:46ئەمە چارەسەرێکە کە بە تەواوەتی
تایبەتە بە مێشکەوە. -
6:46 - 6:49بەڵام سەرسوڕهێنەرترین دۆزینەوەمان
-
6:49 - 6:51ئەوەبوو کە هەموو ئەمە،
-
6:51 - 6:53هەموو شتێک کە بۆم باسکردن،
-
6:53 - 6:56بە هەموو ئەم شلەیەوە کە ئەڕوات
بەناو مێشکا، -
6:56 - 7:01تەنیا لە مێشکی نووستوودا ڕووئەیات.
-
7:01 - 7:02لێرەیا، ڤیدیۆکەی لای چەپ
-
7:02 - 7:04نیشانی ئەیات کە چەندێکی
سی ئێس ئێف ئەجولێت -
7:04 - 7:08بەناو مێشکی مشکێکی زیندووا
کاتێک بەخەبەرە. -
7:08 - 7:10هەر هیچی وا نییە.
-
7:10 - 7:11کەچی لە هەمان ئاژەڵدا،
-
7:11 - 7:15ئەگەر کەمێک بووەستین
هەتا ئەوکاتەی ئەخەوێت، -
7:15 - 7:17ئەوەی ئەیبینین ئەوەیە
کە سی ئێس ئێفەکە -
7:17 - 7:20بەناو مێشکا ئەڕواتەوە، و
-
7:20 - 7:22ئەوەمان دۆزییەوە کە لە هەمان کاتدا
-
7:22 - 7:25کاتێک مێشک ئەچێتە خەوەوە،
-
7:25 - 7:27لەوە ئەچێت خانەکانی مێشک
خۆیان بچنەوە یەک، -
7:27 - 7:29بۆشاییەکانی نێوانیان بکەنەوە،
-
7:29 - 7:31ڕێگە بە شلە بەن پیایا تێپەڕێت و
-
7:31 - 7:34ڕێگەبەن پاشەڕۆ پاک بکرێتەوە.
-
7:34 - 7:37کەواتە لەوە ئەچێت کە گالێت
بەشێوەیەک توانیبێتی -
7:37 - 7:39لەسەر ڕێگای ڕاست بێت
کاتێک نوسیوێتی دەربارەی -
7:39 - 7:42ڕۆشتنی شلە بەناو مێشکا
-
7:42 - 7:43کاتێک خەو هاتووە.
-
7:43 - 7:47توێژینەوەکەی خۆمان،
ئێستا کە دوای ٢٠٠٠ ساڵە، -
7:47 - 7:49پێشنیاری ئەوە ئەکات ئەوەی کە ڕووئەیات
ئەوەیە کە -
7:49 - 7:51کاتێک مێشک بەخەبەرە و
-
7:51 - 7:53لە سەرقاڵترین کاتیایەتی،
-
7:53 - 7:55کاری لابردنی پاشەڕۆکان
-
7:55 - 7:58لە بۆشاییەکانی نێوان خانەکان
دوائەخات بۆ دواتر، و -
7:58 - 8:00ئینجا، کاتێک ئەخەوێت و
-
8:00 - 8:03پێویست ناکا سەرقاڵ بێت،
-
8:03 - 8:05ئەچێتە جۆرە دۆخێکی پاککردنەوە
-
8:05 - 8:07بۆ لابردنی پاشەڕۆکە
-
8:07 - 8:08لە بۆشاییەکانی نێوان خانەکان،
-
8:08 - 8:11پاشەڕۆکەی کە بەدرێژایی
ڕۆژەکە کۆبۆتەوە. -
8:11 - 8:13کەواتە کەمێک وەک من و ئێوەیە،
-
8:13 - 8:16لەو کاتەی هەفتەیا کە کارمان هەیە
کاری ڕۆژانەی ناو ماڵ ئەوەستێنین -
8:16 - 8:18کاتێک کاتمان نییە بیکەین، و
-
8:18 - 8:21ئینجا پەلە ئەکەین لە تەواوکردنی
هەموو پاککردنەوەکان -
8:21 - 8:24کاتێک پشووی هەفتەکە یەت.
-
8:24 - 8:27ئێستا، قسەی زۆرم کرد دەربارەی
پاڵاوتنی پاشەڕۆ، -
8:27 - 8:28بەڵام زۆر دیاریکراو نەبووم
-
8:28 - 8:30دەربارەی جۆرەکانی پاشەڕۆ
-
8:30 - 8:32کە پێویستە مێشک پاکیکاتەوە
-
8:32 - 8:35لەکاتی خەودا بۆ ئەوەی بە تەندروستی بمێنێتەوە.
-
8:35 - 8:36بەرهەمە پاشەڕۆکانی توێژینەوەکانی ئەم دواییە
-
8:36 - 8:39زیاتر تیشکیان خستۆتە سەر
ئەمایلۆید بێتایە، -
8:39 - 8:42پرۆتینێکە کە تەنیا لە مێشکدا
درووست ئەکرێت. -
8:42 - 8:44لە ئێستایا مێشکی من ئەمایلۆید بێتا
درووست ئەکات، و -
8:44 - 8:46هی ئێوەش.
-
8:46 - 8:48بەڵام لە نەخۆشێکی زەهایمەردا،
-
8:48 - 8:51ئەمایلۆد بێتا کۆئەبێتەوە و کەڵەکە ئەبێت
-
8:51 - 8:53لە بۆشاییەکی نێوان خانەکانی مێشک،
-
8:53 - 8:56لەجیاتی ئەوەی وەک چۆن
پێویست بێت پاکبێتەوە، و -
8:56 - 8:58ئەوە کەڵەکەبوونی ئەمایلۆید بێتایە
-
8:58 - 9:00کە وا بیردەکرێتەوە یەکێک
لە هەنگاوە گرنگەکانی -
9:00 - 9:03پەرەسەندنی ئەم نەخۆشییە خراپە بێت.
-
9:03 - 9:06کەواتە خێرایی پاککردنەوەی
ئەمایلۆید بێتامان پێواوە -
9:06 - 9:08لە مێشکدا کاتێک بەخەبەرە
-
9:08 - 9:09بەرامبەر ئەوکاتەی نوستووە، و
-
9:09 - 9:11بۆمان دەرکەوت بێگومان،
-
9:11 - 9:13پاککردنەوەی ئەمایلۆید بێتا
-
9:13 - 9:18زۆر خێراترە لە مێشکی نوستوێکدا.
-
9:18 - 9:19کەواتە ئەگەر بنووم، ئەوکاتە،
-
9:19 - 9:21بەشێک ئەبێت لە چارەسەری مێشک
-
9:21 - 9:23بۆ کێشەی پاککردنەوەی پاشەڕۆ،
-
9:23 - 9:26ئینجا ئەمە بەشێوەیەکی بەرچاو
شێوەی بیرکردنەوەمان ئەگۆڕێت -
9:26 - 9:28دەربارەی پەیوەندی نێوان نوستن، و
-
9:28 - 9:31ئەمایلۆید بێتا، و نەخۆشی زەهایمەر.
-
9:31 - 9:33زنجیرەیەکی توێژینەوەی کلینیکی ئەم دواییە
-
9:33 - 9:35پێشنیاری ئەکات لەناو نەخۆشەکانی
-
9:35 - 9:38کە هێشتا نەخۆشی زەهایمەر
تیایاندا پەرەی نەسەندووە، -
9:38 - 9:41خراپبوونی نوستنەکە و ماوەی نوستنەکە
-
9:41 - 9:43پەیوەندی هەیە بە بڕێکی زیاتری
-
9:43 - 9:46کۆبوونەوەی ئەمایلۆید بێتا لە مێشکا، و
-
9:46 - 9:48لەکتێکا گرنگیشە دیاری بکرێت
-
9:48 - 9:50کە ئەم توێژینەوانە نایسەلمێنێت
-
9:50 - 9:52کە کەمی نوستن یان خراپی نوستن
-
9:52 - 9:54ئەتوانێ ببێتە هۆی زەهایمەر،
-
9:54 - 9:57پێشنیاری ئەوە ئەکەن
کە شکستی مێشک -
9:57 - 9:59بۆ هێشتنەوەی ماڵەکەی بە پاکی
-
9:59 - 10:02بە پاککردنەوەی لە پاشەڕۆی
وەک ئەمایلۆید بێت -
10:02 - 10:03ئەکرێت ڕۆڵ بگێڕێت لە پەرەسەندنی
-
10:03 - 10:07نەخۆشی وەک زەهایمەر.
-
10:07 - 10:09کەواتە ئەم توێژینەوە تازەیە
پێمان ئەڵێت کە، -
10:09 - 10:11ئەوەی هەر هەمووتان خۆتان
-
10:11 - 10:13ئەیزانن لەسەر نوستن،
-
10:13 - 10:15ئەوەی تەنانەت گالینیش لێی تێگەشتبوو،
-
10:15 - 10:18کە مێشک نوێ ئەکاتەوە و
پاکی ئەکاتەوە، -
10:18 - 10:20لەوانەیە بەشێکی گەورە بێت
-
10:20 - 10:22لەوەی نووستن چییە.
-
10:22 - 10:24ئەبینن، من و ئێمە، هەموو شەوێک
-
10:24 - 10:26ئەچین ئەنووین،
-
10:26 - 10:29بەڵام مێشکمان هەرگیز پشوو نایات.
-
10:29 - 10:30لەکاتێکا کە لەشمان ناجوڵێت و
-
10:30 - 10:33مێشکمان لە شوێنێکی ترە
خەون ئەبینێت، -
10:33 - 10:35ئامێرە جوانەکەی مێشک
-
10:35 - 10:37بە هێواشی کاری قورس ئەکات
-
10:37 - 10:39لە پاککردنەوە و ڕاگرتنی
-
10:39 - 10:42ئەم ئامێرە ئاڵۆزە.
-
10:42 - 10:43وەک کاری ماڵەکەمان،
-
10:43 - 10:46کارێکی پیسە و سوپاس ناکرێت بۆی،
-
10:46 - 10:48بەڵام گرنگیشە.
-
10:48 - 10:51لە ماڵەکەتا، ئەگەر بووەستیت
لە پاککردنەوەی چێشتخانەکەت -
10:51 - 10:52بۆ مانگێک،
-
10:52 - 10:55ماڵەکەت بە تەواوەتی
بەکەڵکی ژیان نایەت -
10:55 - 10:57زۆر بە خێرایی.
-
10:57 - 10:59بەڵام لە مێشکا، دەرئەنجامەکانی
-
10:59 - 11:02دواکەوتن لەوانەیە زۆر قورستر بێت
-
11:02 - 11:04وەک لە شەرمەزاربوون بە پیسی
سەر کەوانتەرەکان، -
11:04 - 11:07چونکە کاتێک یەتە سەر
پاککردنەوەی مێشک، -
11:07 - 11:09ئەوە تەندروستی و کاری مێشک و
-
11:09 - 11:12لەشە کە لە مەترسیایە،
-
11:12 - 11:14لەبەر ئەوە تێگەشتن لەم
-
11:14 - 11:19کارە بنچینانەی ماڵداری مێشک لەمڕۆدا
-
11:19 - 11:22ئەکرێت یەکلاکەرەوە بێت
لە ڕێگەگرتن و چارەسەرکرنی -
11:22 - 11:25نەخۆشییەکانی مێشک لە داهاتوودا.
-
11:25 - 11:27سوپاس.
-
11:27 - 11:29(چەپڵەلێدان)
- Title:
- یەک هۆکاری تر بۆ ئەوەی شەو باش بنوویت
- Speaker:
- جێف ئیلیف
- Description:
-
مێشک چارەکی پێویستی وزەیلەش بەکارئەهێنێت، کەچی لەسەدا دووی کێشی لەش پێکئەهێنێت. کەواتە چۆن ئەم ئەندامە تایبەتە خۆراک وەرئەگرێت، و لەوەش گرنگتر خۆی پاک ئەکاتەوە لە پاشەڕۆکان؟ توێژینەوەیەکی نوێ پێشنیاری ئەوە ئەکات کە پەیوەندی بە نووستنەوە هەیە.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 11:41
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for One more reason to get a good night's sleep | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for One more reason to get a good night's sleep | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for One more reason to get a good night's sleep | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for One more reason to get a good night's sleep | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for One more reason to get a good night's sleep |